ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه ده‌په‌رژێته سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کانی میدیا مۆدێڕنه‌کان و پرۆسێسی نه‌ته‌وه‌سازیی له نێو کوردانی دانیشتووی وڵاتی ئاڵمان.
“پووخته”
ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه ده‌په‌رژێته سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کانی میدیا مۆدێڕنه‌کان و پرۆسێسی نه‌ته‌وه‌سازیی له نێو کوردانی دانیشتووی وڵاتی ئاڵمان. وڵاتی ئاڵمان یه‌کێک له‌و وڵاتانه‌یه که حه‌شیمه‌تێکی چه‌ند سه‌د هه‌زار که‌سیی له کورده‌کان تێیدا ده‌ژین که زۆرتر وه‌کوو په‌نابه‌ر و په‌ڕیوه له‌و وڵاته‌دا نیشته‌جێ بوون. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی تێڕامان و گرنگییه هه‌وڵ و تێکۆشانی کوردانی دانیشتووی ئه‌م وڵاته‌یه بۆ وڵات و زێدی خۆیان، که هه‌ندێجار وه‌کوو ناسیۆنالیزم له تاراوگه ناوده‌برێت. ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه ده‌په‌رژێته سه‌ر ڕه‌وت و گه‌ڕیانی هه‌وڵه میدیاییه‌کانی ئه‌م گرووپه گه‌وره‌یه بۆ ڕۆنانی شووناسێکی نه‌ته‌وه‌یی گشتگیر و مه‌به‌ستێتی میکانیزم و شێوازی ئه‌م چالاکییانه بخاته به‌ر سه‌رنج و لێوردبوونه‌وه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له نێو میدیا جۆراوجۆره‌کاندا، میدیای ئه‌نته‌رنێتی کردۆته ئامانجی لێکۆڵینه‌وه‌که‌ی و ڕۆڵی ئه‌م میدیایه له گه‌شه‌سه‌ندنی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان کورده‌کان و هه‌روه‌ها ڕۆلی له دروستکردنی ئه‌م شووناسه هاوبه‌شه‌دا لێکده‌داته‌وه. بۆ گه‌یشتن به‌م مه‌به‌سته به میتۆدی “ئیتنیک¬نواندن یان ئیتنیک¬نووسیی” ئۆنلاین په‌رژاوه‌ته سه‌ر لێکدانه‌وه‌ی ماڵپه‌ڕه جۆراوجۆره دروستکراوه‌کان له لایه‌ن کورده‌کانه‌وه و، هه‌روه‌ها تایبه‌تمه‌ندییه بنه‌ماییه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕانه‌ی لێکداوه‌ته‌وه. ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ده‌ریده‌خات که کورده‌کان توانیویانه به باشی له‌م میدیا مۆدێڕنه له پێناوی ڕێکخستنی چالاکییه‌کانی خۆیان، به تایبه‌تی که‌مپینه‌کان که‌ڵک وه‌ربگرن و له ئه‌نجامدا له دروستکردنی کوردستانێکی فانتاستیک و خهیاڵکرددا سه‌رکه‌وتوو بن.
