“پێشه‌كى”
له دواى شه‌ڕه يه‌ك له‌دواى يه‌كه‌كانى عوسمانى و ڕووسياى قه‌يسه‌رى له كۆتاييه‌كانى سه‌ده‌ى هه‌ژده و سه‌ره‌تاكانى سه‌ده‌ى نۆزده‌دا، كۆمه‌ڵێك ناوچه و هه‌رێمى كوردنشين له ئه‌نجامى سوڵح و ڕێككه‌وتنه‌كانى دواى شه‌ڕه‌كه كه‌وتنه ژێر چنگى ڕووسه‌كان، له‌و ساته‌وه تاوه‌كوو جه‌نگى يه‌كه‌مى جيهانى(1914_1918) و ڕێككه‌وتنه‌كانى سايكس بيكۆ، بۆ دابه‌شكردنى خاكى داگيركراوى عوسمانى و دواتريش ههڵگيرسانى شۆڕشى ئۆكتۆبه‌رى (1917) له‌سه‌ر ده‌ستى بهلشهفييهكانى ڕووسيا و له‌ناوبردنى قه‌يسه‌ر “ڕۆمانۆڤ” و داروده‌سته‌كه‌ى، كه ئه‌ويش له ئه‌نجامى ئه‌و هه‌موو زيان و كوشتار و كێشه و قه‌يرانه ئابوورى و سياسييانهى له‌و جه‌نگه كه‌وتنه‌وه سه‌رچاوه‌ى گرت، لينين سه‌ركردايه‌تى ئه‌و شۆڕشه‌ى كرد، كه به شۆڕشى سۆسياليستى و بانگه‌شه‌ى ڕزگارى و مافى چاره‌ى ميللهتان ده‌ستى پێكرد و كۆمه‌ڵێك چه‌مك و زاراوه‌ى نوێى هێنايه دنياى سياسه‌ته‌وه له‌و سه‌رده‌مه‌دا، كورديش وه‌ك يه‌كێك له‌و نه‌ته‌وانه‌ى ژێر ده‌سه‌ڵاتى ڕووسياى قه‌يسه‌رى پێشتر و بهلشهفييه سۆساليستهكانى دواتر، به جۆرێك له جۆره‌كان سوود مه‌ند بوو له‌و ئۆتۆنۆمييه سنووردار و كورتخايهنهى “لينين” به‌خشييه نه‌ته‌وه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵات و هه‌ژموونى ئهوكانى يه‌كێتيى سۆڤييه‌ت، كه له ساڵى (1923) وه تاكوو (1929) خاياند، كه ستالين له ئه‌نجامى پيادهكردنى سياسه‌تى به ناوهنديكردن و سه‌پاندى ده‌سه‌ڵاتى ڕاسته‌وخۆى ده‌وڵه‌ت تێكوپێكيدا، كه له‌مێژوودا به “كوردستانى سوور” ناودێر بوو.
كوردستانى سوور به‌شه بچووكه‌كه‌ى كوردستانه، كه له‌چه‌ند شارێك و كۆمه‌ڵێك گوند پێك ده‌هات، تاوه‌كوو تێكچوونى ئۆتۆنۆمييهكهيان له كۆمه‌ڵێك مافى سياسى و ڕۆشنيرى به‌هره‌مه‌ند بوون، بۆ تيشك خستنه سه‌ر جوگرافيا و چۆنێتى دامه‌رزاندنى كوردستانى سوور ئه‌م ڕاپۆتهمان ئه‌نجامداوه. باسەکەشمان دابەشکردۆتە سەر چوار تەوەر، لەوانە:-
تەوەرەى یەکەم: باسێکى کورتى جوگرافیا و پێگەى جوگرافى و ئەو ناوچانەى کوردستانى سوورى تێدا دامەزراوە کردوە.
تەوەرى دووه‌م،: باسى هۆکارەکانى دامەرزاندنى کوردستانى سوورمان ڕوون کردۆتەوە.
