فیلمی “IKIRU”ی ئه‌كیرا كۆرۆساوا… دۆزینه‌وه یان گه‌ڕان به دوای واتای ژیان
.
واتای ژیان مه‌رگه
“فرۆید”
گه‌ڕان به‌دوای واتای ژیان؛ كنه‌كردن و پشكنینه. ووردبوونه‌وه و په‌یبردنێكه بۆ شتگه‌لێكی قایلكه‌رانه، لێ دۆزینه‌وه‌ی واتای ژیان وه‌چنگ كه‌وتنی یه‌ك وه‌ڵامی كۆنكرێتیه. له یه‌كه‌مدا ده‌كرێت هیچ وه‌ڵامێك قایلمان نه‌كات هیچ یه‌كێك له قۆناغه‌كانی گه‌ڕاندا واتایه‌ك نه‌دۆزینه‌وه ڕامان بگرێت و پرۆسێسه‌کە به‌رده‌وام بێت و، هێشتا به شوێن واتایه‌كی باشتر له‌وه‌ی پێشتره‌وه بین. به‌ڵام له دووه‌مدا ده‌كرێت له سه‌ره‌تایترین گه‌ڕانیدا پێی ڕازیبین و ناوی بنێین “واتای ژیان” دۆزینه‌وه نه‌ختێك له پاسیڤ بوونی تێدا هه‌یه، به‌وه‌ی دانیشین و تێرامێنین تا واتایه‌كی حازر به‌ده‌ست ده‌دۆزینه‌وه و به به‌ری واتای ژیانیدا بكه‌ین و قایلمان بكات و پێیمان وابێت ئه‌وه‌ی وه چنگ كه‌وتووه له‌وه باشتر ده‌ست ناكه‌وێ و هه‌ر گه‌ڕانێكی دیكه گه‌ر بكرێ ده‌بێته شێواندن و له ده‌ستدانی ئه‌وه‌شی هه‌مانه و دۆزیوومانه‌ته‌وه، به‌ڵام له گه‌ڕان و كنه‌كردندا تێگه‌یشتنێكی وه‌هات لا دروست ده‌بێت له‌وه‌ی خراپتر یان باشتر هێشتا باشترینێك هه‌یه و ده‌توانێ بڕواهێنه‌ر و ئیمكانی تێگه‌یشتنی دروستی له‌سه‌ر واتای ژیان هه‌بێت.
له فیلمی “IKIRU” ی ” ئه‌كیرا كۆرۆساوا- 1952″ دا ” كانجی واتانابی” قه‌مبورێكی سه‌ر چه‌رموی كه‌مێك به پێشدا كه‌وتووی به ته‌مه‌نه و، به دوای “دۆزینه‌وه”ی واتای ژیانه‌وه‌یه گه‌ڕانه‌كانی كورت و كه‌وتنی به‌سه‌ر هه‌ر ڕووداوێكدا دۆزینه‌وه‌ی واتایه‌كه بۆ ئه‌و. پانتایی دۆزینه‌وه بچوك و قایلكه‌ره، چونكه هه‌موو دۆزینه‌وه‌یه‌ك به‌رهه‌می كه‌متری گه‌ڕان و به‌دواداچوونه و، له ته‌مه‌نێكی كه‌می ژیانیدا ئه‌و ئایدیایه‌ی لا دروست ده‌كات؛ ئه‌مه له‌وی دیكه‌ی كه بڕیاره له پاش ئه‌م دۆزینه‌وه‌وه، بدۆزرێته‌وه باشتره و پێویسته ده‌ستی پێوه بگیرێت و له ده‌ستی نه‌چێت. “كانجی” له هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌كانیدا ده‌رده‌كه‌وێت “شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده” ی هه‌یه، تاكه واتایه‌ك دۆزیبێتییه‌وه ته‌نها ئه‌وه‌یه كۆتایی ژیانی مه‌رگێكی دیار و ئاماده‌كراوه و، ئیتر لێره‌دا بۆی ڕوون ده‌بێته‌وه و چه‌ند جارێك به‌دوای یه‌كدا ده‌یڵێته‌وه” ژیان كورته”. وەک ئەو واتایەیی بە شوێنی‌دا دەگەڕێت.
