“پوختە”
خەباتی گەلی کورد لە ڕۆژەهەڵاتی کوردستان مێژوویەکی دێرین و نەبڕاوەی هەیە و هەنوکەییە، گەلی کورد لەدوای جەنگی یەکەمی جیهانی و تێکچوونی بارودۆخی ناوچەکە بەهیوای بەدەستهێنانی مافە نەتەوەییەکانی خۆی کەوتە چالاکی و خەبات بەتایبەت لەدوای کشانەوەی ڕووسیای قەیسەر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەجێهێشتنی چەك و تەقەمەنی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان وای لە کورد کرد، کە دەست بداتە خەباتی چەکداری لەدژی حکومەتی ناوەندی ئێرن لەوکاتەدا کە تەواو لاواز بوو تاوەکو بتوانێت پشکی خۆی لە گۆڕانکارییەکانی ئەوکات وەربگرێت و ببێتە خاوەن دەسەڵات و کیانی خۆی، بەڵام بەهاتنی ڕەزاشا دۆخی کورد دەچێتە قۆناغێکی تری مێژووی کە لەم توێژینەوەیەدا هەوڵ دەدەین تیشك بخەینە سەر پوختەیەكی مێژووی لەدۆخی کورد لەسایەی دەسەڵاتی ستەمکاری ڕەزاشا.
له مێژووی هاوچه‌رخی ئێران‌دا، سه‌رده‌می په‌هله‌وی پتر له نیو سه‌ده‌یه‌کی خایاند، که له ساڵی 1926 به‌رده‌وام بوو تا سه‌ره‌تاکانی ساڵی 1979، گرنگی ئه‌م قۆناغه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌قیقه‌تی ئه‌و گۆڕانکاریه سیاسی و ئابووری و جڤاتیانه‌ی که ئێرانی کرده ده‌وڵه‌تێکی هاوچه‌رخ، ڕه‌زا شا هه‌وڵیدا بونیادی کلاسیکی کۆمه‌ڵگای ئێرانی بگۆڕێت بۆ سیسته‌مێکی تازه و جێبه‌جێ کردنی به‌رنامه‌یه‌کی دوور مه‌ودا، ئه‌ویش له ڕێگای به مۆدێرنه کردن و ڕۆژئاواگه‌ری، که دامه‌زرێنه‌ری تورکیای هاوچه‌رخ مسته‌فا که‌مال ده‌ستی دابویه[1] سه‌رده‌می فه‌رمانڕه‌وایه‌تی ڕه‌زا شا ده‌کرێت به یه‌کێک له سه‌رده‌مه پر له‌نه‌هامه‌تیه‌کانی نه‌ته‌وه نافارسه‌کان به‌گشتی و نه‌ته‌وه‌ی کورد به تایبه‌تی هه‌ژمار بکرێت، چونکه له‌و سه‌رده‌مه‌دا زنجیره‌یه‌ک هه‌نگاوی شۆفێنزمی له‌لایه‌ن ڕه‌زا شاوه ئه‌نجامدرا که ئامانج لێی توانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد بوو له بۆته‌ی نه‌ته‌وه‌ی فارس دا[2] ڕه‌زاشا له حوکمڕانیدا مرۆڤێکی به‌زه‌برو زه‌نگ بوو، بۆ دامه‌زراندنی حکومه‌تێکی به‌هێز ده‌ستی له هیچ شتێک نه‌ده‌پاراست[3] به هاتنه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌زاشای په‌هله‌وی، کورد دوچاری سیاسه‌تی تووندی پان ئێرانیزمی په‌هله‌وی بوه‌وه و به هه‌موو شێوه‌یه‌ک ده‌چه‌وسێنرایه‌وه، به‌جۆرێک سیاسه‌تی تواندنه‌وه‌ی کورد گه‌یشته ترۆپک و دوای خۆشی له‌سه‌رده‌می( محه‌مه‌د ڕه‌زاشا)*ی