له ساڵانی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوو؛ فه‌یله‌سووفی فه‌ڕه‌نسی “ژیل دۆڵۆز” دوو كتێبی سه‌یر و سه‌رنجڕاكێشی ده‌رباره‌ی سینه‌ما نووسی. كتێبی یه‌كه‌م: سینه‌ما، وێنه و جووڵه ، كتێبی دووه‌م: كات و وێنه، ئه‌و دوو كتێبه، شێوازێكی وروژێنه‌ری بیركردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان فه‌لسه‌فه و سینه‌ما بوو، “دۆڵۆز” پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرد، ئه‌و ته‌نها فه‌لسه‌فه‌یه‌ك ده‌نووسێت، نه‌ك فه‌لسه‌فه‌یه‌ك ده‌رباره‌ی سینه‌ما و ده‌یگووت؛ فیلمه‌كان وه‌ك هه‌ر جۆره كارێكی داهێنه‌رانه نابێت له چاویلكه‌ی سیسته‌می فه‌لسه‌فییه‌وه بخوێندرێته‌وه یان لێكبدرێنه‌وه یان بۆ وێناكردنی چه‌مك یان ته‌وه‌ره فه‌لسه‌فییه‌كان به‌كاربهێنرێن. فه‌لسه‌فه ڕووبه‌ڕووی سینه‌ما ده‌بێته‌وه چونكه فیلمه‌كان به شێوازی خۆیان شێوازی بیركردنه‌وه‌ی نوێ به‌رهه‌م ده‌هێنن كه بۆ فه‌لسه‌فه دروستكه‌رن. كاتێك كتێبه‌كانی “دۆڵۆز” بلاوكرانه‌وه، له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی ئه‌و شتانه‌دا ناكۆك بوون له‌و كاته‌دا وه‌ك نووسینی ڕژد سه‌باره‌ت به سینه‌ما هه‌ژمار ده‌كران، ئه‌وانه به مانا باوه‌كه‌ی ڕه‌خنه نه‌بوون، فیلمه‌كان پله‌به‌ندی و به‌راورد نه‌ده‌كران، هیچ هه‌وڵێك نه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌یه‌ك دژی هه‌ندێك فیلم بێت، سینه‌ما هه‌بوو، گرنگیش بوو، بانگه‌شه‌كانی له‌سه‌ر فیلم بوو، دواتر هه‌موو شتێكی دیكه‌یش هه‌بوو. له هه‌مان كاتدا؛ “دۆڵۆز” تیۆری فیلمی نه ده‌نووسی و پێشكه‌شی نه‌كرد، تیۆری فیلم به گشتی به دوو واتا دێت: وه‌سفكردن و گشتاندن پێشكه‌ش ده‌كات و هه‌وڵده‌دات لایه‌نه تایبه‌ته‌كانی فیلم ڕوون بكاته‌وه كه ده‌توانرێت وه‌ك ئۆبێكت لێۆڵینهوهیهی لێ بكرێت وه‌ك كۆد، ژانر، ته‌كنیك، پراكتیكی بینین و …هتد. یان وه‌ك چۆن له زۆربه‌ی هه‌ره سه‌رنجڕاكێشترین نووسینه تیۆرییه‌كاندا بوو له ساڵانی شه‌ست و حه‌فتاكان سه‌ریان هه‌ڵدا، به ڕێنمایی فیلمه‌كان ده‌خوێندرایه‌وه وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ كاری پراكتیكی كه ڕیشه‌یان له چوارچێوه‌یه‌كی ئابووری و مێژوویی و گه‌وره‌تردا هه‌یه و شوێنه‌واریان هه‌ڵگرتووه، به‌رهه‌م ده‌هێنران. تیۆریا ئه‌وه ڕوون ده‌كاته‌وه؛ فیلم چی ده‌كات یان چی ئاشكرا ده‌كات كه خودی فیلم خۆی ده‌یشارێته‌وه به‌ڵام له هیچ خاڵێكدا ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌ك له نێوان فیلم و تیۆردا نییه، سینه‌ما ڕه‌نگه وامان لێ بكات بیر له بیرۆكه‌كانمان بكه‌ینه‌وه سه‌باره‌ت به خودی چه‌مكی بیركردنه‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه بۆ “دڵۆز” فیلم نه ئۆبێكت بوو بۆ زانین و نه نموونه‌ی ده‌ربڕینێكی ئایدۆلۆژی بوو، فیلمه‌كانی له چوارچێوه‌ی كولتووری یان دامه‌زراوه‌یی خۆیاندا دانه‌ناوه و له ڕووی ژانر و بابه‌ت و پڵۆتهكانیانهوه باسی نه‌كردووه، به‌ڵكو پێشنیازی ئه‌وه‌ی كرد سینه‌ما پڕاكتیزهكردنێكی تا ئه‌ندازه‌یه‌ك نوێی وێنه‌كانه و له جووڵه و كات پێكهاتووه، نه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی جیهانه و نه ئۆبێكتێكه له په‌یوه‌ندیدا له‌گه‌ڵ هۆشیاری یان ده‌روونشیكاری بینه‌ردا بیری لێ بكرێته‌وه، به كورتی؛ فۆڕمێكی نوێی بیركردنه‌وه بوو چونكه ئه‌و وێنه‌یه‌یی دروستده‌كرد كه هیچ جیاوازییه‌كی له نێوان واقیعی ده‌روونی و واقیعی ماددیدا نه‌ده‌كرد، به‌ڵام بیركردنه‌وه یان بیرۆكه‌ی هه‌بێت بۆ سینه‌ما مانای چییه؟ “ئالان بادیۆ” له دوای “دۆڵۆز”ه‌وه وه‌ك یه‌كێك له گرنگترین فه‌یله‌سووفه فه‌ڕه‌نسییه‌كان ده‌ركه‌وتووه ڕه‌نگه نووسینه‌كانی ئه‌م دواییه‌یی ده‌رباره‌ی سینه‌ما وه‌ك جۆرێك له دیالۆگ له‌گه‌ڵ “دۆڵۆز” بخوێنرێته‌وه و ناكۆكی له‌گه‌ڵ بیركردنه‌وه‌كانی هه‌یه و به قووڵی بیركردنه‌وه‌كانی ده‌ست نیشان كردووه، كتێبی سینه‌مای “ئالان بادیۆ” كۆمه‌ڵێك چاوپێكه‌وتن و نوسینی پارچه، پارچه‌ی زیاتر له نیو سه‌ده‌یه، ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی فه‌یله‌سوفێكه له‌گه‌ڵ فۆڕمێكی هونه‌ری دیاریكراودا ئه‌وه‌نده كارێكی فه‌لسه‌فی سیستماتیك نییه، له ڕێگه‌ی به‌سته‌ری سینه‌ماوه ئێمه له ده‌رگای پشته‌وه‌ی چوونه ژووره‌وه بۆ ڕێڕه‌وی فیكری “بادیۆ” و ده‌ست تێوه‌ردانه‌كانی بۆ ناو سه‌رده‌مه‌كه‌ی وه‌رده‌گرین. له بوونگه‌رایی “سارته‌ر”ه‌وه تا “ماویستی” شه‌ڕانگێز تا كۆمۆنیستی ئه‌فڵاتوونی كه ئه‌مڕۆكه هه‌یه‌تی، هه‌ستێكی یه‌كانگیری سه‌رنجڕاكێش هه‌یه، ده‌توانرێت له هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی “بادیۆ” دا هه‌ستی پێ بكرێت بۆ دووباره داهێنانه‌وه‌ی زاراوه‌ی فه‌لسه‌فه بۆ ئه‌وه‌ی هاوكات بێت له‌گه‌ڵ زه‌روره‌ته‌كانی مێژوود،ا به‌ڵام ئه‌وه‌ی “دڵۆز” پرسی په‌یوه‌ندی سینه‌ما و بیركردنه‌وه‌یه، چۆن مرۆڤ له فیلمه نوێیه‌كاندا و له سینه‌ما به گشتی تێ ده‌گات؟ هه‌م وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ بیركردنه‌وه و هه‌م وه‌ك شێوازێكی دیاریكراوی بیركردنه‌وه؟ یان وه‌ك چۆن “بادیۆ” له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری “كاهێر دوو سینه‌ما” له ساڵی (1998) ئه‌م پرسیاره ده‌خاته ڕوو؛ سینه‌ما بیر له‌چی ده‌كاته‌وه كه جگه له‌خۆی هیچی تر ناتوانێت بیری لێ بكاته‌وه؟ ئه‌مه ئه‌و پرسیاره‌یه له گۆڤاره فه‌ڕه‌نسییه‌كه زیاتر له په‌نجا ساڵی پێشتریشدا له‌دوای ئایاری ساڵی (1968) بیرۆكه‌یه‌كی ڕه‌خنه‌یی فیلم لێیه‌وه سه‌ری هه‌ڵدا، گۆڤاره‌كه هه‌وڵیدا؛ فیلم وه‌ك ئامرازێكی ئایدۆلۆژی و نیشانه‌دار بۆ دروستكردنی مانا بخوێنێته‌وه له‌ناو گۆمهڵگهیهكی سهرمایهدارید. له ساڵانی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوو؛ نه‌ك ته‌نها له فه‌ڕه‌نسا به‌ڵكو له به‌ریتانیا و ئه‌مریكاشدا خواست بۆ تیۆری فیلم ئیدی به ئاراسته‌ی سیاسی بێت یان نا هه‌وڵیدا خۆی له چه‌مكی ڕۆمانسی بوونی هونه‌ر و ته‌ڵه‌ی شیعری و میتافیزیكی پاك بكاته‌وه، زیاتر هه‌وڵێكی سه‌ره‌تایی بوو بۆ بیركردنه‌وه له هێزی نادیار و وێنه‌ی جووڵاو.
ئه‌مڕۆ؛ به پێچه‌وانه‌وه پێمان ده‌گوترێت: فیلمه‌كان نه‌ك هه‌ر بیر ده‌كه‌نه‌وه به‌ڵكو هه‌ستیش ده‌كه‌ن، جه‌سته و ده‌روونیان هه‌یه. كتێبه‌كه‌ی “بادیۆ” له چركهساتێكدایه كه بیرۆكه‌ی به‌ستنه‌وه‌ی سینه‌ما به فهلسهوه تا دێت ده‌بێته مۆد، لێكۆڵینه‌وه فه‌لسه‌فییه نوێیه‌كان ئاره‌زووی نوێیان بۆ نووسینه‌كانی سینه‌ما له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تی مێژوویی جیاوازه‌وه وه‌ك “هۆگۆ مۆنستهربێرگ و جاك ئێپشتاین و مۆریس مێرلۆپۆنتی” یه‌وه تا “ستانلی كاڤێل” ی به‌رهه‌مهێناوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر تاكه كه‌سێك هه‌بێت له سه‌رنجڕاكێشترین فۆڕمه‌كانی نوێی فیلی فه‌لسه‌فه، ئه‌وه “دۆڵۆز”ه. “بادیۆ” له سینه‌مادا ڕێز له “دۆڵۆز” ده‌گرێت كه هێڵی په‌یوه‌ندی نێوان فه‌لسه‌فه و سینه‌مای كێشاوه، به‌ڵام چه‌مكێكی جیاوازی هه‌یه بۆ فه‌لسه‌فه و شێوازی بیركردنه‌وه‌ی جیاوازی هه‌یه سه‌باره به‌وه‌ی چ بیرۆكه‌یه‌ك له سینه‌مادا پێكبهێنرێت، بۆ “بادیۆ” فه‌لسه‌فه كاتێك بوونی هه‌یه یان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شته‌كان به ئاسانی كارناكه‌ن یان كۆنابنه‌وه، فه‌لسه‌فه وه‌ك پراكتیكێكی داهێنه‌رانه ته‌ماشا ناكرێت، وه‌ك چۆن بۆ “دۆڵۆز” وایه. به‌ڵكو په‌یوه‌ندییه‌كی نوێ وه‌ك فۆڕمێكی ڕادیكاڵ له مۆنتاژ دروست ده‌كات و توخمه ئاشت نه‌كراوه‌كان