دواى لكاندنى ويلايه‌تى موسڵ به ئێراقه‌وه و كۆتايى هاتنى ئه‌و كێشه‌يه، نه‌بووه مايه‌ى سه‌قامگيرى بۆ ئه‌و ده‌وڵه‌ته، چونكه ئه‌و ده‌وڵه‌ته هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ى ئه‌گه‌ر سه‌يرى كابينه‌ى حكومه‌ته‌كه و پێكهاته‌كه‌ى بكه‌ين، ده‌بينين هه‌روه‌ك چۆن له‌ناو ئه‌م هه‌موو سه‌رۆك خێڵ و سه‌ركرده سه‌ربازييه‌ى پاشماوه‌ى عوسمانييه‌كان نه‌توانرا كه‌سێك بكرێته پادشاى ئێراق و دانيشتووى ئه‌سڵى وڵاته‌كه بێت، هه‌م وه‌ك پاداشتێك بۆ كوڕانى شه‌ريف حسێن له‌پاى هاوكاريكردنى بۆ به‌ريتانيا له كاتى جه‌نگه‌كه و هه‌ميش بۆ په‌رتكردنى جيهانى عه‌ره‌بى، بۆئه‌وه‌ى ئه‌و ده‌وڵه‌ته به‌هێزه دروست نه‌بێت، كه شه‌ريفى مه‌ككه داواى ده‌كرد، كه ئه‌ويش ئيمپراتۆرييه‌تى گه‌وره‌ى عه‌ره‌ب بوو، هاتن هه‌ر كوڕه‌ى كرديانه سه‌رۆكى ناوچه‌يه‌ك، چونكه به‌رژه‌وه‌ندى به‌ريتانيا له‌وه‌دا بوو، كه هيچ هێزێكى ديارو به‌رچاو ده‌ست به‌سه‌ر ته‌واوى ناوچه‌كه‌دا نه‌گرێت و جارێكى تر نه‌بێته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانيان، ئه‌و ده‌وڵه‌تۆچكانه‌ى له دوورگه‌ى عه‌ره‌بيش دروستيانكردن بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خۆيان بوو، وه‌ك پارێزه‌رى ناوچه‌كه سه‌يريان ده‌كردن، يه‌كێكى تر له‌و خاڵانه ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌ى به‌شێواوى دروستكرد ياخود وه‌ك نه‌خشه‌يه‌كى شێواو و نامۆ بوو، بريتى بوو له‌وه‌ى هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه پێكهاته‌ى شيعه‌ى ئێراقى پشتگوێ خست، هيچ گرنگييه‌كى به به‌شداريكردنى ئه‌وان نه‌دات، تاماوه‌يه‌كى زۆريش شيعه‌كان دژى حكومه‌ت بوون و به‌هه‌موو شێوه‌يه‌ك دژايه‌تييان ده‌كرد و ناڕه‌زايه‌تى جۆراوجۆريان ده‌ربڕى.
له‌سه‌رده‌مى فه‌يسه‌ڵى يه‌كه‌مدا، زۆر هه‌وڵيدا ده‌وڵه‌تێكى سه‌قامگير له‌ڕووى سياسى و ئابوورييه‌وه دروست بكات[1]، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانى به‌هۆى ده‌ستێوه‌ردانه‌كانى به‌ريتانياو شێواوى بارى ناوخۆ، كه زووزوو وه‌زاره‌ته‌كان ده‌گۆڕان و كێشه بۆ جێبه‌جێكردنى به‌رنامه‌ى حكومه‌ت دروست ده‌بوو، سه‌ركه‌وتوونه‌بوو، ئه‌وه‌بوو له شه‌وى 7/9/1933 له سويسرا كۆچى دوايى كرد، كه دواتر گومانى زۆر له‌سه‌ر چۆنێتى مردنه‌كه‌ى بڵاوكرايه‌وه.
له‌دواى خۆى غازى كوڕى بووبه پادشاى ئێراق، سه‌رده‌مى فه‌رمانڕه‌وايى مه‌ليك غازى”1933 بۆ 1939” تايبه‌تمه‌ندى خۆى هه‌يه، له‌به‌رئه‌وه‌ى زۆر هه‌وڵيدا پشتگيرى بيروڕاى ناسيۆناليزمى عه‌ره‌بى بكات و كه‌وته دژايه‌تى به‌ريتانييه‌كان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ڕاديۆيه‌كى به‌ناوى “زوهر” كرده‌وه و هانى بير‌ى نه‌ته‌وه په‌رستێتى عه‌ره‌بى ده‌دا و تێيدا دژايه‌تى به‌ريتانييه‌كانى كرد، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى سه‌رده‌مه‌كه‌ى و كه‌مى ته‌مه‌نى ببوونه ڕێگر نه‌يتوانى ئه‌و پڕۆژه‌يه‌ى هه‌يبوو به ئه‌نجامى بگه‌يه‌نێت[2]، ئه‌مه و جگه‌له‌وه‌ى داواى كوه‌يتى كرده‌وه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌نده‌ى تر كێشه‌ى بۆ دروستكرد و په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ كوه‌يتييه‌كان تێكدا، سه‌رده‌مه‌كه‌شى هاوكاتى دروستبوون و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى بير‌ى نازيزم و فاشيزم بوو له ئه‌ڵمانياو ئيتاليا و ده‌ركه‌وتنى دوو كوتله‌ى دژبه‌يه‌ك له‌سه‌ر ئاستى جيهان، كه سه‌ره‌تاكانى به‌ره‌و هه‌ڵگيرسانه‌وه‌ى جه‌نگێكى تر‌ى جيهانى هه‌نگاوى ده‌نا، ئه‌وكاته‌ش هێشتا ئێراق له‌ڕووى ئابوورييه‌وه به‌هێز نه‌بوو، نه‌وتيش وه‌كوو سه‌رده‌مه‌ى كۆمارى به‌و ڕێژه زۆره به‌شدارى زيادكردنى داهات و خه‌زێنه‌ى گشتى نه‌ده‌كرد، واته هه‌م له‌ڕووى سياسيى ودبلۆماسييه‌وه و هه‌ميش له‌ڕووى ئابوورييه‌وه شكستى هێنا، هه‌ربۆيه مردنه‌كه‌شى گوماناوى بوو، كاتێك له 4ى نيسانى 1939 هه‌واڵى مردنى به كاره‌ساتى ئوتومبێل بڵاوبووه‌وه، ده‌ستبه‌جێ خۆپيشاندان و ناڕه‌زايه‌تى له زۆربه‌ى ناوچه‌كانى ئێراق ده‌ستى پێكرد و به‌ريتانييه‌كانيان به كوشتنى تۆمه‌تباركرد، ته‌نانه‌ت له‌شارێكى وه‌كوو موسڵ، كه هه‌ميشه پێگه‌يه‌كى گرنكى ناسيۆناليستى عه‌ره‌بى بووه، هێرشيانكرده سه‌ر كونسوڵخانه‌ى به‌ريتانياو كونسوڵه‌كه‌يان كوشت.
