چاوپێكه‌وتنێكی كورت_ی سۆسیۆلۆگ و فه‌یله‌سوفی پۆست مۆدێرن “زیگمۆند باومان”
.
پیته‌ر هافنه‌ر: له كتێبه‌كه‌تدا “Liquid Surveillance” ئاماژه‌كانی “ترس”مان پێ ده‌ناسێنی. كۆمه‌ڵگه ده‌توانێ كۆتایی به ترسی ئێمه بهێنێ ، یان خودی كۆمه‌ڵگه به‌رهه‌مهێنه‌ری ترسه‌كانی ئێمه‌یه؟ ترسه‌كانمان له ڕابردوودا خراپتر بوو یان ئێستا؟ ترس له خودا، له شه‌یتان ، له دۆزه‌خ و له تارمایی و له سروشت؟
زیگمۆند باومان: پێموانییه ترسی ئێستای خه‌ڵك گه‌وره‌تر و زیاتر بێ له‌و ترسه‌ی له ڕابردوودا هه‌یبووه. به‌ڵام جیاوازییان هه‌یه و ترسی ئیستای خه‌ڵك هه‌ڕه‌مه‌كیتر و ، تاریكتر و ، په‌رش و بڵاو تره. ته‌ماشا بكه بۆ ماوه‌ی سی ساڵ كار بۆ كۆمپانیایه‌ك ده‌كه‌یت، به‌ڵام له چركه‌ساتێكدا كۆمپانیاكه و ژیانت ده‌كه‌ونه ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی كۆمپانیایه‌كی دیكه‌وه و هه‌ڵیده‌ڵوشێ، كۆمپانیاكه بێكارت ده‌كات و ڕه‌نگه ته‌مه‌نت په‌نجا ساڵ بێت و بێ كار و بێ مووچه بكه‌ویته سه‌ر شه‌قامه‌كان و دۆزینه‌وه‌ی كار بۆ كه‌سێكی ته‌مه‌ن په‌نجا ساڵ سنوردار و دژواره. له‌م دۆخه‌دا نازانیت ترسه‌كه له‌كوێوه دێت، له كوێوه ئه‌م به‌ڵایه لێت ده‌دات هه‌رچه‌نده به‌توانا و وریا بن ناتوانن ڕێگری له كارێكی وه‌ها بكه‌ن.
.
پیته‌ر هافنه‌ر: ئه‌مه جیاوازی ترس بوو له كۆن و له ئیستادا؟
زیگمۆند باومان: له كۆندا خه‌ڵكی ترساوی ده‌ستی شتێكی ڕوون و ئاشكرا نه‌بوون و ترس-یان نادیار بوون، دانه‌وێڵه‌یان ده‌چاند نه‌یانده‌زانی به‌رهه‌مه‌كه‌ی چۆن ده‌بێ ده‌پاڕانه‌وه و دوعایان ده‌كرد تا باران ببارێت، هیچ نه‌بێ باران ده‌باری یان ده‌پاڕانه‌وه دانه‌وێڵه‌كه‌یان وشك و سیس نه‌بێ به‌ڵام هێشتا ئه‌گه‌ر دانه‌وێڵەكه وشك بوایه شتێكی دیكه‌یان لێ به‌رهه‌م ده‌هێنا. یاخود منداڵان به دارستانێكدا بۆ قوتابخانه ده‌ڕۆیشتن به ڕێگه‌یه‌كدا گورگی لێیه و به پاسه‌وانی كردن و چاودێری ئه‌و منداڵانه ترسه‌كه ده‌ڕه‌وییه‌وه یاخود له جه‌نگدا خه‌ڵكی خۆیان له سه‌نگه‌ره‌كان لاده‌دا ، ڕه‌نگه ئه‌مه كه‌مێك ساده‌یی و گێلێتی تێدا بێت به‌ڵام هێشتا ئه‌وان له كۆندا خه‌ڵكی بێزاری نه ده‌كردن و به‌خۆیان ده‌گوت ” من باشم ، په‌ناگه‌یه‌ك له چه‌ك و ته‌قه‌نی بونیاد ده‌نێم و خۆم و خێزانه‌كه‌م پاڵی پێوه ده‌ده‌ین”
.
