ئانی ئیرنۆ، براوه‌كه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌ب
كاره‌كانی له‌نێوان، ئه‌ده‌ب، مێژوو، سۆسیۆلۆگیا
.
ده‌نگده‌ران له ڕێگه‌ی ئۆنلاینه‌وه، ده‌نگیان به ڕۆماننووسی دڵخوازی خۆیان ده‌دا، پێشبینی ئه‌وه‌یان كردبوو “ئانی ئیرنۆ” براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌مساڵی ئه‌ده‌ب ده‌بێت و ڕاستیشیان كرد. پێنج شه‌ممه‌ی ڕابردوو، 6ی ئۆكتۆبه‌ر، ئه‌كادیمیای سووید خه‌ڵاتی نۆبڵی به‌خشییه ” ئانی ئیرنۆ” نووسه‌ری ڕۆمانی “ساڵه‌كان” له (2008 – بڵاو بووه‌ته‌وه)، ئیرنۆ له ساڵێ 1901-ـه‌وه شانزه‌هه‌مین نووسه‌ری فه‌ڕه‌نسییه ئه‌و خه‌ڵاته بباته‌وه، له‌دوایی “پاتریك مۆدیانۆ” یه‌كه‌م ژنه و به‌گشتی له‌ناو ژنه براوه‌كانی فه‌ره‌نسا بۆ نۆبڵ، حه‌ڤده‌هه‌مین ژنه به گشتی.
دوایی بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كه “خاتوو ئیرنۆ” له لێدوانێكی بۆ ته‌له‌فزیۆنی (SVT) سوویدی ڕایگه‌یاند، ” ئه‌مه بۆ من شه‌ره‌فێكی گه‌وره و به‌رپرسیارێتییه‌كی گه‌وه‌ره‌یه” له هه‌مان كاتیش‌دا “ئیمانیۆل ماكرۆن” سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا، له تویتێكدا پیرۆزبایی خه‌ڵاته‌كه‌ی لێ‌كرد و به ده‌نگێكی ئازادی ژن و له بیركراوهكانی سه‌ده ناوی برد.
ئیرنۆ زیاتر كاره‌كانی بایۆگرافین” هه‌رچه‌نده خۆی ئه‌و ناوهێنانه بۆ كاره‌كانی ڕه‌ت ده‌كاته‌وه) گێڕانه‌وه‌كانی چیرۆكی هه‌ست و سۆزه باوه‌كانه، به‌ڵام كاره‌كانی به زۆرینه‌ی ده‌نگی خوێنه‌ره‌كانی جێگه‌ی ستایش و ده‌ستخۆشییه، له هه‌ر ڕسته‌یه‌ك، له هه‌موو كتێبه‌كانیدا هه‌وڵده‌دات واقیع پیشان بدات و بگاته تێگه‌یشتن و ده‌ربڕینێكی هه‌قیقی سه‌باره به بوون. خاتوو ئیرنۆ هه‌میشه ئه‌وه‌ی قبوڵكردووه به به به‌خشنده‌ییه‌وه چاوپێكه‌وتن و لێدوان له‌سه‌ر كاره‌كانی بدات، نووسین و كاره‌كانی خۆی به شتێك ناو ده‌بات له‌نێوان ” ئه‌ده‌ب و سۆسیۆلۆگیا و مێژوو” دا ده‌سووڕێته‌وه.
“ڕه‌تكردنه‌وه‌ی جوانی”
خاتوو ئیرنۆ بیروباوه‌ڕێكی چه‌پ-ی هه‌یه و له‌و بواره‌دا چالاكوانێكی سیاسییه، به‌شدارییه‌كی به‌رچاوی هه‌بووه له گه‌شه‌سه‌ندن و به‌ره و پێشچوونی ئه‌ده‌بیانی فه‌ڕه‌نسی، به‌تایبه‌ت له ڕۆمانه‌كانی (چیرۆكی كچێك -2016) (شوێنی پیاوێك- 1983) (ڕووداو 1983) ( ته‌ماشای ڕووناكییه‌كان بكه خۆشه‌ویسته‌كه‌م 2014- هێشتا وه‌رنه‌گێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی ئینگلیزی) له‌نێوان كاره‌كانیدا؛ به گشتی كار بۆ تێكدانی نه‌زمی باو و ئه‌ده‌بی ته‌قلیدی ده‌كات، هه‌ر وه‌ك چۆن ویستوویه‌تی نه‌زمی كۆمه‌ڵایه‌تی بشێوێنێت و ده‌نووسێت له‌سه‌ر بابه‌تگه‌لێكی كه به ناشایسته‌ی ئه‌ده‌ب داده‌نرێت، یان هێڵێكی دیكه‌ی كاره‌كانی ده‌رباره‌ی یاده‌وه‌ری و له بیركردنه، ئه‌و دیدێكی تایبه‌ت و جیاوازی هه‌یه، پێی وایه كه‌مێك واقیعی و ووشكی له نووسینه‌كانیدا به باشتر ده‌زانێت، كه بێمتمانه‌یی زمان و فۆڕمه‌كانی زاڵبوون ده‌خاته سه‌ر كاره‌كانی، به‌رهه‌می ده‌هێنێته‌وه.
