سەرۆک وەزیرانی ئەوکات (ژۆهن هۆوارد) لە ساڵی ١٩٩٧کاتێک ڕەشنوسێک خرایە بەردەستی بۆ ئەوەی حکومەتەکەی داوای لێبوردن بکات لە دانیشتوانە ڕەسەنەکە (ابۆرگنالس) بەهۆی ئەو کارەسات و ماڵ وێرانییەی کەلە مێژوویدا بەسەریاندا هێنا.لە هەمووشیان بە سوێتر کارەساتی بنبڕکردن و لێ سەندنی وەچەوومنداڵەکانیان بوو بۆ ئەوەی تۆرمیان بسڕننەوە، کە دوای بە ( ستۆلهن گهنهراتۆنس ) ناسرا، بەڵام سەرۆک وەزیران داوی لێبوردنەکەی نەکردو پاشان ووتی (بۆداوای لێبوردن بکەم کە نەپاڵپشت ونە هاوبەشی ئە ومێژوە ڕەشەم).
بەڵام پاش ١١ ساڵ، ڕێک لە بەرواری ١٣/٢/٢٠٠٨ لەکڵاسی زمان دانیشتبووین، مامۆستا هاتە ژورەوە ووتی ئەمڕۆ ڕۆژێکی گرنگە لە مێژووی ئوسترالیەکان بەتایبەت بۆ دانیشتوانە ڕەسەنەکە، چونکە حکوومەتی ئوسترالیا لەزاری سەرۆک وەزیرانەکەی (كهڤن رودد) داوای لێبوردن لە لە دانیشتوانە ئەسڵی و ڕەسەنەکەی دەکات ڕاستەوخۆ بەخش دەکریت. سەرۆک وەزیران داوای لێبوردنەکەی وەک بەشێک بۆ ڕاستکردنەوەی ئەو عەیبەی کە لا مێژوویاندا هەیە ناو برد. لێرەدا، پێم خۆشە بە شێک لە ووتارەکە وەربگێڕمە سەر زمانی کوردی:
خۆشحالم ئەمڕۆ بۆ ڕیزگرتن لە خەڵکی ڕەسەنی ئەم ووڵاتە لێرەم، خاوەن کۆنترین کەلتوری مێژووی مرۆڤایەتی، بیرمان دەخەینە سەر ئەومامەڵە خراپەی لەڕابردوو لەگەڵیان کراوە، بیرمان بەتایبەت دەخەینە سەر ئەوانەی کە منداڵەکانیان لێ سەندراو لێ داڕنرا، تیشک دەخەیەنە سەر لەپەڕەیەکی عەیبداری مێژووی نیشتمانمان.
ئیتر ئەوکاتە هات کە لەپەڕەیەکی نووێ هەڵبدەینەوە لە مێژووی ئوسترالیا، ئەویش بە ڕێکردنەوەی هەڵەکان و پاشان بە متمانەوە هەنگاو نان بەرەو داهاتوو.
داوای لێبوردن دەکەین لە پای ئە و یاسا و سیاسەت و و پەڕلەمان و حکوومەتە یەک لەدوای یەکانە، کە بوونە هۆی هێنانی ئەو هەموو ناسۆرو ژان و پەژارە بۆ ڕۆڵەکانی ئەم ووڵاتەدا. داوای لێبوردنمان بەتایبەت بۆ ئەوانەی کەمنداڵەکانیان لە ئەژداد و خاک و شوێنی نیشتەجێبوونیان داڕنران.بۆ دایکان و باوکان و براو خوشکان بۆ دابڕاوەکان ئیمە دەڵیین لێمان ببوورن.بۆ ئەو ئازار و ناسۆر ناڵاندنەی کە بەجێما بۆتان ئێمە دەڵیین ببوورن. بۆ لەکەدارکردنی کەرامەت و عەیبدارکردنی خەڵکە بە شەهامەت و کەلتورە ڕێزدارەکەتان دەڵێین ببوورن.