تەوەرەى سێیه‌م: باسى ڕووخان و کۆتاییهاتنى کوردستان سوورمان کردوە و ئەو هۆکارانەمان دەست نیشان کردوە کە وایکرد دەسەڵاتدارانى یەکێتى سۆڤییەت بەگشى و خودى ستالین بڕیارى هەڵوەشانەوەى بدەن.
تەوەرەى چوارەم، باسێکى کورتى چالاکییە ڕ‌ۆشنبیرى و فەرەهەنگییەکانى کوردى قەفقاز لە دواى کوردستانى سوورمان کردوە، چونکە کوردەکانى ئەوێ لە دواى ڕووخانى قەوارە سیاسییەکەش هەر خەریکى کارى ڕ‌ۆشنبیرى و چالاکیى ئەدەبى بوون، ئەگەر سەیرێکى بەرهەمەکانیان بکەین بۆمان دەردەکەوێت لەچاو نەبوونى کیانێکى سیاسى و ئەو پەرتەوازەییەى کە تووشى کوردەکان بوو زۆر بووه.
“ته‌وه‌ره‌ى يه‌كه‌م؛ جوگرافياى كوردستانى سوور”
سه‌باره‌ت به جوگرافياى كوردستانى سوور و ئه‌و ناوچانه‌ى كه ده‌سه‌ڵاتى ئۆتۆنۆمييهكه گرتبوونييهوه بۆچوونى جياواز هه‌يه، كه‌مال مه‌زهه‌ر پێى وايه كوردستانى سوور، له پێنج ناوچه پێك دێت:- كهڵبهجار، كورد حاجى، موراد خانلى، قه‌ره‌قشڵاخ، قوتورلى. خاتوو تاتيانا ئاريسۆڤاش پێى وايه ئه‌م شوێنانه مه‌ڵبه‌ندى كوردستانى سوور بوون:- كهڵبهجاڕ، لاچين، قوبادلى، زهنگيلان، لاچين. سنوورى ئه‌م هه‌رێمه له سه‌ره‌وه به مه‌ڵبه‌ندى گه‌نجه و له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه به قه‌ره‌باغه‌وه و له ڕۆژئاواوه به مه‌ڵبه‌ندى نوور و بايهزيدى ئه‌رمينيا و له خواره‌وه‌ش هاوسنوورى مه‌ڵبه‌ندى جبراييلييه، گوند و ناوچه‌كانى كوردستانى سووريان كورده‌كانى قه‌فقاز، بريتين له:- زێرتى، ميكێند، بۆزلو، كهمالڵى، كهلاچه، چێراخلى، ئهگجاكيند، قهرهكهشيش، ئاق، بۆڵاخ، شێيلانلى، كهراس، بينه، چاى بينه. ناوچه‌ى كهڵهبجاڕيش بريتين له:- شورتان، زهيليك، ئوروفژلوو، سۆيۆخ، بولاخ، ئهتجاكييدۆ، خهلابنلى.. تيره‌و هۆزه‌كانى كوردستانى سووريش، بريتين له:- فه‌تۆ، ئهڵافێردى، شاسوارلى، ئهرهتۆلوو، مهمێدلى، شێرهفلى، كرڤلى، له‌زگى، ميرى، كيۆنێرى، سمايليار، گهرهلار، ئهبيلار، ئهسهدليار، خۆزێليار، ئيساخانلهر، مه‌مێد ليڤهر، شهفيقلهر و چيچكهلهر ، نهگلى، گيودى، حوسێين كوليليار، كولكيليو، نيژكلى، عه‌لى ڕزالى، ميريكلى، گێچرلى، قهرهخانليار، حوسێنلهر، مهيللهر، ميشاديللهر، شوكورلهر،ئينازلهر. بە گوێرەی سەرژمێری ساڵی ١٩٢٦ لە لایەن یەکێتی سۆڤیەتەوە ژمارەی دانیشتووانی کوردستانی سور (٥١٢٠٠)دانیشتوی هەبووە.
