• English
  • چونه‌ ژووره‌وه‌
پێنج شه‌ممه‌, ئاب 21, 2025
Chawy Kurd
بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
English
کوردی
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
    چەند سەرنجێک دەربارەی کوشتنی ئیسماعیل هەنییە

    ئەمریکا و ڕوسیا

    پارادۆکسی خوێندنەوە و نووسین لە نێوان نووسەری مرۆڤدۆست و نووسەری بکوژ

    ڕۆڵی هەرێمی کوردستان لە پاراستنی ئەزموونی ڕۆژئاوای کوردستان

    دیپلۆماسیەتی دیجیتاڵی؛ دەرفەت و ئاڵەنگارییەکان

    کاتێک بژێوی ژیان وابەستەی بەرمیلێک نەوت دەكرێت

    دەنگدەران لە نێوان پێویستییەكانی  و فریودانی

    كورد و تەنیایی

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 115

    ڕۆڵ و پێگەی ئافرەتان لە کایەی سیاسی هەرێمی کوردستاندا

    میراتێکی تۆکمە بؤ هەژموون بەسەر سامانی ئێراق  

    هەڵسەنگاندنی پەیوەندی بودجەی نێوان هەولێر و به‌غداد

    کورد و شەڕی غەزە؛ لە نێوان بێدەنگی و هاوسۆزی و ستراتیژیدا

    ئێران و ئیسرائیل لە دۆستایەتییەوە بۆ دوژمنایەتییەکى توند

    “فەزیڵە و عەجاج” چیرۆکى ستەم لێکراو و ستەمکار

  • شــیکار
    جەنگی دوانزه‌ ڕۆژە؛ شکستێکی تاکتیکی بەڵام سەرکەوتنێکی ستراتیژیک بۆ ئیسرائیل

    سەردەمی ترەمپ-ی رێککەوتنەکان کۆتایی هات؟

    گرنگی هەڵبژاردن

    گرنگی هەڵبژاردن

    داینامیکی هێز لە ئێراق؛ ئالێنگارییەکانی وەرچەرخان لە پارادایمی کۆنەوە بۆ نوێ

    تۆم باراك؛ ئەندازیارى هه‌ژموونى نەرمی ئەمەریکا لە سوریا و لوبنان

    کێشە ئەخلاقییەکانی منداڵی دەستکرد، مردنی بەبەزەیی و کایەی پزیشکی

    پەرلەمانتارانی کورد لە به‌غداد؛ ئۆپۆزسیۆنێکی بێدەنگ و کاریگەرییەکی سنووردار

    دروزەكان وەك كەمینەیەكی ئایینی؛ مێژوو و جوگرافیا و سروت و ڕموزیان

    زیرەکی دەستکرد و هه‌قیقه‌ت

    زیرەکی دەستکرد و هه‌قیقه‌ت

    پرسی سوەیدا؛ ئاسۆی ناڕوونی سوریا

    پرسی سوەیدا؛ ئاسۆی ناڕوونی سوریا

  • ئــــابووری
    چین دوای ساڵی 2025

    چین دوای ساڵی 2025

    بانک و نەوت و دابڕان؛ کلیلەکانی واشنتۆن بۆ لابردنی قوفڵی ئێرانی لە به‌غداد

    بێلا و ئایینی تۆکۆگاوا

    بێلا و ئایینی تۆکۆگاوا

    نه‌وت؛ زانست و بازاڕی کۆلۆنیالیستی

    نه‌وت؛ زانست و بازاڕی کۆلۆنیالیستی

    دیپ-سیک لە ململانێیەكی قووڵی تەكنەلۆژییدا

    تەکنۆلۆجیای کەش و هەوا

    تەکنۆلۆجیای کەش و هەوا

    ڕاڤەى ئابووریی بۆ پرۆسەی داگیرکارى ڕاستەوخۆ

    میتۆدی چەندێتی و چۆنێتی لە نووسینی توێژینەوەی زانستیدا

    سیستەمی کۆمپانیا-دەوڵەت

    سیستەمی کۆمپانیا-دەوڵەت

    ئابووری و تەندروستیی دەروونی

    ئابووری و تەندروستیی دەروونی

  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
    دۆخی ئێستای ئەدەبیاتی کوردی بە وەرگێڕانی ئینگلیزی

