حه‌سه‌نى قزڵجى، ئه‌ديب و چيرۆكنووس و سياسهتمهدارى به‌ناوبانگى كورد، له ڕۆژى (15/9/1914) له گوندى قزڵجهى ناوچه‌ى بۆكان له‌دايكبووه، سه‌ره‌تاى خوێندنى له لاى “مه‌لا عه‌لى قزڵجى”باوكى ده‌ستپێكردووه و دواتر له‌لاى “مه‌لا ئه‌حمه‌دى فه‌وزى” درێژه‌ى به خوێندن داوه، قزڵجى به‌هۆى زيره‌كى ولێهاتووييهوه مامۆستا “ئه‌حمه‌دى فه‌وزى” كتێبى كوردى ئه‌وكاته و ڕۆژنامه وگۆڤارى داوه‌تێ كه له ديوى باشوورهوهى بۆى ده‌چوو، فێرى نووسينى كوردى بوو، شاره‌زايى له مێژوو و ئه‌ده‌بياتى كوردييدا په‌يداكرد. قزڵجى له ته‌مه‌نى بيست ساڵيدا له‌گه‌ڵ ئامۆزايهكى به‌ناوى “مه‌لا سه‌عيدى حافزى” له خزمه‌ت “مه‌لا ئه‌حمه‌دى تورجانيزاده”ى ماميدا له مه‌هاباد خوێندوويه‌تى و ماوه‌يه‌كيش فه‌قێ ئه‌و مه‌لا به‌توانايه بووه.
ساڵى 1938 بووه‌ته كارمه‌ندى بهخشدارى بۆكان و دواتر له‌سه‌رده‌مى “شهريعهتولقهڵهم” بووه‌ته كارمه‌ندى فه‌رماندارى مه‌هاباد، له‌و ماوه‌يه‌دا دۆستايه‌تى له‌گه‌ڵ مامۆستايان؛ هێمن، هه‌ژار، زهبيحى، مه‌لا عه‌بدولڵاى داودى و قازى محه‌مه‌د و ميرزا حوسێن ميرزا بايز ئاغاى مه‌نگوڕ په‌يداكرد. له پاش دامه‌زراندى كۆمه‌ڵه‌ى (ژ.ك) بووه‌ته ئه‌ندامى ئه‌و ڕێكخراوه و وه‌ك كه‌سێكى ڕۆشنير و خوێنه‌وارى ئه‌وكاته ده‌ركه‌وتووه و له ڕۆژنامه‌ى (كوردستان)ى سه‌رده‌مى كۆماردا وتارى نووسيوه و به‌هۆى چالاكيى نووسين و لێهاتوويى خۆيه‌وه، گۆڤارى (هه‌ڵاڵه)ى له‌شارى بۆكان ده‌ركردووه[1]، كه (3)ژماره‌ى لێ ده‌ركردووه و پاشان به‌هۆى تێكچوونى بارودۆخى سياسييه‌وه وه‌ستاوه، ئه‌گه‌ر سه‌يرێكى بابه‌ته نووسراوهكانى قزڵجى بكه‌ين، له‌چاو نووسين و ئه‌ده‌بياتى ئه‌و سه‌رده‌مه زۆر پێشكه‌وتووبوون، قزڵجى له‌دواى ڕووخانى كۆمارى مهاباد و له سێداره‌دانى (قازى) و هاوڕێكانى، له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سايه‌تييه‌كى تردا، ڕوويان له باشوورى كوردستان كرد، سه‌ره‌تا له (سيتهك) له لاى شێخ لهتيفى شێخ مه‌حموود گيرسايهوه،[2] پاش ئه‌وه ڕووى له شارى به‌غداد كرد، له‌م ماوه‌يه‌دا و تاوه‌كوو ڕۆيشتنى بۆ سۆفيا، چه‌ندين كارى جياوازى بۆ خۆژياندن و مانه‌وه له ئێراق كردووه، هه‌روه‌ك (هه‌ژار) باسى كردووه، هه‌رله دووكانى شه‌ربه‌ت فرۆشى و دواتر كاركردن له خانى كڕين و فرۆشتن و….هتد.[3]