به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه نه‌ك بۆ فره‌ییه‌كی ناڕوون، بۆ ئه‌وه‌ی بگاته خاڵێكی دووپاتكردنه‌وه. هه‌روه‌ها فه‌لسه‌فه ڕوونكردنه‌وه نییه، زانین و تێگه‌یشتن به‌رهه‌مناهێنێت به‌ڵكو هه‌وڵده‌دات بیر له‌و خاڵانه بكاته‌وه كه تێیدا شكست ده‌هێنن له ڕوونكردنه‌وه‌ی ڕووداوه‌كانی جیهان، به شێوه‌یه‌كی به‌ڵگه‌نه‌ویستی، به‌رده‌وام ده‌بێت به‌دوای ئه‌وه‌دا ده‌گه‌ڕێت گره‌وه‌كانی كێشه‌یه‌كی فه‌لسه‌فی بخاته ڕوو، بژارده‌یه‌ك ڕوون بكاته‌وه كه ده‌بێت بكرێت، بژارده‌یه‌ك كه ده‌كه‌وێت به‌لای ڕاستیدا، هه‌قیقه‌ت ئاوارته‌یه، شتێكه له ڕووداوێكه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌دات ئه‌گه‌ر دانیان پێدا بنرێت دۆخێك یان جیهانێكی نوێ دروست ده‌كات هاوكات ناتوانێت له‌گه‌ڵ جیهانه كۆنه‌كه‌دا به‌رده‌وام بێت. به‌لای “بادیۆ”ه‌وه ده‌بێت بڵێین هه‌قیقه‌ته‌كان هه‌ن، به‌و مانایه‌یی شتێكی دیكه جگه له “زمان و جه‌سته” هه‌رچه‌نده به جۆرێك له جۆره‌كان “بادیۆ” ئه‌وه قبووڵ ده‌كات و ناوی ده‌نێت “ماتریالیزمی دیموكراسی” و پێداگریشی لێ ده‌كات به پێچه‌وانه‌ی هه‌ر چه‌مكێكی ئایینی هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی هه‌ن تاكگه‌رایی “جه‌سته” و بوونیادنانی كولتووری “زمانه‌كان”ن، به‌ڵام دان به ئاوارته‌كاندا ده‌نێت، ئه‌م ئاوارتانه له كاتێكدا له ڕووی مادییه‌وه له زمان و جه‌سته پێكهاتوون، به‌ڵام ناتوانرێت لێیان ده‌ربهێنرێت یان بۆیان بچوك بكرێته‌وه، ئه‌وان به چوار شێوه دێن و “بادیۆ” پێی ده‌ڵێت “ڕێكاره‌كانی هه‌قیقه‌ت” ئه‌وانیش زانست، هونه‌ر، سیاسه‌ت و خۆشه‌ویستی ئه‌مانه مه‌رجی فه‌لسه‌فه‌ن و ئه‌و بیرۆكه یان ڕووداوه ڕه‌سه‌نانه‌ی له‌م چوار كایه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن فه‌لسه‌فه ده‌گۆڕن و ده‌یكه‌نه ئه‌وه‌ی هه‌یه‌تی.
خزمه‌تكردنی ئه‌م پراكتیزه نیمچه سه‌ربه‌خۆیانه ژیان ده‌كاته شایانی ژیانكردن، فه‌لسه‌فه وه‌ك خودی ژیان ته‌نیا به‌هۆی ئه‌م بوارانه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی زمان و جه‌سته ئامانجی هه‌یه، به بڕوای “بادیۆ” به‌بێ زانست و هونه‌ر و سیاسه‌ت و خۆشه‌ویستی، مرۆڤ له دوو پێیه‌ك كه سۆز و هه‌سته‌كانی دیار نییه” زیاتر نییه. هه‌موو ئه‌مانه چ یهیوهندییهكی به سینه‌ماوه هه‌یه؟ له هونه‌ردا ده‌رئه‌نجامه‌كانی زمان و جه‌سته فۆرماڵیزم و ڕۆمانسیزم ده‌بن، سینه‌ما؛ ده‌بێت خۆی به دوور بگرێت له مه‌یلی هونه‌ره پراكتیكییه‌كان و به‌دواداچوون بۆ هه‌قیقه‌تی خۆیان یان ژێستی هه‌ندێك داهێنانی فۆرماڵی و ته‌كنیكی یان سێكس و مردن و نمایشكردنی جه‌سته‌ی ئیرۆتیك و ئازار چه‌شتوو. تیۆری فیلم و ڕه‌خنه نابێت چی دیكه گه‌ڕانه‌كانیان له فیلم‌دا به‌دوای جه‌سته‌وه بن، له زمانه‌وانیی پێكهاته‌یی و نیشانه‌ناسییه‌وه تا نیۆ-فۆرماڵیزم، تیۆری فیلم زۆر له مێژه له ڕێگه‌ی شیكارییهوه به‌دوای ددان پێدانان ده‌گه‌ڕێت، له ڕابردوودا ئه‌م مه‌یله له جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر بابه‌ته هه‌ستیاره‌كانی “جه‌سته‌یی یان سۆزداری” به‌رپه‌رچدراوه‌ته‌وه ئه‌مه‌ش وایكرد تیۆریستێكی ئه‌ڵمانی به‌ناوی “فریدریش كیتلهر” له ساڵی (1998)دا تێبینی ئه‌وه بكات “پێده‌چێت له ئه‌مڕۆدا ته‌واوی لقه‌كانی زانست هه‌بن، پێیان وایه به هیچ شێوه‌یه‌ك هیچیان نه وتووه ئه‌گه‌ر سه‌د جار وشه‌ی جه‌سته‌یان نه گووتبێ” ئه‌مه‌یه كورته‌یه‌ك له مێژووی نیوه سه‌ده‌ی ئه‌م كۆتاییانه‌ی تیۆری فیلم؛ له گووتارهوه بۆ فیگه‌ر، له زمانه‌وه بۆ ده‌روون و جه‌سته. “بادیۆ” ئه‌مانه تێده‌په‌ڕێنێ و پێشنیاز ده‌كات له‌بری ئه‌وه ده‌بێت بیر له‌و كاریگه‌رییه تاكه‌كه‌سییانه بكه‌ینه‌وه بۆ بیركردنه‌وه له فیلمه تایبه‌ته‌كاندا ده‌بینرێت.
