لەم وتارەدا؛ عەلی وهردی، لایەنە شاراوەكەی ناكۆكی نێوان چینی مەلا و ئەفەندی لە سەدەی هەژدەهەم و ڕۆژانی دواتر لە كۆمەڵگای ئێراقی پیشاندەدات، ڕوونیدەكاتەوە؛ چینی ئەفەندی “ڕێزدار” تایبەتمەندبوون بە جوانپۆشی و جوانكرداری، هەروەها ئەو چینە ڕۆڵێكی گرنگیان لە ڕۆشنبیری و شۆڕشگێڕی خەڵك بینیوە، جەخت لە سەر ئەو ڕۆڵە دەكاتەوە، ئەفەندێكان لە سەر چینەكانی دیكە بە تایبەت چینی مەلا هەیانبووە، كاتێك لە ڕۆژگاری ڕابردوودا مەلاكان كۆمەڵگایان هەڵسوڕاندووە و پێشەوای كۆمەڵگا بوون. سەرەتا دكتۆ “عەلی وەردی” لە ڕوانگەی ماركسی و ڕۆژئاواوە باس لە پێناسەی چین دەكات، پاشان دێتە سەر جەنگی جیهانی یەكەم، كە بە خاڵی وەرچەرخانی گەورەی دەبینێت لە كۆمەڵگای ئێراقدا، بە تایبەت چینی ڕێزدار چۆن لە ڕێگای جلووبەرگ، پیشەو زمانی تایبەتەوە بەسەر كۆمەڵگای ئێراقیدا كراونەتەوە، بۆ هاوڵاتییەكی سادە، پارێزگاریكردن لە جوانپۆشی گرانترین چشتبووە، ئەو چۆن دەتوانێت هەڵسووكەوت لە تەك دوولنگە و خەتە ڕاستەكەیدا بكات كە تایبەتمەندی ئەفەندی بووە لە ئێراقی ئەو كاتەدا.
پۆشاكی “ئەفەندی” ئینگلیزی بووە، بەڵام ئەوانەی گەرەكیان بووە لە ئەفەنی نزیكبكەونەوە تەربووشیان لە سەرناوە و عەبایان لە بەركردووە، واتە نیوە ئەفەندی بوون. لە گفتوگۆدا زمانی تایبەتیان هەبووە، بە بەكارهێنانی دەستەواژەی توركی دەستپێكردووە و بە وشەی ئینگلیزی كۆتایی هاتووە، بە نموونە “چوینە سەلاملك، سەركەوتین، پایەیەك لە پایەكانی نەردەوانەكە ڕوخابوو، چوینە ئۆدەكەوە و … هتد”، ئەم وتانە بەر لە جەنگی جیهانی یەكەم دەماو دهمیان پێدەكرا، بەڵام دوای كۆتایی شەڕ خەڵك گۆێبیستی وشەی (ئۆكەی و گوودبای) دەبوون. پاشان “وەردی” لە وتارەكەیدا دەگەڕێتەوەو وێنای چینی ئەفەندی (ڕێزدار)لە پێش جەنگدا دەكات كە لە زمان، پۆشاك و پیشەدا قەتیسمابوو، ئەو ڕۆژگارە چینی ڕێزدار زۆر بەیان كارمەند، پارێزەر و خاوەن موڵك بوون، هەروەها ڕۆڵەكانیان لە بەڕێوەبردنی كاری میریدا بەشداربوون ئەگەر چی خۆیان هەندێ پلە و پایەیی شكۆداریان هەبوو.
“بناغە دانەری ئەفەندی”
كێ دامەزرێنەری ئەفەندی بوو؟ لە وتارەكەیدا، وەردی بەم شێوەیە وەڵامدەداتەوە؛ سوڵتان مهحمودی دووەم، بەڵام بارودۆخ بواری نەدا ئەوی مەبەستێتی تەواویبكات، (سوڵتان محمود)ساڵی 1808 حوكمی توركیای كردووە، بە فەرمانێكی شاهانە لە ساڵی 1828 فەرمانیدا بە گۆڕێنی عەمامە بە تەڕبووش كە لە وڵاتی مەغریبەوە هێنرابوو، پێیان دەگوت؛ فێس، لە “فاس” ەوە وەرگیرابوو، دواتر شارەزایانیان لە وڵاتەوە هێناو و كارگەیەكی دروستكردنی تەربووشیان لە ئەستنبوڵ كردەوە. بەمەبەستی دڵنیاكردنەوەی ڕۆڵی چینی ئەفەندی لە نوێگەری كۆمەڵگای عوسمانیدا، سوڵتان محمود یەكەم كەسبوو قوتابخانەی سەردەمیانەی لە توركیادا كردەوە.
