رۆژهەڵاتناسە بەریتانیەکان پێش سەرهەڵدانی جەنگی جیهانی یەکەم بەدەیان ساڵ توێژینەوەو لێکۆڵینەوەیان کردووە لەسەر کورد وخاکی کوردستان. وەکو ئەوەی دەڵێن کوردیان باش ناسیووە.
سهرهتای دروستبوونی پردی پهیوهندی ئینگلیزهكان بهكوردهوه لهسۆنگهی گهشتیاره ئینگلیزهكانهوه سهریههڵداوه، كه بهردهوام وەکو رۆژهەڵاتناس سهردانی ناوچهكهیان كردووه بهتایبهتی لهسهدهی نۆزدهیهمدا.
دهسپێكی ئهم گهشتانه پاش دروستكردنی خانهی نیشتهجێبوونی كۆمپانیای”هندی رۆژههڵات” لهبهغدا لهساڵی1806 بەشێوەیەکی بەرچاو ئاشكرابووه، لهوكاتهوه سهردانی ئینگلیزهكان بۆ كوردستان و سلێمانی زیادی كردووهو وەکو رۆژهەڵاتناس دهركهوتوون.
وەکو ئەوەی “مسترریچ” بهرپرسی كۆمپانیاكهبووه گهشتی چهندجارهو دورودرێژی به كوردستاندا كردووه، پهیوهندی لهگهڵ كوردهكاندا دامهزراندوه، چهند جارێك سهردانی سلێمانی كردووهو ماوهتهوه و یاداشتهكانی بهشێكی گرنگی مێژووی ئهو سهردهمەی کوردستانە.
لهسهرەتای سهدهی نۆزدهیهمدا ئینگلیزهكان ههندێك كونسوڵگهریان لهشارهكانی كوردستان كردۆتهوه وهكو له “ورمێو وان”. بەداخەوە ئهو پهیوهندیە نەرێنیەی ئینگلیزهكان هەیانبووە لەگەڵ دهسهڵاتدارانی ناوچهكه كاریگهریو لێكدانهوهی سلبیو دژواری كردۆته سهر بڕیاردانیان لهسهر پاشه رۆژی كورد. کاتێک راستەوخۆ بەریتانیکان دەسەڵاتیان بەسەر کوردستان وناوچەکەدا گرتووە لەدوای جەنگی جیهانی یەکەم. لە سۆنگەی ئهوهی له كتێبی “خالفین: الصراع، ص27-29. “نوسهر ئاماژهی بۆ كردووه.
جگه لهوهی چهندین رۆژهەڵاتناسی وهكو سایکس، سی.جی.ئهدمۆنز، ئی.بی. سۆن، بیل،برسی كوكس، ئەرنولد تی ویلسن، نوئیل… لهسهرەتای سهدهی رابوردوو لهم ناوچهیه كاریان كردووه.
ئەوەی جێگەی ئاماژەیە رۆژهەڵاتناسە بەریتانیەکان پێش سەرهەڵدانی جەنگی جیهانی یەکەم بەدەیان ساڵ توێژینەوەو لێکۆڵینەوەیان کردووە لەسەر کورد وخاکی کوردستان. وەکو ئەوەی دەڵێن کوردیان باش ناسیووە.
بۆ نمونە کەسایەتێکی وەکو(سایکس) بەداڕێژەری پەیماننامەی سایکس بیکو لەنێوان بەریتانیاو فەرەنسا دائەنرێت، بەشدارو بڕیاردەری رێکەوتننامەیەک بووە لەسەر ناوچەکەو کوردستانی بەشکرد، کورتەیەکی لەسەر ئەدوێم چونکە راپۆرتەکانی رۆلی کاریگەری بۆ چارەنوسی گەلی کورد هەبووە. لەگەڵ ئەوەی هەموو ئەو ئینگلیزانە بۆ بەرژەوەندی و سیاسەتی بەریتانیا کاریان کردووە، نەک رەچاوکردنی مافی گەلی کوردستان.
