حیزبێكى چه‌پی ناوه‌ندیی بوون، له شوباتى ساڵى 1978 له ئه‌نجامى یه‌كگرتنى سێ گرووپ به‌ناوه‌كانى “گرووپی ئه‌وروپا، كۆمیته‌ى ستار، گرووپی ئێران” پێكهات، كه هه‌رسێكیان سه‌ر به رێبازى ترۆتسكیی بوون. ئه‌ندامانى گرووپی “ئه‌وروپا” ئه‌و خوێندكاره ئێرانیانه‌ى نیشته‌جێی فه‌رنسا‌و ئینگلته‌را چه‌ند وڵاتێكى تربوون، كه زۆرینه‌یان له‌ژێر كاریگه‌ریى شه‌ڕی پارتیزانى جیهانى سێ و شۆڕشی كوبا و ڤێتنام و…هتد شێوه‌یان گرتبوو، هه‌روه‌ها “گرووپی ئێران” ئه‌و ده‌سته‌یه بوون، كه به چاولێكه‌رى خه‌باتى خوێندكاریى ده‌یه‌ی شه‌سته‌كان، روویانكردبووه تێكۆشانى سیاسیی و به ناوى “كنفدراسون دانشجویان ایرانى/كۆنفرانسی خوێندراكانى ئێرانى” دژی دیكتاتۆریه‌تى شا خه‌باتیان كردووه. ئه‌م گرووپانه پێچه‌وانه‌ى ره‌وتى چه‌پیی ئه‌و قۆناغه، كه زۆرینه‌ى گه‌نجانى چه‌پ، ئاڵا هه‌ڵگرى مائویزم، ستالینیزم و خرۆشۆفیزم بوون، به‌ڵام ئه‌ندامانى “حیزبی كرێكارانی سۆسیالیستیی ئێران” له رووی سیاسیی و ئایدۆلۆژییه‌وه ڕوویان له بۆچوونه‌كانى ترۆتسكیی كردووه، ئه‌م گرووپانه به نوێنه‌رایه‌تیی چه‌پیی ئێرانى به‌شدارییان له “كۆنگره‌ى چوارى رێكخراوی ئینته‌رناسیۆنالی_سكرتاریه‌تى یه‌كگرتوو” كردووه، ئه‌ندامانى ئه‌م كۆنگره‌یه له‌وڵاته جیاوازه‌كانه‌وه به‌شدارییان كردووه، به مه‌به‌ستى یه‌كخستنى خه‌بات و كۆبوونه‌وه له ژێر چه‌تری ئینه‌ته‌رناسیۆنالیی جیهانیی دا، هه‌ر بۆیه ئه‌م كۆنگره‌یه له‌نێوان ساڵانى 1974_1980 بڵاوكراوه‌یه‌كى تیۆریى_سیاسیی به‌ناوى “كندوكاو/ شرۆڤه” له له‌نده‌ن‌و پاشان ئێران بڵاوكردووه‌ته‌وه.
ئه‌م گرووپانه له بارى بیروباوه‌ڕه‌وه، وه‌ك ئۆپۆزسیۆنێكى چه‌پ و كۆمۆنیست، په‌سه‌ندكراوه‌كانى “كۆنگره‌ى چوارى ئینته‌رناسیۆنالیزم” و هه‌ڵوێسته‌كانى ترۆتسكیی، دژ به كارنامه‌ى حیزبی كۆمۆنیستیی سۆڤیه‌تیان قبوڵبوو، پێیانوابوو به‌م رێگه‌یه ده‌توانن حیزبێكى شۆڕشگێڕیی له ئێران‌دا دابمه‌زرێنن و ماته وزه‌ى خۆیان بۆ ئه‌نجامدانى شۆڕشێكى سۆسیالیستیى به‌گه‌ڕخه‌ن، هه‌ر بۆیه له‌واده‌ى به‌ستنى كۆنگره‌كه‌دا ده‌سته‌یه‌ك له خوێندكارانى ئێرانیى له‌ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا له ژێر كاریگه‌ریى حیزبی “كرێكارانى سۆسیالیستیى ئه‌مریكا” كه لقێكى ئینته‌رناسیۆنالی چواره‌م بوو له‌و وڵاته، گرووپێكیان به‌ناوى “ستاره/ئه‌ستێره” پێكهێناو له ده‌ورى بڵاوكراوه‌ى “پیام دانیشجو/په‌یامی خوێندكار” خۆیان رێكخست. له‌گه‌ڵ به‌رپابوونى شۆڕشی ئێران، هه‌ردوو گرووپی “ئه‌وروپا و ستار”، چالاكیی سیاسی‌یان گواستووه‌ته‌وه بۆ ناوخۆیی ئێران و له‌واده‌ى به‌ستنى كۆنگره‌ى “وه‌حده‌ت” له مانگى ئابی 1979 “حزب كارگر سوسیالست ایران/حیزبی كرێكارانى سۆسیالیستى ئێران_ح.ك.س.ا” یان پێكهێناوه‌و بڵاوكراوه‌یه‌كیان به‌ناوى “كارگر/كرێكار” بڵاوكردووه‌ته‌وه. ئه‌م حیزبه، وه‌ك ده‌سته‌یه‌كى چه‌پى ترۆتسكیست له‌نێو توێژێكى بژارده‌ی كۆمه‌ڵگه‌ى ئێرانی‌دا ده‌نگیاندابوویه‌وه، لایه‌نگرانیان خه‌ڵكانێكى رۆشنبیر بوون و له‌نێو جه‌ماوه‌ردا لایه‌نگریان كه‌م بووه، هه‌روه‌ها تێكۆشانى حیزبیان ده‌رباره‌ى “مافی دیموكراتی ژنان، نه‌هێشتنى بێكاریى، ده‌سته‌به‌ركردنى مافی زه‌حمه‌تكێشان …هتد” بوو ، به‌هۆی ئه‌م بیروڕایانه‌وه له ناوچه‌كانى كێڵگه نه‌وتییه‌كانى ئه‌هواز‌و خوزستان، كه دانیشتوانه‌كه‌ى عه‌ره‌بی هه‌ژارنشین بوون، له رێگه‌ى بڵاوكراوه‌و به‌یاننامه‌كانیان لایه‌نگریان په‌یداكردبوو، هه‌ر به‌هۆی ئه‌م كاریگه‌رێتیه بووته مایه‌ى ترسی كۆمارى ئیسلامیی و له رێگه‌ى پاسداران‌و ده‌زگا سیخوڕیه‌كانه‌وه هێرش ده‌كرایه سه‌ر ئه‌و ئه‌ندامانه‌ى، كه سه‌رقاڵی فرۆشتنى رۆژنامه‌ى “كارگر” بوون، وێڕای ئه‌وه‌ش له ناوچه‌ی ئه‌هواز 15 كه‌س له دیارترین ئه‌ندامه‌كانى ئه‌و حیزبه له‌لایه‌ن سوپاى پاسدارانه‌وه ده‌ستگیرده‌كرێت، پاش 9 مانگ له ژێر فشاردا ئازادكراون، به‌م شێوه‌یه و به‌هۆی هێرشی به‌رفراوانى كۆمارى ئیسلامیی و دروستبوونى مه‌ترسی له‌سه‌ر ئه‌ندامه‌كانى ئه‌م حیزبه، بیرۆكه‌ى هه‌لپه‌رستى و سازان له‌گه‌ڵ كۆمارى ئیسلامی‌دا له نێو ئه‌ندامانى حیزب‌دا به‌هێزبووه، به‌تایبه‌ت له‌نێو لایه‌نگرانى “كۆمیته‌ى ستار”.
سه‌ره‌نجام به‌هۆی ده‌ركه‌وتنى ناكۆكیه‌كانى نێو حیزبه‌كه، له مانگى ئه‌یلولی 1979 ئه‌ندامانى “كۆمیته‌ى ستار” له حیزبه‌كه جیابوونه‌وه و حیزبێكى نوێیان به‌ناوى “حزب كارگران انقلابی/حیزبی كرێكارانى شۆڕگێڕیی” دامه‌زراندووه‌و داوایان له كۆمارى ئیسلامی كردووه تا مۆڵه‌تى كاركردنیان پێبدات‌و پاش دڵنیابوون له پشتیوانى كردنى كۆمارى ئیسلامیی به فه‌رمى وه‌ك پشتیوانى رژێم ده‌ستیانكردووه به چالاكییه‌كانیان و بوونه‌ته داكۆكیكار له باڵى مه‌زهه‌بیی و ره‌وتی ئیسلامیی، هه‌روه‌ها ئه‌م گرووپه به‌سازان له‌گه‌ڵ رژێمدا بۆ ماوه‌ی ساڵێك كاریكردووه‌و ده‌ره‌نجام ده‌ستیان له‌كاره‌كانیان هه‌ڵگرتووه‌و كۆتاییان به‌كارى حیزب هێناوه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى “ح.ك.س.ا” به‌شێوه‌یه‌كى كردارى له كوردستاندا نه‌بوون و مه‌وداى كاری سیاسیی و ته‌شكیلاتى له كوردستاندا دوور بووه، جگه له‌وه، به‌رنامه‌یه‌كى دیاریكراوى سه‌باره‌ت به مافی گه‌لانى نافارس نه‌هێناوه‌ته گۆڕێ، به‌ڵام له پاش جیابوونه‌وه‌ى “كۆمیته‌ى ستار” و بارودۆخى نائاسایی “ح.ك.س.ا”، زنجیره‌یه‌كى بڵاوكراوه‌ی كاتى حیزب به‌ناوى “چه باید كرد؟” و “سیستمى كرێكار له ح.ك.س.ا” دا بڵاوكرده‌وه، له‌نێو ئه‌م بڵاوكراوه‌یه‌دا، وێڕای وه‌رگێڕانى چه‌ند بابه‌تێكى ماركسیی، به‌شێوه‌یه‌كى روون هه‌ڵوێستیان ده‌رباره‌ى بابه‌تى نه‌ته‌وه‌یی بڵاوكرده‌وه، به‌جۆرێك ئه‌م حیزبه ده‌رباره‌ى بابه‌تى نه‌ته‌وه‌یی به‌گشتى و كوردستان به تایبه‌تى به‌جیاواز له‌گه‌ڵ ته‌واوى حیزب و رێكخراوه چه‌په‌كانى تر‌ى ئێران هه‌ڵوێستی وه‌گرتووه، به‌جۆرێك پێچه‌وانه‌ى هێزه‌كانى تر دروشمى مافی دیاریكردنى چاره‌نوسی بۆ گه‌لی كورد هه‌ڵگرتووه، تا راده‌ى سه‌لماندن له‌نێو پێره‌ویدا چه‌سپاندویه‌تى، هه‌روه‌ها بۆ به‌دیهێنانى ئه‌و دروشمه له كرده‌وه‌دا دوو خواستى تری له كارنامه‌كه‌یدا گونجاندووه، ئه‌وانیش:-
یه‌كه‌م:- به‌هۆی ئه‌وه‌ى نه‌ته‌وه زۆر لێكراوه‌كانى ئێران پێچه‌وانه‌ى ویست و ئاره‌زوویان به ئێرانه و لكێنراون، واته لكاندنى زۆره ملێ “الحاق اجبارى” به‌هۆی هێزى چه‌كداره‌وه، ده‌كرێت بوترێت “هێزه‌كانى ده‌وڵه‌تى ناوه‌ندیی” داگیركه‌رن، ده‌بێت بێ هیچ مه‌رجێك داگیركه‌ر له‌وڵاتدا بكرێنه ده‌ره‌وه.