ساڵى 1955 تاكوو 1958 بۆ ماوه‌ى (3) ساڵ زيندانى كراوه، پاش ڕووخانى حوكمى پادشايه‌تى له ئێراق (1921_1958) و له سه‌رده‌مى “عه‌بدولكه‌ريم قاسم 1958_1963″، فشاريان بۆهێنا و به‌نياز بوون ڕاده‌ستى ده‌سه‌ڵاتدارانى شاى بكه‌نه‌وه، به‌ڵام به‌هاوكارى و يارمه‌تى (حزبى شيوعيى ئێراق) حكومه‌ت ڕازيكراوه، كه بچێته ئه‌ڵمانيا، پاش ماوه‌يه‌ك به‌هۆى ( كامبه‌خش) كه به‌رپرسێكى گه‌وره‌ى حزبى توده بوو، له ڕاديۆى( پهيكى ئێران) له (سۆفيا)ى پايته‌ختى بۆلغارستان بووه‌ته سه‌رنووسه‌ر و وه‌رگێڕو به‌رپرسى به‌شى كوردى ئه‌و ئێزگهيه[4]، كه بۆماوه‌ى (17)ساڵ له‌وێ ماوه‌ته‌وه، له‌سه‌رده‌مى شۆڕشى گه‌لانى ئێران له‌ساڵى (1979) گه‌ڕايه‌وه ئێران و ماوه‌يه‌ك له‌بۆكان بوو، پاشان حزبى تووده برديه تاران و له‌وێ كرديانه سه‌رنووسه‌رى حهفتهنامهى (نامه‌ى مردوم)، كه سه‌رجه‌مى (61) ژماره‌ى لێ چاپ وبڵاوكرايهوه. شايانى ئاماژه‌يه قزڵجى كه ده‌چێته ئه‌ورووپا، له نێوان ساڵانى (1965 بۆ 1970) ئه‌ندامى ده‌سته‌ى نووسه‌رانى ڕۆژنامه‌ى (كوردستان) بووه، كه له ئه‌ورووپا ده‌رده‌چوو، به‌ناوى “موكرى” وتارى نووسيوه.
ئه‌م نووسه‌ره لهژيانى ئه‌ده‌بى خۆي‌دا، گه‌لێك چيرۆكى كوردى نووسيوه، كه له‌ئاستێكى ئه‌ده‌بى به‌رز و ڕه‌نگدانه‌وه‌ى ژيانى كۆمه‌ڵايه‌تيى كۆمه‌ڵى كوردى بوو[5]، له‌وانه:- كۆمه‌ڵه چيركى (پێكه‌نينى گه‌دا)[6]، كه تاوه‌كوو هه‌نووكه چه‌ندين جار چاپكراوه‌ته‌وه، په‌يمانى دوولايى (شيعر، سوان وتێكشكان و جێگۆڕكێى پيته‌كان له زمانى كورديدا، تيئۆرى ئه‌ده‌ب، زاراوه‌كانى سياسى كۆمه‌ڵايه‌تى، چه‌كمه ڕه‌ق و بێچووه قه‌ل، له‌گه‌ڵ چه‌ندين چيرۆك و كورته وتار و لێكۆڵينه‌وه. “حه‌سه‌نى قزڵجى” له كه‌سێكى ناسيۆناليست و ئه‌ديبه‌وه، له‌و ماوه‌ى ژيانيدا بووه ئه‌ندامى حزبى تووده[7] و تاوه‌كوو كرايه ئه‌ندامى كۆميته‌ى ناوه‌ندى، له‌دواى شۆڕشى گه‌لانى ئێران له‌ساڵى 1979 گه‌ڕاوه‌ته‌وه ئێران و هه‌ر به قسه‌ى سه‌رانى حزبى تووده[8]، قزڵجى له كوردستان جێگه هه‌ڵكه‌ن ده‌كرێت و ده‌برێته تاران و ده‌كرێته به‌رپرسى ڕۆژنامه‌ى (نامه‌ى مردوم)، ماوه‌يه‌كيش ئه‌ندامى كۆميته‌يه‌ك بووه به‌ناوى (كۆميته‌ى ڕاوێژكارى مه‌سه‌له‌كانى كوردستان)، كه حزبى توده بۆ مهشوورهت و كاروبارى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان دايمهزراندبوو، به‌ڵام ئه‌و چه‌شنه به‌ڕێوه‌به‌رى وسێنترالييهته(مهركهزيهت)هى له ناو حزبه چه‌په‌كان به‌گشتى و حزبى توده‌دا هه‌بوو، ئه‌م جۆره كۆميتانه هيچ ده‌سه‌ڵاتێكى ئه‌وتۆيان نه‌بوو، نه‌يانده‌توانى وه‌ك ئه‌وه‌ى كه هه‌ن ڕۆڵ و كاريگه‌رييان هه‌بێت، حزبى تووده‌ش زۆر قايمكارى ڕێكخستن و زه‌بت وڕه‌بت و گوێڕايه‌ڵى سه‌رووى تێدابوو، شوێنێك بۆ ڕه‌خنه‌و گازنده‌ى ئه‌و هه‌موو كاره ههڵانى