“تەوەرەى دووه‌م؛ هۆکارەکانى دامەرزاندنى کوردستانى سوور”
کاتێك نووسه‌ران باس لە هۆکارەکانی دامەزراندنی ئەم هەرێمە دەکەن، دید و بۆچوونی ناکۆک و دژ بە یەک دەخەنەڕوو، نووسه‌رانی ئەرمەنی ئەمە بە هەوڵی ئازەرییەکان دادەنێن بۆ دابڕاندنی هەرێمی نەگۆڕنە_قەرەباخ لە ئەرمینیا، بە هەوڵێکی مۆسکۆی دادەنێن بۆ لەنێوبردنی دوا پێگەی سەربەخۆیی گەلی ئەرمەن لە ناوچە چیاییەکانی باشوری قەفقاز بۆ ئازەریەکانیش ئامێرێک بوو بە دەست مۆسکۆوە بۆ فشار خستنە سەر ئازەریەکان بۆ ئەوەی ناچاریان بکات گوێڕایەڵ و ملکەچی مۆسکۆبن لە بوارەکانی نەوت و پەیوەندی لەگەڵ جیهانی تورکیدا چونکە لە ڕەچەڵەکدا بەشێکن لە نەتەوەی تورک و زمانەکەشیان لقێکە خێزانی زمانی تورکی، ترسێکی تری ئازەریەکان سەرچاوەکانی ئاو بوون کە ٨٥% ی سەرچاوەکانی ئازەربایجان دەکەوتنە ئەم هەرێمە، بۆ مۆسکۆش ئەم هەرێمە وەک ڕێگرێک بوو لە بەریەککەوتنی ئازەری و ئەرمەنەکان و دەروازەیەکیش بوو بۆ گەیاندنی پەیامەکانی شۆڕشی ئۆکتۆبەر و پارتی کۆمۆنیستی سۆڤیەتی بە کوردانی ڕۆژهەڵاتی نزیک. دواى شۆڕشى ئۆکتۆبەر و لە ڕێککەوتى (٧/٧/١٩٢٣) دا بە فەرمانى “لینین”، ناوچە کوردنشینەکانى نێوان ئەرمەنستان و ئازەربایجان، لەژێر فەرمانى “اویز”، واتە یەکەیەکى کەمتر لە خۆبەڕێوەبەرى بەناوى “کوردستانى سوور” کە پایتەختەکەى شارى “لاچین” بوو، بەسەرۆکایەتى “گوجى حاجى ئێف” دامەزرا، شارەکانى “لاچین، گەڵبەجار، زەنگیلان، قوبادلوو، شووشا” بە شارە گەورەکانى هەژمار دەکران. کۆمارى سۆسیالیسى ئازەربایجان، لەگەڵ ئەوەى پێشوازى لە بڕیارى دامەزراندنى کوردستانى سوور نەکرد، بەڵام ڕەخنەى لەم بڕیارەى مۆسکۆ نەگرت، هەروەها کۆمارى سۆسیالیستى ئەرمەنستان، کە بەهۆى ڕێککەوتنامەى ساڵى ١٩٢١ى مۆسکۆوە ناچار ببوو ئەو ناوچەیە بدات بە ئازەربایجان، بەم بڕیارە خۆشحاڵ بوو.