وشه سه‌ره‌کییه‌کان؛ نه‌ته‌وه‌سازیی، ئۆنلاین، کورده‌کان، دیاسپۆرا، کۆمه‌ڵگه‌ی خه‌یاڵکرد
“پێشه‌کی”
هه‌نووکه هه‌وڵدان بۆ نه‌ته‌وه‌سازیی به‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌نته‌رنێت ئاسانتر ده‌چێته پێشه‌وه. به گواستنه‌وه‌ی خێرا و شیکردنه‌وه‌ی بیرۆکه‌کان، هه‌واڵ و وێنه‌کان له ڕێگه‌ی ئه‌نته‌رنێته‌وه مه‌ودا دوورودرێژه جوگرافییه‌کان سڕاونه‌ته‌وه و ئه‌گه‌ر و شیمانه‌ی گواستنه‌وه‌ی زانیاری له ئێستادا به شێوه‌ی نه‌ناسراو و نادیار هه‌یه. خه‌ڵکی نه‌ته‌وه و ئیتنیکه جیاوازه‌کان خۆیان و ئه‌وانی دیکه له ڕیگه‌ی گرووپه جۆراوجۆره ئۆنلاینه‌کان و ئه‌نجوومه‌نه‌کان ده‌دۆزنه‌وه. گواستنه‌وه‌ی ڕه‌مزه‌کان، که‌سایه‌تی و ئه‌فسانه‌کان بۆ ناو ماڵپه‌ڕه‌کان، لیستی ئیمه‌یله‌کان، ژووره‌کانی وتووێژ و دیالۆگ، مێزگرده شیکارییه‌کان، ڤێبلاگ و ڕۆژنامه ئۆنلاین و ژووڕناڵهکان به‌شێوازێکی ئه‌ندازیارییانه، پاراستن و وه‌شاندن و بڵاوکردنه‌وه‌ی شوناسه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان له فه‌زا و که‌شی سایبێریی چه‌ند نه‌ته‌وه‌ییدا ساده‌تر، هه‌رزانتر و زۆر خێراتر له‌چاوه‌ی پێشوو ئه‌نجام ده‌درێت. ئه‌نته‌رنێت و هاتنه‌ئارای دیاسپۆرا1 پشتڕاستی ده‌کاته‌وه که نه‌ته‌وه‌سازیی دیجیتاڵی دیارده‌یه‌کی ڕاسته‌قینه‌یه؛ به‌تایبه‌ت له‌باره‌ی کۆمه‌ڵگا په‌رته‌وازه بێده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه‌کان(وه‌کوو تامیله‌کان له سیریلا‌نکا، تێبتییهکانی چین، کورده‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست). سه‌ره‌ڕای ئه‌مه ئه‌م گرووپانه له ئه‌نته‌رنێت بۆ ناساندن و پێناسه‌کردنی خۆیان به کۆمه‌ڵگا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان، وه‌کوو ئیتنیک و نه‌ته‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆ که‌ڵک وه‌رده‌گرن. به یارمه‌تیی لۆبییه دیجیتاڵییه‌کان (له ڕێگه‌ی داخوازیی ئۆنلاین، خۆپیشاندان، فێرکاریی و گواستنه‌وه‌ی زانیاری، که‌مپینه‌کان بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی) ئه‌وان به شوێن ڕێکخستن و به‌ده‌ستهێنانی پشتیوانی و پاڵپشتی بۆ ئامانجه‌کانیانن. ئه‌م گرووپانه له ئه‌نته‌رنێت بۆ کاریگه‌ریدانانی ڕاسته‌وخۆتر له سیاسه‌ت له پانتای نێوده‌وڵه‌تیدا که‌ڵک وه‌رده‌گرن.
ئه‌م وتارد ده‌په‌رژێته سه‌ر پرۆسێس و ڕه‌وتی نه‌ته‌وه‌سازیی کورده په‌نابه‌ره‌کانی ئاڵمان. په‌رته‌وازه‌یی و به‌ربڵاویی کورده‌کان له ئاڵمان وه‌کوو یه‌کێک له گه‌وره‌ترین گرووپه ئیتنیکییه بێده‌وڵه‌ته‌کانی جیهان، که نێزیکه‌ی 700 بۆ 800 هه‌زار که‌س ده‌بن. جێگه‌ی سه‌رنج و تێڕامانه. کورده په‌نابه‌ره‌کانی ئاڵمان له ڕووی سیاسییه‌وه تاڕاده‌یه‌کی زۆر باش ڕێکخراون. پرسیاری سه‌ره‌کیی ئه‌م وتاره ئه‌مه‌یه که: ئایا پرۆسێسی نه‌ته‌وه‌سازی له ڕێگه‌ی دیاسپۆرایه‌کی دیجیتاڵیی به بێ ده‌وڵه‌ت – نه‌ته‌وه‌ی خۆی له ناو کۆمه‌ڵگای دیاسپۆرا له ئاڵمان‌دا هه‌یه؟ ئه‌گه‌ر هه‌یه، چۆناوچۆن له فه‌زا و که‌شی سایبێری‌دا ڕێکخراون؟
“چوارچێوه‌ی تیۆریک”
