ئەمە لە ڕاستیدا شوێنی پێکگەیشتنی پێوەندییە (سیاسی-سەربازی-ئەمنییەکان)ی حکوومەتی ڕەهای پەهلەوی و پێکهاتی موڵکداریی گشتی خاوەندارانە و پێوەندییەکانی بهرژهوهندی خاوەندارانە و چەوساندنەوە بوو، کە بەردەوامبوونی دەسەڵاتی زاڵی گهرەنتی دەکرد. سەرکوتکردنی شووناسی کوردی مەبەستی ستراتیژیکی سیاسەتی مودێڕنیزمی زۆرەملێ لە کوردستان بوو، کەواتە؛ پێوەندیکی ڕاستەوخۆ لە نێوان مودێڕنیتە، مودێڕنیزاسیۆن و دەسەڵاتی هێزی زاڵ بە سەر کوردستان دروست بوو. ئەم بارودۆخە لانیکەم لە ساڵی ١٩٣٥ بهملاوه لە ئارادایە. کەواتە سەردەمێک کە سەرکوتی سیستەماتیکی ئیتنیک و زمانی کوردی دروست بوو تا ئاکامەکانی سیاسەتەکانی مودێڕنیزمی دەسەڵاتخواز و دەسەڵاتی حکوومەتی ڕەها بە شێوەیەک گهرەنتی بکرێت. سەرکوتکردنی شووناسی کوردی گرێ و ههڵپێکرانی دیالکیتیکی پێوەندیی دهسهڵات و سەرکوت بوو، هەم بهگریمانەگیراوی سیاسەتی مودێڕنیزمی دەسەڵاتخواز لە کوردستاندا بوو و هەم بەرهەمی دههێنایهوه. بەم شێوەیه ئەم سەرکوتکردنە هەم بارودۆخی پۆڕان و لوان و هەم پاڵپشتیی سیاسەتی مودێڕنیزمی دەسەڵاتخوازانە بوو، کە حکوومەتی ڕەهای پەهلەوی بە شوێنیدا دەچوو. ئامێر و ڕێگەچارەکانی مسۆگەرکردنی دەسەڵاتی زاڵ لە کوردستان، بە تایبەت ئهو ڕەوت و کردەوانەی کە بۆ سەپاندنی شووناسی (ئێرانی-فارسی) زاڵ بە سەر کۆمەڵگای کورد بە کاردەهێنرا، ڕەوت و ئاکامی سیاسەتی مودێڕنیزاسیۆنی لە کوردستان دیاری دەکرد. ئەم تایبەتمەندییە تایبەتەی دەسەڵاتی زاڵ لە کوردستان، کە لە پراکتیکدا لە ناوچەکانی دیکەی ئێران جیای دهکردهوه، کاریگەرییەکی یەکلاکەرەوەی لە سەر شکڵگیری و گەشەسەندنی سیاسەتی گشتی جەماوەری و هەروەها سووژە و ناوەندی ئەم سیاسەتە دروست کرد.
لە ڕووی مێژووییەوە دەرکەوتنی بەرگری جەماوەری لە هەمبەر دەسەڵاتی زاڵ، زۆرتر لە گەڵ گوتار و کردەوەکانی مودێڕنیزاسیۆنی دەسەڵاتخوازی دەوڵەتی ڕەها بەرهەم دەهێنرا، هاوکات دروستبوونی جهماوهر وەکوو سووژەی سیاسەتی گشتی جەماوەری لە کوردستانیش بوو، ئەم بابەتە هەروەها لەبارەی توێژی نوێی ڕۆشنبیری کوردیش، بە پێچەوانەی توێژە خوێندەوارە نەریتییەکان لە ناو چینە مامناوەندییە شارییەکاندا دەرکەوت و دەسکەوتی فێرکارییە گشتییە سەرتاسەرییەکان و پرۆسە و کردەوە سەربازی و ئیدارییەکانی پهیوهندیدار لهگهڵ دەوڵەتی سەنتراڵیزەی مودێڕن و مودێڕنیزاسیۆنی دەسەڵاتخواز بوو، ڕاسته. لەم ڕووهوه، هەم جهماوهر و هەم توێژی ڕۆشنبیر بهرههمی خواستگهلێکی سیاسی- کەلتوورییه، گشتی دیاریکراون کە زۆرتر لە سەرکوتکردنی شووناسی کوردی و بە شێوەیەکی دیاریکراوتر لە سەرکوتی ئەتنیک و زمانی کوردی، ههڵدهقوڵا. داواکاری گشتی بۆ ناسین و دانپێدانانی ئەتنیکی کورد و کەڵکوەرگرتن لە زمانی کوردی بە پێی مافی نەتەوەیی و تاکهکهسی باس دهکراو و بەم شێوەیە ئەمانەیان وەکوو سووژەی ناڕەزایەتییە گشتی و سیاسییەکانی جەماوەر دروست دەکرد. ئەو ڕەوت و کردەوانەی کە ئەم گۆڕانکارییە بنەڕەتییانەی مەیسەر دەکرد، پێویستی بە ڕادەیەک لە گەشەسەندنی کۆمەڵگای مەدەنی و پانتای گشتی بوو کە لە نەبوونی ئەمەدا داواکاری و خواستی گشتی و بە تایبەت هەوڵی گشتگیری جەماوەری بۆ ناسینی مافە نەتەوەیی و گشتییەکان، خپ و خەوتوو، بەڵام زیندوو و گوێقوڵاغی دەربڕینی خۆیان لە سیاسەتی گشتی کۆمەڵگادا، دهمایهوه. ئەم خاڵە ئاماژە بە بوونی پێوەندییەکی هەرە پێویست لە نێوان شکڵگیری کۆمەڵگای مەدەنی و دەرکەوتنی سیاسەتی گشتی جەماوەریدا، واتە؛ پێشمەرجی پێویستی دەرکەوتنی خەڵک وەک سووژەی سیاسەتی مودێڕن، دەکات. ئەم پێوەندییە لە کوردستاندا ئاڵۆزبوو. لێرەدا ئۆبژەی سیاسەتی جەماوەری کە هاوکات ئۆبژەی بەرگریی جەماوەریش بوو، بە شێوازێکی کاریگەر لە ژێر ئەو شتەدا جێی دەگرت کە ئاگامبن وەکوو “کۆسپی دهسهڵات” ( ئاگامبن ١٩٩٨)[١٠] باسی دەکات. خواستی گشتی بۆ ناسین و دانپێدانانی ماف و شووناسی کوردی، نایاسایی ئهژمار دەکرا. بەم مانایە کە سیاسەتی گشتی لە دەرەوەی ههرێمی سیاسەتی یاسایی گەشەی دەسەند و تایبەتمەندییەکی ژێر زەمینی و نهێنی پەیدا دەکرد. ئەم بارودۆخە بۆ پێش دامەزران و بۆ دوای کەوتنی کۆماری کوردستان ڕاسته. گەشەسەندنی کۆمەڵگای مەدەنی و پانتای گشتی لە سەردەمی کۆماری کوردستان، بنیاتی سیاسەتی دیموکراتیکی جەماوەری بوو و ئەمه تایبەتمەندییەی شووناسی مێژوویی ئەم حکوومەتە وەکوو ناوەند و کانوونهکانی فەرمانرەوایی و خۆبەڕێوەبەری بوو.
سەرەڕای ئەمانەش ئەو هێز و پێوەندییانەی ڕیشەیان لە ناو گەشەی مێژوویی کۆمەڵگای کورد لە نێو چوارچێوە یاسایی، ئابووری و سیاسییەکانی دەسەڵاتداری “ئێران” لە سەرەتای سەدەی نۆزدەهەمدا بوو، بە شێوازێکی کاریگەر سیاسەتی جەماوەری کۆماری کوردستانیان بەرتەسک دەکردهوه. زاڵێتی دیسپۆتیزمی خێڵهکی لە ڕێکخراوە سەربازی و سیاسییەکانی کۆمەڵگای کورد و ساوایی سیاسی و نەبوونی ڕێک وپێکی کەلتووری له ناو چینە کۆمەڵایەتییە شارییەکان، هەردوو لەم ڕووهوه دیار و بەرچاو بوون. ئەوانە ئاکام و کاریگەری پێکهاتی دواکهوتوویی دوورودرێژی پێوەندی و هێزە ئابوورییەکان لە کۆمەڵگای کوردیدا بوون. بەڵام کاریگەرییە بەرتەسککەرەوەکانی دیسپۆتیزمی خێڵهکی زۆرجار لە ڕێگەی پێوەندییە فرەچەشن و جۆراوجۆرەکانی لە گەڵ هێزی دەسەڵاتدار لە ناوەند و هەروەها زۆر جار لە رێگەی ڕەوت و ئەو کردەوانەی کە دەسەڵاتی ئەوانی لە کوردستاندا جێگیر دەکرد، نهرم