    دەروونناسیی شۆڕش؛ ئاوڕدانەوەیەکی دەروونناسانە لە شۆڕشەکانی کورد

    پڕۆژەکەی ئەحمەدی خانی لەپێناو دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی

    گەڕان بەدوای مێژووی فەرمانڕەوایی نەتەوەیەكی خاوەن شارستانییه‌تدا

    ڕۆڵى ڕۆژهه‌ڵاتناسی لە بەجیهانیبوونى ئەدەبى کوردیدا

    دەستگیرکردنی عەجاجی جەللادەکەی نوگرەسەلمان

    هەڵوەستەیەک لەمەڕ سنوور و جیۆگرافی کوردستان

    مێژووی سیاسی ئێراق و كورد؛ له‌ دروست بوونه‌وه‌ تا لكاندنی به‌ ئێراقه‌وه‌: به‌شى يه‌كه‌م

    مێژووی سیاسی ئێراق و كورد؛ له‌ دروست بوونه‌وه‌ تا لكاندنی به‌ ئێراقه‌وه‌: به‌شى دووه‌م و كۆتایی

    سیستمى پەروەردە چۆن دەتوانێت بەرەنگارى جینۆساید ببێتەوە؟

  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
    خۆڕاگریی نیشتمانی

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    مادە ھۆشبەرەکان مەترسییە گەورەکەی کۆمەڵگا

    دیسانه‌وه‌ ماده‌ی هۆشبه‌ر و ئاسایشی نیشتمانی

  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
    زمانی کوردیی سۆرانی؛ لەگەڵ خوێندنەوەی بژاردەدا

    کوردستان لە نووسراوی گەڕیدە و نوێنەرانی ئینگلیز لە سەدەی ١٩ دا

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی دووەم و کۆتایی

    سەرنجەکانی عەقید کارتسۆڤ؛ ناوەندی سوپای قەیسەر لە قەوقاز

    باکووری ئێراق

    باکووری ئێراق

    هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ چاویلکه‌ی ئێرانییه‌کاندا

    هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ چاویلکه‌ی ئێرانییه‌کاندا

    كيسنجەر؛ ئەمەریکا پشتگیرى سەربەخۆیى كوردەكانى ئێراق ناکات

  • چاوپێکەوتن
    لەبارەی هزری ناتووندوتیژییەوە

    لەبارەی هزری ناتووندوتیژییەوە

    ئەنتۆن چیخۆڤ لە یاداشتەکانی نووسەری ڕووس “ئیڤان بۆنین”

    سارا ئەحمەدزادە؛ ئەبێ هەموومان دەست لەنێو دەست بۆ گەشانەوەی زمانی دایک هەوڵ بدەین

    خۆسییە ساریا؛ نه‌ من و نه‌ هیچ شاعیرێکی دیکەش نازانین شیعر چییه‌

    شایستەیی، کردارگەرایی و ڕاستگۆیی ڕازی پێشکەوتنن

    ئێدوارد گالیانۆ؛ جیهانی ئەمڕۆ وەکوو کەسێکی کوێرە لە ناوه‌ڕاستی ئاگر دا

    ئەنعام کچە چی؛ هەر دەڵێی ئێراق بەر نەفرەت کەوتووە

    ڕۆبەرتۆ خوارۆس؛ شیعر ناسنامەی منە

    ڕۆبەرتۆ خوارۆس؛ شیعر ناسنامەی منە

    سینان ئەنتوان؛ ئەدەب ئەوەیە ژیان پیشان بده‌یت وەکو ئەوەی هەیە

سەرەکی شــیکار

بۆچی هەندێك وڵات هەژارو هەندێكی تریان دەوڵەمەندن

بارام سوبحی لەلایەن بارام سوبحی
كانونی دووه‌م 13, 2023
لە بەشی شــیکار
0 0
A A
بۆچی هەندێك وڵات هەژارو هەندێكی تریان دەوڵەمەندن
0
هاوبەشکردنەکان
48
بینینەکان
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەر
0 0
A A

ئەوان دەڵێن: 
جوگرافیاو كەلتور هۆكاری شكسهێنانی دەوڵەتان نین، بەڵكو دەزگایانی چەوسێنەر هۆكارن، بۆ چارەسەری شكستە ئابوری ‌و سیاسیەكانی نەتەوانی ئەمڕۆش دەڵێن: بریتیە لە گۆڕینی دەزگا چەوسێنەرەكانیان بۆ دەزگایانی كراوە.