“ناكۆكی نێوان نوێخوارەكان و كۆنەپارێزەكان”
ئەو ئامارەی بەر لە جەنگی جیهانی یەكەم لە ئێراقدا كراوە و پشت بە خەمڵاندن دەبەستێت دەریدەخات كە 99.5 % كۆمەڵگای ئێراقی نەخوێندەوارو باقێكەشی خوێندەوار بووە، باسەوادەكانیش بە سەر دوو دەستەدا مەلا و ئەفەندێكان دابەشبوون، گرووپی یەكەم؛ كۆنەپارێزبوون پارێزگاریان لە نەریتی كۆن دەكرد، دەستەی دووەمیان بانگەشەی نوێخوازی و لێكگەیشتنی دەكرد، ناكۆكی نێوان كۆنە پارێزو نوێخوازەكاندا تووندتر بوو، كارەكە گۆڕانكاری بەسەردا هات كاتێك هەندێك لە مەلاكان بوون بە ئەفەنی. نموونەی ئەو كەسانە “ئەمجەد زەهاوی” بوو كە بە مەلای پێگەیشت و عەمامەی لە سەر دەنا، وانەی ئاینی و زمانی عەرەبی دەگوتەوە، پاشان بوو بە ( ئەفەندی لۆگییە)بە زمانی توركی واتە كەسێك ئۆگری ئەفەنی بووبێت. ساڵی1876گۆڤاری (موقتەتەف) بڵاو بووەوە، یەكەم گۆڤار بوو بانگەشەی بۆ شارستانییەتی نوێدەكرد، زانست و زانیاری نوێی بە خەڵكی دەگەیاند، هەڵاوهەنگامەیەكی لە ئێراقدا نایەوە كار گەیشتە ڕادەیەك مەلاكان داوایان لە حكوومەت كرد بڵاوكردنەوەی گۆڤارەكە ڕابگرێت، بەڵام ئەوانەی پشتگیریان لە بڵاوكردنەوەی گۆڤارەكە دەكرد ڕێزدارەكان بوون، دواتر گوتیان؛ ئێمە گۆڤارەكە بڵاودەكەینەوە ئێوەش دەتوانن بە نووسین بەرپەرچی بدەنەوە. گۆڤارەكە ڕاستی و حاشا هەڵنەگری تیۆری “داروین”ی بڵاودەكردەوە، ئەمجەد زەهاویش باوەڕی بە تیۆرەكە هێنابوو، مەلاكانیش بەر پەرچیان دەدایەوە. ناكۆكی نێوان ڕۆشنفكران و كۆنە پارێزان تووندتربوو، ئەو ناكۆكییە گەیشتە لووتكە كاتێك “نامیق پاشا”ی بچووك هاوشێوەی پێشینەكەی “مەدحەت پاشا” لە ساڵی 1900ویستی یەكەم قوتابخانەی كچان لە ئێراقدا بكاتەوە. “شێخ ئالوسی” لەم بوارەدا هاتە دەنگ و وتارێكی نووسی؛ تا ئێستا لە كتێبخانەی ئەوقاف وتارەكە هەڵگیراوە، بەشێك لەو نووسینە لێرەدا یادداشتدەكەم:- هەرچی خوێندن و نووسینی ئافرەتانە بە خودا پەنا دەگرم و خۆمی لێ دەپارێزم، ئەوان لە كاتێكدا ناچار دەكرێن بە ناپاكی، ئەوا ئەم دەستكەوتە گەورەترین هۆكاری خراپەو گەندەڵییە.كاتێكیش باس لە هەڵبژاردنی جێگایەك كراوە بۆ قوتابخانەكە مەرجیان داناوە نابێت هیچ دار و خانوویەك لەو خانییە بڵندتر بێت، ژوورەكان پەنجەرەیان تیادا نەبێت، زەهاویش لەو كۆڕەدا بووە هەڵدەدات و دەڵێت؛ منارەی بازاڕی چنین باشترین شوێنە.
