پێشەکی
له ماوه‌ی پێنج ڕۆژ تێپه‌ڕین به‌سه‌ر هێرشی ڕووسییا بۆ سه‌ر ئۆکراین به‌ره‌به‌ندییه‌کی سیاسیی-سه‌ربازی له نێوان ڕووسیا و هه‌ندێ هاوپه‌یمانه دوور ونیزیکه‌کانیدا له‌وانه به‌شیک له وڵاته عه‌ره‌بییه‌کان و کۆماری ئیسلامی ئێران و چین له‌گه‌ڵ ئه‌ورووپا و ئه‌مریکا هاته ئاراوه که ئه‌مه‌ش ده‌رئه‌نجامی ڕاسته‌وخۆی هێرشی ڕووسیا بۆ ئۆکراین و فه‌رمانی بۆ ئاماده‌باشیی پێشگیرانه‌ی هێزی ئه‌تۆمی بوو، هه‌موو ئه‌مانه له که‌ش و هه‌وایه‌کی وادا هاته ئاراوه که پووتین خۆی به زلهێز و براوه و ملهوڕی پانتاکا نواند به‌ڵام ورده‌ورده ئاماژه‌کان شتێکی پێجه‌وانه‌ی ئه‌مه‌مان پیده‌ڵێن بۆ وردبوونه‌وه‌ی زیاتر له وته‌کانی فه‌یله‌سووفی ئیسرائیلی؛ یووڤاڵ نووح هه‌راری سه‌ربورده‌ی پووتین و ژیانی تاکه‌که‌سی و سیاسی و که‌سان و لایه‌نانی پشت په‌رده‌ی شانۆی ئه‌م سیاسه‌تمه‌داره دیکتاتۆره ده‌خه‌ینه ڕوو.
باوه‌گه‌روه‌ی پووتین چێشتلێنه‌ری لێنین بووه و باوکیشی که‌سێکی سه‌ربازیی خانه‌نشینکراو. پووتین له 7ی ئۆکتۆبه‌ری ساڵی 1952ی زاینی له لینینگراد یان سێنپه‌ته‌رزبوورگ له دایک بووه که دواتر بوو به یه‌کێک له گه‌وره‌ترین که‌سانی پانتای سیاسه‌ت که کاریگه‌ری هه‌ڵوێست و بڕیار و کرده‌وه‌کانی تا ئێستا له‌سه‌ر ڕووسییا و دونیا حاشاهه‌ڵنه‌گر و دیار بووه. یه‌که‌مین چالاکیی کۆمه‌ڵایه‌تی و گرووپیی پووتین له وێستگه‌ی ڕادیۆیی قوتابخانه بووه، ماوه‌یه‌ک دواتر هۆگریی بۆ وه‌رزشی “جۆدۆ” په‌یدا کرد و به‌شێوه‌یه‌کی پرۆفیشناڵ ئه‌م وه‌رزشه‌ی درێژه پێدا و پشتوێنی ڕه‌شی وه‌کوو مه‌دالیای به‌رزترین پله‌ی ئه‌و وه‌رزشه وه‌رگرت. له ساڵی 1977دا چووه ناو یه‌کێک له گه‌وره‌ترین و مه‌ترسیدارترین ڕێکخراوه سیخوڕی و زانیارییه‌کانی جیهان واته KGB یان هه‌مان ده‌زگای زانیاریی ڕووسییا، له ساڵه‌کانی 1985 تاکوو 1990 کاروباری ئه‌م ده‌زگایه‌ی له ئاڵمان ڕاده‌په‌ڕاند، دوای ئه‌مه گه‌ڕایه‌وه بۆ زێده‌که‌ی خۆی و به‌شێوه‌یه‌کی سه‌رسووڕهێنه‌ر متمانه‌ی ئاناتوولی سێبچێک؛ شاره‌داری لینینگرادی به‌ده‌ست هێنا و 5 ساڵ هاوکار و به‌رده‌ستی ئه‌و بوو، ئه‌و پله و پۆستگه‌لێکی وه‌کوو ڕێبه‌ری کۆمیته‌ی پێوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وی شاری لینینگراد تاکوو بریکاری یه‌که‌می شاره‌داری تێپه‌ڕاند. پله‌یه‌کی سه‌رووتری ئه‌و بریکاری سه‌رۆککۆماری ڕووسیا بوو، دواتر سکرتێری گشتیی ده‌زگای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و دواتر سه‌رۆکایه‌تیی ده‌زگای زانیاری FSB (ده‌زگای ئاسایشی فیدراڵی ڕووسیا) وه‌رگرت.