یەکێک لەو بابەتانەى لە دامەزراندنى کوردستانى سووردا جێى پرسیارە ئەوەیە کە شارى “قوبادلو” خرایە چوارچێوەى کوردستانى سوورەوە، “دەیڤید بابایان”ە، لێکۆڵەرى ئەرمەنى پێیوایە ئەم ناوچە خۆبەڕێوەبەرە کە لەناو سنوورەکانى کۆمارى سۆسیالیستى ئازەربایجان دامەزرابوو، شارى قوبادلوو کە هیچ کوردێکى لی نشتەجێ نەبوو، (%98) ئازەرى بوون و ئەوانى تریش ئەرمەنى بوون، بەوهۆیەوە خرایە سەر کوردستانى سوور کە دانیشتوانەکەى (51200) کەس بوون، کە ڕێژەى دانیشتووانى لە (%100) بۆ %75 کەم بکرێتەوە. بە گوێرەى سەرژمێرى ساڵى 1926 لە لایەن یەکێتى سۆڤییەتەوە ژمارەى دانیشتووانى کوردستانى سوور (51200) کەس بووه، ڕێژەى دانیشتووانى کورد ڕێژەى (73,1%) بووه و (26,3) ئازەربایجانى بوون، دواى ئەم سەرژمێرییەکیتر لەو ناوچەیە ئەنجام نەدراوە. هەروەها “جەبار قادر” نووسیویەتى:- “بەهۆی ئەوەی لە کوردستانی سوردا هیچ باڵەخانەیەکی گونجاو نەبوو بۆ ڕاپەڕاندنی کاروباری دەوڵەتی، بۆیە ناوەندی هەموو دام و دەزگا فەرمییەکانی هەرێمەکە لە شاری شوشێ بوون. ئەوەی هەر ئەو دەمە مایەی پرسیار لای زۆر کەس لکاندنی ناوچەی قوبادلی بوو بە هەرێمی کوردستانەوە، چونکە ٩٨،٩% دانیشتوانی ئازەری بوون و ١% تریشی ئەرمەن بوون، واتا هیچ کوردی لێ نەدەژیا. یەکەکانی دیکەی هەرێمەکە ڕێژەی کورد تیاندا نزیکی سەد دەر سەد بوو و بەم شیوەیە بوو:- کەرەکیشڵاک ٩٩،٧%، کەلبەجار ٩٩،٨%، قوتورلی ٩٩،٩%، کوردحاجی ٩٨،٦% و مورادخانلی ٩٨،٢% دانیشتوانیان کورد بوون.
کاتێک نووسەران باس لە هۆ و هۆکاری دامەزراندنی کوردستانی سور دەکەن، دید و بۆچوونی ناکۆک و سەیر و سەمەرە دەخەنە ڕوو. بۆ نووسەرانی ئەرمەن ئەمە هەوڵێکی ئازەرییەکان بوو بۆ بەکارهێنانی کورد لە دژی ئەرمەن و دابڕاندنی هەرێمی نەگۆڕنە – قەرەباخ لە ئەرمەنستان. لە هەمان کاتدا هەوڵی مۆسکۆ بوو بۆ لەنێوبردنی دوا پێگەی سەربەخۆیی ئەرمەن لە ناوجە چیاییەکانی باشوری کەفکاز. بۆ ئازەرییەکانیش کوردستانی سور ئامێرێک بوو بە دەست مۆسکۆوە بۆ ئەوەی ئازەرییەکان ناچار بکات گوێڕایەڵ و ملکەچی بن لە بوارەکانی نەوت و پەیوەندی لە گەڵ تورکیا و جیهانی تورکیدا. فاکتەرى سەرەکى لە دروستبوونى کوردستانى سووردا، داواکارى دانیشتووانى ئەم بەشەى کوردستان بوو، کە ئەوانیش وەک گەلانى دراوسێ خاوەن قەوارەى خۆیان بن. ئەوەی کە کوردستانی سور ٨٥ % سەرچاوە ئاوییەکانی ئازربایجانیشی گرتبووە خۆ، هۆیەکی دیکەی مەترسی و نیگەرانی دەسەڵاتدارانی ئازەر بوو لەم هەرێمە. بۆ مۆسکۆش دەبوایە کوردستانی سور ڕێگر بێت لە بەریەککەوتنی ئازەری و ئەرمەنەکان، دەروازەیەکیش بێت بۆ گەیاندنی پەیامی شۆڕشی ئوکتۆبەر و کۆمۆنیزم بە کوردانی ڕۆژهەڵاتی نزیک. ئەو ڕۆژنامەیەش کە لە ساڵی ١٩٣١ لە لاچین بە ناوی “کوردستانی سور” دەستکرا بە دەرکردنی و تا ساڵی ١٩٦٢ بەردەوام بوو بە زمانی ئازەری دەردەچو نەک کوردی. هەندێ سەرچاوە باس لە ڕۆژنامەکە بە ناوی “سۆڤیەتسکی کوردستان – کوردستانی سۆڤیەتی” دەکەن و گوایە بە زمانی کوردی دەرچووە.
