• English
  • چونه‌ ژووره‌وه‌
یه‌ك شه‌ممه‌, كانونی دووه‌م 11, 2026
Chawy Kurd
بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
English
کوردی
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
    ڕاپەڕین و هەڵبژاردن و مێژوو

    حەلەب – نمونەیەک  بۆ دۆزی کورد

    با سه‌ركونسوڵی ئه‌مه‌ریكاش ئاگاداربێت

    شەڕی دوو دەوڵەت بەرامبەر دوو گەڕەک

    بازەکە لەسەر شانی کێ دەنیشێتەوە و کێ دەبێتە سەرۆک وەزیرانی ئێراق؟

    ڕیالیستی ترەمپ به‌رانبه‌ر ڤەنزوێلا

    Auto Draft

    ڕونکردنەوەی مادەی 68 ى دەستووری ئێراق

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 78

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 124

    کاتێک بژێوی ژیان وابەستەی بەرمیلێک نەوت دەكرێت

    پارەی ڕەش

    کاتێک بژێوی ژیان وابەستەی بەرمیلێک نەوت دەكرێت

    ئاسایشی ئابووری لە نێوان نانی ئەمڕۆ و سێبەری سبەینێ

    هەست و بیری نەتەوەی

    هەست و بیری نەتەوەی

    سیاسەت لە نێوان غرور و عینادیدا

    سیاسەت لە نێوان غرور و عینادیدا

    ڕاپەڕین و هەڵبژاردن و مێژوو

    ئاڵا و نەتەوە

  • شــیکار
    هەڵوەشانەوەی میلیشیا چەکدارەکانی ئێراق لە نێوان فشاری ئەمریکا و بێ دەنگی ئێران

    هەڵوەشانەوەی میلیشیا چەکدارەکانی ئێراق لە نێوان فشاری ئەمریکا و بێ دەنگی ئێران

    هێز وەکو جێگرەوەی یاسا و نەریتە دیپلۆماسییەکان؛ دەستگیرکردنی نیکۆلاس مادورۆ وەکو نمونە

    هێز وەکو جێگرەوەی یاسا و نەریتە دیپلۆماسییەکان؛ دەستگیرکردنی نیکۆلاس مادورۆ وەکو نمونە

    هەڵوێستی ڕووسیا، ئەمریکا و ئیسرائیل لەبه‌رانبه‌ر نفوزی سەربازی تورکیا لە سوریادا دوای نەمانی ڕژێمی ئەسەد

    هەڵوێستی ڕووسیا، ئەمریکا و ئیسرائیل لەبه‌رانبه‌ر نفوزی سەربازی تورکیا لە سوریادا دوای نەمانی ڕژێمی ئەسەد

    کاریگەری گازی دەریای قەزوین لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان ڕووسیا و یەکێتی ئەوروپا

    کاریگەری گازی دەریای قەزوین لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان ڕووسیا و یەکێتی ئەوروپا

    بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییە دیجیتاڵییەکان

    بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییە دیجیتاڵییەکان

    جۆرەکانی هەور و کاریگەرییان لەسەر سیستمی ژینگەیی زەوی

    جۆرەکانی هەور و کاریگەرییان لەسەر سیستمی ژینگەیی زەوی

    مەترسییەکانی خواردنەوەی ئاوی تواوەی سەهۆڵبەندانی کۆن و دێرین

    مەترسییەکانی خواردنەوەی ئاوی تواوەی سەهۆڵبەندانی کۆن و دێرین

    زیادبوونی ژمارەی دانیشتووانی ئێراق ‌و مەترسییەكانی لەسەر هەرێمی كوردستان

    زیادبوونی ژمارەی دانیشتووانی ئێراق ‌و مەترسییەكانی لەسەر هەرێمی كوردستان

    گەشەپێدانی بەردەوام؛ ئاڵنگارییەکان (ئاستەنگەکان) و چارەسەرەکان

    گەشەپێدانی بەردەوام؛ ئاڵنگارییەکان (ئاستەنگەکان) و چارەسەرەکان

    پیلانگێڕی دەوڵەتی ئێراق لە ناسەقامگیرکردنی هەرێمی کوردستان   

    پیلانگێڕی دەوڵەتی ئێراق لە ناسەقامگیرکردنی هەرێمی کوردستان  

  • ئــــابووری
    ئەو کەسایەتییانەی ئابووری 2025یان نەخشاند؛ لە جەنگی باجی گومرگییەوە بۆ پێشبڕکێی زیرەکی دەستکرد

    ئەو کەسایەتییانەی ئابووری 2025یان نەخشاند؛ لە جەنگی باجی گومرگییەوە بۆ پێشبڕکێی زیرەکی دەستکرد

    لە زیادەوە تا دێوی قەرز

    لە زیادەوە تا دێوی قەرز

    ئایا لابردنی سفره‌كانی سه‌ر دراو به‌سووده‌؟

    ئایا لابردنی سفره‌كانی سه‌ر دراو به‌سووده‌؟

    جیهانگیری چین؛ لە ڕێڕەوە گەورەکانەوە بۆ ڕێڕەوی پۆتاسیۆم

    جیهانگیری چین؛ لە ڕێڕەوە گەورەکانەوە بۆ ڕێڕەوی پۆتاسیۆم

    گیروگرفته‌كانی به‌رده‌م بودجه‌ی 2026 ئێراق

    گیروگرفته‌كانی به‌رده‌م بودجه‌ی 2026 ئێراق

    به‌كاربردنی ئابوورییانه‌ی كاره‌بای ماڵان

    به‌كاربردنی ئابوورییانه‌ی كاره‌بای ماڵان

    وەبەرهێنانەکانی کۆریای باشوور لە ژێرخانی کوردستان

    وەبەرهێنانەکانی کۆریای باشوور لە ژێرخانی کوردستان

    دابەشكردنی بەرپرسیاریەتییە داراییەكان لە سیستەمی فیدڕاڵیدا؛ ئێراق بە نموونە

    دابەشكردنی بەرپرسیاریەتییە داراییەكان لە سیستەمی فیدڕاڵیدا؛ ئێراق بە نموونە

    چین دوای ساڵی 2025

    چین دوای ساڵی 2025

    بانک و نەوت و دابڕان؛ کلیلەکانی واشنتۆن بۆ لابردنی قوفڵی ئێرانی لە به‌غداد

    بانک و نەوت و دابڕان؛ کلیلەکانی واشنتۆن بۆ لابردنی قوفڵی ئێرانی لە به‌غداد

  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
    بووژاندنه‌وەی ئابووری و بازرگانی له‌ شاری سلێمانی لەلایەن جووله‌كه‌کانەوە