له ساڵی 1999 بوو به سه‌رۆکوه‌زیرانی ڕووسیا. له ژیانی پووتیندا بوریس یه‌لتسین؛ یه‌که‌مین سه‌رۆککۆماری ڕووسییا کاریگه‌رییه‌کی زۆری هه‌بوو و له ڕاستیدا ئه‌و به ئه‌ندازیاری هاتنه‌سه‌ر شانۆی پووتین ده‌زانرێ و قۆناغ به قۆناغ هاوڕێیه‌تی پووتینی کرد تاکوو له ساڵی 1999 بوو به جێگری سه‌رۆککۆماری ده‌ستله‌کارکێشراوه‌ی ڕووسیا واته خودی یه‌لتسین. پووتین سه‌رۆککۆمارێکی ده‌سه‌ڵاتخواز و سیخوڕێکی شاره‌زا و هه‌روه‌ها لێخوڕێکی باشی ژێرده‌ریایی ئه‌تۆمی، لۆرییه گه‌وره‌کان و فڕۆکه و قیتار بووه. چیرۆکی سه‌رۆککۆمارێتی پووتین زۆر دوور و درێژه! یه‌که‌مین ئالنگاریی ئه‌و دژایه‌تیکردنی ئه‌و ئولیگارشییانه بوو که پشتگیری‌یان له بوون و ئاماده‌یی ئه‌و له ناو ده‌سه‌ڵاتدا کردبوو هه‌ر وه‌کوو سه‌دام حسێن! به‌ڵام پووتین دانه به دانه له ده‌سه‌ڵات دووری خستنه‌وه و دواتر دژبه‌ره‌کانیشی دانه‌به‌دانه له‌ناوبرد. له سه‌رکه‌وتنی پووتیندا چه‌ندین که‌س ڕۆڵیان هه‌بووه یه‌ک له‌وانه دیمیتری مێدمێدۆف؛ سه‌رۆککۆماری ڕووسییا له ساله‌کانی 2008 تا 2012 بووه، ده‌سته‌واژه‌ی پووتین-مێدمێدۆف له ساڵی 2008 بۆ تێپه‌ڕاندنی یاسا بوو! له‌و سه‌رده‌مه‌دا که پووتین دوو خولی یه‌ک له دوای یه‌ک سه‌رۆکۆمار بوو، به‌هۆی ئه‌و سنوورانه‌ی یاسای بنه‌ڕه‌تی وڵات بۆ خوله‌کانی سه‌رۆککۆماری داینابوو، ده‌سه‌ڵاتی دایه ده‌ست مێدمێدۆف و خۆی بوو به سه‌رۆک وه‌زیران. به‌ڵام له ساڵی 2012 ئه‌و دیسانه‌وه گه‌ڕایه‌وه سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵاتی ڕووسیا. دووهه‌میان سێرگێی لاڤرۆڤ؛ کۆنه دیپلۆماتی ڕووسه که له ساڵی 2004 وه‌کوو وه‌زیری کاروباری ده‌ره‌وه دیاری کرا. سێهه‌میان دیمیتری پێسکۆف که وه‌کوو شانه‌ی نهێنی بۆ پووتین کاری کردووه و بۆ ماوی 20 ساڵ وته‌بێژی ڤیلادیمر بووه. به‌ڵام به‌شێک له سه‌رکه‌وتنه‌کانی پووتین ئه‌نجامی کابینه‌ی سێبه‌ر و نهێنی ئه‌وه واته هاوڕێ کۆنه‌کانی له یانه‌ی وه‌رزشی جۆدۆ که هه‌نووکه ئیمپراتۆرییه ئابوورییه‌کانی وڵاتن، له‌وانه ئارکادی ڕوتێنبێرگ؛ میلیارده‌ری سه‌ره‌کی له پرۆژه‌کانی بیناسازی و ئاوه‌دانکردنه‌وه، گرینگ‌ترین پرۆژه‌ی ئه‌و دروستکردنی پردی 18 کیلۆمه‌تری له‌سه‌ر گه‌رووی کرێچ له نێوان نیوه‌دوورگه‌ی که‌ریمه و ڕووسیا بووه. ئه‌م پرده هه‌رێمی تازه په‌یوه‌ستکراوی که‌ریمه به ڕووسیاوه