ئه‌م وتاره ده‌په‌رژێته سه‌ر چوارچێوه‌ی تیۆریکی چه‌مکی نه‌ته‌وه وه‌کوو کۆمه‌ڵگایه‌کی خه‌یاڵکرد یان وه‌کوو نه‌ته‌وه‌یه‌کی خه‌یاڵکرد2 ی بێنێدیکت ئاندێرسۆن3. واته کۆڵه‌که و ڕۆنراوێک له دڵ و گیانی ئه‌ندامانی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه. ژماره‌یه‌ک له کۆمه‌ڵگا خه‌یاڵکرده‌کان هه‌ستی گرێدراوێتییان به زێدی ڕه‌مزی و سیمبۆلیی یان واقیعی هه‌یه.(ئاندێرسۆن، 1983). ئه‌م گرێدراوێتییه له‌ڕێگه‌ی زمان، ڕه‌مزه‌کان، ئه‌فسانه‌کان و مێژوو پاڵپشتی ده‌کرێت. ئاندێرسۆن ئه‌مانه به مه‌تریاڵ و توخمه خاو و خۆنهگرتووهکانی ناسیۆنالیزم ناوده‌بات. ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه له ڕیگه‌ی سنووره‌کان و هه‌موو به‌ره و جیله‌کان ده‌گوازرێنه‌وه. زۆرێک له ڕه‌مزه‌کان له ڕیگه‌ی میدیای چاپی له نێو زۆرێک له کۆمه‌ڵگه زمانی یان ئیتنیکییه‌کان بڵاوبووه‌ته‌وه که ڕۆڵێکی ناوه‌ندی و سه‌ره‌کی له گه‌شه‌پێدان و پاراستنی شووناسی گرووپه‌کاندا هه‌یه. هه‌ربۆیه نه‌ته‌وه‌سازیی حه‌تمه‌ن گرێدراوی نێزیکی و دووریی ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگایه‌ک پێکه‌وه نییه به‌ڵکوو گرێدراوی خه‌یاڵکردنه؛ له ڕاستیدا هه‌موو کۆمه‌ڵگا گه‌وره‌کان له گونده زۆر کۆنه‌کانه‌وه به‌م ڕێگه‌یه‌دا هاتوون و له‌و سه‌رچاوه‌وه هه‌ڵقوڵاون و خهیاڵکراون. پێوسیته کۆمه‌ڵگاکان نه‌ک له‌سه‌ر بنه‌مای پێوه‌ری دروستی-نادروستی به‌ڵکوو به‌پێی پێوه‌ر و شێوازێک که ئه‌وان خه‌یاڵ ده‌که‌ن، دیاری و جیاواز بکرێنه‌وه له یه‌کدی. به‌پێی تێڕوانینی “ئاندێرسۆن” نموونه‌ی به‌رهه‌ست بۆ ئه‌م پرۆسێسه خه‌یاڵییه، خوێندنه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌یه‌که. ئه‌مه له ته‌نیاییدا، له خه‌ڵوه‌تگه‌ی زه‌یندا ڕووده‌دات. هه‌ر خوێنه‌رێک وشیاره له سه‌ر ئه‌مه‌ی که ئه‌م ڕێوڕه‌سمه هاوکات له‌گه‌ڵ هه‌زاران( یان میلیۆنان) پرۆسێسی خه‌یاڵکردن ڕووده‌دات. ئه‌و له‌باره‌ی هه‌بوونییه‌وه دڵنیایه، به‌ڵام ئایدیا و بیرۆکه‌یه‌کی له‌باره‌ی شوناسه‌که‌یه‌وه نییه. خاڵی جێی سه‌رنج ئه‌مه‌یه که هه‌میشه ڕه‌وتی ڕێوڕه‌سمه‌که (به‌یانییان له کاتێکی دیاریکراو و ئێواران دووباره له کاتێکی دیاریکراودا) له ڕیز و ڕێکییه‌کی کاتوساتییانه ده‌رده‌که‌وێت. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه “ئاندێرسۆن” ده‌ڵێت؛ هه‌روه‌ها که خوێنه‌ری ڕۆژنامه‌که چۆنێتی دووپاتبوونه‌وه‌ی ورد و ده‌قیقی ڕووداوه‌کانی ناو وتاره‌که‌ی له میترۆ، یان له ئارایشتگه ده‌بینێت و له دراوسێتیدا خه‌سار ده‌بێت، ئه‌و به شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام دڵنیا ده‌بێته‌وه که جیهانی خه‌یاڵین به شێوه‌ی ئاشکرا له ناو ژیانی ڕۆژانه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێت.(…). له ڕیگه‌ی خه‌یاڵکردنه‌وه( ههڵقوڵانهکان) هێور و جێگیر به‌ره‌و ئه‌م ڕاستییه‌ی دڵنیابوونه سه‌رنجڕاکێشه‌که ده‌ڕوات تاکوو له کۆمه‌ڵگایه‌کی نه‌ناسراودا زاوزێ ده‌کات، که تایبه‌تمه‌ندییه‌کی بێ ئه‌ملاولای نه‌ته‌وه‌ی مۆدێڕنه.
ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی کۆمه‌ڵگای خه‌یاڵکرد به شێوه‌گه‌لێکی هاوسان له ئه‌نته‌رنێتدا به‌کار ده‌برێن. له جیهانی دیجیتاڵی و جیهانگیریی سه‌ده‌ی 21، ئه‌نته‌رنێت ده‌رفه‌تگه‌لێکی هاوشێوه‌ی میدیا چاپییه‌کان له سه‌ده‌ی 18 و 19 و تا ڕاده‌یه‌ک له سه‌ده‌ی 21 ده‌خاته به‌رده‌ستی خه‌ڵک. به دیاریکراوی خێرایی بڵاوکردنه‌وه، بژارده‌کان له ڕووی شێوازه‌وه و کێشه‌کانی کۆنترۆڵکردن له لایه‌ن ڕێکخراوه ده‌وڵه‌تییه‌کان، زیاتر له هه‌موو شتێک بۆ کۆمه‌ڵگا دیاسپۆرا په‌رته‌وازه‌کان له هه‌موو دونیادا، بووه‌ته هۆی خێراتربوونی ئه‌م پرۆسێسه. هه‌ربۆیه ده‌کرێت ئه‌نته‌رنێت وه‌کوو ناوکۆ و نێونجیی نه‌ته‌وه‌سازیی کارامه ببینین. خودی “ئاندێرسۆن” پوتانشییهل و وزه‌ی هێزه‌کیی ئه‌نته‌رنێتی بۆ نه‌ته‌وه‌سازیی دۆزییه‌وه و فامی کرد. به سه‌رنجدان به په‌نابه‌ران، “ئاندێرسۆن” ئاماژه‌ی کردووه که په‌یوه‌ندی نێوان جه‌ماوه‌ر و به تایبه‌تی په‌یوه‌ندیی له‌ڕێگه‌ی ده‌رفه‌ته پێشنیارکراو و به‌رده‌سته‌کانی ئه‌نته‌رنێت که ده‌رفه‌ت ده‌خاته به‌رده‌م گرووپه په‌نابه‌ره‌کان بۆ په‌یوه‌ندیی ڕۆژ له دوای ڕۆژ زیاتر له‌گه‌ڵ ناوچه و نیشتیمانی خۆیان، بواری پاراستنی “ناسیۆنالیزم” له ڕێگه‌ی دووره‌وه له نێو کۆمه‌ڵه‌ی په‌نابه‌راندا دراوه. ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی چالاکی کۆمه‌ڵه‌ی په‌نابه‌ران ده‌یانه‌وێت له سیاسه‌تی وڵاته‌که‌یان له ناوچه‌که‌دا به‌شدار بن. ئه‌م وتاره‌ی به‌رده‌ست، چه‌مکی “ئاندێرسۆن” له‌باره‌ی نه‌ته‌وه‌ی خه‌یاڵکرد په‌یوه‌ست به که‌ڵکوه‌رگرتن له ئه‌نته‌رنێت له لایه‌ن دیاسپۆرای کوردی له ئاڵمان‌دا به‌کار ده‌بات. ئامانجی ئێمه دیاریکردنی ئه‌مه‌یه که ئایا ئه‌نته‌رنێت به ئامانجی نه‌ته‌وه‌سازی له کۆمه‌ڵگای دیاسپۆرای دیجیتاڵ که‌ڵکی لێ وه‌رگیراوه و ئایا ئه‌نته‌رنێت خێرایی داوه‌ته چه‌مکی نه‌ته‌وه‌سازیی ئاندێرسۆن؟
“دۆخی هه‌نووکه‌یی لێکۆڵینه‌وه؛ ڕوانگه‌یه‌کی گشتی”
