ئەوانەی دژی بەکارهێنانی ئەلفبێی لاتینین بۆ نووسینی زمانی کوردی، هۆکاری جودایان هەیە.
هۆی چییه که وا ده‌کات له هه‌ندێک که‌س بانگه‌شه‌ی ئه‌وه بکه‌ن که واز بێنین له‌و پیتانه‌ی هه‌زار ساڵێکه پێیان ده‌نووسین و ئه‌لفبێیه‌ک هه‌ڵبژێرین کێشه‌کانی له هی ئه‌لفبێی کوردی زیاترن.
ئەوانەی دژی بەکارهێنانی ئەلفبێی لاتینین بۆ نووسینی زمانی کوردی، هۆکاری جودایان هەیە، بۆ نموونە:
هۆکاری ئاینی
ئەمان پێیان وایە ئەگەر دەست لە بەکارهێنانی ئەلفبێی کوردی (عەرەبی) هه‌ڵبگرین، ئەوە ئیتر خوێندنەوەی قورئان زەحمەت دەبێت و لە ئاینی ئیسلام دوور دەکەوینەوە. کەچی ئیندونۆسیا گەورەترین وڵاتی مسوڵمانە و ئەلفبێی لاتینی بەکار دەهێنێت.
هۆکاری نەتەوەیی
ئەمانە پێیان وایە ئەلفبێی لاتینی ئەلفبێی ئەتاتورکە و نابێت کورد بە کاری بهێنێت، کەچی نزیکەی ١٠٠ زمان لە دنیادا ئەلفبێی لاتینیی گونجێندراو بەکار دەهێنن.
هۆکاری زمانەوانی
ئەمان باسی ئەوە دەکەن بۆچی ئەلفبێی کوردی (عەرەبی) گونجاوترە بۆ نووسینی زمانی کوردی وەک لە ئەلفبێی لاتینی.
ئایا ئەم ئەلفبێ کوردییە، عەرەبییە؟
ئه‌م ئه‌لفبێیه عه‌ره‌بی نییه و له بنه‌ڕه‌تدا (ئارامی ــ فینیقی)یه و جگه له عه‌ره‌ب زۆر له میلله‌تانی تریش به‌کاری ده‌هێنن، کاتێک عه‌ره‌ب ده‌ستیان به نووسین کرد به‌م ئه‌لفبێیه جارێ نه سه‌روبۆری له‌گه‌ڵدا بوو نه نوخته‌ی پێوه بوو، پاشان بۆ گونجاندنی له‌گه‌ڵ زمانی عه‌ره‌بیدا که‌سێک به ناوی (ئه‌بو ئه‌سوه‌د ئه‌لدوئه‌لی) دانه‌ری عیلمی نه‌حو، سه‌روبۆری بۆ دانا، پاشانیش بۆ ئه‌وه‌ی قورئانی به دروستی پێ بخوێنرێته‌وه (خه‌لیل کوڕی ئه‌حمه‌دی فه‌راهیدی) نوخته‌ی بۆ پیته‌کان زیاد کرد (هه‌ندێک ده‌ڵێن نه‌سری کوڕی عاسم) ئه‌و کاره‌ی کرد. هه‌رچه‌نده ئه‌مه باسی ئێمه نییه، به‌ڵام مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه عه‌ره‌به‌کان ئه‌و ئه‌لفبێیه‌یان هێناوه و له‌گه‌ڵ زمانی عه‌ره‌بی گونجاندوویانه.
بۆیه ده‌بینین میلله‌تانی تريش ئه‌لفبێیه‌که‌یان له عه‌ره‌بان وه‌رگرتووه و له‌گه‌ڵ زمانه‌که‌ی خۆیاندا گونجاندوویانه، ئێستا چه‌ندان زمان به‌و ئه‌لفبێیه ده‌نووسرێت وه‌ک: فارسی، کوردی، که‌شمیری، ئۆردو، پشتوونی، تاجیکی، تورکستانی و چه‌ندین زمانی تريش، هیچ کام له‌و میله‌تانه‌یش ناڵێن ئێمه به ئه‌لفبێی عه‌ره‌بی ده‌نووسین، هه‌ر بۆ نموونه فارسه‌کان پێی ده‌ڵێن ئه‌لفبێی فارسی، به هه‌مان شێوه بۆ ئێمه‌یش ئه‌و ئه‌لفبییه کوردییه نه‌ك عه‌ره‌بی. به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی ئاشنایه‌تیی کورد به‌و ئه‌لفبێیه به هاتنی ئیسلام ده‌ستی پێ کرد، بۆیه هه‌ندێک له کورده‌کان پێی ده‌ڵێن حه‌رفی موحه‌ممه‌دی، ڕاستیەكەی ئه‌وان پێیان وایه هه‌ر ده‌قێک به‌و پیتانه نووسرابێت قورئانه*.