گرێ ده‌دات. له‌م هاوکێشه ئاڵۆز و چاره‌نووسسازه‌دا ئه‌و ده‌سکه‌وتێکی گه‌وره‌ی بۆ پووتین به‌دیاری هێنا، ئه‌گه‌رچی بوو به هۆی ئه‌وه‌ی که خۆی بکه‌وێته ژێر گه‌مارۆکانی ئه‌ورووپا و ئه‌مریکا. پووتین ئێستا قۆناغێکی نوێ له ژیانی سیاسی خۆیدا به‌ڕێده‌کات چونکه به گۆڕانی یاسای بنه‌ڕه‌تی ڕووسیا ده‌توانێ تا کۆتایی ژیانی وه‌کوو سه‌رۆکی ئه‌و وڵاته بمینێته‌وه! به‌ڵام وادیاره ئێسته بۆ هه‌مووان ده‌رکه‌وتووه که خه‌ونه گه‌وره‌که‌ی پووتین نه‌ک دروستکردنه‌وه و یه‌کخستنه‌وه‌ی یه‌کێتی سۆڤییه‌تی پێشوو به‌ڵکوو زیندووکردنه‌وه‌ی خه‌ونه‌کانی قه‌یسه‌ر پیتری گه‌وره‌یه.-پووتین له‌م دواییانه‌دا له لێدانێکیدا هێرش ده‌کاته سه‌ر لێنین که وه‌کوو پێویست بۆ وڵات نه‌جووڵاوه‌ته‌وه و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ڕووسیا بۆ سه‌رده‌می یه‌کێتی سۆڤییه‌تی پێشوو به کاره‌سات ناو ده‌بات.- وادیاره پووتین سه‌رووتر له‌وه‌ی ده‌وێت و خه‌ونی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ سه‌رده‌می قه‌یسه‌ره‌کان هه‌یه و فراوانکردنی وڵاته‌که‌ی له ڕووبه‌ره زه‌وینی و ئاسمانی و ده‌ریاییه‌کان و ده‌ستگه‌یاندن به سه‌رچاوه سرووشتییه‌کانی وزه وه‌کوو وه‌سیه‌ته‌کانی پیتری گه‌وره کردووه به چرای ڕێگه‌ی خۆی! ئۆکراینیش دوابه‌ڵگه و ته‌نها به‌ڵگه‌ی ئه‌مه نییه و نابێت!
بۆچی پووتین شه‌ڕه‌که‌ی دۆڕاندووه؟
هێشتا حه‌وته‌یه‌ک به‌سه‌ر شه‌ڕه‌که‌دا تێنه‌پڕیوه که‌چی ئاماژه‌کان زیاتر پێمان ده‌ڵێن که ڤیلادیمه‌ر پووتین خه‌ریکه تووشی شکستێکی مێژوویی ده‌بێت. ئه‌و ڕه‌نگه هه‌موو به‌ریه‌ککه‌وتن و پێکدادانه‌کان بباته‌وه به‌ڵام له ئه‌نجامدا شه‌ڕه‌که ده‌دۆڕینێت. خه‌ونی پووتین بۆ نۆژه‌نکردنه‌وه و دروستکردنه‌وه‌ی ئیمپراتۆریی ڕووسییا هه‌میشه له‌سه‌ر ئه‌م درۆیه خۆی پشتقاییم کردووه که ئۆکراینا وڵاتێکی واقیعی نییه، ئۆکراینییه‌کان نه‌ته‌وه‌یه‌کی ڕاسته‌قینه نین و دانیشتووانی کیێڤ، خارکۆف و لویو، هۆگر و تامه‌زرۆی حکوومه‌تی مۆسکۆن. ئه‌مه ده‌عیه و بانگه‌شه‌یه‌کی ته‌واو درۆیه-ئۆکراینا وڵاتێکه زیاتر له هه‌زار ساڵ مێژووی هه‌یه و کاتێک که مۆسکۆ ته‌نانه‌ت گوندێکیش نه‌بوو، کیێڤ گه‌وره‌شار و میترۆپۆلێکی گرینگ بوو. به‌ڵام دیکتاتۆره‌که‌ی ڕووسییا ئه‌وه‌نده ئه‌م درۆیه‌ی وتووه‌ته‌وه که وادیاره خۆشی باوه‌ڕی کردووه که ڕاسته!