“تەوەرەى سێیه‌م؛ ڕووخان و کۆتاییهاتنى کوردستان سوور”
دوای شەش ساڵ لە ٨ /٤/ ١٩٢٩ لە لایەن دەسەڵاتی ناوەندی مۆسکۆوە بڕیاری لەبەین بردنی کوردستانی سور درا بە بیانووی سەر لە نوێ ڕێکخستنەوەی سیستەمی کارگێڕی لە یەکێتی سۆڤیەت مۆسکۆ مافی دابوو بە کۆمارەکان بە پێی پێداویستی و هەل و مەرجی خۆیان گۆڕانکاریەکان، ئەنجام بدەن کۆماری ئازەربایجان ئەم هەلەی قۆستەوە و کوردستانی سوری لە نەخشەی کۆمارەکەییدا سڕیەوە و کۆمارەکەی لە ١٣ هەرێمەوە کرا بە ٨ ناوچە لەم پێکهاتەی کۆمارەکە کوردستان ناوی لە ناواندا نەما، تاوەکو ئابی ١٩٣٠ ناوی کوردستان هەر مابوو، چونکە لە ئایاری هەمان ساڵدا کۆماری ئازەری بڕیاری دابوو هەرێمێک زۆر لەوەی پێشوو فراوانتر کە تاوەکو سنوورەکانی ئێران پەلی دەکێشا بە ناوی کوردستانەوە دابمەزرێنێ، بێدەنگی مۆسکۆش لە هەڵوەشاندنەوەی کوردستانی سور دەگەڕێننەوە بۆ جێگیربوونی دەسەڵاتی ڕەهای ستالینەوە لە هەموو کۆمارەکانی یەکێتی سۆڤیەتدا، هۆیەکی تری ئەم بێدەنگیەش سەرکوتکردن و دامرکاندنەوەی سەرجەم سەرهەڵدانەکانی کورد بوو لە هەموو پارچەکانی کوردستانی گەورە لە کۆتایی بیستەکانی سەدەی ڕابردوو. لە ساڵانی (١٩٩١_١٩٩٢) هەندێک چالاکی بۆ دامەزراندنەوەی کوردستانی سور لە ژێر ناوی کوردستانی قەوقازی هاتە ئاراوە (وەکیل موستەفایێڤ) کەسێک بوو کە لەو سەردەمەدا لەلایەن ڕووسیا و ئەرمینیاوە دیاری کرابوو بۆ دووبارە دامەزراندنەوەی کوردستانی سور پشتگیریشی لێدەکرا بەڵام کارەکە سەری نەگرت. توێژەرێک پێى وایە ستالین بۆیە فەرمانى هەڵوەشانەوەى کوردستانى سوورى دەرکردوە لەبەر چەند هۆکارێک بووه:-
١. بەهۆى هاوکارى و هاوسۆزى نەتەوەیى هاوبەشى نێوان کوردى قەوقاز و ڕاپەڕینى ئاگرى دا‌غ بوو، کە ئەوە واى کرد کوردى سۆڤییەتى سزا بدات بەم هەڵوەشانەوەیە.
٢. لەبەر خواستى فەمانڕەواکانى ئازەربایجان بوو، بەتایبەتى “باقرۆڤ”.
