“خوێندنەوەیەکی بەراوردكاری”
“پێشەكى”
چەمكی ئاسایش؛ بریتییە لە ئازادی یان بەرەنگاربوونەوەی زیانەکانی ئەگەری هەر گۆڕانکارییەکی نەخوازراو و زۆرەملێ لەلایەن هێزە دەرەکییەکانەوە. سودمەندانی ئاسایش لەوانەیە کەسەکان یان گرووپە کۆمەڵایەتییەکان، دامەزراوەکان، ئیکۆ سیستەمەکان و هەر بوونێک یان دیاردەیەکی تر بن، کە ڕەنگە تووشی هەر گۆڕانکارییەک بێت کە لە هەر ژینگەیەکدا ڕووبدات. ئاسایش زۆربەی کات ئاماژەیە بۆ پاراستن لە هێزە دوژمنکارەکان، بەڵام کۆمەڵێک ئاماژەی دیکەی بەرفراوان هەیە:- بۆ نموونە، وەک نەبوونی زیان “بۆ نموونە ئازادی لە کەمی”، وەک بوونی کاڵایەکی جەوهەری “بۆ نموونە ئاسایشی خۆراک”، وەک بەرخودان لە دژی زیان یان مەترسییە ئەگەرییەکان “بۆ نموونە دامەزراوە پارێزراوەکان”، وەک نهێنی “بۆ نموونە هێڵی تەلەفۆنی پارێزراو”، وەک خۆگرتن “بۆ نموونە ژوورێک یان خانەیەکی پارێزراو) و وەک باری دەروونی (بۆ نموونە ئاسایشی سۆزداری”. هەروەها ئەم زاراوەیە بۆ ئاماژەکردن بەو کردار و سیستەمانە بەکاردێت کە ڕەنگە مەبەستیان دابینکردنی ئاسایش بێت: “بۆ نموونە هێزە ئەمنییەکان، پاسەوانی ئاسایش، سیستەمی ئاسایشی تەکنەلۆژی، کامێرای ئاسایش و پاسەوانی لە دوورەوە”.
“سەرهەڵدانی چەمكی ئاسایش”
پەرەسەندنی یاسای بیرۆكەی بە تایبەت کردنی ئاسایش و بەرگری بەواتای یەكەم نیشانە یاساکانی ڕێکخستنی یاسایی خۆیەتی و لێکۆڵینەوە پەیوەندیدارەکانیش ئاماژە بەوە دەکەن کە یەکەم نیشانەکانی بە تایبەتکردنی ئاسایش لە پڕۆژەی ئاسایشی تایبەتەوە دەستیپێکردووە. بەڵام دوای ئەوە بابەتەکە بە سنووردار مایەوە بەهۆی کۆنترۆڵی دەوڵەت بەسەر کەرتی ئاسایش و بەرگری و قۆرخکاریی بەسەریدا بۆ ماوەیەکی زۆر، پرسی دامەزراندنی بەکرێگیراو لە شەڕە چەکدارییەکان لە زۆرێک لە شەڕەکاندا هاتە ئاراوە و ئایا کارەکانیان لە چوارچێوەی خۆیدا هەژمار دەکرێت یان نا چوارچێوەی بە تایبەتکردنی ئاسایش و بەرگری، بەڵام چوار ڕێککەوتننامەی جنێڤ (1949 کە هاوپێچ بوو، پرسەکەی یەکلاییکردەوە بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە بەکرێگیراوەکان شەڕکەر نین و بەدیل نازانرێن ئەگەر خۆیان ڕادەست بکەن یان دەستگیربکرێن، هەرچەندە ململانێکان لە ئەفریقا و ئەمریکای لاتین و ئاسیا زۆرێک لەم حاڵەتانە بوون، بەڵام دەکرێ بڵێین دەیەی نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوو شاهیدی سەرهەڵدان و پەرەسەندنی ئەم بیرۆکەیە بوو لە لەدایک بوونی چەندین قەوارەی سەربازی و ئەمنیی تایبەت لە چوارچێوەی ڕێکخستنی یاسادانانەکەیاندا، بەتایبەتی لە وڵاتانی کەنداو کە ژمارەی دانیشتوانیان چڕی و بەردەستبوونی زیادە و فۆڕمی دارایی، کە بووە هۆی دەرکردنی وڵاتانی کەنداو بۆ زۆرێک لە یاساکان و دەستپێکردنی ڕێکارەکانی گرێبەستکردن.