“بادیۆ” هه‌ندێكجار به نوخبه‌گه‌رایی یان سنۆبی تۆمه‌تبار ده‌كرێت، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای بێ هه‌ستییه بهدبهختییهكهی به‌رانبه‌ر به هه‌ندێك فۆڕمی ژیانی، ده‌ربڕینی جه‌ماوه‌ر یان فۆلكلۆر (به ده‌گمه‌ن ددان به مۆسیقایه‌كی گرنگ دا ده‌نێت به شێوه‌یه‌كی گاڵته‌جاڕانه ئاماژه به مۆسیقای گه‌نجان ده‌كات) ئه‌مه خوێندنه‌وه‌یه‌كی هه‌ڵه‌یه كه پێداگری له‌سه‌ر دهگمهنێتی ڕاستی له‌گه‌ڵ ناونیشانه‌كه‌ی تێكه‌ڵ ده‌كات، هه‌ر ڕێكارێك بۆ هه‌قیقه‌ت له چه‌مكه‌كانی ئه‌ودا به پێناسه دژایه‌تی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یه له‌لایه‌ن نوخبهكانهوه ده‌پارێزرێت و ئاراسته‌ی ئه‌و شته ده‌كرێت كه ناوی ده‌نێت “مرۆڤایه‌تی گشتی” ڕاستی كارێكی هونه‌ری نه به‌ئاستی فه‌زیله‌تی و نه‌به كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر ڕه‌وته كولتوورییه‌كان ناتوانرێ بپێورێت، سیاسه‌ت لای “بادیۆ” له یه‌كسانییه‌كی به‌ڵگه‌نه‌ویسته‌وه سه‌رهه‌ڵده‌دات كه هه‌میشه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تدا ناكۆكی هه‌یه. به‌ڵام ڕه‌نگه خۆشه‌ویستی وه‌ك یه‌كێك له چوار ڕێكاره ڕاستییه‌كانی “بادیۆ” بێت و باشترین نموونه‌ی ڕووداوێك ده‌خاته ڕوو هه‌م ده‌گمه‌نه و هه‌م تووندوتیژه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گشتگیره. وه‌ك له هه‌ندێك ڕۆمان و فیلمی گه‌وره‌دا ده‌یبینین (ئه‌گه‌ر ئه‌زموونی تاكه كه‌س نه‌بێت) خۆشه‌ویستی وێرانكه‌ره له ژیانی ڕۆژانه‌دا، وه‌ك نۆرم و به‌رپرسیارێتی خێزانی ڕه‌نگه له هه‌ركات و شوێنێكدا ده‌ست بهسهركهسێكدا بگریت و خاوه‌ندارێتی بكه‌یت، به‌م مانایه جه‌ختكردنه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی هاوتا نییه له‌گه‌ڵ ئاره‌زووی سێكسی، خۆشه‌ویستی چه‌مكێكی ڕۆمانسی نییه و له‌سه‌ر دوورییه‌كان و به‌ربه‌سته‌كان گه‌شه‌ده‌كات، خۆشه‌ویستی ڕووداوێكه له چركه‌ساتێكی ههنووكهیدا بۆ ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی خۆیانن له یه‌كێك له جۆره‌كانی شێتی جیاناكرێته‌وه. بۆ “بادیۆ” سینه‌ما په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزی له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویستیدا هه‌یه، هه‌م داوای خۆشه‌ویستی ده‌كات و هه‌م وێنه‌ی ده‌كێشێت، بۆ ئه‌مه‌ش “بادیۆ” نموونه‌یه‌ك ده‌هێنێته‌وه ئه‌ویش دیمه‌نی كۆتایی شاكاره‌كه‌ی “میزۆچی”یه “خۆشه‌ویستانی له خاچدراو 1954” زه‌رده‌خه‌نه‌ی ئه‌و خۆشه‌ویستانه‌ی به زه‌رده‌خه‌نه‌وه به‌ره‌و مردن ده‌برێن. سینه‌ما وه‌ك خۆشه‌ویستی نیشان ده‌دات، چۆن شتێكی نا ئاسایی ده‌توانێت له ژیانی ئاسایی ڕۆژانه‌دا سه‌رهه‌ڵبدات، “بادیۆ” پۆپۆلیست نییه، به‌ڵام لای ئه‌و لایه‌نێكی ناوه‌ندی سینه‌ما دیارده‌یه‌كی كولتووری ئه‌و فیلمانه‌یه تازه بڵاو ده‌كرێنه‌وه و ملیۆنان كه‌س ئاره‌زووی ده‌كه‌ن، به‌بێ گوێدانه پاشخانه قووڵه‌كانی پشت فیلمه‌كه ئه‌و پێی خۆشه سینه‌مایه‌كی ساده مه‌یلی گشتگیركردنی هه‌بێت وه‌ك سینه‌مای هۆڵیوود، ستایشی ده‌كات و ده‌ڵێت ” هونه‌رێك ڕه‌گ و ڕیشه‌ی له سه‌رسامی هه‌موو چین و توێژه‌كان و ته‌مه‌نی گه‌له‌كاندا هه‌یه” كه‌واته سینه‌ما له‌ناو “ڕێكاره‌كانی ڕاستی” هونه‌ردا پێگه‌یه‌كی ناوازه‌ی هه‌یه چونكه به بڕوای “بادیۆ” هونه‌ر به گشتی هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به كات به‌سه‌ربردنه‌وه نییه، به‌ڵكو ده‌بێت وه‌ك شته نه‌ناسراوه‌كان بێت؛ بینینی شتێكی دوور و ناڕوون، پێشوه‌خته نه‌زانرێت و شوێنی نه‌دۆزرێته‌وه، له‌م لایه‌نه‌وه سینه‌ما له‌نێو هونه‌ره‌كاندا نائاساییه و تایبه‌تمه‌ندییه‌كی هاوچه‌رخه و به‌شیكه له گفتوگۆی ڕۆژانه‌مان، ئاراسته‌یه‌كی په‌روه‌رده‌یی هه‌یه بۆ تێڕوانینمان ده‌رباره‌ی جیهان، بۆ “بادیۆ” سینه‌ما له نێو هونه‌ره‌كاندا به‌هۆی توانای یهكسانخوازانهی دیموكراسییه‌وه جیا ده‌كرێته‌وه، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌و ناوی ده‌نێت “ناپاكی”.