کوڕیدا درێژه‌ی پێدرا[4] ڕه‌زاخان پێشتر توانی سه‌رکه‌وتوانه شۆڕشی سمکۆی شکاک تێک بشکێنێت و سه‌رکه‌وتوو بێت، سمکۆ له‌ساڵی 1919 شۆڕشی به‌رپا کرد و (ئورمیه و سه‌ڵماس)ی گرت، به‌ڵام له دواییدا حکومه‌تی ئێران له‌شکرێکی زۆری له قۆزاقه‌کان پێکهێناو به‌ره‌نگاری سمکۆ بوه‌وه، له‌شوێنی خۆی دووری خسته‌وه، ڕه‌زا خان که ئه‌وکات سه‌رداری له‌شکری ئێران بوو سوپا‌و هێزێکی نارده سه‌ر سمکۆ و ناچاری کرد په‌نا بباته به‌رتورکیا[5] شایه‌نی باسه سمکۆ ناودار ترین سه‌رداری کوردی ئه‌و سه‌رده‌مه بوو که ده ساڵی ته‌واو دژی ڕژێمی تاران خه‌باتی کرد که له 1922 ده‌ستی پێ کرد، ئه‌و سه‌رکرده‌یه‌کی هێنده قاره‌مان بوو که ڕه‌زاخان به دڵ لێی ترساوه[6]. هه‌ربۆیه ڕازاخان که به پشتیوانی ڕاسته‌وخۆی به‌ریتانیا و بۆ ڕاماڵین و له‌ناوبردنی شۆڕشی نه‌ته‌وه‌یی سمکۆ و داڕشتنی حکومه‌تێکی ناوه‌ندی پڕ ده‌سه‌ڵات قۆڵی لێ هه‌ڵماڵی، ناوبراو ئه‌زمونی سه‌رکه‌وتوانه‌ی له دامرکاندنه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌کانی گه‌یلان و خوراسان و ئازه‌ربایجان وه‌ده‌ست هێنابوو، هه‌روه‌ها له‌خاڵه لاوازه‌کانی ئه‌و شه‌ڕانه‌ش زانیاری وه‌رگرتبوو،هه‌ر بۆیه توانی په‌ی به شکستی سمکۆ ببات[7] بۆ ئه‌وه‌ی مه‌یدان له سمکۆ ته‌سک بکاته‌وه، له‌ساڵی1926 دا په‌یمانێکی پێنج ساڵه‌ی له‌گه‌ڵ تورکیادا به‌ست به‌ناوی(معاهده نامه‌ی ودادیه و تامینیه)ی نێوان دوو ده‌وڵه‌تی ئێران و میحوه‌ری تورکیا[8] ئه‌م په‌یماننامه‌یه له یانزه به‌ش(ماده) پێکهاتبوو، ته‌رخان کرا بۆ دانانی ڕێ و شوێنی ئاشتی له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا[9]
ڕه‌زاشا توانی به فێڵ سمکۆ بکوژێت، هه‌ر دوای کوشتنیشی لایه‌نگرانی بڵاوه‌یان لێکرد، چونکه باوه‌ڕیان به پاڵه‌وانێتی تاکه که‌سێک هه‌بوو نه‌ک بیروباوه‌ڕێکی شۆڕشگێڕانه، له ئه‌نجامدا ڕژێمی تاران توانی خۆی بچه‌سپێنێت و زوڵم و زۆرداری به‌سه‌ر کورددا بسه‌پێنێت، ناوبراو توانی ڕاپه‌ڕینی سه‌رۆک هۆزه‌کانی کورد هێدی هێدی سه‌رکوت بکات. له‌ساڵی 1936یشدا توانی شۆڕشی جوتیارانی کوردی خوراسان سه‌رکوت بکات.[10] شکستی سمکۆ بوو بوو به په‌یژه‌ی سه‌رکه‌وتنی ڕه‌زاخان که بۆ سه‌یته‌ره کردنی هه‌رچی زیاتری حکومه‌تی ناوه‌ندی به‌سه‌ر ئێران‌دا به‌ته‌واوی قۆڵی لێ هه‌ڵماڵی، ئه‌و شێوه ده‌سه‌ڵاتداریه‌ش له‌خۆیدا شێوازێکی نوێ بوو که بۆ یه‌که‌مجار له ئێران‌دا تاقی ده‌کرایه‌وه[11]
