مێژووی دروستبوونی سینه‌مای یابان بۆ سه‌د ساڵی ڕابردوو ده‌گه‌ڕێته‌وه یابان یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین وڵاتانی پیشه‌سازی به‌رهه‌مهێنانی فیلم له ساڵی 2019 چواره‌مین وڵات بوو له سه‌ر ئاستی جیهان بۆ به‌رهه‌مهێنانی زۆرترین فیلم و 411 فیلمی درێژی به‌رهه‌مهێناوه كه ده‌كاته %54 ی قازانج و داهاتی بۆ ئه‌و وڵاته به بڕی 2.33 ملیار دۆلار یه‌كه‌م فیلمی به‌رهه‌مهێنراو له ساڵی 18797 بوو به پێی ڕاپرسیه‌كی ڕۆژنامه‌ی “ئایت ئهندساوت” یابان له باشترین وڵاتانی ئاسیایه بۆ به‌رهه‌مهێنانی فیلم و فیلمی چیرۆكی تۆكیۆ له ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌مدایه و تا ئێستا چوار جار یابان خه‌ڵاتی ئۆسكاری بۆ فیلمی بیانی وه‌رگرتووه دیارترین فیلمه‌كانی یابان له مێژوودا بریتییه له
- چیرۆكی تۆكیۆ
- حه‌وت سامۆڕای
- ئۆگستۆ
- نامبوبو
- له جیهانی هه‌ستدا
- گودزیلا
سینه‌مای یابان زاڵ ده‌بێت به‌سه‌ر فیلمه‌كانی یابان هۆڵیوود له یابان
له یاباندا بینه‌ری فیلمی یابانی زیاتره و به‌تایبه‌ت فیلمه‌كانی هۆڵیوود و زیاتر له‌و فیلمانه‌ی له یابان به‌رهه‌مدێت به‌ڵام له‌م ساڵانه‌ی دواییدا بینه‌ری فیلمی یابانی ڕووی له زیادبوون كردووه
له حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌م بینه‌ری فیلمی بیانی ڕووی له زیادبوون بوون ده‌كرد و به تایبه‌ت ئه‌و فیلمانه‌ی له ئه‌مریكا به‌رهه‌مده‌هاتن و هۆڵیوود به تایبه‌تتر به‌شێكی زۆری بازاڕی فیلمی یابانیان ته‌نیبوو به‌پێی ئامارێكی كۆمه‌ڵه‌ی فیلمی جوڵاو له یابان بۆ ساڵی (1955) یابان بۆ فیلم به سه‌ده‌ی زێڕینی سینه‌ما داده‌نرا له ماوه‌ی ساڵانی (1955 تا 1965) به‌ڵام دواتر ڕێژه‌ی ده‌رهێنانی فیلمی یابانی به‌رزبوویه‌وه به ڕێژه‌ی (%78) له ته‌نینی بازاڕی ناوخۆدا و دواتر ئه‌م ڕێژه‌یه دابه‌زی فیلمی یابانی له‌ناو یاباندا بینه‌ری كه‌مبوویه‌وه و به ڕێژه‌ی (%27) تا ساڵی (2002)
به‌ڵام له‌م ساڵانه‌ی دواییدا پیشه‌سازی به‌رهه‌مهێنانی فیلمی یابانی ڕێژه‌كه‌ی به‌ره‌و به‌رزبوونه‌وه ده‌ڕوات له ئێستادا به‌رزترین ڕێژه‌یه (%65.7) بووه بۆ ساڵی (2012) ئه‌مه‌س تا ڕاده‌یێك دوو هێنده زیاتره له بینه‌رانی فیلمی بیانی‌دا و كۆتا ئامار ته‌ماشاكه‌رانی فیلمی یابانی له له وڵاتانی دیكه و ده‌ره‌وه‌ی یابان به ڕێژه‌ی (%60) بووه به‌به‌راود به چل ساڵی ڕابردوو ڕێژه‌یه‌كی هێجگار به‌رزه و هه‌ر به پێی ئامارێكی كۆمه‌ڵه‌ی به‌رهه‌مهێنانی فیلمی جوڵاو له یاباندا (983) فیلم نمایشكراوه له یابان له ساڵی (2012) به‌رزترین ڕێژه‌ی تۆمار كردووه به‌به‌راود به ساڵێك پێش خۆی واته (2011) و به‌تایبه‌ت بینه‌ری فیلمی بیانی له به‌رزبوونه‌وه‌دا بووه ئه‌مه‌ش ئه‌و قازانجه‌ی له فیلم به ده‌ستهاتووه به ڕێژه‌ی (%28.8) زیادی كردووه به‌راورد به ساڵانی ڕابردوو ئه‌وه‌ش بووه هۆی كه‌متر ته‌ماشاكردنی فیلمی بیانی ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه له ساڵی (1998) تاكه فیلمی بیانی توانیبێتی قازانجێكی زۆر به‌ده‌ست بهێنێت فیلمی (تایتانیك) بووه كه (26.2) ملیاربووه هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه بوو چیرۆكی فیلمی تایتانیك چیرۆكێكی خۆشه‌ویستی بوو وه‌ك چیرۆكه‌كانی ڕۆمیۆ و جولێت ی شكسپیر له‌دوای ئه‌وه‌ش زنجیره فیلمه‌كانی هاری پۆته‌ر ز چه‌ته‌كانی ده‌ریای كاریبی
