گاسپه‌ر نۆی: چیرۆكی باش ئه‌وه‌یه هه‌ڵگری شووناسی كاره‌كته‌ره سه‌ره‌كییه‌كه بێت، ئیدی بینه‌ر و خوێنه‌ر فه‌رامۆش بكه.
“ستانلی كوبریك فێری كردم فیلمم خۆشبوێت، مارتن سكۆرسیزی فێری كردم ئه‌كته‌رم خۆش‌بووێت”
“گاسپه‌ر نۆی”
ئیما ئیلیزابێس: كه‌ی بۆ یه‌كه‌مجار كامێرات به ده‌سته‌وه گرت؟
گاسپه‌ر نۆی: ته‌مه‌نم شانزه ساڵ بوو، باوكم له فڕۆكه‌خانه‌ی “به‌ڕازیل” كامێرایه‌كی (سووپه‌ری بۆ كڕیم، یه‌كه‌م چركاندنم وێنه‌ی هاوڕێیه‌كی نزیكم بوو به‌ناوی “جوان سالۆناس” له‌سه‌ر پردێك. ئه‌وه یه‌كه‌م درامای سایكۆلۆجی من بوو له‌گه‌ڵ كامێرا.
ئیما ئیلیزابێس: به بۆچوونی تۆ دروستكردنی فیلمی گه‌وره چییه، فیلمی باش؟
گاسپه‌ر نۆی: ئه‌وكاته‌یه وێنه‌یه‌ك ده‌بینیت، ده‌نگێكت گوێ لێ ده‌بێت و هیچ ئه‌زموونێكی پێشوهختهیشت له‌گه‌ڵیدا نه‌بووه.
ئیما ئیلیزابێس: ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێیته‌وه ته‌مه‌نی گه‌نجی و تازه پێگه‌یشتوویت، چ ئامۆژگارییه‌كت بۆ خۆت ده‌بێ؟ ئه‌وه‌ی ده‌ته‌وێ بیڵێیت چییه؟
گاسپه‌ر نۆی: ده‌ڵێم، “گاسپه‌ر” بڕۆ … بڕۆ … كتومت به‌رده‌وام هه‌مان شت بكه و بڕۆ، به‌ڵام تكایه كاتی كه‌م به‌سه‌ر مه‌به له‌گه‌ڕان به شوێن كتێب و خوێندنه‌وه و پۆسته‌ری فیلمه‌كانت.
ئیما ئیلیزابێس: وه‌ك ده‌زانین فیلمی دڵخوازت، جوانترین فیلم لای تۆ (ئۆدیسه‌ی فه‌زایی 2001) ی “ستانلی كوبریك”ــه ئه‌گه‌ر تۆ دووباره ئه‌و فیلمه به‌رهه‌م بهێنیته‌وه، ده‌ته‌وێت چی تێدا بگۆڕیت؟ یان چ فیلمێكی دیكه تۆ ئاره‌زووی ده‌ستكاریكردنی ده‌كه‌یت؟
گاسپه‌ر نۆی: ئۆدیسه‌ی فه‌زایی “ستانلی كوبریك” باشترین و بێ كه‌م و كورتترین فیلمه، گه‌ر بمه‌وێ، ئه‌وا حه‌ز ده‌كه‌م بیكه‌مه ڕه‌ش و سپی یان بیكه‌مه (3D)، ئه‌و فیلمه، تاكه فیلمێكه گه‌ر بته‌وێت دووباره به‌رهه‌می بهێنیته‌وه شكت ده‌هێنیت تێیدا.
ئیما ئیلیزابێس: چ ئیلهامێكت له‌و فیلمه وه‌رگرت؟
گاسپه‌ر نۆی؛ زیاتر بۆ ژیانم سوودم لێ دیووه، بۆ تێڕوانینم له‌خه‌ڵك و گوێ لێگرتنیان، هه‌تا ئێستایش هه‌رچییه‌ك له ڕۆژنامه ده‌رباره‌ی بنووسرێت ده‌یخوێنمه‌وه، له تیڤیش هه‌ر چی له‌سه‌ری بووترێ ته‌ماشای ده‌كه‌م.
ئیما ئیلیزابێس: چیرۆكی باش لای تۆ چییه؟
گاسپه‌ر نۆی: تۆ ده‌زانیت چیرۆكی باش ئه‌وه‌یه هه‌ڵگری شووناسی كاره‌كته‌ره سه‌ره‌كییه‌كه بێت، ئیدی بینه‌ر و خوێنه‌ر فه‌رامۆش بكه. هه‌موو چیرۆكێكی باش ئه‌وه‌یه؛ به‌ته‌نیا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خوێن و سپێرم و فرمێسك ده‌كات.
ئیما ئیلیزابێس: ئامۆژگاریت چییه بۆ كه‌سێك تازه ده‌ست به دروستكردنی فیلم ده‌كات؟
گاسپه‌ر نۆی: گوێ له ئایدڵهكان٭ بگرێت نه‌ك مامۆستاكان.
ئیما ئیلیزابێس: چۆن كاته‌كانی ته‌نیایت به‌سه‌ر ده‌به‌یت؟
گاسپه‌ر نۆی: ته‌ماشای سێ فیلمی باش ده‌كه‌م، ده‌خوێنمه‌وه و ده‌خۆم و ده‌خه‌وم.
٭(کەسێک لەسەر بنەمای توانا و لێهاتوویی بگات بەو شتەی دەیەوێت)
سه‌رچاوه:
https://www.dazeddigital.com/