“پێناسەکردنی چەمکی ئاسایشی نەتەوەیی و دیاریکردنی ڕەهەندەکانی”
دامەزراندنی توێژینەوەکانی تایبەت بە ئاسایشی نەتەوەیی، لەگەڵ هەڵومەرجی نوێی سیاسی و سەربازی جیهانیدا دەگونجێت کە دوای جەنگی جیهانی دووەم و ئەو هاوسەنگی و بلۆک و میحوەرانەی کە لە ئەنجامی شەڕی نێوان زلهێزە نێودەوڵەتییەکاندا هاتە ئاراوە، ئەمە جگە لە بڵاوبوونەوەی بەرفراوانی چەک و گەشەسەندنی چۆنایەتی شایەتحاڵی ئەم دووەمیان بوو، کە بووە هۆی گۆڕانکاری لە سیستەمی بەرگری جیهانی و نەگۆڕە تەقلیدییەکانیدا. ئەم چەمکە لە بنەچەی ئەمریکای ڕۆژئاواییدا هەڵگری ئامانجە سیاسییەکان بوو، بەو پێیەی وەک تەرکیزێکی سیاسەتی دەرەوەی زلهێزەکان لە سەردەمی شەڕی سارد و جەمسەرگیری نێودەوڵەتیدا سەری هەڵدا.
پێناسەی ئاسایشی نەتەوەیی؛ هەرچەندە بە شێوەیەکی بەرفراوان بەکاردێت، بەڵام چەمکی “ئاسایشی نەتەوەیی” بۆ کەسانی جیاواز مانای جیاواز دەگەیەنێت. بە شێوەیەکی نەریتی، ئاسایشی نەتەوەیی بە پاراستن لە هێرشی دەرەکی پێناسە کراوە، هەر بۆیەش بە پلەی یەکەم وەک بەرگری سەربازی لە بەرامبەر هەڕەشە سەربازییەکاندا سەیر دەکرێت. ئەم دیدگایە بە باشی سەلمێنراوە کە تەسکە، بەو پێیەی ئاسایشی نیشتمانی و بەکارهێنانی هێزی چەکدار لەخۆدەگرێت. لەمەش زیاتر، ڕەنگە دیدگایەکی لەو شێوەیە وا لە مرۆڤ بکات باوەڕی بەوە هەبێت کە باشترین ڕێگە بۆ زیادکردنی ئاسایش زیادکردنی هێزی سەربازییە. هەرچەندە دەسەڵاتی سەربازی پێکهاتەیەکی زۆر گرنگی ئاسایشە، بەڵام تەنها یەک لایەنی ئاسایشە. لە ڕاستیدا مێژوو پڕە لە نموونەی پێشبڕکێی چەک کە ئاسایشی لاواز کرد نەک بەهێزی کرد.ئەم جۆرە ڕەگەزانە بەزۆری بەوەوە دەست پێدەکەن کە وڵاتێک هێزی سەربازی خۆی بۆ مەبەستی بەرگری بەهێز بکات بۆ ئەوەی هەست بە سەلامەتی بکات. ئەم کارە وادەکات وڵاتانی دراوسێ هەست بە مەترسی بکەن، ئەوانیش بە زیادکردنی توانا سەربازییەکانیان وەڵام دەدەنەوە، ئەمەش وا دەکات وڵاتی یەکەم هەست بە ئاسایشی کەمتر بکات، بۆیە پێشبڕکێکە بەردەوامە.
