یاخیبوونی سوننەکان لەڕێی سزادانی سەنتەرەکانی نیشتەجێبوونی سوننە و وێرانکردنی شارەکان بە هەڵمەتی بۆمبارانکردن تێکناشکێنرێن.
کاتێک حکومەتێکی تائیفی دەیان هەزار کەسی سوننە جیاکارییانە بەئامانج دەگرێت و ونیان دەکات، یاخیبوون تەشەنە دەکات.
منداڵانی ئەو کەسە بێلایەنە کوژراو و بەندکراوانەی سوننە کە بە تۆمەتی هاوکاریکردنی داعش چاوەڕوانی دادگایی بوون کاتێ گەورە دەبن بەدوای تۆڵەدا دەگەڕێن، بەڵام پێویست ناکات باوەڕییان بە ئایدۆلۆژیایەکی تیرۆرستی هەبێت تا گروپەکە وەک ئامرازێکی تۆڵە بەکار بهێنن.
هەر بەسادەیی، ئەو شێوازەی لە هەڵمەتی دژی داعش ناوچە سوننیەکانی پێ وێران کرا ئەو هەلومەرجی سەرهەڵدانی گروپە تیرۆریستییەکان دەڕەخسێنێتەوە. حکومەتی ئێراق و ئەو میلیشیایانەی کە بە یارمەتیی هێزی ئاسمانیی ئەمریکا شارۆچکە سوننیەکانیان وێران کرد، بە وێرانکردنی خشت و ژێرخانەکانی شارەکە هەڕەشەی تیرۆریان دوورخستەوە. بەڵام ئێستا داعش دەتوانێت لەهەر شوێنێک بێت لە ئێراق هێرش ئەنجام بدات.
پڕۆسەی دووبارە بنیاتنانەوە لە ناوچە سوننییە وێرانکراوەکان بە مەبەست بەشێوەیەکی خاو بەڕێوە دەچێت. سوننەکان لەنێو ڕیزەکانی هێزێکی یەکگرتوو جێگیر نەکراون بۆ بەدەستەوە گرتن و پاراستنی ئاسایش لەو شوێنانەی پێشتر لەژێر دەسەڵاتی داعشدا بوون. بیرکردنەوەی بەغدا و دامەزراوە دیارەکانی سێکتەرەکانی واشنتۆن ئەوەیە کە ناوچە سوننی و کوردییەکان لە باشترین دۆخدان کاتێک لەلایەن هێزەکانی شیعەوە بەڕێوە دەبرێن، لەکۆتاییشدا، ئەوە کورد سوننەکان و کوردەکانن کە کێشە دەبینەوە– هەردوولا لەم بیرەدا هەڵەن.
ئەم ڕایە سوودی نییە و بە چوونی بزووتنەوەی ناڕەزایی لاوەکانی شیعە بۆ نێو ڕیزەکانی دەنگ خوراوان و کێشە نانەوەی میلیشیاکانی ئێران لە تەواوی ئێراقدا پووچەڵ دەبێتەوە.
لە هەلومەرجی ئێراقدا، ئەو هێزانەی لەو ناوچە دەنگ خوراوانە جێگیر کراون ئێراقی نین و بۆ بەدبەختی شیعەن و جلوبەرگی سوپا یاخود پۆلیسی عێراقی دەپۆشن میلیشیان، زیاتر لەژێر فەرمانی تاراندان وەک لە ئێراق.
میلیشیاکانی سەر بە ئێران هەر سوننەیەکی نێو سوپا وەک هاوکار یا چەکدارێکی دواڕۆژی داعش دەبینن.
