.
ده‌رباره‌ی فیلمی: Green Book
چیرۆكی ڕاسته‌قینه‌ی فیلمه‌كه
” كاتێك له ئه‌مریكا جیاوازی ڕه‌گه‌ز بڵاو بوو، به‌تایبه‌ت له باشوری “ئه‌لاباما” ی “ئه‌مریكا” كاتێ هیچ ڕه‌شپێستێك نه‌یده‌توانی سه‌ردانی ئه‌و ناوچانه بكات ، له ڕۆژێكی ساڵی 1956 “ئاتی كولی” گۆرانی بێژ و ئاوازدانه‌ر و پیانۆژه‌نی ڕه‌شپێستی به ڕه‌گه‌ز (ئه‌مریكی – ئه‌فریقی) له ئاهه‌نگێكی گۆرانی گوتن، بۆ سپی پێسته‌كان به‌شدار ده‌بێت. به پێچه‌وانه‌ی هه‌موو ئه‌و توندوتیژیانه‌ی گه‌یشتبوونه ترۆپك و هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی یه‌كتری سپی پێست و ڕه‌شپێسته‌كان له ئارادا بوو ، پێشوازیه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو له گۆرانی بێژه ڕه‌شپێسته‌كه ده‌كرێت ، به جۆرێك ئه‌و ده‌نگوباسه جگه له‌وه‌ی ده‌بێته به ناوبانگ بوونی هونه‌رمه‌نده‌كه، وێنای ڕه‌گه‌ز په‌رستی و ڕه‌نگی پێست له‌ناو زهنی تاكی ئه‌مریكدا ده‌گۆڕدرێت ، خۆ جیاوازی ڕه‌نگ به‌و جۆره‌یش نیه ئێمه یه‌كتری له‌سه‌ر ده‌كوژین “
فیلمه‌كه
” پیته‌ر فارلێلی” ئه‌م چیرۆكه‌ی كردووته فیلمی ” كتێبی سه‌وز” له نواندنی ئه‌كته‌ر ” مسیری – مارشاڵا عه‌لی له فیلمه‌كه‌دا ناوی (دۆن شیری) ه و ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی – ڤیگۆ مۆرتێنسه‌ن له فیلمه‌كه‌دا ناوی ( تۆنی لیب) ه ” دۆن شیرلی پیانۆژه‌ن و ئاوازدانه‌ر له ئاستێكی به‌رزی ژیان و گوتن و ڕه‌فتار و ڕۆشنبیریدایه ، هه‌ڵده‌ستێت به گه‌شتێكی مۆسیقی و پێویستی به كه‌سێكه وه‌ك شۆفێر و پاسه‌وان و ئاماده‌كاری كاره‌كانی له‌گه‌ڵیدا بێت ، ” تۆنی لیب” له ئاستێكی نزمی ژیان و ڕۆشنبیرییه‌كی ناقۆڵا، نه‌شیاو له ڕه‌فتار و هه‌ڵسوكه‌وتیدا پیاوێكی كه‌وتووی نێو یانه شه‌وانه‌كانه پێشتریش پاسه‌وانی كردووه له‌به‌رده‌م یانه كاندا و دوو منداڵ و ژنێكی هه‌یه و به شوێن كاردا ده‌گه‌ڕێت ، له‌گه‌ڵ ” دۆن شێری” به بڕی هه‌فتانه‌ی “125” دۆلار ڕێكده‌كه‌ون “
كتێبی سه‌وز چیه ؟
“كتێبی سه‌وز” له‌لایه‌ن نوسه‌ری ئه‌مریكی – ئه‌فریقی (ڕه‌شپێست) ” ڤیكتۆر هۆگۆ گرین” ه‌وه نوسراوه له ساڵانی 1936 بۆ 1966 كتێبێك بوو، بۆ ڕێبه‌ری كردنی ڕه‌شپێسته‌كانی ئه‌فریقا ، تا له سه‌ردانیكردنیان بۆ ئه‌مریكا شێوازی ئه‌ته‌كێت و له ڕێستۆرانت و هۆتێل و تێرمێناڵه‌كان مامه‌ڵه‌یه‌كی باش بكه‌ن ، هه‌ر ڕه‌شپێستێك له‌سه‌فه‌ر كردن‌دا له ناوه و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ” كتێبی سه‌وزی” پێ‌بوو . ببوره كه‌لتورو له هه‌مان كاتیش‌دا سیمبۆل بۆ ئه‌و ئاسته‌نگی و توندوتیژییانه‌ی ڕه‌شپێسته‌كان دووچاری هاتوون .
