“كاروباری نێوده‌وڵه‌تی و جه‌نگی ده‌ماره‌كان”
له‌و شوێنه‌ی ده‌ریای مه‌ڕ مه‌ڕ وه‌ك زێڕ و بۆسفۆڕ ده‌بێته ڕووبار و لق و پۆپی ده‌گاته كه‌نداو، به‌شێكی ده‌كه‌وێته ئه‌سته‌نبوڵ و به “سارایبوورنوو” یان “پالاسینۆس” ناسراوه، لێره‌دا؛ له په‌ناگه‌ی دیواره به‌رزه‌كاندا سوڵتان محه‌مه‌دی دووه‌م فهتحكهری ئه‌ستنه‌بوڵ، نزیكه‌ی پێنج سه‌د ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كۆشك و شوێنی نیشته‌جێبوونی خۆی تێدا دروستكرد. له سه‌ده‌كانی دواتردا؛ سوڵتان له دوای سوڵتان به‌رده‌وام كۆشكیان بۆ ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه دروستده‌كرد، كۆشك و مزگه‌وت، نافووره‌ی نوێ و باخچه‌یان دروستكرد، له باشترین گۆڕه‌پانه‌كاندا، باشترین شوێنی دانیشتیان بۆخۆیان دروستكرد، خانمانی حه‌ره‌مسه‌را و شازهكانیان سه‌رگه‌ردان كرد، چونكه كه‌م كه‌س ڕێگه‌یان پێ ده‌درا بچنه ناو گۆڕه‌پانی كۆشكه‌كه‌وه، ئه‌گه‌ر بچووبانایه كه‌مترینیان ڕێگه‌یان پێ ده‌درا ناوه‌وه‌ی كۆشكهكهكان ببین و كه‌س ئاگاداری ناوه‌وه‌ی نه‌بوو. به‌ڵام ڕۆژگاری سوڵتانه‌كان به‌سه‌رچوون و دیواری به‌رزی كۆشكه‌كان ڕووخان، باخچه تایبه‌ته‌كانیان كراون به پاركی گشتی بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئه‌سته‌نبوڵ له ژێر سێبه‌ری دره‌خته‌كاندا هاوینان پشوو بده‌ن، سه‌باره‌ت به خودی باڵه‌خانه‌كان، كۆشكه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان و كۆشكه نهێنییه‌كان، زۆرینه‌یان بوونه‌ته مۆزه‌خانه، ده‌ستی قورسی سوڵتان بۆ هه‌میشه كۆتایی هات و ڕۆیشت، ئه‌مڕۆكه توركیا كۆماره.
له ژوورێكی پڕ له په‌نجه‌ره‌ی یه‌كێك له‌م مۆزه‌خانه‌دا، مۆزه‌خانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی دێرین له‌سه‌ر مێزێكی گه‌وره‌ی چوارگۆشه داده‌نیشم، له‌سه‌ر ئه‌و دیواره‌ی ڕووی له‌منه وێنه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌تاتورك-ی دامه‌زرێنه‌ری كۆماری نوێی توركیا هه‌ڵواسراوه، هێشتا زۆرشت ماوه له‌سه‌ر ئه‌م پیاوه بوترێت و بنووسرێت، له هه‌ندێك ڕووه‌وه یه‌كێكه له گرنگترین كه‌سایه‌تییه سیاسه‌كانی سه‌ده‌ی ئێمه. به‌ڵام ئه‌و له‌گه‌ڵ پاڵه‌وانه مۆدێرنه‌كان نییه كه من خه‌می ئه‌وه‌مه هه‌رچه‌نده ده‌ستكه‌وته‌كانیان هی سه‌رده‌می خۆیان بن، من پسپۆڕم له “سۆمه‌ر”دا و كاره‌كانم سه‌روكاریان له‌گه‌ڵ پاڵه‌وانه دێرینه فه‌رامۆشكراوه‌كانی ڕابردووی دووره، له‌سه‌ر مێزه‌كه‌ی من تابلۆیه‌كی گڵین هه‌یه له‌لایه‌ن نووسه‌رێكه‌وه نووسراوه نزیكه‌ی چوار هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ژیاوه، ڕێنووسه‌كه‌ی مێخییه یان شێوه‌ی چیلكه‌یی هه‌یه، زمانه‌كه‌یشی سۆمه‌رییه، شێوه‌ی تابلۆكه چوارگۆشه‌یه و پێوانه‌كه‌ی نۆ به نۆ ئینجه، قه‌باره‌ی بچووكتره له لاپه‌ڕه‌یه‌كی ستانداردی كاغه‌زی ئامێری تایپ كردن، ئه‌و نووسه‌ره‌ی ئه‌م تابلۆیه‌یی نووسیوه دابه‌شی كردووه بۆ دوانزه ستوون، به به‌كارهێنانی داڕشتنه‌وه‌ی خووله‌كی، سه‌ركه‌وتوو بووه له نووسینه‌وه‌ی زیاتر له شه‌ش سه‌د دێڕه شیعری قاره‌مانانه‌ی سۆمه‌ری له‌م سنووره‌دا، ڕه‌نگه ناوی بنێین “ئێنمێركار” و پاشا “ئاراتا”، هه‌رچه‌نده كاراكته‌ر و ڕووداوه‌كانی بۆ نزیكه‌ی پێنج هه‌زار ساڵ له‌مه‌به‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام په‌یوه‌ندییه‌كی