ناپاكی سینه‌ما بۆ “بادیۆ” دوو مانای جیاوازی هه‌یه؛ سینه‌ما له‌گه‌ڵ هونه‌ره‌كانی دیكه و له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ناهونهردا ناپاكه، نا هونه‌ر واته هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی ده‌كه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی كایه‌ی هونه‌ر، نه‌ك ته‌نیا ئاژاوه‌كانی ژیانی ڕۆژانه، به‌ڵكو هه‌موو ئه‌و شتانه‌ش ده‌گرێته‌وه ئێمه پێیان ده‌ڵێین هونه‌ر و كات به‌سه‌ر بردن و هیچ بیرۆكه‌یه‌كی نوێمان ناده‌نێ، سینه‌ما له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ نا هونه‌ردا له سێ ڕووه‌وه ناپاكه:-
- چۆن ئه‌زموون ده‌كرێت؛ له ڕێكه‌وتێكی شه‌وی هه‌ینی یان نیوه‌ڕۆیه‌كی ته‌مبه‌ڵی یه‌كشه‌ممه‌دا، نه‌ك وه‌ك ڕووداوێك به‌ڵكو وه‌ك هه‌ڵهاتنێك، وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕی بیروڕا.
- چۆنیه‌تی به‌رهه‌مهێنانی؛ وه‌ك میدیایه‌كی هاوبه‌ش له‌ناو پیشه‌سازیدا وابه‌سته‌ی سه‌رمایه‌یه و هه‌رگیز به‌رهه‌می تاكه نووسه‌رێك نیه.
- له ڕووی ناوه‌ڕۆكه‌وه؛ وێنه‌ی جووڵاو هه‌میشه زانیاری بێ كۆتایی و زیاده‌ڕه‌وی له خۆی ده‌گرێت، ئه‌و كڵێشانه‌ی ژانر كه چیرۆكه‌كانی سینه‌ما پێكده‌هێنن به‌شێكی پێویستن وه‌ك هونه‌رێكی جه‌ماوه‌ری، سینه‌ما له بۆشایی لاپه‌ڕه سپییه‌كه‌ی “مالارمێ”ه‌وه ده‌ست پێ ناكات، به‌ڵكو له “نا هونه‌ری سه‌رده‌می خۆیه‌وه” ده‌ست پێ ده‌كات و هه‌وڵی پاككردنه‌وه‌ی خۆی ده‌دات.
سینه‌ما له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هونه‌ره‌كانی دیكه‌یشدا ناپاكه، “ئاندرێ بازین” له ساڵی (1952) وتارێكی به ناونیشانی (Pour un cinéma impur: Défense de l’adaptation) نووسی به له‌به‌رچاوگرتنی ناونیشانه‌كه‌ی ده‌بێت به “به‌رگریكردن له سینه‌مای تێكه‌ڵاو” وتاره‌كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌كرد سینه‌ما دژایه‌تیكردنی شانۆ نییه، یان ئه‌ده‌ب ده‌توانێت دڵسۆزتر بێت و به‌توانای خۆی هه‌وڵی خزمه‌تكردنی هونه‌ره‌كانی دیكه بدات نه‌ك بیكاته سینه‌مایی ئه‌مه‌ش دژی تێڕوانینی مۆدێرنه بوو، په‌یوه‌ندی به ڕه‌خنه هونه‌رییه‌كانی “كلیمنت گرینبێرگ”ه‌وه هه‌بوو، هه‌ر هونه‌رێكی دیاریكراو چاره‌نووسی خۆی له میدیۆمهكهی خۆیدا ده‌بینێته‌وه. بۆ “بادیۆ” ناپاكی به جۆرێك له جۆره‌كان تایبه‌تمه‌ندی سینه‌مایه، هه‌رچه‌نده تایبه‌تمه‌ندییه‌كی پارادۆكسیكاڵیشه، ئه‌و سینه‌ما به هونه‌ری حه‌وته‌م ناو نابات، به‌ڵكو به “پڵه‌س_یه‌ك” ی هونه‌ر ناوی ده‌بات، سینه‌ما ته‌واوكه‌رێكه بۆ دابه‌شكردنی هونه‌ره‌كان؛ به هۆیانه‌وه ناپاك بووه و ده‌یانخاته ژێر كاریگه‌رییه ناپاكه‌كانی خۆیه‌وه.