زۆرترین داهاتی به دهستهاتووی فیلم له یابان
- Spirited away ساڵی 2001 30.4 ملیار یه‌نی یابانی ، كۆمپانیای دابه‌شكار (تۆهۆ)
- Titanic ساڵی 1998 26.2 ملیار یه‌ن
- The philosophy stone و Harry potter 23.3 ملیار یه‌ن
هاوكارییه‌كی فراوان له پشت فیلمی یابانی
ساڵی 2012 فیلمی یابانی گه‌وره‌ترین كێبه‌ركێی ده‌كرد له‌گه‌ڵ فیلمه‌كانی خۆرئاوا دا به پێی ئامارێك له نێوان سێ فیلم‌دا
زۆرترین داهاتی فیلمی یابانی كه له ناوخۆدا زۆرترین داهاتیان هه‌بووه له ناوخۆی یاباندا
یه‌كێك له هۆكاره‌كانی سه‌ركه‌وتنی فیلمی یابان و سینه‌مای یابانی له ناوخۆی وڵات و ده‌ره‌وه‌دا هه‌مه‌ئاهه‌نگی و ڕێكسختنی كۆمپانیاكانی دابه‌شكاری و كه‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنییه‌كان و بازرگانه‌كان بوون له یابان وه‌ك یه‌كێك له به‌ڕێوه‌به‌ره‌ی ستۆدیۆ كانی یابان به‌و شێوه گه‌وره و ئه‌و هه‌ژموونه‌ی هه‌یه‌تی له ئێستادا بۆ فیلم ده‌ڵێت
“له ئێستادا به‌رهه‌مهێنان له سینه‌مای یاباندا له‌م ڕۆژانه‌دا و باشترین گه‌ڕانه‌وه و به‌شداریكردنی كه‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنیه‌كان و بڵاوكارهكان و بریكاره و ریكلام و كۆمپانیاكانی دیكه‌یه وه ئه‌م پیگه‌یه له به‌شداریكردن له به‌رهه‌م هێنانی ناوخۆی فیلم‌دا له‌سه‌ر خواستی بینه‌ری فیلمه وه ئێمه هه‌ستاوین به باشترین كاركردن له‌ماوه‌ی ڕابردوودا و له‌سه‌ر بنه‌مای تێگه‌یشتن و كاركردنی هاوبه‌ش و گرنگیدان به شێوازێكی نوێ و باش و وه ئه‌م كاركردنه هاوبه‌شه توانایه‌كی به‌سووده له قۆستنه‌وه‌ی هه‌لی ڕیكلام و به گه‌وره‌ترین شێوه و هۆكاری سه‌ره‌كییه له پشتی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاماره‌كانی تۆڕی به‌رهه‌مهێنانی فیلم.
ڕوانینێكی تایبه‌ت له‌سه‌ر سینه‌مای یابان
لێره‌دا چیرۆكی دۆزینه‌وه‌ی یابان و كردنه‌وه‌ی بازرگانیه‌كی نامۆیه كاتێك سه‌ركرده‌ی ده‌ریایی ئه‌مریكی (ماسیۆ بیری) له‌ماوه‌ی گه‌شتی یه‌كه‌میدا بۆ دوورگه‌ی یابان ی گۆشه‌گیر له ساڵی (1853) كاتێك دادوه‌ری سه‌بازی یابان واژۆ له‌سه‌ر ڕێككه‌وتنێكی بازرگانی ده‌كات ئه‌وه دیارترین ئامرازی ده‌ركه‌وتنی یابان و ڕۆژئاوا بوو له ساڵی 1853 و ڕۆژئاوایش ته‌كنه‌لۆژیای یابانی وه‌رگرت و هاورده‌ی ده‌كرد یابانیه‌كان ته‌نها ئامانجیان ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندی بوو نه‌ك هاوكارییه‌كی هاوبه‌ش یه‌كێك له كاریگه‌رییه‌كانی ئاڵۆگۆڕی سینه‌ما فیلمی (حه‌وت سامۆڕای ) ئه‌كیرا كۆرۆساوا بوو له ساڵی (1954) و له ساڵی (1969) (جۆن سترجس) تایبه‌تمه‌ندیی دا به سینه‌مای یابان له‌به‌رامبه‌ر ڕۆژئاوای ئه‌مریكادا دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانی و ڕۆیشتنی فیلمی (گودزیلا) (1954) ڕه‌گه‌زێكی فیلمی (كینج كونج – 1933) له سه‌رده‌می نوێشدا وه هۆ بوو هه‌ندێك له فیلمه یابانیهكانی هه‌ڵده‌گرته‌وه جارێكی دیكه به‌رهه‌می ده‌هێنایه‌وه به سه‌ركه‌وتویی وه‌ك فیلمی ( هه‌ڵقه – 1998) و (جون ئون – 2002) ئه‌وه ئامڕاز و كه‌ره‌سته‌یه‌كی گرنگ بوو له نێوان ڕۆهه‌ڵات و ڕۆژئاوا