    بووژاندنه‌وەی ئابووری و بازرگانی له‌ شاری سلێمانی لەلایەن جووله‌كه‌کانەوە

    قوتابخانەی ڕوشدییە؛ موڵکی و سەربازی شاری سلێمانی

    قوتابخانەی ڕوشدییە؛ موڵکی و سەربازی شاری سلێمانی

    بوونیادنانی ناسنامە لە نێو نەوەی نوێی کورد؛ ناسنامە وەک بەرخۆدان

    بوونیادنانی ناسنامە لە نێو نەوەی نوێی کورد؛ ناسنامە وەک بەرخۆدان

    مەحمود پاشای جاف و سەرکەوتنی چارەنووسی حەتمیی عەشیرەتی جاف: بەشی یەکەم

    مەحمود پاشای جاف و سەرکەوتنی چارەنووسی حەتمیی عەشیرەتی جاف: بەشی دووەم

    ژن، ژیاندۆستی و ئەویدی لە شیعری هێمن-دا

    ژن، ژیاندۆستی و ئەویدی لە شیعری هێمن-دا

    مەحمود پاشای جاف و سەرکەوتنی چارەنووسی حەتمیی عەشیرەتی جاف: بەشی یەکەم

    مەحمود پاشای جاف و سەرکەوتنی چارەنووسی حەتمیی عەشیرەتی جاف: بەشی یەکەم

    لاوازى بیرى نەتەوەیى لاى کورد وەک فاکتەرێک لە دروستنەبوونى دەوڵەتدا

    لاوازى بیرى نەتەوەیى لاى کورد وەک فاکتەرێک لە دروستنەبوونى دەوڵەتدا

    بۆچوونى حیزبی كرێكارانى سۆسیالیستیى ئێران به‌رامبه‌ر دۆزى كورد

    بۆچوونى حیزبی كرێكارانى سۆسیالیستیى ئێران به‌رامبه‌ر دۆزى كورد

    کەسایەتی کورد و دیاردەی بندەستی

    کەسایەتی کورد و دیاردەی بندەستی

    عوسمان پاشای جاف و ڕەگداکوتانی یاخیبوون لە عەشیرەتی جافدا

    عوسمان پاشای جاف و ڕەگداکوتانی یاخیبوون لە عەشیرەتی جافدا

  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
    دۆسیەی ئاسایشی دەوڵەت لە قاسەی وه‌زاره‌تی ناوخۆدایە

    دۆسیەی ئاسایشی دەوڵەت لە قاسەی وه‌زاره‌تی ناوخۆدایە

    تێگەیشتن لە دەسەڵاتی سیاسی؛ ڕەگ و ڕیشەی نەریتی  و تەحەددای هاوچەرخ

    تێگەیشتن لە دەسەڵاتی سیاسی؛ ڕەگ و ڕیشەی نەریتی  و تەحەددای هاوچەرخ

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
    ئەنسرۆپۆلۆجیای کورد لە دیدی مارتن ڤان برۆنسەن دا

    ئەنسرۆپۆلۆجیای کورد لە دیدی مارتن ڤان برۆنسەن دا

    سیاسەتی یەكێتی سۆڤییه‌ت بەرامبەر بە كورد لە دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی

    سیاسەتی یەكێتی سۆڤییه‌ت بەرامبەر بە كورد لە دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی

    هەرێمی کوردستان لە دیدگەی کۆماری چینی میللیدا

    هەرێمی کوردستان لە دیدگەی کۆماری چینی میللیدا

    وێنەی شاری سلێمانی لە نووسینەکانی گەڕیدە و ووڵاتناسە بیانییەکاندا

    وێنەی شاری سلێمانی لە نووسینەکانی گەڕیدە و ووڵاتناسە بیانییەکاندا

    زمانی کوردیی سۆرانی؛ لەگەڵ خوێندنەوەی بژاردەدا

    زمانی کوردیی سۆرانی؛ لەگەڵ خوێندنەوەی بژاردەدا

    کوردستان لە نووسراوی گەڕیدە و نوێنەرانی ئینگلیز لە سەدەی ١٩ دا

    کوردستان لە نووسراوی گەڕیدە و نوێنەرانی ئینگلیز لە سەدەی ١٩ دا

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی دووەم و کۆتایی

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

  • چاوپێکەوتن
    چاوپێکەوتن لەگەڵ پیتەر گالبرێت

    چاوپێکەوتن لەگەڵ پیتەر گالبرێت

    سەمیر قەسیمی؛ ڕەخنەگری عەرەب واقیع بەشێوە خراپەکەی قەبووڵ ناکەن

    سەمیر قەسیمی؛ ڕەخنەگری عەرەب واقیع بەشێوە خراپەکەی قەبووڵ ناکەن

    دیدارێک لەگەڵ خۆسییە ساراماگۆ

    دیدارێک لەگەڵ خۆسییە ساراماگۆ

    ماریۆ ڤارگاس یۆسا

    ماریۆ ڤارگاس یۆسا

    ڤاڵنتین ڕاسپۆتین

    ڤاڵنتین ڕاسپۆتین

    ڤێرجینیا وۆڵف

    ڤێرجینیا وۆڵف

    لەبارەی هزری ناتووندوتیژییەوە

    لەبارەی هزری ناتووندوتیژییەوە

    ئەنتۆن چیخۆڤ لە یاداشتەکانی نووسەری ڕووس “ئیڤان بۆنین”

    ئەنتۆن چیخۆڤ لە یاداشتەکانی نووسەری ڕووس “ئیڤان بۆنین”