حزبه‌كه نه‌هێڵرابووه‌وه، هه‌ربۆيه ده‌بينين حزبى توده له‌و هه‌موو چه‌رمه‌سه‌رى و خه‌باته دوورودرێژ وئه‌زموونه سياسيى و ڕێكخستنه‌ى له ناوه‌وه‌ى ئێران له ده‌ره‌وه هه‌يبوو، نه‌يتوانى هه‌ڵوێستێكى ژيرانه له به‌رانبه‌ر سياسه‌ته‌كانى ده‌وڵه‌تى تازه سهركارهاتووى ئێران و دۆزى كورد له ڕۆژهه‌ڵات بگرێته‌پێش، به‌ڵكوو كه‌وته دژايهتى حزبه كوردييه‌كان و پێش قهڕهولى سوپا بۆ گرتنه‌وه‌ى ناوچه كوردييه‌كان و ته‌رحى “خودگهردانى” له برى “خودموختارى)” و چاره‌سه‌رى ئاشتييانه‌ى دۆزى كورد...[9]!! حه‌سه‌نى قزڵجى ماوه‌يه‌كيش ئه‌ندامى ئه‌و كۆميته‌يه بوو كه كۆميته‌ى ناوه‌ندى حزبى توده به‌ناوى ڕێكخراوى ئهيالهتى حزبى توده بوو له كوردستان دايمهزراندبوو، كه عه‌لى گه‌لاوێژ به‌رپرسى بوو، به‌ڵام دواتر به‌هۆى ئه‌و ڕۆتين و ده‌ستى دهستييهى ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ستانى حزبه تووده دهيانكرد، له‌م كۆميتهيهدا وازيهێناو، هه‌روه‌ك به‌رپرسى ڕۆژنامه‌ى (مردم) مايهوه.
له (17ى ڕێبه‌ندان به‌رامبه‌ر به 7/2/1983) ده‌سه‌ڵاتدارانى ئێران زياد له 170 كادر‌و ئه‌ندامانى ڕێبهرايهتى حزبى توودهيان گرت،[10] به‌تۆمه‌تى جاسووسى، هه‌موويان خزێنرانه كۆميته‌ى هاوبه‌شى توحيد، كه‌وتنه ژێر ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه، حه‌سه‌نى قزڵجيش يه‌كێك بوو له‌وكه‌سانه‌ى به‌ر ئه‌م زيندانه كه‌وتبوو، به‌گوێره‌ى گێڕانه‌وه مێژووييه‌كان له ڕۆژى 30/4/1984 دانپيانانى ته‌له‌فزيۆنى ئاغاى كيانوورى و ئاغاى بێهئازين، كهلهژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا لێيان وهرگيرابوو، بڵاوكرايه‌وه، له 22/9/1984 نوردهين كيانوورى و عه‌لى گه‌لاوێژ و چه‌ند كه‌سێكى تر‌ى ڕێبهرايهتى ئه‌و حزبه ناچاركران، كه له مێزگردێكى ته‌له‌فزيۆنيدا بهشداريبكهن و به‌ڕێوه‌بردنى مێزگردهكهش له ئه‌ستۆى عهموويى به‌رپرسى په‌يوه‌ندييه گشتييه‌كانى توده دابوو، تاوه‌كوو په‌شيمان بوونه‌وه‌ى خۆيان له حزبى توده و بيروباوه‌ڕى چه‌پ ڕابگه‌يه‌نن و دان به‌هه‌موو ئه‌و تاوانانه‌دا بنێن، كه ده‌رهه‌ق به ده‌وڵه‌ت و داموده‌زگاكانى كۆمارى ئيسلامى كردوويانه، ئه‌وه‌بوو ئه‌م گرووپانه 16 دانيشتنيان ئه‌نجام دا. ئه‌وه‌ى تايبه‌ته به قزڵجى ئه‌وه‌بوو له 23/9/1984 له ئه‌نجامى نه‌خۆشى و گوشارى زيندان و ئه‌شكه‌نجه كۆچى دوایی كرد….![11] به‌مه‌ش دواى زياتر له 70 ساڵ ته‌مه‌ن، حه‌سه‌نى قزڵجى نووسه‌ر و ئه‌ديب وه‌كوو سياسييهك ساڵێك و هه‌شت مانگ له زيندان مايهوه و پاشان كۆچى دواييكرد.
