بریتییە لە داخوازى دەوڵەت لە بێگانەکانى ناو وڵات بە بەجێهێشتنى زەوى وهەرێمى وڵاتەکەى، ئەمەش تەنیا بێگانەکان دەگرێتەوە لەبەرئەوەى کە دەوڵەت داوا لە هاونیشتمانیانى خۆى ناکات کە خاکەکەى بەجێبهێڵن. ئەم مافەش بە پێى ڕێساکانى یاساى نێودەوڵەتى بۆ وڵاتان دەستەبەرکراوە.
بەڵام لەنێوان فەقێهەکانى یاساى نێودەوڵەتیدا جیاوازى هەیە سەبارەت بە بەکارهێنانى ئەو مافە لەلایەن وڵاتانەوە، ژمارەیەک لەوانە پێیان وایە کەئەوە مافێکى ڕەهاى دەوڵەتە وبۆى هەیە داوا لەبێگانەکان بکات کە خاکەکەى بەجێبهێڵێت بەهەر بیانویەکەوە بێت، لە کاتێکدا ژمارەیەکى دیکە پێى وایە کە پێویستە هۆکارێکى دادپەروەرانە هەبێت بۆ ئەو داوایەى دەسەڵاتدارانى وڵاتێک ئاڕاستەى بێگانەیەکى دەکات بۆ بەجێهێشتنى سنوورى وڵاتەکەى.
بەڵام لەم نێوەندەدا ڕاى زۆرینە لەسەر ئەوەیە کەئەوە مافێکى ڕەها نییە وپێویستە وڵاتان ئەو کەسانە دووربخەنەوە کە مەترسین بۆ سەر ئاسایش وئارامى وڵات وزیانى کۆمەڵایەتى دەگەیەنن، لە هەمان کاتدا لانى کەمى مافە مرۆییەکان پەیڕەوبکەن لەکاتى داواکردن لە بێگانە کەخاکەکەى جێبهێڵێت وەک دوورخستەوەى بۆ ئەو شوێنەى کە هاولاتییە بێگانەکە دەیەوێت.