    سارا ئەحمەدزادە؛ ئەبێ هەموومان دەست لەنێو دەست بۆ گەشانەوەی زمانی دایک هەوڵ بدەین

سەرەکی هێــزی نەرم ئەدەب و هونەر

پێگە و ئەرکی هونەر لە ڕوانگەی فەلسەفەوە

یەکەی ئامادەکاران لەلایەن یەکەی ئامادەکاران
كانونی دووه‌م 4, 2026
لە بەشی ئەدەب و هونەر
0 0
A A
پێگە و ئەرکی هونەر لە ڕوانگەی فەلسەفەوە
0
هاوبەشکردنەکان
21
بینینەکان
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەر
0 0
A A

زۆریەک لە حەکیم و فەیلەسوفەکان، کاتێک باس لە هونەر دەکەن بە “جوانی”-ەوە دەیبەستنەوە، ئەفلاتون پێی وایە جوانی سەرچاوەیەکی هەتاهەتایی هەیە. لە ڕوانگەی ئەوەوە، ئایدیای جوانی ڕەها، ئایدیای دیاردەی گرێدراوە بە گشت-ەوە. جوانی لە ڕوانگەی ئەفلاتونەوە؛ جوانی سرووشتییە کە “ئایدیای جوانی” تێیدا دەرکەوتووە، هونەریش لاسایی کردنەوەی سرووشتە. جیهانی ئایدیاکان؛ نوێنەر و دەرخەری کامڵبوونە و سیستێمێکی ڕێکوپێکی هەیە. جوانی لە ئاخاوتنەکانی ئەفلاتون ‌دا، تەنها لە بەرهەمە هونەرییەکاندا بەرجەستە نییە، بەڵکو ئەوەی ئێمە ئەمڕۆ پێی دەڵێین بەرهەمی هونەری، لای ئەفلاتون یەکێکە لە دەرئەنجامەکانی کار و بەرهەمهێنانی مرۆڤ کە بە “تێخنە” (Tekhne) یان تەکنیک دادەنرا و هیچ جیاوازییەکی لەگەڵ بەرهەمەکانیتری تێکنۆلۆژیای مرۆڤییەوە نەبوو. ئەفلاتون لە نووسینەکانیدا، چەندین جار لە ڕوانگەی سوودمەندییەوە دەڕوانێتە جوانی و لێی ورد دەبێتەوە. لە وتاری “سیمپۆزیۆم” دا، ئەفلاتون جوانی بە خۆشەویستی ناو دەبات و بە دەرئەنجامی خۆشەویستی دادەدنێت. بە ڕای ئەفلاتون، هونەر و ئافراندنی جوانی، بەرهەمی “خۆبەدیهێنانی” هونەرمەندە لە ساتەوەختی ئافراندندا. بەرهەمەکانی ئەفلاتون تێگه‌یشتنێکی فەنکشنالیستی لە بەرهەمە هونەرییەکان دەخەنە ڕوو و هەر بەم هۆکارەش، بەرهەمی هونەری بە پێی سوود و خەسارییەکانی هەڵدەسەنگێندرێت. ئەفلاتون پێی وایە، شاعیر (هونەرمەند) دەبێت لە شیعرەکانیدا باسی شتێک بکات کە بە پێی یاسا، شایستە و جوان و باش بێت.

هونەر لە ڕوانگەی سوکراتەوە؛ یەکێک لەو فەیلەسوفانەی کە لە ڕوانگەیەکی ئەخلاقییەوە سەیری بابەتی هونەری دەکرد، سوکرات بوو. ئەو ڕای وایە کە مرۆڤ بە دووای جووانی ڕوح و فەزیلەتدا دەگەڕیت، بۆیە لە هزری سوکراتدا، یەکگرتنی جوانی و چاکە ڕەنگ دەداتەوە. لای سوکرات جوانی شتێکە کە سوودی هەبێت، بۆیە لەسەردەمی کۆندا، هەموو کارامەییەکان بە تێخنە دەناسن کە بە مانای هونەرە.

هونەر لە ڕوانگەی ئه‌رستۆ؛ ئه‌رستۆ-ش لە کتێبی “هونەری شیعر” دا، باس لە مژاری هونەر دەکات. بەڕای ئه‌رستۆ، هونەر لاسایی کردنەوەی جوانی سرووشت و پرۆسەیەکی ئافراندنە. لە هونەردا، دەبێت “ڕاستەقینە” وەها لاسایی بکرێتەوە کە وەهمی خودی ڕاستەقینە دروست بکات. ئه‌رستۆ، هونەر بە دەرئەنجامی ئاوز دەزانێت، بەم شێوەیە؛ هونەر، ئافراندنی ئه‌قڵانییە لەسەر بنەمای ئامانجێک. سوکرات، ئەفلاتون و ئه‌رستۆ، لە بەرهەمێکی هونەریدا جەخت لەسەر رێکی و ڕێژە دەکەنەوە و بەرهەمی هونەری، جا لاسییکردنەوەی بیرۆکەیەک بێت-هەر وەک ئەفلاتون باوەڕی وایە- یان دروستکردنەوە و بوونیادنانەوەی ئه‌قڵانی بێت-هەروەک ئه‌رستۆ باوەڕی وایە- لەگەڵ سوود و چاکە دەبەستنەوە، کەواتە بۆ ئەوان هونەر بە جۆرێک ، گرێدراوە بە ئەخلاقەوە.

ڕوانگەی پلۆتینۆس (فلۆتین) لەسەر هونەر؛ پلۆتینۆس کە بە یەکێک لە فه‌یله‌سوفە دێرینەکان دادەنرێت، لەم بابەتەدا لەگەڵ ئەوان هاوڕایە کە جوانی و چاکە یەکسانن. جوانی تێکەڵ بە ڕوحی مرۆڤ دەزانێت و پێی وایە جوانی، ژیانی ڕاستەقینەی ڕوحە و بۆ گەیشتن بە جوانی و چاکە، هونەرمەند دەبێت لە ناخی خۆیدا ببێتە گەڕۆک و تا ڕوحی پاک و بێگەرد نەکات و لە ئاوێنەی ڕوحیدا ورد نەبێتەوە، پاکی بەدی نایەت و جوانی نابینێت. بۆیە لە ڕوانگەی ئەوەوە هونەر بەستراوەتەوە بە ئەخلاق و عیرفانیشەوە.