دوای شکست پێهێنانی سمکۆ ئیتر ڕه‌زاخان هه‌وڵه‌کانی بۆ له‌ناوبردنی ده‌سه‌ڵاته خۆجێیه‌کان و به‌هێزکردنی حکومه‌تی ناوه‌ندی بوو، له‌ڕاستیدا دامه‌زراندنی دیکتاتۆریه‌تێکی سه‌ربازی که حکومه‌تێکی ناوه‌ندی به‌هێز پشتگیری بکات کارێک بوو هه‌رگیز بێ یه‌کخستنی به‌زۆری ده‌وڵه‌تی ئێرانی که به پله‌ی یه‌که‌م فره نه‌ته‌وه بوو مه‌حاڵ بوو، هه‌روه‌ها به‌ستنه‌وه‌ی هه‌رێمه‌کان به‌یه‌کتریه‌وه وه‌ک هه‌وڵێک بوو بۆ ئه‌و یه‌کخستنه خوازراوه پێویستیه‌کی زۆری به ملپێکه‌چ کردنی خێڵ و عه‌شیره‌ته‌کان هه‌بوو، ئه‌وانه به‌هۆی چه‌کدار بونیانه‌وه وه‌ک ده‌وڵه‌تێکی یاخی وابوون له‌ناو ده‌وڵه‌تی ئێرانی‌دا، به‌تایبه‌ت ڕه‌زاخان که له‌پاش کوده‌تاو به‌ده‌سته‌وه گرتنی وه‌زاره‌تی جه‌نگه‌وه خۆی بۆ چه‌کدارکردنی سوپای نوێ به چه‌ک ته‌رخان کرد و ته‌نانه‌ت ڕاهێنه‌ری بۆ ڕاهێنانی ئه‌و سوپایه له‌ده‌ره‌وه هێنا بوو له‌گه‌ڵ ناردنی نێرده بۆ هه‌مان مه‌به‌ست [12]. ڕه‌زاخان عه‌شیره‌ت و عه‌شیره‌تگه‌ری به‌سه‌رچاوه‌ی دواکه‌وتنی ئێران و له‌هه‌مان کاتیش‌دا به به‌ربه‌ستێکی گه‌وره‌ی ده‌زانی له‌به‌رده‌م هه‌وڵه نوێخوازیه‌کانی دا، هه‌ربۆیه له‌چوارچێوه‌ی هه‌وڵه نوێ خوازیه‌کانیدا بۆ مۆدێرنه کردنی ئێران یه‌که‌م هه‌نگاوێک که نای بریتی بوو له‌له‌ناوبردنی ئه‌و جۆره سه‌ربه‌خۆییه ناوخۆییانه‌ی که سه‌رۆک عه‌شیره‌ت و خانه‌کان له ئێران‌دا هه‌یانبوو، جێبه‌جێکردنی ئه‌م هه‌نگاوه‌ش سه‌ره‌تا به‌چه‌ک داماڵینی عه‌شیره‌ته‌کان ده‌ستی پێ‌کرد.[13] لێره‌شه‌وه پاڵپشتی بۆ ته‌مێ کردنی عه‌شیره‌ته‌کان و سه‌ر پێ دانه‌واندنیان بۆ ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی به یه‌کێک له ئه‌رکه گرنگه‌کانی سوپا داده‌نرا بۆ پته‌وکردنی پێگه‌ی خۆی، ناوبراو بێ سڵه‌مینه‌وه که‌وته جێ به جێ کردنی هه‌نگاوه‌کانی بۆ گه‌شتن به ئامانجه‌کانی، لێدان له عه‌شیره‌ته‌کان له‌یه‌که‌مین هه‌وڵه‌کانی ئه‌و بوو که هه‌ر له‌ساڵی1922 وه‌وه نه‌خشه‌ی بۆ داڕشتبوو.[14]
هه‌وڵه سه‌رکه‌وتوه‌کانی ڕه‌زاشا دژی ژماره‌یه‌ک له خێڵه یاخیه‌کان، وه‌ک هێمایه‌ک هێما‌ی به‌ده‌رخستنی باڵاده‌ستی و توانای ئه‌و له ئێران‌دا ده‌کرد، چونکه ئه‌و به ئه‌زموون ده‌یزانی که وه‌فاداری ته‌سکی خێڵایه‌تی، توانای جه‌نگاوه‌ریان، هه‌روه‌ها ڕێکخستنی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و ڕامیاریان ڕێگرێکی سه‌خته له‌به‌رده‌م به‌دیهێنانی خولیاکه‌یدا که دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی هاوچه‌رخی نه‌ته‌وه‌ییه، ئه‌و خێڵه‌کانی وه‌ک ڕه‌گه‌زێکی یاسا شکێن و ناجێگیری وه‌ک قامچیه‌ک بۆ گیانی خه‌ڵکه نیشته‌نیه‌کان و هه‌روه‌ها وه‌ک دڕکێک له گه‌رووی حکومه‌تدا ده‌بینی، هه‌ربۆیه بڕیاری دا که‌ده‌سه‌ڵاتی خێڵه‌کان تێک بشکێنێ و وزه‌و بزێویان به ئاڕاسته‌یه‌کی هێمندا به‌رێت[15] به‌شێوه‌یه‌کی گشتی هه‌ڵمه‌ته‌کانی چه‌ک داماڵینی عه‌شیره‌ته‌کان له دوای کوده‌تای 1921ی شوباته‌وه ده‌ستی پێ کرد، ئه‌وه‌شی که کارئاسانی ته‌واوی بۆ ئه‌م هه‌ڵمه‌ته کرد جێبه‌جێکردنی به‌رنامه چاکسازیه‌کانی ده‌وڵه‌ت بوو که له‌سه‌روو هه‌موشیانه‌وه چاککردنی ڕێگاوبانه‌کان و ڕاکێشانی هێڵه ئاسنینه‌کان بوو که‌وای کرد ده‌ستی سوپا بگاته دژوارترین و دورترین ناوچه‌کانی ئێران، ئه‌م کرداره به‌شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان تا ساڵی1939 درێژه‌ی هه‌بوو، تیایدا زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری عه‌شیره‌ته‌کان له (کورد، عه‌ره‌ب ، تورکمان ، لوڕ، به‌ختیاریه‌کان…هتد) به‌دڕندانه ترین شێوه چه‌ک کران[16]
سیاسه‌تی ڕه‌زاشا دژی ژماره‌یه‌ک له خێڵه‌کان په‌لامارێک بوو بۆ سه‌رجه‌م بنه‌ماکانی ژیانی خێڵایه‌تی، هه‌ر بۆیه ئه‌و سور بوو له‌سه‌ر تێکشکاندنی ڕیکخستنی خێڵه‌کان، ڕێگرتن له کۆچ و باریان، هه‌وڵدان بۆ گۆڕینی پیاوه خێڵه‌کیه‌کان به وه‌رزێر و کشتکار، ئه‌و سیاسه‌ته‌ش به شێوه‌یه‌کی سرووشتی هێرشێکی گشتی بۆسه‌ر ته‌واوی بواره‌کانی ژیانی خێڵایه‌تی لێکه‌وته‌وه، ناوبراو له سه‌رکوتکردن و تێکدانی ده‌زگا خۆجێی یه‌کاندا تا بڵێی زبر ده‌ست بوو[17]هه‌روه‌ها ده‌ستی کرد به نیشته‌جێ کردنی خێڵه‌کان و ناچار کردنیان به گۆڕینی ژیانیان له ئاژه‌ڵداریه‌وه بۆ کشتوکاڵ، ئه‌م سیاسه‌ته به دڕندانه ترین شێوه پراکتیزه کرا (تورج اتابکی) له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێت؛ “به‌شێوه‌یه‌کی بێ به‌زه‌ییانه ده‌یه‌ها هه‌زار که‌سی کورد له‌مازنده‌ران و خۆراسان و ئه‌سفه‌هان نیشته‌جێ کران، به‌ختیاریه‌کان و لوڕه‌کانیش ناچار به نیشته‌جی بوون کران له‌به‌شه‌کانی ناوه‌ند و باشوری ئێران“[18]. نیشته‌جێ کردنی زۆره ملێی عه‌شیره‌ته‌کان له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا به چه‌شنێک جێبه‌جێکرا که 93% ی دانیشتوانی گرته‌وه[19] وه گه‌لێک تووندوتیژی ناڕه‌وای به‌رامبه‌ر به ڕه‌عیه‌تی کورد له‌ڕاستیدا ده‌رهه‌ق به تێکڕای پێکهاته‌ی