سەرچاوە:
[1] گۆڤارى هه‌ڵاڵه، گۆڤارێكى ئه‌ده‌بى و ڕۆشنيرى بوو، حه‌سه‌نى قزڵجى خۆى سه‌رنووسه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌رى بوو، يه‌كه‌م ژماره‌ى له (21/3/1946) دا ده‌ركراوه..
[2] له‌م ماوه‌يه‌دا له‌گه‌ڵ غه‌نى بلوريان گۆڤارى ڕێگايان له ژێر ناونيشانى ( ئۆرگانى كۆمه‌ڵه‌ى ژيانى كورد) له شه‌ش لاپه‌ڕه‌دا به كوردى و به‌فارسى بڵاوكرده‌وه.
[3] حكومه‌تى پاشايه‌تى ئێراق، پۆلبسى خسته شوێنيان و په‌رته‌وازه‌ى كردن، غه‌نى بلوريان به‌ره‌و مه‌هاباد ڕۆيشته‌وه و كه‌وته ده‌ست حكومه‌تى شاى ئێران و خرايه زيندانه‌وه، قزڵجى خۆى گهيانده بازيان له‌نێوان سلێمانى و كه‌ركووك له‌گه‌ڵ جووتيارهكاندا به كشتوكاڵه‌وه خۆى خه‌ريك كرد، دووسێ ساڵ به‌و شێوه‌يه مايهوه پاشان ڕوويكرده شارى به‌غدا، پاشان ده‌ستگيركرا و ڕادسهتى حكومه‌تى ئێران كرا و خرايه زيندانه‌وه، پاش ماوه‌يه‌ك له كرماشان به‌هۆى كه‌سێكى دهستڕۆيشتووهوه هه‌لێكى بۆ هه‌ڵده‌كه‌وێت و هه‌ڵدێت و خۆى گه‌ياندۆته هه‌ورامان و له‌وێشه‌وه هاتۆته‌وه بۆ باشوورى كوردستان و له شارۆچكه‌ى هه‌ڵه‌بجه گيرسايهوه، دواتر ده‌چێته‌وه به‌غدا و له‌گه‌ڵ هه‌ژارى موكريانى خه‌ريكى كارى وێنه‌گرتن بووه، جارجاريش له گۆڤار وڕۆژنامه كوردييه‌كاندا وتار‌و چيرۆكى نووسيوه.
[4] ئه‌م ڕاديۆه به گوته‌ى نوره‌دين كيانوورى، سكرتێرى ئه‌وكاتى حزبى توده، تاوه‌كوو ساڵى 1975 په‌خشى به‌رده‌وام بوو، به‌ڵام له ئه‌نجامى سه‌ردانى شاى ئێران به بولغارستان و كۆمه‌كێكى 35مليۆنى دۆلارى شا به‌و ده‌وڵه‌ته، ڕاديۆكهيان داخستووه. بۆ زانيارى زياتر بڕوانه: گفت‌وگو با تاريخ، مصاحبه با نورالدين كيانورى دبير اول توده، مؤسسه مطلعات و پژوهشهاى سياسى، زمستان 1395، ص675و676.
