پەسەندکردنى سیستەمێکە یان بارودۆخێکە یان دەنگدانێکە پاش ڕەزامەندى دەربڕینى هەموو یەکەکانى کۆمەڵگا، کۆدەنگى بەرهەمى ڕێکەوتنێکى گشتى یە لەچۆنیەتى بیرکردنەوە یان ئەنجامى ئەو هاوبەشى بوونەیە کە لەڕووى کلتورییەوە دروست دەبێت، لەگەڵ بوونى بەرژەوەندى وتێڕوانینى هاوبەش بۆ ڕوداوەکان، لەئاینى پیرۆزى ئیسلامدا کۆدەنگى پێگەیەکى گرنگى هەیە وبەیەکێک لەسەرچاوەکانى شەرع ئەژماردەکرێت.