بەپێی بۆچوونی بیرمەندان و ڕەخنەگران هەر باسێک لە پرسە کۆمەڵایەتییەکان بوارێک دەکاتەوە کە تێیدا قسەی زۆری تێدا دەخرێتە ڕوو، بەجۆرێک لە هەمان بابەت و چەندین جار دەگاتە ئاستی ناکۆکی و دژایەتی سەبارەت بە چەمکە ئابوریەکان، پاشان بابەتەکە ئاڵۆزتر دەبێت ئەگەر بواری ئابوری و کۆمەڵایەتیی لە یەک بابەتدا تێکەڵ بەیەک بکرێن بۆ نمونە ئەگەر بابەتی پرۆسەیەکی ئابوری یا سیاسیە سەرکەوتووەکانی هەندێک لە وڵاتان وەربگرین وەک نمونەیەک ئەوا نامەنگەیەنێتە راستیەک بۆ سەلماندنی ئەوپرۆسەیە کە هێشتا لە بواری ئەزموندایە یا چۆن دەکرێت لەسەر واقیعی کۆمەڵگایەک هێشتا لە ژێرچاودێری لێکۆڵینەوەدابن کە بمانەوێت بە ئارەزووی بەدەستهێنانی هەمان ئامانج و ئامانجەکان لە وڵاتی خۆتدا بتەوێت جێبەجێی بکەی بە بێ رەچاوکردن و هەڵسەنگاندنی باری کۆمەڵایەتی و ئابوری و بگرە سروشتی پێکهاتەکان لە روی جۆری بەرهەمەکانیەوە تەنانەت ئاستی جۆرێ لە هوشیاری زۆری دانیشتووان کە دواجار پێچەوانەی ئامانجەکان بشکێتەوە بەسەر باری ئابوریدا هەروەک بێبەشی و بێکاری و هەژاری و دابڕانی لە نێوان چینەکان پەیدا ببێت…
بۆیە پێویستە بۆ هەڵسەنگاندنی ئابووری و کۆمەڵایەتی ڕێگەیەک بدۆزرێتەوەە بۆ کەمکردنەوەی ئەم کاریگەرییانە، کە تەنها لە ڕێگەی ئابوری کۆمەڵایەتی و بازاری کۆمەڵایەتیەوە دەتوانرێت ئامانجەکە بێتە ئاراوەوبپێکێنرێت، لەم ڕووەوە ئابووری کۆمەڵایەتی و بازاری کۆمەڵایەتی دەبێت ئامادەیییەکی شایستە و ڕاستەقینەی هەبێت لەسەر بنەمای نیشاندانی ڕووخساری خوازراوی ئەم کەرتە لە کۆمەڵگاکاندا، تاکەکانی کۆمەڵ توانای ئەوەیان پێدەبەخشرێت تاوەکو توانای خۆیان بەکاربهێنن و پێداویستییەکانیان تێر بکەن، و چالاکانە بەشداری لە گەشەکردنی کۆمەڵگادا بکەن بۆ دروستکردنی بنەمایەکی ئابوری گونجاو لەبارتاوەکولە ئامنجەکاندا ئەوەی هەیە ڕۆڵی ئەرێنی لە کۆمەڵگاکەیاندا بگێڕن و پەرەی پێبدەن. لێرەدا دیدگای ئابوری کۆمەڵایەتی وەک ئەوەی پێی دەوترێت “کەرتی سێیەم” دێتە ئاراوە وەک چارەسەرێکی بەپەلە وەهایە بۆئابوری سەرمایەداری یا بە ناوی بازاری ئازادەوە کە ئەو پرنسیبە هێشتا زاڵە بەسەر جیهاندا.
