بازاڕ؛ ئه‌و ناوه‌نده‌یه هه‌موو زانیارییه‌كانی تێدا ئاڵوگۆڕ ده‌كرێت، له ڕێگه‌ی نرخ و خواسته‌وه به‌رهه‌مهێنه‌ران و به‌كاربه‌ران به شێوه‌یه‌كی ناراسته‌خۆ له‌گه‌ڵ یه‌ك په‌یوه‌ندی ده‌كه‌ن، به‌و پێیه‌ش پرۆسه‌ی گه‌شه‌ی ئابووری به‌ره و پێش ده‌ڕوات و سامانی وڵات زیاد ده‌كات، له ئه‌نجامیشدا ئاستی گوزه‌رانی خه‌ڵك باشترده‌بێت.
ئابووری؛ یه‌كێكه له كۆڵه‌كه گرنگه‌كانی پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵ و وڵات. تێگه‌یشتنیش له ئابووری و ئابووریناسی رێگه خۆشده‌كات له‌به‌رده‌م تاكه‌كانی كۆمه‌ڵدا، تاوه‌كو بتوانن تێگه‌یشتنی باشتریان هه‌بێت بۆ ئه‌و شتانه‌ی له چوارده‌وریان گوزه‌ر ده‌كات و په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ و رۆژانه‌ی هه‌یه به ژیان و داهاتوویانه‌وه. “ئابووری” بریتییە لە بەرھەمھێنان، بەشینەوە یا گۆڕێنەوە و، بەکاربردنی شمەک و ڕاژە لە ناوچەیەکی جوگرافیدا. لەم پێناسەیەدا، شمەک و ڕاژە ڕادەدارن، ئەو کارانەی لەسەریان ئەکرێ (بەرھەمھێنان، بەشینەوە، گۆڕێنەوە و، بەکاربردن) لە لایەن بریکارانی جیاجیاوە ئەکرێ. بریکار ئەتوانێ تاکەکەس بێ، ڕێکخراوە بێ، کاسبییەکی تایبەت بێ، یا تەنانەت حکوومەت بێ.
“ئابووری و بازاڕ”
ئابووری بازاڕ زۆر به شێوه‌یه‌كی ساده له‌سه‌ر بنه‌مای هانده‌ر كارده‌كات. هانده‌ر ئه‌و هێزه‌یه كه به‌رهه‌مهێن وا لێده‌كات ئه‌و شتانه به‌رهه‌مبهێنێت كڕیار له بازاڕدا ده‌یانخوازێت، كڕیاریش حه‌ز و ئاره‌زووه‌كانی خۆی له ڕێگه‌ی كڕینی به‌رهه‌مه‌كانه‌وه ده‌گه‌یه‌نێته به‌رهه‌مهێن. ئه‌گه‌ر كڕیار ئاماده‌بوو ١٠ دۆلار بدات به جووتێك پێڵاوی دیاریكراو، ئه‌وكات به‌رهه‌مهێنی ئه‌و پێڵاوه هانده‌ری ئه‌وه‌ی ده‌بێت، پێڵاوی زیاتر به‌رهه‌م بهێنێت و واز له به‌رهه‌مهێنانی بۆ نموونه نه‌عل بهێنێت، به‌و پێیه‌ش پێڵاوی باشتر به‌رهه‌م ده‌هێنێت.