کاتی پلان‌داڕێژیی هێرشکردنه سه‌ر ئۆکراینا، پووتین ده‌یتوانی له‌سه‌ر بنه‌ماگه‌لێکی زۆر پشتی قایم بێت. ئه‌و ده‌یزانی که له ڕووی سه‌ربازییه‌وه، ئۆکراین له هه‌مبه‌ر ڕووسییا زۆر لاوازه. ده‌یزانی که ناتۆ بۆ یارمه‌تیدانی ئۆکراینا هێزی سه‌ربازی ڕه‌وانه ناکات. ده‌یزانی که گرێدراوێتی و وابه‌سته‌یی ئه‌ورووپا بۆ نه‌وت و غازی ڕووسییا ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که وڵاتانێکی وه‌کوو ئاڵمان له‌باره‌ی جێبه‌جێکردنی گه‌مارۆی توند و جه‌رگبڕ هه‌ڵوێسته و گت بکه‌ن و دوودڵ بن. به‌پێی ئه‌م ڕاستییه حاشاهه‌ڵنه‌گرانه، پلانه‌که‌ی ئه‌و، لێدان و خاپوورکردنی توند و خێرای ئۆکراینا، ده‌سبه‌سه‌رکردن و نه‌هێشتنی پیاوانی ده‌وڵه‌تی ئه‌وێ و دروستکردنی ده‌سه‌ڵاتێکی ده‌سته‌مۆ له کیێڤ و وه‌ک به‌رزه‌کی بانان ده‌رچوون له گه‌مارۆ نیوه‌ونه‌ته‌وییه‌کانی ڕۆژئاوا بوو.
به‌ڵام ئه‌م پلانه خاڵێکی نه‌ناسراوی گه‌وره‌ی تێدابوو. به هه‌مان شێوه که ئه‌مریکییه‌کان له عێراق و ئه‌فغانستان به‌م ڕاستییه گه‌یشتن و بوو به وانه‌یه‌ک بۆیان، داگیرکردن و زاڵبوون به سه‌ر وڵاتێک‌دا ئاسانتره له پاراستنی ئه‌م زاڵبوون و هه‌یمه‌نه‌یه. پووتینیش ده‌یزانی که ده‌سه‌ڵاتی داگیرکردنی ئۆکراینای هه‌یه. به‌ڵام ئایا خه‌ڵکی ئۆکراینا به ئاسانی ده‌سه‌ڵاتێکی ده‌سته‌مۆ و هۆگری مۆسکۆ قبووڵ ده‌که‌ن؟ پووتین ئه‌م قوماره‌ی کرد که خه‌ڵکی ئۆکراینا قبووڵی ده‌که‌ن. به‌ده‌ر له‌مه‌ش به‌شێوه‌ی به‌رده‌وام ڕوونی ده‌کرده‌وه که ئۆکراینا وڵاتێکی واقیعی نییه و به هه‌مان شێوه که ئۆکرایناییه‌کان نه‌ته‌وه‌یه‌کی ڕاسته‌قینه نین، هه‌ندێ لایه‌ن هه‌بوون که حه‌زیان ده‌کرد گوێ بگرن له‌م قسه و بابه‌تانه. له 2014، خه‌ڵکی نیوه‌دوورگه‌ی که‌ریمه به‌رگرییه‌کی ئه‌وتۆیان له هه‌مبه‌ر هێرشکه‌ره ڕووسه‌کاندا نه‌کرد، که‌واته بۆچی ده‌بێت له 2022دا جیاواز و به‌پێچه‌وانه‌وه بێت؟
