-كۆمپانیایەكی سعودییەو، گەورەترین كۆمپانیای بەرهەمهێنان و هەناردەكردنی نەوت و سوتەمەنی و وزەیە لەهەموو جیهاندا.
– كۆمپانیاكە ساڵی 1933 وەك كۆمپانیایەكی ئەمریكی دامەزراوە، دواتر لەساڵی 1944 بەناوی ئارامكۆ ناسرا كە كورتكراوەی دەستەواژەی( كۆمپانیای زەیتی عەرەبی ئەمریكیی)یە.
-یەكەم بەرهەمی كۆمپانیاكە لە بیرە نەوتییەكانی دەمام بووە، بەتایبەتی بیری ژمارە 7، لەساڵی 1938دا.
– پەیتاپەیتا پشكەكانی ئەو كۆمپانیایە لەلایەن سعودیەوە دەكڕدرایەوە، تاكو هەموو پشكەكانی لەساڵی 1980دا بوویەوە بەموڵكی سعودییە.
-ساڵی 2015 لەڕووی كارگێڕییەوە كۆمپانیاكە لە وەزارەتی نەوت جیاكرایەوە، ئەنجومەنێكی باڵای بۆ دروستكرا بەسەرۆكایەتی ” جێگری شازادەی جێنشین محەمەد كوڕی سەلمان” . بەگوتەی ئەنجومەنەكە، ئەو گۆڕانكارییە سەربەخۆییەكی زیاتری دەبەخشیە ئارامكۆ، ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی لە 10 كەس پێكهاتوە، پینج كەس لەئەندامانی ئەنجومەنی باڵا، ئەندامن لەئەنجومەنی بەڕێوەبردنی ئارامكۆدا.
– كۆمپانیاكە ئیدارەی یەدەگێكی نەوتی زەبەلاح دەكات لەجیهاندا كە دەگاتە 265 ملیار بوشكە، واتە 15%ی كۆی یەدەگی نەوت، هەروەها بڕی 288 تریلیۆن پێی دووجا لە یەدەگی گازی سروشتی.
-بەمەزەندەی سعودییە، نرخی كۆمپانیاكە دەگاتە دوو تریلیۆن دۆلار، بەڵام بەگوتەی سەرچاوە ئاگادارەكان كۆی داهاتی ساڵانەی كۆمپانیاكە 185 ملیار دۆلارە. كەواتە ئەگەر بەهای كۆمپانیاكە 2 تریلیۆن بێت، كەواتە یەكسانە بە دەجار زیاتر لەداهاتی یەك ساڵی خۆی. ئەمەش تەنها لەكۆمپانیاكانی تەكنەلۆژیادا دەبینرێت.
– كۆمپانیاكە خاوەنی پاڵاوگە و كامیۆن و بۆری نەوت و، ناوەندی توێژینەوەیە لەتەواوی سعودییەدا، هەروەها لەچەندین وڵاتی جیهاندا لقی هەیە.
– ئارامكۆ ڕۆژانە 10ملیۆن بوشكە نەوت دەفرۆشێت. ئەوەش سێ جار زیاترە لە داهاتی ئیكسۆن موبیل.
-كۆمپانیاكە خاوەنی 65 هەزار كارمەندی جۆراوجۆرە.