کەرتی سێیەم، یان ئابووری کۆمەڵایەتی، یان وەک لە زۆر شوێنی جیهان ناوی جیاوازی لێ نراوە، کە کۆمەڵگا مۆدێرنەکان هەوڵیان داوە دووبارە جەختی لەسەر بکەنەوە، ناتوانرێت وەک یەکەیەکی یەکسان یان وەک کەرتێکی سێیەم کە لە فۆرمەکانی کۆن یان پێکهاتەیەکی دابڕاوە سەیر بکرێت، بەڵام تەحەدای گەورە هەر دەمێنێتەوە، زانیاری ورد و ڕاستەقینە لەسەر ئەم ئابوورییە نوێیە و تایبەتمەندییەکانی لە لایەن دەسەڵاتی گشتی و ئەکتەرە ئابوورییەکانەوەیە و نەخشەو و ئاراستەیەک هەیە کە خەریکە سەرنجی لەسەرئابووری کۆمەڵایەتی وەک تەوەرەیەکی گرنگ و ڕۆڵێکی چالاک لە کۆمەڵگاکاندا رەنگ دەداتەوە، و ئەوەش ڕاستەوخۆ بەشدار دەبێت لە گەشەی ئابووری و ڕەخساندنی هەلی کار، چونکە یەکێک لە خاڵە بەهێزەکانی ئەم پرۆسە ئابوورییە ئەو ڕۆڵەیە کە دەیگێڕێت لە بەهێزکردن و ئازادی لە بازرگانیدا، چونکە کاردەکات بۆ کۆکردنەوەی گەنجان و چاندنی متمانە بەوان، و بەدەستهێنانی سەربەخۆیی خۆیان پاشان کۆکردنەوەی کۆمەڵگاکان و دابینکردنی پێداویستییە دابین نەکراوەکانی گروپە لاوازەکانی خەڵک.
ئەمڕۆ ئابووری کۆمەڵایەتی و هاودەنگی بووەتە واقیعێک لە ژیانی زۆر کەسدا چونکە بەها و بنەماکان بەرەوپێش دەبات کە گرنگی بە پێداویستیی مرۆڤەکان دەدەن لەناو کۆمەڵگاکانیاندا، و بە ڕۆحی بەشداریکردنی خۆبەخشانە وپشت بەستن بە خودی خۆی وەک خۆبەخشی، و لە ڕێگەی ڕێکخراو و پڕۆژەکانەوە ئەم کەرتە هەوڵدەدات هاوسەنگییەکی ئابووری سەرکەوتوو بەدەستبهێنێت لەگەڵ دەستپاکی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی کەواتە لەو ئاستەوە دەستپێدەکات کە ئاستی ناوخۆیی تا ئاستی جیهانی بەدی بهێنێت، ئەم دەستپاکییە نوێنەرایەتی دادپەروەری دەکات لە یەکسانی تەواوی هاوڵاتیان لەبەردەم یاسا و لە ماف و ئەرکەکاندا، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە دادپەروەری کۆمەڵایەتی بڕبڕەی پشتی گەشەپێدانی بەردەوام و دادپەروەرییە لە دەوڵەتدا.
پێشتر باسمان لە چۆنیەتی سەرهەڵدان و گرنگی وبایەخی ئابوری کۆمەڵایەتی یا بازاری تەعاونیات یا بازاری کۆمەڵایەتی کرد بەڵام دەکرێت لێرەوە باسی هەندێک رەهەندی ئەو چەمکە ئابوریە بکەین، ئابووریی کۆمەڵایەتی و هاودەنگی بەبێ هیچ گومانێک هەر بیرکردنەوەیەک دوای سەرهەڵدانی فراوانی و گەشەکردن هاتۆتە ئاراوە و ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە بە شێوازی دروست گەشە دەکات، ئابوری کۆمەڵایەتی یا بازاری کۆمەڵایەتی و هەروەرزی هۆکارێکی سەرەکی بوو بۆ ئەوەی تاوەکو بووە کەرتی سێهەم بە مەرجی تایبەت بە خۆی و میکانیزمەکانی جیاکردنەوەی لە کەرتی گشتی و تایبەت هاتە بواری پراکتیزەکردنی لە بازاری ئابوریدا، بێگومان ئەم گەشەکردنە بە قۆناغ و بە هۆکارێکەوە هاتە ئاراوە کە قۆناغەکانی خۆشگوزەرانی ئەم کەرتەیان پێکهێنا تاوەکو بوە بە یەکێک لە لقەکانی پێوانەیی ئابووری