پێشه‌كی كتێبه‌كه‌ی پرۆفیسۆرجانێت واسكۆ.
مشتومڕی ئه‌وه‌ی چۆن هۆڵیوود ئیش ئه‌كات؛ ووردبونهوهیه له پڕۆسێسی پیشه‌سازی و به بازاڕ كردنی فیلمه‌كانی هۆڵیوود، وه‌ك؛ به‌رهه‌مهێنان و، دابه‌شكاری كه‌لوپه‌ل و، به كاڵاكردن. هه‌موو ئه‌مانه وه‌ك هه‌ر پیشه‌سازییه‌كی دیكه‌ی به‌رهه‌م هێنان له پێناو قازانجدایه، هه‌رچۆنێك بێت هه‌ندێك له شیكه‌ره‌وه ئابوورییه‌كانی شه‌قامی هۆڵیوود پێیان وایه ئه‌م پیشه‌سازییه جیاوازه له هه‌ر پیشه‌سازییه‌كی دیكه، چونكه خستنه‌سه‌ر و زیادكردنی چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌كی بێ هاوتایه و، ئاڵنگاری ئابوورییه‌كی ساده و لاواز ده‌بێته‌وه و ده‌یكاته پیشه‌سازییه‌كی نمونه‌یی، ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان زۆربه ساده‌یی مشت‌ومڕ و باسی لێوه ده‌كه‌ن و به پێودانگێكی لاواز ده‌یپێون، جه‌خت ده‌كه‌نه سه‌ر ڕكابه‌رییه‌كانی {هۆڵیوود} كه ئه‌وه شیاو و كارپێكراو نیه له پیشه‌سازی فیلم‌دا. به‌ڵام جیاوازی چیه له نێوان پیشه‌سازی به‌رهه‌مهێنانی فیلم و به كاڵاكردنی فیلم؟ ده‌بێ ئه‌وه بزانین خاڵێكی گرنگ و بنچینه‌ییه پێویسته هه‌ر فیلمێك به‌رهه‌مێكی ناوازه بێت، جیاوازییه‌كه ئه‌وه‌یه مامه‌ڵه‌یه‌كی زیاتر ده‌خاته سه‌ر ڕه‌وشی ئه‌كته‌ره‌كان بۆ به‌شداریكردن و ڕۆڵگێڕان له فیلمه‌كاندا، ده‌شێت ئه‌وه خاڵێكی گشتی بێت بۆ هاندانی به پیشه‌سازیكردنی فیلم و دوار به‌كاڵاكردن و ساخكردنه‌وه‌ی له بازاڕدا، هه‌میشه چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌كرێت فیلمێك به كواڵێتیه‌كی به‌رز و بێ هاوتا به‌رهه‌مبێت به خاتری به كاڵاكردنی. یه‌كێكی دیكه له‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی فیلمی پێ ده‌ناسرێته‌وه؛ په‌یوه‌ندی نێوان ئابووریناسان و، سروشتی پیشهسازییهكهیه و هه‌میشه ڕێسا كارپێكراوهكهی ده‌گۆڕێت، پێویسته گه‌شه‌كردنه پیشه‌سازییه‌كه پابه‌ند و هاوتای خولی گشتی ئابووری بێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر گه‌شه‌كردنێكی ته‌كنه‌لۆژی مه‌ترسیداریش بێت، ئه‌وا به ئاسانی هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ دۆخه ئابووریه‌كه‌ی ده‌كرێت و كاریگه‌ری له‌سه‌ر پێشوازیكردنی فیلمه‌كان هه‌یه له بازاڕدا، هه‌ر بۆیه زۆرینه‌ی شیكه‌ره‌وه‌كانی هۆڵیوود؛ كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی فیلم به ته‌نها بازرگانیه‌كی مه‌زن و پڕ قازانج نیه به‌ڵكو سه‌ركێشی و نا دڵنیایی و ته‌نانه‌ت بێ سه‌ره‌و به‌ره‌یی و ژاوه‌ژاوه-یشه (كلیلی بازرگانی و پیشه‌سازی پێكه‌وه لكێندراون).