سینه‌ما وه‌ك هونه‌رێكی جه‌ماوه‌ره‌ی ناپاك به‌ستراوه‌ته‌وه به سیاسه‌ته‌وه، به بڕوای “بادیۆ” فه‌لسه‌فه “تیۆری پچڕانه” ده‌توانین ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ی “بادیۆ” ببه‌ستینه‌وه به ماویزمی فه‌ڕه‌نسی به تایبه‌ت دوای ئایاری 68 و چه‌مكی بوونگه‌رایی ئازادی “سارته‌ر”ه‌وه، كه فه‌یله‌سوفێكی فه‌ڕه‌نسی نه‌وه‌ی خۆی میراتێكی ڕادیكاڵی به‌جێهێشتووه. كتێبی “مانای ساركۆزی” له ساڵی (2007)ه‌وه دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له سه‌ركه‌وتنی “ساركۆزی” بڵاوكرایه‌وه؛ ئیدانه‌یه‌كی تووند بوو بۆ سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا و میراتی سیاسه‌تی فه‌ڕه‌نسا و گوتاری فیكری گشتی. پێداگری “بادیۆ” له به‌رده‌وامی و گرنگی ساڵی 68، ته‌نیا ماته‌مینی نه‌بوو سه‌باره‌ت به سیاسه‌تی كۆنه‌په‌رستانه‌ی فه‌ڕه‌نسا، به‌ڵكو دووباره ئاگركردنه‌وه‌ی بیری سیاسی بوو، كتێبه‌كه به شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر پڕ فرۆشترین بوو، نووسه‌ره‌كه‌ی خسته ناو بازنه‌ی به‌رنامه گفتوگۆكانی فه‌ڕه‌نساوه، ئهمرۆكهیش وه‌ك پێشبینییه‌ك بۆ شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تیه جیهانییه‌كان ده‌خوێندرێته‌وه كه له‌م ساڵانه‌ی دوایدا سه‌ریان هه‌ڵداوه. ئه‌مه بووه هۆی ده‌ستپێكردنی زنجیره‌یه‌ك كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی و مشت‌ومڕ ده‌رباره‌ی كۆمۆنیزم له ئه‌مڕۆدا؛ ئه‌وه نووسینه‌كانی “بادیۆ” خۆیه‌تی ناوی ده‌نێت ” گریمانه‌ی كۆمۆنیستی” هێشتا وه‌ك وردترین هه‌وڵی دووباره بیركردنه‌وه بۆ خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانی كاره‌ساتبارانه‌ی جۆرێك له ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت یان حیزبابه‌تی له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا.
تیۆری فه‌ڕه‌نسی و كاریگه‌رییه‌كه‌ی له‌سه‌ر دیسكۆرسی ئه‌كادیمی ئینگلیزی-ئه‌مریكی له مێژه به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرێت سیسته‌مێكی سیاسی ڕادیكاڵیان داهێناوه له‌و شوێنانه‌ی هیچیان نییه، بۆ نموونه كه‌مترینیان له خودی توێژینه‌وه‌ی فیلم‌دا نییه، له كاتێكدا زمانی پچڕان و به‌رخۆدان هه‌میشه سه‌رنجڕاكێشه بۆ هه‌ندێك خوێنه‌ری گه‌نج كه به‌دوای وشه‌سازیدا ده‌گه‌ڕێن و ئاره‌زووی ڕه‌سه‌نایه‌تی ده‌كه‌ن، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه شه‌ڕانگێزییه‌كه‌ی “بادیۆ” به‌رده‌وام ده‌بێت له دروستكردن و سه‌رقاڵی به گاڵته‌جاڕی زانستی ئه‌كادیمی و زانسته مرۆییه‌كان، ئه‌مه بۆ هه‌ركه‌سێك ڕوون ده‌بێته‌وه گه‌ر كتێبه‌كه‌ی “بادیۆ” بخوێنێته‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه ده‌بێت توێژه‌ره‌كانی فیلم زیاتر به ئاگابن له خواسته شۆڕشگێڕییه‌كان، ڕه‌نگه “بادیۆ” یارمه‌تیده‌رمان بێت بۆ ئه‌وه‌ی بیر له‌وه بكه‌ینه‌وه باسكردن له سیاستی فیلمێك مانای چییه، ئایا ده‌توانرێت وه‌ك ئه‌وه ته‌ماشا بكرێت په‌یوه‌ندییه‌ك له نێوان به‌رژه‌وه‌ندی نوێی دوای “دۆڵۆز” له بیرۆكه‌ی فیلم وه‌ك بیركردنه‌وه (زۆرجار به ئاراسته‌ی میتافیزیكی ناڕوون وه‌رگیراوه) له‌گه‌ڵ تیۆری فیلمی به سیاسی كرا‌و كه له ساڵانی حه‌فتاكان په‌ره‌ی پێدراوه، هه‌رچه‌نده ڕه‌خنه‌كردنی ئایدیۆلۆژیا وه‌ك ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت فۆرمه‌له كراوه به‌كارناهێنێت، به‌ڵام زۆرجار “بادیۆ” هه‌وڵده‌دات ئه‌و مه‌یله باڵاده‌ستانه گۆشه‌گیر بكات كه خزمه‌ت به بلۆككردنی فۆڕمه‌كانی سینه‌مای نوێی ڕاسته‌قینه ده‌كه‌ن، پێده‌چێ خۆشیان ده‌ست تێوه‌ردان بكه‌ن، چونكه ئه‌وان ئه‌و كه‌ره‌سته خاوانه پێكده‌هێنن فیلمێك بكه‌نه هاوچه‌رخ.