و هەموار دەبووهوه. کەواتە لەم ڕووهوه بەرتەسکییە پێکهاتییەکانی سیاسەتی دیمۆکراتیکی جەماوەری زۆرجار لە گەڵ پێوەندییەکانی دەسەڵاتی زاڵ گرێدرابوو. ئەوان دەست لە نێو دەستی یەک لە ڕێگەی ئەو ڕەوت و کردەوانەی کە لە سەر بنەمای بەرهەمهێنانی پێش سەرمایەداریدا بوو، یەکگرتوویی جهمسهر و بلۆکی دەسەڵاتیان لە نێو رێژیمی موڵکدارانهی گشتی خاوەندارانە لە ئاستی وڵاتدا گهرەنتی دەکرد. یەکگرتوویی پێکهاتی لە ناوخۆی کورد و لە دەرەوەی – دەسەڵات لە بلۆکی دەسەڵات و ڕۆڵی چالاکی ئەم پێکهاتە لە بارودۆخی سیاسی و سیستتماتیکی سیاسەتی جەماوەریدا، لە ئەو ڕووداوانەی کە بوو بە هۆی کەوتنی کۆمار، بە ڕاشکاوی دیار بوو. ئەم کۆمارە سەرەڕای تەواوی کەم وکورتییە (ئەقڵانی-تەکنیکی و سیاسی) بهڕێوهبهرایهتییهی لە نێو مکانیزمی دەسەڵاتداریدا ههیبوو، ڕێکخراوێکی جەماوەری بوو. کۆماری کوردستان لە پاڵپشتیی ڕاستەقینەی زۆربەی زۆری جهماوهر و خەڵک پێکهاتبوو؛ خەڵکێک کە بە هۆی ئەم حکوومەتە هاتوونە نێو پرۆسەی سیاسییهوه. لە دوای کەوتنی کۆمار و سڕینەوەی جێدەستی سیاسەتی جەماوەری لە کوردستان، جەماوەری کوردیش لە پانتای سیاسیدا پاشەکشەیان کرد. ئەوان گەڕانەوە بۆ سووچە هێمنەکانی ماڵەکانیان و خۆیان لە نێو چوارچێوە خێڵییەکانی کۆمەڵگای خۆیان، واتە تەنیا جێگەیەک وا دەیانتوانی دەنگی بۆڵە بۆڵی تووڕەیی و بێ هیوایی خۆیان ببیستن، زیندانی کرد. بەڵام نە پاشەکشە لە پانتای سیاسەت و نە بێدەنگییان، نەیتوانی داڵدهیان بدات لە تووڕەیی و غەزەبی دهسهڵات.
دەسەڵاتی زاڵ ئێستە ئیتر لە دهیهیهکی کورت بەڵام چارەنووسسازی دوای کەوتنی حکوومەتی “ڕەزا شا”، پوتانسییهل و توانستی ڕاپەڕینی لەناکاوی خەڵک لە گۆڕەپانی سیاسیدا نە تەنیا لە کوردستان، بهڵکوو لە تەواوی وڵاتی ئێران ئەزموون کردبوو. خەڵک شێوازێک لە “بوون” و هەبوونی نایهکانگیریان درووست کردبوو، لە ڕووی کۆمەڵایەتییهوه جیاکراوە و لە ڕووی کەلتوورییهوه لەت لەت، بەڵام خاوەنی شووناسی سیاسی هاوبەش و گشتی بوو کە بە پێی گوتار و کردەوە جەماوەری و گشتییهکان کە ڕەوتی دەسەڵاتی زاڵی لە پانتای گشتیدا دەبردە ژێر پرسیار و تووشی گیروگرفتی دهکرد، دهخرایه ڕوو. ئەم پانتا گشتییە ساوایە بێبەری بوو لە شێوازە بنەڕەتییەکانی پاڵپشتی یاسایی و شوێنگهی لەرزۆکی ناڕەزایەتی سیاسیی جەماوەری و بۆیه لە بەردەم ههڕهشه و ڕهشهبای تووندوتیژیی دەسەڵاتدا بوو. ئامادەیی مێژوویی جەماوەر، کە بە دژایەتی لە گەڵ دەسەڵاتی زاڵ خۆی دەردەبڕی، بەم مانایە بوو کە یەکێتی سیاسی و یاسایی دەسەڵاتی زاڵ بە سنووردانان، چاودێری و سەرکوتکردنی دژایەتییە جەماوەرییەکان، گرێدراوە. دەرکەوتنی خەڵک وەکوو