• English
  • چونه‌ ژووره‌وه‌
چوار شه‌ممه‌, كانونی یه‌كه‌م 31, 2025
Chawy Kurd
بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
English
کوردی
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 78

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 124

    کاتێک بژێوی ژیان وابەستەی بەرمیلێک نەوت دەكرێت

    پارەی ڕەش

    کاتێک بژێوی ژیان وابەستەی بەرمیلێک نەوت دەكرێت

    ئاسایشی ئابووری لە نێوان نانی ئەمڕۆ و سێبەری سبەینێ

    هەست و بیری نەتەوەی

    هەست و بیری نەتەوەی

    سیاسەت لە نێوان غرور و عینادیدا

    سیاسەت لە نێوان غرور و عینادیدا

    ڕاپەڕین و هەڵبژاردن و مێژوو

    ئاڵا و نەتەوە

    ئەمریکا لە هەڵوەشاندنەوەی سۆڤیەتەوە بۆ ڕاگرتنی هەژمونی چین

    تاوانی دزینی بەرهەمی ئەدەبی

    ڕۆڵ و پێگەی ئافرەتان لە کایەی سیاسی هەرێمی کوردستاندا

    پەیوەندییەکانی ئێران و ئیسرائیل (١٩٤٨–١٩٧٩) و پرسی کورد

    کاتێک بژێوی ژیان وابەستەی بەرمیلێک نەوت دەكرێت

    دیناری دیجیتاڵی ئێراقی وەک بەدیلێک بۆ پارەی کاغەز

    كورد و تەنیایی

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 123

  • شــیکار
    کاریگەری گازی دەریای قەزوین لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان ڕووسیا و یەکێتی ئەوروپا

    کاریگەری گازی دەریای قەزوین لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان ڕووسیا و یەکێتی ئەوروپا

    بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییە دیجیتاڵییەکان

    بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییە دیجیتاڵییەکان

    جۆرەکانی هەور و کاریگەرییان لەسەر سیستمی ژینگەیی زەوی

    جۆرەکانی هەور و کاریگەرییان لەسەر سیستمی ژینگەیی زەوی

    مەترسییەکانی خواردنەوەی ئاوی تواوەی سەهۆڵبەندانی کۆن و دێرین

    مەترسییەکانی خواردنەوەی ئاوی تواوەی سەهۆڵبەندانی کۆن و دێرین

    زیادبوونی ژمارەی دانیشتووانی ئێراق ‌و مەترسییەكانی لەسەر هەرێمی كوردستان

    زیادبوونی ژمارەی دانیشتووانی ئێراق ‌و مەترسییەكانی لەسەر هەرێمی كوردستان

    گەشەپێدانی بەردەوام؛ ئاڵنگارییەکان (ئاستەنگەکان) و چارەسەرەکان

    گەشەپێدانی بەردەوام؛ ئاڵنگارییەکان (ئاستەنگەکان) و چارەسەرەکان

    پیلانگێڕی دەوڵەتی ئێراق لە ناسەقامگیرکردنی هەرێمی کوردستان   

    پیلانگێڕی دەوڵەتی ئێراق لە ناسەقامگیرکردنی هەرێمی کوردستان  

    هاوسەنگی نوێی هێز و نەزمی جیھانی؛ لە ژێر ڕۆشنایی ململانێکانی جیهانی ئەمڕۆدا

    هاوسەنگی نوێی هێز و نەزمی جیھانی؛ لە ژێر ڕۆشنایی ململانێکانی جیهانی ئەمڕۆدا

    دیدگەی هێزی چین بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

    دیدگەی هێزی چین بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

    ڕەهەندەكانی پەیوەندی نێوان ئێراق و چین

    ڕەهەندەكانی پەیوەندی نێوان ئێراق و چین

  • ئــــابووری
    لە زیادەوە تا دێوی قەرز

    لە زیادەوە تا دێوی قەرز

    ئایا لابردنی سفره‌كانی سه‌ر دراو به‌سووده‌؟

    ئایا لابردنی سفره‌كانی سه‌ر دراو به‌سووده‌؟

    جیهانگیری چین؛ لە ڕێڕەوە گەورەکانەوە بۆ ڕێڕەوی پۆتاسیۆم

    جیهانگیری چین؛ لە ڕێڕەوە گەورەکانەوە بۆ ڕێڕەوی پۆتاسیۆم

    گیروگرفته‌كانی به‌رده‌م بودجه‌ی 2026 ئێراق

    گیروگرفته‌كانی به‌رده‌م بودجه‌ی 2026 ئێراق

    به‌كاربردنی ئابوورییانه‌ی كاره‌بای ماڵان

    به‌كاربردنی ئابوورییانه‌ی كاره‌بای ماڵان

    وەبەرهێنانەکانی کۆریای باشوور لە ژێرخانی کوردستان

    وەبەرهێنانەکانی کۆریای باشوور لە ژێرخانی کوردستان

    دابەشكردنی بەرپرسیاریەتییە داراییەكان لە سیستەمی فیدڕاڵیدا؛ ئێراق بە نموونە

    دابەشكردنی بەرپرسیاریەتییە داراییەكان لە سیستەمی فیدڕاڵیدا؛ ئێراق بە نموونە

    چین دوای ساڵی 2025

    چین دوای ساڵی 2025

    بانک و نەوت و دابڕان؛ کلیلەکانی واشنتۆن بۆ لابردنی قوفڵی ئێرانی لە به‌غداد

    بانک و نەوت و دابڕان؛ کلیلەکانی واشنتۆن بۆ لابردنی قوفڵی ئێرانی لە به‌غداد

    بێلا و ئایینی تۆکۆگاوا

    بێلا و ئایینی تۆکۆگاوا

  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
    بوونیادنانی ناسنامە لە نێو نەوەی نوێی کورد؛ ناسنامە وەک بەرخۆدان

    بوونیادنانی ناسنامە لە نێو نەوەی نوێی کورد؛ ناسنامە وەک بەرخۆدان

    مەحمود پاشای جاف و سەرکەوتنی چارەنووسی حەتمیی عەشیرەتی جاف: بەشی یەکەم

    مەحمود پاشای جاف و سەرکەوتنی چارەنووسی حەتمیی عەشیرەتی جاف: بەشی دووەم

    ژن، ژیاندۆستی و ئەویدی لە شیعری هێمن-دا

    ژن، ژیاندۆستی و ئەویدی لە شیعری هێمن-دا

    مەحمود پاشای جاف و سەرکەوتنی چارەنووسی حەتمیی عەشیرەتی جاف: بەشی یەکەم

    مەحمود پاشای جاف و سەرکەوتنی چارەنووسی حەتمیی عەشیرەتی جاف: بەشی یەکەم

    لاوازى بیرى نەتەوەیى لاى کورد وەک فاکتەرێک لە دروستنەبوونى دەوڵەتدا

    لاوازى بیرى نەتەوەیى لاى کورد وەک فاکتەرێک لە دروستنەبوونى دەوڵەتدا

    بۆچوونى حیزبی كرێكارانى سۆسیالیستیى ئێران به‌رامبه‌ر دۆزى كورد

    بۆچوونى حیزبی كرێكارانى سۆسیالیستیى ئێران به‌رامبه‌ر دۆزى كورد

    کەسایەتی کورد و دیاردەی بندەستی

    کەسایەتی کورد و دیاردەی بندەستی

    عوسمان پاشای جاف و ڕەگداکوتانی یاخیبوون لە عەشیرەتی جافدا

    عوسمان پاشای جاف و ڕەگداکوتانی یاخیبوون لە عەشیرەتی جافدا

    جینۆساید؛ سەرهەڵدانی خراپەکاری لە نائامادەگی دادپەروەریدا

    جینۆساید؛ سەرهەڵدانی خراپەکاری لە نائامادەگی دادپەروەریدا

    ديارده‌ى لێكترازانى نێوخۆيى پارته‌ كوردييه‌كانى باكوورى كوردستان

    ديارده‌ى لێكترازانى نێوخۆيى پارته‌ كوردييه‌كانى باكوورى كوردستان

  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
    دۆسیەی ئاسایشی دەوڵەت لە قاسەی وه‌زاره‌تی ناوخۆدایە

    دۆسیەی ئاسایشی دەوڵەت لە قاسەی وه‌زاره‌تی ناوخۆدایە

    تێگەیشتن لە دەسەڵاتی سیاسی؛ ڕەگ و ڕیشەی نەریتی  و تەحەددای هاوچەرخ

    تێگەیشتن لە دەسەڵاتی سیاسی؛ ڕەگ و ڕیشەی نەریتی  و تەحەددای هاوچەرخ

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
    ئەنسرۆپۆلۆجیای کورد لە دیدی مارتن ڤان برۆنسەن دا

    ئەنسرۆپۆلۆجیای کورد لە دیدی مارتن ڤان برۆنسەن دا

    سیاسەتی یەكێتی سۆڤییه‌ت بەرامبەر بە كورد لە دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی

    سیاسەتی یەكێتی سۆڤییه‌ت بەرامبەر بە كورد لە دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی

    هەرێمی کوردستان لە دیدگەی کۆماری چینی میللیدا

    هەرێمی کوردستان لە دیدگەی کۆماری چینی میللیدا

    وێنەی شاری سلێمانی لە نووسینەکانی گەڕیدە و ووڵاتناسە بیانییەکاندا

    وێنەی شاری سلێمانی لە نووسینەکانی گەڕیدە و ووڵاتناسە بیانییەکاندا

    زمانی کوردیی سۆرانی؛ لەگەڵ خوێندنەوەی بژاردەدا

    زمانی کوردیی سۆرانی؛ لەگەڵ خوێندنەوەی بژاردەدا

    کوردستان لە نووسراوی گەڕیدە و نوێنەرانی ئینگلیز لە سەدەی ١٩ دا

    کوردستان لە نووسراوی گەڕیدە و نوێنەرانی ئینگلیز لە سەدەی ١٩ دا

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی دووەم و کۆتایی

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

  • چاوپێکەوتن
    سەمیر قەسیمی؛ ڕەخنەگری عەرەب واقیع بەشێوە خراپەکەی قەبووڵ ناکەن

    سەمیر قەسیمی؛ ڕەخنەگری عەرەب واقیع بەشێوە خراپەکەی قەبووڵ ناکەن

    دیدارێک لەگەڵ خۆسییە ساراماگۆ

    دیدارێک لەگەڵ خۆسییە ساراماگۆ

    ماریۆ ڤارگاس یۆسا

    ماریۆ ڤارگاس یۆسا

    ڤاڵنتین ڕاسپۆتین

    ڤاڵنتین ڕاسپۆتین

    ڤێرجینیا وۆڵف

    ڤێرجینیا وۆڵف

    لەبارەی هزری ناتووندوتیژییەوە

    لەبارەی هزری ناتووندوتیژییەوە

    ئەنتۆن چیخۆڤ لە یاداشتەکانی نووسەری ڕووس “ئیڤان بۆنین”

    ئەنتۆن چیخۆڤ لە یاداشتەکانی نووسەری ڕووس “ئیڤان بۆنین”

    سارا ئەحمەدزادە؛ ئەبێ هەموومان دەست لەنێو دەست بۆ گەشانەوەی زمانی دایک هەوڵ بدەین

    سارا ئەحمەدزادە؛ ئەبێ هەموومان دەست لەنێو دەست بۆ گەشانەوەی زمانی دایک هەوڵ بدەین

    خۆسییە ساریا؛ نه‌ من و نه‌ هیچ شاعیرێکی دیکەش نازانین شیعر چییه‌

سەرەکی هێــزی نەرم کولتوور و مرۆڤسازی

بەیت لە ئەدەبی فولکلۆری کوردیدا (1)

یەکەی وەرگێڕان لەلایەن یەکەی وەرگێڕان
كانونی دووه‌م 17, 2023
لە بەشی کولتوور و مرۆڤسازی
0 0
A A
بەیت لە ئەدەبی فولکلۆری کوردیدا (1)
0
هاوبەشکردنەکان
206
بینینەکان
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەر
0 0
A A

“پوختە”

لە نێو وتەزا جۆراوجۆرەکانی ئەدەبی فولکلۆری کوردیدا؛ بەیت جێگە و پێگەیەکی تایبەتی هەیە و سەرنجی زۆری ڕۆژهەڵاتناس و لێکۆڵەرەکانی بەرەو لای خۆی ڕاکێشاوە. بەیت، مەنزوومەیەکی( پەخشانە شیعر) گێڕانەوەییە بە ناوەرۆکێکی حەماسەیی و لیریکه‌وه‌ کە گێڕانەوە تێیدا لە چاوه‌ی نموونەکانی هاوشێوەی لە ئەدەبی کوردیدا زەقترە و هەروەها جیاوازیگەلێکی لە گەڵ بەرهەمەکانی دیکەی ئه‌م شێوازه‌ ئه‌ده‌بییه‌ لە ناو نەتەوەکانی دیکەدا هەیە. وەک؛ حیکایەتبێژی و سترانبێژی لە ئەدەبی فارسی، عاشقانه‌بێژی لە نێو تورکەکان، بالاد لە ئینگلیزیدا، وەیسەی دانیمارکی، ڕۆمانسی ئیسپانی و بیلنای ڕووسی. “بەیت” بەڵگەی شووناسی ڕابردوو و ئەڵقەی پێوەندی کوردەکانه‌ بە ڕابردوویانەوه‌. لە نێو توخم و چەمکەکانیدا مانایەک هەیە کە زیاتر لەوەی کە مادی بێت، مەعنەوییە و ئەگەر دروست و میتۆدیک شیکاری و لێکۆڵینەوە بکرێن بایه‌خ و به‌هاگەلێکی حاشاهەڵنەگر و نکووڵیلێنه‌کراومان ده‌خه‌نه‌ به‌رده‌ست. بەیت ڕەهەندی زۆر جۆراوجۆر و بەربڵاوی هەیە وەکوو؛ فراوانی خەزێنەی وشەی کۆن و ڕەسەن، ڕیتم و مۆسیقا، هەڵبەست و کێش، چیرۆک و گێڕانەوە، دابونەریت و ڕەهەندە مێژوویی، جوگرافی و کۆمەڵایەتییەکان و…… لێکدانه‌وه‌ی  هەر یەک لەمانە پێویستی بە دانانی کات و تێچووی زۆر هه‌یە و هەر بەشێکی دەتوانێت ببێتە کتێبێکی سەربەخۆ بەڵام تا ئێستە بۆ  ئه‌م جیهانه‌ بەرفراوانه‌ ئیشێک نه‌کراوە. 