- مێژووی ڕۆشنبیری كۆنی یابان
یابان كه له كۆمه‌ڵێك دوورگه پێكهاتووه پانتاییه جوگرافییه‌كه‌ی كه‌مێك له یابان بچوكتره ساڵی (1868) جارێكی دیكه یابان پێدا چوونهوهیهكی به كۆی كایه‌كاندا كرد له باری كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه تاوه‌كو بازرگانی و حكومه‌تێكی نوێی دامه‌زراند به‌ناوی (مایمبی) كشتوكاڵ و مه‌سیحیه‌ت
زنجیره‌ی ڕووداوه سینه‌ماییه‌كان له یاباندا
- له ساڵی 1897 یه‌كه‌م كامێرای سینه‌مای فه‌ڕه‌نسی چووه ناو یابان
- · 1899 بۆ یه‌كه‌م جار یه‌كه‌م فیلمی یابانی له تۆكیۆ نمایشكرا
- · 1912 ستۆدیۆی نیكاتسۆ بۆ فیلم دامه‌زرێنرا
- · 1920 ستۆدیۆی شوشیكۆ دامه‌زرێنرا
- · 1936 ستۆدیۆی تۆهۆ دامه‌زرێنرا
- · 1942 ستۆدیۆی دایی دامه‌زرێنرا
- · 1950 فیلمی (ڕاشمۆن) ی ئه‌كیرا كۆرۆساوا به‌رهه‌مهێنرا
- · 1953 فیلمی ( چیرۆكی تۆكیۆ) ی یاسیجیرۆ ئۆزۆ و (ئۆگیستوون) ی (كینجی میزوشی) به‌رهه‌مهێنرا
- · 1980 فیلمی قه‌ڵایه‌ك له ئاسمان ی هیاومیازاكی به‌رهه‌مهێنرا
له پاش چوونی یه‌كه‌م كامێرای فه‌ڕه‌نسی بۆ یابان له ساڵی (1897) به شێوه‌یه‌كی خێرا ته‌كنه‌لۆژیا گه‌شه‌ی كرد یه‌كه‌م فیلم له سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆی كابوكی نمایشكرا و په‌یوه‌ندیه‌كی دروست كرد له نێوان فیلمی ته‌قلیدی و درامای ته‌قلیدی و ڕایگرت و یابان ستۆدیۆكانی هاوشێوه‌ی سیسته‌می هۆڵیوود دروست كرد له ڕێگه‌ی دامه‌زراوه و كۆمپانیا یه‌ك له دوای یه‌كه سه‌ربه‌خۆ گه‌وره‌كانه‌وه وه‌ك له ساڵی (1912) نیكاتسوو و 1920 شوشیكو و 1936 تۆهۆ له سه‌ر شێوه‌ی پێشكه‌وتوو تایبه‌ت و جۆره جیاوازه‌كانی فیلمی سینه‌مایی كۆمپانیای نیكاتسوو فیلمی ته‌قلیدی و مێژویی به‌رهه‌م ئه‌هێنا وه‌ك جیداجیكی له تۆكیۆ وێنه‌ی گیرا كۆمپانیای شوشیكو پێشكه‌وتوو فیلمی له جۆری سینه‌مای واقیعی و كۆمه‌ڵایه‌تی به‌رهه‌مده‌هێنا وه‌ك فیلمی (شین جیكی) له‌سه‌ر نمونه‌كانی ڕۆژئاوا كۆمپانیای تۆهۆ جۆره‌كانی فیلمی سینه‌مایی به‌ناوبانگی كۆمیدی و میوزیكی به‌رهه‌مده‌هێنا سی ساڵی سه‌ده‌ی بیسته‌م و سه‌رده‌می سێ ده‌رهێنه‌ر بوو كه به‌سه‌ده‌ی ئاڵتونی سینه‌ما ناوده‌برا ئه‌وانیش ( یاسیجیرو ئۆزۆ – كینجی میزوشی – سادا و یامانكا) وه له‌ماوه‌ی جه‌نگی جیهانیدا كاتێك نوخبه‌یه‌كی سه‌ربازی گه‌وره بارودۆخی شاره‌كه‌یان به‌ڕێوه ده‌برد و حكومه‌ت ستۆدیۆیه‌كی تایبه‌تی له‌ماوه‌ی ساڵه‌كانی (1942 – 1971) دروست كرد له پێناو زیاتر گه‌شه‌كردنی فیلم و گه‌شه‌پێدانی بیری نه‌ته‌وه‌یی و هه‌تا سی و چله‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو چاودێری هه‌بوو له‌سه‌ر ڕیكلام و دواتر بۆ ماویه‌كی زۆر ئه‌كیرا كۆرۆساوا سه‌ركه‌وتنی یه‌ك له دوایی