چالاکیی و کارامه‌یی ئۆنلاین له دیارده‌ی نه‌ته‌وه‌سازیی له ئه‌ده‌بی زاره‌کیی ئینگلیزدا به‌نیسبه‌ت ئاڵمانه‌وه زیاتر گه‌شه‌ی کردووه. پرۆسێسی نه‌ته‌وه‌سازیی له‌ڕیگه‌ی ئه‌نته‌رنێته‌وه له لایه‌ن زۆرێک له خوێندنه‌وه‌کانه‌وه پشتڕاست کراوه‌ته‌وه. کاریگه‌رییه که‌لتووری و سیاسی-کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی نه‌ته‌وه‌سازیی، به شێوه‌ی ڕوون و ڕاشکاو له جیهانی ئۆفلاین، بۆ جێبه‌جێکردن و پراکتیزه‌کردن له کۆمه‌ڵگای دیاسپۆرای دیجیتاڵ، به باشی پیشان دراوه. بیرۆکه‌ی ئاندێرسۆن له‌مه‌ڕ نه‌ته‌وه‌ی خه‌یاڵکرد به شیوه‌یه‌کی به‌ربڵاو به‌کاربراوه. دیامانداکی له‌باره‌ی باشی و ئه‌رێنییه‌کانی ئه‌نته‌رنێت بۆ هه‌ندێک له گرووپه‌کان قسه ده‌کات که ژماره‌یان زۆره.(وه‌کوو کۆمه‌ڵه‌ی دیاسپۆرای بێده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه). سه‌ره‌ڕای ئه‌مه ڕوون و ئاشکرایه که بۆ نه‌ته‌وه بێده‌وڵه‌ته‌کان، سیاسه‌تی شووناس له فه‌زای سایبێری‌دا نێونجییهکی ئایدیال و خهونئامێزانهیه بۆ پڕوپاگه‌نده و بانگه‌شه و ته‌نانه‌ت بۆ ڕێکخستن و هاندان و ڕاسان. بێکه‌ر باوه‌ڕی وایه که “ناسیۆنالیزم” له ئه‌نته‌رنێتدا له‌حاڵی گه‌شه دایه. “ئه‌ریکسۆن” پێی وایه یه‌کێک له سه‌رنجڕاکێشترین دۆزینه‌وه‌کان له لێکۆڵینه‌وه‌کانی دواییدا له‌باره‌ی که‌ڵکوه‌رگرتن له ئه‌نته‌رنێت ئه‌مه‌یه که له‌م ته‌کنه‌لۆژییه زیاتر بۆ بووژانه‌وه و ڕاسانی شووناسی نه‌ته‌وه‌یی که‌ڵک وه‌رگیراوه نه‌ک کز و لاوازکردنی. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش ئه‌نته‌رنێت ته‌کنه‌لۆژییه‌کی سه‌ره‌کییه بۆ پاراستنی په‌یوه‌ندیی نه‌ته‌وه‌کان له‌گه‌ڵ یه‌کدی. ئه‌و له درێژه‌دا ده‌ڵێت که ده‌سه‌ڵات و هێزی ئه‌فسانه‌کان، ڕه‌مز و سیمبوله‌کان و مێژووی نه‌ته‌وه‌یی له به‌شێکی زۆر له کۆمه‌ڵگا دیاسپۆراکاندا شووناسی نه‌ته‌وه‌یی وه‌کوو ڕێکخراوی سیاسیی و پرۆسێسێک له نه‌ته‌وه‌سازیی له ئاستێکی هاوشێوه‌دا له دونیای ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نته‌رنێتدا به‌رهه‌م ده‌هێننه‌وه.