هه‌ڵقه‌یی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ی به گوێی مۆدێرنمان هه‌یه، چونكه شیعره‌كه ڕووداوێكی سیاسی تۆمار ده‌كات ئاماژه به ته‌كنیكه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی سه‌رده‌م و سه‌رده‌می خۆمان ده‌كات. له سه‌رده‌مێكی دێریندا ئه‌م شیعره پێمان ده‌ڵێت چه‌ندین سه‌ده پێش له‌دایكبوونی نووسهركهی كه نووسیویه‌تی، پاڵه‌وانێكی به‌ناوبانگی سۆمه‌ری ژیاوه به‌ناوی “ئێنمێركار” فه‌رمانڕه‌وایی ئوری كردووه، كه ویلایه‌تێك بووه له باشووری میزۆپۆتامیا له‌نێوان ڕووباری دیجله فورات. “ئاراتا” شارێكی دیكه بووه و كه‌تووه‌ته ڕۆژهه‌ڵاتی “ئوور” به حه‌وت زنجیره چیا دوورتر بووه له “ئورك”، چیاكان ئه‌وه‌نده به‌رزه، نزیكبوونه‌وه له لووتكه‌كه‌ی ئاسته‌مه، “ئاراتا” شارۆچكه‌یه‌كی ئاوه‌دان بوو، ده‌وڵه‌مه‌ند بوو به كانزا و به‌رد، هه‌ر ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی له‌ته‌واوی ناوچه ته‌خته‌كانی میزۆپۆتامیا كه‌مبوون، شاری ئووركی “ئێنمێركا” له‌وێ بوو، كه‌واته سه‌یر نییه “ئێنمێركا” چاوی حه‌سره‌ت و ته‌ماحی خسته سه‌ر ئاراتا و دهوڵهمهندییهكانی و گه‌له‌گه‌ی بكاته ژێرده‌ستی خۆی، ده‌ستی كرد به هه‌ڵگیرسانی “جه‌نگی ده‌ماره‌كان” له‌دژی پاشای “ئاراتا” و دانیشتووانه‌كه‌ی، سه‌ركه‌وتوو بوو له تێكدانی شیرازه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییان تا ئه‌و ئهندازهیهیی ده‌ستبه‌رداری سه‌ربه‌خۆیی خۆیان بوون، بوون به‌كرێگیراوی ئورك.
هه‌موو ئه‌مانه له شێوازی لاوژه ده‌گێڕدرێنه‌وه و تایبه‌تمه‌ندی شیعری داستانی هه‌یه له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا، شیعرهكهمان به پێشه‌كییه‌ك ده‌ست پێ ده‌كات، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌كانه‌وه گه‌وره‌یی شاری ئورك و (كوللاب گه‌ڕه‌كێك بووه له نزیك ئورك) ده‌گێڕێته‌وه، جه‌خت له باڵاده‌ستی خۆی ده‌كاته‌وه به‌سه‌ر “ئاراتا” له ئه‌نجامی حه‌زكردن له خواوه‌نده “ئینانا”، پاشان كرده‌كه له “ڕۆژێك له ڕۆژان” ده‌ست پێ ده‌كات، شاعیر باس له‌وه ده‌كات؛ چۆن “ئینمێركار” كوڕی خواوه‌ندی خۆر “یوتو” بڕیاری داوه ده‌وڵه‌وتێك له به‌كرێگیراوه‌كانی “ئاراتا” دروستبكات و داوای لێبووردن له خوشكه‌كه‌ی ده‌كات. “ئینانا” سۆمه‌رییه به‌هێزه‌كه خواوه‌ندی خۆشه‌ویستی و شه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیابێت خه‌ڵكی “ئاراتا” زێڕ و زیو و به‌ردی به‌نرخی بۆ بهێنن و مه‌زارگه و په‌رستگای جۆراوجۆری بۆ دروست بكه‌ن، به‌تایبه‌تی په‌رستگای “ئهبزوتیمل” واته په‌رستگای ده‌ریایی ئێنكی، شوێنی په‌ره‌ستنی خواوه‌ندی ئاوی سۆمه‌رییه له ئیردۆ، شارێك نزیك له كه‌نداوی فارس. “ئینانا” به گوێگرتن له “ئێنمێركار” ئامۆژگاری ده‌كات به‌دوای كه‌سێكدا بگه‌ڕێت بۆ به‌زاندنی چیاكانی ئه‌نشان (ئه‌و چیایه‌یه ئورك و ئاراتا له‌یه‌كدی جیا ده‌كاته‌وه) تا دڵنیا ببێته‌وه خه‌ڵكی “ئاراتا” ملكه‌چی ده‌بن یان هێرش بكاته سه‌ریان كه ئاره‌زووی ده‌كات، “ئێنمێركار” تهتهرێك هه‌ڵده‌بژێرێت و به پهیامێكهوه ده‌ینێرێت بۆلای پادشای “ئاراتا” كه هه‌ڕه‌شه‌ی وێرانكردنی شاره‌كه‌ی تێدایه، مه‌گه‌ر له یه‌ك دۆخدا وێران نه‌كرێن ئه‌ویش زێڕ و زیو و بنێرنه خواره‌وه و په‌رستگای “ئێنكی” لێ دروست بكه‌ن و بیڕازێننه‌وه. بۆ زیاتر سه‌رسامكردنی پادشای “ئاراتا”، “ئێنمێركار” ڕێنمایی تهتهرهكهی ده‌كات باسی “جادووی ئێنكی” بۆ بكات كه چۆن خواوه‌نده “ئێنكا” كۆتایی به سه‌رده‌می زێڕینی مرۆڤ هێنا له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی گشتی “ئینلێل” به‌سه‌ر زه‌وی و دانیشتوانه‌كه‌یدا، تهتهرهكه دوایی تێپه‌ڕینی حه‌وت چیا ده‌گاته “ئاراتا” و به پێی پێویست قسه‌ی پادشاكه‌ی بۆ دووباره ده‌كاته‌وه و په‌یامه‌كه‌ی پێ ده‌گه‌یه‌نێت و داوای وه‌ڵامه‌كه‌یشی ده‌كات، به‌ڵام پادشای “ئاراتا” به‌رهه‌ڵستی ده‌كات و به‌رپه‌رچی ده‌داته‌وه ملكه‌چیان ببێت، “ئێنمێركار” بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌كرد پارێزه‌ری “ئینانا”یه و ئه‌ویش فه‌رمانڕه‌وایی “ئینانا”ی هێناوه بۆ “ئاراتا”، پاشان تهتهرهكه ئاگاداری ده‌كاته‌وه ئێستا “ئینانا” شاژنی ئوركه، “ئێنمێركار” به‌ڵێنی پێی داوه ده‌بێت “ئاراتا” ملكه‌چی بێت. پادشای “ئاراتا” به‌م هه‌واڵه سه‌ری سوڕماوه به تهتهرهكهدا وه‌ڵامێك بۆ “ئێنمێركار” ده‌نێرێت و پێی ده‌ڵێت له‌بری په‌نا بردن بۆ سووپا پێشنیازی “ڕكابه‌ری” بۆ ده‌كات و شه‌رێك له نێوان دوو پاڵه‌وانی هه‌ڵبژێردراوی هه‌ردوو لایاندا بكرێت، له درێژه‌ی وه‌ڵامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت؛ به‌و پێیه‌یی “ئینانا” بووه‌ته دوژمنی له حاڵه‌تێكدا ئاماده‌یه ملكه‌چی “ئێنمێركار” بێت به‌وه‌ی بڕێكی زۆر دانه‌وێڵه‌ی بۆ بنێرێت، تهتهرهكه به‌په‌له ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئورك و له ناوه‌ندی هۆڵی كۆبوونه‌كه‌دا په‌یامه‌كه ده‌گه‌یه‌نێته‌وه به “ئێنمێركار”.
“ئێنمێركار” پێش ئه‌وه‌ی هه‌نگاو بنێت چه‌ند كارێكی كرد، بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كه‌ی به ڕواڵه‌ت فه‌رمی ده‌ربكه‌وێت و بچێته چوارچێوه‌یه‌كی مه‌راسیمه‌وه، سه‌ره‌تا ڕاوێژی له‌گه‌ڵ “نیدابا” كرد، خواوه‌ندی ژیری له سۆمه‌ردا. له‌لایه‌ن تهتهرهكهوه كه بڕیاره په‌یامێكی دیكه بگه‌یه‌نێته “ئاراتا” و ستایشی گۆچانه‌كه‌ی ده‌ستی “ئێمنیركار” ده‌كات و فه‌رمان ده‌كات دانه‌وێڵه‌یان بۆ ببات و له‌گه‌ڵ خۆیاندا زێڕ و زیو و به‌ردی گرانبه‌ها بهێننه‌وه، پاش ئه‌وه‌ی دانه‌وێڵه‌كه له گۆڕه‌پانێك له “ئاراتا” كه‌ڵه‌كه ده‌كرێت، خه‌ڵكه‌كه دڵخۆش ده‌بن و ئاماده‌ن زێڕ و زیو و به‌ردی گرانبه‌ها پێشكه‌شی “ئێنمێركار” بكه‌ن، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی پادشای “ئاراتا” ستایشی گۆچانه‌كه‌ی ده‌ستی ده‌كات، پێداگری له‌وه ده‌كات زێڕ و زیو به‌ردی گرانبه‌ها بنێرێت. له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی تهتهرهكه بۆ ئورك پێده‌چێت “ئێنمێركار” ڕاوێژی به‌چه‌ند كه‌سێك له داروده‌سته‌كه‌ی كردبێت به تایبه‌ت یه‌كێك له‌وانه به‌ناوی “سوشیما” كه ده‌توانێت “ڕووناكی بۆ تاریكی و تاریكی بۆ ڕووناكی” بگۆڕێت، تا دواجار بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ ڕووناكی لێ بڕین و پێنج ساڵی دیكه‌یشی به‌سه‌ردا تێپه‌ڕی جارێكی دیكه تهتهرهكه چووه‌وه بۆ “ئاراتا”، ئه‌مجاره‌یان په‌یامه‌كه‌ی ته‌نها چه‌قۆیه‌ك بوو كه بیداته ده‌ست پادشای “ئاراتا” به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ په‌یامێكی دۆستانه‌ی تێدا بێت، پیده‌چێت تهتهرهكه به بینینی گۆچانه‌كه‌ی ده‌ستی پادشای “ئاراتا” هه‌ستی جووڵا بێت و