“دایكی موشەكەكان” ئەو چەكەی ئاوەدانییەكان دەكاتە بیابان و مرۆڤایەتی لەناو دەبات
دایكی موشەكەكان.. توانای وێرانكردنی بێ سنورە.. ئەو چەكەی هەڕەشەیە لەسەر مرۆڤایەتی..
مرۆڤایەتی توشی شۆكێكی گەورە كردووە، ئەگەر بیانەوێت بەم چەكە سەدان ساڵ مرۆڤایەتی دەبەنە دواوە
-موشەكی “جی.بی.یو43” كەبە “دایكی موشەكەكان” ناسراوە. بەتواناترین موشەكە مرۆڤایەتی بەخۆیەوە دیبێت و ئیستا لەبەردەستی سوپای ئەمریكادایە.
-بڕی 8482 كیلۆگرام مادەی “ئێچ6″ی تێدایە كە توانای وێرانكردنی لەڕادەبەدەرەو چاوەروان نەكراوە.
– درێژییەكەی 9 مەترەو بەرلەوەی بگاتە زەوی دەتەقێتەوە.
– تیرەكەی 103 سانتیمەترە.
-ساڵی 2002 دیزاین كرا، لەساڵی 2003دا خرایە بواری خزمەتی سەربازییەوە.
-لەڕێگای پەڕەشوتەوەو بەفڕۆكەی جۆری “سی-130” دەهاوێژرێت و لەڕێی مانگی دەستكرەوە ئاراستەی ئامانجەكەی دەكرێت.
-پاراشوتەكە سودی ئەوەیە هێواشی دەكاتەوە تاكو فڕۆكەكەی بگاتە شوێنێكی هێمن و لەتەقینەوەكەی موشەكەكە زیانی بەرنەكەوێت.
-توێژاڵێكی تەنكی فافۆن بەدەوری موشەكەكە دروستكراوە، كەدەبێتە هۆی ئەوەی شەپۆڵێكی پێكدادان دروست بكات بەدووریی 150 مەتر لەچەقی تەقینەوەكەوە.
-لەكاتی تەقاندنیدا، دووكەڵێكی خەست دەكات كە تێرە بەمادەی تەقینەوە، دواتر دووكەڵەكە دەتەقێتەوەو، تەقینەوەیەكی وا دروستدەكات كە هیچ شتێك بەرگەی ناگرێت. بەجۆرێك دەتوانێت 200 پێ یان 60 مەتر، لەزەوی بدڕێت بەرلەوەی كڵاوە جەنگییەكەی بتەقێتەوە.
-كۆمپانیای “داینتیكس بۆ پیشەسازییە فەزاییەكان” بەهاوكاری تاقیگەی هێزی ئاسمانی ئەمریكا ئەم موشەكەیان بەرهەم هێناوە. بەگوتەی كۆمپانیاكە بە 3 مانگ دیزاین كراوە، تەنها لەماوەی 13 ڕۆژدا سێ جار بەسەركەتووی تاقیكراوەتەوە.
– لەساڵی 2003 دا بۆ جەنگی عێراق 15 دانە لەم موشەكە بەرهەمهێنرا، بەڵام ئەمریكا بەكاری نەهێنا.
– لەدوای موشەكی ئەتۆمی، ئەم موشەكە توانای وێرانكردنی ئاوەدانییەكانی بەتەواوی هەیە. تەنانەت بۆ ڕووخاندنی شاخ و ئەشكەوتە قووڵەكانیش بەكاردەهێنرێت.
– ئەم چەكە تەنها یەكجار لە13/4/2017 لەدژی چەكدارەكانی داعش لە ئەفغانستان بەكارهێنراوە. بۆ وێرانكردنی ئەو ئەشكەوتە زۆر قووڵ و یاخییانەی كە لە ناوچەی ننگرهاری ئەفغانستاندا داعش بەكاری دەهێنا.