له ئاڵمان تاکوو ئێستا هیچ کارێكی لێکۆڵینه‌وه‌یی که به شێوه‌ی تایبه‌ت بپه‌رژێته سه‌ر نه‌ته‌وه‌سازیی له ئه‌نته‌رنێتدا نییه. ئه‌و کاته‌ی که هه‌ندێک له لێکۆڵه‌ران بابه‌تی دیاسپۆرای دیجیتاڵییان هه‌ست پێ‌کرد و که‌مێک باسیان له ئه‌گه‌ری باشه و لایه‌نه ئه‌رێنییه‌کانی ئه‌نته‌رنێت کرد، ئه‌وان له چوارچێوه‌ی که‌لتووری کۆمه‌ڵایه‌تی و یان نهتهوهنواندن که‌ڵکیان وه‌رگرت که نه‌ده‌که‌وتنه ناو بازنه‌ی زانستی سیاسییه‌وه. ئه‌مانه به ده‌گمه‌ن له ئه‌نجامه سیاسییه به‌رهه‌سته‌کانی گه‌شه‌ی نه‌ته‌وه‌سازیی دیجیتاڵی بۆ کۆمه‌ڵگای دیاسپۆرای به‌رمه‌به‌ست، زێد و وڵات و هه‌وره‌ها وڵاتی نیشتهجێبووگ، لێکۆڵینه‌وه‌یان ده‌کرد. وتارگه‌لێکی زانستیی جۆراوجۆر له‌باره‌ی کورد، دیاسپۆرای کورد و میدیا هه‌یه. هه‌ر بۆیه ئه‌م وتارانه ده‌په‌رژێنه سه‌ر چالاکییه سیاسییه‌کانی کورده‌کان له تورکیا( سی، ئیف، مه‌ک داوڵ، 1996؛ وایت، 2000؛ ئوزجان، 2006) و هه‌روه‌ها که‌ڵکوه‌رگرتن له میدیای کۆن و نه‌رێتی (که‌ناڵی ئاسمانی و ڕۆژنامه) له لایه‌ن دیاسپۆرای کورده‌وه(سی ئیف حه‌سه‌نپوو. 1997؛ ئا‌رگۆن، 2003)ئه‌وان به ته‌واوه‌تی له‌باره‌ی ڕۆڵی تایبه‌تی ئه‌نته‌رنێت بۆ دیاسپۆرای کورد له ئاڵمان قسه ناکه‌ن، با بزانین ئه‌نته‌رنێتی کوردی له ئاڵمان‌دا له‌چی ده‌چیت.
شووناسسازیی کورد له ئه‌نته‌رنێت له ئاڵمان؛ خوێندنه‌وه‌ی بابه‌تییانه”
گرووپی به‌رخوێندنه‌وه؛ کوردانی دانیشتووی ئاڵمان
کورده‌کان دیاسپۆرایه‌کی مه‌زن به خه‌مڵاندنی حه‌شیمه‌تێکی نێزیکه‌ی 2.1 تا 5.1 میلیۆن له ئه‌ورووپا پێک دێنن. زۆربه‌ی زۆریان(700 تا 800 هه‌زاریان) له ئاڵمان ده‌ژین.4 وڵاتی سه‌ره‌کی و ڕه‌سه‌نیان له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته نوێکانی پاش جه‌نگی یه‌که‌می جیهانی دابه‌شکرا. ئه‌م دۆخه به‌هۆی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ته‌کانی تورکیا، ئێران، سووریا و ئێراق وه‌کوو ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه هاته ئاراوه. ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆی کوردی دانه‌مه‌زرابوو. له درێژه‌ی سه‌ده‌ی 21دا هه‌ڵاواردنی نه‌ژادی بووه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی کۆمه‌ڵێک شۆڕشی چه‌کداری له لایه‌ن کورده‌کانه‌وه له هه‌ندێک له‌م وڵاتانه‌دا. سه‌رکوتکردنی ئه‌م سه‌رهه‌ڵدان و ڕاپه‌ڕینانه له هه‌ر چوار دهوڵهتهکدا، هاوڕێ و هاوکات بوو له‌گه‌ڵ(زۆربه‌یان) دوورخستنه‌وه‌ی هه‌موو خێڵه کورده‌کان یان قه‌ده‌غه‌کردنی زمان و که‌لتووری کورد له ده‌وڵه‌ته ناوبراوه‌کاندا و ئه‌مه بوو به هۆی سیاسه‌تی یه‌کده‌ستکردنی فه‌رمی له هه‌رکام له نموونه ههلهێنجراوهکانی خواره‌وه. به درێژایی سه‌ده‌ی بیسته‌م میلیۆنان کورد له ئێراق، ئێران، تورکیا و سووریه وڵاتی خۆیان به‌جێ هێشت و به‌ره‌و ڕۆژئاوا په‌ڕینه‌وه.