بۆیه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كۆنووسی دادگای شاره‌كه و باسی دۆخی تاڵ و ناله‌باری “ئاراتا” ده‌كات به‌ده‌ست “ئینانا”ه‌وه، ئاماژه به‌وه ده‌كات ئاماده‌ن ملكه‌چی “ئێنمێركار” بن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش پادشای “ئاراتا” ئاڵنگارییه‌ك له‌گه‌ڵ “ئێنمێركار” ده‌كات به‌وه‌ی دوو له پیاوه شه‌ڕكه‌ره‌كانیان ڕووبه‌ڕووی یه‌كدی ببنه‌وه له شه‌ڕێكی تاكه‌كه‌سیدا، یه‌كێك له جه‌نگاوه‌ره‌كانی پادشای “ئاراتا” به “به‌هێزتر ده‌ناسرێته‌وه” ئاڵنگارییه‌كه ده‌ربڕینێكی مه‌ته‌ڵ ئامێز بوو به‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی هه‌ڵیده‌بژێرن بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه، نه ڕه‌ش و نه سپی بێت، نه قاوه‌یی و نه زه‌رده بێت، نه هیچ په‌ڵه‌یه‌كی پێوه بێت. هه‌موو ئه‌مانه بێ مانان، چونكه هیچ پیاوێك نیه یه‌كێك له‌و نیشانانه‌ی تێدا نه‌بێت
له‌كاتی گه‌یشتنی مژدهدهرهكه بۆ ئورك به‌م ئاڵنگارییه نوێیه‌وه، “ئێنمێركار” به په‌یامێكی سێ خاڵی داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ “ئاراتا” ده‌كات 1-ئه‌و “ئێنمێركار” ئاڵنگارییهكهی پادشای “ئاراتا” قبووڵ ده‌كات و ئاماده‌یه یه‌كێك له سه‌ربازه‌كانی بۆ شه‌ڕكردن بنێرێت. 2- داوای ئه‌وه له پادشا ده‌كات زێڕ و زیو به‌ردی به‌نرخ بۆ خواوه‌نده “ئینانا” له ئورك كه‌ڵه‌كه بكه‌ن.3-جارێكی دیكه هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوچوونی ته‌واو له “ئاراتا” ده‌كات، ئه‌گه‌ر پادشاكه‌ی و خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌ردی چیاكان نه‌هێنن بۆ ئه‌وه‌ی په‌رستگای ئیریدو دروست بكه‌ن و بیڕازێننه‌وه. له به‌شی یه‌كه‌می په‌یامه‌كه‌یدا پێده‌چێت ده‌ربڕینه مه‌ته‌ڵ ئامێزه‌كه‌ی “ئێنمێركار” بۆ پادشای “ئاراتا” ڕوون بكه‌نه‌وه ده‌رباره‌ی ڕه‌نگی پۆشاكی ئه‌و سه‌ربازه‌ی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كه هه‌ڵیده‌بژێرن، “ئێنمێركار” وشه‌ی “پۆشاك”ی له شوێنی “مرۆڤی شه‌ڕكه‌ر” به‌كارهێنابوو، پێده‌چێت ڕه‌نگه‌كه ئاماژه بێت بۆ ئه‌و پۆشاكانه‌ی شه‌ڕكه‌ره‌كان له‌به‌ریان ده‌كرد نه‌ك جه‌سته‌یان. بڕگه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش دێته پێشه‌وه، ئه‌گه‌ر به دروستی لێكبدرێته‌وه ئه‌وه‌مان بۆ ڕوون ده‌بیته‌وه “ئێنمێركار” پادشای كوللاب، به بۆچوونی ئه‌و شاعیره‌ی لاوژهكانی نووسیووه؛ “ئێنمێركار” یه‌كه‌م كه‌س بووه له‌سه‌ر تابلۆی گڵین نوسیوویه‌تی و ئه‌و كاره‌ی كردووه، چونكه پێده‌چێ تهتهرهكه زمانی قورس بووبێت و نه‌یتوانیبێت په‌یامه‌كه دووباره بكاته‌وه(ڕه‌نگه به‌هۆی درێژییه‌كه‌یه‌وه بێت) تهتهرهكه تابلۆ گڵینه‌كه ده‌گه‌یه‌نێته پادشا و چاوه‌ڕێی وه‌ڵامه‌كه‌ی ده‌كات. به‌ڵام پێده‌چێت ئێستا هاوكاری له سه‌رچاوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراوه‌وه بێته لای پادشای ئاراتا، خواهندهی سۆرمهری باران و زریان، ئیشكور گه‌نم و فاسۆلیای كێوی ده‌هێنێته “ئاراتا” و له‌به‌رده‌م پادشا كه‌ڵه‌كه‌یان ده‌كات، بوێری ده‌وێت ته‌ماشای گه‌نمه‌كه بكات، متمانه‌ی خۆی وه‌رگرته‌وه، تهتهرهكه “ئێنمێركار” ئاگادار ده‌كاته‌وه كه “ئینانا” به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستبه‌رداری نه‌بووه و وازی لێ نه‌هێناوه له ماڵ و جێگه‌كه‌ی.
لێره‌وه ده‌قه‌كه پارچه پارچه ده‌بێت و به دواداچوون بۆ كۆنتێكستهكه ئاسان نییه، ته‌نها ئه‌و لێدوانه ڕاستییانه نه‌بێت خه‌ڵكی “ئاراتا” داویانه سه‌باره‌ت به هێنانی زێڕ و زیو به‌ردی گران به‌ها بۆ ئورك و له حه‌وشه‌كه‌ی “ئینانا” كهڵكهیان كردووه، به‌م شێوه‌یه درێژترین داستانی سۆمه‌ری كۆتایی دێت كه تا ئێستا ئاشكرا نه‌كراوه، یه‌كه‌م چیرۆكه له‌جۆری خۆی له ئه‌ده‌بیاتی جیهاندا، ده‌قه‌كه ته‌نها بیست و پێنج تابلۆی گڵینی لێ نۆژه‌نكراوه‌ته‌وه گرنگترینیان تابلۆیه‌كی دوانزه ستوونییه له مۆزه‌خانه‌ی ئیسته‌نبوڵی ڕۆژهه‌ڵاتی دێرین له ساڵی (1946) له‌لایه‌ن خۆمه‌وه له‌به‌ری گیراوه‌ته‌وه كه له بڕگه‌كانی پێشوودا ئاماژه‌م پێكردووه و، چاپی شیعره‌كه پێكهاتووه له ده‌قی سۆمه‌ری له‌گه‌ڵ وه‌رگێڕان و شرۆڤه وه‌ك مۆنۆگرافیای مۆزه‌خانه‌ی زانكۆ له ساڵی (1956). ته‌نانه‌ت كه‌سانێكی ناپسپۆڕیش ئه‌م نموونه سه‌ره‌تاییانه‌ی شیعری پاڵه‌وانه‌كان به جێگه‌ی سه‌رنج و شایسته‌ی ساخكردنه‌وه ده‌زانن، ئه‌مه‌ی خواره‌وه وه‌رگێڕانێكی وشه‌یی چه‌ند بڕگه‌یه‌كی پارێزراون له نیوه‌ی یه‌كه‌می شیعره‌كه‌دا وێنای هه‌ڵچوون و داچوون ده‌كه‌یت، تامی تایبه‌تی شیعره‌كه ده‌كه‌یت، بڕگه‌كان بریتین له داواكارییه‌كانی “ئێنمێركار” بۆ خواوه‌نده پارێزه‌ره‌كه‌ی “ئینانا” و ئامۆژگاری “ئینانا” و ڕێنماییه‌كانی “ئێنمێركار” بۆ تهتهرهكه، جێبه‌جێكردنی ئه‌م ڕێنماییانه له‌لایه‌ن ئه‌وه‌وه و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی تووڕه‌یی پادشای “ئاراتا”، تهتهرهكه قسه‌ی زیاتر ده‌كات و ده‌ڵێت: “ئینانا” ئێستا خه‌مخۆری زیاتری هه‌یه، ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر پادشای “ئاراتا” داده‌نێت گه‌ر سه‌رنج بده‌یت چه‌ند خاڵێك هه‌ن وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ جێهێشتنهكهی؛
سه‌رده‌مانێك ئه‌و، خواوه‌نده “ئینانا” له دڵی پیرۆزی خۆیدا هه‌ڵیبژاردبوو
له خاكی “شوبا” هه‌ڵبژێردرا و له‌لایه‌ن “ئینانا” له دڵی پیرۆزی خۆیدا؛
“ئێنمێركار” كوڕی ئوتوو، بۆ خوشكه‌كه‌ی شاژنی چاكه ….، له “ئینانا”ی پیرۆز داوای لێبووردن ده‌كات؛
“ئه‌ی خوشكه‌كه‌م، ئینانا بۆ ئورك”
با خه‌ڵكی ئاراتا به‌شێوه‌یه‌كی هونه‌ری زێڕ و زیوت بۆ بهێنن، با به‌ردی به‌نرخ و گران به‌ها، له ته‌ختی پاشایه‌تییه‌وه بخه‌نه خواره‌وه
با به‌ردی پاك بخه‌نه خواره‌وه، له ئورك، خاكی پیرۆز
له ماڵی “ئه‌نشان” كه تۆ لێی وه‌ستاویت، با ئه‌وان له “گیپار”ی پیرۆز كه شوێنی نیشته‌جێبوونت لێ جێگیر كردووه،
خه‌ڵكی ئاراتا به‌شێوه‌یه‌كی هونه‌ری ناوه‌وه‌ی خۆیان بڕازێننه‌وه، من ده‌پاڕامه‌وه
له ناوه‌ڕاستیدا؛ با “ئاراتا” ملكه‌چی “ئورك” بێت
با خه‌ڵكی “ئاراتا” دوای ئه‌وه‌ی به‌ردی چیاكانیان هێنایه خواره‌وه
له به‌رزاییه‌كان په‌رستگایه‌كی گه‌وره‌م بۆ دروست بكه، په‌رستگای گه‌وره‌م بۆ دابنێ،
بۆ ده‌ركه‌وتنی په‌رستگای گه‌وره، په‌رستگای خواوه‌نده‌كان، یاسا ئیلاهییهكانم له “كوللاب” بۆ جێبه‌جێ بكه
“ئهبزو” بڕازێنه‌وه بۆم، وه‌ك به‌رزاییه‌كی پیرۆز، ئیریدوم بۆ پاك بكه‌ره‌وه وه‌ك چیا،
هۆكارێك بۆ ده‌ركه‌وتنی په‌رستگا پیرۆزه‌كه‌ی “ئهبزو” وه‌ك ئه‌شكه‌وتێك؛
ئه‌وه‌یه من كاتێك سرووده‌كان له “ئهبزوو” ه‌وه ده‌ڵێم؛
كاتێك یاسا ئیلاهییه‌كان له “ئیرودوو” ه‌وه ده‌هێنم،
كاتێك من گوڵ دروست ده‌گرم، كاتێك تاجه‌كه له‌سه‌ر سه‌رم داده‌نێم، له ئورك، له “كوللاب”
هیوادارم … له په‌رستگا گه‌وره‌كه‌وه بهێنرێته ناو “گیپار”
هیوادارم … له “گیپار”هكه بهێنرێته ناو په‌رستگا گه‌وره‌كه،
گه‌ل به ڕه‌زامه‌ندییه‌وه سه‌رسام بێت، “ئوتو” به چاوێكی جوانه‌وه ته‌ماشای بكات
ئه‌و كچه‌ی كه پاك و پیرۆزه، ئه‌و شاژنه‌ی چاوی له بهرزاییهكانه
ئه‌و، خاتوونی كوپه‌ڵه خورماكانه*
“ئینانا” شاژنی هه‌موو خاكهكان، به “ئێنمێركار” كوڕی “ئوتو” ده‌ڵێت؛
وه‌ره “ئێنمێركار”، من ڕێنمایت ده‌ده‌مێ، له منی وه‌ربگره ڕێنماییه‌كان
وشه‌یه‌كت پێ ده‌ڵێم: گوێی لێ بگره
با په‌یڤه گه‌وره‌كانی “ئینانا” وشهزانهكان بۆی بهێنن
با سه‌ركه‌وێته سه‌ر چیاكان، با له چیاكان به‌ر له ئه‌نشان، با وه‌ك سترانبێژێكی لاو بچه‌مێته‌وه
سه‌رسام بووم به ترسی چیا به‌رزه‌كان،
با له‌ناو تۆزدا سه‌رگه‌ردان بێت
“ئاراتا” خۆی ده‌خاته به‌رده‌م ئورك؛ خه‌ڵكی “ئاراتا” دوای ئه‌وه‌ی به‌ردی چیاكانیان هێنایه خواره‌وه
زه‌وی په‌رستگا گه‌وره‌كه‌ت بۆ دروست ده‌كات، گه‌وره‌كانت بۆ داده‌نێت
په‌رستگا؛ هۆكاری ده‌ركه‌وتنی خواوه‌نده‌كان
یاسا ئیلاهییهكانتان له “كوللاب” بۆ جێبه‌جێ ده‌كات
به‌رزاییه پیرۆزه‌كان بڕازێننه‌وه
ئیریدو وه‌ك چیا پاك بكه‌نه‌وه
تۆ كاتێك سرووده‌كان له “ئهبزوو”ه‌وه ده‌ڵێیته‌وه
كاتێك یاسا ئیلاهییه‌كان له “ئیریدو”ه‌وه ده‌هێنیت
كاتێك گوڵ ده‌كه‌یته به‌له‌مێكی پاك
كاتێك تاج له‌سه‌ر سه‌رت داده‌نێیت له ئورك، له كوللاب
له په‌رستگا گه‌وره‌كه دههێنرێیته ناو “گیپار”
له “گیپار” دههێنرێیته ناو په‌رستگا گه‌وره‌كه
گه‌ل به پهسهندكردنت سه‌رسام ده‌بێت
“ئوتو” به چاوێكی جوانه‌وه ته‌ماشات ده‌كات
خه‌ڵكی ئاراتا
( لێره‌دا چوار دێڕ لابراوه)
چۆك داده‌ده‌ن، به‌ر له‌وه ئاره‌زووت له مه‌ڕ مه‌ڕی به‌رزه
ئه‌ی سینگی پیرۆزی ماڵ، كه ده‌رچوونی وه‌ك خۆر وایه
تۆ دابینكه‌ری خۆشه‌ویستیت
ئۆ … “ئێنمێركار” كوڕی “ئوتوو”، ستایش
په‌روه‌ردگار گوێی له په‌یڤه‌كانی “ئینانا”ی پیرۆز بوو.