ڕوانگەی  ڕۆبێرت گرۆستێستێ، لەسەر هونەر و ئەخلاق؛ لە ڕوانگەی بیرمەندانی سەدەکانی ناوینەوە، پەیوەندییەکی پتەو لە نێوان جوانی و چاکەدا هەبووە، هەرچەند بەشێک لەم بیرمەندانە، جیاوازی دادەنێن لە نێوان جوانی و چاکەدا. ڕۆبێرت گرۆستێستێ (Robert Grosseteste) جوانی بۆ خودا دەگەڕاندەوە و دەیوت: ئەگەر کەسێک بیهەوێت جوانی و چاکە بە دەست‌بهێنێت، پێویستە بڵێین جوانی و چاکە هەردووک، یەک شتن و ئەویش خودای مەزنە، چونکە بە هەموو شتێک، بوون دەبەخشێت و لەبەر ئەوەی خودا چاکە، بەردەوام زیاد دەکات و گەشە بە هەموو شت دەدات و دەیپارێزێت، بەڵام لە هەمان کاتدا، خودای گەورە لە هەموو شتێکدا جوانە، ئەم شتانەش جوانن جا بە تەنیا یان پێکەوە. لە ڕوانگەی بیرمەندانی سەدەکانی ناوین، جوانی کامڵ و بانسرووشتی، خودایە و ناسینی جوانی کامڵ و ڕەها ئێمە لە ئه‌قڵ نزیک دەکاتەوە.

لە سەردەمی مۆدێرنیشدا، بەشێک لە پێناسەکانی بیرمەندانی کۆن سەبارەت بە جوانی و هونەر دووبارە بە کار هاتوون، بۆ نموونە بە بۆچوونی “باوم کارتێن” (BaumCarten) کە بە دامەزرێنەری جووانیناسی دەناسرێت؛ جوانی پەیوەندی بە هاوسەنگی نێوان کۆی ئەندامەکانی پێکهاتەوەهەیە و بەرزترین ووەدیهاتنی جوانی لە سرووشت دایە و لاسایی کردنەوەی سرووشت، بەرزترین پرسی هونەرە. لە پاش رێنێسانس، مرۆڤ وەک تەوەری گەردوون دانرا، بۆیە تێڕوانین لەسەر بابەتی جوانی-ش گۆڕا. ئەم گۆڕانکارییە بەو مانایە بوو کە سێ بازنەی حەقیقەت و چاکە و جوانی لە یەکتر جیاکرانەوە و سەربەخۆ بوون.

هونەر لە ڕوانگەی سپینۆزا-وە؛ لە ڕوانگەی سپینۆزاوە، هونەر جۆرێکە لە دەرکەوتنی “هێز و توانای مرۆڤ” کە لە ڕێگەی ” وێناکردن و ئه‌قڵ”-ەوە، بەرهەم دەئافرێنێت نەک بە پاڵپشتی هێزی بانسرووشتی! هونەر ڕیگەیەکە بۆ تێگەیشتن لە خۆشەویستی خودا (سرووشت)، کە هونەرمەند لەو ڕێگەیەوە دەتوانێت لە “تاک‌جەوهەری بوونی گەردوون” و “سیستێمی هۆکار” تێبگات و بە بەختەوەری و ئازادی بگات.

پێناسەی کانت بۆ جوانی؛ ئێمانوئێل کانت، فەیلەسوفی بەناوبانگی ئەڵمانی، کە بیرۆکەکانی لەسەر مژاری جوانی، کاریگەری لەسەر چاخی ئێمەش داناوە، جوانی بەم شێوەیە پێناسە دەکات؛ “جوانی ئەوەیە کە چێژ دروست بکات، دوور لە قازانج و بەرژەوەندی، بێ مانا و گشتگیر، وەک ئەوەی کۆتاییەکی بێ ئامانج بێت. کانت جیاوازی دەکات لە نێوان خۆش و جوان و باشدا، بەم شێوەیە هونەر لە ئەخلاق جیا دەکاتەوە، بێگومان لە نێو بیرمەندانی ئەم قۆناغەشدا کەسانێک هەبوون کە مانای هونەریان بە چاکە دەزانی و پەیوەندییەکیان لە نێوان هونەر و ئەخلاقدا دروست دەکرد. “زولتسێر” دەڵێت “تەنها ئەو شتەی چاکە بەرجه‌ستە دەکات، دەتوانرێت بە چاک بناسرێت.” بە بۆچوونی ئەو ئامانجی هەموو ژیانی مرۆڤ، چاکەی ژیانی کۆمەڵایەتییە. ئەم چاکەیە لە ڕێگەی بیرۆکە و پێوەرە ئەخلاقییەکانەوە بەدەست دێت و هونەریش دەبێت ملکەچی ئەم ئامانجە بێت. جوانی بریتییە لە وروژاندن و پەروەردەکردنی ئەم بیرۆکە و ڕێوشوێنانە. مێندێلسۆن-یش هەمان بۆچوونی هەبوو، بە ڕای ئەو، هونەر؛ جوانی (کە بە شێوەیەکی ناڕوون هەست پێدەکرێت) بۆ ئاستی ئۆبژەیەکی چاک و ڕاستەقینە بەرز دەکاتەوە، هەڵبەت ڵیرەدا مەبەست لە هونەر؛ کامڵبوونی ئەخلاقییە. بزووتنەوە ئەدەبییەکانی پاش رۆشنگەریش، واتە سەدەی ١٧ و ١٨ لە ژێر کاریگەری ئەم بۆچوونانە لەمەڕ هونەر و جوانیدا بوون. فەیلەسوفە کلاسیکەکان، داوایان لە  شاعیران و نووسەرانیان دەکرد تا بەرهەمەکانیان بۆ خزمەتی کۆمەڵگە و ئەخلاق بەکار بهێنن و ڕایان وابوو کە هونەر ئامرازێکە بۆ ڕێنوێنی مرۆڤایەتی، بەڵام بە پێچەوانەی ئەم گروپە و بیڕوڕایان ،هەر لەم قۆناغە تیۆرییەک پێشنیار کرا کە زۆرتر لە قوتابخانەی “پارناس”‌دا رەنگی دایەوە.

