گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ده‌رهێنه‌ری ئیتاڵی “پێیر پاولۆ پازۆلینی” به چه‌ند كاتژمێرێك به‌ر له كوشتنی
– ئه‌م چاوپێكه‌وتنه‌ی”پێیر پاولۆ پازۆلینی” لێره‌دا بڵاو ده‌كرێته‌وه له‌لایه‌ن “فۆریۆ كۆڵۆمبۆ” ه‌وه، ئه‌نجام دراوه. ته‌واوكاری چاوپێكه‌وتنێكی دیكه‌ی ده‌رهێنه‌ره له 8 ی نۆڤه‌مبه‌ری 1975 ته‌واوی چاوپێكه‌وتنه‌كه بڵاوكراوه‌ته‌وه.
– ئه‌م به‌شه، له 1ی نۆڤه‌مبه‌ری 1975 له‌نێوان كاتژمێره‌كانی ( 4 بۆ 6) ی پاشنیوه‌ڕۆ ئه‌نجامدراوه به چه‌ند كاتژمێرێكی كه‌م به‌ر له كوشتنی پازۆلینی.
– ناونیشانی چاوپێكه‌وتنه‌كه پازۆلینی خۆی پێیداین، پاش ته‌واو بوونی گفتووگۆكهمان باسه‌كه‌مان سه‌ری كێشا بۆ چه‌ند شتێكی دیكه، وه‌ك زۆرینه‌ی ئه‌و ڕوودانه‌وه‌ی لێمان ڕووده‌ده‌ن هێشتا له هه‌ندێ قه‌یران باشتره به‌سه‌رمان نه‌هاتووه. پرسیارم له پازۆلینی كرد گه‌ر خۆی بیه‌وێت چ ناونیشانێك دابنێم؟ كه‌مێك وه‌ستاو پاش بیركردنه‌وه ووتی “به‌لامه‌وه گرنگ نیه گه‌ر بیگۆڕیت، به‌ڵام ناونیشانێك بێت وه‌ڵامه‌كانی له خۆیدا هه‌ڵگرتبێ، له‌گه‌ڵ كرۆكی گفتوگۆكه‌مان بگونجێت” پاشان ووتیشی ” تۆ تا ئێستا ئه‌و كه‌سه ناناسیت كه له‌م چركه‌ساته‌دا بیر له كوشتنت ده‌كاته‌وه، گه‌ر پێت خۆشبێ ئه‌م ناونیشانه‌ی بۆ دابنێ، بۆچی هه‌موومان له‌ناو مه‌ترسیداین”.
كۆڵۆمبۆ: پازۆلینی، له‌نێو نووسینه‌كانت جۆرێكی جیاواز ئه‌و شتانه‌مان پێده‌ناسێنی ڕقت لێیانه تاك لایه‌نانه جه‌نگت به‌رپاكردووه به‌رامبه‌ر (دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت، بیر و باوه‌ڕ، خه‌ڵك و ده‌سه‌ڵات) بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆكه‌مان به ڕێچهكهیكی ئاسان بڕوات به ساده‌یی ده‌پرسم ” بارودۆخی ئاڵۆز” هه‌ڵبه‌ت كه وا ده‌ڵێم لێتان ڕوونه ده‌رباره‌ی جه‌نگی دژه‌كان ده‌ده‌وێم و، پێشتر پێم وتوون به‌رهه‌ڵستی كردنی ” ئه‌م بارودۆخه” بابه‌تگه‌لێكی زۆر له خۆ ده‌گرن، وه‌ك ئه‌وه‌ی ڕێگه نادات ببیت به خۆت، ببیت به‌خودی پازۆلینی، هه‌ر بۆ نمونه ئێوه به‌هره و توانستی زۆرتان تێدایه له چه‌ند بوارێكی دیاریكراودا به‌ڵام چ ناونیشانێكت بۆ دابنێم؟ ئایا ناونیشان بابه‌تێكی گرنگه؟ ئایا بارودۆخ ناونیشانت ده‌داتێ؟ یاخود به‌رهه‌مهێنانی فیلمێك؟ یان هه‌لومه‌رجی سیاسی؟ له‌وه ساده‌تر {بڵێم تۆ}گۆچانی سیحریت پێیه و، ووزه‌ی ئه‌وه‌ت ده‌داتێ بابه‌تێك له‌ناو ده‌یان بابه‌تدا دیزه‌به‌ده‌رخۆنه بكه‌یت ڕقت لێیه‌تی، یاخود ناته‌وێ چاره‌سه‌رێك بدۆزیته‌وه، ئاخۆ ناته‌وێت له‌گه‌ڵ دژه‌كاندا جه‌نگ بهرپابكهیت؟ ئه‌مه چۆنه؟