داب و ئاکاری ژیانیان ئه‌نجامدائه‌و به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه، بڕیاریدا سیاسه‌ته‌کانی خۆی بسه‌پێنێ و گوێ به ئاکامه‌کانیشی نه‌دات، هه‌موو به‌رگریه‌ک به‌شێوه‌یه‌کی دڕندانه سه‌رکوتکرا، سه‌رۆک خێڵه‌کان کوژران و ده‌رمان خوارد کران یان دورخرانه‌وه، به‌شیوه‌یه‌کی تووند ئه‌م سیاسه‌ته جێ به‌جێ کرا که بوه هۆی خوێن ڕێژی و نه‌هامه‌تی مه‌زن[20] ئه‌م سیاسه‌ته نه‌هامه‌تیه‌کی زۆری بۆ کورد هێنا له‌م باره‌یه‌وه حیسامی له بیره‌وه‌ریه‌کانیدا ده‌ڵێت “باری ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی له‌کوردستان له‌سه‌روبه‌ندی حوکمه‌تی ڕه‌شی ره‌زاشادا له‌ڕاده‌به‌ده‌ر شپرزه و که‌له‌لا بوو، بێجگه له فشار‌و زوڵم و زۆری ژاندرمی ده‌وڵه‌ت بێ‌کاری و هه‌ژاری له دێهاته‌کانی کوردستان پشتی خه‌ڵکی شکاندبوو، ئامڕازی که‌ل و په‌لی جوت له ئامورو گاسن تێ نه‌ده‌په‌ڕی. به‌زه‌حمه‌تێکی زۆر به‌روبوم به‌رهه‌م ده‌هات به‌ڵام له‌به‌ر زۆری باج و تاڵانی جوتیار هیچی بۆ نه‌ده‌مایه‌وه و بگره قه‌رزاریش ده‌بوو”[21]
پاش ئه‌وه‌ی ڕه‌زاشا چاره‌سه‌ری کێشه سنوریه‌کانی کرد له گه‌ڵ تورکیا، ئه‌ویش له ڕێگای زنجیره‌یه‌ک په‌یماننامه‌و ڕێکه‌وتننامه له‌سه‌ر حیسابی خێڵه کوردیه سنور نشینه‌کان، گورزێکی کوشنده له عه‌شیره‌ته کوردیه‌کان که‌وت، ڕێگای گه‌رمیان و کوێستانیان لێ گیرا،چونکه پاش جێ به‌جێ کردنی به‌نده‌کانی ئه‌و زنجیره په‌یماننامه‌و ڕێکه‌وتننامانه به‌شێکی زۆری عه‌شیره‌ته کوردیه‌کان که گه‌رمیان و کوێستانیان ده‌کرد به‌سه‌ر دوو وڵات یان زیاتر دابه‌ش بوون، عه‌شیره‌تی شکاک و هه‌رکی دیارترین نمونه‌ن.[22] دوورخستنه‌وه‌ی هاووڵاتیان به‌تایبه‌ت کورده‌کان له‌مێژووی ئێران‌دا که‌م وێنه بوو، که‌سانی تاراوگه له نیشتیمان و شوێنی ژیانیان به‌ڕاده‌یه‌ک زۆر بوو که ده‌وڵه‌ت خه‌ڵکی وا لێکردبوو بۆ سه‌فه‌ر کردن له‌شارێک بۆ شارێکی ترده‌بایه پسوڵه‌ی سه‌فه‌ر وه‌ربگرن.[23]
هه‌روه‌ها که‌وته هه‌وڵی له‌ناوبردن و سڕینه‌وه‌ی شووناسی کورد له ئێران بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش کۆمه‌لێک هه‌نگاوی له‌بواری فه‌رهه‌نگیدا نا، له‌وانه گۆڕینی ناوی هه‌ندێک له شاره کوردییه‌کان، هه‌روه‌ها له‌بڵاوکراوه‌یه‌کی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیشدا که وێنه‌یه‌کی بۆ نوێنه‌رایه‌تی ئێراق نێردراوه له‌تاران ئاماژه به‌گۆڕینی ناوی هه‌ندێک له‌شاره‌کانی وه‌ک (اورمیه بۆ رضائیه ، سه‌لماس بۆ شاهپور..