[5] حه‌سه‌نى قزڵجى وێڕاى زمانى دايك، كه كوردى بوو، زمانى فارسى و عه‌ره‌بى و بولگاريى ده‌زانى و له‌و زمانانه‌وه چيرۆك و لێكۆڵينه‌وه‌ى وه‌رگێڕاوه بۆ زمانى كوردى، ئه‌و سه‌ربارى ئه‌و بابه‌تانه‌ى له گۆڤار‌و ڕۆژنامه‌كانى كۆماردا بڵاوى كردنه‌وه، ده‌يان وتار وچيرۆك و لێكۆڵينه‌وه‌ى له گۆڤار و ڕۆژنامه‌كانى ئێراقدا وه‌ك ( هيوا، شه‌فه‌ق، به‌يان، ڕۆشنبيرى نوێ، هاوكارى، گۆڤارى كۆڕى زانيارى، پاشكۆى عێراق) بڵاوكردووته‌وه.
[6] ئه‌م كۆمه‌ڵه چيرۆكه، له‌ساڵى 1972 له بنكه‌ى پێشه‌وا چاپى كردووه، هێمنى شاعير پێشه‌كى بۆ نووسيوه، ساڵى 1985 محه‌مه‌دى مه‌لاى كه‌ريم سه‌رله‌نوێ چاپى كردووته‌وه و پێشهكييهكى ديكه‌ى بۆ نووسى، له‌م ساڵانه‌ى دواييشدا له هه‌رێمى كوردستان چاپكراوه‌ته‌وه..
[7] حیزبی تودەی ئێران: لە 1تشرینی یەكەمی 1941دامەزراوە، دامەزرێنەرانی لەچوار گروپ پێكهاتوون لەوانە گروپی 53 كەسی، كە ئەمانیش لەچەند گروپێك پێكدەهاتن ئەم گروپانە پێكهاتبوون لەوانەی، كە پێشینەیەكی ئازادییخوازیان هەبووە، یان دامەزرێنەرانی حیزبی كۆمۆنیستی كۆن بوون دامەزرێنەرانی وەكو(سلێمان محسن ئەسكەندەرن ئەردەشیر اونیسیان، ڕەزا روستا… هتد)، (بڕوانە: نورالدین كیانوری: خاگرات نورالدین كیانوری، مۆسسه تحقیقاتی وانتشاراتی دیدگاە، چ4، انتشارات اطلاعات، تهران،1388، ص67-68)، ئەم حیزبە لەڕێوڕەسمی یادی ساڵڕۆژی كوژرانی تەقی ئاران ڕابەری بە 53 نەفەری (سلێمان میرزا)، بەكردەوە بەدامەزرێنەرو ڕابەری حیزب دانرا، حیزبی تودە لەنێوان ساڵانی 1944تا ساڵی 1946 بەهێزترین حزبی كۆمۆنیستی چەپ بووە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، ( بۆ زانیاریی زیاتر، بڕوانە: سەردار محەمەد: كورد لەیاداشتەكانی سەرانی حیزبی تودە(ئیحسان تەبەری، نورەدینی كیانوری)، گەلاوێژی نوێ، ژ16، 1999، ل67-80)، لەكودەتای 28مرداد تا 1955 تەواوی چالاكیی حیزب نهێنی بوو، لەهەمانكاتدا سەردەمی شكستی ڕەوشتی سیاسیی‌و سەرۆكایەتی‌و ڕێكخراوەی حیزب بووە، چەندین پلەدارو سەركردەیان دەستگیركران، هەندێكیان هەڵهاتوون بۆ دەرەوە. (بۆ زانیاریی زیاتر، بڕوانە: احسان گبری: كژ راهه خاگراتی از تاریخ حزب توده، مۆسسه انتشارات امیر كبیرتهران، چ5، چاپخانە سپهر، 1378،ص34_35)، لەماوەی جەنگی دووەمی جیهانی حزبی تودە لەهەوڵی ئەوەدا بوون لە ناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان نفوز‌و لایەنگری بۆ خۆیان پەیدا بكەن، بەڵام ئەو هەوڵەیان شكستی هێناو ئەویش لەبەر هەڵوێستی حیزبی تودە سەبارەت بەكێشەی نەتەوەی نافارسو ئێران بەگشتی‌و كورد بەتایبەتی سەرچاوەی دەگرت، جگەلەوە تودەییەكان لە كوردستان بەبێگانەو كۆنەپەرستو كۆمۆنیست دەناسران. ( بڕوانە: د.یاسین سەردەشتیی: هەڵوێستی حیزبی توودە لە حاست كێشەی نەتەوایەتیی گەلی كورد لەئێران(1941_1983)، چاپخانەی شڤان، سلێمانی، 2005، ل16).