تیۆری “هونەر لەپێناو هونەر”دا؛ بنیامین کۆنستانت یەکەم کەس بوو کە لە نووسینەکانی لە فێبراری ساڵی ١٨٠٤باس لە ” هونەر لە پێناوی هونەر و بێ مەبەست”  دەکات، لانیکەم دوو لەو چوار مەرجەی کانت بۆ جوانی باسی دەکرد، بناغەی بیرۆکەی “هونەر لە پێناو هونەر” بوون.  یەکێک لە مەرجەکانی جوانی بە بڕوای کانت؛ ئەوە بوو کە ئەو چێژەی مرۆڤ لە بینینی شتێک دەیبات، هیچ سوود و ئامانجێکی لەگەڵ نەبێت. مەرجێکیتر ئەوە بوو کە کۆتاییەکی بێکۆتا بێت واتە گونجاوبوونی بەرهەمێک، بە بێ ئەوەی هیچ ئامانج و کۆتاییەک لەئارادا بێت. “بێنێدێتۆ کرۆچێ” فەیلەسوفی ئیتالی لە کتێبی ” تێزی جوانیناسی” هەوڵی جیاکردنەوی ئەخلاق و هونەر دەدات. ئەو هونەر بە ئینتێزیۆن پێناسە دەکات، بەڵام مەبەستی لە ئینتێزیۆن شتێکە جیا لەوەی عارفەکان باوەڕیان پێیەتی. لەبارەی ئەمەوە دەنووسێت:- پێناسەی ئەوەی کە هونەر ئینتێزیۆنە، نکۆڵییەکی دیکەش دەگەیەنێت. واتە ئەگەر هونەر بە ئینتێزی بزانین و ئینتێزیش بە هاوتای وردی وشەی “تیۆریا” (بە مانای سەیر کردن و بینین) دابنێین، ناتوانین بڵێین مانای هونەر ئەوەیە کە سوودی هەبێت. چونکە دەرئەنجامی شتێکی بەسوود هێنانی چێژ و لابردنی ئازارە، لە کاتێکدا هونەر لە بنەڕەتدا هیچ پەیوەندییەکی بە بەسوود یان بە چێژ یان ئازارەوە نییە. پاشان کرۆچێ، بە ڕوونی باسی جیاوازی هونەر و ئەخلاق دەکات؛ ئەو پێناسەیەی دەڵێ هونەر واتە ئینتێزیۆن؛ هەڵگری نکۆڵی سێهەمیشە. کە هونەر کردەوەیەکی ئەخلاقی نییە. ئەخلاق جۆرێکە لە کردار، کە ئەگەرچی پەیوەستە بە سوود و چێژ و ئازارەوە، بەڵام ڕێک هەمان شتی چێژبەخش یان بە‌سوود نییە، بەڵکو لە بازنەیەکی ڕوحی بانتردا دەسووڕێتەوە، لە کاتێک‌دا ئینتێزی-ش کردارێکی تیۆرییە وبەو هۆیەوە پێچەوانەی کاری پراکتیکە. کرۆچێ ئیرادەی چاکە بە مەرجی هونەرمەند بوون نازانێت و بۆیە حوکمدانی ئەخلاقی لەو بارەیەوە قبووڵ ناکات. بە پێی ئەو شتانەی باسکرا، دەکرێ بۆچوونی بیرمەندانی رۆژئاوایی لە هەمبەر پرسی ئەخلاق و هونەر و پەیوەندییان لەگەڵ یەکدی بە دوو دەستە دابەش بکەین؛ هەندێک لەو بیرمەندانە تەنها جەخت دەکەنە سەر لایەنی چێژبەخشی هونەر و جوانی لە ئەخلاق و چاکە جیادەکەنەوە؛ بەڵام هەندێکیتر پێیان وایە هونەر و ئەخلاق پەیوەندییان هەیە و هونەر ئامرازێکە بۆ پەیوەندی نێوان مرۆڤەکان و دەبێتە هۆی پێشکەوتن بەرەو کامڵبوون و بۆیەش ناکرێ هونەر ئەرکێکی دیاریکراوی نەبێت و بێ ئامانج بێت.

ناوەڕۆکی هونەر لە ڕوانگەی تۆلستۆی؛ تۆلستۆی لە کتێبی “هونەر چییە؟”دا ، بەشێکی بۆ ناوەڕۆکی بەرهەرمی هونەری تەرخان دەکات و دەنووسێت هونەر میدیایەکە بۆ گواستنەوەی هەستەکان لە نێوان نەوە جیاوازەکاندا و ئەرکی هونەر ئەوەیە کە هەست و سۆزی باشتر پێشکەش بکات بۆ بەختەوەری زیاتری مرۆڤایەتی. بۆیە هەتا ناوەڕۆکی هونەر باشتر بێت، چاکتر ئەم ئەرکە دەگەیەنێتە جێ. تۆلستۆی هەروەها سەبارەت بە مەسخی هونەر، دەپەرژێتە سەر پرسی ئەخلاق و دەڵێت؛ ” دەرئەنجامی پەیوەندی هەڵەی هونەر و کۆمەڵگا ئەوەیە کە چینی سەرەوەی کۆمەڵگە، تادێت زیاتر ڕووبەڕووی دژایەتی نێوان جوانی و چاکە دەبنەوە و جوانی وەک ئەوپەڕی کامڵبوون دەناسن و بەم شێوەیە خۆیان لە دەست داواکارییەکانی ئەخلاق دەرباز کردووە، ئەم کەسانە لە‌بری ئەوەی هونەرەکەیان پێ کۆن و بەسەرچوو بێت، ئەخلاق بە کۆن و بەسەرچوو دەزانن”. تۆلستۆی سەرکۆنەی کەسانی وەک ئۆسکار وایڵد دەکات کە بە ڕەتکردنەوەی ئەخلاق، پەسنی بێڕەوشتی و خراپەکارییان داوە و وەک بابەت و تەوەری بەرهەمەکانیان هەڵیانبژاردووە.