كتێبی بۆچی نەتەوان شكستدەهێنن؟

بنچینەكانی دەسەڵات‌و خۆشگوزەرانی‌و هەژاری، بەرهەمی پازدە ساڵ توێژینەوەو لێكۆڵینەوەی نووسەران دارۆن ئاسمۆگلۆو جەیمس ڕۆبینسۆنە. ئەم كتێبە (590) لاپەڕەیەو لە پازدە بەش پێكهاتووەو لەلایەن هۆشیار سیوەیلی كراوەتە كوردی. 

لە پێشەكی كتێبەكەدا وەرگێڕ دەڵێت: هەردوو نووسەر چونەتە ناو قووڵایی مێژووی مرۆڤایەتیەوە، هەر لە شۆڕشی كشتوكاڵی ناوچەی میسۆپۆتامیا تا مێژووی نوێی چەندین وڵاتانی دەوڵەمەندو هەژاری ئەم سەردەمە.

ئەوان هەوڵیانداوە وەڵامێكی نوێی ئەو پرسیارە كۆنە بدەنەوە كە دەڵێ: بۆچی هەندێك وڵات هەژارو هەندێكی تریان دەوڵەمەندن؟

لێرەوە گەڕانێكی ورد دەستپێدەكەن بۆ دەستخستنی وەڵامی چەندین پرسیاری گرنگی تر: ئایا كەلتووری نەتەوان یان هەڵكەوتەی جوگرافی وڵاتان یان ئاستی شارەزایی فەرمانڕەواو نوخبەكان ڕۆڵی گرنگ لە هەژاری‌ و دەوڵەمەندی یان لەسەركەوتن‌ و شكستهێنانی نەتەوان دەبینن؟ ئەگەر وەڵامەكە نەخێرە، ئەی هۆكاری ئەم جیاوازییە گەورەیە لە داهات‌ و گوزەرانی نەتەواندا چییە؟ ئایا سیاسەت بناغەی خۆشگوزەرانی دادەنێ یان ئابووری‌ و چۆن؟

هەردوو نووسەر، دوای ووردبوونەوە لە چەندین نموونەی مێژوویی‌و لێكۆڵینەوە لە ئەزموونی چەندین ووڵات لە كیشوەرە جیا جیاكاندا دەگەنە ئەو دەرئەنجامەی كە كەلتوورو جوگرافیاو نەشارەزایی ڕۆڵی گەورەیان نییە، بەڵكو ئەوە دەزگایانی ووڵاتن ڕۆڵی سەرەكی لە پەرەپێدان‌و پێشكەوتنی ئابووری‌و سیاسی وڵاتدا دەبینن.

دەزگای كراوە چییە؟

هەردوو نوسەر تەواوی سیستمە فەرمانڕەواكانی جیهان بەسەر دوو جۆردا پۆلێن دەكەن، ئەوانیش دەزگاگەلی سیاسی كراوەو دەزگاگەلی سیاسی چەوسێنەرن.

لەبارەی دەزگای سیاسی كراوە دەڵێن: دەزگایانی سیاسی كراوە ئەو دەزگایانەن كە دەسەڵاتی سیاسی بە فراوانی‌و بەشێوازێكی پلورەلیستی دابەشدەكەن، لە توانایاندایە ئەندازەیەك لە مەركەزیەتی سیاسی دەستەبەربكەن بۆ چەسپاندنی یاساو ئاسایش كە بناخەی مافی موڵكداری جێگیرو ئابوری بازاڕی كراوەن.