پازۆلینی: به‌ڵێ، له مه‌به‌سته‌كه‌ت تێده‌گه‌م من هه‌وڵمنه‌داوه وا خۆم پیشان بده‌م گۆچانی سیحریم پێیه، به‌ڵام بڕوایشم پێی هه‌یه. نه‌ك وا بزانیت ئاراسته‌ی ژیری و هه‌سته‌كانم ده‌كات هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌مه با پێت بڵێم: ده‌توانم گیتارت بۆ بژه‌نم له‌كۆتایی میوزیكهكهدا وێرانت بكات. ته‌ماشا بكه ڕێبه‌ری پارته شۆڕشگێڕه‌كان نمونه‌یه‌كی به‌رچاون، ئه‌وان كه‌سانێكن ژماره‌یان زۆر كه‌مه به‌ڵام ده‌توانن ویژدانی ته‌واوی وڵات بشڵه‌قێنن(یه‌ك شتیش بزانه من ته‌واو هاوڕای ڕێبه‌ری پارته شۆڕشگێڕهكانم به‌ڵام له ئێستادا خه‌ریكه بۆچوونم له‌سه‌ریان ده‌گۆڕێت) دواتر مێژوو-یش نمونه‌ی زیاترمان ده‌داتێ تا به‌رچاومان ڕوونتر بێت “ڕه‌تكردنه‌وه” زۆر گرنگه {ڕه‌تكردنه‌وه‌ی} ئه‌و نمایشه‌ی قه‌شه‌كان، سۆفی و ڕه‌به‌ن و ڕوناكبیران و {پیاوانی ده‌سه‌ڵات} ده‌یكه‌ن كه‌سانێك مێژوویان خولقاندووه كه وتویانه “نا” نه‌ك فه‌له‌كناس و قه‌حبه‌كان، به بۆچوونی من ئه‌كتی ڕه‌تكردنه‌وه پێویسته گشت{كل} بێ نه‌ك {جزء} به‌شه‌كی بێت. گه‌ر گوێزێكمان پێبێت پێویست ناكات له توێكڵه‌كه‌ی وورد بینه‌وه پێویسته توند و حه‌كیمانه بكێشین به گوێزهكهدا.
“ئیكمان” هاوڕێیه‌كی ئازیزی منه، زۆر زیره‌ك و به‌توانا بوو، به‌ڵام چی ده‌ویست؟ له چی كه‌مبوو؟ كه‌سێكی بیرۆكراسی و ساده و ساكار بوو. به‌رده‌وام كاره‌كانی به ڕێكخراویی ئه‌نجام ده‌دا و ده‌یانجاریش به هاوڕێكانی خۆیی وتبوو “كه‌یفی به‌خۆی نایه‌ت” به‌رده‌وام مینگه مینگ، بۆڵه‌ی ده‌كرد له ( خانه‌كانی چاپ و بڵاوكردنه‌وه، ئۆفیسی رۆژنامه‌كان، ته‌له‌فزیۆن، له پێكهاته‌ی ده‌سه‌ڵاته لاوه‌كیه‌كان ، به‌رهه‌ڵستی كردنی ئه‌و شه‌مه‌نده‌فه‌رانه‌ی خه‌ڵكیان ده‌گواسته‌وه ته‌نانه‌ت بۆ چوون بۆ ته‌والێتیش) له‌سه‌ر نان و ئاوێكیش، یان ئه‌گه‌ر دوو كه‌س له‌سه‌ر یه‌ك هێڵی شه‌مه‌نده‌ر پێكه‌وه وهستابوونایه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ئه‌و ووزه شاراوه‌ی وه‌ك ماكینه‌یه‌كی {زه‌به‌لاح} نه ده‌وه‌ستا ئا لێره‌دا سێ خاڵی گرنگ هه‌یه ڕابمێین و بكۆڵینه‌وه له‌وه‌ی تۆ پێی ده‌ڵێیت” بارۆدۆخی ئاڵۆز” یه‌كه‌م: بۆچی پێویسته بوه‌ستێنرێت؟ دووه‌م: ئایا پێویسته بارودۆخه‌كه وێران بكه‌ین؟ سێیه‌م: به چ ڕێگایه‌ك؟.
