یەکێکە لە زانا و بانگوازە ناودارە ئیسلامییە ئێراقییەکان، ناوبراو لە شارى موصل لە باکورى ئێراق لەدایک بووە، لە زانکۆى ئەزهەر لە وڵاتى میسر خوێندنى ئەکادیمى تەواو کردووە، دامەزرێنەرى گروپی ئیخوان موسلیمیە لە ئێراق، بەشدارىکردووە لە شەڕى فەلەستیندا لە ساڵى ١٩٤٨، دواتر کۆچى کردووە بۆ شانشینى عەرەبی سعودیە و بووە بە ڕاوێژکارى شا فەیسەلى ئال سعود، لە تورکیا کۆچى دوایی کردووە، صەوواف یەکێک بووە لەوانەى کە کارى سیاسی و ئیسلامیی پێکەوە گرێداوە.
لەدایک بوون
صەوواف لەشارى موصڵ ولەساڵى ١٩١٥ ولەخێزانێکى چاکەخواز کەلەبوارى کشتوکاڵ و بازرگانیدا کاریان کردووە لە دایک بووە، لەتەمەنى منداڵیدا لە مزگەوتەکانى موصڵ خوێندنى ئایینى تەواو کردووە ولە تەمەنێکى منداڵیدا قورئانى پیرۆزى لەبەرکردووە، دواتر زمانى عەرەبی و شەریعەتى ئیسلامى خوێندووە تاکو پەیوەندى بکات بە قوتابخانەى “فەیصەلییە” کە زاناى ناودارى موصڵ “عەبدولڵا ئەلنعمە” دایمەزراندووە، هەر ئەم کەسایەتییەش لە داهاتوودا کاریگەرى گەورە دەکاتە سەر کەسایەتى صەوواف.
دواى ئەوەى کە صەوواف چاوى بە زاناى ناودارى شارى موصڵ ” محەمەد ئەلڕەزوانى” دەکەوێت زیاتر هۆگرى ڕۆحانییەت دەبێت، چونکە بۆ ماوەى ساڵانێکى زۆر یاوەرى ناوبراوى ئەکرد بۆ ئەنجامدانى نوێژى بەیانى ودواتر دەستیان دەکرد بە یادکردنەوەى پەروەردگار ودواتر پاش خۆر هەڵهاتن دەستیان دەکرد بە خوێندنى زانستى شەریعەت و فیقهی.
لە ساڵى ١٩٣٦ خوێندنى لە قوتابخانەى فەیصەلییە تەواو کرد و دواتر بوو بە مامۆستا لە وتنەوەى وانە لە قۆناغەکانى سەرەتایی و ئامادەیی، بەڵام نەیدەویست کەبەردەوام بێت لە وانە وتنەوە بۆیە دەستى لەکار هەڵگرت و لە ساڵى ١٩٤٣ و لە سییەکانى تەمەنیدا پەیوەندى کرد بە زانکۆى ئەزهەر لە قاهیرەى پایتەختى میسر.
زانست و بانگەواز لە میسر
لە قاهیرە صەوواف سەرقاڵى خوێندن بوو، بەهۆى هەوڵەکانیەوە توانى ماوەى تەواو کردنى خوێندنەکەى کەم بکاتەوە بۆ نیوە بە شێوەیەک لە سێ ساڵدا توانى پسپۆڕى لە قەزاوەتدا وەربگرێت کە دەکاتە بڕوانامەى ماجستێر و لەساڵى١٩٤٦ خوێندنى تەواو کرد،
قاهیرە لەو سەردەمەدا پایتەختى هزر وڕەوتە سیاسییە جیاوازەکان بوو، ئەو کەسەى کە لە قاهیرە دەژیا دەیتوانى ئارەزووە زانستییەکانى خۆى تێر بکات، لەو کاتەشدا بانگەوازى ئیخوانەکان یەکێک بوو لەو ڕەوتانەى کە ناوبانگێکى فراوانى هەبوو، ئەو ڕەوتە توانى کە ژمارەیەکى زۆر لە گەنجە موسڵمانەکانى جیهانى ئیسلامى بۆلاى خۆى تەییار بکات، صەوواف یەکێک بوو لەو گەنجە موسوڵمانانە وبەشداریکرد لە دامەزراندنى یەکەى پەیوەندى جیهانى ناو گروپی ئیخوان موسلیمین.
گەڕانەوە بۆ ئێراق و دامەزراندنى ئیخوان موسلیمین لە ئێراق
پاش ئەوەى کە صەوواف لە قاهیرە خوێندنى تەواو کرد و بوو بەیەکێک لەهەڵگرانى بیرى ئیخوانەکان و گەڕایەوە بۆ عێراق، پێی باش بوو کەدەست بەکارى سیاسی بکات لە ڕێگاى چوونە ناو جەماوەرەوە لە مزگەوتەکان و کۆمەڵەکان و وتنەوەى وتار و قوتابخانەکان.
صەوواف بەوە ناسراو بووە کە زۆر کاریگەر بووە، ئەم توانایەى لەوەدا دەردەکەوێت کە توانیویەتى “ئەمجەد زەهاوى” زاناى ناودارى ئێراقی تەییار بکات بۆ ناو گروپی ئیخوانەکانى ئێراق.
کارەکانى لە ئێراق
صەوواف لە زانکۆى شەریعەت لە ئەعزەمییە وەک مامۆستا کارى دەکرد، هەروەها هەڵسا بە دامەزراندنى گروپی فەرمانکردن بە چاکە وبەرگرتن لە خراپە، دواتر لە ساڵى ١٩٤٨ لەگەڵ ئەمجەد زەهاوى گروپی برایەتى مو-سوڵمانانى دامەزراند و لەو ڕێگایەوە کارەکانى ئیخوان موسلیمینى لە ئێراقدا ڕادەپەڕان، هەروەها دواتر گۆڤارى برایەتى موسوڵمانانى دەرکرد و بەردوام بوو بۆ ماوەى دوو ساڵ و دواتر لەلایەن حکومەتى نوری سەعیدەوە قەدەغەکرا وکۆمەڵەکەش هەڵوەشێندرایەوە.
لە ئاکامى واژۆکردنى پەیماننامەى بۆرتسمۆس لە ١٥ ى یەنایرى ١٩٤٨، ناڕەزایەتییەکان شەقامى عێراقی گرتەوە ولەو کاتەدا صەوواف بەشدارى کاراى خۆپیشاندانەکانى کردوو لەئاکامدا زیندانى کرا و لەکارەکەى دەرکرا.
کۆچى دوایی
صەوواف لە فڕۆکەخانەى شارى ئەستەنبول لە تورکیا لە ١١ى ئۆکتۆبەرى ١٩٩٢ کۆچى دوایی کرد،