هەروەها دەڵێن: بەبێ‌ بوونی دەوڵەتی خاوەن مەركەزیەت كە ئاسایش بپارێزێ‌‌و یاساكان بسەپێنێ‌‌ و مافی موڵكداری بپارێزێ‌، ناكرێ‌ دەزگایانی كراوە سەرهەڵبدەن،
بەبڕوای ئەوان دەزگا سیاسی‌و ئابورییەكان هەڵبژێراوی كۆمەڵگان، بۆیە دەكرێ‌ كراوە بن‌و هانی گەشەكردنی ئابوری بدەن، یان چەوسێنەر بن‌و ببنە تەگەرەی بەردەم گەشەكردنی ئابوری.

نووسەران ئابوری بەتەواوەتی بە سیاسەتەوە گرێدەدەن، بۆیە جەخت لەوەدەكەنەوە تاوەكو سیستمە سیاسیەكە كراوە نەبێت سیستمە ئابورییەكەش كراوە نابێت.

لەوبارەیەوە دەڵێن: دەزگا ئابورییە كراوەكان نە پشتگیری دەزگا سیاسییە چەوسێنەرەكان دەكەن، نە لەلایەن ئەم دەزگایانەشەوە پشتگیری دەكرێن، لەوەڵامی ئەوەشدا كە چۆن سیستمێكی سیاسی كراوە دەبێتە هۆی بەدیهێنانی دادپەوەری‌و نەهێشتنی هەژاری؟ 

دەڵێن: لە سایەی دەزگایانی ئابوری كراوەدا سامان لە دەستی گروپێكی بچوكدا چڕنابێتەوە، تاوەكو هێزی ئابوری خۆیان بۆ زیادكردنی دەسەڵاتی سیاسی خۆیان بەشێوەیەكی نابەرامبەر بەكاربهێنن. جگەلەوە لە سایەی دەزگایانی ئابوری كراوەدا دەسكەوتی سنوردارتر لە دەسەڵات گرتنە دەستدا بەدەستدەهێنرێ‌‌و بەمەش هاندانی لاوازتر دروستدەكا بۆ هەموو گروپ‌و تاكە دەسەڵاتخوازەكان بۆ كۆنترۆڵكردنی دەوڵەت… لەهەمانكاتدا دەزگای ئابوری كراوە ئەو قازانجانە كەمدەكەنەوە كە نوخبەی دەسەڵاتدار دەستیاندەكەوێ‌ لە رێگەی بەڕێوەبردنی دەزگا سیاسیە چەوسێنەرەكان، چونكە ئەو دەزگا ئابورییانە رووبەڕووی ركابەریی بازاڕ دەبنەوە‌و دەسەڵاتەكانیان بەهۆی گرێبەستەكان‌و مافی موڵكداری باقی كۆمەڵگا سنوردار دەكرێ‌.

سیاسەت ‌و ئابوری داخراو.

نووسەران لە رونكردنەوەی دەزگایانی سیاسی داخراودا دەڵێن: بناخەی ئەم دەزگایانە بریتیە لە نوخبەیەك كە دەزگا ئابورییەكان بەشێوەیەك دیزاین دەكەن بۆ ئەوەی خۆیان دەوڵەمەند بكەن‌و درێژە بە دەسەڵاتیان بدەن لەسەر حسابی زۆربەی هەرە زۆری خەڵكی ناو كۆمەڵگا.

ئەوان لەبارەی پەیوەندی سیاسەت‌و ئابوری لە سیستمە داخراوەكاندا دەڵێن: دەزگایانی سیاسی چەوسێنەر دەزگایانی ئابوری چەوسێنەر بەرهەمدەهێنن كە دەبنە هۆی دەوڵەمەندبوونی ژمارەیەكی كەم لەسەر حسابی ژمارەیەكی زۆری خەڵك. ئەوانەی سود لە دەزگایانی چەوسێنەر وەردەگرن، سامانیان هەیە بۆ دامەزراندنی سوپای تایبەت‌و هێزی میلیشیاو كڕینی دادوەران‌و تەزویركردنی هەڵبژاردنەكان بۆ ئەوەی لە دەسەڵاتدا بمێننەوە. ئەوان هەموو بەرژەوەندییەكان هەیە لە بەرگریكردن لە سیستمەكە. بۆیە دەزگایانی ئابوری چەوسێنەر زەمینەی بەردەوامی دەزگایانی سیاسی چەوسێنەر دەڕەخسێنن، چونكە دەسەڵات چاودێری ناكرێ‌‌و سامانی ئابوری لەگەڵ خۆیدا دەهێنێ‌. دەزگایانی سیاسی چەوسێنەر هیچ چاودێرییەك لەسەر خراپ بەكارهێنانی دەسەڵات دانانێن.