كۆڵۆمبۆ: باشه، ده‌سه‌ڵات چیه؟ له كوێوه گه‌شه‌ده‌كات؟ به كام ڕێگا ده‌توانرێ لا ببرێت؟
پازۆلینی: ده‌سه‌ڵات سیسته‌مێكه لێزانانه دابه‌شمان ده‌كات به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی ملكه‌چ ده‌بین و، ئه‌وانه‌ی ملكه‌چ كراون. ئاگاداربه سیسته‌مه‌كه فۆرمێكی فێركارییانه‌ی هه‌یه، خه‌ڵكی فێرده‌كات به‌سه‌ر چینی كۆمه‌ڵایه‌تی جیاواز دابه‌ش ببن به‌ڵام {ئه‌وه‌ش ده‌زانین} بۆچی هه‌مان پێگه‌ی كۆمه‌ڵاتیمان ده‌وێت؟ به هه‌مان ڕێگه و شێوه‌ی خۆی هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ین؟ ئه‌ندامانی دامه‌زراوه‌كان دروستكه‌ری ته‌خت و تاجی دیكتاتۆره‌كانن، به‌رهه‌مهێنه‌ری مانۆڕ و پلانه سه‌ربازییه‌كانن، ئه‌وه‌یه خه‌ڵكانێك وه‌ك مادده‌ی خاوی كانزایی ده‌كه‌نه قاڵب. له بنه‌ڕه‌تدا به توندوتیژی له قاڵب ده‌درێن، ده‌سه‌ڵاتیش ئه‌وه‌ی ده‌وێت و ده‌ستیشی ده‌كه‌وێت. ئه‌ی بۆچی تۆ ئه‌وه قبوڵ ده‌كه‌یت؟ چونكه وا تێگهیهندراویت ئه‌وه‌ی ده‌یكه‌ن چاكه‌كارییه و تاوانباریش ده‌كرێیت.
كۆڵۆمبۆ: ده‌ڵێن نا‌توانیت سیاسه‌ت و ئایدۆلۆژیا لێك جیابكه‌یته‌وه؟ هه‌رچه‌نده زۆریش وورد ده‌بیته‌وه و كاریگه‌ری له‌سه‌ر گه‌نجان داده‌نێیت ئه‌وانه‌ی فاشیست و نا فاشیستن؟
پازۆلینی: له‌ڕاستیدا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خشته‌ی تایبه‌تم بۆ كاره‌كانم هه‌یه(1)، بینیوته ئه‌و بوكه شووشانه‌ی منداڵان ده‌خاته پێكه‌نین به‌هۆی لاشه و ڕووخساریانهوهیه، به‌ڵام بیركردنه‌وه‌ی منداڵه‌كانیش له‌گه‌ڵ خۆیدا به جۆرێكی دیكه ئاراسته ده‌كات “تۆ تۆ”* زۆر شاره‌زایه له ڕێكخستنی ئه‌و جۆره فێڵ و پێ ڕابواردنانه. به‌هه‌رحاڵ بێمه‌وه سه‌ر بابه‌ته‌كه چۆن له‌مه بكۆڵینه‌وه له كاتێكدا رۆشنبیر و سۆسیۆلۆگ و ڕۆژنامه‌وان و خانه‌دانه‌كان … هتد. هۆشیان له شوێنێكی دیكه‌یه. من ناڵێم فاشیزم بوونی نیه، ده‌ڵێم با واز له‌وه بهێنین له كه‌نار ده‌ریاكانه‌وه {ته‌نها}قسه بكه‌ین، گه‌ر له‌سه‌ر چیاكان بووینایه، مامه‌ڵه‌یه‌كی جیاوازمان له‌گه‌ڵ جۆری دیمه‌نه سروشتیه‌كان ده‌كرد لێره‌ش ئاره‌زووی جیاكاری زۆر هه‌یه و ئه‌م ئاره‌زووه نه‌گریسه برا شوومهكان پێكه‌وه كۆده‌كاته‌وه و، ته‌واوی سیسته‌می كۆمه‌ڵگه ده‌گرێته‌وه، هه‌ندێكیش لایان ئاساییه و ده‌ڵێن با ده‌ست به‌كڵاوه‌كه‌ی خۆمانه‌وه بگرین. منیش ده‌ست به كڵاوهكهمهوه ده‌گرم، چه‌ند كه‌سێكی كه‌می ده‌وروبه‌رم ئه‌وه ده‌زانن و، گوێیان لێم بووه و، به مۆراڤیا_شم ووت: كێشه‌كه ئه‌وه‌یه من نرخ ده‌ده‌م به‌و ژیانه‌ی ڕابه‌رایه‌تی تێدا بكه‌م، ته‌نانه‌ت گه‌ر به‌ره‌و دۆزه‌خیش بمبات. گهشتێگم هه‌یه با بیكه‌م و بگه‌ڕێمه‌وه ( ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێمه‌وه) زیاتر له خه‌ڵكی دیكه ئه‌زمونی شتگه‌لێكی جیاواز ده‌كه‌م و ناڵێم بڕوا به هه‌موو ئه‌وه بكه كه من ده‌یانڵێم، به‌ڵام پاش گه‌شته‌كه‌م گه‌ر ده‌ته‌وێ به‌رده‌وام بین، ده‌باره‌ی هه‌قیقه‌تی گۆڕینی فاشیزم گفتوگۆ ده‌كه‌ینه‌وه.