ئیمە بەڕێزەوە لە پەڕلەمانی ئۆسترالیا، بەرۆح و گیانمان داوا دەکەین ئەم داوای لێبوردنەمان وەربگیرێت، وەک بەشێک بۆ سارێژبوونی برینی نیشتمان.ئیمە ئەمرۆ لێرە لە پارلەمان کۆبوویەنەوە بۆ چاکردنی هەڵەگەورەکە، بە ئیمان و ئازایەتیەکی تەواوەوە هاتووین لە جیاتی قونجاندنی مستمان، دەست مان درێژ کردوە. هەرقسەیەکەم کرد ئەمڕۆ لێرە، لێی پاشگەزنابینەوە، ناگەڕینەوە دواوە.
بەڕێزان دیارە ئەم ووتارە دوور و درێژبۆ کەسێک بیەوەت دەتوانێت لە گۆگڵ سەیری بکات. بەڵام ئەوەی من مەبەستمە لێرەدا بیڵیم ئەکرێت و ڕێگە پێدراو گونجاوە، کە تۆ میرات گری باوکت یان دەوڵەتێک بیت بەناوی ئەوەوە داوای لێبوردن بکەیت و خۆت بە بەرپرسیار بزانیت، ئەمەش هەم بۆ نیاز پاکی و هەمیش بۆ کەم کردنەوەی ئەو ئازارەی کە بەرامبەر پی گەشتووە.
هەر لەو سۆنگەیەوە، ئەوەی لە کە زۆر باسی لێ دەکرێت لە پاش ئازاد کردنی ئیراق سالی ٢٠٠٣ و بەتایبەت لەم دواییانە دوای هاتنی کازمی بۆ کوردستان لە نێویشیاندا بۆ شارهەڵەبجە، داوای لێبوردن کردن بێت بۆ ئەو هەموو کارەساتەی بەسەرکوردستان هاتووە لەسەر دەستی حکومەتە یەک لە دوای یەکەکان. هەندێک ئەو یان فراونتر بڵین حکومەتی عیراق بە بەرپرس نازانن تا داوای لێبوردن بکات، خۆ ئەگەر واش بێت بۆ نیاز پاکی دەکرا لە دوای ٢٠٠٣ کردەیەکی وا بکرایە، هەم وەک نیاز پاکی و هەمیش وەک ئەوەی چیتر هیچ حکوومەتێکی دوای ئەمان بیر یان جورئەتی لە وەها کارێک نەکردایەتەوە، جگە لەوەش ڕەوایەتیەک دەدات بەوەی کە قەرەبووکردنەوەش شێوازێکی یاسایی تر و مونەزەم وەربگرێت.
پرسیاریک لە شکڵدا زۆر سادە و لە ناوەڕۆکدا زۆر قووڵ: بۆ چی تا ئێستا ئەم داوی لێبوردنە نەکرا یان باشتر بڵین ناکرێت؟ ئەمە پەیوەندی بە هەردووک زاڵم و هەمیش بەمەزڵمیشەوە هەیە. بە بروای من و زۆریکیش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە تا ئیستا هۆش و مینتاڵتی تاک و سەرکردە و حکوومەتە زاڵمەکانی رۆژهەڵاتی نەگەشتۆتە ئە و ئاستە کە مرۆڤ سەنتەری پاشان ڕیز و شکۆی نەتەوەکانی تر بپارێزرێت، هێشتا ڕوشانی کەرامەتی مرۆڤ، کوشتن و داپاچینی، کردەیەکی ئاساییە لەلای بکەرەکەی.
هۆکارێکی تر بۆ ئەوە دەگەڕیەتەوە، مەزڵووم هەر خۆی زاڵمیشە واتە هەمان هۆکاری یەکەم بەسەر مەزڵومێشدا دەسەپێت لە کاتی دەست ڕۆشتندا. حوکمی نزیکەی ٣٠ ساڵی کوردی ڕەنگە گەواهیدەریکی باش بێت. چونکە پرسیاریکی زۆر سادە دیێتە گۆڕێ ئەگەر حکومەتی عراق داوای لیبوردن بکات، ڕۆژێکیش دادەنرێت تا خۆمان داوای لێبوردن لە خۆمان بکەین.