رۆژهەڵاتناسەکان تەنها کوردیان بەکارهێناوەو وتوێژیان لەگەڵ کردون بۆ کات بەسەربردن و وەرگرتنی زانیاری پێویست. بەداخەوە لەناو میللەتدا هەندێک لەخوێندەواران وسەرۆک هۆزو عەشایری کورد خۆیان بەدۆستی بەریتانیا زانیووە…کە لەراستیدا ئەو کەسانە هیچ پێگەیەکی باش یان نەبووە لای ئینگلیزەکان.
لەکاتیی جەنگی جیهانی یەکەم لەپایزی ساڵی ١٩١٥ بەریتانیەکان زانیان روخاندنی دەوڵەتی عوسمانی مسۆگەرە، وڵاتانی هاوپەیمانان بەتایبەتی هەردوو وڵاتی فەرەنساو بەریتانیا بەنهێنی کەوتنە دانوستان لەسەرداهاتوی ئەم ناوچەیەی لەژێردەستی دەولەتی عوسمانی دابوو.
بەتایبەتی خاکی کوردستان ئەو ناوچەیەی گرتەوە کەلەسەری رێکەوتبوون لەداهاتوودا چۆن دابەشی بکەن لەنێوان ولاتانی تازە وبەرژەوەندی خۆیاندا. مارک سایکسی بەریتانی و جۆرج بیکوی فەرەنسی هەڵستان بەداڕشتنی پلانی ئەو دابەشکردنە، ئەم دوو کەسە سەردانی روسیایان کردوو لەمانگی نیسان و ئایار لە(بتروگراد) مانەوە، تا وەکو ئەیلولی ساڵی ١٩١٦ لەوماوەیەدا لەگەڵ روسیا رێکەوتن بەشێوەی نهێنی لەسەرداهاتووە ناوچەکە.
مارک سایکس لەساڵی١٨٧٩ لە لندن لەدایکبووە، خوێندنی لەبروکسل وکامبرج وموناکۆ تەواو کردووە، خزمەتی سەربازی لەناو سوپای بەریتانیا تەواو کردووە، لە سالانی١٩٠٠ بۆ١٩٠٢وڵاتانی میزۆپۆتامیاو شام گەڕاوە، لەپاڵێوزخانەی بەریتانیا لەئەستەمبوڵ کاری کردووە، ئەندامی حیزبی پارێزگاران بووە.
سایکس لەکاتی جەنگی جیهانی یەکەم یارمەتی دەری راوێژکاری سەربازی وەزارەتی جەنگی بەریتانی بووە بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەساڵی١٩١٩ لە پاریس کۆچی دوایی کردووە.
لەئەنجامی ئەو رێکەوتنە وڵاتانی تازەی وەکو سوریاو ئێراق وئوردن دروستکراوە. واتە بڕیاری داڕشتنی سنوری دەوڵەتی تازەیان داوەو پشتگیری دامەزراندنی دەوڵەتی تورکیای کەمالیەن کردووە لە شوێنی سوڵتانی عوسمانی.
سایکس توانیویەتی هەموو کوردستانی ناو دەوڵەتی سەفەویی وعوسمانی بگەڕێت ویاداشتی زۆر شتی کردووە،گەشتەکەی بەسواری ئەسپ کردووە ماوەی ٧٩٠٠ میلی بڕیوە، لەو گەشتەیدا راپۆڕتێکی تێروتەسەلی پڕ زانیاری لەسەر کوردو کوردستان نوسیووە،لەبواری کۆمەڵایەتی، مێژوویی، ئابوری، ئامار،زمانی ئاخاوتن، سنوری جوگرافی شوێنی نیشتەجێبوونی نەتەوەکانی تر وهۆزە کوردیەکان و هێزوتوانای مرۆی وسەرچاوەی بژێوی خەڵکەکەو ئابوری ناوچەکە، دەستنیشانکردنی لایەنی کلتورو رەفتاری خێڵ و تاکەکەس… شوێنی نیشتەجێبونی هەموو خێل و هۆزەکوردیەکان لە ناوچەکانی کوردستان. نەخشەی کوردستانی گەورەی کێشاوە کەچۆن دابەش بووە بەسەر دەوڵەتی سەفەوی وعوسمانیداو هەروەها لەناو خێڵ وهۆزەکان خۆشیان کەزەوی وزاریان چەندەو هاوسنوریان چۆنە لەناوخۆدا.
