یەکەم دامەزراوەى دەستورییە لە وڵاتە یەکگرتووەکانى ئەمەریکا، بە دەستەى یاسادانان ئەژماردەکریت ولەدوو ئەنجومەن پێکدێت کەبریتین لە (ئەنجومەنى پیران وئەنجومەنى نوێنەران)، لەگرنگترین کارەکانى کۆنگرێسى ئەمەریکى بریتییە لە: دەرچواندنى ئەو یاسایانەى پەیوەندییان بە باجەکانەوە هەیە، هەروەها کۆنگرێسى ئەمریكى هاوبەشی سەرۆکى وڵاتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا دەکات لە دامەزراندنى بەرپرسەباڵاکان و دادوەرەکان ومافى ئەوەى هەیە کە ناڕازى بێت لەسەر ناوەکانى پێشنیارکراو بۆ پڕکردنەوەى پۆستەکان، سەرەراى ئەم ئەرکە گرنگانە کۆنگرێس دەتوانێت هەموارى دەستورى ئەمریکا بکاتەوە.