دیاردەی بێکاری لە ئێراقدا کێشەیەکە و بەڵایەکی ئابووری و کۆمەڵایەتییە ، کە توانا مرۆییەکان تێکدەدات، و دەرفەتەکانی گەشەکردن و خۆشگوزەرانی ئابووری کەم دەکاتەوە، و دەبێتە هۆی کورتهێنان لە پێکهاتە کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکانی وڵاتدا. وە مەترسییەکەی لە ئێراق زیاتر بووە بەهۆی ئەو وێرانکارییانەی کە بەهۆی بەردەوامی شەڕەکان و ئابڵۆقەی ئابووری لە نەوەدەکاندا دروست بووە، دوایی پرۆسەی ئازادی له (2003 ) بەدواوە پشکی تائیفی هۆکاری سەرەکی بووە، کە پێویستی بە کارکردن هەیە بۆ چارەسەرکردنیان و دانانی چارەسەرێک کە کاریگەرییەکەی کەم بکاتەوە لە هەموو لایەنەکانی ژیان بۆ باشترکردنی ئابووری و هاوسەنگی لەگەڵ گەشەسەندنی جیهانی و خۆگونجاندن لەگەڵ بارودۆخی کێبڕکێ و جیهانگیری.
“بێکاری لە ئێراقدا”
ئێراق بەدەست بێکاری درێژخایەن دەناڵێنێت کە لە سەردەمانی ڕابردووەوە بۆی ماوەتەوە لە ژێر دەسەڵاتی حکومەتە یەک لە دوای یەکەکاندا لە دوای ساڵی 2003 خراپتر بووە، بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ڕێژەی بێکاری لە ئێراقدا گەیشتووەتە یەک ملیۆن و 200 هەزار کەس و زۆرێکیان خاوەنی بڕوانامەی زانکۆن، بێکاری لە دوای ساڵی 2003 بە شێوەیەکی بەرچاو لە ئێراق زیادی کرد، هەموو حکومەتە یەک لە دوای یەکەکانی دوای 2003 چارەسەریان بۆئەم دیاردەیە پێ نەبووە ، بەڵکو ڕێژەکەشیان زیاتر کرد.
“هۆکارەکانی بێکاری لەئێراقدا”
ڕێژەی بێکاری لە ئێراق زیادی کردووە، بەهۆی هاتنی بڕێکی زۆر لە کاڵا و بەرهەمی جۆراوجۆری هەرزان کە کێبڕکێ لەگەڵ بەرهەمی ناوخۆیی دەکەن، بێتوانایی بەرهەمی ناوخۆ لە ڕکابەریکردن لەگەڵ کاڵا هاوردەکراوی هەرزان، وادەکەن کارگەکانی ناوخۆ بێ هیواببن بەهۆی هەرزانی کاڵاکان هاوردەدەکرێن لە دەرەوە تاکو ئاستی داڕوخان و مایەپوچ بوون.
لە نێو ئەو هۆكارانەی تر كە بوونە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی بێكاری لە ئێراق، لێشاوی كرێكارانی بیانی ڕێژەیەكی زۆره، بەو پێیەی زۆرێك لە خاوەن بازاڕ و ڕێستۆرانت و هۆتێل و بەنزینخانەكان پەنایان بردۆتە بەر دامەزراندنیان و پێدانی پێشینەیان بەسەر كرێكارانی ئێراقدا لەبەر چەند هۆكارێك، گرنگترینیان:
1- کەمی حەقدەستی کرێکارانی بیانی، وەک چۆن کرێکاری بیانی زیاتر لە ئێراقی کار دەکات و شەو و ڕۆژ بەبێ پشوو کاردەکات و لە بەرامبەر حەقدەستی کرێکاری ئێراقیدا بۆ ماوەیەکی زۆر کاتژمێر کاردەکات.
2- کرێکاری بیانی بە تەواوی تەرخان کراوە بۆ کارکردن بەبێ هیچ ئەرکێکی دیکەی کۆمەڵایەتی.