ئیرۆنۆ 48 ساڵ به‌ر له ئێستا یه‌كه‌م كاری ئه‌ده‌بی خۆی نووسی، په‌یوه‌ندییه‌كی تووند و ڕووتی له‌گه‌ڵ ژیانی واقیعدا هه‌بوو، توێژه‌ر و ڕه‌خنه‌گری ئه‌ده‌بی “دۆمنیك ڤیارت” له كتێبی ده‌رباره‌ی “ئانی ئیرنۆ” ده‌نووسێت: “ئانی ئیرنۆ؛ واته كات و یاده‌وه‌ری و له‌هه‌ناوی نیگه‌رانییه‌كانی ده‌یه‌كانی ڕابردووه‌وه دێته ده‌ره‌وه، چه‌ند گرنگی به پرسه كۆمه‌ڵایه‌تییه سه‌ره‌كییه‌كان ده‌دات، وه‌ك چینایه‌تی، جیاوازییه كۆمه‌ڵایه‌تی-كولتوورییه‌كان، داواكارییه‌كانی ژنان، ئه‌وه‌نده‌ش گرنگی و بایه‌خ به‌و پرسانه ده‌دات كه له‌م دواییانه‌دا هاتوونه‌ته پێشه‌وه، پرسه‌كان ده‌رباره‌ی یاده‌وه‌ری، ژیانی ڕۆژانه، میرات و منداڵبوون، ئه‌و له‌سه‌ر پرسێك ده‌وه‌ستێت كه ئێستا ئه‌ده‌ب له‌گه‌ڵ زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌یه‌تی”.
ئیرنۆ خه‌ڵكی شاری “لیلبۆن” ی ویلایه‌تی نۆرماندییه له ساڵی (1940) له دایكبووه، له دووكانێكی خواردنی دایك و باوكی‌دا له شاری “ئیڤێت” گه‌وره بووه، ئه‌وه‌ش وایكرد له ته‌مه‌نێكی زۆر بچو‌وكدا، گوێی له هه‌موو جۆره گقتوگۆ و زمانێك بێت، ئاگاداری پله‌به‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بێت، فۆڕمه‌كانی زاڵبوون و چینایه‌تی كۆمه‌ڵاتی، تا وایلێهات ببێته پڕۆفیسۆری یاریده‌ره له زمانی فه‌ڕه‌نسی، نووسینه‌كانی له‌م دیدگا و ڕوانینانهوه له دایكبووه،
شاكاره‌كه‌ی “ساڵه‌كان”.
نوێترین كتێبی “خاتوو ئیرنۆ” ئه‌مساڵ له فه‌ڕه‌نسا بڵاو كرایه‌وه به‌ناوی ” پیاوه گه‌نجه‌كه” ( وه‌رنه‌گێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی ئینگلیزی). نووسه‌ر به شێوه‌یه‌كی فراوان له وڵاته‌كه‌یدا ده‌خوێنرێته‌وه، خه‌ڵك و نووسه‌ر و توێژه‌ر و ڕهحنهگران پێی سه‌رسامن، زۆر توێژینه‌وه و نووسینی له‌سه‌ر نووسراوه، ڕه‌نگه هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردبێت چانسی باشتر بێت بۆ بردنه‌وه‌ی نۆبڵ، له ساڵی (2018) شاكاره‌كه‌ی “ساڵه‌كان” وه‌رگێڕدرایه سه‌ر زمانی ئینگلیزی، كارێكه ده‌رباره‌ی ئه‌و چركه‌ساتانه‌ی له ژیاندا هه‌ن و نامێنن، بۆ ئه‌وه‌ی شتێك له‌و چركه‌ساتانه ڕزگار بكه‌ین كه جارێكی دیكه نامێنن و نابنه‌وه، ده‌بێ چی بكه‌ین”
له‌ناو ئه‌م دێڕانه‌دا چیرۆكی ژیانی خاتوو ئیرنۆ هه‌یه، به گێڕانه‌وه‌یه‌كی درێژ و نه‌بوونی كه‌سایه‌تی یه‌كه‌م و دووه‌م، هه‌بوونی گێڕه‌ره‌وه‌ی كه‌سایه‌تی سێیه‌م، كتێبه‌كه شاكارێكه له‌سه‌ر یاده‌وه‌ریه تاك و دهستهجهمعییهكان، ئه‌وه‌ی تاكه‌كان و نه‌وه‌كان، چینه‌كان دروستی ده‌كه‌ن، هه‌ر كه‌سێك ئه‌و شاكاره‌ی خوێندبێته‌وه، ناتوانێت سه‌رسام نه‌بێت به ئه‌كادیمیای سووید، كه كه‌سێكی شایسته‌یان ده‌ستنیشان كرد بۆ نۆبڵی ئه‌ده‌ب له ئه‌مساڵدا.
ڕافائیل لهیریس
و. له ئینگلیزییه‌وه: هێمن عـوسمان عه‌بدولڵا