دووه‌م:- له‌به‌ر ئه‌وه‌ى بابه‌تى نه‌ته‌وه‌یی مه‌سه‌له‌یه‌كى په‌یوه‌ست به دیموكراتیی سه‌ر تاسه‌ری وڵاته، له‌هه‌مانكاتدا په‌یوه‌ندیداره به هه‌موو خه‌ڵكه‌وه، پێویسته “ئه‌نجومه‌نى دامه‌زراندنى نیشتمانیى” ئه‌و گه‌لانه به فه‌رمى بناسێنێت، ئه‌ویش له رێگه‌ى كه‌شێكى ئازاد‌و دیموكراتیدا و له هه‌ڵبژاردنێكى گشتیدا نوێنه‌ره‌كانیان هه‌ڵبژێرن و حكومه‌تیش بڕیاره‌كانى ئه‌م ئه‌نجومه‌نه به ره‌سمى بناسێنێت.
به‌رنامه‌ى “ح.ك.س.ا” به به‌راورد له ته‌واوى هێزه چه‌په‌كانى تر به‌رنامه‌یه‌كى روون‌و دیاریكراو بووه، چونكه زۆربه‌ى هێزه چه‌په‌كان به‌ناوى به‌رژه‌وه‌ندى یه‌كێتیی پرۆلیتاریا و بوونى سته‌مى ئیمپریالیزم و سته‌مى هاوبه‌ش له‌سه‌ر گه‌لی كورد‌و گه‌لانى ئێران، له‌به‌رامبه‌ر جوڵانه‌وه‌ى گه‌لی كورد دا وه‌ستاون‌و به‌ربه‌ره‌كانێیان كردووه، به‌ڵام ئه‌م حیزبه وێڕای ئه‌وه‌ى گرووپێكى بچوكبوون، به‌ڵام پشتیوانیان له‌مافی دیاریكردنى چاره‌نوس بۆ گه‌لی كورد له‌نێو به‌رنامه‌كانیاندا باسكردووه.
ئه‌م حیزبه له ساڵى 1982 پاش هێرشی كۆمارى ئیسلامیی بۆسه‌ر هێزه چه‌په‌كان له كۆتایى ئه‌و ساڵه‌دا له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شاوه و چه‌ند كه‌سێك له پاشماوه‌ى ئه‌م گرووپه چوونه‌ته فه‌ره‌نسا.
سەرچاوەكان؛
- تروتسكيست اوثزسيون شوروى: نشر بولتن، انتشار كونفدراسيوون دانشجويان ايرانى در امريكا، 1987.
- برنامة عمل زحمتكيشان براى رفع بحران كنونى: انتشارات حزب كارطران سوسيالست، ب.ت.
- تاريخضة حزب كارطران انقلابي: ض3، انتشارات حزب كارطران انقلابي، فرودين ماة 1359.
- دربارة تاريخضة حزب كارطران سوسيالست ايران، ارشيو حزب كارطران سوسيالست، ب.ت، http://www.hks-iran.org/hks/index.html .
- اوضاع كنونى جنبش كارطرى در ايران مسائلء و ظائف ضث انقلابي، انتشارات حزب كارطرى سوسيالست، شهريور 1364.
- نشرية كارطر: ارشيو حزب كارطران سوسيالست، http://www.hks-iran.org/hks/index.html .
- ضة بايد كرد؟ “سوسياليزمء انقلاب”، حزب كارطران سوسيالست، فرودين ماة 1366 ، ضة بايد كرد؟: ارشيو حزب كارطران سوسيالست، ب.ت، http://www.hks-iran.org/hks/index.html





































































