ئهلفو بێی نوێ، ئه‌و كتێبه سیحراوییه بوو كە ٦٨ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، بۆ یه‌كه‌مجار دیده‌ی خوێندكاره چاو گه‌شه‌كانی پۆلی یه‌كه‌می قوتابخانه سه‌ره‌تاییه‌كانی كوردستانی رۆشن كرده‌وه.
ئه‌م (ئهلفو بێ)یه به‌زمانێكی ساده‌و ڕه‌سه‌نی كوردی نوسرا بوو، پیت‌و وشه‌و ڕسته‌كانی به‌خه‌تێكی جوان‌و ڕه‌نگاو ڕه‌نگ لاپه‌ڕه‌كانی كتێبه‌كه‌ی ڕازاندبۆوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا هه‌ر پیت‌و وانه‌یه‌كی (ئهلفو بێ)كه، به‌فڵچه‌ی هونه‌رمه‌ندی به‌توانا (به‌دیع باباجان) وێنه‌یه‌كی جوانی بۆ نه‌خشێنرابوو، كهگوزارشتى لهگهوههرو ناوه‌ڕۆكی وانه‌كانی دوو توێی كتێبه‌كه ده‌كرد.
هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌قۆناغی خوێندنی سه‌ره‌تاییدا ئه‌م (ئهلفو بێ)یه‌یان خوێندووه، ئێستاش بابه‌ته سه‌رنجڕاكێشه‌كانی له‌هزرو یاده‌وه‌رییان ماوه‌و ڕسته‌و ده‌سته‌واژه‌كانی وه‌ك (دارا دوو داری دی، مێووژی نایاب، دۆی داده ڕژاوه) له‌گوێیاندا ئه‌زرنگێته‌وه.
ئه‌م (ئهلف و بێ) جوان‌و شاكاره گه‌وره‌یه، به‌رهه‌می مێشكی ڕۆشنی مامۆستا (ئیبراهیم ئه‌مین باڵدار)ه كه‌چه‌ندین نه‌وه‌ی به‌زمانی شیرین‌و وشه‌ی ڕه‌سه‌نی كوردی پێگه‌یاندووه.
ساڵی ١٩٢٠ له‌شاری سلێمانی له‌دایك بووه، خوێندنی سه‌ره‌تایی له‌شاری سلێمانی ته‌واو كرد.
ساڵی ١٩٤٠ خانه‌ی مامۆستایانی لادێی لهرۆستهمییهی شاری به‌غدا ته‌واو كرد‌و هه‌مان ساڵ به‌مامۆستای سه‌ره‌تایی دامه‌زراو له‌قوتابخانه‌كانی ناوشاروگوندهكانی سه‌ر به‌پارێزگای سلێمانی‌و شاره‌كانی تر وانه‌ی وتۆته‌وه.
ساڵی ١٩٤٩ كتێبی (ئهلفو بێ)ی كوردی بۆ خوێندكارانی پۆلی یه‌كه‌می سه‌ره‌تایی دانا‌و كتێبه‌كه‌ی له‌لایه‌ن مـەعاریفی سلێمانی‌و وه‌زاره‌تی مه‌عاریفی عیراق‌و یونسكۆوه په‌سه‌ند كرا‌و له‌ساڵی ١٩٥١ چاپكرا.
ساڵانی ١٩٥٣و ١٩٥٦دا دوو جار گۆڕانكاری له(ئهلفو بێ)كه‌یدا كرد‌و چاپی كرده‌وه.
ئه‌لفوبێی باڵدار بۆ ده‌یان ساڵ بووه سه‌رچاوه‌ی خوێندن‌و فێربوونی قوتابخانه‌كان‌و زیاتر له ٣٥ جار چاپكراوه‌ته‌وه.
ساڵی ١٩٥٦ كۆلیجی بازرگانی‌و ئابووری زانكۆی به‌غدای ته‌واوی كرد.
ساڵی ١٩٦١ بڕوانامه‌ی ماسته‌ری له‌بواری په‌روه‌رده‌و ده‌روونزانی له‌زانكۆی سانفرانسیسكۆی ئه‌مریكا وه‌رگرت.
ساڵی ١٩٦٨ له‌كۆلیجی ئه‌ده‌بیاتی زانكۆی سلێمانی بوو به‌مامۆستا.
ساڵی ١٩٨١ گوێزرایه‌وه به‌شی كوردیی كۆلیجی ئه‌ده‌بیاتی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین، ساڵی دواتر بۆ زانكۆی موسته‌نسریه‌ی به‌غدا گوێزرایه‌وه.
ساڵی ١٩٨٣خانەنشین کرا.
ساڵانی ١٩٨٤-١٩٩٨ مامۆستای وانەبێژ بوو لە کۆلیجی پەروەردەی زا نکۆی بەغدا.
ساڵی ١٩٩٥ پلەی پرۆفیسۆری پێبەخشرا.
باڵدار ساڵانێكی دوور‌و درێژ‌و تا دوا رۆژه‌كانی ژیانی ئه‌ندامی كۆڕی زانیاری كورد بوو له‌به‌غدا.
له‌رۆژی ١٢ی ته‌موزی ١٩٩٨ له‌ته‌مه‌نی ٧٨ ساڵیدا له‌شاری به‌غدا كۆچی دوایی كرد‌و ته‌رمه‌كه‌ی هێنراوه‌ته‌وه بۆ شاری سلێمانی‌و له‌سه‌ر وه‌سێتی خۆی له‌گردی سه‌یوان به‌خاك سپێردرا.
ئەم نووسینە لە ئەکاونتى نووسەر لە فەیسبووک وەرگیراوە.