جوانی و هونەر لە باوەڕی شوپنهاوه‌ر؛ ئارتور شۆپنهاوه‌ر پێی وابوو جیهان لە ئیرادەیەکی کوێر و بێکۆتایی پێکهاتووە، کە سەرچاوەی ئازار و خولیای مرۆڤە. ئەزموونی جوانی و هونەر بە تایبەت لە بەرهەمە هونەرییەکان و لە سرووشتدا، کاتێک ڕوودەدات کە هونەرمەند بە حالەتێکی بیرکردنەوەی بێ ئیرادە گەیشتبێت و لە کۆت و بەندی حەز و خولیاکانی رزگاری بووبێت. لەم حاڵەتەدا کەسەکە چیتر شتەکان وەک مژاری چێژ یان قازانجی تاکەکەسی نابینێت بەڵکو بێلایەن و بێ ‌ویست لێیان دەڕوانێت و ئەمەش ئارامی و ئازادی چێدەکات. کەواتە جوانی هەر تەنها چێژێکی هەستەکی نییە بەڵکو ئەزموونێکی مەعریفییە کە دەبێتە هۆی ئەوەی نەست لە خزمتکردنی ئیرادە رزگاری بێت. شۆپنهاوه‌ر هونەری نە تەنها وەک ڕابواردن یان ڕابواردنێکی مەعنەوەی بەڵکو وەک مێتۆدێکی کورتخایەن و کاتی دەبینی بۆ زاڵبوون بەسەر ئازارەکانی ژیاندا. ئەو مۆسیقای بە بەرزترین هونەر دادەنا چوون ڕاستەوخۆترین ئامرازی دەربرینی ئیرادەی جیهانییە، لە حاڵێکدا کە بیناسازی و هونەرەکانیتر لە ئاستێکی نزمتردان. هونەر بە تایبەت لە فۆڕمی وەک تراژیدیا و مۆسیقادا، دەتوانێت نەستی بەردەنگ لە کارلێکی ماددی لەگەڵ جیهاندا دەربهێنێت و ئەزموونێک لە یەکبوون و ئارامی دروست بکات کە خۆی رزگاربوونێکی کاتییە لە سووڕی ئازار و ویستەکانی مرۆڤ.

جوانیناسی و هونەر لای هیگڵ؛ هیگڵ هونەری وەک ئایین و فەلسەفە بە ئەزموونێکی ڕۆحی دەزانی و لە چوارچێوەی جوانیناسیی مێژووییدا لێی دەکۆڵیەوە. بەڕای ئەو هونەر تەنها لاساییکردنەوەی سرووشت نییە، بەڵکو دەرکەوتنی ڕوحی رەهایە لە فۆڕمێکی بەرجەستەدا. ئەو دەڵێت؛  مێژووی هونەر ڕەوتێکی گەشەسەندووی هەیە و لە هونەری سیمبولیکەوە دەست پێدەکات و دەگاتە هونەری کلاسیکی یۆنان کە لوتکەی هارمۆنیای نێوان فۆڕم و ناوەڕۆکە و دوواتر دەگاتە هونەری ڕۆمانسی، کە فۆرمێکە لە خۆئاگایی و خزمەتی ناخی مرۆڤ دەکات و هەروەها پێی وابوو دۆخی هونەری مۆدێرن بە بەراورد لەگەڵ رابردوو، بە هۆی ئەوە نییە کە هونەر خۆی لە خۆیدا لاوازە، بەڵکوو بە هۆی گۆڕانی ڕۆڵی ئەندێشە و كولتوورە و ئەگەرچی هونەر دەتوانێت واتا و قوڵاییەکی ڕوحی هەبێت، بەڵام لە سەردەمی مۆدێرندا تووشی هەندێ ئاستەنگ بۆتەوە و پێگەی هونەر لە هەمبەر فەلسەفە و ئایین گۆڕاوە. لە لایەکیترەوە هیگڵ بە پێچەوانەی شۆپنهاوه‌ر، ڕای وایە کە مۆسیقا لە ئاستێکی نزمتر لە هونەرەکانیترە، چونکە بەڕای ئەو بێ‌مانا و بێ ناوەڕۆکە.

تێڕوانینی مارکس بۆ پێگەی مێژوویی هونەر؛ کارل مارکس هونەر بە دیاردەیەکی ئەبستراکت و جیا لە پێکهاتەی کۆمەڵایەتی نازانێت، بەڵکو بە بەشێک لە هۆشیاری کۆمەڵایەتی و ڕەنگدانەوەی دۆخی مێژوویی کۆمەڵگە دەزانێت. لە ڕوانگەی ئەوەوە، هونەریش وەک فۆڕمەکانیتری بەرهەمهێنانی كولتووری، لە ژێر کاریگەری پەیوەندییە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکاندایە و ناشێ لەم ژێرخانە جیابکرێتەوە. هونەرمەند و بەرهەمی هونەری لە کۆمەڵگەی سەرمایەداریدا؛ ڕووبەڕووی کۆمەڵێک ئاریشە دەبنەوە کە ڕەگ و ڕیشەیان لە پێکهاتەی بەرهەم‌هێنان و دابەشکردنی کاردا هەیە و هۆشیاری هونەرمەند هەمیشە ڕێژەییە و پەیوەندی بە ئاستی هۆشیاری کۆمەڵگەوە هەیە، بۆیە هونەر هەر دەرکەوتنی جوانی نییە، بەڵکو  دەربڕینی دۆخی چینایەتی و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانە لە کۆمەڵگەدا. هەروەها مارکس هونەر وەک جۆرێک “کاری بەرهەمهێنراوی تایبەت” دەبینێت کە هەرچەند لەگەڵ کاری فیزیکی جیاوازە؛ بەڵام هاوشێوەی فۆرمەکانیتری بەرهەمهێنان، لەسەر بنەمای دۆخی ئابووری و کۆمەڵایەتی لە قاڵب دەدرێت و دەگۆڕدرێت و هونەمەندیش بە جۆرێک کرێکارە! بەرهەمی هونەری ئەتوانێت لە سەردەمی خۆی تێپەڕیت و کاریگەری بە جێبهێلێت، بەڵام بە گشتی دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی و مێژووییە و لەگەڵ پەرەسەندنی ئامێرەکانی بەرهەمهێنان و پێکهاتەی ئابووری ئەویش دەگۆرێت. بۆیە هونەر تەنیا ڕەنگدانەوەی واقیع نییە، بەڵکو هێمای دژبەری و ململانێ کۆمەڵایەتییەکانی سەردەمی خۆیەتی.

پەیوەندی نێوان ژیان و هونەر لە ڕوانگەی بۆدلێر؛ چارلز بۆدلێر، شاعیر و ڕەخنەگری هونەری فەرەنسی، لە وتارەکەیدا “نیگارکێشی ژیانی مۆدێرن” کە بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٨٦٠دا بڵاوکرایەوە، بەدواداچوون بۆ پەیوەندی نێوان هونەر و ژیانی مۆدێرن دەکات و باس لە ڕۆڵی هونەرمەندان دەکات لە تۆمارکردن و نوێنەرایەتیکردنی سەردەمەکەیاندا. ئەو پێی وایە، جوانی هەر لە بەرهەمە کلاسیک و کۆنباوەکاندا نییە، بەڵکو هونەری ڕاستەقینە دەبێت ژیانی ڕۆژانە و بگۆڕی ناوشار وێنا بکات و لە بەها مێژوویی و جوانیناسیەکەی تێبگات. بۆدلێر، شێوەکارانێ وەک: دیلاکرۆکس و دۆمییە و  بۆ نمونە دەهێنێتەوە و دەڵێت ساتە‌وەختەکانی ژیانی رۆژانە و هەڵسوکەوتە کۆمەڵایەتییەکان لە ژیانی مۆدێرندا خۆیان دەتوانن بابەتێکی بەنرخ بن بۆ هونەرمەندان و ئەمە ڕێک ئەو شتەیە کە هونەری مۆدێرن پێناسە دەکات: ” گرنگیدان بە هەنووکە، گۆڕانکاری و بارودۆخی کۆمەڵایەتی.” لە ڕوانگەی بۆدلێرەوە، هونەرمەندی مۆدێرن هەم دەبێت چاودێرێکی وردی ژیانی ناوشار بێت و هەم بتوانێت لە ناو کۆمەڵی خەڵک دا بژیت و لە ژێر کاریگەری ژیانی ڕۆژانە‌ دابێت.

پێگەی هونەر لە ڕوانگەی نیچە-وە؛ فریدریش نیچە، هونەر بە بەشیکی بنەڕەتی و جەوهەری لە ئەزموونی مرۆڤ دەزانێت، کە یارمەتیمان دەدات بەرگەی ژیان بگرین و تەنانەت ئاهەنگی بۆ بگێڕین، لە باوەڕی ئەودا هونەر تەنیا ڕەنگدانەوەی واقیع نییە، بەڵکو ئامرازێکە بۆ دامەزراندنی “دۆخێکی جوانیناسی” لە بەرامبەر ڕیالیزمی وشک و ئه‌قڵانیدا؛ ئەوە هونەرە کە دەتوانێت ئێمە لە ڕووبەڕووبونەوە لەگەڵ “ڕاستییەکی تاڵ” رزگار بکات و یارمەتیمان بدات بۆ دۆزینەوەی واتایەک بۆ ژیان کە تەنها لە ڕێگەی زانست یان ئەخلاقەوە نادۆزرێتەوە. لای نیچە ڕوحی هونەری لە ژیانی ڕاستەقینەدا هەر هێندە گرینگە کە لە بەرهەمێکی هونەریدا گرینگە و پێویستە ئێمە ژیان وەک بەرهەمیی هونەری تایبەت بە خۆمان بئافرێنین. نیچە لە کتێبی “لەدایکبوونی تراژیدیا” جەخت لەوە دەکاتەوە کە هونەری یۆنانی کەونارا (بە تایبەت تراژیدیا) توانای تێکەڵکردنی دوو هێزی ناوەوەی دژبەیەکی هەبوو (ئەپۆلۆنی و دیۆنیزی) بۆ ئەوەی سۆز و ئازاری مرۆڤ لە ئەزموونێکی هونەریدا پیشان بدات و یارمەتی بینەر بدات ژیان بە گشت دژبەرییەکانییەوە، پەسەند بکات. ئەم بۆچوونە دەردەخات کە لای نیچە، هونەر هەر رابواردن یان شیکاری نییە، بەڵکو هێزێکە کە ژیان مانادار دەکات و وادەکات بەرگەی بگرین.

دێریدا و سڕینەوەی واتا لە بەرهەمی هونەری؛ ئەگەر پێشتر لە سەردەمی کلاسیک فەیلەسوفانی وەک ‌هیگڵ پێیان وابوو بەرهەمی هونەری هەڵگری واتای تایبەت و قووڵە و ئەو واتایە پەیوەندییەکی تایبەت لە نێوان هونەرمەند، جیهان و بەردەنگ دروست دەکات، بە پێچەوانە لە ڕیبازە پۆست مۆدێرنەکاندا (بە تایبەت لای ژاک دێریدا) چیتر باسی مانایەکی جێگیر بۆ هونەر ناکرێت؛ دێریدا پێی وایە، نەک “واتا” بە شیوازێکی ڕەها لە بەرهەمی هونەریدا بوونی نییە؛ بەڵکو دەق و هونەر بەردەوام لە ناو زنجیرەیەکی بیکۆتایی “نیشانەکان ” دان، کە هەر نیشانەیەک بەرەو مانایەکمان دەبات و مەحاڵە بە واتایەکی تاک و کۆتا بگەین و هەر خوێندنەوەیەک دەتوانێت واتایەکی نوێ دروست دەکات، بۆیە چیتر هونەر هەڵگری پەیامێکی ڕەها نییە، بەڵکو مەیدانێکی ئەزموون و لێکدانەوەی جیاجیایە.