دواى ئه‌وه‌ى ته‌ختى ده‌سه‌ڵات درايه مه‌ليك “فه‌يسه‌ڵى دووه‌م 1935 بۆ 1958” كه‌له‌ته‌مه‌ندا منداڵ بوو، بۆيه “عه‌بدولئيلا”ى خاڵى كرايه وه‌سى به‌سه‌ريه‌وه و كاروباره‌كانى بۆ ڕايى ده‌كرد، سه‌رده‌مى فه‌يسه‌ڵى دووه‌م، له‌سه‌ر ئاستى ئێراق چه‌ندين گۆڕانكارى سياسى ڕووياندا، كه ده‌توانين بڵێين گوزارشتيان له شێواوى بارى سياسى وڵات و ته‌واو نه‌مه‌يينى ئه‌و ده‌وڵه‌ته ده‌كرد، كه ئه‌م بنه‌ماڵه‌يه له‌يه‌كه‌م ڕۆژى فه‌رمانڕه‌واييانه‌وه ئاواتيان بۆ ده‌خواست، ڕووداوه‌كانى جه‌نگى دووه‌مى جيهانى به‌ته‌واوى له ئێراقدا ڕه‌نگى دايه‌وه و هه‌ندێك له كه‌سايه‌تييه سه‌ربازيى وسياسييه‌كان به‌ته‌واوى كه‌وتبوونه ژێر كاريگه‌رى پڕوپاگه‌نده‌ى نازييه‌كان و دژى به‌ريتانيا بوون[3]، ده‌يانويست له‌م ڕێگه‌يه‌وه فشار بۆ به‌ريتانياكان دروست بكه‌ن و له‌ناوچه‌كه ده‌ريانپه‌ڕێنن، كه ئه‌م هه‌وڵه له‌گه‌ڵ سه‌ركه‌وتنى هاوپه‌يمانان و شكستى مۆسۆلينى له ئيتالياو هيتله‌ر له ئه‌ڵمانيا به‌ته‌واوى مايه‌پووچ ده‌رچوو، چونكه بنه‌ماى نه‌بوو، جه‌ماوه‌رى نه‌بوو، ئێراق ده‌وڵه‌تێكى خاوه‌ن سياده و سه‌ربه‌خۆيى ته‌واو نه‌بوو، خه‌ڵكى ئێراق به عه‌ره‌ب و كوردييه‌وه نه‌بووبوونه خاوه‌ن شووناسى ده‌وڵه‌تێك كه بڵێين ئێمه ئێراقين، گومانى گه‌وره له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كه دروست بوو، ئه‌ويش كوده‌تاى ڕه‌شيد عالى گه‌يلانى بوو، كه به‌هه‌ڵاتى خۆى بۆ ده‌ره‌وه و له‌سێداره‌دانى چوار ئه‌فسه‌ره ناسيۆناليسته به‌ناوبانگه‌كه‌ى سوپا كۆتايى هات، به‌ريتانييه‌كان تا ئه‌م ڕاده‌يه‌ش له‌ڕێگه‌ى هاوكارى بۆ سه‌ركوتى ڕاپه‌ڕينه ناوخۆييه‌كانى گه‌لانى ئێراق ده‌يانويست بڵێن ده‌وڵه‌تێك هه‌يه ده‌بێت پارێزگارى لێ بكه‌ن، هه‌ر ئه‌وان بوون ڕاپه‌ڕينى بارزانييه‌كانيان كۆتايى پێهێنا و نه‌يانهێشت هيچ ئامانجێك وه‌دى بهێنن و ئاوديوى وڵاتى ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان بوون، كه دواى ڕووخانى كۆمارى مهاباد”1946”، سنوورى سێ وڵاتيان بڕى و گه‌يشتنه يه‌كێتيى سۆڤييه‌تى جاران، له‌ناوخۆشدا جگه‌له هه‌ڵبژاردنێكى ڕووكه‌ش و دانانى ئه‌نجوومه‌نێكى وه‌زيرانى كاتى” كه وه‌زاره‌ت هه‌بووه يه‌ك مانگ به‌رده‌وام بووه” هيچ هه‌نگاوێكى ئه‌وتۆيان به ئاڕاسته‌ى ديموكراتيزه‌كردنى وڵات و سه‌رپێخستنى گيانى ته‌بايى و هاوسه‌نگى ودابينكردنى مافه‌نه‌ته‌وه‌ييه‌كانى كورد و كه‌مه نه‌ته‌وايه‌تيى و ئايينييه‌كانيان نه‌نا[4]، هه‌ربۆيه وڵاتێك كه به‌وشێوه‌يه دروست بووبێت، هه‌ميشه مه‌حكومه به‌وه‌ى له‌ناوخۆدا دابڕزێت و پلانى له‌دژ بگێڕدرێت، ئه‌گه‌ر سه‌يرى ڕووداوه‌كانى نێوان ساڵانى “1950 بۆ 1958” بكه‌ين، به‌ريتانيا زۆر هه‌وڵيدا ئێراق له‌ڕێگه‌ى چه‌ندين په‌يمانى سياسى وسه‌ربازييه‌وه به‌و ده‌وڵه‌تانه‌وه ببه‌ستێته‌وه، كه ئه‌وكاته تاڕاده‌يه‌ك سه‌قامگير بووبوون، به‌ته‌واوى به‌خۆيه‌وه گرێيدابوون، وه‌كوو په‌يمانى به‌غدا”1955”، كه جگه‌له‌وه‌ى ده‌يويست له‌ڕێگه‌ى ئه‌م په‌يمانه‌وه به‌ر به‌بڵاوبوونه‌وه‌ى بير‌ى كۆمۆنيزم و ده‌سه‌ڵاتى شيوعييه‌كانى يه‌كێتى سۆڤييه‌ت بگرێت، له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆ به‌مه‌به‌ستى سه‌ركوتى جووڵانه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌يى كورد بوو، كه بنه‌مايه‌كى گرنگى ئه‌و په‌يمانه له‌سه‌ر دژايه‌تى ئۆپۆزسيۆنى ئێران وئێراق وتوركيا “كه مه‌به‌ست پێى كورد”بوو، دروست ببوو…!!
هه‌ربۆيه چه‌پ و ڕاست وناسيۆناليست و ئه‌نته‌رناسيۆناليست بوونه هاوپه‌يمانى يه‌ك و كه‌وتنه كنه‌كردنى پايه‌كانى ئه‌و ده‌وڵه‌ته، ئه‌و لايه‌نه سه‌ربازييه‌ى، كه ده‌سه‌ڵاتى پادشايه‌تى ئێراق و به‌ريتانييه‌كانيش شانازييان پێوه‌ده‌كرد و به‌شێكى زۆرى بوودجه‌و وزه‌ى وڵاته‌كه‌يان بۆ دروستكردن و سازدان و ڕێكوپێكييه‌كه‌ى خه‌رجكرد، نه‌يتوانى گيانى دژايه‌تيكردنى خودى ليواو يه‌كه‌كانى، كه مووچه‌خۆى ده‌وڵه‌ته‌كه بوون دامركێنێته‌وه، هه‌ربۆيه “عه‌بدولكه‌ريم قاسم1958 بۆ 1963” بووه پێشڕه‌وى ئه‌و ده‌سته دژبه‌ره‌ى ده‌وڵه‌ت و كوده‌تايه‌كى خوێناوى له دژى بنه‌ماڵه‌ى پادشايه‌تى ئه‌نجامدا، كه ڕووداوه خوێناوييه‌كانى ڕۆژى كوده‌تاكه”14ى ته‌مووزى 1958”[5]،له‌مێژووى نوێى ناوچه‌كه‌دا وێنه‌ى نه‌بوو[6]، به‌ڵام گۆڕانكارييه سياسييه ڕێژه‌ييه‌كان به ئاڕاسته‌ى كرانه‌وه و ناسينى دۆزى كورد جێى سه‌رنج بوو، به‌تايبه‌ت ئه‌و ده‌ستوورى كه پاش 14ى ته‌ممووز دانرا، له ماده‌ى سێيه‌مى ده‌ستووره‌كه‌دا دان به بوونى كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌ى دووه‌م له ئێراقدا ده‌نێت، ئه‌مه‌ش بۆيه‌كه‌مجار بوو” لانيكه‌م تاوه‌كوو ئه‌وكاته” له‌ناو ئه‌و چوارده‌وڵه‌ته‌ى كوردستانيان داگيركردبوو، له ده‌ستووره‌كه‌ياندا دانيان به بوونى كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌دا نابوو[7]، هه‌رچه‌نده ورده ورده و به‌شێنه‌يى ئاڕاسته‌يه‌كى تر‌ى ناو گۆڕانكارييه‌كان باوه‌شێنى هه‌ستى ناسيۆناليستى عه‌ره‌بيان ده‌كرد و به هه‌لێكى له‌باريان دانا، ئه‌مه‌ش له‌ژێر كاريگه‌رى گۆڕانكارييه‌كانى ناوچه‌كه و دنه‌دانى ناسيۆناليستانى تر” ناسيۆناليزمى عه‌ره‌بى له‌و سه‌رده‌مه‌دا چه‌ندين ئاڕاسته‌ى وه‌ك:- ناسرييه‌كان، به‌عسييه‌كان، ئيسلامييه ئيخوانييه‌كان، ڕاديكاڵه‌كان و ئاشتيى خوازه‌كانى له خۆده‌گرت، كه هه‌ريه‌كه‌يان له‌ژێر ناوى پارت وڕێكخراوه‌يى جۆراوجۆر ده‌يانويست گيانى عه‌ره‌بايه‌تى زياتر ببووژێننه‌وه”، كه باره‌كه به‌لاى خۆيان‌دا بخه‌ن، يان بتوانن ديموكراسى گه‌شه پێ بده‌ن و له‌وێشه‌وه به‌ره‌و گه‌شه‌پێدانى سياسى[8] له‌سه‌ر ئاستى گشتى به‌رن، به‌رزه‌فڕييه‌كانى قاسم و بێ ئه‌زموونييه‌كانى له به‌رابه‌ر ده‌ستێوه‌ردانه‌كانى دراوسێ و دنياى عه‌ره‌ب و ڕاكێشانى نه‌ته‌وه‌و ئاڕاسته جۆراوجۆره‌كان، هه‌ڵيخليسكانه ناو گێژاوێكه‌وه، كه ته‌نها يه‌ك يه‌ك فيرقه‌ى سه‌ربازى ده‌يتوانى كۆنتڕۆڵى ده‌سه‌ڵات و سيسته‌مه‌كه‌ى قاسم بكات، هه‌رواش ده‌رچوو، ڕووداوه‌كان بێ سه‌روبه‌ره‌يى ئه‌و ده‌وڵه‌ته به‌زۆر دروستكراوه‌يان ده‌رخست، له ئازارى 1959 كوده‌تا شكستخواردووه‌كه‌ى شه‌واف ڕوويدا، له ساڵيادى ڕووداوه‌كانى 14ى ته‌ممووزى كاره‌ساتى خوێناوى شارى كه‌ركووك ڕوويانداو قاسميان خسته‌سه‌ر بارى دژايه‌تى شيوعييه‌كان، ساڵێكى به‌سه‌ر ئه‌و ديموكراسييه نيوه‌ناچڵه‌ى حوكم وسيسته‌مى كۆماريى تێپه‌ڕنه‌بوو، په‌لامارى كوردى دا، ئه‌گه‌ر له كۆى ڕووداوه‌كان و هه‌ڵسووكه‌وته‌كانى ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌وكاته‌ى ئێراق وردببينه‌وه، ده‌كرا هێزى كورد و پارتى ديموكراتى كوردستان بخرايه خزمه‌ت كۆمارى ئێراق و ئاشتى و سه‌قامگيرى سياسيى تاماوه‌يه‌كى دوورودرێژتر بڕى بكردايه، به‌ڵام له‌برى گفتوگۆ‌و دانووسان و ڕێگه‌چاره‌ى دبلۆماسى، چه‌ك و تۆپ و بۆردومانكردنى ناوچه كوردييه‌كان جێگه‌ى گرته‌وه، ئه‌مه‌ش تا كۆتايى ئه‌و قۆناغه به‌رده‌وام بوو.