میلیشیاکانی سەر بە ئێران هەر سوننەیەکی نێو سوپا وەک چەکدارێکی دواڕۆژ، وەک هاوکارێکی پێشوو یا دواڕۆژی داعش دەبینن. میلیشیاکان ئەو ناوچە سوننییانە ناناسن، هۆزەکان ناناسن، جێی متمانە نین، هەروەها بەجۆرێک مامەڵە لەگەڵ سووننەکان دەکەن، وەک ئەوەی سوننەکان شانە بن و ئامادەی تووشبوون بە پەتای داعش بن. ئەو بێ متمانەییەی لەنێوان سەرجەم ڕێبازە ئایینییەکان و ئەم میلیشیایانەی سەر بە ئێران هەیە، لەئێستادا لە بەرزترین ئاشتیدایە، داعشیش چاودێریی دەکات.
ئەگەر بمانتوانیایە بگەڕێینەوە بۆ ٢٠١٣-٢٠١٤، ڕێک بەر لەوەی داعش بچێتە نێو نێو شاری موسڵەوە، هەمان ئەو هەلومەرجەمان بەرچاو دەکەوت کە ئەمڕۆ هەیە:
حکومەتێکی چەوسێنەر حەزی بە چارەی سوننە دەنگ خوراوەکانی پارێزگاکانی ئەنباڕ، سەڵاحەددین، دیالە و نەینەوا نییە; حکومەتێک کە وەڵامی ونبوونی دەیان هەزار سوننەی لەسەر دەستی هێزە ئەمنییەکان لە…ەوە تا ڕومادی و تکریت پێ نییە.
کەمپینی هێزی ئاسمانیی هاوپەیمانان لە ئێراق و ئۆپەراسیۆنەکانی پاککردنەوە لە داعش لە ڕومادی و موسڵ سەرجەم سێکتەرەکانی ئەو شارە دانیشتووان چڕانەی وێران کرد. ئۆپەراسیۆنەکان دەیان هەزار کەسیان کوشت و دوو ملیۆن هاوڵاتی ئێراقیشییان ناچا بە جێهێشتنی ئەو شارانە و چوونە ڕیزی ئاوارە نێوخۆییەکان کرد.
لەکاتی کەمپینەکەدا بەهیچ شێوەیەک لەلایەن بەغدا یاخود ئەمریکاوە دەسەڵاتییان پێ نەدرا بەرەنگاری ئەو هەڕەشە تیرۆرستییە سوننییە ببنەوە. ئەزموونی شەپۆلەکەی ساڵی ٢٠٠٧ لەبەرچاو گیرابوون، کاتێک ئەمریکا دەسەڵاتی دایە سوننەکان ناوچەکانیان لە ڕێکخراوی ئەلقاعیدە و میلیشیاکانی سەر بە ئێران وەربگرنەوە. لەبری ئەوە، ئەمریکا وەک هێزی ئاسمانیی کاریگەر بۆ میلیشیاکانی قاسم سلێمانی جوڵایەوە.
فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا پێیوایە لەئێستادا ڕێک وەک کاتی پێش داگیرکردنی موسڵ بە ٢٠٠٠ چەکدارەوە بەهێزە. بەرپرسانی ئەمریکا پێیانوایە هەزاران چەکداری داعش بوونیان هەیە لەو ناوچانەی کە لەژێر دەسەڵاتی دەوڵەتدا نین بەدرێژاییی سنووری ئێراق و سووریا. خەلافەت زیندوو و تەندروستباشە، چونکە ئێستا وەک مۆدێلی ئەلقاعیدە لە عێراق و سووریا چالاکیی هەیە، لەکاتێکدا لەو ناوچانەی لەژێر دەسەڵاتی دەوڵەتدا نین لە ناوچەی ساحیل لە ئەفریقا هێشتا خاکی بەدەستەوەیە.