“ئابووری و بازاڕ له هه‌رێمی كوردستان”
فه‌لسه‌فه‌ی ئابووری هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك له ده‌ركه‌وته‌ی (واقیع)ی ئه‌و كۆمهڵگایهوه كه تێیدا گوزه‌رده‌كات ده‌خه‌مڵێت، چونكه ئه‌و كاته ده‌بێته وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی خواست و داواكارییه‌كانی كۆمه‌ڵگا، به پێی ئه‌و قۆناغه‌ی پێیدا تێپه‌ر ده‌بێت. ئه‌گه‌ر ده‌قێك یا فه‌لسه‌فه‌یه‌كی ئابووری – كۆمه‌ڵایه‌تیش لادانی تێیدا ئه‌نجامدرا، ئه‌وا كاره‌سات بۆ ئه‌و كۆمەڵگایه به‌رهه‌مدێنێ. ئابووری بازاڕ ئه‌و سیستمه ئابورییه یه له هه‌ناوی كۆمه‌ڵگای رۆژئاوادا سه‌ری ده‌رهێنا، تا گه‌یشته قۆناغی شۆرشی زانیاری ئه‌مرۆ، ئه‌وه ره‌وتێك بوو ئه‌وان له‌سه‌ر ده‌ستی بیرمه‌ندانیان توانیان ئه‌و شۆرشه سیسته‌می و كۆمه‌ڵایه‌تییه به‌رپابكه‌ن. بازاڕی ئازاد ئه‌م سیسته‌مه به پێ رای ئابووریناس “ئاده‌م سمس” كه ده‌ڵی( لێ گه‌ڕێ با كاربكه‌ن) و له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ساسه كه‌رتی تایبه‌ت سه‌ربه‌خۆ كاره‌كانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، له پێناو قازانج بۆ خۆیان و حكومه‌تیش ته‌نها هه‌لیان بۆ ده‌ره‌خسێنێت، هه‌ندێك جار ئه‌م بازاڕه به بازاڕی فه‌وزه‌وی (ئهنارشیزم)ده‌ناسرێت كه باس له ئابووری بازاڕ ده‌كرێت؛ ئه‌وا بریتیه له كۆمه‌ڵیك له كۆبوونه‌وه‌كان و هاوكارییه‌كان له رێگه‌ی چه‌ن وه‌كاله‌تێكی سه‌ربه‌خۆ بۆ فرۆشتنی كاڵاكان به سیسته‌می نرخی ئازاد.
ئه‌م بازاڕه‌ش پێویستی به كێبركێ نییه و ئاسایشه ئه‌گه‌ر بكرێت لهدابهزاندانی نرخ، گه‌رچی له‌م وڵاته‌دا پێشبڕكێیه‌كان ته‌نها بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخه، كه ئه‌مه‌یان نا ئاساییه. ئه‌گه‌ر ئاوڕێك به وڵاتی ئێراقدا بده‌ینه‌وه، ئه‌وا ئه‌م بازاڕه لێره‌دا له‌گه‌ڵ هه‌موو بناغه و ڕێساكانی بازاڕی ئازاد ناگونجێت و هۆكاره‌كه‌شی بۆ سیاسه‌ت، هه‌روه‌ها بهڕێوهبردنهكانی دارایی ئه‌گه‌رێته‌وه كه وردبین نین و هه‌ڵه‌ی زۆریان هه‌یه بۆیه نه‌توانراوه چاودیرێ و رێكخستنی ئه‌م بازاڕانه بكرێت، جا له‌م ڕووه‌وه تووشی گرفتیكی گه‌وره بوون، بانكیش ڕۆڵی خۆی هه‌یه له‌م كاره و به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه بانكی ده‌وڵه‌ت %90 داگیركردووه، به‌مه‌ش بانكه ئه‌هلییه‌كان كه‌مترین ڕیژه‌یان هه‌یه و له ژێر ڕكێفی بانكی حكومه‌تن و ناتوانن پابه‌ند بن به به‌ڵینه‌كانیان، به‌مه‌ش ده‌سه‌ڵات بۆ حكومه‌ت ده‌گه‌رێته‌وه ئه‌مانه هه‌موو به‌ربه‌ستن له رێگه‌ی سه‌رنه‌كه‌وتنی بازاڕی ئازادا، كیشه‌كان زیاتر بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه حكومه‌تی ئێراق له به‌ڕێوه‌بردنی بانكه‌كانی حكومه‌ت شكستیان هێناوه، له لایه‌كی تره‌وه؛ ئه‌م حكومه‌ته له ساڵی 2010 دا پرۆژه‌یه‌كی به هاوكاری زانایانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ چاكسازی ئابووری و گه‌شه‌پێدانی كردووه به جۆرێك ئه‌م وڵاته بچێته قاڵبی وڵاتیكی به‌رهه‌مهێن و به‌ره‌و ئابووری بازاڕی تایبه‌ت بڕوات، ئه‌مه‌ش بازاڕی ئازاد له خۆده‌گرێت، كه‌واته لێكدانه‌وه و شیكردنه‌وه‌ی ئه‌م كارانه له ئێراقدا بونه‌ته به‌ربه‌ستێك بازاڕ هیچ مانایه‌ك له خۆ ناگرێت، چونكه ئازاد نییه، به‌هۆی كێشه‌ی بانك و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی حكومه‌تی ئێراق له لایه‌كی تریش بازاڕ نا ئازادیش نییه، چونكه هیچ یاسایه‌كی بازاڕی ئاسایی له خۆ ناگرێت و نرخه‌كان ئازادن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ تاكه‌كان به‌مه‌ش ده‌چێته قاڵبی بازارێك كه به‌داخه‌وه له په‌رتوكی ئابووریدا پێناسه‌ی نییه؛ ته‌نها ئه‌توانین بڵێین بازارێكی به‌ربه‌ره‌ڵا و بێ یاساییه. ئه‌گه‌ر بچێنه سه‌ر كوردستان ئه‌وا ده‌چێته سیسته‌می سه‌رمایه‌داری، بازاڕ ئازاده و حكومه‌ت به‌شداری له بازاڕ ناكات.