مێژووی به‌کارهێنانی ئه‌م ئه‌لفبێیه له‌لایه‌ن کورده‌کانه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چوارینه‌کانی (باوه تایه‌ری هه‌مه‌دانی) که لە ساڵێ (١٠١٠)ی زاینی کۆچی کردووە. ڕاستیيەكەى مێژووی ئه‌ده‌بی کوردی (٣٠٠) ساڵێک له‌وه‌ش کۆنتره و به سه‌رهه‌ڵدانی کورده‌کانی لوڕستان و بڵاوبوونه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه سه‌ره‌تاییه‌کانی ئاینی یارستان به زاراوه‌ی هه‌ورامی ده‌ست پی ده‌کات، به‌ڵام هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک به ده‌سته‌وه نییه بیسه‌لمێنێت “بالوولی دانا” و هاوڕێکانی که له ڕابه‌رانی ئه‌و سه‌رهه‌ڵدانه بوون، شیعره ئاینییه‌کانی خۆیان خستبێته سه‌ر کاغه‌ز، گومان زیاتره که ئه‌و شیعرانه سینه به سینه (به له‌به‌رکراوی) گه‌یشتبنه ده‌ستی ئێمه. ئه‌وه‌ی لێی دڵنیام ئێستەیش ئه‌و شیعرانه به ڕێنووسی کۆن ده‌نووسرێنه‌وه که ئه‌لفبێیه‌که‌ی (٣) پیتی بزوێنی تێدایه نه‌ک به‌م ڕێنووس و ئه‌لفبێیه نوێیه که (٨) پیتی بزوێنی هه‌یه.
گوتمان کورد یه‌کێکه له‌و میلله‌تانه‌ی که له عه‌ره‌به‌کانه‌وه ئه‌لفبێیه‌که‌ی وه‌رگرتووه و گونجاندوویه‌تی له‌گه‌ڵ زمانه‌که‌ی خۆیدا، به‌ڵام راستیيەكەى کورد له کۆی (٢٨) پیتی عه‌ره‌بی (٦) پیتی لابردووه که به که‌ڵکی زمانی کوردی نه‌هاتوون، له جیاتی ئه‌وانه (١٣) پیتی بۆ زیاد کردووە، ئه‌وانه‌یش جگه له هه‌مزه‌ی سه‌ر کورسی (ئـ) که عه‌ره‌بیش به‌کاری ده‌هێنن و به پیت نایژمێرن، ئه‌مانه‌ن:
پ، چ، ڕ، ژ، ڤ، گ، ڵ، ه، ۆ، وو، ێ، وێ
به‌م شێوه‌یه ده‌بینین ئه‌لفبێی کوردی وا ڕیز کراوه:
ئـ، ا، ب، پ، ت، ج، چ، ح، خ، د، ر، ڕ، ز، ژ، س، ش، ع، غ، ف، ڤ، ق، ک، گ، ل، ڵ، م، ن، هـ، ه، و، ۆ، وو، ی، ێ، وێ
گرفته‌کانی ئه‌لفبێی کوردی
١. ده‌نگی وێ، که له دوو پیتی (و ، ێ) پێک دێت، جاری وا هه‌یه پیتی (و) تێیدا نه‌بزوێنه وه‌ک:
وێرانه: که بریتییه له پیته‌کانی: (و، ێ، ر، ا، ن، ه)
جاری واش هه‌یه پێکه‌وه دیفتۆنگێک پێک دێنن که ئه‌مه‌یان مه‌به‌ستی ئێمه‌یه، وه‌ک:
خوێ: که بریتییه له ده‌نگه‌کانی: (خ، وێ)
٢. پیتی (ی) جارێک نه‌بزوێنه وه‌ک له وشه‌ی: یاران
جارێک بزوێنه وه‌ک له وشه‌ی: میران
جاری وایش هه‌یه له وشه‌یه‌کدا دووباره ده‌بێته‌وه جارێک وه‌ک نه‌بزوێن و جارێک وه‌ک بزوێن، وه‌ک له وشه‌ی: یاری
چۆنی لێک جیا ده‌که‌ینه‌وه؟
ئه‌گه‌ر ته‌ماشای وشه‌ی (یاری) بکه‌ین ده‌بینین له دوو بڕگه‌ی (یا) و (ری) پێک هاتووه، جا له‌به‌رئه‌وه‌ی له بڕگه‌ی یه‌که‌مدا له‌گه‌ڵ بزوێنێک هاتووه، که‌واته به خۆی نه‌بزوێنه، چونکه له بڕگه‌یه‌کدا ته‌نیا یه‌ک بزوێن هه‌یه، هه‌روه‌ها له بڕگه‌ی (ری) چونکه له‌گه‌ڵ نه‌بزوێنێکدا هاتووه که‌واته خۆی بزوێنه.