ئاسمۆگلوو رۆبینسۆن، زۆر بەڕاشكاوی هۆكاری تەشەنەسەندنی هەژاری بۆ سیستمە سیاسیەكان دەگێڕنەوە.

ئەو پەیوەندییەش بەم جۆرە شرۆڤە دەكەن: دەزگایانی چەوسێنەر نوخبەكە دەوڵەمەند دەكەن، سامانی نوخبەكەش بناخەی بەردەوامیی باڵادەستیان دروستدەكا… دەزگایانی ئابوری چەوسێنەر ئەوە دەگەیەنن كە لەڕێگەی دەستگرتن بەسەر دەسەڵاتدا دەكرێ‌ سودو سامانێكی زۆر بەدەستبهێنرێ‌‌و موڵكی خەڵكی تر زەوتبكرێ‌‌و مۆنۆپۆلیەكان دابمەزرێنرێن… دەزگایانی چەوسێنەر نایەكسانی گەورە لەكۆمەڵگادا دروستدەكەن‌و سامانێكی زۆرو دەسەڵاتێكی بێ‌ چاودێری بۆ ئەوانەی لە دەسەڵاتدان دەڕەخسێنن، چەندین ئارەزوو دێنە ئاراوە بۆ كۆنترۆڵكردنی دەوڵەت‌و دەزگاكان. دەزگایانی چەوسێنەر تەنیا رێگا خۆشكار نابن بۆ رژێمی دواتر كە تەنانەت چەوسێنەرتربێ‌، بەڵكو ململانێ‌ ناوخۆییەكان‌و جەنگی ناوخۆی بەردەوامیش دروستدەكەن. ئەم جەنگە ناوخۆییانەش داماوی مرۆیی زیاتر دروستدەكەن‌و تەنانەت ئەو مەركەزیەتە كەمەی دەوڵەتیش لەناودەبەن كە ئەو كۆمەڵگایانە بەدەستیانهێناوە. بەمەش زۆرجار پرۆسەی شۆڕبوونەوە بۆ پچڕانی شیرازەی یاساو شكستهێنانی دەوڵەت‌و ئاژاوەی سیاسی دەستپێدەكا كە هەموو هیواكان بۆ خۆشگوزەرانی ئابوری لەناودەبات.

پەروەردەو تەكنەلۆژیا.

جگەلە هەژاری ‌و نادادپەروەری، هەردوو نووسەر ئاماژە بە دوو لایەنی دیكەی ژیان لە سایەی سیستمە سیاسیەكاندا دەدەن، ئەوانیش پەروەردەو تەكنەلۆژیان.

ئەوان لەبارەی گرنگی پەروەردەوە دەڵێن: ئاست نزمی پەروەردەی وڵاتانی هەژار بەهۆی دەزگا ئابورییەكانەوە دروستدەبێ‌ كە ناتوانن هانی دایك‌و باوكان بدەن تا منداڵەكانیان بنێرنە قوتابخانە، بەهۆی دەزگا سیاسیەكانەوە دروستدەبێ‌ كە ناتوانن حكومەت ناچار بكەن تا قوتابخانە دروست بكا‌و بودجەیان بۆ دابین بكا‌و پشتگیری قوتابخانەو ویستی دایك‌و باوكان‌و منداڵان بكا. ئەو نرخەی ئەم نەتەوانە دەیدەن بەرامبەر نزمی پەروەردەی دانیشتوانیان‌و نەبوونی بازاڕی كراوە، بەرزە. ئەم نەتەوانە ناتوانن بەهرەی دانیشتوانیان بخەنەگەڕ. ئەوان چەندین بیڵ گەیتس‌و رەنگە یەكێك یان دوو ئەلبێرت ئەنیشتاینی شارەزایان هەبێ‌ كە ئێستا وەك جوتیاری هەژارو نەخوێندەوار كاردەكەن‌و ناچاركراون ئەوە بكەن كە نایانەوێ‌ بیكەن، یان راكێشراونەتە ریزی سوپا، چونكە ئەوانە هەرگیز ئەو دەرفەتەیان بۆ نەڕەخسێنراوە لە ژیاندا پیشەكانیان هەڵبژێرن.

