یەکێتی نیشتمانی کوردستان پارتێکی سیاسی عیلمانی لیبراڵیی باشوری کوردستانە لە ناوەڕاستی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو دامەزراوە.
جەلال تاڵەبانی کە بە مام جەلال ناسرابوو سکرتێری بووە لە سەرەتای دامەزراندنیەوە تاوەکو مردنی لە ساڵی ٢٠١٧.
١/٦/١٩٧٥ لە وڵاتی سوریا دامەزراوە لە یەکگرتنی چەندباڵێک کە دیارترینیان شۆڕشگێڕان بەسەرپەرشتی جەلال تاڵەبانی و کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان بەسەرپەرشتی نەوشیروان مستەفا بوو.
جەلال تاڵەبانی کە پێشتر سەرکردەی یەکێتی قوتابیانی کوردستانی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بوولە کاتی دامەزراندنییەوە لە ١٩٧٥ تاوەکو کۆچی دوایی لە ٢٠١٧.
ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکرایەتی کە ٣٢ کەسن سکرتێری گشتی و ١١ ئەندامی مەکتەبی سیاسی ھەڵدەبژێرن.
لەساڵی ٢٠٠٩ بزوتنەوەی گۆڕان بەسەرۆکایەتی نەوشیروان مستەفا و چوار ئەندام مەکتەب سیاسی لێی جیابوەوە و ٢٥ کورسی لە پەرلەمانی کوردستان بەدەستهێنا و لەسنوری ناوچەی سلێمانی و گەرمیان و هەڵەبجە و ڕاپەڕین کە پێشتر بەزۆنی سەوز دەناسرا بنکەی جەماوەری خۆی قایم کرد و ناوچەکەش لەوبەروارەوە بە زۆنی سەوز و نیلی کەئاماژەیە بۆ ڕەنگی بزوتنەوەی گۆڕان ناسرا.
لەدوای مردنی مام جەلال تائێستا کەس سکرتێری گشتی نییە و کۆسرەت ڕەسوڵ و بەرهەم ئەحمەد ساڵح وەک جێگری سکرتێر کارەکان ڕایی دەکەن.
سەرباری ئاڕاستەی کارکردنی جیاواز و شەڕی ناوخۆ لە دوای ڕاپەڕینی ١٩٩١ ەوە لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان کە یەکەمین پارتی باشوری کوردستانە پێکەوە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەبەن.
لە ئێستادا خاوەنی سەرۆک کۆماری عێراق و ١٨کورسی پەرلەمانی عێراق و ٢١ کورسی لە پەرلەمانی کوردستانە.