هتد) کراوه، هه‌وڵیدا له‌ڕوی مێژووییه‌وه نه‌ژادی کورد بشێوێنێ و به فارسیان بکات، ئه‌و کاره‌شی به‌که‌سانی پسپۆڕی مێژوویی سپارد، له‌وانه(ڕه‌شیدی یاسمی) که مێژوو نوس بوو ڕه‌زاشا بۆ ئه‌و کاره‌ی ڕاسپارد، ناوبراویش کتێبێکی به‌ناوی(کرد و پیوستگی نژاد و تاریخی او) نووسی و هه‌موو هه‌وڵێکی خسته گه‌ڕ تا بتوانێت فارس بوونی کورد بسه‌لمێنی تیایدا، سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه ئاخاوتنی به‌زمانی دایک له‌شوێنه فه‌رمیه‌کانی وه‌ک خوێندنگا و فه‌رمانگه‌کان قه‌ده‌غه کرد، به خه‌تێکی ڕه‌وان له‌و شوێنانه نوسرابوو(فارسی سخن بگویید) واته به‌فارسی قسه بکه[24]
به‌م شیوه‌یه ڕه‌زاشا هه‌موو هه‌وڵێکی خسته گه‌ڕ بۆ گۆڕینی ئێران بۆ وڵاتی ئێران له وڵاتێکی دواکه‌وتوه‌وه بۆ وڵاتێکی مۆدێرنه‌ی پێشکه‌وتوو، مسته‌فا که‌مال سه‌رچاوه‌ی ئیلهامی ئه‌و بوو، ڕه‌زاشا له‌زۆر ڕوه‌وه لاسایی مسته‌فا که‌مالی ده‌کرده‌وه، به‌نمونه‌یه‌کی پێشڕه‌وی داده‌نا بۆ نوێ کردنه‌وه‌ی ئێران، هه‌ردوو وڵات کێشه‌ی هاوبه‌ش و لێکچویان هه‌بوو له‌وانه‌ش کێشه‌ی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد، به‌ڵام هه‌ردوو وڵات توانیان کێشه‌کانیان له‌و ڕوه‌وه چاره‌سه‌ر بکه‌ن له‌سه‌ر حسابی کورد [25]ناوبراو له1934 سه‌فه‌ری کرد بۆ تورکیا که له‌لایه‌ن مسته‌فا که‌ماله‌وه بانگ‌ێشت کرابوو، بڕیار وابوو ڕه‌زاشا ماوه‌ی دوو هه‌فته له‌و وڵاته بمێنێته‌وه، به‌ڵام ماوه‌ی مانگێک له‌و وڵاته مایه‌وه و سه‌رسوڕمانی خۆی نیشاندا به‌رامبه‌ر به‌و پێشکه‌وتن و نوێگه‌راییه‌ی که له‌و وڵاته‌دا ڕووی دا بوو[26] ڕه‌زاشا له‌دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له تورکیا که‌وته ژێر کاریگه‌ری مۆدێرن سازی ئه‌تاتورکه‌وه، له پێشکه‌وتنه‌کانه خێراکانی تورکیا له‌وانه: له‌باره‌ی یه‌کجۆر کڵاو بۆ پیاوان و لابردنی حیجابی ئافره‌تان قسه‌ی ده‌کرد، داوای ده‌کرد که ئێمه‌ش ده‌بێت هه‌مان ئه‌و به‌رنامه له‌ئله‌باره‌ی یه‌کجۆر کڵاو بۆ پیاوان و لابردنی حیجابی ئافره‌تان قسه‌ی ده‌کرد، داوای ده‌کرد که ئێمه‌ش ده‌بێت هه‌مان ئه‌و به‌رنامه له‌ئێراندا پیاده بکه‌ین، هه‌نگاوه مۆدێرنه‌کانی ڕه‌زاشا به‌تایبه‌ت لابردنی له‌چک له‌هه‌موو جێگایه‌ک دژایه‌تی ده‌کرا،له‌سه‌رو ئه‌مانه‌وه پیاوانی ئایینی ڕووبه‌ڕوی بوونه‌وه [27]
