بریتییە لەو لێکتێگەیشتنەى یان ئەو گرێبەستەى لەنێوان دوو یان زیاتر لەیەکە نێودەوڵەتییەکاندا بەدیدێت بەمەبەستى ڕیکخستنى بابەتێک یان زیاتر لەبابەتە هاوبەشەکانى نیوانیان لەبوارەکانى: سیاسی وئابوورى وکلتورى وهەر بابەتێکى دیکە، لەئەنجامدا لایەنەکان دەبنە خاوەنى ماف وپابەنبوونیان بۆ دروست دەبێت بە پێ ی ناوەڕۆکى ڕێکەوتنەکە.
ئەشێت ڕیکەوتن نهینى یان زارەکى بێت، هەروەها لەنیوان دوو لایەن یان زیاتردا بێت، سەبارەت بەتەنیا یەک بابەت یان چەند بابەتێک بۆ کاتیکى دیاریکراو یان بۆ ماوەیەکى دوور ودرێژ وەک ڕیکەوتن لەسەر بابەتێکى بازرگانى یان ئابوورى یان سەربازى…هتد، ڕێکەوتن ناگات بە هاوپەیمانى وڕێکەوتننامە، ئەم ڕێکەوتنە پێویستى بە واژۆکردن و بڵاوکردنەوە هەیە تا بچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە.