“پێشەکی”
شاری سلێمانی یەکێک لە شارە گرنگەکانی باشووری کوردستانە، کە ڕۆڵێکی ستراتیژی و ڕۆشنبیری بینیوە لە مێژووی کورددا، بە شێوەیەکی گشتی ئەم ڕاپۆرتە لە سێ بەشدا ڕێکخراوە:- بەشی یەکەم باس لە دامەزراندن و مێژووی شاری سلێمانی دەکات، بەشی دووەم ڕۆڵ و گرنگی شاری سلێمانی لە مێژوودا شیدەکاتەوە، بەشی سێیەم باس لە وێنەی شاری سلێمانی دەکات لە دیدی گەڕیدە و ووڵاتناسە بیانیەکان، ئامانج لەم ڕاپۆرتە ئەوەیە کە ڕۆڵی شاری سلێمانی وەک پایتەختی ڕۆشنبیری و ناسنامەی کوردی بخاتە ڕوو، شاری سلێمانی كولتوور و مێژوویەکی دەوڵەمەندی هەیە کە بووەتە هۆی ناسنامەی کوردی، ئەم شارە لە مێژوودا ڕۆڵێکی گرنگی بینیوە لە پێکهێنانی ڕۆشنبیری کوردی و پاراستنی ناسنامەی کوردی، بەم پێیەی شاری سلێمانی پایتەختی ڕۆشنبیری هەرێمی کوردستانە، پێویستە لە ئێستادا زیاتر ڕێگە بە گەشەی ئابووری و كولتووری ئەم شارە بدرێت. سەبارەت بە گەڕیدە، زانستێکە کە توێژینەوە لە “شوێن، بۆشایی ژینگە، خاک، کەشوهەوا، کۆمەڵگە مرۆییەکان” پەیوەندی نێوانیان دەکات گەڕیدە زیاتر لە ڕوانگەی مرۆڤ و ژینگەییەوە نزیک دەبێتەوە و هەوڵدەدات تێگەیشتنی ڕێک و پێکی لە جوگرافیای مرۆیی و ژینگەیی پێشکەش بکات، بەڵام ووڵاتناسی زانستێکە کە توێژینەوەی زانستی لەسەر “پێکهاتە، مێژوو، جوگرافیای زەوی و گەردیلەکانی” ئەنجام دەدات و،وڵاتناس زیاتر لە ڕوانگەی زانستیەوە نزیک دەبێتەوە و هەوڵدەدات تێگەیشتنی ڕێکوپێکی لە پێکهاتە و مێژووی زەوی پێشکەش بکات.
گەڕیدە و ووڵاتناس مێژوویەکی درێژیان هەیە و لە سەدەکانی پێشوودا پیاوە گەورەکان وەک ئەریستۆتێل و ئیبن سینا ڕۆڵێکی گرنگیان بینیوە لە پەرەپێدانی ئەم زانستانە لە سەدەی نۆزدەهەمدا، گەڕیدە و ووڵاتناس وەک زانستێکی سەربەخۆ دیاری کران و زانکۆکان بەشی تایبەتیان بۆ کردەوە. سەبارەت بە شاری سلێمانیش دەتوانین بڵێین شارەکان تەنیا کۆمەڵێک بینا و شەقام نین،بەڵکو کۆکراوەیەکن لە مێژوو، کلتور، بیرۆکە و ژیانی ڕۆژانە. وێنەی شارێک لە نووسینەکانی گەڕیدەکاندا، بەتایبەتی ئەوانەی سەردەمی پێش مۆدێرن، ڕۆلێکی گرنگی ھەیە لە دروستکردنی ناسنامە و ناسینی ئەو شوێنە لای خەڵکانی جیھان، شاری سلێمانی کە لە ساڵی ١٧٨٤ز لەلایەن میرێکی بابانەوە بەناوی “ئیبراھیم پاشای بابان” دامەزراوە، بە شێوەیەکی بەرچاو لە نووسینەکانی گەڕیدە و وڵاتناسە بیانییەکانی سەدەی نۆزدەھەم و سەرەتای بیستەمدا باسی کراوە.
“بەشی یەکەم؛ دامەزراندن و مێژووی شاری سلێمانی”
١-دامەزراندنی شاری سلێمانی:- شاری سلێمانی لە ساڵی “١٧٨٤ز” لەلایەن ئیبراھیم پاشای بابانەوە دروستکراوە، ئیبراھیم پاشا ناوی شاری سلێمانی لەسەر ناوی باوکی، سلێمان پاشا”هەڵبەت لەبارەی ئەم باسەوە زۆر ڕا و بۆچوون هەیە بە پێویستمان نەزانیوە هەموو ڕاکان بێنین” ناوە. ئەم کارە لە سەردەمی میرنشینی بابان ئەنجامدراوە، کە پایتەختی خۆی لە قەڵاچوالانەوە”سەبارەتە بە ناوی قەڵاچوالان پێشی ووتراوە قەرەچوالان، بۆ زانیاری زیاتر بگەڕێنەوە بۆ کتێبەکەی کامەران بابان زادە میرنشینی بابان” گواستەوە بۆ سلێمانی. هۆکاری ئەم گواستنەوەیە ئەوە بووە کە قەڵاچوالان”قەرەچوالان” لە نزیک سنووری ئێراندا بووە و لە مەترسی هێرشی دوژمناندا بووە، بەتایبەتی لەلایەن نادر شای ئێرانیەوە”بۆ ئەم باسەش هۆکاری تر زۆرن و ئێمە گرنگترینیانمان هەڵبژاردووە”
٢-ڕێکەوتی دامەزراندن:- ڕێکەوتی دامەزراندنی شاری سلێمانی بە ڕێژەیەکی زۆر لە سەرچاوە مێژووییەکاندا ڕۆژی ١٤ی تشرینی دووەمی ١٧٨٤ز باس کراوە.
٣-هۆکارەکانی دامەزراندنی شارەکە:- هۆکارە سەرەکییەکانی دامەزراندنی شاری سلێمانی بریتی بوون لە:-
پاراستنی میرنشینی بابان لە هێرشی دوژمنان.
ڕێگەگرتن لە کێشە ناوخۆییەکان لە ناو بنەماڵەی بابان.
دروستکردنی ناوەندێکی بازرگانی و ڕۆشنبیری بۆ ناوچەکە.
٤-گەڕەکە کۆنەکانی سلێمانی:- شاری سلێمانی لە سەرەتای دامەزراندنیدا لە شەش گەڕەکی سەرەکی پێکھاتبوو:-
١-کانی ئاسکان
٢-گۆیژە
٣-مەڵکەندی
٤-سەرشەقام
٥-چوارباخ
٦-دەرگەزێن
٥-شاری سلێمانی لە سەردەمی عوسمانی و پاشایەتی ئێراق
پاش ڕووخانی میرنشینی بابان لە ساڵی “١٨٥١ز”، شاری سلێمانی خرایە سەر دەوڵەتی عوسمانی. دواتر لە ساڵی “١٩٢٢ تا ١٩٢٤ز”، شاری سلێمانی پایتەختی دەوڵەتی شێخ مەحموودی نەمر بوو، پاش کۆتایی هاتنی جەنگی یەکەمی جیهانی، شاری سلێمانی خرایە سەر کۆماری ئێراق.
“بەشی دووەم؛ ڕۆڵ و گرنگی شاری سلێمانی لە مێژوودا”
١-سلێمانی وەک پایتەختی ڕۆشنبیری:- شاری سلێمانی ناسراوە بە پایتەختی ڕۆشنبیری هەرێمی کوردستان، ئەم شارە بووەتە ناوەندی چاندنی هونەر و وێژەی کوردی. زاراوەی سۆرانی لە ئەم شارە پەرەی سەندووە و بووەتە زمانی خوێندن و نووسین، شاری سلێمانی میوانی ڕۆشنبیرانی گەورەی کورد بووە و،ەک
١-نالی
٢-مەحوی
٣-پیرەمێرد
٤-گۆران
٥-مەولانا خالیدی نەقشبەندی
٢- سلێمانی وەک ناوەندێکی سیاسی:- شاری سلێمانی لە مێژووی ڕابردوودا ڕۆڵێکی چالاکی سیاسی بینیوە، لە نێوان ساڵانی “١٩٢٢ تا ١٩٢٤ز”، ئەم شارە پایتەختی دەوڵەتی شێخ مەحموودی نەمر بوو. هەروەها، شاری سلێمانی مەڵبەندی شۆڕش و ڕاپەڕین بووە لە مێژووی کوردستاندا.
٣-سلێمانی وەک ناوەندێکی ئابووری:- شاری سلێمانی لە مێژوودا ناوەندێکی بازرگانی بووە، ئەم شارە کەرەستە کشتوکاڵی و بەرهەمە پیشەسازییەکانی بۆ ناوچەکانی دەوروبەری ناردووە، هەروەها شاری سلێمانی خاوەنی بازاڕە گرنگەکانی وەک بازاڕەکانی قەیسەری نەقیب و بازاڕی قەیسەری وەسمان پاشا بووە.
٤-سلێمانی وەک ناوەندێکی کۆمەڵایەتی:- شاری سلێمانی کۆمەڵگەیەکی هەمەچەشنی تێدا بووە، ئیسلام و مەسیحی و جوولەکە و ئەرمەنی لە ئەم شاردا ژیانیان بەسەر بردووە، هەروەها شاری سلێمانی پەناگەی خەڵکی ناوچە جیاوازەکانی ئێراق بووە.
٥-شوێنەوارە مێژووییەکانی سلێمانی:- شاری سلێمانی خاوەنی چەندین شوێنەوارێکی مێژووییی گرنگە و،ەک:-
١-مزگەوتی حاجی ئەحان
٢-مزگەوتی تەکیەی وسو پاشا
٣-مزگەوتی شێخەلی
٤-بەردەرکی سەرا
٦-سلێمانی لە سەدەی ٢١ەمدا:- شاری سلێمانی لە سەدەی ٢١ەمدا گەشەیەکی خێرایی بەخۆوە بینیوە، ئەم شارە بووەتە ناوەندی زانستی بە تایبەتی لەو دەمانەدا شاری سلێمانی حوجرەی زۆری تێدا بووە کە هۆکارێکبوون بۆ بڵاوکردنەوەی بیری ڕۆشنبیری و ئاینی.
٧-شوێنەوارە گرنگەکانی شاری سلێمانی:-
١-بەردەرکی سەرا:- ناوەندی فەرمانڕەوایی میرنشینی بابان بووە، کە دواتر بووەتە مۆزەخانەی مێژوویی.
٢-مزگەوتی گەورەی سلێمانی:- ناوەندی ئایینی و ڕۆشنبیری بووە.
“بهشی سێیهم؛ بۆچی شاری سلێمانی بووهتە جێی سەرنجی گەڕیدە و ووڵاتناسە بیانیەکان؟”
شاری سلێمانی سەرنجڕاکێشییەکەی بۆ گەڕیدە و وڵاتناسانی بیانی دەگەڕێتەوە بۆ چەندین ھۆکاری جیاوازی جوگرافی، مێژوویی، کولتووری و، ئابووری. کە بریتین لە:-
١-ڕۆڵی مێژوویی و ڕۆشنبیری؛ شاری سلێمانی مێژوویەکی دەوڵەمەندی ھەیە کە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی میرنشینی بابان، ئەم میرنشینە ڕۆڵێکی گرنگی بینیوە لە بەرەوپێشبردنی زمان و کلتوری کوردی، شاری سلێمانی مەڵبەندی زمانی سۆرانی بووە، کە وەک زمانی فەرمی خوێندن و نووسین پەرەی سەندووە، ئەمەش وای کردووە کە بوەستێتە سەرپەرشتی ڕەوتەکانی ڕۆشنبیری و ئەدەبی کوردی.
٢- شوێنە جوگرافییەکان و سروشتە سەرنجڕاکێشەکەی:- سلێمانی لە ناوچەیەکی شاخاویی دادەنرێت، کە زنجیرە چیاکانی وەک ئەزمەڕ “١٧٠٠ م” و گۆیژە “١٥٢٥ م” دەوریانداگرتووە، ئەم شوێنە سروشتیانە سەرنجی گەڕیدەکان ڕادەکێشن و،ەک:-
١-ھاوینەھەوارەکانی وەک ئەحمەدئاوا، سەرچنار و، بەنداوی دووکان.
٢-کەشوھەوای مامناوەند کە زستانێکی سارد و باراناوی و ھاوینێکی گەرمی ھەیە.
٣-کاریگەری ئەدەبی و ڕۆشنبیری:- سلێمانی ناسراوە بە “پایتەختی ڕۆشنبیری”ی هەرێمی کوردستان، ئەمەش بەھۆی ڕۆڵی سەرەکییەوە لە پێشکەوتنی ئەدەب و ھونەری کوردیدا. شاعیرانی بەناوبانگی وەک نالی، سالم و، کوردی ڕەوتێکی نوێیانیان بۆ زمان و ئەدەبی کوردی دروست کرد.
٤-ڕۆڵی سیاسی و مافەکانی مرۆڤ:- مێژووی سلێمانی بە شۆڕش و خەباتی سیاسی ناسراوە، ئەم شارە مەڵبەندی چەندین ڕاپەڕین و شۆڕش بووە لە مێژووی کوردستاندا. ئەمەش سەرنجی توێژەرانی سیاسی و مافەکانی مرۆڤی بیانی ڕادەکێشێت و هۆکارێکە بۆ سەرنج ڕاکێشانی گەڕیدە و ووڵاتناسە بیانیەکان.
٥-گەشتیاری و كولتووری:- سلێمانی بە ھێمن و پاکی ناسراوە، ئەمەش وای کردووە کە گەڕیدەکان و توێژەرانی بیانی ئارەزوویان لە سەفەرکردن بۆ ئەم شارە بێت، سەرەڕای ئەمە كولتووری جیاوازی ناوچەکە سەرنجی كولتوورناسان ڕادەکێشێت.
٦-پێشکەوتنی ئابووری و زانستی:- سلێمانی پێشکەوتنی بەرچاوی لە بواری ئابووری و زانستیدا ھەیە، هەروەها پێشکەوتنەکانی لە بواری پیشەسازی وایان کردووە کە توێژەران و زانایانی بیانی سەرنجی ئەم شارە بدەن.
١- سلێمانی وەک ناوەندێکی بازرگانی و جوگرافیای ستراتیژی:- زۆرێک لە گەڕیدەکان بە شێوەیەکی سەرەکی سەرقاڵی شوێنی جوگرافیایی ستراتیژی سلێمانی بوون، شاری سلێمانی لە ناوەڕاستی ڕێگەی بازرگانیی نێوان ئێران و عوسمانی وەستاوە و ئەمە وایکردووە ببێتە ناوەندێکی گرنگی ئابووری، کە بریتین لە:–
- کلۆدیۆس جەیمس ڕیچ Claudius James Ric کۆنسوڵی بریتانیا لە ئێراق لە سەدەی نۆزدەھەم، لە کتێبی سەردانێک لە کوردستان “١٨٣٦ز”دا سلێمانی وەک ناوەندێکی بازرگانی بەھێز وەسف دەکات کە بازرگانانی کورد ئێرانی و تورکی تێیدا کۆدەبوونەوە، ئەو باسی لە فرۆشتنەوەی بەرھەمە کشتوکاڵییەکان وەک پەڕوو و توتن دەکات و ئاماژە بە ڕۆڵی شارەکە وەک پلەیەکی گرنگ دەدا لە بازرگانیدا. باسیل نیکیتین Basil Nikitin، دیپلۆمات و کوردناسی ڕوسی، لە کتێبی کوردەکان “The Kurds”دا سەرنج دەخاتە سەر پیشەسازییەکانی سلێمانی و،ەک دروستکردنی جوراب و خەڵات، ئەمە نیشانەی ئابوورییەکی چالاک و بەرھەمدارە کە سەرنجی گەڕیدەکانی ڕاکێشاوە.
٢-سلێمانی وەک ناوەندێکی فەرھەنگی و زانستی:- جیاواز لە زۆرێک لە شارەکانی تری ڕۆژھەڵات کە تەنیا وەک ناوەندێکی بازرگانی بینراون، سلێمانی لەلایەن زۆرێک لە نووسەرەوە وەک قوڵبڵاغێکی فەرھەنگی و زانستی ناسێنراوە.
ڕیچ باسی لە قوتابخانەکانی شاری سلێمانی دەکات و ئەوەی کە خوێندەواران و نووسەرانی شارەکە ناسراون بە زانستیان، ئەم وێنەیە سلێمانی وەک “ئەسینای کوردستان” پیشان دەدا، نازناوێک کە دواتر لە ناو خەڵکی ناوخۆ و نووسەرانی کورددا بڵاوبوویەوە. جەیمس فرایزەر”James Baillie Fraser”، گەڕیدە و نووسەری سکۆتلەندی، لە کتێبی سەفەرێک بۆ کوردستان “A Winter’s Journey from Constantinople to Tehran” “١٨٣٨”دا باسی ئەوە دەکات کە سلێمانی “بە ڕەوشتی خوێندەواری و فەرھەنگییەوە ناسراوە”. ئەم تێڕوانینە زۆر جیاوازە لەگەڵ وێنەی ڕۆژھەڵات وەک شوێنێکی کەلەپووری و نەفام لە نووسینەکانی گەڕیدەکانی ئەو سەردەمەدا.
٣-سلێمانی وەک شوێنێکی ستراتیژی سیاسی و دیپلۆماسی:- لە کاتی جەنگ و ڕکابەرییەکانی نێوان دەوڵەتی عوسمانی و ئێراندا، سلێمانی وەک شوێنێکی ستراتیژی سەربازی بینراوە. ڤڵادمیر مینۆڕسکی“ Vladimir Minorsky”، ڕۆژھەڵاتناسی بەناوبانگی ڕوسی، لە توێژینەوەکانی سەبارەت بە سنوورەکانی نێوان عوسمانی و ئێراندا، بە ووردی باسی گرنگی سیاسی و ستراتیژی شاری سلێمانی دەکات، نووسینەکانی ئەو نیشان دەدەن کە شارەکە تەنیا ناوەندێکی کولتووری نەبووە، بەڵکو پشکی گرنگی ھەبووە لە سیاسەتی ناوچەکە، هەروەها ڕیچ باسی پێکھاتەی سەربازی و دیوارەکانی شارەکە دەکات، کە ئەمەش ئەوە دەردەخات کە شارەکە لە مێژووی خۆیدا ڕۆڵێکی بەرگری ھەبووە.
٤-وێنەی خەڵک و کۆمەڵگا:- گەڕیدەکان وەسفی ڕەوشتی خەڵکی سلێمانییان کردووە.:- فریا ستارک Freya Stark، گەڕیدە و نووسەری بەریتانی، لە کتێبی کەشتیارەکانی باکوور “The Valleys of the Assassins” “١٩٣٤”دا کە سەردانی سلێمانیی کردووە، باسی ڕێزی نەخشێنراوی خەڵکی شارەکە دەکات و ئەو پێشوازیە گەرمەی کە پێشکەشیان کردووە، نووسینەکەی ئەو وێنەی کۆمەڵگایەکی شارستانی و میھرەبان پیشان دەدا. ئارچیبالد ڕۆزڤێلت Archibald Rooseveltکوڕی تێدای ڕۆزڤێلت و ئەفسەری CIA، لە کتێبی “For Lust of Knowing:- Memoirs of an Intelligence Officer”دا باسی ژیانی ڕۆژانە و کولتووری گشتی سلێمانی دەکات لە نیوەی یەکەمی سەدەی بیستەمدا.
“پوختە”
بە کورتی؛ وێنەی شاری سلێمانی لە نووسینەکانی گەڕیدە و وڵاتناسە بیانییەکاندا لە سێ ڕۆڵی سەرەکی پێکھاتووە:- ١.ڕۆڵی ئابووری:- ناوەندێکی بازرگانی ستراتیژی لە ڕێگەیەکی گرنگدا. ٢.ڕۆڵی فەرھەنگی قوڵبڵاغێکی زانستی و ئەدەبی کە پێشەنگی فیکری کوردی بووە. ٣.ڕۆڵی سیاسی-ستراتیژی:- شوێنێکی گرنگ لە پێکھێنانی ھەڵمەتە سیاسی و سنوورییەکانی ناوچەکە.
ئەم وتارانە ھۆکارێکی گرنگن بۆ وێنەکردنی مێژووی کولتووری و ئابووری شارەکە لە سەدەی نۆزدەھەمەوە، کە لە ناوەڕاستی ڕووداوە مێژوویییەکاندا بووە، ئەوان ناسنامەیەکی سەربەخۆیانە بۆ سلێمانی دروست کردووە وەک شارێکی پڕ لە ژیان و بەرھەمدار، نەک تەنیا وەک شارۆچکەیەکی کەناری یەکێک لە ئیمپراتۆرییەتە گەورەکان.
لیستی سەرچاوەکان؛
1-Fraser, J. B. “1838”. A winter’s journey “tatar” from Constantinople to Tehran:- With travels through various parts of Persia, &c. “Vol. 2”. Richard Bentley.
2- Rich, C. J. “1836”. Narrative of a residence in Koordistan, and on the site of ancient Nineveh:- With journal of a voyage down the Tigris to Bagdad and an account of a visit to Shirauz and Persepolis. James Duncan.
3- Roosevelt, A. “1988”. For lust of knowing:- Memoirs of an intelligence officer. Little, Brown.
4- Stark, F. “1934”. The valleys of the assassins and other Persian travels. J. Murray.
5- W. Said, Orientalism, 1978, London, 2003; E.W. Said, Culture and Imperialism, London, 1993 M. L. Pratt, Imperial Eyes:- Travel Writing and Transculturation, second edition, Abingdon, 2008. See also T. Jazeel, Postcolonialism. London, 2019
6- P.R. Martin, and E. Armston-Sheret, Off the beaten track? critical approaches to exploration studies, Geography Compass, 14 “2020” e12476
7- K. Barrett-Gaines, Travel writing, experiences, and silences:- what is left out of European travelers’ accounts:- the case of Richard D.
8- Nikitin, B. “1956”. Les Kurdes:- Étude sociologique et historique [The Kurds:- A sociological and historical study]. Imprimerie nationale.
9- Minorsky, V. “1993”. The Turks, Iran and the Caucasus in the Middle Ages. Variorum Reprints.
وتار لە گۆڤارێکی ئەکادیمیدا
10- Jwaideh, W. “1960”. The Kurdish Nationalist Movement:- Its Origins and Development. Syracuse University Press.
11- Leezenberg, M. “2005”. The Shabak and the Kakais:- Dynamics of ethnicity in Iraqi Kurdistan. Persica, 20, 57–83.