هاوڕێیانی وێنه‌ی جوڵاوی ئه‌مریكی (MPAA) ده‌رباره‌ی؛ پیشه‌سازی فیلم له‌سه‌ر وێب سایته‌كه‌یان نوسیوویانه” دروستكردنی فیلم له خۆیدا كارێكی سه‌ركێشییه، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بۆچوونانه‌ی پێیان وایه دروستكردنی فیلم هه‌میشه قازانج ده‌كات، به ته‌نها ده فیلم باسده‌كرێت پاره‌یان به‌ده‌ستهێنابێ له نمایشكردنی ناوخۆیدا و، گه‌ر ڕاستی بڵێین هێشتا چوار فیلم له‌و ده دانه‌یه هه‌رگیز قازانجه‌كه‌ی ده‌ست نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه. له ساڵی (2000) تێكڕای تێچووی به‌رهه‌م هێنانی فیلم 55 ملیۆن دۆلار بووه و 27 ملیۆن دۆلاریش بۆ ریكلام و به بازاڕكردن ڕۆشتووه كۆی گشتی به نزیكه‌ی 80 ملیۆن دۆلار بووه بۆ هه‌ر فیلمێك، هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه نیه له‌م جیهانه‌دا ئه‌و سه‌ركێشیه گه‌وره‌یه بكات بۆ به ده‌ستهێنانی پاره له به‌رهه‌م هێنان و به بازاڕكردنی فیلم‌دا” هه‌ندێك له كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مێنان له هه‌وڵی ڕزگاردنی فیلمن له پیشه‌سازی و به كاڵاكردنی كردنی، به شێوه‌یه‌كی ڕێكخراو ئه‌و ئه‌ركه‌یان گرتووه‌ته ئه‌ستۆی خۆیان و كردوویانه‌ته ڕێسایه‌ك و په‌یڕه‌وی لێده‌كه‌ن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی خولی پیشه‌سازی و بازرگانی پڕیه‌تی له ههمهچشنێتی و مامه‌ڵه‌كردنی جیاواز و بێ بچڕان به‌رده‌وامه، هێشتا تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی به كاڵاكردنی فیلمی نه‌گۆڕیوه و لێره‌دا سێ هێڵی گشتی هه‌یه كه هۆڵیوود ئیشی له‌سه‌ر ده‌كات و، جێگه‌ی تێڕامانه، پێویسته به‌رله گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پیشه‌سازییه‌كه‌ی قسه‌ی له‌باره‌وه بكرێت.
لایه‌نگری گشتی هۆڵیوود؛ قازانج، هێز، دهگمهنێتی.