كۆڵۆمبۆ: هه‌قیقه‌ت چیه؟
پازۆلینی: ببوره ئه‌و ووشه‌یه‌م به‌كارهێنا، ویستم بڵێم “به‌ڵگه” كانی بوونی فاشیزم رێگه بده هه‌ندێ شتی دیكه له‌سه‌ر ئه‌م دۆخه بڵێم: یه‌كه‌م تراژیدیا ئه‌وه‌یه ده‌ژین {زیندوین}و ههریهكێكیشمان پشكمان تیایداههیه په‌روه‌رده‌یه‌كی هه‌ڵه به زۆره‌ملێ په‌لكێشی {ناو ڕووداوه‌كانمان ده‌كات} به‌هه‌ر نرخێك بێ ڕادهكێشرێین و پاڵ به دهروبهریشمانهوه ده‌نێین، وه‌ك غه‌ریبه‌یه‌ك ده‌كه‌وینه ناو سوپایه‌كی ڕه‌ش هه‌ندێكمان به قورسی ده‌جه‌نگین، تۆپ ده‌هاوێژین، هه‌ندێكی تر ته‌نها قاڵبی كانزایی {گولـله تۆپهكانن} له‌وێیشدا دیسان به بڕیارێك دابهشدهكرێین ده‌بێ ته‌نها دژی لاوازه‌كان بجه‌نگین، هه‌ر ئه‌و فۆڕم_هیشی هه‌یه چونكه هه‌موومان لاوازین، قوربانین، تاوانبار و، ئاماده‌ین سه‌ری ئه‌وانی دیكه لێ بكه‌ینه‌وه. هه‌موو توانای خۆیشمان ده‌كه‌ینه قوربانی، به كورتی ئه‌مه په‌روه‌رده‌یه و ئاوا وه‌رمانگرتووه به‌وجۆره بین، وێرانخواز بین.
كۆڵۆمبۆ: گه‌ر ڕێگه بده‌یت ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ پرسیاری یه‌كه‌م، ده‌توانیت سیحری هه‌موو شتێك به‌تاڵ بكه‌یته‌وه، به‌ڵام كاری تۆ {له پاڵ فیلم دروستكردندا} نووسینه و، پێویستت به هه‌موو جۆره كه‌سێك هه‌یه بتخوێنێته‌وه چۆن ڕووناكبیری به‌رهه‌م بهێنین؟ فیلم دروست ده‌كه‌یت و ته‌نها پێویستت به بینه‌ری فیلم نیه ( به‌ڕاستی ده‌توانرێ له‌لایه‌ن بینهرهكانتهوه به‌ناوبانگ بیت و سه‌ركه‌وتن به ده‌ست بهێنیت، یاخود هه‌ر خودی بینه‌ره‌كانت له‌ناوت ببه‌ن) یانی پێویستت به ته‌كنیكێكی ڕێكخراو هه‌یه له‌ناو هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی وه‌ك ئامرازێك {بۆ دروستكردنی فیلم} به‌كاری ده‌هێنی ئه‌گه‌ر له‌ناو ده‌سه‌ڵاتی ئاینی كاسۆلیكی ئه‌وه‌ی وازی لێ بهێنی چیه؟
پازۆلینی: واز له هه‌موو شتێك ده‌هێنم، له ڕاستیدا واز له خۆیشم ده‌هێنم. من له‌م جیهانه‌دا ده‌ژیم، ده‌توانم ببینم، كار بكه‌م، تێبگه‌م، هه‌زاران ڕێگه هه‌ن بۆ گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكه‌كان و گوێگرتن لێیان و {به سه‌دان} زمان دایالۆگی بوكه شووشه ده‌نوسم، ئه‌وانه هه‌ن. زۆری تریش هه‌ن ده‌توانم وازیان لێ بهێنم یان ڕووناكبیره‌كان یان ڕهتبكرێمهوه و دژم بوه‌ستنه‌وه.
