موشەكی كالیبەر، ترۆپكی توڕەبوونی ڕووس لەمرۆڤایەتی
-كالیبەر، یەكێك لەو موشەكە دەگمەنانەیە كە دەتوانرێت لە سەكۆیی دەریاییەوە لەدژی ئامانجی وشكانی و دەریایی ئاراستە بكرێت.
– تایپێكی كالیبەر، لەلایەن ژێر دەریاییەكانەوە دەتەقێنرێت.
– بزوێنەری ئەم موشەكە، بە سوتەمەنی ڕەق كاردەكات.
– تەواوی پرۆسەی تەقاندنی كالیبەر، لە ڕێی ڕیمۆت كۆنترۆڵەوە دەبێت.
– یەكێك لەو موشەكە دەگمەنانەیە كە دەتوانێت زۆر بەنزمی بفڕێت.
-موشەكەكە 1000 تاكو 1500 كیلۆمەتر دەبڕێت.
– كالیبەر دەتوانێت كڵاوەیەكی تەقینەوە بە كێشی 450 كیلۆ هەڵگرێت.
– درێژی یەك موشەكی كالیبەر 6.2 مەترە.
– كێشی یەك موشەك 1400 كیلۆگرامە.
– لەهەندێ ئینسكلۆپیدیای سەربازییدا نوسراوە، كالیبەر دەگاتە 2600 كیلۆمەتر.
-بەخێرایی 240 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا دەفڕێت.
-پنتیۆمی دووەمی موشەكە باڵدارەكانی ڕووسیایە.-لەشەڕی دژی داعشدا، سوپای ڕووسیا 26 موشەكی كالیبەری بەكارهێناوە.