قازانج
وێنه‌ی جوڵاو له ئه‌مریكادا؛ وه‌ك پیشه‌سازی و، مۆدێلێك گه‌شه‌ی كردووه، بۆ زیاتر له سه‌ده‌یه‌كه به‌رده‌وامه. له سه‌روو هه‌موو ئه‌وانه‌شه‌وه، قازانج سه‌ره‌تایترین پاڵنه‌ری هێزی ئاراسته‌كردنی بنه‌ماكانی پیشه‌سازییه، سه‌رمایه به دوو شێوه‌ی جیاواز به‌كارده‌برێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئامانج؛ بێگومان یه‌كه‌میان له‌سه‌رئاستی تاك و، ئه‌وی دیكه له‌سه‌ر ئاستی دامه‌زراوه‌كان ده‌ڕوات، له‌نێوان كۆمپانیاكانی فیلم، له پڕۆژه‌یه‌كه‌وه بۆ یه‌كێكی دیكه و بۆ بسنسێكی دیكه ده‌گۆڕێت جا كۆن بێت یان نوێ یان قازانجێكی ته‌كنه‌لۆژی بێت. هیچ شتێك پیرۆز نیه ته‌نانه‌ت فیلمیش وه‌ك (تۆماس گوباك -1978) چه‌ند ساڵێك به‌ر له ئێستا ئاماژه‌ی پێداوه ” دواهه‌مین ئامانجی به‌رهه‌مهێنانی وێنه‌ی جوڵاو، بازرگانیه‌كی قازانج ویسته. وێنه‌ی جوڵاو یه‌ك مانای هه‌یه له كۆتایدا” كه هۆڵیوود جێبه‌جێكردنه‌كه‌ی به‌م شیوه‌یه ڕوون كردووه‌ته‌وه ” بوونی ستۆدیۆكان بۆ دروستكردنی پاره‌یه، ئه‌گه‌ر پاره‌یه‌كی زۆرت له به‌رهه‌مهێنانی فیلم‌دا به ده‌ست نه‌هێنا، ئه‌وا هیچ هۆكارێك نیه بۆ مانه‌وه و هه‌بوونی ئهوستۆدیۆیه، چونكه ئه‌وان هیچ شتێكی تر پێشنیاز و پێشكه‌ش ناكه‌ن، ئه‌گه‌ر بۆ ڕابواردن و خۆشی فیلم پێشكه‌ش بكه‌ن ئه‌وا پێویست ناكات ستۆدیۆ هه‌بێت، تاكه هۆكاری بوونی ستۆدیۆكان دروستكردنی پاره‌یه هانده‌ری قازانج و به‌كاڵاكردن سروشتی ده‌ركه‌وتنی فیلمه‌كانه، جۆری ئه‌و فیلمانه‌ی بهههمهێنراون (نه‌ك ئه‌وانه‌ی هێشتا به‌رهه‌م نه‌هاتوون) ئیدی كێ ئه‌وانه دروست ده‌كات و، چۆن دابه‌شكراون، له كوێ و، كه‌ی پیشاندراون؟ له كاتێكدا له فۆڕمه باوهكهیدا پێی ده‌ڵێن هونه‌ر، فیلمه‌كانی هۆڵیوود ناتوانێت له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و چوارچێوه‌یه تێبگات. له‌ڕاستیدا به‌رهه‌م هاتووه‌كان و، دابه‌شكراوه‌كان له‌ناو ستراكچه‌ری پیشه‌سازی سه‌رمایه‌داریدان.
هێز
تێگه‌یشتنێك باو دروستبووه هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌ك له‌ناو هۆڵیوود؛ به‌هێز ناسراوه. هه‌رچه‌نده هێز په‌یوه‌ندییه‌كی كاریگه‌ری هه‌بووه به درێژایی مێژوو له‌ناو كۆمه‌ڵگاكاندا، ئه‌و په‌یوه‌ندییانه زیاتر زه‌ق و سه‌رنجڕاكێش و ڕوون و ئاشكران له‌ناو هۆڵیوودا، بۆ نمونه ئه‌م كتێبه له‌سه‌ر ئه‌و مشتومڕه ده‌ڕوات به زۆری هێز فاكته‌رێكی دیاری مامه‌ڵه كردن و دروستكردنی بڕیاره و هه‌و كارێك له‌ناو ئه‌و چوارچێوه‌دایه. گۆڤاری “پرایمه‌ری” ساڵانه لیستی به‌هێزه‌كان بڵاو ده‌كاته‌وه له هه‌مان كاتیش‌دا ساڵانه‌ی ئه‌كته‌ره به‌هێزه‌كانه و، ده‌رخه‌ری ئه‌و ڕاستیه‌یه په‌یوه‌ندیه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای هێزه و، ئه‌وه‌ش بووه‌ته دیارده هه‌موو ئه‌و نرخ له‌سه‌ر دانانه‌ی ئه‌كته‌ر و فیلم بڕیاری لێدانی كه‌سێكه له كه‌سێكی دیكه‌وه كه به‌وه‌شه‌وه ناوه‌ستێ و شوێنی تۆمار ده‌كرێت. سه‌ره‌ڕای بوونی به‌ربه‌ست دروستكردن بۆهه‌ندێك له كۆمپانیا و ئه‌كته‌ره‌كان هێشتا له لوتكه‌ی سهركهوتندان، ئه‌مه وانه‌یه‌كه؛ ئه‌وه‌ی له ڕابردوودا نمایشه‌كان ته‌واو كراون به‌و به‌ربه‌ستانه‌دا ڕۆیشتوون و، ڕۆڵی هه‌یه له‌وه‌ی كه تۆ ده‌توانیت گفتوگۆ بكه‌یت له‌پێناو داهاتوودا.