سووژەیەکی سیاسی چالاک و هورووژمی بۆ نێو ژیانی سیاسی وەکوو هێزێکی وشیار، لە کۆمەڵگایەکدا کە دەسەڵات لە ئیرادەی دەسەڵاتدارهوه سەرچاوەی دەگرت، گۆڕانکارییەکی نوێ بوو. دەرکردنی جەماوەر لە پرۆسەی سیاسی، کە لە ڕێگەی سەرکووتی بێ پسانەوەی دەنگیان لە بازنەی دەسەڵاتدا بەردەوام دەبوو، مەرجی ژیانەکی و ناچاریی مۆدێڕنیزمی دەسەڵاتخوازی حکوومەتی پەهلەوی بوو. سەرهەڵدانی دووبارەی جەماوەر و خەبات بۆ دەرخستنی ئیرادەی گشتی، “نۆرم”ە جێکەوتووەکانی هەڵسوکەوتی سیاسی لە نێوان دەسەڵاتدار و دژایەتییەکانی جەماوەر لە ساڵەکانی دوای کەوتنی ڕەزا شا گۆڕی. واتە؛ بونیاتنانەوەی حکوومەتی ڕەهای پەهلەوی پێویستی بە شتێک زۆرتر لە پێکهێنانەوەی جهمسهر و بلۆکی دەسەڵات لە سەر بنەمای ڕژێمی گشتی خاوەندارانە بوو. گۆڕانێکی بنەڕەتی و گرینگ لە شێوازی دانانی دەسەڵاتداریی پێویست بوو تا بەردەوامی دەسەڵاتی زاڵ لە ڕووبهڕووبوونەوە و بەرانبەری لە گەڵ دژایەتی گشتی گهشهسهندوودا، کە یەکێتی یاسایی و ڕەوایی سیاسی دهسهڵاتی دەخستە ژێر پرسیار، گهرەنتی بکات.
بەردەوامی ههیمهنهی دەسەڵاتی زاڵ لە ڕێگەی گۆڕانی ئەقڵانییەتی دەسەڵات گەرەنتی دەکرا کە خۆی بە پێی مۆدێڕنیزاسیۆنی دەزگا دەوڵەتییەکان، بە تایبەت دەزگا ئەمنی و سەربازییەکان دهمانیفێست. ئەو ماتریسە ئەقڵانییەی کارکردی دەسەڵات لە نێو میکانیزمە دەوڵەتییەکاندا شکڵ دەدا، بە دەربڕینی فۆکۆ به “پرۆپلماتیکی ئەمنی دەوڵەت”دا ههڵپێکراوه (فۆکۆ ٢٠٠٣). لەمەودوا تێبینییە ئەمنییەکانی دەسەڵاتی زاڵ نە تەنها پێکهاتی چەمکی گوتاری فەرمی دەوڵەت، بەڵکوو ئامانجە ستراتژیکییەکانیشی لە گۆڕەپانە کەلتووری، سیاسی و ئابوورییەکاندا چ لە ناوخۆ چ لە دەرەوە، دەستنیشان دەکرد. ئەم گۆڕانە جەوهەرییە ژیانەکیییە لە هەڵسوکەوتی دەسەڵاتی زاڵدا، زیاتر لە هەر شتێک لە خووخدهی کۆنسێرڤاتیستانهی نوێکردنەوەی دەوڵەت لە دوای کۆدێتای ٢٨ی گەلاوێژ خۆی خستە پیشاندا. حکوومەتی ڕەهای (نۆژهنکراو)، چەمکێک کە دهلالهت لە سەر تایبەتمەندی ڕژێم لە دەیەی پاش کوودەتا دهکات، ئاکامی دژوازی ئەم ڕەوتەیە. کردەوەی ڕژێم کە تێبینییە ئەمنییە نوێکان بە سەریدا زاڵ بووبوو، زیاتر بە ئەمە گرێدرا بوو کە پێش به دووبارە گەڕانەوەی خەڵک بۆ نێو گۆڕەپانی سیاسی و نواندنەوەی گشتیی خواست و داواکارییە دیمۆکراتیکه جەماوەرییهکا، بگرێت. پرۆپلیماتیکی ئەمنی و ئەقڵانییەتی حوکومڕانی هاوڕێ لهگهڵی لە دەسەڵاتی ڕەهای دیسانەوە چنراو و نۆژهنکراودا تەمەنێکی درێژتری بوو و تایبەتمەندی ههیمهنهی سەرکوتکەرانەی دەسەڵاتی زاڵ لە ساڵە چارهنووسسازهکانی نێوان (شۆڕشی سپی) و (شۆڕشی ئیسلامی) ( ١٣٤١- ١٣٥٧)(1962-1978) دیاریکرد.