“بادیۆ” له وتارێكیدا له ساڵی (1999) به ناونیشانی “ڕه‌چاوكردنی دۆخی ئێستای سینه‌ما و له‌سه‌ر ڕێگاكانی بیركردنه‌وه‌ی ئه‌م حاڵه‌ته به‌بێ ئه‌وه‌ی پێویست بكات بگه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی سینه‌ما مردووه یان له مردندایه” هه‌ندێك له “نیشانه‌كانی ئایدۆلۆژیای سه‌رده‌م” ده‌ناسێنێت كه چاوه‌ڕوانی پاككردنهوهن له ڕێگه‌ی بیرۆكه‌ی نوێی سینماییه‌وه؛ وه‌ك ” ڕووتی پۆڕنۆگرافی، كاریگه‌ریی كاره‌سات، ئینتیمای ژن و مێرد، میلۆدرامای كۆمه‌ڵایه‌تی و دڕه‌نده‌یی و نه‌خۆشی”. به بڕوای “بادیۆ” ئامانجی سینه‌مای هاوچه‌رخ ده‌بێت ئه‌وه كار له‌سه‌ر “مه‌جاز” بكات كه به‌شێكن له زمانی هاوبه‌شمان، كارێكی هونه‌ری وه‌ك هه‌ر هه‌قیقه‌تێك له زمان و جه‌سته‌ی جیهانی ئێمه پێكهاتووه، به‌ڵام كه‌مێك به‌رخۆدانی ده‌وێ تا ده‌كه‌وێته به‌رده‌ستی جیهان، ئه‌مه یه‌كێكه له شێوازه‌كانی بیركردنه‌وه له‌وه‌ی بیرۆكه‌ی سینه‌مایی بۆ “بادیۆ” له‌چی پێكدێت و ئه‌وه‌ی فیلمێك به سیاسی ده‌كات، چونكه دروستكردنی بیرۆكه‌ی نوێ له سینه‌مادا دووپاتكردنه‌وه‌یه له جیهانێكی دیكه‌ی مومكین.
له به‌رانبه‌ردا فیلمه چه‌په‌كان به ڕواڵه‌ت مه‌به‌ستیان باشه و هه‌وڵی ده‌رخستنی ئازاره‌كانی جیهان ده‌ده‌ن، وه‌ك له پێداچوونه‌وه‌ی كتێبێكدا به‌ناوی (بازنه‌ی فێڵكردن-1981) ده‌ڵێت ” گه‌لانی سته‌ملێكراوی زه‌وی ئۆبێكت نین بۆ گێژاوی ناوه‌وه‌ی ویژدانه‌كانی ئه‌وروپا” به هه‌مان شێوه ئاره‌زووی له‌و فیلمانه نییه فۆڕمه‌كانی نهیلیزمی هاوچه‌رخ ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن، له وتارێكیدا ده‌رباره‌ی “پێداچوونه‌وه‌ی فیلم” ده‌ڵێت “هه‌موو شتێك كه ئێستا ده‌ستمان ده‌كه‌وێت؛ دڵه‌ڕاوكێ، گه‌مه‌كانی مردن، هێزی ته‌موومژاوی ئاره‌زوو، نهێنییه‌كانی شێتی” ئاسانه وه‌ك هه‌ندێك كرێی هونه‌ری له ئه‌مڕۆدا بیبینین. له كۆتاییدا؛ “بادیۆ” هه‌رگیز به ڕوونی ڕووبه‌ڕووی ئه‌و شته نابێته‌وه كه پێده‌چێت گرژییه‌ك بێت له نێوان دوو بیرۆكه‌دا وه‌ك هونه‌ر و سیاسه‌تی سینه‌مایی، ده‌بێت ناوی بنێین سینه‌مای كلاسیك و مۆدێرن، سینه‌ما له خوێندنه‌وه‌ی ئه‌ودا؛ هه‌م فۆڕمی نوێ له ڕێگه‌ی پاككردنه‌وه‌ی فۆڕمه باڵاده‌سته‌كان و دابه‌شكردنی بینه‌رانی خۆیه‌وه دروست ده‌كات و هه‌م پۆتێنشیه‌ڵی به‌شداریكردنی ده‌ستبه‌جێی دهستهجهمعییهكی بێ ناو پێشكه‌ش ده‌كات، كه‌سایه‌تییه‌كانی وه‌ك ” ژان لۆك گۆردار، یاسوجیرۆ ئۆزۆ، ژان ماری ستراوب، دانیێل هویلێت و مانوێل دی ئۆلیڤێرا” هه‌ن جوانترین بابه‌تیان هه‌یه له‌سه‌ر فیلم، به‌هه‌مان شێوه ئه‌مه به‌ڵگه‌یه‌كی حاشا هه‌ڵنگره بۆ چارلی چاپلین و مورنایش، به بڕوای من ئه‌وه‌ی “بادیۆ” پێی ده‌ڵێت “نیۆ-كلاسیكیزم” له فیلمه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی “كلینت ئیستوود و پۆل تۆماس و ئه‌ندرسن و جه‌یمس كامیرۆن” ده‌بینرێت، ڕه‌نگه ئه‌و گرژییه‌ی “بادیۆ” ناوی ناوه، وه‌ك پێكهێنه‌رێك بۆ كێشه فه‌لسه‌فییه‌كانی سینه‌ما به‌رهه‌می هێناوه بیبینێ.
