سیستەمى سیاسی دەوڵەتێکە، بەوە جیا دەکرێتەوە کەدەسەڵاتى باڵاى هەیە بەسەر چالاکى تاکەکانى کۆمەڵگا، لەڕێگاى پەیوەستبونیەوە بە ئایدۆلۆجیایەکى دیاریکراوەوە.
چەمکى تۆتالیتاریزم چەندین پێناسە وشرۆڤەى بۆکراوە، تائەوەى کە گەیشتۆتە ئاستێک کەپێویستە سەرلەنوێ ئەم چەمگى پیناسەى بۆ بکرێتەوە.
سەرەتا ئەم چەمکە لەسییەکانى سەدەى بیستەوە دەستکرا بەبەکارهێنانى، ئەوەش بەمەبەستى وەسفکردنى ئەو سیستەم وبزوتنەوە دەسەڵاتیانەى لەو کاتەدا سەریان هەڵدا.
“نویمان” یەکەم کەس بوو کەبەشێوەیەکى بەرفراوان لە پەڕتوکەکەیدا بەناونیشانى “شۆڕشی بەردەوام” لەساڵى ١٩٤٠، ئەم چەمکەى بەکارهینا، ئەوەش بەمەبەستى دەستنیشان کردنى سیفەتە هاوبەشەکانى نێوان بزوتنەوە دەسەڵاتدارەکان وسیستەمە دیکتاتۆرەکان، کەبەزۆرى لەماوەى نیوان هەردوو جەنگى جیهانى سەریان هەڵدا، ناوبراو پێى وابوو کەیەکەم ئامانجى تۆتالیتاریزم ” بریتییە لە بەزیندوهێشتنەوە وپتەوکردنى کۆڵەکەکانى شۆڕش”، تایبەتمەندى سەرەکى تۆتالیتاریزم بەبۆچونى ناوبراو لە” دروستکردنى دینامیکییەتى بەردەوامبوون وبەزیندوهێشتنەوەى دەسەڵات، چونکە دەوڵەتى تۆتالیتاریزم بەرەو چاکسازى ناچێت، بەڵکو بەرەو لەناچوون دەچێت”، رەنگدەداەوە.
بەڵام لەساڵى ١٩٤٥ ەوە چەمکى تۆتالیتاریزم، بەو دەوڵەت وپارت ولایەنانە دەوترا کە خاوەن دەسەڵاتێکى رەهابوون، هەربۆیە واى خواست کەجارێکى دیکە پیناسەى ئەم چەمکە بکرێتەوە.
هەوڵە سەرەتاییەکان لەوەوە سەرچاوەى گرت کەجۆرێک لەپەیوەندى نێوان ئەم چەمکە وهەریەک لەسیستەمەکانى : فاشییەت لەئیتالیا، نازیزم لەئەڵمانیا، سیستەمى سۆڤێتى بدۆزریتەوە، ئەم سیستەمانە لەگەڵ ئەوەدا کەزۆر لەیەک جیاواز بوون، بەڵام بنەمایەکى گونجاوبوون بۆ سەرلەنوێ داڕشتنەوەى ئەم چەمکە وپیناسەکردنى.
لەلێکۆڵینەوەیەکى “کارل فریدریک” بەناونیشانى “گەشەسەندنى تیۆرى وپراکتیکى سیستەمە تۆتالیتارییەکان”، ناوبراو هەوڵ دەدات کەتایبەتمەندییە سەرەکییەکانى ئەو سیستەمە دەست نیشان بکات، ئەو پێى وایە کەئەم جۆرە سیستەمانە بەبوونى: ئایدۆلۆجیایەکى گشتگیر، پارتێکى دەسەڵاتدار کە هەڵگرى ئەو ئایدۆلۆجیایە، لەگەڵ بوونى کەسیکى دیکتاتۆر، هەروەها کۆنتڕۆڵکردنى هەرسێ بوارى پەیوەندییەکان وچەکدارى وئابوورى، بەسە بۆ ئەوەى سیستەمێکى تۆتالیتاریزمى دروست بکات، ئەم ئاڕاستەیە کەبەئاراستەیەکى “فینۆمۆلۆجى” دادەنریت هەریەک لە: جۆن کانتسکى، ڕایمۆن ئارۆن، کارل دویتش، پشتگیرى دەکەن. ناوبراوان لەتێڕوانینەکانیاندا هەوڵ دەدەن کەبەراورد لەنێوان ئەم سیستەمە وسیستەمەدیموکراسییەکاندا ئەنجام بدەن، بۆ گەیشتن بەو راستییە.
ئاراستەى دووەم لەلایەن هانا ئانرێز وجى.ئێڵ. تالمۆن، وکارڵ پۆپەرەوە، رابەرایەتى دەکرێت، ئەم ئاڕاستەیە کار لەسەر “ئەرک وکردار” ، هەروەها ناوەڕۆکى ئایدۆلۆجى دەکەن.
ئاراستەى سێیەم ئەو ئاڕاستەیەیە کە زێد. بریزنسکى رابەرایەتى دەکات، ناوبراو پێی کە تۆتالیتاریزم، جۆرێکە لەجۆرەکانى حوکمرانیکردن ولەچوارچیوەى جۆرە دیکتاۆرەکاندایە.
سەرچاوە:
الموسوعة السیاسیة، عبد الوهاب الکیالی وآخرون، الجزء الخامس، ص ١٣٦-١٣٧