هونەر لای بۆدریار؛ بۆدریار پێی وایە لە سەردەمی پۆستمۆدێرن و بەکارهێناندا، بەرهەمی هونەری ئیتر دەرخەری “واقیع” نییە و بەشێکە لە سیستێمی نیشانەکان کە لاسایی راستەقینە و ئەزموونی مرۆڤی دەکات. بەڕای ئەو جیهانی سەردەم بە میدیا و ڕیکلام و وێنە ئاخنراوە و جیاوازی نێوان ” ڕاستەقینە” و “وێنە” ئەستەم بووە؛ بۆدریار ناوی “بانڕاستەقینە” یان “هایپێرریالیتە”(hyperreality) لەو دۆخە دەنێت، کە تێیدا “وێنە و هێماکان خۆیان واقیع بوونیاد دەنێن” لە جیاتی ئەوەی ڕەنگدانەوەی واقیع بن. لەم ڕوانگەیەوە بۆدریار، هونەر لە ڕۆڵی کلاسیکی خۆی جیادەکاتەوە: “هونەر نە دەربڕینی ڕاستییە و نە پەیامی ئەخلاقی پێیە، بەڵکو بەشێکە لە سیستێمێکی هاوشێوەکردنی كولتووری کە سنووری نێوان “راستەقینە” و ” وێنە” ی کاڵ کردۆتەوە؛ بە شێوەیەک کە ئێمە نەک لە ڕێگەی ئەزموونی ڕاستەوخۆوە، بەڵکو لە ڕێگەی وێنە و بیرۆکەی میدیاییەوە ڕووبەڕووی “واقیع” دەبینەوە. بۆیە ئیتر ئەرکی هونەر لە کۆمەڵگەی هاوچەرخ‌دا؛ پیشاندانی واقیع نییە، بەڵکو بوونیادنانەوە و بەرهەمهێنانەوەی ئەو واقیعە هاوشیوەکراوەیە.

سەرچاوەکان؛

تاملی در باب اخلاق و هنر، محمد اخگری، ماهنامە آینە خیال، شمارە ٨، تیرماه ١٣٨٧.

https://rasekhoon.net/article/show/117091

https://parimanart.ir/%D8%B2%DB%8C%D8%A8%D8%A7%DB%8C%DB%8C-%D9%88-%D9%87%D9%86%D8%B1-%D8%AF%D8%B1-%D8%AA%D9%81%DA%A9%D8%B1-%D8%B4%D9%88%D9%BE%D9%86%D9%87%D8%A7%D9%88%D8%B1/

https://fardmag.ir/%D9%86%D9%82%D8%A7%D8%B4-%D8%B2%D9%86%D8%AF%DA%AF%DB%8C-%D9%85%D8%AF%D8%B1%D9%86-%D8%B4%D8%A7%D8%B1%D9%84-%D8%A8%D9%88%D8%AF%D9%84%D8%B1/

https://www.sharghdaily.com/%D8%A8%D8%AE%D8%B4-%D8%B1%D9%88%D8%B2%D9%86%D8%A7%D9%85%D9%87-100/928682-%D9%87%D9%86%D8%B1-%D8%A7%D8%B2-%D8%AF%DB%8C%D8%AF%DA%AF%D8%A7%D9%87-%D9%87%DA%AF%D9%84

https://jafarhashemlou.blogfa.com/post/2868

ئامادەکردنی؛ نامۆ ڕۆستەم زادە- هونەرمەند

پۆستی پێشوو

هەڵوێستی ڕووسیا، ئەمریکا و ئیسرائیل لەبه‌رانبه‌ر نفوزی سەربازی تورکیا لە سوریادا دوای نەمانی ڕژێمی ئەسەد

پۆستی داهاتوو

بووژاندنه‌وەی ئابووری و بازرگانی له‌ شاری سلێمانی لەلایەن جووله‌كه‌کانەوە

یەکەی ئامادەکاران

یەکەی ئامادەکاران

نووسەر

پەیوەندیداری بابەتەکان

گەشتێکی خێرا بەناو مەعریفەناسی مۆدێرندا
ئەدەب و هونەر

گەشتێکی خێرا بەناو مەعریفەناسی مۆدێرندا

كانونی یه‌كه‌م 24, 2025
32
هاروکی موراکامی؛ بۆ گەیشتن بە ڕووناکی، دەبێت بەناو تاریکیدا گوزەر بکەیت
ئەدەب و هونەر

هاروکی موراکامی؛ بۆ گەیشتن بە ڕووناکی، دەبێت بەناو تاریکیدا گوزەر بکەیت

كانونی یه‌كه‌م 20, 2025
68
مرۆڤێک و زمانێک؛ چیرۆکی زیندووکردنەوەی زمانێکی مردوو بۆ بەرگریکردن لە زمانی دایک
ئەدەب و هونەر

مرۆڤێک و زمانێک؛ چیرۆکی زیندووکردنەوەی زمانێکی مردوو بۆ بەرگریکردن لە زمانی دایک

كانونی یه‌كه‌م 12, 2025
59

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

كانونی دووه‌م 2026
د س W پ ه ش ی
 1234
567891011
12131415161718
19202122232425
262728293031  
« کانونی یەکەم    

Aa

0 0
A A
  • پەیوەندی
  • دەربارە
  • بۆردی راوێژکاران
  • بۆردی سپۆنسەرەکان

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
  • English
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
  • شــیکار
  • ئــــابووری
  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
  • چاوپێکەوتن

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بەخێر هاتیتەوه!

لە خوارەوە داخڵی ناو هەژمارەکەت بە

ووشەی نهینیت بیرچۆتەوە?

گەڕاندنەوەی ووشەی نهێنیەکەت

تکایە ناوی بەکارهێنەر یان ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بنووسە بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی ووشەی نهێنی.

چوونە ژورەوە

لیستی پەخشکردنی نوێ زیادبکە