دهگمهنێتی
ئاڵنگاری گشتاندنی باره ئابوورییه‌كه‌ی پێشه‌سازی وێنه‌ی جوڵاو، یان به كالاكردن، سروشتی فیلمه‌كانی هۆڵیووده. به كرداری توێژه‌ره‌كانی پیشه‌سازی فیلم دانیان به‌و كێشه‌یه‌دا ناوه، به دڵنیاییه‌وه داتا بنچینه‌ییه باوه‌ڕپێكراوه‌كانی پیشه‌سازی فیلم و، زانیارییه‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن مامه‌ڵه‌كه له‌ناو ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌دایه. ئه‌وانه‌یشی له ده‌ره‌وه‌ی هۆڵیوود مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ هۆڵیوودا كردبێت ئه‌وه ده‌زانن، ئه‌وانه‌یشی له‌ناو پیشهسازیهكهدان به ده‌گمه‌ن ئه‌و ڕاستیه ئاشكرا ده‌كه‌ن و هه‌ر بۆیه تێگه‌یشتنی لێی گرانه و زانیاری باوه‌ڕپێكراو ده‌گمه‌نه. وه‌ك شیكه‌ره‌وه‌ی میدیایی (هارلۆد ڤگیڵ) تیشكی خستووه‌ته سه‌ر و ده‌ڵێت ” كه‌می ده‌ستكه‌وتنی ژماره‌ی باوه‌ڕپێكراو له‌م پیشه‌سازییه‌دا ده‌گمه‌ن و، سه‌رسوڕهێنه‌ره. هه‌مووكاتێ تووشی هه‌ڵه ده‌بین و، شێوازێكی دروستمان نیه بۆ ڕاستی حوكمدان به‌سه‌ر هۆڵیوودا، ده‌بێ بگه‌ڕێینه‌وه بۆ دادپه‌روه‌ری یان ده‌بێ خه‌مڵاندنی دروست بكه‌ین كه ساڵ بۆ ساڵ به دروستی فیلم زیاتر ده‌بێته بازرگانی”.
سنوردارێتی و، گرته‌كان.
له هه‌ڵسه‌نگاندنی بازرگانی فیلم‌دا ده‌بینی به ده‌ست ئه‌نقه‌ست و ڕێگه‌یه‌كی دڵنیا سنوردارێتی هه‌یه، لێ وردبوونه‌وه له دیمه‌نی فیلمه بهرههمهێنراوهكان و بڵاوكراوه‌كانی ئێستا له پیشه‌سازی فیلمی ئه‌مریكی دا به‌ڕوونی ده‌رده‌كه‌وێت، زۆرینه‌ی فیلمه به‌رهه‌مهێنراوه‌كانی هۆڵیوود و، كۆمپانیاكان ئه‌وه‌ی ناونراوه ستۆدیۆ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر به ئاسانی ده‌ستیان به‌سه‌ر پیشهسازیهكهدا گرتووه كه‌متر سه‌ربه‌خۆ بوونی فیلمه بهرههمهێنراوهكان سه‌رنج ڕاده‌كێشێت.
