بریتییە لە دانپادانان بە بنەماسەرەکییەکانى مافی مرۆڤ وئازادییەکانى، هەروەها سەرجەم ئەو مافە کۆمەڵایەتییانەى کە خاوەنێتى.
یەکەم ڕاگەیاندنى مافەکانى مرۆڤ وهاونیشتمانیان لەلایەن ئەنجومەنى نیشتمانى فەرەنساوە، لە کاتى شۆڕشی فەرەنسادا، لە٢٦ ى ئابی ١٧٨٩ ڕاگەیەنرا. لەو ڕاگەیاندنەدا، یەکسانى لەنیوان هاوڵاتیانى فەرەنسا، هەروەها مافەکانى مرۆڤ وئازادییەکانى، گەڵ وەک سەرچاوەى دەسەڵات ویاسا وەک ویستى نەتەوە، دانی پیادا نراوە.
لە کاتى ئێستادا مافەکانى مرۆڤ لەویژدانى جیهاندا ڕەگى داکوتیوە، بۆیە دەوڵەتان هەڵدەدەن کە لەڕێگاى یاسا نێودەوڵەتییەکانەوە، هەروەها لە ڕێگاى ناوهێنانى لەناو دەستورى وڵاتاندا بە جیا، بەرگرى لەو مافانە بکەن. بۆیە پەیماننامەى
” عوسبەتول ئومەم” کەلە جنیف لە ساڵى ١٩٢٠ دا ولژۆکرا، چەندین ئاماژەى تیادایە بۆ ئەو مافانەى کە مرۆڤ خاوەندارێتى دەکات، هەروەها هانى ولاتان دەدات بۆ پارێزگاریکردن لەو مافانە. بەهەمانشیوە، پەیماننامەى نەتەوەیەکگرتووەکان لەساڵى ١٩٤٥دا، چەندین بڕگە و بابەتى تیادایە تایبەت بە پارێزگاریکردن لەمافەکانى مرۆڤ، ئەو هەڵانە بەڕاگەیاندنى ڕێساى مافەکانى مرۆڤ کۆتایی هات کەلە ١٠ی کانونى یەکەمى ١٩٤٨ ڕاگەیەنرا، لەو ڕاگەیاندنەدا چەندین پرنسیپی تیادایە کە تایبەتە بە مافەکانى مرۆڤ، سەرجەم ماددەکانى کەلە ٣٠ ماددە پێک هاتووە لەلایەن وڵاتانەوە دانى پیادا نراوە، هەروەها نەتەوە یەکگرتووەکان هانى وڵاتان دەدات کە پەیرەوەى ئەو ماددانە بکەن لە میانەى مامەڵەکردنیان لەگەڵ هاونیشتمانیانى خۆیان وهاونیشتمانیانى وڵاتانى دیکە.
لە کاتى ئێستادا وڵاتێک نییە کەلە دەستورەکانیدا ئاماژە بەمافەکانى مرۆڤ بدات بەپێی ئەو بابەتانەى کە ڕاگەیاندنى مافەکانى مرۆڤ لەخۆی گرتووە.
سەرچاوە:
الموسوعة السیاسیة، عبد الوهاب الکیالى وآخرون، الجزء الاول، ص ٢١٥