سەبارەت بە تەكنەلۆجیاش دەڵێن: گەشەكردن لە سایەی دەزگا چەوسێنەرەكاندا ئەو گەشەكردنە بەردەوامە نییە كە پشت بە گۆڕانكاری تەكنەلۆجی دەبەستێ‌، بەڵكو ئەو جۆرە گەشەكردنەیە كە پشت بە تەكنەلۆجی هەنوكەیی دەبەستێ‌… گۆڕانكاری تەكنەلۆجی تەنیا یەكێكە لە بزوێنەرەكانی خۆشگوزەرانی، بەڵام رەنگە گرنگترینیان بێت. ئەو وڵاتانەی سودیان لە تەكنەلۆجییە نوێكان وەرنەگرت، سودیان لە بزوێنەرەكانی تری خۆشگوزەرانیش وەرنەگرت. ئەم سودوەرنەگرتنەش لەبەر بوونی دەزگا چەوسێنەرەكانیان بوو، ئەمەش یان لە ئاكانی بەردەوامیی رژێمە رەهاكانیان بوو یان لەبەرئەوەی دەوڵەتانی خاوەن مەركەزیەتیان نەبوو… وڵاتانی دەوڵەمەندی ئەمڕۆ ئەو وڵاتانەن كە دەستیان بە پرۆسەی بەپیشەسازیبوون‌و گۆڕانكاری تەكنەلۆجی كرد كە لە سەدەی هەژدەیەمەوە دەستی پێكرد. وڵاتانی هەژاریش ئەو وڵاتانەن كە دەستیان بەم پرۆسەیە نەكرد.

نەتەوان بۆچی شكست دەهێنن؟

لە وەڵامی ئەو پرسیارەدا، هەردوو نووسەر دەڵێن: نەتەوان شكست دەهێنن كاتێك دەبنە خاوەنی دەزگایانی ئابوری چەوسێنەر كە لەلایەن دەزگایانی سیاسی چەوسێنەرەوە پشتگیری دەكرێن كە دەبنە تەگەرەو تەنانەت كۆسپ لەبەردەم گەشەكردنی ئابوریدا… یان ئەو دەزگا ئابورییە كراوانە دەگۆڕێن بۆ دەزگای ئابوری چەوسێنەر بۆ پاراستنی ئەو بەرژەوەندییە تەسكانەی دەسەڵاتیان بەدەستەوەیە. 

لە بەشێكی دیكەی وەڵامی ئەو پرسیارەدا، دەڵێن: نەتەوان ئەمڕۆ شكستدەهێنن چونكە دەزگا ئابورییە چەوسێنەرەكانیان ئەو هاندانە بۆ خەڵك دروستناكەن كە بۆ پاشەكەوتكردن‌و وەبەرهێنان‌و نوێكاری پێویستە. دەزگایانی سیاسی چەوسێنەر پشتگیری ئەم دەزگا ئابورییە چەوسێنەرانە دەكەن لەڕێگەی پتەوكردنی دەسەڵاتی ئەوانەی سود لەم چەوساندنەوەیە وەردەگرن. دەزگایانی سیاسی‌و ئابوری چەوسێنەر هەرچەندە وردەكارییەكانیان بەپێی بارودۆخە جیاوازەكان دەگۆڕێن، بەڵام هەمیشە هۆكاری ئەم شكستهێنانەن.