کلیل وشه‌کان؛ ئه‌ده‌بی کوردی، فولکلۆر، به‌یت، ئه‌ده‌بی زاره‌کی، چه‌شنه‌کانی ئه‌ده‌بی فولکلۆر

به‌ داوێنی به‌ردادا ده‌ڕۆیمه‌ خوارێ

ده‌مڕوانی تاقێ سیپانێ وێران بوو

خۆ من نه‌مده‌زانی کاکۆڵی کاکه‌ سه‌یده‌وانییه‌

ده‌گه‌ڵ گوڵی کوێستانێ، پشوێکه‌ بای شه‌ماڵ

لێی ده‌دا به‌ یه‌کیان ده‌داته‌وه‌ گه‌ره‌

ئه‌من تفه‌نگی خۆم داوێشته‌ سه‌ر به‌ردی و جاسووسم لێده‌گرت

بۆ که‌س نه‌بوو بڵێ چاوی جاسووست کوێر بێ

ته‌قه‌م له‌ تفه‌نگی ده‌هات

له‌وێ سه‌یده‌وانم وه‌سه‌ر یه‌ک ده‌گه‌ڕا

1-کەلتووری فولکلۆر. 

له‌ سه‌رده‌می ئێستادا “فولکلۆر” پانتایەکی فراوان لە کەلتوور لەخۆدەگرێت. لە پاشماوەکانی جلوبەرگی نەتەوەیی کەونارا و ئێستاکه‌وه‌ تاکوو شێوەی چێشتلێنان و دەفر و دۆڵە و تەنانەت نەقش و نیگارەکان و زۆر شتی دیکه‌ کە نیشان و مۆرکێکیان لە تایبەتمەندییە کۆنه‌کانی نەتەوەیەک لە ئامرازێکی دەستکرد یان هۆنراوەیەکی هزریدا هه‌یه‌، بەڵام به‌ گشتی ئەدەبناسەکانی جیهان بە هۆنراوە زارەکییەکانی نەتەوەیەک دەڵێن ئەدەبی فولکلۆر. ئەم هۆنراوانە کە پشتاوپشت و وەچەبەوەچە دەگوێزرێنەوە و ئه‌زبه‌ر ده‌کرێن، ئاکامی هەوڵ یان داهێنانی کەسێکی تایبەت نییە بەڵکوو وەک به‌رهه‌مێکی داهێنراو یان خوڵقێنراو له‌ لایه‌ن نه‌ته‌وه‌وه‌ ده‌ناسرێت و سیما و ڕوخساری سادەی (چ لە زمان چ لە شێوەی ده‌ربڕین)  مۆرک و نیشانی ئەو نەتەوە یان زمان و قۆناغه‌ مێژووییه‌ی خۆی هەیە. 

(کەلتووری گشتی) وەرگێڕاوی وشەی (folklore) ە کە وەک بابەتێکی توێژینەوەیی و زانستێکی نوێ لە سەدەی نۆزدەهەمی زایینی دەرکەوت و ئەوە کاتێک بوو کە ئاسه‌وارناسەکانی ئینگلیز و زمانناسەکانی ئەڵمانییا دەستیان کرد بە لێکۆڵینەوە لە سه‌ر دابونەریتی چینەکانی خوارەوەی کۆمەڵگا. هۆکاری ئه‌وه‌ی که‌  بیرمەندان بەرەو لای ئەم بابەتانە هان دران، کۆکردنه‌وه‌، چاپ و بڵاوکردنەوەی ( ئەفسانە گشتییەکان) و شیکاری و لێکدانه‌وه‌ی ئوستوورەکان لە لایەن دوو برای ئاڵمانییەوە بە نێوه‌کانی (ژاکووب و ویلهلێم گریم) لە ساڵی ١٨١٢ زایینی بوو. ناوێک کە ئه‌وان بۆ بابەتی لێکۆڵینەکەی خۆیان بە کاریان هێنا (VoLskunde) بوو کە بە مانای زانست و هونەری ڕەمەکیی و گشتییە. ساڵانی دواتر ویلیام جان تامز؛ دێرینەناسی ئینگلیزی، لە نامەیەکدا کە لە ڕێکكەوتی ٢٢ مانگی ئووتی ١٨٤٦ زایینی بە واژۆی خوازراوی (ئامبروز مێرتوون) بۆ بڵاڤۆکی کۆڕی ئەدەبیی لەندەن (ئاتنائۆم) نووسی، پێشنیاری کرد کە لەمەولا باشتر وایه‌ لەباتی دەستەواژەی لێکۆڵینەوەی ڕەمەکی یان گشتی وشەی (فولکلۆر) بەکاربهێنرێت. وەرگێڕەکان، لە به‌رامبه‌ر دەستەواژەکانی؛ کەلتووری خەڵک، کەلتووری جەماوەر، زانستی گشتی،  حیکمەتی گشتی، فەلسەفەی گشتی، مەعریفەی گشتی، زانیارییە گشتییه‌کان، کەلتووری گشتی، کەلتووری ئیتنیکی، دابونەریت و بڕوا گشتییه‌کان، ئەخلاقی جه‌ماوه‌ری، جەماوەرناسی و دەربڕینگەلێکی لەم چه‌شنانه‌یان هێناوە. لەبارەی پانتای فولکلۆرەوە هەروەها وەک وەرگێڕانی وشه‌که‌ی، هاوکۆکییەک نییە و هەر دەستەیەک لە توێژەرانی کەلتووری گشتی لە هەمبەر ئەم بابەتەدا هەڵوێستێکی تایبەتییان هەیە. 

بۆ دابەشکاری ئەم بوارە پان و بەرینە ئەبێت چی بکرێت؟ کام ڕوانگە درووستتره‌؟ دیارە دەبێت دابەشکاریگەلێکی جۆرواجۆری بۆ بکرێت کە هەریەک لە تەوەرە سەرەکییەکانیشی بریتی بێت لە سەدان بابەتی لاوەکی. بۆ وەرگرتنی زەمینە و پانتایی کەلتووری گشتی ڕەوایە ئاماژەیەکمان هەبێت بە تیۆره‌ی سی. ئێس. بێرن؛ ئەو بڕوای وایە ئەو بابەتانەی کە بە نێوی فولکلۆرەوە توێژینەوەیان لە سەر دەکرێت لە ژێرەوەی سێ سەروشه‌ دادەنرێن؛ ئه‌لف: بڕوا و خوو و خده‌کان ب؛ دابوونەریتەکان. ج؛ چیرۆک، ستران و پەندەکان. تەوەرەی سەرەکیی باسەکەمان لەم نووسراەویه‌دا لە سەر بنەمای بەشی سێهەم یانی هەمان بواری ئەدەبی گشتی یا فولکلۆرە. “فولکلۆر” کانگا و سەرچاوەی داهێنانەکانی شاعیر و نووسەرانە. ئەگەر سه‌رچاوه‌ی هەموو جۆر و ڕەوتە ئەدەبییەکان بە شێوه‌یه‌ک له‌ شیوه‌کان بە ئەدەبی “فولکلۆر” بزانین هەڵەمان نەکردووە، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ هه‌ر به‌و جۆره‌ که‌ پراپ دەڵێت (تەواوی بەرهەمە جوانەکانی نەتەوەکان لە فولکلۆرەوە سەرچاوەیان گرتووە.) ئەو شتەی کە ئەمڕۆ وەک شاکارێکی ئەدەبی و هونەری لە بەردەستمانە ڕۆژگارێک بە شێوەی پەرتەوازە لە سەر زاری باوباپیرانمان بووە و هەبووە؛ به‌ بێ ئەوەی خۆیانیش بزانن ئەوانەی کە ئەم بەرهەمانەیان داڕشتووە کێ بوون.

کەلتووری گشتیی خەڵکی کوردستان سه‌ره‌ڕای ئەوەی که‌ دەوڵەمەند، به‌شکۆ و پڕبایه‌خ بووە، بەداخەوە کەمتر توێژینەوەی لە سەر کراوە. ئەو کەسانەش کە بایەخیان پێداوە زۆرتر بە شێوەیەکی بابەتییانە کۆیان کردۆتەوە و لە سەر خاڵه‌ لاواز و به‌هێزەکانی توێژینەوەیان نەکردووە. بۆ کۆکردنەوەی فولکلۆر و توێژینەوە لە سەری، بواری شەقڵنەشکاو و دەستلێنەدراوی زۆرمان هەیە. ئەرکی توێژەرەکانمان ئەوەیە کە بە خوێندنەوە و توێژینەوەی بەردەوام، سووچە تاریک و نەناسراوەکانی ڕوون کەنەوە، بیناسن و بیناسێنن و بەم جۆرە ڕەنگاوڕەنگی، فرەچەشنی، شکۆ و دەوڵەمەندی ئەم کەلتوورە ئاشکرا کەن. 