٣. ئه‌م گرفته‌مان به هه‌مانشێوه له‌گه‌ڵ پیتی (و)دا هه‌یه. پیتی (و) جارێک نه‌بزوێنه وه‌ک له وشه‌ی: (چاو)دا، چونکه لێره‌دا بزوێنی (ا)مان هه‌یه.
جارێک بزوێنه وه‌ک له وشه‌ی: (گوڵ)دا
جاری واش هه‌یه هه‌ردووکیان وه‌ک: وێرگوڵ
وشه‌ی وێرگوڵ له دوو بڕگه‌ی (وێر) و (گوڵ) پێک هاتووه، له بڕگه‌ی یه‌که‌مدا پیتی (و) نه‌بزوێنه چونکه بزوینی (ێ)ی تێدایه، له بڕگه‌ی دووه‌مدا بزوێنه چونکه له‌گه‌ڵ دوو دانه نه‌بزوێندا هاتووه.
ڕاستیەكەى له کاتی نووسین ئه‌مانه هیچ گرفتێکمان بۆ په‌یدا ناکه‌ن، چونکه ئێمه که ده‌نووسین بیر له‌وه ناکه‌ینه‌وه که ئایا پیته‌کانی (ی ، و) بزوێنن یان نه‌بزوێن.
٤. کێشه‌ی گه‌وره له‌وه‌دایه ئێمه بزوێنێکی کورتمان هه‌یه هیچ هێما (پیت)ێکی بۆ دانه‌نراوه، ئه‌ویش پێی ده‌ڵێن بزوێنی بزرۆکە، واته له ناو نووسیندا بزر بووه، ئه‌وه‌ی زمانی کوردی به منداڵان بڵێته‌وه هه‌ست به‌و گرفته ده‌کات، ده‌بینی منداڵ له جیاتی ئه‌وه‌ی (بۆ نموونه) وشه‌ی مل به‌م شێویه بنووسن (مل) که‌چی زۆربه‌یان وای ده‌نووسن (مه‌ل) یان (میل)، چونکه ئه‌وان هه‌ست به‌وه ده‌که‌ن له‌و نێوانه‌دا ده‌بێت بزوێنێک هه‌بێت، ئه‌مه‌ش ڕاسته، تۆ ده‌بینی که ئێمه (مل) به لاتینی بنووسین ئاوای ده‌نووسین: mil
لێره‌دا بزوێنه‌که ئاشکرا ده‌بێت، له ڕاستیشدا وشه‌ی مل که بریتییه له یه‌ک بڕگه نابێت بێ بزوێن بێت.
٥. هه‌ندێک ده‌ڵێن که ئێمه کێشه‌مان له‌گه‌ڵ پیتی (وو) هه‌یه که (و)یه‌کی درێژه و پیتێکی تایبه‌تیمان بۆی نییه، ئه‌مه به هیچ شێوه‌یه‌ک نابێته کێشه، چونکه له زۆر زماندا جووت پیت بۆ ده‌نگێکی جیاواز هه‌یه، هه‌روه‌ها ده‌نگی وا هه‌یه به دوو پیت یان زیاتر ده‌رده‌بڕدرێت، بۆ نموونه ده‌نگه‌کانی (خ) و (ش) له زمانی سوێدیدا گه‌وره‌ترین کێشه‌یان بۆ ئه‌و زمانه دروست کردووه و به چه‌ندان شێوه‌ی جیاواز ده‌نووسرێن و هه‌ر جاره‌و به دوو پیت یان سێ پیتی جیاواز.
به‌ده‌ر له‌مانه، من پێم وایه کورد چاکتر و زیره‌کانه‌تر له میلله‌تانی دیکه که به ئه‌لفبێی ئارامی/ فینیقی ده‌نووسن، ئه‌و ئه‌لفبێیه‌ی بۆ نووسینی زمانی کوردی گونجاندووه.