“فەتوایەك بۆ لە سێدارەدانی ڕەسافی”
ناكۆكی نێوان ئەفەندێكان و مەلاكان تا ساڵی 1908ڕۆژ بە ڕۆژ تووندتر دەبوو، لەو كاتەدا دەستووری عوسمانی ڕاگەیەندرا، سپێدەیەك لە بەغداد خەڵك لە خەو ڕابوون نواڕیان دروشمی برایەتی، دادپەروەری، یەكسانی و ئازادی بە دیواری ماڵەكانەوە لیكێنراوە، ڕێزدارەكان لە ناوەڕۆكی پەیامەكە دەگەیشتن، بەڵام هاووڵاتییان تەواو بێ ئاگابوون لەو دروشمانە، تەنانەت ئەو ڕۆژگارە لاسارێك هەڵیكوتابووە سەر ماڵێك خاوەن ماڵەی كوشتبوو، كاتێك بڕیاری خنكاندیان بەسەردابوو، بە شۆخییەوە گوتبووی؛ هەر دەڵێن ئازادی كوا ئازادی؟ لە 13/11/1908 “مەعروف ڕەسافی” یەكێكی دیكە بوو لە مەلاكان و بوو بە ڕێزدار، لەو ڕۆژەدا بە هاوكاری عەبدول لەتیف پنیان لە مزگەوتی سەرای وتارخوێنەكەیان لە سەر مینبەر داگرتوو داوایان لە خەڵك كرد پشتگیری لە دەستوور بكەن، كۆمەڵێكی ئاینی بانگەشەیەكیان بڵاوكردەوە كە ڕەسافی سووكایەتی بە ئاین كردووە، بە پێشەوایەتی مەلاكان خۆپیشاندانێكی گەورە ڕێكخرا، دووكان و باری قافڵەیەكی وڵاخ تاڵان كران، وتار خوێنێك داوایكرد ڕەسافی لە دار بدرێ.
“قوتابخانە ئاكار تێكدەدات”
ئەوەی باسكرا نموونەیەكی ناكۆكی نێوان مەلا و ئەفەنێكان بوو، بەڵام خەڵكە سادەكە هیچ لەم ناكۆكییە حاڵی نەدەبوون، كاتێك جەنگی جیهانی یەكەم هەڵگیرسا، شەڕێك بوو ورد و درشتی بەسەر یەكدا هاڕی، زۆرێك لەو دەستەواژانەی لە ئێراقدا وە لەرزین خست، یەكێك لەو چەمكانە كردنەوەی قوتابخانە بوو بە شێوەیەكی بەرفراوان. پێشتر مەكتەب تەنها بۆ ئەفەندی و نەوەكانیان قۆرخكرابوو، دواتر دەنگۆیەك لە بەغداد بڵاو بووەو كە قوتابخانە ئاكار دەشێوێنێت. “وەردی” نموونەیەك لەو قسانەی ئەو ڕۆژگارە دەگێڕێتەوە كە زۆر بڵاو بووە دەگوترا؛ كاربكە، كتێبەكانت فڕێبدە، مەكتەب بێ سوودە. باوكم خستمیە مەكتەب و دواتر بۆ ماوەی پێنج ساڵ لە خوێندن دوور كەوتمەوە، پاشان لە ساڵانی بیست و سیەكانی سەدەی بیستەمدا كردنەوەی قوتابخانە بەردەوامبوو. لە حەفتاكاندا ئامارێك بڵاوكرایەوە ژمارەی قووتابی و خوێندكارانی لە وڵاتدا بە ملێونێك لە قەڵەمدابوو، بێگومان لە داهاتوودا ژمارە زیاتر دەبێت، لە كاتێكدا لە بیستەكاندا ژمارەی قوتابی هەشت هەزار خوێندكاربوو. ئەگەر كردنەوەی قوتابخانە بەشێوە بەر فراوانە و كۆبوونەوەی قوتابیان بەو ژمارە زۆرە لە جێگای خوێندن و فێربوون، دیاردەیەكی