لەساڵی١٩٠٢بۆ ١٩٠٩ راپۆرتەکەی نوسیووە ،پاش دەیان ساڵ کراوەتە کتێب.کتێبێکی نایابە بۆ کۆکردنەوەی زانیاری سەد ساڵ لەمەوبەر لەسەر کوردو کوردستان تیادایە بە زمانی ئینگلیزی وپاشان بەزمانی عەرەبی چاپکراوە ودانەی لە کتێبخانەی نیشتمانی بەغداد هەیە …
دەتوانم بڵێم ئینگلیزەکان لەکاتی هاتنیان بۆ کوردستان لەکاتی جەنگی جیهانی یەکەمدا بە تەواوەتی بڕیاری سیاسی وئیداریان نەداوە لەسەر کوردستان، کەبەشێک لەبەڵگەکانی خۆیان ئاماژەیە بۆ ئەوە، بەڵکو لەسەربنەمای چەسپاندنی بەرژەوەندی خۆیان لەناوچەکە بەشێوەیەکی گشتی بڕیاریان لەسەر دۆزی کورد وشێخ مەحموود داوە.
ئەوەی ئینگلیز کردویەتی ئەوە بووە گەلی کوردی لەبرسێتی ونەخۆشی وهەژاری ئەو سەردەمە رزگارکردووە، روداو ولێکەوتەکانی جەنگی جیهانی یەکەم و دەوڵەتی عوسمانی ماڵوێرانی بۆ کوردستان جێهێشتبوو.
بەریتانیەکان کەرتی کشتوکاڵ وبازرگانی ورێگەوبانیان بوژاندۆتەوە لەناوچەکە، ئەوەش لەبەرژەوەندی ئابوری خۆیان بووە، چونکە گومرگ وباجی زۆریان دەست کەوتووە، هەروەها خەڵکی لەبرسێتی ونەخۆشی وهەژاری رزگارکردووە، بەوهۆکارە بەشێک لە خەڵکی کردۆتە خۆی و بەکارهێناون بۆ مەبەستی سیاسی وسەربازی…
هەروەها بایەخ وبرەوی داوە بەکایەی نوسین وچاپەمەنی لەسەرتاسەری میزۆپۆتامیاو سلێمانی، وەکو سەرقاڵکردن و کۆکردنەوەی خوێندەوارانی ئەو سەردەمە لەخۆیان و بەکارهێنانیان لەکایەی پڕوپاگەندەو راگەیاندن ورونکردنەوەی سیاسەتی بەریتانیاو چەسپاندنی چەند بنەمایەکی سادەو سەرەتایی لەمافی خویندن و وتوێژکردن بە زمانی دایک…
ئەفەسەرە سیاسیەکان لەهەرناوچەیەکی میزۆپۆتامیا بوون زمانی ئەو ناوچەیەیان زانیووە وتوانیویانە وتووێژوو ئاخاوتنی پێ بکەن،وەکو ئەوەی لەهاتنە ناو بەسرە بەعەرەبی وتوێژیان کردوەو کاری بلاوکردنەوەی رۆژنامەیان کردووە، کاتێک گەشتونەتە سلیمانی بەهەمان شێوە بەکوردی وفارسی وتووێژیان کردووە لەگەڵ خەڵکداوکاری بلاوکردنەوە یان کردووە.ئەوەش کاریگەری دەرونی هەبووە لەسەر خەڵکی کوردستان وعەرەبستان.
ئەو هەڵوێستەی بەریتانیەکان پێچەوانەی دەسەڵاتدارو والی وخەلیفەو ئەفسەرە تورکەکان بووە کە دەبوایە خەڵکی بە زمانی تورکی وتووێژو ئاخاوتنی لەگەڵدا بکردنایە.