{رۆژ به رۆژ} جیهان گه‌وره‌تر ده‌بێت، ئه‌و شتانه‌یشی پێویستمان پێی نه‌بێ لێمان ده‌دزن(2) مادده خاوه‌كان، كانزاكان، ده‌زانی له‌م جیهانه‌دا چه‌ند خه‌ونمان هه‌یه و لێمانی ده‌دزن، با ئه‌مه‌ت بۆ بگێڕمه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رێك هه‌بوو بێوه‌ژن بوو، له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیدا ده‌ژیا، له لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆیدا زۆر خراپ بوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌روه‌ت و سامانێكی زۆرییشی هه‌بوو به‌رده‌وام جزدانه‌كه‌ی پڕ له دۆلار بوو، به‌رده‌وام لاواز و كێشی كه‌م بوو، كه‌چی داوای دادپه‌روه‌ری ده‌كرد. به كورتی پێت بڵێم دونیا درزێكی جوانی تێكه‌وتووه.
كۆڵۆمبۆ: ئه‌ی ده‌ستبه‌ردای دونیا ده‌بیت؟
پازۆلینی: نا… ده‌ستبه‌رداری ئه‌و هه‌ژاره بلیمه‌تانه ده‌بم، بۆ لابردنی سه‌رۆكه‌كان شه‌ڕیان كرد بێ ئه‌وه‌ی بزانن كێیه و، بێ ئه‌وه‌ی بیناسن. ده‌ستبه‌رداری ئه‌و كۆیلانه ده‌بم یاخیبوون، چونكه وه‌ك تاڵانچی ڕه‌فتار ده‌كه‌ن، ئاره‌زووی هه‌موو شتێك ده‌كه‌ن، به‌ڵام هه‌رچۆنێك بێت ئه‌م كه‌لـله ڕه‌قییه نهزانراوهیان سه‌رده‌كێشێ بۆ توندوتیژییه‌كی ده‌سته‌جه‌معی و ڕێگه‌مان ناده‌ن ئه‌وه‌بین كه ده‌مانه‌وێت ببین. باشه، ڕه‌نگه ئه‌وانه ده‌ستبه‌رداری هه‌ندێك لایه‌نی ژیانیان نه‌بووبێتن، به‌ڵام له نه‌خۆشخانه‌یه‌ك ده‌مرن كه‌مێك سه‌رنجڕاكێشتره ته‌نها شتێك له دكتۆره‌كانی ده‌بیستێ ئه‌وه‌یه “چانسی ژیانت هه‌یه” یان پۆلیس پێیان ده‌ڵێت “بزاوتی هه‌وڵی كوشتن له دژتان ڕاده‌گرین” من گرنگی به‌وه ناده‌م زنجیری زیندانه‌كان كاریگه‌ری له‌سه‌ریان هه‌بووبێ، یان به شوێن ئه‌وه‌وه نیم كێ سه‌رۆكی چه‌ته‌كانه. ئه‌وه‌ی پێی ده‌ڵێیت “بارودۆخ” پێموایه ئاوا وێنای بكه‌ین باشه: باران ببارێت و به‌هۆی سه‌ره مه‌نهۆڵه‌كانه‌وه ئاو نه‌چێته ناو زێرابه‌كان و پاكیان بكاته‌وه، بارانێكی بێ تاوان و خاوێن ده‌بارێت، ئاستی ئاو به‌رزده‌كاته‌وه ده‌ریا شێتگیردهكات ئاستی ئاو هه‌ڵده‌كشێ، به‌ڵام هه‌مان ئه‌و ئاوی بارانه منداڵان له ژێریدا شیعر و گۆرانی ده‌ڵێن “گۆرانی باران” له‌ژێریدا هه‌ڵبه‌ز و دابه‌ز ده‌كه‌ن و، خۆیان ناو ئاوه‌كه ده‌خه‌ن، با ئیدی كات به فیڕۆ نه‌ده‌ین و، با رێگه به ئاو بده‌ین به ئاوه‌ڕۆكاندا بڕۆن به‌ر له‌وه‌ی بمانخنكێنێ.