2-هۆنراوە فولکلۆرییە کوردییه‌کان.  

لە تێڕوانینێکی گشتیدا دەتوانین هۆنراوە زارەکییەکانی کوردی بە سه‌ر دوو بەشی چیرۆکانە و ناچیرۆکانە دابەش کەین. هۆنراوە چیرۆکانەکان کە ژمارەیان زۆرترە لە ناچیرۆکانەکان، بەپێی ڕووداوە مێژووییەکانی ناوچەکه‌، خەباتە نەتەوەیی و ئایینییەکان، ڕوودانی شەڕ و کوشتوبڕه‌ خۆماڵییه‌کان، له‌ ڕێگه‌ی تێکه‌ڵاوییه‌ک له‌ گه‌ڵ خه‌یاڵ، دووبارە داڕژاوەتەوە و هەروەها سەربوردەی عەشقە ناکامەکان و دڵدارییە پڕهەست و سۆزەکانی خۆی و خەڵکی ترە،  کە نێوی گشتی (بەیت) یان لەخۆگرتووە.

هۆنراوە ناچیرۆکانەکان کە قاڵبی چیرۆکیان نییە بریتین لە چامه‌ درێژە ئەویندارانەکان، ئاوازە نەتەوەیی و ئایینیەکان، وەسفی جوانییەکانی سرووشت، نیشتمان و دڵداری جوان بووە و ناوگەلێکی جۆرواجۆر وەک حەیران، ئازیزە، پاییزە، بالۆرە، قەتار و شەو و نیوەشەویان …هەیە. هەرکام لەمانە قاڵب و فۆرمی تایبەتی خۆیان هەیە و لە ئاستی چه‌شن و ژانێری لیریک  و، هەروەها ڕۆمانتیک لە قەڵەم ئەدرێن. بەمانە دەڵێین قاڵب بۆ ئەوەی هەرکام بێجگە لە هەبوونی ڕیتم و کێشی تایبەت، ناوەرۆکێکی جودا و جیاوازیشیان هەیە (بابەت لە ناوەرۆک یان کاکڵ گشتیترە؛ بابەتەکان بەرتەسکن بەڵام ناوەرۆکەکان زۆرن بۆ نموونە  دەکرێ بابەتی عەشق بە ناوەرۆکگەلی جۆرواجۆر دەرببڕین.) ئەم قاڵب و فۆرمانە هەڵگری بابه‌تگه‌لی “لیریکن” بەڵام ناوەرۆکگەلی جۆرواجۆر دەردەبڕن. لە کاتی خوێندنەوە و چڕین، ڕستەگەلێک لە سەرەتا و کۆتایی هەر بەندێکیاندا دووپات دەکرێنەوە و زۆرجار ناویان هەر لە ئەو ڕستانەی دەگیرێت کە لە سەرەتا و کۆتاییدا هاتووە، بۆ نموونە ئازیزە بە (وەرە ئازیز) دەست پێدەکات و لە سەرەتای هەر بەندێک دووپات دەبێتەوە. تازە هەمووی ئەم قاڵب و فۆرمانە ڕەهەندی باسکارانه‌ و وەسفییان هەیە و لەبارەی دەرخستنی سۆزی عاشقانە و هیجران و غوربەت و ناکامی و…..هتد. و بە شێوەی بەیت ڕەهەندی گێڕانەوەییان نییە. جیاوازیی دیکەیان لەگەڵ بەیت کورت و پوخت بوونیانە، بە پێچەوانەی بەیت کە ڕەنگە گێڕانەوەی چەندین کاتژمێر ببات. هەروەها ئەم قاڵب و فۆرمانە لە کاتی خوێندنەوە و چڕین لەلایەن ده‌نگبێژ و دەنگخۆشەکانەوە مۆسیقایان لەگەڵدا نییە.

3-بەیت.

وشەی (بەیت) لە هیچ کام لەو وشەدانانە فارسی بە فارسیانه‌ی کە لێکۆڵینەوەیان لە سەرکراوە بەو مانایه‌ی به‌رمه‌به‌ستی ئێمە نەهاتووە. لە وشه‌دانی (کوردی-فارسی) مامۆستا هەژار( هەنبانە بۆرینە) لە به‌رده‌م ئەم سەروشه‌یە دوو مانای( چیرۆکی پەخشانە شیعر) و ( ئاهەنگ، ڕیتم) هاتووە. وادیارە سەردێڕه‌ سەرەکییەکەی بەند بووە و بەرەبەرە بوووە بە بەیت، بەڵام ئێستاکە بەند بە شێوەی باو، پارچەیەکە کە بۆ دەربڕینی تاکەمەبەستێک لە درێژەی پارچەکانی دیکە وتراوە و هه‌ڵبه‌ستراوه‌ جا چ سه‌رواکانی پێکه‌وه‌ هاوته‌ریب بن یان دەتوانین وەک بەرامبەرێک بۆ بەند لە به‌ندی دووباره‌(ترجیع بند) و لێکدانه‌به‌ند(ترکیب بند) بیناسین. 