له‌سه‌رده‌مى عه‌بدولكه‌ريم قاسم دا به‌ڵايه‌كى تر يه‌خه‌ى گه‌لانى ئێراقى گرته‌وه، ئه‌ويش بير‌ى به‌عسيزم و ئايدۆلۆژياى په‌ڕگير و شۆڤێنى ئه‌و حزبه”الحزب البعث الاشتراكى” بوو، كه دواتر ئێراقى نيو سه‌ده گێڕايه‌وه دواوه، لێكۆڵينه‌وه له حزبى به‌عس وكاريگه‌رييه سياسى و فكرييه‌كانى، كاره‌كانى، ڕێكخستنه نهێنيى وئاشكراكانى، خۆ چه‌سپاندنى له‌سه‌ره‌تا، هاتنه‌سه‌ركارى ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كر و دواتريش سه‌دام، ڕووداوێك نين له‌مێژووى ئێراقدا تێپه‌ڕى بێتن وكۆتايى هاتبێت، به‌ڵكوو كاريگه‌رييه‌كانى تاوه‌كوو ئێستاش به‌رده‌وامه و شوێنه‌وارى وێرانكارى ئه‌و حزبه تاوه‌كوو چه‌ندين ده‌يه‌ى تريش به‌رۆكى ئه‌م ده‌وڵه‌ته شێواوه به‌رنادات.
“بارى شێوازى ئابوورى؛ كه‌رتى بانكى و بوودجه‌ى ئێراق له سه‌رده‌مى پادشايه‌تيدا”
بارى ئابوورى ئه‌و سێ ويلايه‌ته‌ى، كه ئێراقى لێ پێكهات “به‌سره، به‌غداد و موسڵ”، به‌شێك بوون له بارى ئابوورى داته‌پيوى ده‌وڵه‌تى عوسمانى، ئه‌گه‌ر زۆر نه‌گه‌ڕێينه‌وه بۆ مێژووييه‌كى دوور، ده‌بينين له‌داوى سه‌رده‌مى سه‌رهه‌ڵدانى چاكسازى له ده‌وڵه‌تى عوسمانى له‌سه‌رده‌مى “سوڵتان مه‌حموودى دووه‌م” و هه‌تاوه‌كوو جه‌نگى يه‌كه‌مى جيهانى”1914_1918”، هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ى له‌پێناوى ڕێكخستنه‌وه‌ى بارى كارگێڕى و دارايى و بوودجه‌ى ده‌وڵه‌ت ده‌دران ڕووبه‌ڕووى شكست بوونه‌وه، چونكه له‌سه‌رده‌مى سوڵتان عه‌بدولحه‌ميدى دووه‌م “1876 بۆ 1908”، سه‌رده‌مێكى پڕ ڕووداوى سياسى وسه‌ربازيى ئاڵۆز و بارێكى ناله‌بارى ئابووريى بوون، ئه‌و جه‌نگه ماڵوێرانكه‌رانه‌ى له‌م سه‌رده‌مه‌دا ڕووياندا قورساييه‌كى زۆريان خستبووه سه‌ر بوودجه‌ى ده‌وڵه‌ت، ئه‌مه‌وجگه‌له‌وه‌ى شێوه‌ى كۆكردنه‌وه‌ى باجه‌كان و ڕێكخستنه‌وه‌ى داهاتى ده‌وڵه‌ت، كه خۆى له باجى زه‌وى و كۆمه‌ڵێك ڕێوشوێنى دارايى له‌سه‌ر كه‌رته جۆراوجۆره‌كانى ئه‌و سه‌رده‌مه ده‌بينيه‌وه كۆن بوون و ميكانيزمێكى گونجاو نه‌بوون بۆ زيادكردنى بوودجه‌ى ده‌وڵه‌ت، چونكه پڕۆسه‌كه له‌ده‌ستى كۆمه‌ڵێك كارمه‌ندى باج كۆكه‌ره‌وه‌ى گه‌نده‌ڵدا بوو، له‌هه‌موو لايه‌كى ده‌وڵه‌ته‌كه‌وه ڕووبه‌ڕووى ناڕه‌زايه‌تى و بێزارى دانيشتووانه‌كه‌ى ببووه‌وه، يه‌كێك له هۆكاره‌كانى سه‌رهه‌ڵدانى ئه‌و شۆڕش و ڕاپه‌ڕينانه‌ى ئه‌و ماوه‌يه ئه‌و پرسه بوو…
داهاتى ويلايه‌ته‌كانى به‌سره‌و به‌غداد و موسڵيش، زياتر بريتى بوون له داهاتى زه‌وى وزار، ئاژه‌ڵ و كه‌مێكيش بازرگانى، كه ڕێژه‌كه‌ى يه‌كجاركه‌مبوو، ئه‌و زه‌وييانه‌شى ده‌كران به‌كشتوكاڵ ئه‌و به‌رهه‌مه زۆره‌ى نه‌بوو، هه‌ندێكجاريش به‌هۆى پشتگوێخستنى لايه‌نه‌كانى هۆيه‌كانى كشتوكاڵ و لافاو و وشكه‌ساڵى و زۆرى نه‌خۆشييه كشتوكاڵييه‌كان و نه‌بوونى ده‌رمانى پێويست به‌رهه‌مى ئه‌وتۆى نه‌بوو، ويلايه‌ته‌كان له‌ژێر ده‌ستى والييه‌كاندا بوون، ئه‌وانيش له‌ڕووى كارگێڕييه‌وه ڕاسته‌وخۆ به‌ده‌سه‌ڵاتى ئه‌ستانبووڵ به‌سترابوونه‌وه، به‌هۆى بارى خراپى سياسيى به‌غداد، زوو زوو ده‌گۆڕان و بوارى چاكسازى ئه‌وتۆييان نه‌بوو، ته‌نها له‌سه‌رده‌مى “ مه‌دحه‌ت پادشا”نه‌بێت، كه‌مێك بارى ئابوورى و خزمه‌تگوزارى و سيماكانى شارستانى له‌و ويلايه‌تانه بووژايه‌وه، دواتر گۆڕانكارييه سياسييه‌كان، كه كاريگه‌رى ڕاسته‌وخۆيان له‌سه‌ر باره ئابوورييه‌كه‌ش هه‌بوو، ڕه‌وشى