کە لەلایەن بازاڕەوە سەپێندرا بەبێ ئەوەی کاریگەرییە کۆمەڵایەتییەکانی لەبەرچاو بگیرێت، تەنانەت ژینگە و زەمینەیەکی لە باریشی بۆ نەرەخسابوو یا نەبوو، کاتێکیش گەشەی کرد جۆرێک لەزیادکردنی بەهای کۆمەڵایەتی لە یەکەم قۆناغ و پلەیدا هاوتا دەبۆوە لەگەڵ ئابوری کۆمەڵایەتی ، ئەمەش واتە پاڵنەرەکانی گۆڕانکاری و گەشەسەندنی کۆمەڵایەتی هەمیشە ببونە ئەگەری ئەم پاڵنەرانە و تا دەهات پەرەیان دەسەند، و کەرتی ئابووری کۆمەڵایەتی لەگەڵیدا گەشەیان کرد… دێینەوە سەر باسی کەرتی سێیەم کە زۆر کەس پێیان وایە کە زاراوەی “کەرتی سێیەم” پێشنیار دەکرێت کە ڕکابەرێک بێت یان بەدیلێک بێت بۆ سیستەمی (سەرمایەداری یان سۆسیالیستی)، بەڵام ئەمە هەڵەیەکە لە لێکدانەوەی ئابوری کۆمەڵایەتی یا بازاری کۆمەڵایەتی وهەرەوەزی ،چونکە بۆ چەمکت بازاری کۆمەڵایەتی ناتوانرێت لە هەر حاڵەتێکدا دەستێوەردان بێت لە هەموو سێگمێنتە( شرائح )کۆمەڵایەتیەکان یا دەستتێوەردانێک بێت لە هەموو بوارەکان بە نەگەیشتنی بە پێداویستییەکانی ناو کۆمەڵگا، ئەمەش ئەوەیە تاوەکو بزانرێت لە جیهاندا دوو ڕێگا هەیە کە ئابووریی فەرمی یان ڕێکخراوەیی، کە بە یاسا و یاساکانی کەرتی گشتی و کەرتی تایبەت بەڕێوەدەچێت جیاواز لە ئابوری و بازاری کۆمەڵایەتی کە ئاستی بەرهەمی ئەو کەرتە دەبێتە سەرپشکی دیاری کردنی بەرێوەچونی پرۆسەکە، هەر لەورێگایانەی باسکران دەکرێت بگەینە ئەوڕێگە تایبەتمەندیانەی کە باس کران،ئەنجامەکەی دەبێت کە ئابووری کۆمەڵایەتی و هەرەوەرزیەکان (تعاونیات) ئابوورییەکی تاڕادەیەک و بە شێوەیەک لە شێوەکان توانای کۆکردنەوەی بوارە کۆمەڵایەتییە جیاوازەکانی هەبێت لە ئاست هوشیاری تاکی کۆمەڵ و دەستە جەمعی لە کەرتی بەرهەمهێناندا، بەجۆرێک کە کردارەکانی ئامانجە ئابوورییەکان لەخۆدەگرن کە نوێنەرایەتی دەکرێن لە ڕەخساندنی دەرفەتی کار و کارکردن بۆ یەکخستنی هەموو چینەکانی کۆمەڵگا بۆ بەشداریکردن لە دروستکردنی بەهای زیادکراو و ئامانجە کۆمەڵایەتییەکان کە نوێنەرایەتی دەکرێن لە بەدەستهێنانی هەرەوەرزی کۆمەڵایەتی لە نێوان چینە جیاوازەکاندا و کارکردن لەسەر دووبارە دابەشکردنەوەی دادپەروەرانەی داهات و سەرچاوەکان، پاشان کارکردن بۆ بەدیهێنانی ئامانجە سیاسییەکان کە بریتین لە ڕێکخستنی مەکۆی گشتی کە لەو ڕێگەیانەوە کێشە کۆمەڵایەتییەکان شی دەکرێنەوە وباس دەکرێن و چارەسەر دەکرێن لە ڕێگەی بەشداریکردنی ئەکتەرە کۆمەڵایەتییەکانی وەک کۆمەڵگەی مەدەنی و کۆمەڵەورێکخراوەکا پاشانیش ئامانجە کولتوورییەکان کە بریتین لە دروستکردنی شێوازی نوێی بەرهەمهێنان و بەکاربردن، و چاندنی بیرۆکەی ئابوری کۆمەڵایەتی و هاوکاری یەکترن وەک ئامانجێک ،پاشان دوا جار دەکرێت بڵێین ئابوری کۆمەڵایەتی دەمانگەیەنێتە ئەم بوارانەی کە ڕێکخراوە ئابوورییە کۆمەڵایەتییەکان لە ئەرکەکانیان تێدا ئەنجامی دەدەن:
1- ئاسانکاریکردن بۆ دەستڕاگەیشتن بە پەروەردە و ڕاهێنان بۆ هەمووان
2- بەرەنگاربوونەوەی هەژاری و پەراوێزخستنی کۆمەڵایەتی
3- بیمەوودەستەبەرکردنی خانووبەرە
4- پشتگیریکردن لە دروستکردنی دامەزراوەکان و چالاکییە داهێنەرەکانی کار
5- پشتگیریکردنی کشتوکاڵ و پاراستنی ژینگەو گەشتیاری دادپەروەرانە و هاودەنگی
6– پێشخستن و پەرەپێدانی پراکتیکی وەرزشی بۆ هەمووان
7- گەشە پێدان و بەشداریکردنی هاوڵاتیان لە ژیانی بەکۆمەڵدا
تاوەکوهەست کردن بە ئاستی لێپرسراوێتی چین و توێژەکان لە بایەخ و گرنگی بازاری کۆمەڵایەتی و ئابوری کۆمەڵایەتی تێبگەن، دەبێت هەماهەنگی ومتمانە لە نێوانیاندا دروست ببێت تا هەرتوێژ و چینێک ئەو ئەرک و مافانەی بەبەر چاو رون بێت لەپرۆسەی بازاری کۆمەڵایەتی و پرنسیبەکانی ئابوری کۆمەڵایەتی ،ئەگەر هەر چین و توێژێک بە جیا وەربگرین وەک نمونەیەک لە چۆنیەتی پراکتیزە کردنی کارەکانی دەکرێت وەک ئەم شێوەی لای خوارەوە بەرپرسیارێتیەکان دەبەش بکەین، بۆ نمونەیەک وەربگرین خوێندکارێک کە هێشتا دەرفەتی کاری بۆ نەهاتۆتە پێشەوە چۆن دەبێتە کارەکترێکی چالاک لە بازاریکۆمەڵایەتیدا:
خوێندکاران چیان پێویستە بۆ ئەکتیڤ بونیان لە بازاری کۆمەڵایەتیدا
بیرۆکە بنەڕەتییەکانی ئابووری بازاڕی کۆمەڵایەتی بزانن:
* دان بەوەدا بنێن کە ئابووری بازاڕی کۆمەڵایەتی ئابوورییەکی بازاڕییە کە لەسەر بنەمای موڵکی تایبەت دامەزراوە.
* نوێنەرایەتی سیستەمێکی ئابووری دەکات کە تێیدا دەوڵەت مەرجە چوارچێوەییەکان دادەنێت و یارمەتی مسۆگەرکردنی هاوسەنگی کۆمەڵایەتی دەدات.
* ئامانجی خۆشگوزەرانی بۆ هەمووان.
*تێبگەن کە ئابووری بازاڕی کۆمەڵایەتی چۆن کاردەکات و زیادبوونی کاریگەری نێودەوڵەتی.
ئەوە تەنها چەند خاڵێکی سەرەکین کە پێویست خوێندکارێک خۆی تیا ببینێتەوە لەو پرۆسەیەی کە دەچیتە ناویەوە ، میتۆدی ئەم پرۆسەیە لێرەوە بەرجەستە دەبێت کەئەم ژمارەیەی “ئابووری بازاڕی کۆمەڵایەتی” بە مەبەستی یارمەتیدانی بەهێزکردنی متمانەی گەنجانە بە توانای ئابووری بازاڕی کۆمەڵایەتی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.
بازاڕی ئابووری”. جگە لە بڕوانامەی پیشەیی بۆیە مامەڵەکردن لەگەڵ میدیای نوێ چالاکیی خوێندکارەکانە وەک هەنگاوی دەست پێک لە جوڵەی بازاری کار بۆ خۆیی.
ئەگەر ئەوە بۆ خوێندکارێک لە قۆناغێکی دیاری کراودا گونجاو بێت دەکرێت بۆ چین و توێژەکانی دیکەش کە لە نێویاندا چینی بازرگان و پیشەوەرەکانیش راست بێت و گونجاو بێت بە تایبەتی لە قەیرانێکی ئابوری وەک ئێستا کە روی لە جیهان و ناوچەکە کردوە چارەنوسی ئابوری رێگایەکی تاریک و تەماوی گرتۆتە بەر بە تایبەتی کە کەرتی تایبەتی سەرمایەداری وەک قۆرخ کاری بازار دەستیان بەسەر زۆربەی سێکتەرەکانی بەرهەمهێنان و بازاردا گرتوە تاکە تەحدی ئەو بارو دۆخە قەیراناویە بازاری کۆمەڵایەتی و ئابوری کۆمەڵایەتی و بازارە هەرەوەرزیەکانە.