“پێناسه‌ی بەیت و تایبەتمەندییەکانی”

بەیتەکان مەنزوومە زارەکییەکان (فۆلکلۆرییه‌کان)ن بەناوەرۆکگەلێکی ئوستوورەیی، حەماسەیی، لیریک، مێژوویی، کۆمەڵایەتی، ئەخلاقی، عیرفانی و یان تێکەڵێک لە دوو یان چەند ناوەرۆکن کە بە شێوەی هەڵبەستە یا هەڵبەست و پەخشان ده‌گوورێت. توخم و ماکی گێڕانەوە لە نێویاندا زەقترە و لە دەستەی شیعرە گێڕانەوەییەکان لە قەڵەم دەدرێن. بڕێک لە کۆپلە شیعرەکان کێشی بڕگەیییان هەیە و بڕێکی دیکەش كێشێکی ناسراویان نییە، بەڵام شێوەیەک لە “دووسەروا”(سجع) و مۆسیقای دەروونی تێدایه‌. کورتی و درێژی نیوبه‌یته‌کان و هاوسانیی بڕگه‌کان پێوه‌ر و بنه‌ما نییه‌. سەروا ڕۆڵێکی گرینگی تێدا هەیە. پێکهاتە فۆرمی و ده‌ربڕینه‌که‌ی لە حاڵەتی نووسراوی(لە سەر کاغەز) بە شێوەی بڕگە بڕگەیە و ڕستە یا نیوبه‌یت یان خشتەگەلێک لە سەرەتا یا کۆتایی هەر بڕگەیەک دووپات دەبێتەوە و شێوازێک لە دووبه‌ند دروست دەکات. 

هەرکام لە بەیتەکان ڕیتم  و بە دەربڕینێکی تر حاڵ و هەوای تایبەتی خۆیان هەیە و زۆرتر به‌ بێ ساز  و مۆسیقا و لە لایەن بەیتبێژ یا دەنگبێژه‌کان لە کۆڕ و دانیشتنە گشتییەکاندا دەچڕدرێن. زۆرجار لە هەر بەیتێک گێڕانەوەگەلێکی جۆرواجۆر لە ناوچەیەک یا ناوچە جۆرواجۆرەکانی کوردستان لە سەر زارانە، بەڵام ناوەرۆکی زۆربەی گێڕانەوەکان یەکێکە و تا ڕادەیەکی زۆر هەر وەک ڕابردوو ماوەتەوە. کاریگەری ئەدەب و توخمە ئایینییە جۆرواجۆرەکان (ئیسلام، مەسیحییەت و جوولەکە و …) لە بەیتەکاندا دیارە. بەیتە کوردییەکان پارێزەر و زیندووکه‌ره‌وه‌ی دابوونەریت، بڕواکان و پیشانده‌ری بارودۆخە مێژوویی، کۆمەڵایەتی، فیکری، کەلتووری و سیاسییه‌کانی کوردەکانن. به‌یته‌کان به‌ (ئاوێنەی تەواو نوێن)ی ژیانی کۆمەڵایەتی کورد دانراون کە لێوانلێون لە ئەزموونە بەهادارەکانی ژیانی ئاڵۆز و پڕپێچ وپڵووچی ڕابردووی خەڵکی کوردستان کە هەم لە ژیانی زەینی و هەم لە ژیانی کردەوەییدا بزوێنەر و هاندەرن. توخمه‌کانی بەربەرەکانێ دژی ستەم و دادخوازی و هەوڵ بۆ بە دەستهێنانی ژیانی باشتر لە ناو به‌یته‌کاندا بەهێز‌ و چالاکە و پاڵەوانە جەماوەرییەکانی، بەردەوام وه‌کوو سەرمەشق و نموونه‌ی بزووتنەوە مێژوویی و کۆمەڵایەتییەکان چاویان لێکراوه‌. لە بەیتدا، ڕووی ڕاستەقینەی ژیان دەردەکەوێت و دابوونەریتی ژیان بە هەموو ڕەهەندە باش و خراپەکانییەوە پیشان دەدرێت و بۆ ئەوانەی وا کورد بە باشی ناناسن زۆر بەکەڵکە. هەر ڕووداوێکی گرینگی سیاسی و مێژوویی، هەر به‌سەرهاتێکی کۆمەڵایەتیی دیار، هەر چیرۆکێکی تاڵ و شیرینی لیریکی و هەر جەژن و چەمەرەیەکی گەورە کە لە ناوچەیەک لە کوردستان ڕووی داوە، دەنگخۆشە کەسنەناس و نەخوێندەوارەکان بە کێشە بڕگەیی یا نابڕگەییه‌ خۆماڵییه‌کان بە زمانێکی سادە بەڵام به‌ بێ کەمووکووڕی و به‌ شیوه‌ی ڕەسەن و پاڕاو هه‌ڵیان به‌ستووه‌ و ڕیتمێکی تایبەتیان بۆ لەبەرچاو گرتووە و (بەیت) یان (بەند) یان پێ وتووه‌. ڕۆژ لە دوای ڕۆژ پاراوتر و دەوڵەمەندتر بووه‌ و پشتاوپشت بە ئێمەیان سپاردووە و  لە ته‌پوتۆزی فه‌رامۆشی پارێزراوە. تێگەیشتن لە ژمارەی ڕێکی به‌یته‌کان ئەگەر ئەستەم نەبێت ئه‌وا کارێکی ئاسانیش نییە.  لە هەر بەیتێکیش کە تا ئێستە ناسراوە و لە فەوتان و فه‌رامۆشی پارێزراوە، گێڕانەوەگەلێکی جۆڕواجۆر هەیە کە دەقی چاپکراوه‌ یان چڕیاوو و وتراوه‌ یان ناوەکانیان لە نێو کتێبەکان، گۆڤارە کوردییەکان، شریتی کاسێت و سی دییەکان لەبەردەستن. لە ناو بەیتە بەناوبانگەکاندا دەتوانین ئاماژە به‌مانه‌ بکەین؛ دمدم، مەم و زین، زه‌نبیل فرۆش، خه‌ج و سیامەند، لاس و خه‌زاڵ، سه‌یدوان، ناسو ماڵمان، برایمۆک، کاکە میرۆ و کاکە شێخ، شێخ مه‌ند و شێخ ڕەش، له‌شکری، شوور مەحموود و مه‌رزینگان، سەعید و میر سەیفه‌دین، شێخی سەنعان، شێر و کەل، مه‌حمه‌ل و ئیبراهیمی دەشتییان، خۆرشید و خاوەر، میهر و وەفا، شیرین و فەرهاد، جولەندی، ئه‌حمه‌د شەنگ، بەهرام و گوڵەندام، شێخ فەرەح و خاتوو ئەستی.  