٣. بە تایبەتتر بۆ هاتنەدى ئامانجەکەى ئەتاتورک بوو.
٤. هۆیەکى تر ئەوەبوو کە مەگۆیان و سەرکردەکانى تر‌ى ئەرمەن داواى هەڵوەشانەوەیان کردووە.
“تەوەرەى چوارەم؛ چالاکییە ڕ‌ۆشنبیرى و فەرهەنگییەکانى کوردى قەفقاز لە دواى کوردستانى سوور”
مێژووى ئەدەبیاتى کوردى لە یەکێتى سۆڤییەت بە چەند وێستگەیەکدا تێبەڕیوە، وێستگەى یەکەم دەگەڕێتەوە بۆ ئەوکاتەى لەنێو گوندە کوردنشینەکاندا خوێندنگەى کوردى کرابوونەوە، لەڕێى ناوەندەکانى نەهێشتنى نەخوێنەوارییەوە پیر و بە تەمەنەکان فێرى خوێندەوارى دەکران، ڕۆژنامەى کوردى چاپ بوو، ئەم قۆناغە لە ساڵى (١٩٣٠)یەوە دەستى پێ‌کرد تا ساڵى (١٩٣٨). وێستگەى دووه‌م لە ساڵى (١٩٣٨) تا مردنى ستالین ساڵى (١٩٥٥)، ئەم وێستگەیە قۆناغى سڕ بوون و غەیبوونى کوردى سۆڤییەت بوو، کوردستانى سۆڤییەتى بە تاریکستانى ڕۆشنگەریدا گوزەرى کرد، لەساڵى (١٩٥٥( بەدواوە ئەدەبیاتى ئەو قۆناغە سەختەى بڕى و ژیایەوە. ئەمەو جگەلە گرنگیدانى کوردانى سۆڤییەت بە “فیلم و سینەما” یەکێک لەو فیلمانە “زارا” کە فیلمێکى ڕەش و سپى بوو، لەوێ بەرهەم هاتووە، کە هێشتا لەبەشەکانى دیکەى کوردستان سینەما و دراما لە دواوە بوو. هەروەها دەکردنى ڕۆژنامەى “کوردستانى سۆڤییەت”ى و “ڕێیا تازە”ش وەکوو چالاکیى ڕۆژنامەگەرى، ئەمە و جگە لەوە ڕادیۆى کوردى لە یەریڤان دامەزرا، فیلم و گۆرانى بەرهەمهێنرا. هەر ئەم ئەزموونە دەوڵەمەندەى ڕ‌ۆشنبیرى بوو کە ئەزموونى ڕەخنەى ئەدەبى و نووسین و شیعر و چیرۆک و ڕۆماننووسین لەناو کوردانى قەفقازدا دەوڵەمەند بێت و چەندین نووسەرى وەکوو عەرەبى شەمۆ، حاجى جوندى، کەرەمى سەیادى، ئەحمەدێ میرزاى و ئەمینى عەبداڵ و قەناتى کوردۆ، هاکۆب خازاریان، چەرکەزى بەکۆ، سەمەند سابەندۆڤ، تیتال مورادۆڤ، مرۆى ئەسەد، سەمەند سیابەندۆڤ، خەلیل مورادۆڤ، ئیسماعیل دووکۆ، عەسکەرى بۆیک، توسنى ڕەشید، جەردۆى گەنجۆ، …هتد، دروست ببن و دەیان ڕۆمان و چیرۆکى ئەدەبى وەکوو:- ڕۆمانەکانى قەڵاى دمدم، شوانى کوردى عەرەبى شەمۆ و وا بەهار هاتى حاجى جوندى، بەرهەمى ئەو ڕۆژگارەى کوردانن. بۆ ئەو مەبەستە لەسەر بنەماى پیتى ئەرمەنى، ئەلف و بێى کوردى دروستکراو لە ساڵى ١٩٢١ یەکەم قوتابخانەى کوردى لە سێوخانى ئەشتەرەک کرایەوە لە ساڵى ١٩٢٣یش لە تەبلیس ئەحمەدى میرزا و لازۆ “هاکۆب خازاریان” خوێندنگەى کوردیان کردەوە.