هه‌میشه هه‌بوونی بڕێكی كه‌می غه‌مگینی پاڵنه‌ره بۆ گه‌ڕان به دوای واتای ژیاندا، لێره‌دا واتاكه گه‌ڕان نیه به‌دوای خودی “واتای ژیان” به‌ڵكو گه‌ڕانه به دوای به‌خته‌وه‌ریدا، گه‌ر به‌خته‌وه‌ری جۆرێكی باڵای ژیانێکی به كواڵێتیه واده‌كات به‌دوای واتای ژیاندا بگه‌ڕێیت تا ئه‌و به‌خته‌وه‌ره‌ییه بدۆزیته‌وه لای ئه‌وانی دیكه‌یش هه‌یه، ئه‌وانی دیكه‌ی به‌خته‌وه‌ر و دڵشاد و دڵخۆش نازانن واتای ژیان چیه به‌ڵام غه‌مگینی (تۆ – ئه‌وی دیكه) وایكردووه واتای ژیان له به‌خته‌وه‌ری ئه‌وانی دیكه‌دا بدۆزیته‌وه و لات وایه گه‌ر ژیان واتایه‌كی هه‌بێ ته‌نها ئه‌وه‌یه به‌خته‌وه‌ر بیت. بگه‌یته ئه‌وه‌ی ئه‌وانی دیكه هه‌یانه یاخود پێی گه‌یشتوون، گه‌ڕانیش دیسان بۆ دۆزینه‌وه ده‌كرێت به‌ڵام به جهود تر توانایه‌كی زێده‌تره‌وه و، دۆزینه‌وه‌كان ته‌نها په‌یوه‌ست نیه به بوونه ماتریاڵییه‌كه‌ی گه‌ردون و ژیانه‌وه وه‌ك پێكهاته، به واتا، واتاییه ناوه‌كییه‌كه‌ی هزری مرۆڤ و ئه‌ندێشه و لێڕوانینه‌كانی بۆ چۆنێتی ژیانكردن په‌یوه‌سته. واتای ژیان ده‌كرێت هه‌ر له‌ناو خودی ژیانی هه‌بووه جیاوازه‌كانیدا هه‌بێ هه‌ر ئه‌وه‌بێ “كانجی” تیایدا ده‌ژیه‌ت و شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده‌ی هه‌بێت و بۆ یه‌كێكی دیكه نه‌بوونی شێرپه‌نجه و ته‌مه‌نێكی درێژ و ئه‌زموون بێت.
” تێری ئیگڵتن” له كتێبه‌كه‌یدا “واتای ژیان – پێناسه‌یه‌كی پوخت” ده‌ڵێت ” ده‌كرێت ئه‌و ئیمكانه له ئارادا هه‌بێت كه پرسیاری واتای ژیان وه‌ڵامێكی هه‌بێت، به‌ڵام ئێمه هیچ كات ده‌ستمان پێی ڕاناگات” و هه‌ر هه‌بوونی ژیان خۆی به شێكه له واتای ژیان. به‌ڵام ئه‌مه قایلكه‌ر نیه و كه‌س نایه‌وێت ناوی له‌ناو ئه‌و هه‌زاران ئاماره‌دا بێت، ڕۆژانه به‌هۆی ڕوودای هاتوچۆ،شێرپه‌نجه، زۆر خواردنه‌وه‌ی كهول بێت. یان ئه‌وانه‌ی به هه‌ژاری و برسێتی و بڕست لێبڕاوانه ژیان ده‌گوزه‌رێنن و ده‌مرن ، ته‌نها فۆكه‌س له‌سه‌ر ئه‌و پانتاییه كه به‌خته‌وه‌ران و زه‌نگینه‌كانی له‌سه‌ر ده‌ژین، كه له بنه‌ڕه‌تدا هه‌ردوو چینه‌كه هه‌ر به مه‌رگ كۆتاییان دێت به‌ڵام هه‌ر ئه‌و د‌رك پێكردنه‌یه كه هایدیگه‌ر ده‌ڵێت ” مرۆڤه‌كان له ڕوانگه‌ی توانایان بۆ پرسیار كردن له بوونی خۆیان وایكردووه له بوونه‌وه‌ره‌كانی دیكه جیاوازبن”