یه‌كی به‌ده‌ستده‌هێنا له به‌رهه‌مهێنانی فیلم‌دا بۆ نمونه په‌نجاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوو و دواتریش هه‌ر ئاڵتوونی بوو به له باره‌ی گه‌شه‌كردنی سینه‌ماو كۆتایی هاتنی جه‌نگی دووه‌می جیهانی و سینه‌ما و جۆره‌كانی دیكه‌ی فیلم به‌رهه‌مهات بۆ نمونه یاسوجیرۆ زوومی كامێراكه‌ی ڕووی له ژیانی خێزانی هاوچه‌رخ بوو وه‌ك له فیلمی ( چیرۆكی تۆكیۆ) 1953 و فیلمی (به‌یانی باش) ی جود مورنیج 1952 و ئۆگوستوو له 1953 و ده‌ستپێكی بڵاوبوونه‌وه‌ی فیلمی یابانی بۆ ده‌ره‌وه‌ی یابان و ئاشنابوون پێی به تایبه‌ت له فیلمهكای كۆرۆساواوه ده‌ست پێده‌كات ئه‌وه‌یش به وه‌رگرتنی خه‌ڵات له ڤیستیڤاڵه نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا له‌سه‌ر فیلمی ڕاشمون 1950 و حه‌وت سامۆرای له 1953 له شه‌ست و حه‌فتاكانی ڕابردوودا ئاراسته‌ی كرانه‌وه‌ی ستۆدیۆكانی یابان بوو له‌سه‌ر میتۆده‌كانی هۆڵیوود و گه‌نجان ڕوویان ده‌كرده ئاڵنگاری و شكاندنی تابۆ و قه‌ده‌غه‌كراوه كۆنه پارێزه‌كان و به‌ره‌نگاری ده‌بوونه‌وه و له ئه‌مریكا شه‌پۆلێكی نوێ ده‌ركه‌وت (نوبیرو باج‌و) له یابان كه یاریده‌ده‌ری ده‌رهێنه‌ره‌كان بوو وه‌ك فیلمی double suicide و خۆكوژییه‌كه‌ی لیزداجی له 1969 و فیلمی ئیرۆتیكی و شه‌هوانی (ناجین) ئۆشیما له فیلمی جیهانی هه‌سته‌كاندا و فیلمی سوریالی و خه‌یاڵی له فیلمه‌كانی (هیرۆشی تیشیجاهرا) سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ین له ڤیستیڤاڵه‌كاندا به ده‌ستهێنا وه ئه‌وه كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی هه‌بوو له ڕاكێشانی یابانیه‌كان و ڕووكردنه سینه‌ما ئه‌وه‌ش وایكرد وێنه‌ی جوڵاو بۆ منداڵان به‌رهه‌مهات یه‌كه‌م فیلمی جیهانی (ئه‌نیمه‌ی) به‌ناوی (منداڵی ئه‌ستێره) ی ده‌هێنه‌ر (ئوسترۆ بۆی) بوو له ساڵی (1963) تا 1966 و فیلمی پێشبڕكێی خێرای سپید ڕاسید له 1967 به‌رهه‌م بهێنرێت له ئه‌نجامدا و له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوو گه‌شه‌ی به‌هێزی ئابووری بوو له یابان كه هه‌ندێ به‌هره‌مه‌ندی وه‌ك جوزو ئیتامی و فیلمی تامبوبو له 1985به‌رهه‌مبهێنرێت كه ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی گه‌وره بوو له پیشه‌سازی فیلمی سه‌ربه‌خۆدا پاش ده‌ركه‌وته ئابورییه‌كان له ساڵی 1991 دوو ده‌رهێنه‌ری گه‌وره ده‌ركه‌وتن به‌ناوه‌كانی تاكیشی كیتانو ( یارییه ئاگرینه‌كان) له 1997وه فیلمه‌كانی ئیمامۆرا له 1997 و هیاو میازاكی شازاده‌ی مۆنۆكۆ 1997 هیرۆ كازۆ كوڕی پاش ژیان له 1998 و مامور ئوشی دێ‌و له پێكهاته‌دا له 2004 و ساتووشی كون باریكا 2006
- جۆر و جوانیه‌كانی سینه‌مای یابان