به تێپه‌ڕینی هه‌ر چرکه‌یه‌ک له کاتی ئه‌م هێرشکردنه ڕوون ده‌بێته‌وه که قوماری پووتین خه‌ریکه به‌ره‌و دۆڕان ده‌چێت. خه‌ڵکی ئۆکراینا خه‌ریکن به هه‌موو هێزیانه‌وه به‌رگری ده‌که‌ن، ستایشی جیهانیان بۆ خۆیان به‌ده‌ست هێناوه و ده‌بنه براوه‌ی ئه‌م جه‌نگه. ڕۆژانێکی تاریکی زۆر له به‌رده‌م دایه. ڕووسه‌کان ڕه‌نگه هێشتا بتوانن هه‌موو ئۆکراینا داگیر بکه‌ن، به‌ڵام بۆ بردنه‌وه‌ی شه‌ڕه‌که ده‌بێت بتوانن ئۆکراینا بپارێزن له ژێر ده‌ست و ده‌سه‌ڵاتی خۆیان و ته‌نها له حاڵه‌تێکدا ده‌توانن ئاوه‌ها کارێک بکه‌ن که خه‌ڵکی ئۆکراینا بواریان پێ بده‌ن. هه‌ر چرکه‌یه‌ک که تێده‌په‌ڕێت ئه‌م بابه‌ته نه‌کرده و نه‌پۆڕاو دێته به‌رچاوان!
له‌کارکه‌وتنی هه‌ر تانکێکی ڕووسی و کوژرانی هه‌ر سه‌ربازێکی ڕووس، بوێریی ئۆکرایناییه‌کان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و به‌رگری زیاتر ده‌کات و مه‌رگی هه‌ر ئۆکراینییه‌ک ڕق و نه‌فره‌تیان قووڵتر ده‌کاته‌وه. ڕق و نه‌فره‌ت هه‌تگه‌لێکی دزێون به‌ڵام بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌کی ژێرچه‌پۆکه ڕق، خه‌زێنه‌یه‌ک له زێڕی شاراوه‌یه. له ناخی دڵدا حه‌شار ده‌درێ و ده‌توانێت بۆ چه‌ندین به‌ره په‌یکه‌ره و جه‌سته‌ی به‌رخۆدان به‌پێوه زیندوو ڕابگرێت. بۆ دروستکردنه‌وه‌ی ئیمپراتۆری ڕووسیا پوتین پێویستی به شه‌ڕێکی به بێ خوێنڕشتن هه‌یه که ببێته هۆی ئاشتییه‌ک به بێ ڕق و نه‌فره‌ت. به ڕشتنی زیاتری خوێنی ئۆکرایناییه‌کان زیاتر و زیاتر خه‌ونه‌که‌ی پووتین له گۆڕ ده‌نرێت. ئیتر ئه‌وه ناوی میخائیل گۆرباچۆف نییه که له‌سه‌ر کێلی قه‌بری ئیمپراتۆری ڕووسییا ده‌نووسرێت به‌ڵکوو ناوی پووتینه!
کاتێک گۆرباچۆف ده‌ستی له کاره‌کانی کێشایه‌وه و پۆستی به‌رپرسیارێتی جێهێشت، ڕووسه‌کان و ئۆکرایناییه‌کان وا هه‌ستیان ده‌کرد له بنه‌ماڵه‌یه‌کن؛ پووتین ئه‌وانی کرد به دوژمنی ڕووسییا و به‌دڵنیاییه‌وه له‌مه به‌دواوه نه‌ته‌وه‌ی ئۆکراینا خۆی وه‌کوو دژی ڕووسیا ده‌ناسێنیت.