ئه‌م كتێبه فۆكه‌س ده‌خاته سه‌ر ئه‌و خاڵانه‌ی په‌یوه‌ندی به گه‌شه‌كردنی پیشه‌سازی فیلمی ئه‌مریكییه‌وه هه‌یه زۆرینه‌ی كتێبه‌كان له‌م حاڵه‌ته وورد بوونه‌ته‌وه و تیشكیان خستووه‌ته سه‌ر. له كۆتایدا ئه‌م كتێبه‌ش “چۆن هۆڵیوود ئیش ئه‌كات” پێویست ناكات زۆر لێی ڕابمێنیت چونكه (چۆن) ئامانجی پێدانی هه‌ڵسه‌نگاندنێكی ڕه‌خنه‌گرانه‌یه له به‌رهه‌مهێنان و، دابه‌شكاری و، نمایشكردن و، بازرگانی سێكته‌ره‌كانی پیشه‌سازی فیلم له ئه‌مریكادا.زیاتر له‌وه‌ش چۆن ئه‌و پیشه‌سازییه فراوان ده‌كرێت و، به‌رزده‌كرێته‌وه و، پارێزگاری لێده‌كرێت
هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و بازرگانیه ھێڵێكه و هۆڵیوود كێشاویه‌تی، كه هه‌مه‌چه‌شنێتی سه‌رچاوه جیاوازه‌كانه له كاتێكدا به دیاریكراوی ڕه‌نگه ئه‌و سه‌رچاوانه به‌ڵگه دار نه‌بن. سه‌ره‌تایترین بنه‌مای بازرگانی بڵاو كراوه‌كان ههمهچهشنێتیه به قه‌باره‌ی مادده‌كانی پیشه‌سازی له به‌كارهێنان وكارپێكردنی ئه‌كته‌ره‌كان.
له‌م كتێبه‌دا؛ نوێنه‌رانی پیشه‌سازی به‌رهه‌مهێنانی فیلم ڕاوێژیان پێكراوه و له ئارتێكڵدا نوسراوه ئه‌وانه‌ی ئێستا و پێشتریش له‌ناو هۆڵیوود كاریان كردووه، زۆرینه‌ی بڵاوكاره‌كانی سكرین پله‌ی بۆ قازانج ده‌نوسن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی پێمان ده‌به‌خشن گرنگی و بایه‌خی مادده‌كانی فیلم و، به‌رهه‌مهێنان و، دابهشكارییهكهیهتی. هه‌ندێكجاریش پێشبینی پیشه‌سازییه‌كی پیشه‌یی كراوه، به‌شه‌كانی دیكه بۆ خوێندنه جیاوازه‌كانی ئه‌كادیمیایه كه به كورتی له‌به‌شی دواتردا مشتومڕی له‌باره‌وه كراوه، له باسكردنی چۆن هۆڵیوود ئیش ئه‌كات كلیلی چاره‌سه‌ری گرفته‌كان ئاماژه‌ی پێدراوه، به درێژایی كتێبه‌كه گرفته هه‌مه چه‌شنه‌كانی به كاڵاكردنی فیلم و، گه‌شه‌كردنی پێشهسازییهكهی هه‌تاوه‌كو ئه‌و ڕۆڵه‌ی له كۆمه‌ڵگادا ده‌یبینێ ئاماژه‌ی پێكراوه.
“جانێت واسكۆ” پرۆفیسۆر و مامۆستای زانكۆی ئۆریگۆن-ه له ئه‌مریكا، دكتۆرای له ئابوری سیاسی و كلتوردا هه‌یه خاوه‌نی 21 كتێبه و 7 له‌و كتێبانه‌ی له‌باره‌ی سینه‌ماوه نوسیووه دوو له به‌ناوبانگترین كتێبه‌كانی بریتین له (تێگه‌یشتن له كۆمپانیای واڵت دیزنی و چۆن هۆڵیوود ئیش ئه‌كات).
سه‌رچاوه؛
How Hollywood Works, Janet Wasko, Publisher : SAGE Publications Ltd; First edition (December 18, 2003)