كۆڵۆمبۆ: له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره ده‌ته‌وێت خه‌ڵكانی نه‌خوێنده‌وار و، دڵخۆش به زۆره ملێ ڕاپێچی په‌روه‌رده‌كردن بكه‌یته‌وه؟
پازۆلینی: ئه‌و جۆره قسه‌كردنه زۆر گه‌مژانه‌یه، گه‌ر ئاوا بڕوانین، چونكه په‌روه‌رده‌ی زۆره ملێ به زه‌بری هێز، زۆرانبازی نا‌ئومێد و توڕه دروست ده‌كات {بارودۆخه‌كه} جه‌نجاڵی و قه‌ره‌باڵغیه‌كی گه‌وره‌تر دروست ده‌بێ (هه‌رچه‌نده ئه‌وه‌م نه‌كردووه) به‌ڵام شتێكی دیكه‌م پێبڵێ {ده‌زانیت} ئه‌و ڕێگه ڕاسته‌ی گرتمانه به‌ر بۆ شۆڕش، جه‌ماوه‌ری چه‌وسانده‌وه. ئه‌و كاته، تاكه شێك ئه‌وه بوو ئیلهامم بۆهات شیعرێك بنووسم به‌ڵام ئه‌وه‌ی له ئێستادا ده‌یزانم و، ده‌یبینم له‌م چركه‌ساته‌دا ئیلهامم ناداتێ شیعرێكیش بنوسم. مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه ئازار ده‌خۆم كاتێك ده‌بینم ئه‌وانه‌ی ده‌یزانم خه‌ڵكانێك تووڕهناكات {ڕایانناچڵهكێنێت} كه‌چی هه‌ندێكیشمان وه‌ك یه‌ك خه‌ونمان هه‌یه هه‌ڕه‌مه‌كیانه هێرش ده‌كرێته سه‌رمان و به هێزه‌كان ده‌كوژرێن، ئه‌مه مه‌ترسیداره بۆ ئه‌وانه‌ی ئه‌زموونی تووندوتیژییان كردووه، بیهێنه پێشچاوی خۆت له قوتابخانه یان له‌سه‌ر ته‌له‌فزیۆن یان له‌سه‌ر ڕۆژنامهیهكیت به‌ڕێوه‌به‌رێكی باش و ئایدیایه‌كی قێزه‌ون و وێرانكهرت هه‌بێت، ده‌بێ دڵخۆشانه به بكوژهكهتدا هه‌ڵبده‌یت، حه‌ز ئه‌كه‌م كه‌لتوورێكی دیكه‌ی جه‌ماوه‌ری دروست بكه‌ین، چونكه كه‌سانێك ناتوانن له {توندوتیژی} بوه‌ستن كه‌چی وا خۆیان ده‌رئه‌خه‌ن ئاشتی له‌ناو ده‌ستی ئه‌واندایه.