ئابوورى و دارايى ئه‌م ويلايه‌تانه يه‌كجار خراپ بوو، دواتريش هه‌ڵگيرسانى جه‌نگى يه‌كه‌مى جيهانى و ئه‌و قات وقڕى وگرانييه‌ى جه‌نگه‌كه له‌گه‌ڵ خۆي‌دا هێناى، ئه‌م ويلايه‌تانه‌ى ڕووبه‌ڕووى بارێكى ئابوورى ناله‌بار كرده‌وه، كه تاكۆتايى ئه‌و كاته‌ى ده‌وڵه‌تى ئێراق له‌سه‌رده‌ستى ئينگليزه‌كان دروستكرا به‌رده‌وام بوو. تا كۆتايى ده‌سه‌ڵاتى عوسمانييه‌كان له ناوچه‌كه‌دا، دراوى عوسمانى بۆ مه‌به‌ستى ئاڵوگۆڕ و وه‌كوو دراوى فه‌رميى به‌كارده‌هێنرا، كه زياتر “ليره‌ى زێڕ”بوو، كه نزيكه‌ى “30”جۆر دراوى زێڕ له ته‌مه‌نى ده‌وڵه‌تى عوسمانييدا لێدراو‌ن، گرينگترينيان: ئيستانبووڵى زێڕ، ئيستانبووڵى كۆن، ئيستانبووڵى سه‌ليمى، ئه‌شره‌فى، به‌غدادى، جيهادى، زنجيرلى، ليره، شاهى، رومى كۆن، رومى نوێ و….هتد”، به‌ڵام له هه‌موويان باوتر له ويلايه‌ته‌كاندا ليره‌بوو، كه به‌ناوى ئه‌و سوڵتانه ده‌ناسران، كه سكه‌كه‌يان لێده‌دا، وه‌كوو ليره‌ى مه‌جيدى و ڕه‌شادى و…هتد. جۆرێكى تر‌ى دراوى عوسمانى بريتى بوو له دراوى زيوى، ئه‌مه‌شيان زۆر جۆرى هه‌بوو، به‌ڵام گرينگترين و باوترينيان ئه‌مانه بوون: ئاقچه، قروش، قروشى ڕۆمى، پاره، ئيكلك، بووقچه، بێشلك، هه‌شتى، يوزالك، مه‌حاميد، نه‌قشلى، شامى، ساغ، مه‌تليك، فلوس، جرك”، هه‌روه‌ها دراوى بيانيش هه‌بوو، وه‌ك “فه‌ره‌نگى فلۆرى” ڤێنيس” وقروشى ئه‌ورووپى، به‌ڵام له‌ناو ئه‌م هه‌موو جۆرانه‌دا زياتر قروش[9] به‌كارهاتووه، ئاقچه‌ى زيوين تا ساڵى 1478ز تاكه كانزايه، كه عوسمانييه‌كان به‌كاريان هێناوه، تا ساڵى 1685 ئاقچه يه‌كه‌ى دراوى عوسمانى بووه. له سه‌روبه‌ندى جه‌نگى يه‌كه‌مى جيهانيدا “1914_1918” عوسمانييه‌كان دراوى كاغه‌زيان چاپكرد “ پێشتريش له ساڵى 1850و 1877دا دراوى كاغه‌ز چاپكراون” و ده‌ستيانكرد به كۆكردنه‌وه‌ى دراوه زيوى وزێڕه‌كان، به‌ڵام خه‌ڵكى زێڕو زيوه‌كه‌ى ده‌شارده‌وه، پاشان به‌هۆى ئه‌و باره ناله‌باره‌ى ئابوورييه‌ى ئه‌م ويلايه‌تانه‌ى گرته‌وه، دراوه كاغه‌زييه چاپكراوه‌كه نرخه‌كه‌ى يه‌كجار دابه‌زى و ڕه‌سيدى نه‌ما، به‌مه‌ش دووباره دراوى زێڕ لێدرا، كه دواتر به ليره‌ى ڕه‌شادى ناوى ده‌ركرد، ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ى ياساى يه‌كخستنى دراوه‌كاندا بوو له ناو ده‌وڵه‌تى عوسمانى. به‌ڵام له‌گه‌ڵ داگيركردنى ويلايه‌تى به‌سره‌و به‌غدا، ئينگليزه‌كان بۆ به‌ستنه‌وه‌ى ئابوورى و دراوى ئه‌م ناوچه‌يه به‌هيندستانه‌وه، كه له‌مێژبوو داگيريان كردبوو، له‌ساڵى 1917 نزيكه‌ى “100000000”ڕوپێى هينديان هێنايه ناو ويلايه‌ته‌كانه‌وه، كه به‌شێكى كاغه‌زبوو به‌شێكى تريشى دراوى كانزاى بوو[10]، به‌ڵام به‌هۆى بارى ناله‌بارى ئابوورى دواى جه‌نگ و تێكچوونى بارى سياسى، نرخ وبه‌هاى ئه‌م دراوه نزم بوو. له‌دواى دروستكردنى ده‌وڵه‌تى ئێراق و له‌سه‌رده‌مى مه‌ليك فه‌يسه‌ڵى يه‌كه‌م”1921_1933” زۆر هه‌وڵيدا، دراوێكى تايبه‌ت به ئێراق ده‌ربكات، كه له‌لاى نوخبه‌ى ئه‌وكاته ده‌يكرده سه‌ربه‌خۆيى و دوورى ده‌خسته‌وه له پاشكۆيه‌تى، به‌ڵام به‌ريتانييه‌كان به بيانووى جۆراوجۆر ئه‌م داوايه‌يان پشگوێ ده‌خست، ئه‌مه‌ش چه‌ندين هۆكارى سياسى و ئابووريى و دارايى له پشته‌وه بوو، ده‌يانويست ئابوورى ئێراق پاشكۆى ئابوورى خۆيان بێت و له كات وجێگه‌ى خۆي‌دا وه‌ك فشار له‌دژى ده‌سه‌ڵاتدارانى له سنوور ده‌رچووى ئينگليزه‌كان به‌كارى بهێنن.