جوانیه‌كانی سینه‌ما ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پاشخانی ڕۆشنبیری و به‌تایبه‌ت كه‌له‌پووری یابان و سیفاته‌كانی په‌یوه‌سته به كه‌له‌پور و كلتوری شانۆییه‌وه له ڕابردوودا یه‌كه‌م نمایشی فیلمی یابانی له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆی كابوكی له تۆكیۆ بوو كه ڕوانینێكی نوێی هانده‌ر و جه‌ماوه‌ر و ئاماده‌بووانی له خۆی كۆكرده‌وه به شێوه‌یه‌كی هونه‌ری نوێ كه به‌رهه‌مهێنی نوێی شانۆیی بوو بۆ دراما وه بارودۆخی به‌رهه‌مهێنان و دروست كردنی پیشه‌سازی فیلم و كامێرا له‌به‌رده‌م ئه‌كته‌ره‌كاندا كه چوارچێوه‌ی دیمه‌نی سینه‌مایی دیاری كرد و كردییه چوارچێوه‌یه‌كی جێگیر بۆ شانۆ و ده‌رهێنانی فیلمی سینه‌مایی وه له‌ماوه‌ی سینه‌مای بێده‌نگدا میوزیكژه‌نه‌كان ته‌نها عه‌زفی مۆسیقا ته‌قلیدیه‌كانیان ده‌كرد و گرنگیان پێده‌دا وه سینه‌مای بێده‌نگ بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر هه‌ژموونی هه‌بوو له پیشه‌سازی سینه‌مای یاباندا بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ لێره‌دا سێ جۆر سینه‌مای یابان له‌سه‌رووی به تایبه‌ت جوان و قه‌شه‌نگ بوو لای ئه‌مریكیه‌كان له په‌نجا و شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا ئه‌ویش له جه‌نگی ئه‌مریكییه‌كاندا به‌هۆی دیمه‌نه ناوازه و نامۆكان و دیزاینی فیلم كه به‌درێژایی چوونه ناو قوڵایی چیرۆكه‌كه به‌و پێیه‌یی له یاده‌وه‌ری ئه‌مریكیه‌كاندا و یاده‌وه‌رییه‌كی نوێ وئه‌وه و چه‌ند فیلمێكی دیكه له‌گه‌ڵ فیلمه‌كانی یوجیمو كۆرۆساوا له 1961 دا چیرۆكی زاتوشی 1962 كینجی میسومی و ده‌ركه‌وتن و فیلمی حه‌وت سامۆڕای شێوه‌یه‌كی تیر و تایهفهكان بوو له ویڵایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادا كه په‌یوه‌ندیه‌كی شه‌ره‌فمه‌ندی هه‌یه له نێوان ناكۆكی سامۆڕاییهكان و سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كانی و بنه‌ماڵه‌كانی كۆنفشیۆس به تایبه‌ت باوكی چاكه و له‌سه‌ر شێوه لێكچووه‌كانی خێزانه دووره‌كان تاك وه‌ك چۆن له فیلمه مێژووییه‌كانی كۆرۆساوا كۆتایی به دڵته‌نگی و ناخۆشی ناهێنێ و به هۆكاری ئه‌وه‌ی چاره‌نووسی شته‌كان به‌هۆی نه‌وه‌ستان و ده‌رنه‌كه‌وتنیان و به هه‌مان شێوه فیلمه‌كانی ڕۆژئاوای ئه‌مریكا له پاڵه‌وانی (جۆن واین) دووباره ده‌بێته‌وه و كۆتایی نه‌هاتنی ڕۆیشتنی پاڵه‌وان به‌سه‌ر و شكانیدا پاش ده‌ركه‌وتنی گرنگییه‌كی قورس یه‌كێك له جۆری ئه‌و فیلمه سینه‌ماییانه‌ی كه ناوبانگی هه‌یه له ده‌ره‌وه‌ی یابان (فیلمی دێ‌و درنج و دڕنده‌كانی پێش مێژووی ناسینی یابانه به‌ناوی (كایجۆ ئیجا) هه‌روه‌ها سه‌ركه‌وتنی فیلمی (گودزیلا) له 1954 به‌شه كامل و ته‌واوه‌كه‌ی ده‌یان فیلم و وهحشهكانی پێش مێژووه‌كانی دیكه‌یه چونكه ناوه‌كان و كه‌سایه‌تیه‌كان وه‌ك زۆرینه‌ی خه‌ڵكن خاڵێكی دیكه گرنگترین شت گه‌شه‌كردن و به‌ره‌و پێشچوونی سینه‌مای فیلمی ترسناكه كه چیرۆكه‌كه‌ی له شه‌به‌ح و دێوه‌كانی یابانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه به‌ناوی (كایدات) له وه‌رزی سێهه‌میدا یان وه‌ك فیلمی ترسناكی (ئۆگیستوو ئۆنبابا) كه وه‌رگیراوه له كه‌له‌پور و كلتوری چیرۆكه‌كانی ده‌رباره‌ی ڕۆحه‌كان ده‌زانین چۆنیه‌تی ده‌ركه‌وتی چیرۆكه‌كان ده‌رباره‌ی ژنانی سته‌ملێكراو و سته‌مكاری پیاوان به‌رامبه‌ریان له پیاوانی له خۆبایی و شه‌ڕانی و شه‌ڕه‌كانه‌وه