كۆڵۆمبۆ: هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه، به دڵنیاییه‌وه به‌و مانایه دێت باشتر دروست بكه‌ین تۆیش گه‌ر له خۆت ڕانهمێنی و بیر نه‌كه‌یته‌وه وێرانكهریت، هه‌ر بۆ نمونه كتێبه‌كانی تۆ ئامانجی كۆتاییان چیه؟ نامه‌وێ ببمه ئه‌وانه‌ی كه‌سێك بێزار و دڵته‌نگ ده‌كه‌ن، به‌ڵام تۆ ناتوانی ئه‌و خه‌ڵكه له‌و جۆره ڕه‌فتار نواندنه ده‌رباز بكه‌یت. ته‌نها شتێكی سه‌ره‌تاییه و هیچی تر (به‌ڵام ئه‌م تاوانباركردنه زۆر جاری دیكه دووباره بووه‌ته‌وه) به پێی دونیابینی تۆ جیهانێكی نوێ ئه‌گه‌ر زۆر پێشكه‌وتوو نه‌بێ فۆڕمێكی كپ و ئارامی نابێت؟
پازۆلینی: كامه له‌وانه ڕامدهچڵهكێنێ …
كۆڵۆمبۆ: {باشه} گه‌ر نه‌مانه‌وێت هه‌ندێ كار جێبهجێنهكهین هێشتا پێویسته ئاماژه‌ی پێبده‌ین بۆ نمونه له‌زه‌مه‌نی حوكمڕانی نازیه‌كاندا سه‌رجه‌می كتێبه (خه‌یاڵی-زانستی) یه‌كان سوتێنران، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ قه‌ڵاچۆكردنی مرۆڤ، گه‌ر ئێمه قوتابخانه و ته‌له‌فزیۆن و ته‌واوی وێستگه‌كان دابخه‌ین چۆن زیندو بمێنین؟
پازۆلینی:- پێشتر ئه‌وه‌م بۆ مۆراڤیا ڕوونكردووه‌ته‌وه. به بۆچوونی من داخستنیان به مانای گۆڕانكاری دێت، گرنگه ئاشكرا و ڕیشه‌یی بیانگۆڕین و، به قوڵی بیربكه‌ینه‌وه، له‌م ته‌ختی شانۆیهیی له‌سه‌ری ده‌ژین. ئه‌وه‌ی ناهێڵێ هه‌ندێ شت ههقیقیانه بیكه‌م “مۆراڤیا و فریپۆ”**یه. ئه‌وه ده‌زانین جارێكی دیكه توانای ئه‌وه‌مان نیه، هه‌مان شت ڕووبداته‌وه له ده‌وروبه‌رمان، یان هه‌مان خه‌ڵك گوێ له هه‌مان ووتراو ناگرنه‌وه، تۆ وه‌ك ڕۆژنامه نوسێك ڕه‌نگه پێت وابێ شتێك ڕووده‌دات و ده‌یكه‌یته هه‌واڵ و ناونیشانێكی بۆ داده‌نێیت، به‌ڵام چی له پشتی ئه‌و ڕووداوه‌یه ئێمه بێ ئاگاین وه‌ك برین پێچێك ته‌نها برینه‌كه بدورینه‌وه كه نه‌زانین به‌چی وای لێهاتووه و شیكاری بۆ ڕووداوی پشت برینه‌كه ناكه‌ین یان هه‌واڵێك بكه‌یت و بنوسیت ئه‌مه شێرپه‌نجه‌ی هه‌یه، شێرپه‌نجه چیه؟ خانه‌كان له بارێكه‌وه ده‌گۆڕێن بۆ بارێكی تر زۆر خێرا گه‌شه‌ده‌كه‌ن و كه‌سی نه‌خۆش خه‌ون به ته‌ندروستی له‌وه‌وه پێشییه‌وه ده‌بینێ و، بۆی ده‌بێته نۆستالۆژیا گه‌ر ئه‌و كه‌سه پێشتر گه‌مژه و داماویش بووبێ.
به‌ر له هه‌مووشتێ ده‌بێ ئه‌ركی خۆمان له‌سه‌ر هه‌مان دونیابینی بونیاد بنێین، من گوێ له سیاسه‌ت و سیاسه‌كان ده‌گرم و هه‌موو پێشهاتێكی گریمانكراویش، به‌ڵام دواتر وه‌ك پیاوێكی شێت ده‌مه‌وێ بیسه‌لمێنم قسه‌كانیان دروسته تێده‌گه‌م ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌رباره‌ی وڵات ده‌یڵێن هێنده‌ی مانگ لێمانه‌وه دووره پاشان خۆ كۆمه‌ڵناسان و شاره‌زایان له هه‌ر بوارێكدا بن ده‌یانتوانی نامه‌یه‌ك ئاراسته بكه‌ن(3).