د.یاسین سەردەشتیی، بەرزانی مەلا تەها: س پ، ل186-187.
[8] لەگەڵ سەركەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران لە 11ی شوباتی 1979، ئەندامانو ڕێبەرانی حیزبی تودە لە دەرەوەی ئێران گەڕانەوە بۆ ئێران، سەرلەنوێ چالاكیی سیاسی‌یان دەستپێكردەوە ، ئەم حیزبە پێیوابوو لەبەردەم هەلێكی مێژوویدایە بە ئامانجی بەدیهێنانی دروشمەكانیو بەرجەستەكردنی ئەوهەلە لەپێناو پتەوكردنی پێگەیان لە گۆڕەپانی سیاسیی، داوای خەباتیان كردووە دژ بە داگیركەرو سەرمایەداریی، لەهەمانكاتیشدا لەم لایەنەوە نەیانتوانی هەڵوێستێكی دژانە لە بەرامبەر ڕابەری شۆڕش‌و كۆماری ئیسلامیی بگرنەبەر، هەربۆیە حیزبی تودە بۆ بەدیهێنانی مەبەستەكانی، كەوتە پشتگیریكردنی بێمەرجی باڵی ڕادیكاڵییو مەزهەبییو بەستنی پەیوەندیی بەهێز لەگەڵ سۆڤیەتو هەوڵدان بۆ پیشاندانی ڕووی شۆڕش وەك شۆڕشێك دژی ئەمریكاو بلۆكی سەرمایەداریی، هەروەها توانی تاڕادەیەكیش بە شێوەیەكی كاتیی شوێنی خۆی لەسەر گۆڕەپانی سیاسیی ئێران بكاتەوەو وەك ئۆپۆزیسیۆنێكی وەفادارو یاسایی لە پێشەوەی خەتی(ئیمام)دا خۆی بنوێنێ‌و لە هەوڵی ئەوەدا بوو لە سایەی تێزی(ڕێگەی ناسەرمایەداری گەشەكردن) بە پشتبەستن بە تاكتیكی كۆكردنەوەی تەواوی هێزە دیموكرات‌و پێشكەوتووخوازەكان لە پشتی ئیمام خومەینییەوە لەبەر تیشكی بەرژەوەندیی بلۆكی سۆسیالیستی‌و بەرزكردنەوەی دروشمی(چەسپاندنو قوڵكردنەوەو فراوانكردنی شۆڕش) پایەی سیاسیی‌و پێگەی كۆمەڵایەتیی لەدەستدراوی چەند ساڵەیان قەرەبووبكەنەوە . هەربۆیە حیزبی تودە، پشتیوانیی لە حكومەتی خومەینی كرد‌و بووە بڵندگۆی خومەینی‌و وشەی ئیمامی زیاتر بۆ زەقكردەوە بەمەبەستی ئەوەی سەرنجی خومەینی بۆ لای خۆی ڕاكێشێتو لەم ڕێگەشەوە درێژە بەخەباتی سیاسیی بدات، حیزبی تودە پێیوابوو، خومەینی بە توندی دژی داگیركەرو بەتایبەتی ئەمریكایە، لە ڕێگای دژایەتیكردنی ئەمریكاوە ئابووریی ئێران بەرەو ڕێگای گەشەكردنی ناسەرمایەداریی دەبات، پێیوابوو خومەینی لە دواجاردا هیچ ڕێگایەكی بۆ نامێنێ جگە لەوەی بكەوێتە نێو كەناڵی وڵاتە سۆسیالیستەكانەوە، تەنانەت ئەگەر ناوی ئیسلامییشی هەڵگرتبێت( بڕوانه:. د. یاسین سەردەشتیی: هەڵوێستی حیزبی توودە، ل32؛ شه‌يما سه‌عيد حه‌مه‌لاو: كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران_كۆمەڵە، لە ماوەی (1969_1988).