دروستبووه له‌خۆبایی بوونی كه‌ره‌سته‌كانی ڕابردووی سه‌ربازی یابانه پێشكه‌شكردنی فیلمی (كوایدان) له 1964 ماساكی كوبایاشی چوارچیرۆكه كه به شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ له‌سه‌ر چیرۆكه فۆلكلۆرییه‌كان كۆبایاشی له و فیلمه‌دا هه‌ستاوه له‌سه‌ر نمونه‌ی گرنگیپێدان به دووباره گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و حیكایه‌ته لایه‌ن (لافكا دیون هیرن) كه نووسه‌رێكه له نێوان ئیرله‌ندا و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و یابان و وه له یاباندا هیرن به‌ناوی یاكومو كویزومی ناسراوه به پێی ئه‌فسانه‌كانی یابان ده‌رباره‌ی كویدان نوسراوه كویدان چیرۆك و توێژینه‌وه‌یه له بارودۆخی ناو خۆ.
- فیلمی ئه‌نیمه‌ی
ڕه‌نگه بیرۆكه‌ی فیلمه ئه‌نیمه‌یشنه‌كانی یابان به ڕۆحه‌كانی یابانه‌وه چووبێته ناو ته‌كنه‌لۆژیا وه‌ك فیلمی دێ‌و له پێكهاته‌دا 1995 مامورو ئوشی له‌و فیلمه‌ی ئوشیدا ڕۆحێكی جێگیر و بێده‌نگ له جه‌سته‌دا هه‌یه كه وه‌ك ڕۆبۆته به ئیراده‌یه‌كی مرۆییه‌وه جه‌سته‌ی سایبرانی له فیلمه‌كه‌دا گۆڕانكاری نا دڵنیایی نوێی به‌سه‌ر شوناسیدا دێت ئایا ئێمه ئازادین یان ئامێر؟ ئایا به ئیراده‌ی خۆمان ڕه‌فتار ده‌كه‌ین یان له ڕێگه‌ی خوێنه‌وه ڕه‌نگبێ ڕۆبۆت دروستكرابێ به زیندویی له مه‌جازیدا ده‌رباره‌ی سینه‌ما ئه‌وه‌ش ته‌نها هونه‌ری ژیانه خاڵێكی دیكه‌ی زۆر بونی فیلمی ئه‌نیمه‌ی له یابان له كه‌له‌پوری بینین و به‌هێزی بینینی هونه‌ری یابانه له وێنه و ده‌وڵه‌مه‌ندی له سه‌رانسه‌ری جیهاندا (سۆزان نابیر) ئه‌و ڕۆشنبیره‌یه كه ڕۆشنبیری بڵاوكرده‌وه نمونه‌یه‌ك له نمونه‌ی جله ڕه‌نگاو ڕه‌نگه‌كانی له‌سه‌ر شانۆی كابوكی و وێنه‌ی ئوكیی كه له ئه‌نجامدا هه‌ڵیكۆڵی پێده‌چێت ئه‌نیمه‌ی له چیرۆكه واقیعیهكانهوه وه‌رگیرابێت پیشه‌سازی دروستكردنی فیلمی وێنه‌ی جوڵاو هی ڕۆژان و زه‌مه‌نی سینه‌مای بێده‌نگه شه‌ست هه‌ڵقه ی ئه‌نیمه‌ی هێزێكی جیهانی هه‌یه له شه‌ست زنجیره (ئستروبوی) یه‌كه‌م زنجیره‌ی وێنه‌ی جوڵاوی یابانییه كه منداڵێكی پاڵه‌وان دروستكراوه كه له یابان ناسراوه به (دێوی گه‌نمه شامی) به خێرایی له ده‌ره‌وه‌ی یابان بڵاو بوویه‌وه گه‌یشته منداڵانی ئه‌مریكی و زنجیره‌كه‌یان دووباره ده‌كرده‌وه بووه هۆی ده‌ركه‌وتنی ئاراسته‌یه‌كی باو و دووباره له زنجیره‌ی ئه‌نیمه‌ی ته‌له‌فزیۆنی لێده‌درایه‌وه وه‌ك( سبید رایسر) 1967 و رۆبۆتیك 1985 ناچاركرا بودجه‌یه‌كی دیاركراو ته‌رخان بكرێت بۆ ده‌رهێنانی فیلمی ئه‌نیمه‌ی و به‌رهه‌م هێنان و دروستكردنی وێنه و كێشانی وێنه به هه‌ر خوله‌كێك و كه‌متر له ئهننجامدا كۆمپانیای دیزنی له فیلمی وێنه‌ی جوڵا و زیاتر ڕوونكردنه‌وه بدات به تایبه‌تی ئه‌وه‌ش بووه گۆڕانكاری ڕێڕه‌وی وێنه‌كێشان لای وێنه‌كێشه‌كان له یابان له‌گه‌ڵ گه‌شه‌كردنی فیلمی ئه‌نیمه‌ی له جۆره‌كانی سینه‌ما هه‌ندێك ڕێچكه‌ی سه‌ره‌كی و لاوه‌كی له سینه‌مای یابانیدا دروست بوو وه بووه هۆی ده‌ركه‌وتنی میلۆدی دراما و دواتر جیابوونه‌وه و دروست بوونی چه‌ند ژانرێكی سینه‌مایی.
- فیلمی ترسناكی یابانی
سینه‌مای یابانی ئامانجێكی هه‌بوو له دونیای نوێ‌دا ده‌ست بگرێت به‌سه‌ر فیلمی سینه‌مای ترسناكدا و ده‌یوست په‌یوه‌ستی بكاته‌وه به ته‌كنیكی نوێوه و په‌یوه‌ست بوو به‌توانای بازاڕكردن و ساخبوونه‌وه‌ی له بازاڕه‌كاندا نمایشكردنی و ئه‌ویش سه‌ره‌تاكه‌ی ده‌ستپێكی به فیلمه ته‌كنه‌لۆژیه‌كان بوو و هێرشی دێوه‌كان بۆ سه‌رخه‌ڵك و له ڕێگه‌ی ڤیدیۆ و مۆبایل و كامێرای چاودێری و كردنی ئینته‌رنێت و ئه‌وه هێزێكی عاتفی و سۆزی دروست كردوو بووه هۆی دڵه‌ڕاوكێ خه‌ڵكی كه ژیانمان له‌ڕێگه‌ی ته‌كنه‌لۆژیاوه ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت دووه‌م خێرایی ئه‌و فیلمانه كه بووه جوانیه‌كی جیاواز و له‌ڕێگه‌ی ناوه‌نده نوێكانه‌وه به شێوازی دروستكردنی له‌چاودا كارایه وه ده‌توانین چه‌ندین چیرۆكی دیار و نامۆ ئاشكرا بكات و پیشانی بدات باشتر كاریگه‌ری چیرۆكه‌كانیان ده‌رده‌كه‌وێت.
سینه‌مای یابانی كاریگه‌ری له‌سه‌ر فیلمه بیانیه‌كان هه‌بووه له شێوه‌ی ده‌ربڕینی ئه‌ڵمانی له نمایشكردن و خستنه‌ڕووی بابه‌ته‌كاندا و به‌سه‌ر هه‌ندێ له فیلمه دانیماركیه‌كان و ئهڵمانیهكاندا داخڵ بووه له واقیعیه‌تی فیلمی یابانی له درێژه‌پێدانی ژیانی ڕۆژانه‌دا وه ئه‌زموونی شێوازی تۆماركردنی وهقیع له ئیتاڵیای نوێ‌دا له گرنگیدان به گرفته‌كانی كۆمه‌ڵگا له چله‌كاندا لاسایكردنه‌وه‌ی ئه‌مریكیه كلاسیهكیهكان و ڕۆحیه‌تی ئازادی به‌ڕوونی له فیلمه ئه‌مریكیه‌كاندا ئه‌م گۆڕانكارییانه له‌سه‌ر شێوه‌ی پاڵه‌وانه ئیتاڵیه‌كان ڕه‌نگی دایه‌وه
له په‌نجاكانی ڕابردوودا پاش كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا بزوتنه‌وه‌یه‌كی مرۆڤ دۆستانه دروستبوو كه له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌رهێنه‌ره‌كانی وه‌ك( كۆرۆساوا – كینوشیتا – ئیتشیكاوا – كۆبایاشی) بابه‌ته‌كانیان جه‌ختیان له ئاوادی مرۆڤ و به‌ها مرۆڤایه‌تیه‌كان ده‌كرده‌وه له‌و ماوه‌یه‌دا به‌رهه‌مهێنانی فیلم ده‌ركه‌وت وه به‌رهه‌مه‌كه‌یشی له شه‌سته‌كانی ڕابردووه‌وه گه‌شه‌كردنێكی گشتی سینه‌مای یابان بوو له مێژوودا