به‌ڵام دواى يه‌كلايى بوونه‌وه‌ى كێشه‌ى ويلايه‌تى موسڵ، دووباره ده‌سه‌ڵاتدارانى ئێراق ئه‌م بابه‌ته‌يان هێنايه‌وه به‌رباس و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش حكومه‌تى ئێراق بانگهێشتى شاره‌زاى دارايى به‌ريتانى “هڵتۆن يانگ”ى كرد، به‌مه‌به‌ستى ده‌ركردنى دراوێكى ئێراقى له جێگاى ڕوپيه‌ى هندى، له ئه‌نجامدا له‌ساڵى 1930 ئه‌و ڕاپۆته له‌لايه‌ن يانگه‌وه ئاماده‌كرا، به‌ڵام كێشه‌ى سه‌ره‌كى ده‌كردنى دراوه‌كه له‌وكاته‌دا ئه‌وه‌بوو، كه داخۆ ئه‌م دراوه كاغه‌زى بێت يان كانزايى، هه‌روه‌ها له‌كوێ ده‌ربكرێت، له ناوه‌خۆيى ئێراق يان له‌ده‌ره‌وه، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌زموونى گۆڕينى دراوى عوسمانى له زيوه‌وه بۆ كاغه‌ز و دواتر بۆ ڕوپيه، زيانێكى زۆرى له بارزگان و كاسبكارى بازاڕه‌كان دابوو، خه‌ڵكى ده‌يانويست ئه‌م دراوه زێڕ بێت، له‌به‌رئه‌وه ئه‌م هه‌وڵه شكستى هێناو سه‌رينه‌گرت، ئه‌وه‌بوو دواتر حكومه‌تى ئێراقى له”19ى نيسانى 1931”دا ياساى دراوى ئێراقى ژماره “44”ى ساڵى “1931”ى ده‌ركرد و دينارى كرده يه‌كه‌ى سه‌ره‌كى ئه‌و دراوه، كه نرخى هه‌ر دينارێك به‌رانبه‌ر بوو به”7,35” گرام ئاڵتون و هه‌ردێنارێك ده‌يكرده “1000”فلس و ئه‌م دراوه له هه‌ردوو جۆرى “كاغه‌زيى و كانزايى” بوو پشتى به پاوه‌نى ئيسته‌رلينى ده‌به‌ست، يه‌كه‌مينجار “2,086,000”دينار چاپكرا، سه‌ره‌تا پاره‌ى ڕوپيه‌ش كارى پێده‌كرا، به‌ڵام دواتر حكومه‌ت 1ى تشرينى يه‌كه‌مى 1932”وه‌ك دوا واده بۆ به‌كارهێنانى ڕووپيه ده‌ركرد، له‌و سه‌رده‌مدا نرخى هه‌ر ڕوپيه‌يه‌ك به “75”فلسى ئێراقى دانرابوو. يه‌كێكى تر له‌و پرسه ئابووريى وداراييانه‌ى له سه‌رده‌مى پادشايه‌تيدا جێگه‌ى سه‌رنج وبايه‌خى نوخبه و ده‌سه‌ڵاتدارى ئێراق بوو، دامه‌زراندنى بانك بوو،
بانكى ڕافيده‌ين له‌لايه‌ن حكومه‌تى ئێراقه‌وه دامه‌زرا، به‌پێى ياساى ژماره “33”ى ساڵى 1941 به‌مه‌به‌ستى ڕێكخستنى كارى بارزگانى و ئاڵوگۆڕكردنى دراو، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له “25ى ئايارى 1941” يه‌كه‌مين لقى سه‌ره‌كى ئه‌م بانكه له شارى به‌غدا به سه‌رمايه‌ى “500000”دينار دينار كرايه، دواى جه‌نگى دووه‌مى جيهانيش بانكى نيشتمانيى ئێراقى له “20ى ته‌مووزى 1947” به گوێره‌ى ياساى ژماره “43”ى كرايه‌وه، كه كارى ئه‌م بانكه‌يان ئه‌وه‌بوو ببێته بانكێكى ناوه‌ندى ئێراقى و به‌ڕێوه‌بردنى دراو چالاكييه داراييه‌كانى حكومه‌ت و چاودێرى بانكه حكووميى و بيانييه‌كانى ناو ئێراق، دواتريش دراوى ئێراقى لێ بدات، سه‌ره‌تا سه‌رمايه‌كه‌ى “5”مليۆن دينار بوو، بۆئه‌وه‌ى ئه‌م بانكه وه‌كوو بانكێكى حكومى ده‌ربكه‌وێت حكومه‌ت دادوه‌رێكى كرد به به‌ڕێوه‌به‌ر، كه به‌پارێزگار ده‌ناسرا، له‌گه‌ڵ “9”ئه‌ندام، كه ده‌بووايه سێ ئه‌نداميان پسپۆڕ بوونايه، يه‌كێكيان له‌كاروبارى بانكى و له‌لايه‌ن بانكه‌كانى “ عوسمانى، بانكى ڕۆژهه‌ڵاتى سنووردار، ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستى به‌ريتانى” ديارى بكرايه، دوو ئه‌ندامه‌كه‌ى تر ده‌بووايه شاره‌زايى بوارى بارزگانى و كشتو‌كاڵى و له‌لايه‌ن ژوورى بارزگانى و كشتو‌كاڵى ئێراقه‌وه ده‌ستنيشان بكرايه، ئه‌م بانكه له “1ى ته‌مووزى 1956” به‌پێى ياساى ژماره “72” ناوه‌كه‌ى گۆڕدرا بۆ بانكى ناوه‌ندى ئێراقى، تاوه‌كوو ئێستاش هه‌ر به‌و ناوه‌وه ده‌ناسرێت.