بەڵام کێ بەڕاستی سەرنج دەدات؟
ئەمریکا سەرنجی زیاتر لەوەیە هێزەکانی خۆی میلیشیاکانی سەر بە ئێران بپارێزێت وەک لەوەی بەدوای داعشەوە بێت. خودی میلیشیاکان سەرنجیان لەسەر داعش نییە سەرنجیان لەسەر کوشتن و فڕاندنی لاوە شیعەکانی بزووتنەوەی ناڕەزاییە، بەمەبەستی پاراستنی بارەگاکانیان لە ناوچە شیعەکان لەو لاوە ناڕازییانە، هەروەها سەرنجیان لەسەر جوڵاندنی باڵ و هێزە بۆ نێو سووریا. هەندێ جاریش هێرش دەکەنە سەر دەستەکانی ئەمریکا لە ئێراق و سووریا و هەوڵی دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە ئێراق دەدەن.
داعش سوود لە پەتای کۆرۆنا، بێ متمانەیی میلیشیاکان، ناڕەزاییەکان و ئەو دۆخە ئەمنییە وەردەگرێت کە ئەمریکا و هاوبەشەکانی خاکیان لە ناوچە سوننەکان و بەدرێژایی سنوری سووریا چۆڵ کردووە. حکومەتی عێراق و ئەمریکا بەردوامن لەوەی چاویان لە مەبەستەکە بپۆشن.
ئەمریکا بەردەوام دەبێت برەوپێدانی رۆشنبیری بۆ بەئامانج گرتنی شانەکانی داعش و سەرکردە دیارەکانی، بەڵام ئەوەی ئێستا تەشەنە دەسەنێت لە ناوچە نەپارێزراوەکانی سوننە لە ئێراق و سووریا کۆمەڵە لاوێکی نوێن بەبێ وەڵام و دەنگ لە وڵاتێکدا بەجێهێڵراون کە لەشوێنی خۆی نەماوە. ئەو لاوانە دادپەروەریی و تۆڵەیان دژی بەغدا و تاران و ئەمریکا دەوێت.
ئەمریکا بەردەوام دەبێت برەوپێدانی رۆشنبیری بۆ بەئامانج گرتنی شانەکانی داعش و سەرکردە دیارەکانی، بەڵام ئەوەی ئێستا تەشەنە دەسەنێت لە ناوچە نەپارێزراوەکانی سوننە لە ئێراق و سووریا کۆمەڵە لاوێکی نوێن بەبێ وەڵام و دەنگ لە وڵاتێکدا بەجێهێڵراون کە لەشوێنی خۆی نەماوە. ئەو لاوانە دادپەروەرییان و تۆڵەیان دژی بەغدا و تاران و ئەمریکا دەوێت.
بۆ دەستەبەرکردنی تێکشکاندنی درێژخایەنی داعش، پێویستە ئەمریکا فشار بخاتە سەر بەغدا تا سوننەکان بهێنێتە نێو سوپا یەکگرتووەکە بۆ ئەوەی لەو شوێنانەی گروپە تیرۆریستییەکانی لێیە چالاکیی بکەن، ئەوەش بەهۆی بێ متمانەیی دانیشتوانان بە میلیشیاکان. پێویستە ئەمریکا فشار بخاتە سەر مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران تا میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە چەک دابماڵێت و لەنێو دەزگای ئەمنییدا وەدەریان بنێت، هەروەها چاکسازی لە یاسای هەڵبژاردن ئەنجام بدات و هەڵبژاردنی ئازاد و بێگەردیش ئەنجام بدات. پێویستە ئەمریکا فشار بخاتە سەر بەغدا تا بودجە بۆ دووبارە بنیاتنانەوەی ناوچە سوننییەکان تەرخان بکات و خەرج بکات. ئەو پێشنیازانە تاکە ڕێگان تا ڕێگە نەدرێت داعش لە وانەکانییەوە فێربێت و لەکاتی هەڵبژاردنیدا بە تووڕەییەکی وێرانکارییانە جێبەجێیان بکات. دۆخی ئێستا ئەگەری ئەو سیناریۆیە دێنێتە ئاراوە تا ئێستاش ئەوە سیناریۆیەکی زۆر ترسناکە کە هەیە.
وەرگێڕان: محەمەد ڕەحمان فەیزوڵڵا