بانگه‌شه‌كه‌ی “بادیۆ” “هونه‌ری جه‌ماوه‌ری” خۆی بیرۆكه‌یه‌كی پارادۆكسیكاڵه، ئه‌وه پیشان ده‌دات “ناپاكی سینه‌ما” ڕێگه به دیالێكتیك ده‌دات له نێوان پۆتێنشیه‌ڵی خۆی وه‌ك هونه‌رێكی باو و وه‌ك هونه‌رێكی ڕه‌خنه‌یی ده‌ست تێوه‌ردان ده‌كاته ناو سیسته‌مه هاوبه‌شه‌كانی ئێمه له وێنه‌دا. ئه‌و به به‌رده‌وامی تیشكی خستووه‌ته سه‌ر دوو پانتایی فه‌لسه‌فی كه سینه‌ما له ناویاندا كارده‌كات؛ ئه‌ویش وه‌ك هونه‌رێكی ئۆنتۆلۆژی و هونه‌ری كات. سینه‌ما به‌هۆی پارادۆكسییهكهوه ئۆنتۆلۆژییه ڕاسته‌وخۆ له بازنه چووه‌ته ده‌ره‌وه و واقیعێكی ڕووتمان پیشان ده‌دات، جیهان وه‌ك خۆی و له هه‌مان كاتیش‌دا جیهانێكی دهستكردنمان پێشكه‌ش ده‌كات یان جیهانێكی پاكی فانتازیا، “بادیۆ” ئه‌مه وه‌ك گۆڕه‌پانێك بۆ گه‌مه سینه‌ماییه‌كان ده‌بینێت، بۆ نموونه ئه‌و سه‌رسامه به فیلمی “ماترێكس” وه‌ك ئه‌فسانه‌ی ئه‌فڵاتوونی بۆ سه‌رده‌می دیجیتاڵی ده‌یبینێت. پرسی كات له “دۆڵۆز”ه‌وه وه‌رگیراوه كه هیچ هونه‌رێك وه‌ك سینه‌ما ناتوانێ “وێنه‌یه‌كی كات” مان بۆ بكێشێت، یان ده‌رفه‌تێك بۆ ئه‌زموونكردنی كات وه‌ك تێگه‌یشتن، “بادیۆ” به پێچه‌وانه‌ی “دۆڵۆز”وه پێشنیازی ئه‌وه ده‌كات پێویست ناكات له ڕێگه‌ی وێنه‌وه له سینه‌ما تێ بگه‌ین به‌ڵكو سینه‌ما هه‌میشه له‌ناو كاتدایه، بیرۆكه‌كانی سینه‌ما هه‌میشه له شێوه‌ی سه‌ردانیكردنێكی كاتییه و له جووڵه‌وه ده‌گوازرێته‌وه و تووشی چه‌قبه‌ستوویی یاده‌وه‌ری بووه، له كاتێكدا “دۆڵۆز” سینه‌ما وه‌ك كێشانی وێنه‌ی كات له دۆخێكی پاكدا وێنا ده‌كات نه‌ك وه‌ك نوێنه‌رایه‌تیكردن، به‌ڵكو وه‌ك كاتێكی چۆنایه‌تی ده‌یبینێت، له‌بری ئه‌وه “بادیۆ” جه‌خت له توانای سینه‌ما ده‌كاته‌وه بۆ تێكه‌ڵكردنی كاتی به‌رده‌وام و نا به‌رده‌وام ڕێگه‌دان به سه‌رهه‌ڵدانی ڕووداوێك، ئه‌گه‌ر فه‌لسه‌فه تیۆری پچڕان بێت، ئه‌وا سینه‌ما پیشانی ده‌دات چۆن درزه‌كان ڕوو ده‌ده‌ن.
هه‌رچه‌نده هه‌نێك له باشترین نووسینه فه‌لسه‌فییه‌كانی ناو كتێبه‌كه له دوو ده‌یه‌یی ڕابردوودا نووسراون، به‌ڵام تێگه‌یشتنه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی “بادیۆ” بۆ فیلم نا ئومێدكهرن له چاوپێكهتنهكهیدا له ساڵی (1998) له‌گه‌ڵ “كاهێر دوو سینه‌ما” دان به‌وه‌دا ده‌نێت چی دیكه به‌و شێوه‌یه له فیلم نه‌ڕوانێ، ڕه‌نگه “بادیۆ” وه‌ك “دۆڵۆز” ئاره‌زووی بۆ سینه‌ما و زانیارییه ئینسكلۆپیدیاییهكان نه‌بێ و هه‌ستیار و ورد و به‌چێژ وه‌ك مه‌یلی سینهمادۆستهكان له هونه‌ری هاوچه‌رخ نه‌بێت، به‌ڵام ئه‌مه لای “ژاك ڕانسێر” ده‌بینرێت، ئه‌مه زۆر گرنگ نییه كاتێك تێده‌گه‌ین “بادیۆ” ئاماژه به خۆشه‌ویستی سینه‌ما ده‌رده‌بڕێ به‌وه‌ی په‌یوه‌سته به خودی سیاسه‌ت و خۆشه‌ویستی و فه‌لسه‌فه‌وه. فیلمی “سۆشیالیزمی گۆدار” له ساڵی (2010) بڵاو بوویه‌وه و “بادیۆ” گوتارێكی له‌سه‌ر نووسی و گرێی دایه‌وه به “هۆسرێڵ”ه‌وه “گۆدار” حه‌زی له گوتاره‌كه نه‌كرد، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێی وابوو “بادیۆ” فه‌یله‌سوفێكی به‌ته‌مه‌نه و بێباكه له نووسیندا، چونكه له‌و گوتاره‌دا مه‌ودای نێوان سینه‌ما و فه‌لسه‌فه دووره له یه‌كدییه‌وه و “بادیۆ” گووتی “دوای ئه‌وه‌ی ده‌بێت فه‌لسه‌فه‌ی سینه‌ما دروست ببێت، ده‌بێت له ئێستاوه بێت، فه‌لسه‌فه وه‌ك سینه‌ما له ده‌رئه‌نجامدا چانسی ئه‌وه‌ی هه‌یه فه‌لسه‌فه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری بێت” كێ ده‌توانێت فیلمێك دروست بكات توانای ئه‌وه‌ی هه‌بێت فه‌لسه‌فه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری بێت؟ ڕه‌نگه ته‌نها “بادیۆ” خۆی بتوانێت ئه‌وه بكات.
“نیكۆ باوماخ” خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسه به زانكۆی براون، دكتۆرای له ئه‌ده‌بدا هه‌یه له زانكۆی دوك، توێژینه‌وه و نووسین و وانه وتنهوهكانی ده‌رباره‌ی تیۆری ڕه‌خنه‌یی، تیۆری فیلم، فیلمی دێكیومێنتاری یه‌كتربڕی فه‌لسه‌فه و جوانیناسی و سیاسه‌ته، سه‌رقاڵی دوو پڕۆژه‌یه، كتێبێك ده‌رباره‌ی نووسینهسینهماییهكانی “ئالان بادیۆ، جاك ڕانسێر، جۆرجیۆ ئاگامبێن و سلاڤۆی ژیژه‌ك” هاوكات لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له سینه‌ماكاری ئێرانی “عه‌باس كیا ڕۆسته‌می”.
نیكۆ باوماخ
و. له ئینگلیزییه‌وه: هێمن عـوسمان عه‌بدولڵا