[9] حیزبی تودە جگە لەم هەڵوێستەی، بێ ئەوەی ڕێزێك لە دەستەی نوێنەرایەتیی گەلی كورد‌و هێزە سیاسییەكان بگرێت، كە داوای خودموختارییان بۆ كوردستان دەكرد، لە چوارچێوەی ئێرانێكی دیموكرات ئەوان لەبەرامبەر ئەومافەدا (چەمكی خودگەردانی)یان زەقكردەوەو لە هەوڵی ئەوەشدا بوون دەستەی نوێنەرایەتیی گەلی كورد هەڵوەشێننەوەو ناكۆكیی‌و ململانێ بخەنە نێو ڕیزی هێزە سیاسییەكان‌و ئەندامانی دەستەی نوێنەرایەتیی بەتایبەت كۆمەڵەو حدكا، پاش ماوه‌يه‌ك له‌م سياسه‌ته ديماگۆجييهى، ڕۆڵێكى گرينگيشى هه‌بوو له جيابوونهوهى ( گرووپى حه‌وت كه‌سى) كه‌خۆيان وه‌ك لايه‌نگرانى كۆنگره‌ى چوارى حزبى ديموكرات ناساند.
[10] ئه‌م سياسه‌ته‌ى حزبى توده‌ى ئێران، دواى ئه‌م هه‌موو خه‌بات و هه‌وڵ وتێكۆشان و له سێداره‌دانى ده‌يان كادر‌و ئه‌نداميان، ئه‌زموونى زياتر له 40ساڵ خه‌باتى نهێنيى و ئاشكرا، بوونى ئه‌م هه‌موو سه‌ركرده به ته‌مه‌ن و دنيا ديتووه، جگه‌له شكست و ناكامى زياتر هيچيان بۆ نه‌مايه‌وه، هه‌موو ئه‌و قسه‌و وتاره سياسييانهى له‌سه‌ر ماهيه‌تى شۆڕشى سۆسياليستى و كۆمۆنيزم نووسى بوويان، نه‌يتوانى له‌و شكسته ڕزگاريان بكات.
[11] نووسه‌رێك نووسيويه‌تى: قزڵجى له (29/9/ 1984) له ته‌مه‌نى (72) ساڵيدا كۆچى دواييكرد و له گۆڕستانى (به‌هه‌شتى زه‌هرا)ى تاران نێژڕاوه، به‌ڵام له گۆڤارى كاروان ژماره (39) كانوونى يه‌كه‌مى 1985دا هاتووه، ( ساڵ و نيوێك له زينداندا مايهوه و ئه‌وپه‌ڕى سته‌مكارى به‌رامبه‌ر كرا و تووندترين ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌درا، هه‌تا له 29/9/ 1984دا له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا گيانى ده‌رچوو، دوايى له گۆڕستانى به‌هه‌شتى زه‌هرا له تاران نێژرا….به‌ڵام سه‌رانى هه‌لپه‌رستى وه‌كوو كيانوورى، كه چه‌ندين ده‌يه بوو به ناميلكه و تێزهفكرييهكانيان خه‌ڵكيان له‌سه‌ر پرسى شۆڕشگێڕى وچه‌پ بوون تيۆريزه ده‌كرد، به‌ڵام دواتر له‌هه‌موو ئه‌و شتانه‌ى كردبووى پهشيمانى ده‌ربڕى و به‌بێ گوێدانه ئه‌م هه‌موو خه‌باته‌ى، كه كادر‌و لايه‌نگرانيان كردبوويان و گيانى خۆيان له‌سه‌ر دانابوو، بڕوانه: گفت‌وگو با تاريخ، مصاحبه با نورالدين كيانورى دبير اول توده، مؤسسه مطلعات و پژوهشهاى سياسى، زمستان 1395، ص675و676. به‌ڵام كه‌سانى خاوه‌ن پره‌نسيپى وه‌كوو حه‌سه‌نى قزڵجى و عه‌لى گه‌لاوێژ، كه كورد بوون، بوونه قوربانى سياسه‌تى چه‌وتى ئه‌م حزبه.
ئاماده‌كردن: د.ژيلوان عه‌بدوڵلا هه‌ڵه‌دنى