بۆ ئەوەی بزانیت توانای موشەكەكانی ئێران بەتایبەتی زولفەقار كە ڕۆژی 8/1/2020 بۆردومانی بنكەكانی ئەمریكای پێكرا، چەندن، چاوی كورد زۆر بە گوشراوی زانیاری لەسەر ئەو موشەكە دەگوازێتەوە.
*بۆ یەكەمجار لە مانۆڕی سەربازی دوورگەی بەندەر عەباس لە 2016دا ئەم بۆمبە ئاشكرا كرا.
*بۆیەكەمجار سوپای پاسداران ئەم بۆمبەی لەدژی بنكەكانی داعش لەدێرەزووری سوریا بەكارهێناوە. جاری دووەمیش لەدژی بنكەكانی ئەمریكا!!.
*موشەكی دوورمەودایەو دەگاتە 700 كیلۆمەتر.
*موشەكی زیرەكە و بەزیرەكترین موشەكی نێو جبەخانەی موشەكی ئێران دادەنرێت.
*كڵاوەی جەنگی لێدەبەسترێت، كڵاوەكەیشی دەتەقێتەوە.
*دەتوانرێت لەدژی هەر ئامانجێكی زەمینی و لەدژی فڕۆكەخانەكان بەكاربهێنرێت.
*بەكۆپییەكی پێشخراوی موشەكی “فاتح 110” دادەنرێت. حیزبوڵای لوبنان زۆرینەی موشەكەكانی لەجۆری فاتح 110ن.
*لەڕووی تەكنەلۆژیای سەربازییەوە، زولفەقار بە موشەكێكی تاكتیكی دادەنرێت نەك ستراتیژی یەكلاكەرەوە.
*سەكۆی هاویشتنی دەكرێت جێگیر یان جوڵاوبێت..
*بەهیچ جۆرێك ڕادار و ئاژێرە تایبەتەكان نایدۆزنەوە.