سەرچاوە:
[1] هه‌رچه‌نده به‌ريتانييه‌كان هه‌وڵێكى زۆرياندا تاوه‌كوو ئه‌و ده‌وڵه‌ته سه‌رپێ بخه‌ن و كرديانه ئه‌ندامى كۆمه‌ڵه‌ى گه‌لان، به‌ڵام به‌هۆى نا هۆمۆجينى پێكهاته‌يى عێراق و پشتگيريكردنى سه‌رۆك خێڵه‌كان له‌لايه‌ن كاپتن وئه‌فسه‌ره به‌ريتانييه‌كانه‌وه، حكوومه‌ت لاوازده‌بوو، ئه‌گه‌ر سه‌يرى پێكهاته‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران بكه‌ين، زۆربه‌ى سه‌رۆك خێڵ و پياوانى به‌ناوبانگى عه‌شيره‌ته‌كان بوون، خه‌ڵكانى نوخبه و خوێنه‌وارو ڕۆشنبير كه‌م بوو، كه هيچ ڕۆڵێكيان نه‌بوو، زوو زوو ئه‌م ئه‌نجوومه‌نه‌ش ده‌گۆڕا…
[2] له‌سه‌رده‌مى مه‌ليك غازيدا يه‌كه‌مين كوده‌تاى سه‌ربازى له‌سه‌ر ئاستى ناوچه‌كه ڕوويدا، كه به كوده‌تاى به‌كر سدقى به‌ناوبانگه له 1936، ئه‌م كوده‌تايه ڕێگه‌ى بۆ ده‌ستێوه‌ردانى سه‌رباز له كاروبارى سياسيى و حوكمڕانى خۆشكرد، هه‌يبه‌تى ده‌وڵه‌ت و دام وده‌زگا كارگێڕييه‌كانى ئه‌و ترس وپيرۆزييه‌ى جارانيان نه‌ما، به‌وه‌ى كوتله سه‌ربازييه‌كان ده‌توانن گۆڕانكاريى گه‌وره دروست بكه‌ن، ڕووداوه‌كانى دواتر ئه‌م بيرۆكه‌يان سه‌لماند…!
[3] لەم قۆناغەشدا تادەهات دەستێوەردانی سوپا بۆ نێو كاروبارەكانی حكومەت لە هەڵكشاندا بوو، (لەكانونی دووەمی /1940)یشدا (رۆستەم حەیدەری) كەسی نزیكی (نوری سەعید) و وەزیری دارایی عێراق تیرۆركرا، ئەم تیرۆركردنەش پشێوی گەورەی لە نێو حكومەتی عێراقی دروست كرد‌و كار گەیشتە ئەوەی كە (نوری سەعید) دەست لەكار بكێشێتەوە، بەڵام لە ژێر فشاری بەریتانیا جارێكی دیكە گەڕایەوە سەر پۆستەكەی، بەڵام دەستێوەردانی زیاتری سوپا‌و كەرت بوونی حكومەتەكەی (نوری سەعید) جارێكی دیكە وای كرد لە (ئاداری/1941)دا دەست لە كار بكێشێتەوە ، (عەبدول ئیلای وەصی)ش (رەشید عالی گەیلانی) بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ ڕاسپارد، ئەوە بوو حكومەتی نوێ بە سەرۆكایەتی (رەشید عالی گەیلانی) پێكهات و (نوری سەعید) تێیدا بووە وەزیری دەرەوە.
لە هەمان كاتدا زنجیرە سەركەوتنەكانی ئەڵمانیای نازی و ڕوخانی فەرەنسا و بەشداری ئیتاڵیا وەك هاوپەیمانی ئەڵمانیا لە جەنگدا، كاربەدەستانی باڵای عێراقی بۆ دوو بەرە دابەش كرد، بەرەی یەكەمیان خۆی لە وەصی و (نوری سەعید) و لایەنگرانیاندا دەبینیەوە، كە پێیان وابوو پێویستە عێراق لە سەر لایەنگیری و پاڵپشتی بەریتانیا بەردەوام بێت، چونكە بەریتانیا زامنی بەرژەوەندیەكانی عێراق دەبێت لە داهاتودا، بەڵام بەرەی دووەمیان كەزیاتر خۆی (رەشید عالی گەیلانی) و (حاج ئەمین حوسەینی) موفتی قودس و ژمارەیەك لە ئەفسەرانی سوپادا دەبینیەوە لە دیارترینیان (سەڵاحەدین سەباغ و كامیل شەبیب و فەهمی سەعید و مەحمود سەلمان ) بوون ، ئەمان بڕوایان وابوو كە هێزەكانی میحوەر لە جەنگدا سەردەكەون و پێویستە عێراق دژایەتیان نەكات. لە هەمان كاتدا (رەشید عالی گەیلانی) داوایەكی نوری سەعیدی بۆ پچڕاندنی پەیوەندی لە گەڵ ئیتاڵیا رەتكردەوە و پەیوەندی ڕاستەوخۆیشی لەگەڵ نازیەكانی ئەڵمانیا هەبوو. پشێویی و ململنێكانی نێو حكومەت تادەهات لە زیاد بووندا بوو، بەو هۆكارەیش وەصی داوای لە (رەشید عالی گەیلانی) كرد دەست لەكار بكێشێتەوە، گەیلانی ئەم داوایەشی رەتكردەوە، بەڵام كاتێك بینی وەزیرەكانی نێو كابینەكەی یەك لەدوای یەك لە ژێر فشاردا دەست لەكار دەكێشنەوە بەناچاری خۆیشی دەستی لە كار كێشایەوە و دواتر (تەها هاشمی) كابینەی نوێی حكومەتی پێكهێنا، (رەشید عالی گەیلانی)یش بە پاڵپشتی (ژەنەراڵ ئەمین زەكی) سەرۆك ئەركانی گشتی سوپای عێراقی و ژمارەیەك لە ئەفسەرانی نێو سوپای عێراقی، لە ڕێكەوتی (1/ نیسانی / 1941) كودەتایەكی سەربازی بەرپاكرد و توانیان هەر لە سەرەتاوە شاری بەغداد كۆنترۆڵ بكەن، بەڵام وەصی هەر زوو بەرەو بەسرە هەڵهات و لەوێشەوە بەرەو ئوردن.
[4] بەم شێوەیە عێراق ساڵانی جەنگی دووەمی جیهانی (1939-1945) لە ململانێی سیاسی‌و سەربازی و دامركانەوەی كودەتاو ڕاپەڕیندا بەسەربرد، سەبارەت بە دۆخە ئابوری و كۆمەڵایەتیەكەش برسێتی و بێكاری و كەمی موچە باڵی بەسەر سەرجەم پێكهاتەكانی كۆمەڵگای عێراقدا كێشا، لەبەرامبەریشدا حكومەتی عێراقی نەك چارەسەری هەموو ئەو دۆخە ناهەموارانەی نەكرد، بەڵكو خۆی بووە كێشەو بارگرانیەكی گەورە بەسەر كۆمەڵگای عێراقیەوە، هەموو ئەمانەش پێكەوە ئۆپۆزسیۆنێكی توندی لە نێو سوپا‌و كەسایەتیە نەتەوەییەكان و زۆرینەی خەڵكی هەژاردا دروستكرد، كە لە ساڵانی دواتردا ئەنجامەكەی زۆر بەخراپی بەسەر حكومەت و بنەماڵەی پاشادا شكایەوە.