دوورخستنەوەی خەڵک لە گۆڕەپانی سیاسی نەتەوەیی و وێرانکاری و لەبەیندانی بارودۆخ و ئامێرە نواندنەوەکانی گشتی و جەماوەری، بیچمی دا بە ئامانجە ستراتیژیکییەکانی دەسەڵاتی زاڵ لە ساڵی ١٣٥٦- ١٣٥٧. بونیاتنانەوەی بلۆکی دەسەڵات و دووبارە چنینهوهی پێوەندی و هێزەکان لە ژێر سێبهری ههیمهنه و ههژموونیی دەسەڵاتی زاڵ کە بە شوێن زنجیرەیەک لە قەیرانی نەتەوەیی دروست بووبوو، لەگەڵ تایبەتمەندی بەرگری کۆنسێرڤاتیستانهی ئەم ستراتیژییە هان دهدراو و پێناسە دەکرا. بەرژەوەندی دەوڵەت(١٢) شوێنەی خۆی دابوو بە لۆژیکی دەسەڵات (١٣) : ئامنی و ئاسیش ڕووی لە دەسەڵاتی زاڵ بوو. (١٤)کوردستان داڵغەی بەرزی ئەم نەزمە بونیات نراوە، لە ژێر سێبهری دیکتاتۆریی پاشایهتیدا بوو.
دەیەکانی پێش لە ناوەڕاستی شۆڕشی ١٣٥٧ (1978) لەخۆگری تووندبوونەوەی سەرکوتە پاشایهتییهکان و ناوەندخوازی زۆرتر لە پێشی ئامراز و مێکانیزمەکانی بەرانبەری لەگەڵ سیاسەتی دیمۆکراتیکی جەماوەری بوو. ئەم سیاسته سەرکوتکەرانە، سووژەی خۆی لە ناو و دەرەوی ههرێمی یاسایی دەسەڵات و سیاسەت دهکرده ئامانج. گرتنەبەری بەردەوامی ئەم سیاسەتە، لە گەڵ کەڵکوەرگرتنی بێ سنوور لە تووندوتیژی، کۆمەڵگای مەدەنی بەرەو لاوازی برد و گۆڕەپانی کەلتووری و ئابووری و کۆمەڵایەتی سیاسهت زهدهکرد. ئەنجامە دژوازەکانی سەرکوتە پاشایهتییهکان لە کوردستان لە ناوچەکانی دیکەی ئێران سهرنجڕاکێشتر بوو، بۆ ئەوەی لێرەدا نە تەنها ئەم ڕەوتە بوو بە هۆی کوشت و بڕی ڕادیکاڵی گۆڕەپانی سیاسی، بەڵکوو هەروەها بوو بە هۆکاری پێش نەکەوتنی ئابووری ئیفلیجکەریش. ئەم دوودانە ( واتە سەرکوتی سیاسی زۆروزەبەند و پێش نەکەوتنی ئابووری ئیفلیجکەر) لە ناوەوەی سنوورەکانی ئیتنیکی کومەڵگای مەدەنی سەرکوتکراو کاریگەرییان لە سەر یەکتر دادەنا و ئەم بابەتە بوو بە هۆی گۆرانی سیاسەتی نەتەوەیی و زاڵێتی پێکدادانی شەڕی چەکداری لە بزووتنەوەی بەرگری کورد لە ئێراندا.
ساڵی ڕووداوهکان به ڕیز به پێی کۆچی و زاینین.
ئهم وتاره پێشهکیی کتێبی ((ساڵه لهبیرکراوهکانی ناسیۆنالیزمی کوردی)) نووسینی پرۆفیسۆر عهباس وهلییه.
سهرچاوه: نقد اقتصاد سیاسی 30/08/2019
نووسینی/ پرۆفیسۆر عهباس وهلی
وهرگێڕان/ له ئینگلیزییهوه موراد ڕووحی
وهرگێڕان/ له فارسییهوه؛ سپێده ساڵحی