كۆڵۆمبۆ: بۆچی بیرده‌كه‌یته‌وه تا به‌رچاوت ڕوونتربێت؟
پازۆلینی: نامه‌وێ له‌وه زیاتر له‌سه‌ر خۆم بدوێم، پێشتریش زۆرم وتووه و هه‌موو كه‌سێ ئه‌وه ده‌زانێت. وه‌ك خۆم ئه‌وه ده‌كه‌م كه ده‌یڵێم و له كتێب و فیلم و نمایشهكانمدا هه‌یه، پاش ئه‌و هه‌موو شته‌یش ڕه‌نگه من هه‌ڵه‌بم به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌و بۆچوونه ده‌مێنمه‌وه “هه‌موومان له‌ناو مه‌ترسیداین”
كۆڵۆمبۆ: پازۆلینی، نازانم ئه‌م پرسیاره قبوڵ ده‌كه‌یت یان نا، ئایا ژیان هه‌ر ئه‌م فۆڕمه‌یه؟ نازانم چۆن بیر له‌مه ده‌كه‌یته‌وه؟ دووربیت له مه‌ترسی و سه‌ركێشی، تازه دره‌نگ بوو “پازۆلینی” ناگه‌ڕێته‌وه، چۆن له هه‌ڵوه‌رینی گه‌ڵایه‌ك وورد ده‌بمه‌وه له گه‌ڕانه‌وه‌ی پازۆلینیش به هه‌مان شێوه، لێی ده‌پرسم: پرسیارم كرد بۆ له پرسیاره‌كه هه‌ڵهاتیت؟ بۆ جێتهێشت؟ به‌ڵام ده‌نگی لێدان و كوشتن له هه‌ندێ وه‌سف و پیاهه‌ڵدان به‌هێزتره، با بیریان لێ بكه‌مه‌وه هه‌رچه‌نده بیركردنه‌وه‌كانم ده‌رئه‌نجامن شتێك له مێشكمدایه به‌نووسین زیاتردهدهبڕێت تا ووتنی، سبه‌ینێ به‌یانی ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆلای و ئه‌مانه‌ی بۆ زیاد ده‌كه‌م … به‌ڵام دوو سبه‌یی و له ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه‌دا، جه‌سته بێ گیانه‌كه‌ی پازۆلینی له ئه‌رشیفی باره‌گای سه‌ره‌كی پۆلیسی ڕۆما بوو.
سه‌رچاوه:
/irenebrination.typepad
په‌راوێز:
*تۆتۆ ناوی ته‌واوی “ئه‌نتۆنیۆ دی كیوتز”ه ئه‌كته‌رێكی كۆمیدی ئیتاڵیه، له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ به هۆی له‌به‌ر كردنی جل و به‌رگی بوكهشووشهوه ناسرابوو به “توتو” له فیلمی (The Hawks and the Sparrows, 1966) ی پازۆلینی ڕۆڵی بینیوه – (وه‌رگێڕی ئیتاڵی).
**مۆراڤیا مه‌به‌ست لێی نووسه‌ری ئیتاڵی ” ئه‌لبێرتۆ مۆراڤیا” (1907-1990) و “لیۆگی فریپۆ” (1915-1989) مێژوو نووس و سیاسیه‌كی ئیتاڵیا بوو- (وه‌رگێڕی ئیتاڵی)
1- له هه‌ندێ شوێندا نا یه‌كانگیرییه‌ك له وه‌ڵامه‌كاندا هه‌یه‌به‌ڵام له تێكسته ئینگلیزیهكدا به هه‌مان جۆره و وه‌ك خۆی وه‌رگێڕاوه.
2- مه‌به‌ستی پازۆلینی ئه‌وه‌یه شه‌و شمه‌كانه‌ی پێوویست نین و داده‌نرێن بۆ فڕێدان و هیچ كه‌ڵكێكی نیه ئهوانهیشت لێ ده‌دزن.
3- مه‌به‌ست لێی بێ هه‌ڵوێستی ڕووناكبیران و ڕۆشنبیره‌كانه.
4- هه‌موو ئه‌و ووشانه‌ی له‌ناو ئه‌م جۆره كهوانهدان{…} له تێكسته ئینگلیزییه‌كه‌دا نیه و بۆ تێگه‌یشتی زیاتر بۆی زیاد كراوه.
5- چاوپێكه‌وتنه‌كه به ئیتاڵی ئه‌نجامدراوه له‌لایه‌ن (ئانا باتێستا) ه‌وه كراوه‌ته ئینگلیزی.