یه‌کێک له خه‌سله‌ته هه‌ره باشه‌کانی ئه‌و گونجاندنه ئه‌وه‌یه که وشه‌کان چۆن ده‌گوترێن ئاواش ده‌نووسرێن، ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه له که‌م زماندا هه‌یه. من ده‌توانم به دڵنیاییه‌وه بڵێم ئه‌لفبێی کوردی بۆ نووسینی زمانانی تريش له ئه‌لفبێ لاتینییه‌که گونجاوتره، بۆ نموونه سوێدی (که ده‌قاوده‌ق وه‌ک کوردی نۆ دانە بزوێنی هاوچه‌شنی بزوێنه‌کانی ئێمه‌یان هه‌یه)، خۆ هه‌ر هیچ نه‌بێت کێشه‌کانی دنگی (خ ، ش) له کۆڵ‌یان ده‌کاته‌وه.
که‌واته له سه‌رجه‌م کێشه‌کانی نووسین به ئه‌لفبێی کوردی ته‌نیا یه‌ک کێشه‌ی به په‌له‌مان هه‌یه ئه‌ویش دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێک بۆ بزوێنی کورتی بزرۆکە.
هه‌ندێک پێیان وایه له‌به‌رئه‌وه‌ی زمانی کوردی سه‌ر به گرۆی زمانه هیندوئێرانییه‌کانه و ئه‌میشیان له کۆمه‌ڵه‌ی زمانانی هیندۆئه‌ورووپییه، که‌واته پیتی لاتینی گونجاوتره بۆ نووسینی زمانی کوردی. راستييەكەى ئه‌مه وا نییه، چونکه پیت په‌یوه‌ندیی به زمانه‌وه نییه، پیت ته‌نێ هێمایه‌که بۆ ده‌ربڕینی ده‌نگێک و هیچی تر، هه‌ر بۆیه‌ش پێشتر گوتم ده‌کرێت سوێدی به پیتی کوردی بنووسرێت، چونکه پیته‌کانی زمانی کوردی به ئاسانی ئه‌و ده‌نگانه ده‌رده‌بڕن که له زمانی سوێدیدا هه‌ن، به‌ڵام ئایا پیته لاتینییه‌کان، ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ به‌شێک له کورده‌کان به‌کاریان ده‌هێنن، ده‌توانن ده‌ربڕی هه‌موو ده‌نگه‌کانی زمانی کوردی بن؟
ئه‌مڕۆکه ئه‌و ئه‌لفبێیه لاتینییه‌ی کورده‌کانی باکور به‌کاری ده‌هێنن بریتییه له (٣١) پیت، که ئه‌مانه‌ن:
A, B, C, Ç, D, E, Ê, F, G, H, I, Î, J, K, L, M, N, O, Q, P, R, S, Ş,T, U, Û,V, W, X, Y, Z
به‌رامبه‌ر به‌مه ئێمه له ئه‌لفبێی کوردی‌دا (٣٥) پیتمان هه‌یه، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌شی بخه‌ینه سه‌ر که دوو پیتی (و ، ی) دوو ڕۆڵی جیاواز ده‌بینن و هه‌روه‌ها پێویستمان به پیتێکی تريشه وه‌ک هێمایه‌ک بۆ بزوێنی بزرۆکە هه‌نگین ژماره‌ی پیته‌کان ده‌گه‌نه (٣٨)، به‌ڵام له لایه‌کی تره‌وه ئێمه له ئه‌لفبیی لاتینیدا پێویستمان به هه‌مزه‌ی سه‌ر کورسی نابێت، بۆیه ژماره‌ی پیته‌کان ده‌بێته (٣٧) پیت. واته لێره‌دا شه‌ش ده‌نک به بێ هێما ده‌مێننه‌وه، ئه‌ویش ئه‌م ده‌نگانه‌ن: (ح، ڕ، ع، غ، ڵ)، ئه‌مه جگه له دیفتۆنگی (وێ) که له کرمانجیی سه‌روودا نییه.