له میتۆلۆجیای یۆنان؛ چیرۆكی ئافراندنی گه‌ردوون و مرۆڤدا هاتووه” خواوه‌ند مرۆڤی دروستكردووه، یه‌كه‌م جاریش ڕه‌گه‌زی “ئاڵتونی” ئه‌و ڕه‌گه‌زه‌ی تاكه‌كانی ژیانێك ژیان دوور له ئێش و ئازار و مه‌ینه‌نی. كاریان نه‌ده‌كرد هه‌ر وه‌ك ده‌ڵێن؛ ژیانێكی پاشایانه ده‌ژیان كامه‌ران و ئاسووده بوو. له‌سه‌ر به‌روبوومه‌كانی سروشت بژێوی خۆیان ده‌سته‌به‌رده‌كرد پاشان به شێوه و ده‌رونێكی پاك و بێگه‌رده‌وه ده‌مردن. دواتر خواوه‌ند ڕه‌گه‌زی “زیون”ی دروست كرد پاشان ڕه‌گه‌زی “بڕۆنزی” و دواتریش “مس و ئاسنین” به‌م چه‌شنه مرۆڤ به پێنج سه‌رده‌مدا تێپه‌ڕیوه سه‌رده‌می ئاڵتونی، زیوی، بڕۆنزی، مسیی و پاشانایش سه‌رده‌می ئاسنین”
واتایه‌ك له ژیان گه‌ر هه‌بێ گه‌ڕانێكی دیكه‌یه به شوێن ته‌ناهی و بێ سه‌ر ئێشه‌یی له سه‌نگین بوون سوچێكی ژیاندا جۆرێك تێگه‌یشتن و به‌غاله‌ت به مرۆڤه‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو هه‌بووه له‌سه‌ر هێڵێكی ساده‌تر و تێنه‌گه‌یشتن و كه‌شفنه‌كردن بێ ئاریشه ژیا بوون، بۆیه له قۆناغه‌كانی دیكه و تێگه‌یشتن و زانین له هه‌بوونی قۆناغی ئاڵتونی ژیاندا به شوێن دووباره به ئاڵتونی بوونی ژیاندا ده‌گه‌ڕێیت، ده‌نا وه‌ك واتایه‌كی دیاریكراو شتێك نیه بتوانرێ به كۆده‌نگییه‌كی ده‌سته‌جه‌معی ناوی بنێین واتای ژیان وه‌ك “وینگنشتاین” ده‌ڵێت ” ئێمه ئه‌وه زمانه هه‌ڵمان ده‌خه‌ڵه‌تێنێ و خۆمان ناوی ده‌نێین” به فۆڕمێكی دیكه گه‌ڕان و دۆزینه‌وه‌ی واتای ژین هیچ شتێك نیه جگه له‌وه‌ی ئێمه خۆمان ناوی ده‌نێین و پێی قایل ده‌بین و درێژه به ژیان ده‌ده‌ین. به پێچه‌وانه‌یشه‌وه ڕه‌نگه هه‌ر فریوی ئه‌م ناونانی زمانه‌وانییه بێت به هیچ یه‌كێك له واتاكانی ژیان قایل نه‌بین و هیچ یه‌كێكیان لامان قبوڵكراو نه‌بێت، ئه‌مه‌ش له كتێبه‌كه‌ی تێری ئیگڵتن به‌و واتایه دێت “هه‌ست كردن به‌وه‌ی هێنانه ئارای پرسیاری واتای ژیان گرنگه نیشانه‌ی ئه‌سته‌م بوونی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیاره” بۆیه ده‌شێت واتای ژیان هیچ وه‌ڵام و وجودێكی نه‌بێت جگه له‌وه‌ی ئێمه به تێڕوانین و ژیانی كردنی شێوازی ژیانمان ناومان ناوه واتای ژیان.
وه‌چنگ نه‌كه‌وتنی واتایه‌ك بۆ چۆنێتی ژیان به‌ركه‌وتنه له هه‌مبه‌ر جۆرێك له بۆشایی و بێمانایی نه ڕێككه‌وتن و نه جۆر و ستایلێكی جێگیر هه‌یه تا ژیانكردن له‌سه‌ر هێلێكی دیاریكراو بێت و بتوانین بگه‌ینه سه‌ر سكه‌ی و پاڵ به ژیانه‌وه یان ژیان پاڵمان پێوه بنێت، ڕه‌وتی ئاسایی خۆی بڕوات. ده‌بیندرێ جگه له‌وه‌ی له ژیانتدا هه‌یه هیچ شتێكی دیكه‌ی تێدانیه نوێ بێت و ڕه‌وتی ژیان بگۆرێت.
گه‌ڕانه‌كانی “كانجی” شێوازێكی تری گه‌ڕانه به دوایی نه‌مردندا له گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ كاركته‌رێك دا ئاماژه به‌وه ده‌كات ” من نامه‌وێت بمرم، چونكه نازانم پاش چه‌ند ساڵێك ژیانم چی به‌سه‌ر دێت”