ڕێکخراویکى سیاسی کوردی سەلەفی جیهادییە، لەدواى پەرت بوونى ڕەوتى ئیسلامى لەکوردستان سەریان هەلدا، لە تەموزى ٢٠١٤ بەیعەتیان بە ڕێکخراوى دەوڵەتى ئیسلامى دا.
دامەزراندن
لە یەکى ئەیلولى ٢٠٠١ دا، دوو گروپى ئیسلامى چەکدار بە ناوەکانى: گروپی تەوحید بەئەمارەتى ئەبو بەکر وگروپی هێزى سۆران بە ئەمارەتى ئەبو عەبدوڵاى شافعى یەکیانگرت و “جوندول ئیسلام” یان پیک هینا بە سەرۆکایەتى ئەبو عەبدوڵاى شافعى.
دواى سێ مانگ گروپی “جوندول ئیسلام” لەگەڵ گروپی “ئیسلاح” بە سەرۆکایەتى نەجمەدین فەرەج ئەحمەد – کە بە مەلا کرێکار ناسراوە – یەکیانگرت وڕێکخراوى ” ئەنسارولئیسلام” یان لێ پیکهات، کە پێشبینى دەکرێت هەزارەها شەڕکەریان هەبیت.
ڕەوتى ئایدۆلۆژى
گروپی “ئەنسارولئیسلام” بە یەکێک لە گروپە جیهادییە سەلەفییەکان ئەژماردەکرێت، بەپێی ڕاگەیاندنەکانیان هەوڵ دەدەن لە پێناو دروستکردنى دەوڵەتێکى ئیسلامى بچوک لە کوردستانى باشور”عێراق”.
ئاڕاستە
گروپى “ئەنسارولئیسلام” پێش داگیرکردنى عێراق لەلایەن وڵاتە یەکگرتووەکانى ئەمریکاوە، دەستیانگرتبوو بەسەر هەردوو شارى “هەڵەبجە وبیارە”، نزیک لەسنورى ئێران، لەو کاتەدا ئەم گروپە سەرقاڵى جەنگبوو لەگەڵ یەکیتى نیشتمانى کوردستان کە ڕەوانشاد جەلال تالەبانى سکرتێرى بوو.
لەگەڵ دەستپێکردنى جەنگى ئەمریکاو عێراق، لەلایەن سوپاى هاوپەیمانانەوە کەوتنە بەر گورزى چەکەکانیان وئەمەش بوو بەهۆى تیاچونى ژمارەیەکى زۆر لە چەکدارەکانیان، ئەوانەى کە مانەوە لە سنورەکانى نێوان عێراق وئێران بڵاوبوونەوە، ژمارەیەکى دیکەیان لەگوند وشارۆچکەکانى شارى سلیمانى خۆیان شاردەوە، بەڵام ئەمە نەبوو بەهۆى لەناوچونیان، بەڵکو دواتر دەستیان کردەوە بە چالاکییەکانیان.
لە ئازارى ٢٠١٢ دادگایەکى نەرویجى حوکمى سێ ساڵ زیندانى دا بەسەر نەجمەدین فەرەج ئەحمەد – مەلا کرێکار – بە تۆمەتى ئەوەى هانى کارى توندوتیژى داوە، هەورەها هەڕەشەى لە “ئارنا سۆرباغ” ى سەرۆکى پارتى موحافەتکاران کردووە.
لە هەنگاوێکى چاوەڕوان نەکراودا ئەم گروپە لە تەموزى ٢٠١٤، بەیعەتیاندا بە ڕێکخراوى دەوڵەتى ئیسلامى پاش ئەو ململانێ چەکدارییەى کە کەوتبۆوە نێوانیان.
سەرچاوە: الجزیرة