هه‌رچه‌نده له جیهاندا هه‌وڵ ده‌درێت چیتر بازاڕی ئازاد كارێ پێ نه‌كرێت، به تایبه‌ت به پێ ڕای زۆربه‌ی ئابووریناسه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه، كه له جیهاندا كێشه‌یه‌ك هه‌یه له‌م بواره‌دا ئه‌ویش كاتێك كه‌رته تایبه‌تییه‌كان تووشی هه‌ره‌س دێن ئا له‌م ساته‌دا داواكاری به‌رزده‌كه‌نه‌وه بۆ حكومه‌ت و كه یارمه‌تیدان بدات بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كانیان، هه‌روه‌كوو دوو جار له ئه‌مه‌ریكادا ڕوویدا، جاری یه‌كه‌م له ساڵی 1929 دا كاتێك تووشی قه‌یرانی ئابووری هاتووه دووه‌مینیشیان له‌م ساڵانه‌ی ڕابردوودا حكومه‌ت ناچار بوو ده‌ست بخاته بازاڕه‌كان. له بازاڕی ئازادا زۆر گرنگه رێز له‌و ئازادییه بگیرێت، ئه‌توانین بڵێین ده‌بێت ئه‌م بازاڕه به شێوازێكی ئه‌خلاقی بێت و به نموونه له‌كاتی به‌رهه‌مهێنانی هه‌ر شتێك ده‌ره‌نجام نه‌بێته هۆی كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌ندروستی ژینگه و ژیانی خه‌ڵك بۆ ئیستا و داهاتوو.
هه‌روه‌ها له رووی به‌كارهێنانیش كۆمه‌ڵگایه‌كی شارستانی بێن و سنوورێك له ڕووی به‌كارهێنان دابنێن، هیچ كات نه‌بێنه هۆكارێك بۆ هه‌ژاربوونی خه‌ڵكانی ده‌ورووپشتمان، له‌م بازاڕانه‌دا كۆمپانیاكان به پله‌ی یه‌كه‌م به‌رپرسن له نرخه‌كان و سه‌رفكردنی كاڵاكان به تایبه‌ت له و وڵاتانه‌دا ئاستی ئابووریان باش نییه، به نموونه كاڵای “چین”ی كاریگه‌ری هه‌بووه له‌سه‌ر نرخی كاڵای خۆماڵی، به‌رهه‌مهینانی خۆماڵی كه‌متر ده‌فرۆشرێت و نرخه‌كه‌شی كه‌م ده‌بێته‌وه. واته ئه‌و كۆمپانیایانه ده‌بێت جێگایه‌ك بۆ پێشبركێ بازاڕ بهێڵنه‌وه و به‌رهه‌مهینانی خۆماڵیش له بیر نه‌كه‌ن، نه‌بنه فاكته‌رێك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی ئاسایی به‌رهه‌می ناوخۆ و زه‌ره‌ر له خه‌ڵكی خۆمان نه‌درێت. ڕاسته ئه‌م بازاڕه دووره له ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ت، به‌ڵام له‌كاتی كێشه‌كان وه‌ك گرفتی نێوان كۆمپانیا و بازرگانه‌كان و یان له‌كاتی زۆڵم كردنی خه‌ڵكانێك له لایه‌ن كۆمپانیاكانی بازاڕ له‌وكاته‌دا پێداویستی بازاڕ ده‌بێت بۆ دادگایه‌ك و دادوه‌ری و یه‌كسانی بسه‌پێنیت به‌سه‌ریاندا، به‌مه‌ش حكومه‌ت ڕۆڵی ده‌بێت نه‌ك له ناو دادگاكان به‌ڵكو له ئه‌من و ئاسایش و پاریزگاریكردنی غه‌در لێ كراوان و به‌ش خووراوهكان، له كۆتایشدا باشتر وایه سوود له ئه‌زمونی ئابووری وڵاتان ببینرێت و بازاڕی كوردستان بكه‌ینه ژێر ڕكێفی بازاری ئازاد، به‌ڵام ڕه‌چاوی یاساكانی ئه‌و بازاڕه بكرێت و رێگه بدرێت حكومه‌ت كۆنترۆلی ئه‌و بازاڕه بكات به یاسای ئابووری بۆ دووركه‌وتنه‌وه له ئه‌گه‌ری هه‌ره‌سی ئابووری.