ته‌جازوكردنی نه‌زانین و كه‌لتوورسازی تاك
“تۆنی لیب و دۆن شارلی ” هه‌ڵگری جیاوازی زۆرن، ئه‌مه گه‌ر له ئاستی تاك نه‌بێ و له ئاستێكی گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵ و نه‌ته‌وه بێ، بێگومان ده‌بێته پێكدادانی كه‌لتور و شارستانیه‌ت. وه‌ك تاك و له‌سه‌ره‌تای فیلمه‌كه‌دا ڕووداوه‌كانی، وه‌ك چیرۆكێكی كۆمێدی دێته پێشچاو، چونكه ده‌رهێنه‌ره‌كه‌ی نه به ئاشكرا و نه به‌نهێنی باسی زوڵم یان ناهه‌قی یان گه‌ر هه‌ق و ڕاستییش بێت له‌سه‌ر سپی پێست و ڕه‌شپێسته‌كان ناكات ، نه لایه‌نگر و نه بێ لایه‌ن. په‌یوه‌ندیه‌كی به‌هێزی هاوڕێیه‌تی دوو مرۆڤی ته‌واو جیاواز پیشان ده‌دات .
له ئێستادا باسكردن و ئه‌و هه‌وڵی یه‌كتر سڕینه‌وه له چوارچێوه‌ی ڕه‌شپێستی و سپی پێستیدا، ڕه‌نگه زۆر شه‌رمهێن و ناشرین بێت ته‌نانه‌ت باسكردن و پیشاندانی به زه‌قی ، چۆن ده‌بێت له وڵاتێكی پێشكه‌وتووی لیبراڵ و دیمكوراتخواز ئه‌وه مابێت . به دوو ده‌لیل فیلمه‌كه تا ڕاده‌ێك ئه‌و بۆچوونه پێچه‌وانه ده‌كاته‌وه .
یه‌كه‌م / سینه‌ما وه‌زیفه‌ی زۆره هه‌ر ئه‌وه‌ش وا ده‌كات له گۆشه‌نیگای جیاوازه‌وه له په‌یامی تێبگه‌ین و هه‌ڵسه‌نگاندن و بۆچوونمان ده‌رببڕین ده‌رهێنه‌ری ئێرانی موحسین مه‌خمه‌ڵباف له گه‌ڵ گۆڤاری four by three”ده‌ڵێت ” وه‌زیفه‌ی سینه‌ما پیشاندانی ڕووداو و گرفت گه‌لێكه، گه‌ر بچوكییش بێ له سوچێكی جیهانه‌كه‌ماندا مابێت و تیشك خستنه سه‌ری پیشاندانی ئه‌و خاڵه‌یه”
دووه‌م/ زۆرێك له‌شته‌كان و ڕووداوه‌كانی ده‌وروبه‌رمان به هۆی دژه‌كه‌یه‌وه ده‌ناسرێت . بۆ ئه‌وه‌ی له پێكه‌وه هه‌ڵكردن و ژیانێكی ته‌با تێبگه‌ین، ده‌بێ بزانین نا ته‌بایی چیه ، ئه‌گه‌ر دژه‌كه‌ی نه‌بێت و كاریگه‌ری و لێكه‌وته خراپه‌كانی نه‌بێت، هه‌وڵی ته‌بابی ناده‌ین.