ئه‌وه بوو له سه‌ره‌تای ساڵی1935 به فه‌رمانی ڕه‌زاشا بڕیاری گۆڕینی جل و به‌رگی ئێرانیه‌کان درا و هاوڵاتیانی ناچار کرد به له‌سه‌ر کردنی کڵاوی شاپۆ، له‌گه‌ڵ قه‌ده‌غه‌ی ڕێوڕه‌سمه‌کانی شیعه‌گه‌رایی، یه‌که‌مجار له مه‌ڕاسیمێکدا خێزانی خۆی به‌بێ حیجاب ده‌رکه‌وت، بۆ ڕۆژی دواتر پۆلیس که‌وته فڕێ دان و دڕینی له‌چک و حیجابی ئافره‌تان هه‌روه‌ها مێرد و باوکی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی که له‌چکیان لانه‌بردبوو بانگ ده‌کران بۆ بنکه‌کانی پۆلیس و زیندانی ده‌کران، ئه‌و ئافره‌تانه‌ش که ئاماده نه‌بوون حیجابه‌کانیان لا ببه‌ن چیتر له‌ماڵ نه‌هاتنه ده‌ره‌وه و ماڵه‌کانیان کرده زیندانی خۆیان[28] ئه‌م سیاسه‌ته‌ی زۆر به تووندی له ناوچه کوردییه‌کان جێ به‌جێ کرد زمانی کوردی و پۆشینی جل و به‌رگی کوردی قه‌ده‌غه کرد، هه‌ندێک له کورده‌کانی به‌زۆر ڕاگوێزا به‌مه‌ش کورده‌کانی له خۆی ئاڵۆزاند[29] دوبه‌دوای ئه‌و گۆڕانکاریانه و ئه‌و سیاسه‌ته تونده‌ی ڕه‌زاشا نواندی له‌ئێران، کاردانه‌وه‌ی توندی کورده‌کانی به‌دوای خۆیدا هێنا که زنجیره‌یه‌ک ڕاپه‌رین و ناڕه‌زایی توندی لێکه‌وته‌وه، ڕه‌زاشا توانی تێکڕایان سه‌رکوتیان بکات.*
سەرچاوە:
[1] د.یاسین سه‌رده‌شتی و به‌رزانی مه‌لا ته‌ها: مێژووی هاوچه‌رخی ئێران، چاپی دووه‌م، چاپخانه‌ی سایه، سلێمانی،2010، ل ١٢٢.
[2] هێمن حمید خورشید: سیاسه‌تی ئێران له‌هه‌مبه‌ر عه‌شیره‌ته کوردیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان(1921-1941) ، نامه‌ی ماسته‌ر بڵاونه‌کراوه، زانکۆی سلێمانی، 2015 ، ل124.
[3] جه‌مال نه‌به‌ز: کوردستان و شۆڕشه‌که‌ی، چ2، هه‌ولێر، 2007، ل88.
* محه‌مه‌د ڕه‌زاشا له 26(/تشرینی یه‌که‌می1919) له‌ژنی دووه‌می باوکی له‌دایک بووه، خوێندنی ناوه‌ندی له‌گه‌ڵ حه‌لی برا بچوکیدا له‌سویسرا ته‌واو کردووه، له 1936 گڕاوه‌ته‌ته‌وه بۆ ئێران و په‌یوه‌ندی به کۆلێجی سه‌ربازیه‌وه کردووه، پله‌ی تایبه‌تمه‌ندی له چه‌کی تۆپ دا وه‌رگرتووه و له‌پاش دوو ساڵ به پله‌ی مولازم ده‌رچووه، وه‌ک چاودێری سوپا ده‌ستنیشان کراوه، حه‌زو ئاره‌زووی له ئافره‌ت و پێشبڕکێی ئه‌سپ سواری و ئۆتۆمبێل بووه، له 13/3/1936 فه‌وزیه‌ی کچی مه‌لیک فوادی میسڕی خواست و هێنایه ئێران له‌کاتێکدا که ڕه‌زاشای باوکی دوودڵ بوه له‌م هاوسه‌رگیریه، له 1940 ده‌بنه خاوه‌نی کچێک به‌ناوی شاهیناز.بڕوانه: محمود شاکر: التاریخ الاسلامی(تاریخ المعاصر ایران وافغانستان)، جلد 18،الطبعه الاولی،مکتبه الاسلامیه،بیروت، 1995.