3- دوودڵی کرێکارانی ئێراقی لە پراکتیزەکردنی هەندێک کار و قبوڵکردنی لەلایەن کرێکارانی بیانییەوە.
4- ئەو كرێكارە بیانییە، بە هۆی نەداری و كەمی باری دارایی و ئەو مەودایەی كە لە وڵاتەكەیەوە بۆ ئێراق رۆیشتووە، زیاتر تامەزرۆیە بۆ ئەوەی كارەكانی بە باشترین شێوە تەواو بكات و پێوەیپابەند بێت.
5- زیادکردنی کاتی کارکردنی کرێکاری بیانی بە بەراورد بە کاتی کارکردنی ئێراقی کە گلەیی زۆر دەکات و هەندێک جار هەست بە جۆرێک لە خۆبەزلزانین دەکات یان بە بیانووی جۆراوجۆر کاتەکانی کارکردن بەفیڕۆ دەدات.
6- كرێكارانی ئێراق بهردهوام داوای زیادكردنی حهقدهست دهكهن، سهرهڕای ئهوهش له كارهكاندا بێ دیسپلینن و زۆرجاریش غیاب دهبن بەهۆکاری کۆمەڵایەتی خێزانی.
7- زیادبوونی وابەستەیی بە هێزی کاری بیانی کە زیاتر لە وڵاتانی ئاسیا بەربڵاوە وەک هیندستان، سریلانکا، بەنگلادیش، نیپاڵ و فلیپین، سوریا و میسری و لوبنانی هاوردەکردنیان بۆ ناوخۆی ئێراق ئەمەش هۆکارێکی سەرەکی ڕێژەی بەرزی بێکاری لە نێوان هێزی کاری ئێراقدا، بە تایبەت گروپی گەنجان. ڕاپۆرتێكی سندوقی دراوی نێودهوڵهتی ئاماژه بهوه دهكات كه رێژهی بێكاری له نێو توێژی گهنجان له ئێراق گهیشتووهته زیاتر له 40%، ههروهها ڕێژهی ژنان له دهرهوهی هێزی كار له ئێراق نزیكهی 85%.
زیادبوونی ژمارەی هێزی کاری بیانی هەرزان لە ئێراقدا دەبێتە هۆی کێبڕکێی هاوڵاتیان لە بازاڕی کاری ناوخۆیی بە شێوەی جۆراوجۆر، هەروەها هاوڵاتیە بەنگلادیشیەکان خواستێکی زۆریان لەسەرە لە کاری پاککردنەوەی دامەزراوە حکومی و تایبەتەکاندا، لە کاتێکدا کۆمپانیا بازرگانییەکان و چێشتخانەکان پێیان باشترە خەڵکی سوری و لوبنانی بە ئەزموون بە تایبەت لە چێشتخانەکانیاندا کاربکەن. ئامارە فەرمییەکانی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی تۆمارکردنی زیاتر لە سەد هەزار کرێکاری بیانی لە ئێراقدا دەخەمڵێنێت، کە لە ماوەی ساڵانی 2017 و 2018دا ڤیزای چوونە ژوورەوەیان بۆ کراوە، کە زۆرینەیان لە کەرتی تایبەتدا کاردەکەن، بە بەراورد لەناوخۆی ئێراقدا تەنها 13 هەزار کرێکاری ئێراقی لەناو ئەو کۆمپانیایانەدا کە مۆڵەتی کارکردنیان پێدراوەلەناوخۆدا کاردەکەن.
بەهۆی بڵاوبوونەوەی بێکاری لەنێو ئێراقییەکان و بەتایبەتی لەنێو دەرچووان و لاواندا، پایتەخت و ناوەندەکانی شارە جیاجیاکان لە ئێراق خۆپیشاندانی ناڕەزایی بەردەوامی تێدایە کە داوای ڕەخساندنی هەلی کار بۆ بێکاران و بەدیهێنانی دادپەروەری کۆمەڵایەتی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بە هەموو شێوەکانی و ئەنجامدانی چاکسازی ئابووری دەکەن.
بەشێکی زۆر لە کرێکارانی بیانی لە ئێراق ڕووبەڕووی کێشەی نایاسایی بوونی شوێنی نیشتەجێبوونیان لە ئێراق دەبنەوە، ئەمەش وا دەکات هاتووچۆیان لە دەرەوەی شوێنی کارەکە بوونی نەبێت، بەو پێیەی هەموویان بەبێ مۆڵەتی کارکردن و تەنها لە ڕێگەی ڤیزەی گەشتیارییەوە هاتون.
داتاکانی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی و وەزارەتی ناوخۆ لەبارەی ژمارەی ئەو کرێکارە بیانیانەی بە نایاسایی هاتونەتە ئێراق لە یەکتر نزیکە، چونکە بەپێی ئامارێکی وەزارەتی ناوخۆ تەنها (5%) کرێکارە بیانییەکان مۆڵەتی کارکردنیان هەیەی ، ئەو کرێکارە بیانیانەی لەئێراق کاردەکەن. (95%) مۆڵەتیان نیە و بە شێوەیەکی نایاسایی هاتونەتە ئێراق، هەربەوهۆیەشەوە لە ماوەی رابردوودا (32) هەزاریان ڕەوانەی وڵاتەکانیان کراونەتەوە.
هۆکاری بەکارخستنی کرێکارانی بیانیش بۆ ئەوە دەگەرێنێتەوە کە ئەوان بە کرێیەکی کەم بۆماوەیەکی زۆر کاردەکەن، ئەوەش بەهۆی خراپی باری دارایی ئەو وڵاتانەی کە لێوەی هاتوون.
“بێکاری لە هەرێمی کوردستان”
لە كوردستان، بێكاری بە شێوەیەكی فراوان لە سەردەمی شەڕی ناوخۆوە فراوانتریش لە دوای ساڵی (2003) سەری هەڵدا. دواین ئاماری هەرێمی كوردستان باس لەوە دەكات ڕێژەی بێكاری لەهەرێمی كوردستان بریتیە لە (15%) واتە دیاردەیەك و كێشەیەكی ئابووری هەیە لەهەرێم كەپێی دەوترێ (بێكاری)، ڕێژەكەشی زۆرە بە بەراورد لەگەڵ ڕێژەی ئاساییدا،ئەمە لەكاتێكدا لەئێراقدا هاوكات رێژەی بێكاری لە وڵاتەكەدا 20% زیاترە.
ڕێژەی بێکاری لە هەرێمی کوردستان بەرزبووەتەوە، ئەوانەی لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ناویان تۆمار کراوە، تەنیا ئەوانەن کە بەدوای کاردا دەگەڕێن و تائێستا پێنج هەزار کەس ناویان تۆمار کردووە.
بەڕێوەبەری گشتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی دەڵێت کرێکاری خۆماڵی لە دۆزینەوەی هەلی کار بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکەیان لەپێشینەن و ماوەی چەندین ساڵە دامەزراندن لە کەرتی گشتی راگیراوە بەردەوام ڕێنمایشیان داوەتە کەرتی تایبەت، بۆ ئەوەی گرنگی زیاتر بە کارمەند و کرێکاری خۆماڵی بدرێت.
لە ساڵی (2021)ەوە 5ههزار کەس بۆ دۆزینەوەی کار ناویان لە بەڕێوەبەرایەتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی تۆمار کردووە. شەش ناوەندی تۆمارکردنی ناوی بێکاران لە هەولێر، سلێمانی، گەرمیان، سۆران، دهۆک و زاخۆ هەن، کە سەر بە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتین. بەڕێوەبەری گشتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتیش ئەوەی ڕاگەیاند ئەو ژمارەیەی کە دێن و لەو شوێنانە ناو تۆمار دەکەن، نابێتە ئاماری هەموو کوردستان، لەبەر ئەوەی لە رانیە و دەڤەری راپەڕین کە ژمارەیەکی زۆر بێکار هەیە، نووسینگەیان نیە ، لە ئاکرێش بە هەمانشێوە.