نه‌ته‌وه‌کان له بنه‌مادا له‌سه‌ر کۆڵه‌که‌ی چیرۆکه‌کان دروست ده‌بن. هه‌ر ڕۆژێک که تێده‌په‌ڕێت چیرۆکگه‌لێکی زیاتر له‌دایک ده‌بێت که ئۆکرایناییه‌کان ئه‌م چیرۆکانه نه‌ک به ته‌نها له ڕۆژه تاریک و ڕه‌شه‌کانی داهاتوو و به‌رده‌م، به‌ڵکوو له ده‌یه‌کان و به‌ره‌کانی دواتر پێناسه ده‌که‌ن: سه‌رۆککۆمارێک که له پایته‌ختی وڵاته‌که‌ی هه‌ڵنه‌هات، وتی به ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا که چه‌ک و چۆلی سه‌ربازی ئه‌وێت نه‌ک فڕۆکه‌ی هه‌ڵاتن؛ سه‌ربازه‌کانی دوورگه‌ی مار که له وه‌ڵامی بارهه‌ڵگرێکی جه‌نگیی ڕووسییا وتیان”چاوت ده‌رێ”؛ ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی که هه‌وڵیان دا به دانیشتن له ئاراسته‌ی تانکه ڕووسییه‌کان پێش به جووڵه و پێشڕه‌وییان بگرن. ئه‌مانه ئه‌و شتانه‌ن که نه‌ته‌وه‌یه‌ک دروست ده‌که‌ن. له مه‌ودای درێژخایه‌ندا، ئه‌م چیرۆکانه زیاتر له تانکه‌کان بایه‌خ و گرینگی‌یان ده‌بێت و زیندوو و هه‌رمان ده‌بن. دیکتاتۆری ڕووس ده‌بێت وه‌کوو هه‌ر که‌سێکی دیکه ئه‌مه به باشی بزانێت. ئه‌و له سه‌رده‌می منداڵی‌دا به چیرۆکگه‌لێک له‌باره‌ی بوێریی ڕووسه‌کان له ئابڵۆقه‌ی لینینگرادا گه‌وره بووه. ئێستا خۆی چیرۆکگه‌لێکی زیاتر له‌م باره‌یه‌وه دروست ده‌کات و دایده‌هێنیت، به‌ڵام به‌و جیاوازییه‌وه که ئه‌و ئێستا له ڕۆڵ و وێنه‌ی هیتله‌ردا مانیفێست ده‌بێت!
چیرۆکی بوێریی ئۆکرایناییه‌کان نه‌ک ته‌نها بۆ خه‌ڵکی ئۆکراینا به‌ڵکوو بۆ خه‌ڵکی هه‌موو دونیا ده‌رز و وانه‌ی بوێری به‌دوای خۆیدا دێنیت. بوێری ده‌داته ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا و ته‌نانه‌ت ده‌یدات به هاووڵاتی سه‌رکوتکراو و چه‌وساوه‌ی ڕووسییا. ئه‌گه‌ر ئۆکرایناییه‌کان بوێریی ئه‌وه‌یان هه‌یه به ده‌ستی خاڵی و به‌تاڵ تانکێک ڕابگرن، ده‌وڵه‌تی ئاڵمانیش بوێریی ئه‌وه په‌یدا ده‌کات که مووشه‌کی دژه‌تانک بدان به‌وان، ده‌وڵه‌تی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانیش بوێریی ئه‌وه په‌یدا ده‌کات ڕووسییا له سوئیفت بکاته ده‌ره‌وه و هاووڵاتیانی ڕووسییا بوێری ئه‌وه په‌یدا ده‌که‌ن دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌م شه‌ڕه بێ‌مانا و هۆکاره بخه‌نه ڕوو و ڕایگه‌یه‌نن.
به‌داخه‌وه وادێته پێش چاو که ئه‌م شه‌ڕه درێژ ده‌بێته‌وه. به‌ڵام گرینگ‌ترین پرس زووتر ڕوون بووه‌ته‌وه: له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا بۆ جیهان ده‌رکه‌وت که ئۆکراینا وڵاتێکی واقیعی و ئۆکرایناییه‌کان نه‌ته‌وه‌یه‌کی ڕاسته‌قینه‌ن و به ته‌واوه‌تی ئاشکرایه که نایانه‌وێت له ژێر پۆستاڵی ئیمپراتۆرییه‌کی نوێی ڕووسیدا بژین. پرسیاری بنه‌ڕه‌تی ئه‌مه‌یه که چه‌نده کات ده‌بات تاکوو ئه‌م په‌یام و ڕاستییه له دیواره قاییم و ئه‌ستووره‌کانی کۆشکی که‌ره‌ملین دزه بکات و بچێت به‌و دیودا؟
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی گاردییه‌ن
نوسین: یووڤاڵ نووح هه‌راری
وه‌رگێڕان و ئاماده‌کردن: سه‌عید شیری