مژهدهدهرێك وشه،به وشه
په‌یڤه گه‌وره‌كانی “ئینانا” وشه‌ی بۆ هێنا و
كه‌وتنه سه‌ر چیاكان، هاتنه خوار له چیاكان به‌ر له “ئه‌نشان”
وه‌ك سترانبێژێكی لاو خۆت بچه‌مێنه‌ره‌وه
سه‌رسام بووم به ترسی چیا گه‌وره‌كان و له ناو تۆزدا سه‌رگه‌ردان بوون
ئه‌ی مژده‌ده‌ر؛ له‌گه‌ڵ پادشای “ئاراتا” گفتوگۆ بكه و پێی بڵێ؛
من وا له‌خه‌ڵكی ئه‌و شاره ده‌كه‌م وه‌كو باڵنده، له دره‌خته‌كانی خۆیان هه‌ڵبێن
بۆ ناو هێلانه‌ی دراوسێكه‌یان
من، “ئاراتا” وه‌ك شوێنی شارێكی ته‌واو وێران ، تۆز و خۆڵ و خاشاكی لێ كۆده‌كه‌مه‌وه،
“ئاراتا” ئه‌و شوێنی نیشته‌جێبوونه‌ی “ئێنكی” نه‌فره‌تی لێكردووه،
به دڵنیاییه‌وه شوێنه‌كه له‌ناو ده‌به‌م، وه‌ك شوێنێك كه له‌ناو چووه،
“ئینانا” له پشتییه‌وه وه‌ستاوه،
وشه‌ی هێناوه‌ته خواره‌وه، گه‌ڕاندویه‌تییه‌وه بۆ دواوه،
وه‌ك تۆزی كه‌ڵكه بوو؛ به دڵنیاییه‌وه تۆزی له‌سه‌ر كه‌ڵه‌كه ده‌كه‌م
دوایی ئه‌وه‌ی زێڕ له كانزاكهیدا فشاری خراوه‌ته سه‌ر، زیو له تۆزهكهیدا
زیوی نوێ، سندووقه‌كان له‌سه‌ر شاخ ببه‌ستنه‌وه
ماڵی “ئێنلیلی” بچووكی سۆمه‌ر
له‌لایه‌ن خواوه‌نده”نودیمود” له دڵێ پیرۆزی خۆیدا هه‌ڵبژێردرا
با گه‌لی سه‌ر به‌رزاییه‌كان یاسای پاكی خودایم بۆ بنووسنه‌وه
گوڵم بۆ بكه به چه‌پك
وه‌ك “ئوتوو” وه‌ره ده‌ره‌وه و ڕووناكی بكه‌ره‌وه، بهربهستهكانم بۆ بڕازێنه‌ره‌وه.
( لێره‌دا بیست و حه‌وت دێڕ لابراوه)
مژهدهدهركه گوێی به قسه‌ی پاشاكه‌ی دا
له شه‌ودا؛ به ته‌نیشت ئه‌ستێره‌كانه‌وه گه‌شت ده‌كات
له ڕۆژدا له‌گه‌ڵ “ئوتوو” ی به‌هه‌شتدا سه‌فه‌ری ده‌كرد
په‌یڤه گه‌روه‌كانی ئینانا؛ تۆ سه‌رده‌كه‌ویت به‌سه‌ر چیاكاندا
چاوه‌كانی هه‌ڵهێنا، له “ئاراتا” نزیك بوویه‌وه
پێی خۆشی خسته ناو “ئاراتا”
به‌ڕێزه‌وه‌ی قسه‌ی دڵی خۆی گوت
تهتهرهكه به پادشای “ئاراتا” ده‌ڵێت؛
باوكت، پادشاكهت منی ناردووه بۆ لای تۆ
پادشای “ئوروك” پاشای “كوللاب” منی ناردووه بۆ لای ئێوه
“پادشاكهت چی وتووه؟”
پادشاكهم هه‌ر له له‌دایكبوونییه‌وه بۆ تاج خستنه سه‌ر شیاوه
“ئێنمێركار” كوڕی “ئوتوو” منی ناردووه بۆ لای تۆ
پادشاكهم ده‌ڵێت: من وا له خه‌ڵكی شاره‌كه‌ی ده‌كه‌م، وه‌كو باڵنده‌یه‌ك له درهختهكانیانهوه
هه‌ڵبێن بۆ هێلانه‌ی دراوسێكه‌یان
(دوو دێڕ لابراوه)
فه‌رمان بكه، من چی ده‌ڵێم سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته
ئه‌و دڵسۆزه‌ی سمێڵی درێژه
ئه‌و كه‌سه‌ی مانگا به‌هێزه‌كه‌ی له خاكی یاسا پاكه‌كانه
بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی تۆوه‌كه‌ی له تۆزی “ئاراتا” سه‌ری ده‌ركرد
ئه‌و كه‌سه‌ی له گوانی مانگا دڵسۆزهكاندا شیری پێدرا
بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی شایسته‌ی خواوه‌ندێتی بوو
خاكی هه‌موو یاسا گه‌وره‌كانی خودایی
بۆ “ئێنمێركار” كوڕی “ئوتو”
من ئه‌و وشه‌یه، وه‌ك وشه‌یه‌كی باش له په‌رستگای “ئیانا” ده‌ڵێم
له “گیپار” وه‌كو میوه‌یه‌كی تازه پێگه‌یوو،
دره‌خت ده‌گه‌یه‌نمه پادشاكهم، پادشای “كوللاب”
دوایی ئه‌وه‌ی به‌م شێوه‌یه گفتوگۆی له‌گه‌ڵ كرد
“ئه‌ی ته‌ته‌ر؛ له‌گه‌ڵ پادشای كوللاب قسه بكه و بڵێ”
من، په‌روه‌ردگار بۆ ده‌ستی پاك
ئه‌و كچه‌ی كه شاهانه‌یه، له به‌هه‌شت و شاژنی به‌هه‌شت و زه‌وی
خاتوونی هه‌موو یاسا ئیلاهییه‌كان، “ئینانا”ی پیرۆز
منی گه‌یاندووه‌ته “ئاراتا” خاكی پیرۆزی خوداكان
وای لێكردووهم ڕووی به‌رزاییه‌كان كڵۆم بده‌م
كه‌واته “ئاراتا” چۆن ملكه‌چی “ئورك” ده‌بێت
“ئاراتا ملكه‌چ نابێت و پێی بڵێ:
شاژنه گه‌وره‌كه‌ی ئاسمان كه سواری یاسا ترسناكه‌كانی ئیلاهی ده‌بیت
كێ له چیا به‌رزه‌كان نیشته‌جێیه؟
كێ به‌رزایی چیاكان ده‌ڕازێنێته‌وه؟
چونكه په‌روه‌ردگار، پادشاكهم، كه خزمه‌تكاره‌كه‌ی شاژنه “ئینانا”
پادشای “ئاراتا” ملكه‌چی ده‌بێت.
پاشان په‌روه‌ردگار غه‌مگین بوو، ئازارێكی قووڵی هه‌بوو، هیچ وه‌ڵامێكی نه‌بوو
به‌رده‌وام به‌دوای وه‌ڵامدا ده‌گه‌ڕا
به‌رده‌وام چاوی له ڕۆژهه‌ڵات بوو، وه‌ڵامێك بدۆزێته‌وه
هه‌رچه‌نده فه‌رمانڕه‌وا سه‌ره‌تاییه‌كانی سۆمه‌ر سه‌ركه‌وتنیان وه‌ك داگیركا‌ر گه‌وره‌بێت، سته‌مكارێكی بێ سنوور و پادشای ڕه‌ها نه‌بوون، له‌سه‌ر هه‌موو پرسه گرنگه‌كانی ده‌وڵه‌ت به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی شه‌ڕ و ئاشتی تێدایه، ڕاوێژیان به هاوشارییهكان ده‌كرد و له كۆبوونه‌وه‌ی ڕێز لێنان كۆده‌بوونه‌وه، یه‌كێك له‌و شوێنه گرنگه‌ی كۆنگره و كۆبوونه‌وه‌ی چاره‌نووسسازی تێدا ده‌كرا شوێنێكه له‌سه‌ره‌تای سۆمه‌ر نزیكه‌ی پێنج هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر.
*دوموزی-ئاماوشومگالانا، لە ئایینی میزۆپۆتامیادا خواوەندی سۆمەری بوو، بە تایبەتی لە ناوچەکانی باخچەی باشوور و دواتر لە ناوچەی ناوەڕاستی ستێپ بەناوبانگە. ئەو زاوای گەنجی خواوەنده ئینانا بوو، کەسایەتییەکی منداڵ بوو، هەندێکجار پێی دەگوترا خانمی کوپەڵە خورماکان. بەم شێوەیە نوێنەرایەتی هێزی گەشەکردن و ژیانی نوێی دەکرد لە خورمادا.
سه‌رچاوه؛
Kramer, Samuel Noah, 1897–1990 History begins at Sumer. Third edition 1981 University of Pennsylvania Press, Published by University of Pennsylvania Press Philadelphia.
ساموێل نوح كرامه‌ر
وه‌رگێڕانی له ئینگلیزییه‌وه؛ هێمن عـوسمان عه‌بدولڵا