هەندێ کار هەیە کرێکاری ناوخۆ بەهۆی کولتوور و دابونەریت ئامادە نییە بیکات، هەندێ پسپۆڕیی تایبەتیش هەن کە لە کوردستان نیە یان کەممان هەیە، بۆیە بەناچاری رێگە بە هێنانی کرێکاری بیانی دەدرێت هەندێ کات لەلایەن کۆمپانیاکانەوە.
ئەوەی جێگایسەرەنجە 35 زانکۆ بۆ هەرێمێک کە ژمارەی دانیشتووانی پێنج ملیۆن کەسە زۆرە و ئەو زانکۆیانە لەشکرێک لە گەنجانیان دروستکردووە کە نایانەوێ وەک کادری مامناوەند لە بازاڕدا کار بکەن و کاری دیکەشیان دەست ناکەوێت.
دەرئەنجام
ئەو بێکارییە درێژخایەنەی کە ئێراق بەدەستیەوە دەناڵێنێت، چارەسەرکردنی ئەستەمە بەبێ دەستێوەردانی ڕاستەوخۆ و کاریگەرانەی دەوڵەت بە یاسایی کردنی هاتنی کرێکارانی بیانی بۆ ناو ئێراق و کۆتاییهێنان بە سیاسەتی فڕێدانی بازاڕ بە بەرهەمی هاوردەکراو، و چالاککردنی کەرتە ئابوورییەکانی پیشەسازی، کشتوکاڵ، گواستنەوە، گەشتیاری، ئەوانی تر بە مەبەستی هەڵمژینی هێزی کاری بێکار، لەگەڵ پێویستی هاوکاری تاکەکانی کۆمەڵگاو خەڵک ، بۆکەمکردنەوەی ڕێژەی بێکاری.
هاتنی ئەوژمارە زۆرەی کرێکاری بیانی و بەرتەسککردنەوەی هەلی کار بۆ هاوڵاتیانی ئێراق لایەنە فەرمییەکانی هێناوەتە سەرهێڵ و دەیانەوێت کارێک بکەن بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشیەیە.
مافی نیشتەجێ بوونیش لە ئێراق و هەرێم تەنها بەو کرێکارانە بدرێت کە سود لەپسپۆڕییەکەیان لەبازاڕی کاری کوردستان و ئێراقدا وەردەگیرێت.
ماوەی زیاتر لە دوو ساڵە رەخساندنی هەلی کار یەکێکە لە دروشمە سەرەکیەکانی خۆپیشاندەرانی ئێراق، چارەسەرکردنی گرفتی بێ کاری کەچەندین گرفتی تر بەدوای خۆیدا دەهێنێ کارێکی ئەستەم نیە، ئەگەر حکومەتی ئێراق و هەرێمی کوردستان بەجدی کار لەسەر ڕێکخستنی هێنان و بەکارخستنی دەستی کاری بیانی بکەن.
پێویستە ڕێگری بكرێت لەهێنانی دەستی كاری بیانی بۆ نێوخۆی وڵات لە سەرجەم كەرتەكاندا، بەجۆرێك دەستی كاری ناوخۆیی جێگەی دەستی كاری بیانی بگرێتەوە، پێویستە پڕۆژەكانی وەبەرهێنان زیاد بكرێت بەو مەبەستەی هەلی كاری زیاتر برەخسێنرێت، هاندانی سەرمایەدارە ناوخۆییەكان شانبەشانی سەرمایەدارە بیانیەكان كاربكەن بۆ پێشكەوتنی وەبەرهێنان لە سەرجەم بوارەكاندا، پێویستیشە لەسەر حكومەت كاربكات بۆ دابینكردنی ڕێسا و یاسای گونجاو بۆ پڕۆسەی وەبەرهێنان لە وڵاتدا.