دەرئەنجام
كاتێك هه‌رێمی كوردستان؛ له سیستمێكی ئابووری سه‌نتراڵی سه‌رده‌می رژێمی به‌عسییه‌وه به‌ره و ئابوورییه‌كی كراوه هه‌نگاوی نا، تێیدا خه‌ڵكی كوردستان ئامانجێكی زۆری پێیه‌وه گرێدا، ئه‌و ئامانجانه له قۆناغه‌كانی خه‌باتی سیاسی پێش ڕاپه‌ریندا چاوی لێپۆشرابوو، چونكه ده‌سته‌به‌ركردنی ئامانجه سیاسییه‌كان له‌و كاتدا گرنگی زیاتری بۆ خه‌ڵكی كوردستان هه‌بوو، پاش ڕاپه‌رینیش هه‌ر له‌گه‌ڵ ده‌سپێكی حوكمڕانی كوردیدا ئیداره‌ی ئابووری ئه‌و هه‌رێمه به‌رگێگی حیزبییانه‌ی پێیه‌وه پۆشترا و سه‌ربار و بنباریش شه‌ری ناوخۆ هه‌ڵگیرسێنرا، زیاتر جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌و به‌رگه حیزبییه كرده‌وه بۆ ئابوورییه ماندووه‌كه‌ی ئه‌و هه‌رێمه، كه ئه‌میش بۆ پاره‌داركردنی (تمویل) تێچونی شه‌ڕی یه‌ك به‌دوا یه‌كه‌كانی سێ ساڵه‌ی جه‌نگی ناوخۆ بوو. تاكو ئێستاشی له گه‌ڵدا بێت ئابووری هه‌رێم له رێگای ئه‌و به‌رگه حیزبییه‌ی پێیه‌وه پۆشتراوه گیرۆده‌ی چه‌ندین گرفتی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی بۆته‌وه كه ئه‌سته‌مه چاره‌سه‌ری به‌و ئاسانییه هه‌بێت.
له دوای كۆتایی هاتنی جه‌نگی ناوخۆ و یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو ئیداره‌ی هه‌رێمیش، ده‌سكرا به بانگه‌شه‌كردن بۆ پراكتیزه‌كردنی سیستمی ئابووری بازاڕ- Market Economy، تێیدا یاسای وه‌به‌رهێنان دارێژرا و به‌گه‌ڕ خرا، بۆنده‌كان له بواره جیاجیاكانی كه‌رته ئابوورییه‌كان ده‌ستی پێكرد، به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تییه‌كان له‌م نێوه‌دا خه‌ریكی خۆ رێكخستنه‌وه بوون، خۆ رێكخستنه‌وه‌یه‌ك به بێ ره‌تبوون به تونێلی حیزبه‌كان مه‌حاڵ بوو، ئێستاشی له گه‌ڵدا بێت سه‌ربگرێت. ئازادی له كاركردندا به‌ره‌و ئاسۆی مۆنۆپۆلی حیزب هه‌نگاوی نا. هه‌ر له‌و ڕهههندهوهش سنووری سیستمی ئابووری بازاڕ ئه‌وه‌نده بچوككرایهوه تا ئه‌و ئاسته‌ی ته‌نها نوخبه‌ی حیزبی سوودمه‌ندی هه‌ره گه‌وره بوو تێیدا. به كارهێنانی ده‌سه‌ڵاتی حیزبی، بۆ به ده‌ستهێنانی به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تییه‌كان سیستمی ئابووری بازاڕی خسته ژێر پرسیاره‌وه. به شێوه‌یه‌ك ئه‌و ده‌قانه‌ی له سیستمی ئابووری بازاڕدا هه‌ن ( لێیگه‌ری با كار بكات و لێیگه‌رێ با كێبركێ بكات )بووه ده‌قێكی مردوو له گه‌ڵیشیدا دیالێكتیكی گه‌شه‌ی زانستییانه‌ی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی پاشه‌كشێی كرد، هه‌موو ئه‌مانه‌ش له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرت كه ڕوئیای-Vision سیاسه‌تمه‌دارانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌و سیستمه ئه‌وه‌نده كورت بینه، كه‌ڵكی بۆ وهچهرخاندن و راپێچكردنی قۆناغه ئابورییه‌كه‌ی ئه‌و هه‌رێمه پێوهنههێشت. خاوه‌ن ئابوورییهكین هیچ پێوه‌ر و داتا و توێژینه‌وه‌ی زانستیمان نییه، ژینگه‌ی ئابووری ئێمه ملكه‌چی مه‌قاییس نییه له نموونه‌ی رێژه‌ی گه‌شه، قه‌باره‌ی ده‌رفه‌تی كار، رێژه‌ی بێكاری، كورتهێنانی سه‌رجه‌م به‌رهه‌می نه‌ته‌وه‌یی و بودجه، كاركردن به‌و پێوه‌رانه ته‌نانه‌ت بۆ سیستمه تێكه‌ڵاو و كۆمۆنیستهكانیش پێویسته، نه‌بوونیشی له سیستمی ئابووری بازاڕدا به مانای نه‌بوونی خودی سیستمه‌كه‌وه دێت، چونكه پێوه‌ر و داتا له سیستمی ئابووری بازاڕدا نیشاندهرێكه قه‌باره‌ی قازانج و زه‌ره‌ر بۆ هه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌ك و وڵات و هه‌رێمێك، ڕوونده‌كاته‌وه.
هه‌روه‌ها نه‌بوونی دیراساتی كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌كو زێده‌بوونی رێژه‌ی كچانی قه‌یره و كوڕانی ره‌به‌ن، هه‌ڵكشانی مردنی رێژه‌ی ئه‌و ژنانه‌ی له‌سه‌ر منداڵبون ده‌مرن، زێده بوونی رێژه‌ی خلیسكان بۆ نێو بازنه‌ی هه‌ژاری. نه‌بوونی ئه‌و توێژینه‌وه و ڕووپێوانه، نه‌ته‌وه‌یه‌ك ڕووبه‌ڕووی كاره‌سات ده‌كاته‌وه وه‌كو ئه‌مرۆ له ده‌ركه‌وته‌ی ئه‌و هه‌رێمه‌دا ده‌یبینین، ده‌سه‌ڵاتدارانی سیاسی ئه‌و هه‌رێمه نه‌یانتوانی ئه‌و ستایله بده‌ن به فه‌لسه‌فه‌ی ئابووری بازاڕ كه بتوانرێت سود له تواناكانی تاكی هاوڵاتی كورد وه‌ربگیرێت.
بڕیاڕدان بۆ ئه‌و جۆره سیستمه ئاماده باشییه‌كی پێشوتری باشی ده‌وێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت ئه‌و فه‌لسه‌فه‌یه له گه‌ڵ خواست و داواكارییه‌كانی خه‌ڵك گونجاو بێت. به‌و مانایه‌ی گونجانێك پێویسته ئه‌نجامبدرێت له نێوان سه‌رخانی سیستمی ئابووری بازاڕ له گه‌ڵ ژێرخانه‌كه‌ی. واته؛ بیر و هزری خه‌ڵك بۆ چۆنییه‌تی هه‌ڵس و كه‌وت كردنیان له‌و جۆره سیستمه‌دا له وه‌به‌رهێنان، له بزاوتی سه‌رمایه‌یان، له بازرگانیدا، له به‌گه‌ڕخستنی هێزی كاردا كه به داینامۆی ئه‌و سیستمه ده‌زانرێت وا بگونجێنرێ شیاوی ئه‌و دو كۆڵه‌كه بنچینه‌ییه‌ی ئه‌و سیستمه بێت. چونكه گه‌ر به‌و میكانیزمه كار نه‌كرێت، سیستمی ئابووری بازاڕ ته‌نها ده‌بێته ده‌قێكی مردوو.