ڕێکخراوێکى ئابوورییە، دوو دەوڵەت یان زیاتر دروستى دەکەن بە مەبەستى ئازادکردنى بازرگانى نێوانیان وئاسانکارى ئاڵوگۆڕى بازرگانى لەنێوانیاندا، هەروەها بۆ دروستکردنى ناوچەیەکى گومرگى لەهەمبەر وڵاتانى دیکەدا.
ئەم ڕێکخستنە بەسێ مەرج دێتەدى: یەکەم، ئازادکردنى بازرگانى لەنێوان وڵاتانى ئەندام لە ڕێگاى هەڵپەساردنى بەربەستە گومرگییەکان بەشێوەیەکى تەواوەتى. دووەم، دیاریکردنى یەک نرخى گومرگى لە نێوان هەموواندا لە بەرامبەر کاڵاى وڵاتانى دیکەى دەرەوەى ڕێکخراوەکە. سێیەم، دابەشکردنى داهاتى گومرگى کۆکراوە لە نێوان ولاتانى ئەندامدا بە ئامڕاز وشێوەیەک کە هەموویان لەسەرى ڕێککەوتبێتن.
ئەو هۆکارانەى دەبێتە هۆى دروستبوونى فیدڕاڵى گومرگى زۆرن لەوانە: ئازادکردنى بازرگانى نێوان وڵاتانى ئەندام کە دەبێتە هۆى فراوان بوونى بازاڕەکانیان وساغکردنەوەى کاڵاکانیان، یان لەوانەیە فیدڕاڵى گومرگى سەرەتایەک بێت بۆ فیدڕاڵییەکى سیاسی نێوان وڵاتانى ئەندام.