درووست بێت، شكاندنی ئەو قاوغەشە كە پێشتر خوێندن بە تەنها لە لایەن ئەفەندێكانەوە قۆرخكرابوو، لێرەوە قۆناغێكی دیكەی تەنگژە دەستپێدەكات، دواتر ئەو خوێندكارانەی خوێندن تەواو دەكەن و دامەزراندیان لە دەوڵەت دەوێت، حكوومەتە یەك لە دوای یەكەكانیش ناتوانێت ئەو ژمارە زۆرە لە دەزگاو دامەزاروەكانیدا دابمەزرێنیت، ئەی چارە؟ لێرەدا “وەردی” وەڵامدەداتەوە و دەڵێت؛ حكومەت لە ڕێگای پرۆژەكانێوە دەتوانێت هەموو خوێندكاران بە پسپۆڕییە جیاوازەكانییانەوە لە خۆبگرێت، بەمشێوەیە ڕۆڵی ئەفەندی كۆتایدێت، بەو پێودانگەی داهاتی كرێكارێك زیاترە لە مووچەی دامەزراوێك، لەم بوارەدا ئەوكارەش تەنها ڕێگایە.
“كاتێك عەلی وەردی بە ئاگادێتەوە”
كاتێك “دكتۆر عەلی وەردی” بە ئاگاهاتەوە، بەشێك لە وەڵامی ئەو پرسیارانەی ئاراستەی كرابوون بە سەریدا تێ پەڕیبوون، پاشان هاتە گۆو گووتی؛ زۆر جار مەلاكان و ئەفەندێكان لەسەر بابەتێك ڕێدەكەوتن وەك ئەوەی لە شۆڕشی بیستدا بە رانبەر دوژمنە هاوبەشەكەیان داگیركەری ئینگلیز ڕوویدا، ڕێكەوتن لەسەر هاندانی خەڵك بۆ شۆڕش گەورەترین هۆكار بوو لە هەڵگیرسانی شۆرشێ بیستدا، وەردی ئاماژە بۆ ئەوە دەكات وشەی ئەفەندی دەستەواژەیەكی توركییە و واتای كاكە یان ڕێزدار دەگەیەنێت، بنەچەی وشەكەش یونانییە. هەروەها لە وەڵامی پرسیارێكی دیكەدا وەردی دەڵێت؛ سوڵتان عەبدول حەمید یەكەم كەس بووە هەوڵیداوە لە ڕێگای كردنەوەی قوتابخانەی سەربازییەوە بوارێك بۆ غەیری چینی ئەفەندی بكاتەوە، ئەوان لە بەغداد دەیانخوێند و دواتر لە ئەستەنبوڵا پسپۆڕیان وەردەگرت.
دواتر وەردی نموونەیەك دەهێنێتەوە كە لەو ڕۆژگارەدا پێنجسەد خوێندكاری ئێراقی لە سەر گیرفانی دەوڵەت زانستی سەربازیان لە ئەستەنبوڵ خوێندووە، لە نێوانیاندا (یاسین و تەها هاشمی)، ئەوان خوێندینی سەربازیان خوێند و دواتر بوون بە ئەفسەر، پاش پێكهێنانی حكوومەتی نیشتمانی لە ساڵی 1921 بوون بە ئەفەندی، ئینگلیزو فەیسەڵا كۆكبوون لەسەر ئەوەی پۆستی باڵا بدەن بەو ئەفسەرانەی كە دواتر بوون بە ئەفەنی، وەردی وتەكانی بە ئاماژەیەكی “ساتع حوسەری” پشتڕاستدەكاتەوە و دەڵێت؛ لە بیست و سییەكانی سەدەی بیستەمدا زۆرترین سەرەك وەزیران و شالیارەكان دەرچووانی قوتابخانە سەربازێكانی زەمانی تورك بوون ، دواتر بەشداربوون لە شۆرشە عارەبێكاندا.
نووسین: عهلی وهردی
وهرگێڕان: وههاب حهسیب محهمهد