سه‌ره‌تای شه‌پۆلێكی نوێ كه ده‌ستی پێكرد له‌سه‌ر ده‌ستی كۆمه‌ڵێك ڕۆشنبیر بوو ئه‌وانیش ( ناجیزا ئوشیما – شوهی ئیمامور – یوشجی بوشیدا – ماسهیرو شینودا) وه ده‌ستپێكی ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه له ساڵی 1959 له یه‌كه‌م فیلمی ناجیزا ئوشیماد ده‌ركه‌وت و له فیلمی (شاری ئه‌ڤین و هیوا) كه یه‌كه‌م جۆری ڕه‌ت كردنه‌وه بوو ئه‌م فیلمه مهیڵێكی شۆڕشگێڕی هه‌بوو كه وایكرد هه‌موو فیلمێكی ته‌قلیدی ڕه‌ت بكرێته‌وه وه جه‌خت له خێزانی ته‌قلیدی ئه‌كرده‌وه و ڕه‌تی ئه‌كرده‌وه و دواتر ئه‌و شێوه و ستایله له ده‌رهێنه‌ره‌كانی پاش ئه‌وان ڕه‌نگی دایه‌وه سێكس و توندوتیژی تاوان و لادان دوژمنایه‌تی كردن وه‌ك په‌یامێك بۆ كۆمه‌ڵگا و حیزبه‌كان پێشكه‌ش و ئاراسته ده‌كرا بوژاندنه‌وه‌ی ئابووری یابان له حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوو به هۆی فیلمه‌وه بوو وه‌ك فیلمه‌كانی (دایك – سه‌ركێشی تاوانبار – هه‌ڵهاتن له هه‌ژاری ) و زنجیره فیلمه‌كانی كۆمیدیه سه‌ركه‌وتووه‌كان ( به‌ڕێز كورا) و كه‌سایه‌تی ئه‌و فیلمه به‌وه ناسراوه كه ده‌ڵێت زه‌حمه‌ته پیاو نه‌بیت ئازا نه‌بیت
شه‌پۆلیكی دیكه‌ی نوێی سینه‌مای یابان گه‌شه‌كردنی هه‌ندێك له فیلمه‌كان بوو له ده‌ره‌وه‌ی یابان كه وێنه‌یان ده‌گیرا ئه‌وه‌ش وایكرد فیلمی یابانی له ده‌ره‌وه‌ی یابان هه‌واداری هه‌بێت و دروست ببێ بینه‌ری هه‌بێت
كۆرۆساوا به‌ته‌نها به‌شێكی گه‌وره و ته‌واوی سینه‌مای یابانیه كه دۆخی سینه‌مای یابانی خسته سه‌ر نه‌خشه‌ی جیهان كه پێی ده‌وترێت شكسپیری سینه‌مای یابان له هونه‌ری سینه‌مادا به‌بێ ناكۆكی 30 فیلمی به‌رهه‌مهێناوه كه به فیلمی جواو ساگا ده‌ست پێده‌كات له 1943 تا فیلمی هێشتا كاتمان ماوه 1993
فیلمه‌كانی كۆرۆساوا وه‌ك شانۆكای شكسپیر و ڕۆمانه‌كانی دۆستۆیڤسكی و تابلۆكانی پیكاسۆ و مۆسیقای بتهۆڤنه
ساڵی 2011 411 فیلمی درێژ به‌رهه‌مهێنراو وه ساڵی 2009 چواره‌م وڵات بوو له‌سه‌ر ئاستی جیهان له به‌رهه‌م هێنانی فیلم‌دا
سینه‌مای یابان دابه‌شی چوار جۆر ده‌بێت
- Jidaigeki جیدایكیگی ؛ ئه‌و فیلمانه‌ی باس له چیرۆك و ژیانی یابان ده‌كات له ساڵه‌كانی نێوان 1603 تاوه‌كو 1868 وه پێشتریش ئه‌م ماوه ناونراو Edo period وه له جیاكارییهكاندا به فیلمه سامۆڕاییهكان ناسراو و به‌ناوبانگه
- Tokusatsu؛ فیلمه‌كانی كاریگه‌ری تایبه‌تی هه‌یه ئه‌و فیلمانه‌ی باسی وه‌حش و دێ‌و و درنج و دڕهنندهكان ده‌كات
- Yakuza فیلمی یاكوزاییهكان یاكوزا باس له مافیاكانی یابان ده‌كات
- Gendaigeki ؛ درامای نوێ و سه‌رده‌م – باس له ڕووداوه‌كانی سه‌رده‌می ئێستا واقیعی هه‌نووكه‌یی
- Anime ئه‌نیمه‌یشن فیلمی وێنه‌ی جوڵاو
- Shomingeki ئه‌و فیلمانه‌ی چیرۆكه‌كانیان له ڕووداوه ڕاسته‌یه واقیعهكانهوه وه‌رگیراو
- فیلمی ترسناك