ده‌رهێنه‌ری سویدی “ڕۆی ئه‌ندرسن” له ساڵی 2014 كاتێك فیلمی ” كۆترێك؛ له‌سه‌ر لقی دره‌ختێك بیر له بوون ده‌كاته‌وه” به‌رهه‌مهێنا، بۆ دونیای سینه‌مای سویدی هه‌ژه‌ند و سه‌راسیمه بوو، به‌وه‌ی كاستی فیلمه‌كه(سه‌رجه‌می ئه‌كته‌ره‌كانی) كه‌سانی نا-شاره‌زا و بێ ئاگا بوون له نواندن و ئه‌كته‌ربوون، له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی بۆچی له‌م فیلمه‌یدا كارێكی وه‌های كردووه، ئه‌ندرسن له چاوپێكه‌وتنێكیدا ده‌ڵێت ” له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سوید وڵاتێكی بچوكه، ژماره‌ی دانیشتووانی نزیكه‌ی (10) ملیۆن كه‌سه، پێنج ملیۆنی ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌رن، ئیدی پێویست ناكات بڵێین نا-پرۆفیشناڵ و نه شاره‌زان له نواندن” فیلمه‌كه بێ پڵۆته و به ده‌ستنیشانكراوی ته‌نها پڵۆتێكی بۆ ده‌ست نیشان ناكرێت، چونكه ناوه‌ڕۆكی فیلمه‌كه‌یدا سێ دیمه‌نی جیاوازه، ئه‌ندرسن ناوی ناوه “سێ ڕوو به‌ڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ مه‌رگ” وێنه‌گرتنی ئه‌م فیلمه‌یشی جیاوازتر له‌وانی دیكه‌یه دیمه‌ن و گرته‌كان، كامێری تێكه‌ڵكردووه.
فیلمه‌كه كۆمیدیای ڕه‌شه، كۆمیدیای ڕه‌ش گوزاره‌یه‌كه؛ ده‌درێت به‌و فیلمانه‌ی به ژانری درامی كار له‌سه‌ر تراژیدیایه‌ك ده‌كه‌ن به واتایه‌كی ڕوونتر بنه‌ڕه‌تی چیرۆكه‌كه تراژیدییه و به كاركردن له‌سه‌ری به فیلمی درامی ده‌بێته كۆمیدیای ڕه‌ش، یانی تراژید-كۆمیك، له هه‌مان كاتدا هه‌ر تراژیدی و هه‌م كۆمیدییه.
له یه‌كێك له دیمه‌نه‌كانی هه‌ردوو كاراكته‌ر “جۆناتان و سام” له كافتریایه‌كدا پرسیاری “ناونیشانی شه‌قامێك ده‌كه‌ن” ده‌پرسن؛ به شوێن شه‌قامێكدا ده‌گه‌ڕێین، به‌ر له‌وه‌ی پرسیاره‌كه‌یان به پرسیار وه‌ڵام بدرێته‌وه و پێیان بڵێن كام شه‌قام؟ خۆیان وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه، ئێمه وون بووین چونكه له بنه‌ڕه‌تدا شه‌قامه‌كه بوونی نییه.
ئه‌و ده‌ربڕینه له یه‌ككاتدا؛ هه‌م كۆمیدییه و هه‌م تراژیدییه، پێكه‌نین هێن و گاڵته ئامێزه، بۆ كه‌سێك به شوێن شتێك‌دا بگه‌ڕێت و بوونی نه‌بێت گه‌مژه‌یه، غه‌مهێن و دڵته‌نگییه ئاماژه‌یه به فره‌یی و په‌رتی مرۆڤ و هه‌ڵپه و هه‌ڵوه‌دای به شوێن شمه‌كه‌كانی ژیاندا، كه ده‌یه‌وێت نهێنی كه‌شف بكات و نایدۆزێته‌وه، له ڕیشه‌دا پێداویستی و ژیانكردن له‌ناو (ژیان-زه‌وی) مرۆڤ به شوێن چاره‌نووسی خۆیدا ڕاده‌كات له هه‌مان كاتیش‌دا نازانێ چاره‌نووسی چیه و له كوێدایه، ئه‌و نه‌زانینه وه‌ك نه‌بوونی چاره‌نووس وایه كه به شوێنی‌دا ده‌ڕۆین هه‌ر بۆیه وون ده‌بین به شوێنی‌دا ده‌گه‌ڕێین و بوونیشی نییه بۆ ژیانیش هه‌مان شته، له‌ناو چوارچێوه‌ی دونیا-ژیانداین، ڕاكردن به شوێن به ده‌ستهێنانی پێداویستیه‌كان واده‌كات په‌رت و پارچه پارچه بیت، هه‌ر پارچه‌یه‌كت بكه‌وێته لایه‌كه‌وه و وون ده‌بیت، ڕه‌نگه له بنه‌ڕه‌تدا ژیان بوونی نه‌بێت بۆیه تیایدا وون ده‌بین،وون بووین، ئه‌گه‌ر ئه‌دره‌سی یه‌كێك، ته‌نها یه‌كێك له چاره‌نووسی كارێكی خۆمانمان بزانیبایه به ڕێگه‌ی پێچ هه‌ڵچێچ به‌دوایدا نه‌ده‌گه‌ڕاین و به یه‌ك ئاراسته به ڕاسته ڕێگه‌ی ئه‌دره‌سه‌كه‌دا ده‌ڕۆیشتین، بوونگه‌رایی كه دروست ده‌بێت گومانه له‌وه‌ی ڕه‌نگه له بنچیینه‌دا ئه‌م بوونه- بوونی نه‌بێت، ئه‌ی ئه‌گه‌ر بوونی هه‌یه بزانین چی وایكردووه هه‌بێت. به شوێنیش‌دا ده‌ڕۆین وون ده‌بین
ئیش-فیلمه‌كانی ئه‌ندرسن تایبه‌ت و جیاوازن له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یدا ڕۆژنامه نووسه‌كه لێی ده‌پرسێت “بۆچی به‌رده‌وام به‌م ستایله كار ده‌كه‌یت و نایگۆڕیت” ئه‌ویش له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت ” له ڕاستیدا من ناتوانم ستایلی خۆم بگۆڕم وه ناتوانم له‌وه‌ش تێ بگه‌م بۆچی ناتوانم بیگۆڕم”
ئه‌ندرسن له‌ناو به‌رهه‌مهێنانی فیلم‌دا وون بووه، چونكه وا پێده‌چێ فیلم-یش بوونی نه‌بێت، فیلمه‌كه ئاڵۆز و تێكه‌ڵه دیمه‌نی كورت و پارچه‌ی زۆری هه‌یه، ته‌نها یه‌ك شت ده‌توانێ مانا به فیلمه‌كه بدات، به‌وه‌ی له‌سه‌ری نه‌نووسیت و هیچی له‌سه‌ر نه‌ڵێیت چونكه هه‌ر شتێكی له‌سه‌ر بڵێیت ده‌قیق نای پێكی ده‌توانیت یه‌ك دێڕ وه‌ربگرین و به‌ناویدا شۆڕ بینه‌وه ئه‌گینا تێیدا وون ده‌بین و فیلمه‌كه‌یش بنه‌ڕه‌ته‌كه‌ی له‌سه‌ر وون بوونه، ده‌نا دۆزینه‌وه ئاسانه و یه‌ك كار و یه‌ك ئاراسته‌یه.