وه‌رگێڕان: سپێده‌ ساڵحی

سه‌رچاوه‌؛

*میکائیلی، دکتر حسین، (بیت) در ادب فولکلور کردی، پژوهشنامه‌ی ادبیات کردی، سال اول، شماره‌ی 1، پائیز 1394 ص 57 تا 82   

پۆستی پێشوو

بەشداریی سیاسیی ژنان

پۆستی داهاتوو

بەیت لە ئەدەبی فولکلۆری کوردیدا (2)

یەکەی وەرگێڕان

یەکەی وەرگێڕان

پەیوەندیداری بابەتەکان

خواردن و شوناسی نیشتمانی لە خوانەکانی مێژووەوە بۆ دروستکردنى پەیوەستێتى لە سەردەمی جیهانگیریدا
کولتوور و مرۆڤسازی

خواردن و شوناسی نیشتمانی لە خوانەکانی مێژووەوە بۆ دروستکردنى پەیوەستێتى لە سەردەمی جیهانگیریدا

كانونی یه‌كه‌م 24, 2025
51
سیاسەت وەک بڕیاردان لەسەر دوژمن
کولتوور و مرۆڤسازی

سیاسەت وەک بڕیاردان لەسەر دوژمن

كانونی یه‌كه‌م 20, 2025
32
ئاوێنەی خاک
کولتوور و مرۆڤسازی

ئاوێنەی خاک

تشرینی دووه‌م 8, 2025
97

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

كانونی دووه‌م 2023
د س W پ ه ش ی
 1
2345678
9101112131415
16171819202122
23242526272829
3031  
    شوبات »

Aa

0 0
A A
  • پەیوەندی
  • دەربارە
  • بۆردی راوێژکاران
  • بۆردی سپۆنسەرەکان

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
  • English
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
  • شــیکار
  • ئــــابووری
  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
  • چاوپێکەوتن

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بەخێر هاتیتەوه!

لە خوارەوە داخڵی ناو هەژمارەکەت بە

ووشەی نهینیت بیرچۆتەوە?

گەڕاندنەوەی ووشەی نهێنیەکەت

تکایە ناوی بەکارهێنەر یان ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بنووسە بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی ووشەی نهێنی.

چوونە ژورەوە

لیستی پەخشکردنی نوێ زیادبکە