پیته‌ر هافنه‌ر: ئه‌ی له‌وێوه سوودی پیشه‌سازی ده‌رده‌كه‌وێت
زیگمۆند باومان: ئاسایشی پیشه‌سازی گرنگه. ئه‌ویش تا ڕاده‌یێك سنورداره، كه پیشه‌سازییه‌كه گه‌شه‌ی زیاتری سه‌ند و دووچاری قه‌یران هات له‌به‌رامبه‌ر ژماره‌كان و هه‌ڕه‌شه‌كان ئه‌ویش ده‌سته‌وه‌ستان ده‌بێ. له‌لایه‌كی دیكه‌وه تیرۆری نێوده‌وڵه‌تی به‌هانه‌یه‌كی باشه بۆ فراوانكردنی هێزی ئاسایشی پیشه‌سازی تا ڕێكار و شوێنی توندوتۆڵ‌تر بگیرێته به‌ر هه‌رچه‌نده ئه‌مڕۆ، تێوه‌گلان له تیرۆر له مردن به ڕووداوی هاتووچۆ زیاتره و به‌ڵام ئه‌وه شتێكه میدیا هه‌رگیز له‌باره‌یه‌وه نادوێت.
.
پیته‌ر هافنه‌ر: هه‌موو ئۆتۆمبیلێك پێویسته له‌زگه‌یه‌كی هاوشێوه‌ی ئه‌و له‌زگانه‌ی پێوه بێ به‌سه‌ر پاكه‌تی جگه‌ره‌وه هه‌ن. وه‌ك ئاگادار كردنه‌وه‌یه‌ك بۆ ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی تا دووربن له كوشتن و لێدان و پلیشانه‌وه به ئۆتۆمبیل؟
زیگمۆند باومان: به‌ڵێ، كتومت وایه. هه‌رچه‌نده ئۆتۆمبیله‌كان ژمێره‌ی كیلۆمه‌تریان هه‌یه به‌ڵام ناكرێ بیر له‌وه‌ش بكه‌ینه‌وه چه‌ند ده‌ئاژوون و باشتره بیر له نان و كه‌ره بكه‌ینه‌وه ئه‌وه‌ش به‌شێكه له پێشهاته‌كانی ئه‌مڕۆی جیهان. له هه‌مان كاتیش‌دا پێشهاته ئابوورییه‌كان هێنده‌ی تر ترسی خه‌ڵكی زیاد ده‌كات له‌وه‌ی هه‌ر قه‌یرانێكی ئابووری چینی ناوه‌ند و خوار ناوه‌ند به‌ره و هه‌ژاری ده‌بات. زۆرینه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه‌یش بژێویان له ماركێته‌كاندایه و، ئه‌وانیش كه‌وتن هه‌رگیز هه‌ڵناسنه‌وه و ئه‌مڕۆ ستاندارده‌كانی ژیان به‌رزتره به به‌راورد به سه‌ده‌ی نۆزده له‌به‌ر ئه‌م هۆیه و چه‌ند هۆیه‌كی دیكه هه‌ستكرد به به‌خته‌وه‌ری كه‌متر به‌ده‌ست دێت. ته‌نانه‌ت گه‌ر ڕۆژێكی باشت هه‌بووبێ و له كار نه‌بووبی و زۆر خه‌وتبیت ده‌بینی كابوسی زیاترت هه‌یه و زیاتر هه‌ست ده‌كه‌یت شه‌یتان دێته ناوته‌وه چونكه خه‌ڵكی له رۆژه‌كانی دیكه زۆر مه‌شغوڵن به كاره‌كانیانه‌وه ئه‌م مه‌شغوڵبوونه شه‌وانه ده‌بێته ترسێكی تاریك و نادیار و هه‌ڕه‌مه‌كی.
.
پیته‌ر هافنه‌ر: باشتره بڵێین ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ت پێكرد”خه‌مۆكی”یه و زیاتر شڵه‌ژاوی باری ده‌روونی به‌كاربه‌رمان پیشان ده‌دات.
زیگمۆند باومان: له ڕابردوودا ترسی خه‌ڵك له‌و قه‌رزانه بوو ده‌هاتنه سه‌ری، ترسیان له‌و تۆمه‌تباركردنه بوو كه ئاراسته‌ی ده‌كرا له‌كاتی له یه‌كنه‌چوونی كارێك یان فایلێك و ئه‌و شتانه ده‌بوونه هۆی ده‌مارگیربوونی ، به‌ڵام ئه‌مرۆكه به‌هۆی زۆربوونی گریمانه‌كان و بێ توانایی و ده‌ره‌قه‌ت نه‌هاتمان و چه‌ندانی دیكه … تووشی تۆقاندن و ترس ده‌بینه‌وه و ئه‌وه‌ش ده‌بێته خه‌مۆكی.
وه‌رگێڕانی له ئینگلیزییه‌وه؛ هێمن عـوسمان عه‌بدولڵا