تا ئێستا ئه‌م گرفتانه چۆن چاره‌سه‌ر کراون؟
١. تا ئێستاش که به لاتینی ده‌نووسرێت له جیاتی پیتی (ح) پیتی (هـ) به‌کار هێنراوه، واته:
حه‌لاو ده‌بێته (هه‌لاو)
مزراح ده‌بێته (مزراهـ)
ته‌سبیح ده‌بێته (ته‌سبیهـ)
وه‌حه ده‌بێته (وههه)
٢. له جیاتی بیتی (ڕ) که له کرمانجیی سه‌روودا ئه‌م ده‌نگه نییه، دوو دانه (ر) ده‌نووسن به‌م شێوه‌یه (رر)
٣. له جیاتی پیتی (ڵ) که له کرمانجیی سه‌روودا ئه‌م ده‌نگه نییه، دوو دانه (ل) ده‌نووسن به‌م شێوه‌یه (ل ل)
که‌چی کاتێک باس دێته سه‌ر ئه‌لفبێی کوردی ده‌ڵێن: چۆن ده‌بێت له جیاتیی واوی درێژ دوو دانه واوی کورت بنووسرێت.
٤. پیتی (ع) هه‌ر به جارێک نییه و پێیان وایه ئه‌م ده‌نگه له زمانی عه‌ره‌بییه‌وه په‌ڕیوه‌ته ناو زمانی کوردی، به‌ڵام چی له هه‌موو ئه‌و وشانه ده‌که‌یت که ده‌نگی (ع)یان تێدایه و ئه‌مڕۆکه له ناو زمانی کوردی‌دا خۆیان جێگیر کردووه؟ باشه ئه‌مه‌یان چۆن چاره‌سه‌ر کراوه؟
عه‌لعه‌لۆک، کراوه به ئه‌لئه‌لۆک
عه‌لی، کراوه به ئه‌لی
عوسمان، کراوه به ئوسمان
٥. له جیاتی پیتی (غ) هیچ پیتێک دانه‌نراوه و ئه‌وان پێیان وایه ئه‌م ده‌نگه نزیکی ده‌نگی (خ)یه، بۆیه پیتی (خ) جێی هه‌ردوو پیتانی گرتووه‌ته‌وه.
٦. دیفتۆنگی (وێ) که له کرمانجیی سه‌روودا ئه‌م ده‌نگه نییه، هیچ هێمایه‌کی تایبه‌تی بۆ دانه‌نراوه، واته هه‌ر وه‌ک چۆن له ئه‌لفبیی کوردی‌دا ئه‌و ده‌نگه به دوو پیت ده‌نووسرێت له لاتینیشدا هه‌ر به دوو پیت ده‌نووسریت.
به‌م شێوه‌یه ده‌بینین که گرفته‌کانی نووسین به ئه‌لفبێی کوردی زۆر که‌مترن له گرفته‌کانی نووسین به ئه‌لفبێی لاتینی، به لای که‌مه‌وه هێنده‌ی په‌یوه‌ندیی به کرمانجیی خوارووه‌وه هه‌بێت، ئه‌وجا من نازانم هۆی چییه که وا ده‌کات له هه‌ندێک که‌س بانگه‌شه‌ی ئه‌وه بکه‌ن که واز بێنین له‌و پیتانه‌ی هه‌زار ساڵێکه پێیان ده‌نووسین و ئه‌لفبێیه‌ک هه‌ڵبژێرین کێشه‌کانی له هی ئه‌لفبێی کوردی زیاترن؟
په‌راوێزه‌کان
* ده‌گێڕنه‌وه له ده‌ورانی عوسمانییه‌کاندا جارێکیان موفتیی ئه‌نكه‌ره سه‌ردانی موفتیی شام ده‌کات، وه‌رز زستان ده‌بێت و به دیار ئاگره‌وه داده‌نیشن، دوای ماوه‌یه‌ک بێده‌نگی موفتیی شام ده‌ڵێت:
ـ النار فاکهة الشتاء (ئاگر میوه‌ی زستانه)
موفتیی ئه‌نقه‌ره‌ش ده‌ڵێت:
ـ صدق الله العظيم.
موفتیی شام سه‌ری سوڕ ده‌مێنێت، به‌ڵام قسه ناکات. دوای ماوه‌یه‌ک موفتیی ئيستانبوڵیش سه‌ردانی موفتیی شام ده‌کات، ئه‌میش چیرۆکه‌که‌ی موفتیی ئه‌نكه‌ره‌ی بۆ ده‌گێڕێته‌وه. موفتیی ئيستانبوڵ ده‌ڵێت:
ـ لێی مه‌گره، ئه‌وه تا ئێستە قورئان و حه‌دیس له یه‌ک جیا ناکاته‌وه.
سەرچاوە: وشە نێت