[4] د.امل حماده: الخبره الایرانیه(الانتقال من الثوره الی الدوله)،ط1،الشبکه العربیه لڵابحاث والنشر،بیروت،2008 ،ص73.
[5] محه‌مه‌د ڕه‌سوڵ هاوار:(سمکۆ ئیسماعیل ئاغای شکاک) و بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی کورد،چ2،چاپخانه‌ی شڤان، سلێمانی،2005،ل225-226.
[6] جه‌مال نه‌به‌ز: کوردستان و شۆڕشه‌که‌ی،چ 3،هه‌ولێر،2007، ل88
[7] حوسێنی مه‌ده‌نی: کوردستان و ستراتیژی ده‌وڵه‌تان،به‌رگی دووه‌م، چاپی یه‌که‌م، چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری، هه‌ولێر،2010، ل103.
[8] جه‌مال نه‌به‌ز: سه‌رچاوه‌ی پێشوو، ل88.
[9] نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌مین: کورد و عه‌جه‌م(مێژووی سیاسی کورده‌کانی ئێران)،چاپی سێیه‌م، سلێمانی،2007، ل475.
[10] هه‌مان سه‌رچاوه
[11] حسێنی مه‌ده‌نی: سه‌رچاوه‌ی پێشوو، ل104.
[12] یاسین سه‌رده‌شتی و به‌رزانی مه‌لا ته‌ها: سه‌رچاوه‌ی پێشوو، ل106
[13] هێمن خورشید: سه‌رچاوه‌ی پێشوو،ل 121.
[14] یاسین سه‌رده‌شتی و به‌رزانی مه‌لا ته‌ها: سه‌رچاوه‌ی پێشوو، ل 106،108.
[15] وه‌دیع جوه‌یده: جوڵانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد و بنه‌ماو په‌ره‌سه‌ندنی، وه‌رگێڕانی یاسین سه‌رده‌شتی، چ1، سلێمانی، 2008،ل516
[16] هێمن خورشید : سه‌رچاوه‌ی پێشوو، ل124.
[17] وه‌دیع جوه‌یده: سه‌رچاوه‌ی پێشوو، ل516-518.
[18] هێمن حمید خورشید: سه‌رچاوه‌ی پێشوو، ل128.
[19] عبدالرحمن قاسملۆ : چل ساڵ خه‌بات له پێناوی ئازادی، چ3،ب.چ،ب.ج، ب.س، ل133
[20] وه‌دیع جوه‌یده : سه‌رچاوه‌ی پێشوو،ل516-518
[21] وه‌رگیراوه له یاسین سه‌رده‌شتی: کوردستانی ئێران(لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی مێژوییه له جوڵانه‌وه‌ی ڕزگاری خوازی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی کورد1939-1979)، چ2، چاپخانه‌ی سیما، سلێمانی، 2011،ل78.
[22] هێمن حمید خورشید: سه‌رچاوه‌ی پێشوو،ل128
[23] حسێنی مه‌ده‌نی : سه‌رچاوه‌ی پێشوو، ل150
[24] عبدالرحمن قاسملۆ : سه‌رچاوه‌ی پێشوو، ل23
[25] نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌مین: سه‌رچاوه‌ی پێشوو،ل475
[26] د،حسن خزائل : تاریخ ایران از انقراض قاجاریه تا انقراض پهلوی،چ1،سازمان چاپ و انتشارات،1388،ص94.
[27] په‌روێز بابایی: مێژووی هاوچه‌رخی ئێران له‌سه‌رده‌می ناسره‌دین شای قاجار تا شۆڕشی ئیسلامی ئێران، وه‌رگێڕانی ڕێبوار سه‌رتیپ زه‌ندی،چ1، سلێمانی، 2010،ل84
[28] د،حسن خزائل: مصدر پیشین، ص94،96
[29] جه‌مال نه‌به‌ز: سه‌رچاوه‌ی پێشوو،ل87
* بۆزانیاری زیاتر له‌باره‌ی سیاسه‌تی ڕه‌زاشا له‌به‌رامبه‌ر عه‌شیره‌ته کوردیه‌کان بڕوانه : هێمن حمید خورشید(سیاسه‌تی ئێران له‌هه‌مبه‌ر عه‌شیره‌ته کوردیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان(1921-1941)