[5] ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنجه، هه‌تاوه‌كوو ئێستاش به‌شێكى زۆرى نووسه‌ره شيوعييه‌كان و ناسيۆناليست و كۆمارويسته‌كان پێيانوايه، كه ئه‌وه‌ى ڕوويدا شۆڕشه، هه‌ربۆيه ئه‌و بۆچوونه زاڵ بووه و بووه‌ته ناونيشان ده‌يان نامه‌ى ماسته‌ر ودكتۆرا و تێز و نووسين.
[6] شه‌ش ساڵێك له‌وه‌وه پێش له وڵاتى ميسريش كوده‌تايه‌ك ڕوويداو دواى بزمارى له تابوتى فه‌رمانڕه‌وايى بنه‌ماڵه‌ى پادشايه‌تى (مه‌ليك فاروق)دا، شا فاروق له‌گه‌ڵ شازاده‌ی جێ‌نشین ئه‌حمه‌د فوئاد و هه‌ر سێ كچه‌كانی و هاوسه‌ره نوێیه‌كه‌ی شاژنه نه‌ریمان میسریان جێهێشت و ڕوویانكرده ئیتاڵیا، له رێگه‌ی ئیسماعیل شیرینی هاوسه‌ریشه‌وه داوای له فه‌وزیه كرد بچێت له‌گه‌ڵیان، به‌ڵام فه‌وزیه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی بریاریدا له ئه‌سكه‌نده‌ریه بمێننه‌وه، به‌ڵام كوده‌تاكه وه‌كوو ئه‌وه‌ى ئێراق خوێناوى نه‌بوو، به‌ڵكوو كوده‌تايه‌كى سپى بوو، به‌بێ خوێنڕشتن.
[7] فوئاد عارف له‌چاوپێكه‌وتنێكيدا به‌م شێوه‌يه باسى ئه‌و به‌نده‌ى نێو ده‌ستووره‌كه‌ى ئه‌وكاته ده‌كات: “ئه‌وه من خستمه ناو ده‌ستووره‌كه‌وه، ساڵى 1958، كه من موته‌سه‌ريفى كه‌ربه‌لا بووم، ئيبراهيم ئه‌حمه‌د و نورى ئه‌حمه‌د ته‌ها هاتنه‌لام و وتيان: ئه‌وه ده‌ستوورى موه‌قه‌ت داده‌نرێ، با ئێمه‌ش شتمان تيايدا هه‌بێ، منيش وتم: باشه چيتان هه‌يه بينووسن، ئه‌وه‌بوو برايم ئه‌حمه‌د به خه‌تى خۆى نووسى: كورد و عه‌ره‌ب شه‌ريكن، منيش چووم به كه‌ريم قاسمم وت له‌گه‌ڵ نه‌جيب ڕوبه‌يعى، كه ڕه‌ئيسى مه‌جليسى سياده بوو، هه‌ردووكيان وتيان به‌سه‌رچاو، ئه‌وه‌بوو ئه‌وه‌ى برايم ئه‌حمه‌د نووسى من داخڵى ده‌ستوورى عێراقم كرد” بڕوانه: ڕۆژنامه‌ى كۆمه‌ڵ، ژماره (313)، شه‌ممه، 8/3/2008، ل6.
[8] گەشە پێدانی سیاسی بە مانای گواستنەوە بەرەو دیموكراسی ، یان دوركەوتنەوە لە ئاراستەی نا دیموكرات دێت لەگەڵ ئەوەی بەشێكی زۆری پێناسەكانی گەشەپێدانی سیاسی دیموكراسی بە ڕەگەزی سەرەكی دەزانن لەم پرۆسەیەدا ، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەستنەوەی گەشەپێدانی سیاسی بە دیموكراسییەتی ڕۆژئاواییەوە بەبێ لەبەر چاو گرتنی سروشتی كۆمەڵگاكانی دەرەوەی ڕۆژئاوا كارێكی زەحمەتە، لە پێناسەیەكی دیكەدا هاتووە : “گەشەپێدانی سیاسی بریتییە لە گۆڕانكارییە سیاسییەكانی وەك : گەشەكردنی روحییەتی دیموكراسی ، زیادبوونی بەشداری سیاسی خەڵك و بەهێز بوونی دامەزراوەكانی كۆمەڵگە و بەشداریكردنیان لە پرۆسەی درووست كردنی بڕیاردا” .
هەندێك لە پێناسەكانی دیكە گەشەپێدانی سیاسی دەبەستێتەوە بەو گۆڕانكاریانەی لە ستراكتوری كۆمەڵایەتی كۆمەڵگە تەقلیدیەكاندا ڕوو ئەدات :”گەشەپێدانی سیاسی گۆرانكارییەكی خێرایە لە كۆمەڵگە تەقلیدیەكاندا ڕوو ئەدات ، زۆر كات هاوشانی مۆدێرنكردنی بوارەكانی دیكەی كۆمەڵگەیە و دەبێتە هۆی پێكهێنانی سیسەتمێكی سیاسی ئاڵۆز تر و كۆمەڵگەیەكی سیاسی ئاوێزان بوو.
[9] قروش له ساڵى 1688وه لێدراوه و دوو جۆرى هه‌بووه، كه (قروشى ساغ و قروشى جرك خراپ)بووه و نرخى يه‌ك قروش ده‌يكرده نيو پێنسى ئينگليزى، هه‌روه‌ها قروش گه‌وره‌ترين دراوى زيوى بووه و (1) قروش ده‌يكرده (40) پاره و هه‌ر (1) پاره‌يه‌كيش ده‌يكرده (3)ئاقچه ز(1) ئاقچه بريتى بووه له (2) فلوس ياخود (مانغر يان مانقر)، كه بچووكترين دراوى عوسمانييه‌كان بوو.
[10] يه‌ك ڕوپييه ده‌يكرده (16) ئانه، و (1000)ڕوپيه ده‌يكرده (81) جونه‌يهى ئيسته‌لينى به‌ريتانى، به‌شه بچووكه‌كانى ئانه‌ش بريتى بوون له: بيزه و پاى، گه‌وره‌ترين بڕى ئه‌م پاره‌يه‌ش (100000)ڕوپيه بوو، كه به له‌ك ده‌ناسرا و ده‌يكرده (7,448)جونه‌يهى ئيسته‌رلينى.
ئاماده‌كردنى؛ د.ژيلوان عه‌بدولڵا هه‌ڵه‌دنى