دیاسپۆرای کورد له ئاڵمان و ئه‌ورووپا ڕۆڵێکی سیاسی و که‌لتووری گرینگ بۆ هه‌موو کورده‌کانی دونیا ده‌گێڕێت. به شێوه‌ی مێژوویی دیاسپۆرای کورد هاوکاریی و یارمه‌تییه‌کی بنه‌مایی به وشیارکردنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد گه‌یاندووه، هه‌م له دیاسپۆرا و هه‌م له وڵاتی خۆیان بۆ نموونه زمانی کوردی، ئه‌ده‌ب و مۆسیقا بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر (له تورکیا) قه‌ده‌غه و بڤه بووه. له وه‌ڵامی ژماره‌یه‌ک له دیاسپۆراکانی کورددا، تێچوویه‌کی دیاریکراویان بۆ پاراستن و گه‌شه‌ی که‌لتووری کوردی ته‌رخانکرد. به‌پێچه‌وانه‌ی قه‌ده‌غه‌کردن و به‌دواداچوونی یاسایی ده‌وڵه‌ت، وێستگه‌کانی ته‌له‌ڤیزیۆنی کوردی له ئه‌ورووپا دامه‌زرا که بۆ هاونیشتمانانیان به‌رنامه‌یان په‌خش ده‌کرد. ڕۆژنامه و بڵاڤۆکان له‌چاپ دران و له نیشتمانیان به شێوه‌ی نهێنی و ژێرهواژێر بڵاو کرایه‌وه. هاوکات له ساڵی 1980 ژماره‌یه‌ک ڕێکخراوی که‌لتووری و زانستی بۆ گه‌شه‌پێدان و لێکۆڵینه‌وه له‌باره‌ی زمان و که‌لتوور و ئه‌ده‌بی کوردی له ئاڵمان و هه‌موو ئه‌ورووپا دامه‌زرا.5
په‌راوێز و سه‌رچاوه:
1-Online Nation Building, German policy Studies volume Four, Number4,pp.125-153,2008
1-ده‌سته‌واژه‌ی دیاسپۆرا بۆ ئاماژه به په‌رته‌وازه‌یی گرووپه ئایینی یان ئیتنیکییه‌کان له وڵات و زێدی خۆیان به‌کار ده‌برێت جا چ به شێوه‌ی تۆپزانه بێت یان خۆویستانه. ئه‌م وشه‌یه زۆربه‌ی کات بۆ ئاماژه به خه‌ڵک وه‌کوو کۆمه‌ڵگا یان گرووپه گشتییه‌کانه.
2-imagined nation
3-Benedict Anderson
4-ئه‌م ئاماره خه‌مڵاندنێکی ڕێژه‌ییه.
5-ئه‌نیستیتۆی کورد له به‌رلین، پاریس و برۆکسێل ته‌نها چه‌ند دانه‌یه‌ک له‌وانه‌ن.
6-سه‌رچاوه، وه‌رزنامه‌ی فه‌رهه‌نگی/ ئه‌ده‌بی/ کۆمه‌ڵایه‌تی( به میتۆدی شیکاری-لوکۆڵینهوهیی)، خولی نوێ(30-31)/ ساڵی حه‌ڤده‌هه‌م/ژماره‌ی 84/83/پاییز و زستانی 92ی هه‌تاوی
مێندێرس کاندان، پووه هانگه‌ر
وه‌رگێڕان بۆ فارسی: ئه‌نوه‌ر نوهویدییان
وه‌رگێڕان بۆ کوردی عادڵ قادری