“دەرئەنجام”
١. کوردستانى سوور، لە ساڵى (١٩٢٣)دا دروست کرا، و لەساڵى (١٩٢٩) کۆتایى پێهات.
٢. دروستکردنى ئەم قەوارە سیاسییە، بەدەستى ڕووسەکان بووه، نەک بەرهەمى خەباتێکى سیاسى و سەربازى کورد لە ناوچەکانى یەکێتیى سۆڤییەتى جاران.
٣. ڕووسەکان چەند مەبەستێکى سیاسیان هەبوو، لە دروستکردنى ئەم قەوارەیەدا کە زیاتر خۆى لە ڕێگرى کردن لە بەریککەوتنى ئازەرى و ئەرمەنییەکان و گەیاندنى کۆمۆنیزم بە کوردەکانى ناوچەکانى تر.
٤. ئەم کۆمارە لە ئەنجامى سیاسەتى کارگێڕى و بە ناوەندى کردنى دەسەڵات لە لایەن ستالینەوە هەڵوەشایەوە.
٥. لە ساڵانى ڕابردوودا چەند هەوڵێک هەبوو بۆ دووبارە دروستکردنەوەى ئەم قەوارە سیاسییەى کورد، بەڵام هەوڵەکان بێ ئاکام بوون.
٦. لەدواى تێکچوونى ئەو قەوارەیە کوردانى ناوچەکە کۆچیان پێکرا و زۆربەیان ڕاگوێزرانە کاراخستان و ناوچەکانى تر‌ى ناو یەکێتى سۆڤییەت، تاوەکوو ڕێگرى بکەن لە دووبارە دروستکردنەوەى.
سەرچاوەکان؛
١. الدكتور اسماعيل حصاف، كردستان الحمراء من https:-//alsafina.net/?p=18852
٢. مه‌حموود نه‌جمه‌دين، كورستانێكى ونبوو (كورده‌كانى قه‌فقاز وه‌ك به‌فر توانه‌وه)، چاپخانه‌ى كارۆ، له بڵاوكراوه‌كانى كوردستانى نوێ و خاك، 2016، ل9.
٣. رامیار حه‌سه‌ن عه‌لی:- چۆن كوردستانی سور له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی سۆڤیه‌ت سڕایه‌وه ؟ لە ماڵپەڕى پۆله‌تیك لە 2019.07.23.
٤. عەلى ئەسغەر فەریدى، کوردستانى سوور لە کێشمەکێشى نێوان ئازەربایجان و ئەرمەنستاندا)، گۆڤارى (فۆکەس) ساڵى یەکەم، ژمارە (1) تەمووزى 2016، ل72-73.
٥. ده‌رباره‌ى کوردستانی سوور ،كوردستانى سوور چۆن له به‌ین برا؟ پێگەى دیپلۆماتیک مەگەزین، لە (2018.12.05)بڵاوکراوەوتەوە.
٦. دکتۆر ئەفراسیاو هەورامى، کوردستانى پشت قەفقاس(دۆسییەى تاوانەکانى ڕ‌ژێمى سۆڤێت بەرامبەر بە کوردەکانى ئەو وڵاتە)، پێداچوونەوە و ئامادەکردن:- سدیق ساڵح، بنکەى ژین، سلێمانى، ٢٠٠٦.

“پاشکۆ”
ڕەنگە سەوزەکە ئەو ناوچانەیە، کە کوردستانى سوورى تێدا دامەزرا
ئاماده‌كردنى:- د. ژيلوان عەبدولڵا هەڵەدنى




































