له بۆچوونی یه‌كه‌مدا گه‌ر وه‌ك وه‌زیفه سینه‌ماییه‌كه‌ی ته‌ماشای بكه‌ین، تێده‌گه‌ین هێشتا ڕه‌گه‌ز په‌رستی ماوه ، به دروستی وایلێنه‌هاتووه ته‌واو شۆڕ بێته‌وه ناو جوزئیات و شتی بچوكه‌وه، له خاڵێكدا نه‌سڕاوه‌ته‌وه ، دووه‌میش فلیمه‌كه زوڵم و زۆرداری نیه توندوتیژی و یه‌كتر سڕینه‌وه نیه ، به‌ڵكو له‌و ته‌بایی و پێكه‌وه بوونه‌ی ” دۆن شێرلی و تۆنی لیب” هه‌رچی جیاوازی هه‌یه تێیاندایه هیچ ئاماژه‌یه‌كی ڕه‌گه‌ز په‌رستی پێوه دیار نیه به‌ڵام هه‌ڵێبگێڕیته‌وه و دژه‌كه‌ی ببینی تێده‌گه‌یت له سیی و شه‌سته‌كانی ڕابردوو ڕه‌زگه‌په‌رستی كاره‌ساتی گه‌وره‌ی دروستكردووه . فیلمه‌كه ئه‌و په‌ڕی ته‌بابی و پێكه‌وبوونێكی به‌رزی هاوڕێیه‌تی پیشان ئه‌دات .
نووسه‌ر و مامۆستای زانكۆی ته‌كساس ” دیدرری ب. میندیز ” له كتێبی چاره‌سه‌ری كه‌لتوور “Culture Solution” ده‌رباره‌ی گه‌شه‌كردنی كه‌لتوری زیره‌ك ده‌ڵێ ” مه‌به‌ست له گه‌شه‌كردنی كه‌لتوری زیره‌ك پرۆسێسێكه به‌هێواشی دێته بوون و به‌و جۆره‌یش باشتر و به ئاسوده‌ی قبوڵ ده‌كرێت بۆ ئه‌م پرۆسێسه چه‌ند هه‌نگاوێك گرنگه ئه‌وانیش : كردنه‌وه‌ی ڕێگه‌ی بیركردنه‌وه بۆ ئه‌وانی دیكه/ نیانی و توانای ڕاهاتن له بار‌و دۆخی نوێ و جیاوازدا/ توانای چاره‌سه‌ركردنی ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت كۆنترۆڵت بكه‌ن/ هه‌ستكردن به میزاجی ئه‌وانی دیكه و چۆنێتی كاردانه‌وه‌ی تۆ و ، ڕێز و هاو خه‌می بۆ ئه‌وانی دیكه/ ئاماده‌گیت تێدا بێت بتوانی له هه‌ندێ دۆخدا هه‌ڵوێستت بگۆڕیت له پێناو ئه‌وانی دیكه ” .
جیاوازی ئاستی ڕۆشنبیری نه‌نگی نیه ، به‌ڵام به كه‌م ته‌ماشاكردنی ئه‌وانی دیكه، نه‌نگی و نه‌زانینه ، له‌یه‌ك نه‌چوون و جیاوازی نه‌نگی نیه ، نه‌گونجاندن و له‌یه‌ك چوون و كۆنترۆڵكردنی ئه‌وانی دیكه نه‌نگی و نه‌زانینه ، دۆن شێرلی بیر و بۆچونی تۆنی لیب ناگۆڕێ به‌ڵكو شێواز و جۆری ڕێگه‌كانی پیشان ده‌دات و ده‌رگه‌ی له‌سه‌ر ئه‌كاته‌وه ئه‌مه‌ش ته‌نها له ئاستی به‌رزی ڕۆشنبیری دۆن شێرلی یه‌وه نیه به‌ڵكو تۆنی لێب یش به هه‌مان جۆری ئه‌ته‌كێت و نزمی و هه‌ژارییه‌وه خۆ گونجێن و به هه‌ڵوێسته بۆ هاوڕێكه‌ی ، فیلمه‌كه جێگه‌ی بایه‌خ و سه‌رنجی سینه‌ماكاران بووه و براوه‌ی پێنج خه‌ڵاتی ئۆسكاره بۆ هه‌ریه‌ك له ” باشترین وێنه ، باشترین ئه‌كته‌ری پاڵپشتیكار ، باشترین سیناریۆی ئۆرجیناڵ، باشترین ئه‌كته‌ر ، باتشرین ئیدت