كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسیی و سه‌ربازیی یه‌مه‌نی بوو، 33 ساڵی ڕه‌به‌ق حوكمی یه‌مه‌نی كرد. یه‌كه‌م سه‌رۆكی یه‌مه‌نه كه ساڵی 1999 په‌نای برده به‌ر ده‌نگدانی میللی و لهدهنگدانهكهش ده‌رچوو.
-عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح ڕۆژی 21/3/1942 له گوندی به‌یت ئه‌حمه‌ر، له‌ناوچه‌ی سنحان له‌پارێزگای سه‌نعا له‌بنه‌ماڵه‌یه‌كی هه‌ژار له‌دایك بووه.
– له‌منداڵییه‌وه دایك و باوكی له‌یه‌كتر جیابوونه‌ته‌وه‌و، ئه‌و كه‌وتۆته به‌ر نه‌هامه‌تییه‌كانی ژیان.
خوێندن
– له‌سه‌ره‌تای ژیانییه‌وه شوانی مه‌ڕو ماڵات بووه.
– به‌خۆی خۆی فێری خوێنده‌واری كردووه.ساڵی 1958 گونده‌كه‌ی خۆی به‌جێهێشتووه‌و، په‌یوه‌ندی به‌سوپاوه كردووه.
پۆسته‌كان
-ساڵی 1960 په‌یوه‌ندی كردووه به قوتابخانه‌ی سوپاوه.
-ساڵی 1963 به‌شداری كردووه له‌شۆڕشی ئه‌و وڵاته‌داو، پله‌ی سه‌ربازی به‌رزكراوه‌ته‌وه بۆ “ملازم”.
-ساڵی 1964 په‌یوه‌ندی كردووه به قوتابخانه‌ی زرێپۆشه‌وه.
-ساڵی 1975 كراوه‌ته فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی لیوای ته‌عز و فه‌رمانده‌ی سه‌ربازگه‌ی خالیدی كوڕی وه‌لید. هه‌ر لێره‌وه جه‌ماوه‌رێكی زۆری په‌یداكردوو، زه‌مینه‌سازی كرد بۆ بوون به‌سه‌رۆككۆمار.
ئه‌زمونی سیاسی
– له‌دوای ئه‌وه‌ی كرایه به‌رپرسی لیوای ته‌عز، په‌یوه‌ندی فراوانی له‌گه‌ڵ سهرۆكهۆزهكانی یه‌مه‌نی باكور دروستكرد‌و، پێگه‌كانی خۆی له‌ناو ده‌وڵه‌ت به‌هێزكرد.
– -ساڵی 1979 له‌دوای كوژرانی “ئه‌حمه‌د غهشمی” بووه سه‌رۆككۆماری یه‌مه‌ن.
– هه‌مان ساڵ كۆده‌تایه‌كی سه‌ربازیی به‌سه‌رداكرا، كۆده‌تاكه به‌پاڵپشتی لیبیا ئه‌نجامدرا، به‌ڵام شكستی هێنا.
– ساڵی 1994 توانی سه‌ركه‌وێت به‌سه‌ر هه‌وڵی جیابوونه‌وه‌ی یه‌مه‌نی باشور لهیهمهنی باكور.
– له‌كۆتاییه‌كانی مانگی 9/2011دا، شه‌پۆله‌كانی ناسراو به‌به‌هاری عه‌ره‌بی، گه‌شته وڵاتی یه‌مه‌ن و، خۆپیشاندانی سه‌رتاسه‌ری یه‌مه‌نی گرته‌وه.
– -له 2012دا، په‌رله‌مانی یه‌مه‌ن پارێزبه‌ندی ته‌واوی دایه ساڵح له‌هه‌ر لێپرسینه‌وه‌یه‌كی یاسایی. ئه‌وه‌ش وه‌ك ڕێخۆشكردنێك بۆ وازهێنانی له‌ده‌سته‌ڵات.
– له‌كۆتاییه‌كانی ژیانیدا، بووه هاوپه‌یمانێكی سه‌رسه‌ختی حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن كه‌ئه‌وان توانیبویان زۆرینه‌ی هه‌ره‌زۆری یه‌مه‌ن بهپایتهختیشهوه بخه‌نه ژێڕ ڕكێفی خۆیان.
– چه‌ند ڕۆژێك بهرلهكوژرانی، له‌هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ حوسییه‌كان پاشگه‌ز بووه‌وه.
– 4/12/2017 به‌تۆمه‌تی ناپاكی و به‌ڵێن شكاندن له‌لایه‌ن چه‌كداره‌كانی حوسییه‌وه كوژرا.