لەدرێژەی باسكردنی ئەم بابەتەدا دەڵێن: نەتەوان لەڕوی ئابورییەوە شكستدەهێنن بەهۆی دەزگایانی ئابوری چەوسێنەرەوە. ئەم دەزگایانە وڵاتانی هەژار بەهەژاری دەهێڵنەوەو نایەڵن ئەو وڵاتانە بكەونە سەر رێگای گەشەكردنی ئابوری… مێژوو پێكهاتەی كۆمەڵایەتی وڵاتەكان دەبنە هۆی جیاوازی لە سروشتی نوخبەكەو وردەكارییەكانی دەزگا چەوسێنەرەكاندا. بەڵام هۆكاری ئەوەی بۆچی ئەم دەزگا چەوسێنەرانە بەردەوام دەبن هەمیشە پەیوەندی بە بازنەی ناهەموارییەوە هەیە‌و كاریگەری ئەم دەزگایانە لەڕوی هەژاركردنی هاوڵاتییانیانەوە هەمیشە هاوشێوەیە – تەنانەت ئەگەر خەستی ئەو كاریگەرییە جیاوازی هەبێ‌.

ئەوان لەوبارەیەوە رونكردنەوەی زیاتر دەدەن‌و دەڵێن: دەزگایانی چەوسێنەر بە دروستكردنی دەسەڵاتی بێ‌ جڵەوگیری‌و نایەكسانی زۆری داهات، دەسكەوتەكانی گەمەی سیاسی زیاتر دەكەن. چونكە ئەوەی كۆنترۆڵی دەوڵەت بكا دەبێتە سودمەندی ئەم دەسەڵاتە زۆرەو ئەو سامانەی ئەم دەسەڵاتە دەیهێنێتە ئاراوە. دەزگایانی چەوسێنەر هاندان بۆ شەڕو ململانێی ناوخۆیی دروستدەكەن بۆ كۆنترۆڵكردنی دەسەڵات‌و سودەكانی ئەو دەسەڵاتە.

دوای باسكردن‌و تاوتوێكردنی ئەزمونی چەندین دەوڵەت لە كیشوەرەكانی ئەفریقاو ئاسیاو ئەمەریكا، نووسەران دەڵێن: دەوڵەتانی شكستخواردوو لەبەر جوگرافیا یان كەلتورەكەیان نییە، بەڵكو لەبەر میراتی دەزگایانی چەوسێنەرە كە دەسەڵات‌ و سامان لە چنگی ئەوانەدا چڕكردۆتەوە كە كۆنترۆڵی دەوڵەتیان كردوە، ئەمەش رێگای نائارامی‌و دووبەرەكی‌ و جەنگی ناوخۆ دەكاتەوە. دەزگایانی چەوسێنەر بەشێوەیەكی راستەوخۆ دەبنە هۆی شكستهێنانی بەرەبەرەی دەوڵەت بەهۆی پشتگوێخستنی وەبەرهێنان لە زۆربەی خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەكاندا. دەزگایانی چەوسێنەر كە دەبنە هۆی هەژاركردن‌و زەوتكردنی موڵكی خەڵك‌و رێگا لە پەرەپێدانی ئابوری دەگرن، نمونەشیان لە ئەفریقاو ئاسیاو باشوری ئەمەریكادا زۆرن.

بەدیهێنانی پێشكەوتن‌و خۆشگوزەران.

هەردوو نووسەر تەنها لایەنە تیۆرییەكان‌و ئەزمونە مێژوییەكان شرۆڤە ناكەن، بەڵكو پێشنیارو رێگاكانی چارەسەركردنیش دەخەنەڕوو. لەوبارەیەوە دەڵێن: چارەسەری شكستە ئابوری‌ و سیاسیەكانی نەتەوانی ئەمڕۆ بریتیە لە گۆڕینی دەزگا چەوسێنەرەكانیان بۆ دەزگایانی كراوە. بازنەی ناهەمواری ئەوە دەگەیەنێ‌ كە ئەمە ئاسان نییە، بەڵام ئەستەمیش نییە. هەندێك توخمی كراوەی ناو دەزگا كۆنەكان، یان بوونی هاوپەیمانی فراوان كە سەركردایەتی خەبات دژی ئەو رژێمانەی لە ئارادان بكەن، یان تەنیا سروشتی پەیوەستیی مێژوو، دەتوانێ‌ بازنەی ناهەمواری تێكبشكێنێ‌. بۆ بەدیهێنانی پێشكەوتن‌ و خۆشگوزەرانی زۆرجار ئاماژە بە هاوكاری نێودەوڵەتی دەكرێت، بەڵام لەمبارەیەوە نووسەران بۆچونیان جیاوازە. 

ئەوان دەڵێن: بەگشتی هاوكاری نێودەوڵەتی لەمبارەیەوە كاریگەری كەمی هەیە. بەدڵنیاییەوە بەو شێوەیەی ئەمڕۆ ئەو هاوكارییەی رێكدەخرێ‌ ناتوانێ‌ ئەو كاریگەرییەی هەبێ‌. تێگەیشتن لە ریشەی نایەكسانی‌و هەژاری لەجیهاندا گرنگە بۆ ئەوەی هیواكانمان لەسەر بناخەی بەڵێنە ناڕاستەكان هەڵنەچنین. لەبەرئەوەی ئەو ریشانە لەناو دەزگاكاندان، هاوكاری نێودەوڵەتی لە چوارچێوەی ئەو دەزگایانەی لەناو وڵاتانی وەرگردا هەن، بۆ تاودانی گەشەسەندنی بەردەوام شتێكی ئەوتۆ ناكا. (بەڵكو) داڕشتنەوەی هاوكاری نێودەوڵەتی بەشێوەیەك كە دابینكردن‌و بەڕێوەبردنی هاوكارییەكە ئەو گروپ‌و سەركردانەی خراونەتە دەرەوەی دەسەڵات بهێنێتە ناو پرۆسەی بڕیاردانەوە‌و بەشێكی فراوانی دانیشتوان هێزدار بكا، رێگەیەكی باشتر دەبێ‌.(چونكە) هەوڵدان بۆ ئەندازیاریی خۆشگوزەرانی بەبێ‌ بەرەنگاربونەوەی هۆكاری ریشەیی كێشەكە –دەزگایانی چەوسێنەرو ئەو سیاسەتانەی ئەم دەزگایانە دەهێڵنەوە – پێناچێ‌ هیچ بەرهەمێكی هەبێ‌.

پۆستی پێشوو

بزافی ئیسلامیی سیاسیی له‌كوردستان، زه‌روره‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردییه‌؟

پۆستی داهاتوو

خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ پڕۆژه‌كه‌ی پارتی ده‌رباره‌ی هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان

بارام سوبحی

بارام سوبحی

نووسەر

پەیوەندیداری بابەتەکان

جەنگی دوانزه‌ ڕۆژە؛ شکستێکی تاکتیکی بەڵام سەرکەوتنێکی ستراتیژیک بۆ ئیسرائیل
شــیکار

ئاب 21, 2025
2
سەردەمی ترەمپ-ی رێککەوتنەکان کۆتایی هات؟
شــیکار

سەردەمی ترەمپ-ی رێککەوتنەکان کۆتایی هات؟

ئاب 20, 2025
4
گرنگی هەڵبژاردن
شــیکار

گرنگی هەڵبژاردن

ئاب 19, 2025
22

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

كانونی دووه‌م 2023
د س W پ ه ش ی
 1
2345678
9101112131415
16171819202122
23242526272829
3031  
    شوبات »

Aa

0 0
A A
  • پەیوەندی
  • دەربارە
  • بۆردی راوێژکاران
  • بۆردی سپۆنسەرەکان

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
  • English
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
  • شــیکار
  • ئــــابووری
  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
  • چاوپێکەوتن

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بەخێر هاتیتەوه!

لە خوارەوە داخڵی ناو هەژمارەکەت بە

ووشەی نهینیت بیرچۆتەوە?

گەڕاندنەوەی ووشەی نهێنیەکەت

تکایە ناوی بەکارهێنەر یان ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بنووسە بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی ووشەی نهێنی.

چوونە ژورەوە

لیستی پەخشکردنی نوێ زیادبکە