“جیاوازی لە نێوان چەمکی ئاسایشی نەتەوەیی و بەرژەوەندی نەتەوەیی”
بەرژەوەندی نەتەوەیی وەک ئامرازێکی شیکاری بۆ وەسفکردن و ڕوونکردنەوە و هەڵسەنگاندنی سەرچاوەکانی سیاسەتی دەرەوەی دەوڵەتێک و کاراییەکەی بەکاردەهێنرێت. بەرژەوەندی نەتەوەیی وەک ئامرازێک بۆ کردەوەی سیاسی بۆ پاساو دان، ئیدانەکردن، یان پێشنیارکردنی سیاسەتێک بەکاردەهێنرێت. زۆرجار بەرژەوەندی نەتەوەیی بە دەسەڵاتەوە گرێدراوە و بەرژەوەندی نەتەوەیی وەک ئەوە دەبینرێت کە بڕیار لە سیاسەتی دەرەوە دەدات، چونکە ئەو سیاسەتە بە ئامانجی پێشخستنی بەرژەوەندی نەتەوەیی داڕێژراوە و نەک تەنها بەرژەوەندی هەر تاکێک بە تاک. بەرژەوەندی نەتەوەیی، بە پێی ئەوانەی سەرەوە، ئەو هەڵومەرجەیە کە دەوڵەت پێی وایە بوون و بەردەوامیی خۆی دەگاتە ئامانجەکانی، بریتییە لە پاراستنی بەهاکانی دەوڵەت و پاراستنی سەربەخۆیی و کیان و ئازادییەکانی لە پەیوەندییە دەرەکییەکانیدا و پشتیوانیکردنی ئابوورییەکەی هەژموون. دەوڵەت زۆرجار ئەم چەمکە بەکاردەهێنێت لە هەوڵەکانیدا بۆ کاریگەری لەسەر ژینگەی نێودەوڵەتی بە قازانجی خۆی.
چەمکی یاسایی سیستەمی ئاسایش و بەرگری؛ چەمکی ئاسایش و بەرگری، ئاسایش تەرخانکراوە بۆ هێزی چەکداری ئاسایی کە لەلایەن دەوڵەتەوە ڕێکدەخرێت بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوخۆی وڵات. پاراستنی ئاسایشی گشتی و سەقامگیری یەکێکە لە ئەرکە سەرەکییەکانی و یاسادانەر مافی بەکارهێنانی هێزی پێدەبەخشێت، بە مەرجێک ئەمە لە چوارچێوەی هەندێک سنووری یاساییدا بێت کە یاسادانەر دیاریی کردووە. سەبارەت بە بەرگری، ئەسڵی دامەزراوەی سەربازی (تەنها سوپا) دەگرێتەوە، واتە هێزە چەکدارەکان، بەڵام ئەوە باو بووە کە ئەم دەستەواژەیە بۆ پۆلیس و ئاسایش و قسەکەران بەکاربهێنرێت، هەرچەندە لە بنەڕەتدا هێزی مەدەنین یان تێکەڵەیەکن لە سەربازی و مەدەنی.
“تیۆری ئاسایش لە ڕیالیزم”
بەشدارییەكانی تیۆری ریالیزم له بواری ئاسایشدا هەر لەسەرەتای جەنگی جیهانی دووەم تاوه کو كۆتایی هاتنی جهنگی سارد، تیۆری ریالیزم به شدارییهکی گرنگ و کاریگهری پێشکەشکرد له بواری ئاسایشدا، ئهگهرچی ههندێک توێژەری سیاسەتی نێودەوڵەتی له دوای جهنگی سارد بانگەشەی ئەوەیان دەست پێكرد که كۆتایی هاتنی جه نگی سارد به مانای كۆتایی هاتنی مەرگی ڕیالیزم دێت، لەسەر ئەو بنەمایە كەچی ڕیالیزم لەگەڵ گۆڕانكارییەكاندا توانای خۆگونجاندنی نیيه، ناتوانیت بارودۆخی نوێی دوای جەنگی سارد بخوێنیتهوه، قوتابخانهی کۆپنهاگن و سێكتەرەكانی ئاسایش فراوانکردنی چهمکی ئاسایش. دامەزرێنەری تیۆری ریالیزم “کینز ولتزه” بهرههڵستی كرا، “ولتز” وەك كاردانەوەیەک لەبەرامبەر نەیارانی ڕیالیزم بانگەشەی ئەوەی دەكات كەچی گۆڕانكارییەك ڕویدا لەدوای جەنگی سارد، که وای کردووه ڕیالیزم چی دی توانای تهفسیر و لێكدانەوەی نه مابێت؟ بە بۆچوونی “ولتز” له سه ر ئاستی سیستمی نێودەوڵەتی هیچ گۆڕانكارییەک ڕووینهداوه هێشتا سیاسهتی نێودەوڵەتی سیاسهتێكی فەوزهوییه، نهبوونى حكومەتێكی جیهانی که یاساکانی بەسەردەوڵاتان بسەپێنێت بەم هۆیەوە دەوڵەتان پارێزراو نین لەهەڕەشەی سەربازانی نێودەوڵەتی، دووهمینیان ولتز پێیوایه دەوڵەتان گرنگی دەدەن بەدەستكەوتی رێگای تر له هاوكێشەی و كارلێكە نێودەوڵەتەكانی، ئەمهش هاریکاری زەحمەتر دەكات له نێوان دەوڵەتاندا به تایبەتی له بواری ئه منیدا . ڕیالستەكان هیشتا یەكەی سەرەكی ئاسایشه لەسەر ئەو بنەمایە كە دەوڵەتان خاوەنی سەروەری و هەرەشەی سەر ئاسایشی دەوڵەتان بریتییە لە لەهەڕەشەی سەربازی ريالیستەكان، هەرهەولێك بە ئاڕاستەی فراوانكردنی چەمکی ئاسایش بۆ ئەوەی که كێشەی مەترسیدارەكانی وەك پیسبوونی ژینگە و نەخۆشیە مەترسیدارەكان لە خۆبگرێت دەبێتە هۆی شێواندنی مانای لۆژیکی چەمکی ئاسایش.
ڕێگردەبێت كە چارەسەری گونجاو بۆ ئەو كێشانەی بدۆزێتەوە وە دەكرێت تیۆری ڕیالیزم هیشتان خاوەنی چەندین ڕەگەزی گرینگ بێت، لهوانه بۆ نموونه ئهو گرنگییهی که دەوڵەتان له بواری سەربازی دەدەن خۆبەخۆی مانای ئەوه یە كە دەوڵەتان هیشتان مەترسیان ههیە لەهێرشی سەربازی دەوڵەتانی تر، ئەمەش مانای ئەوەیە كە هێشتا دەوڵەتان لەسەردهمی جیهانگیریدا هەست بە كاریگەرییەكانی ئاناریشیست دەكەن، بۆ نموونە هێشتا ئەو خەرجییەی دەوڵەتان بۆ بواری سه ربازی تەرخانی دەکەن ده هێندهی ئەو بوودجهیهیە که دەوڵەتان له بواری مرۆییدا خەرجی دەكەن، زیاتر لەمەش لەمەترسی هێرشی سه ربازی بۆسەر دەوڵەتان بەسەر نەچووه له دوای جە نگی ساردهوه سێ ململانیی چەکداری نیودەوڵەتی له نێوان دەوڵەتان ڕوویدا.
“بەراوردی چەمكی ئاسایش لە تێڕوانینی قوتابخانەی وێلز دا”
تیڕوانینی دەوڵەتان لە سەنتەری ڕیالیزم تەتها ئاسایشی دەوڵەتان لەبهرچاو دهگرێت، لایەنگرانی تیۆری ڕیالیزم پێییان وایەکە دەوڵەتان تەنها فاکتەری سەرەکی ئاسایشە، هەڕەشەی سەرەكیش بۆسەر ئاسایشی دەوڵەتان هەڕەشەی سەربازییە لەلایەن دەوڵەتان دراوسێ، لێره وه به بۆچوونی لایەنگرانی ریالیزم تاکه ڕێگه بۆ پاراستنی و زامنکردنی ئاسایشی دەوڵەتان بریتییە لە كۆكردنەوەی هێز. تا چەندێك دەوڵەت هێزی زیاتری هەبێت ئەگەرەكانی بەردەوام مانەوەی زیاتردەبن، ئەم تێڕوانینه بۆ چەمکی ئاسایش به تێڕوانینی كۆن یان ته قلیدی دەناسرێت له بواری دیراساتی ئاسایشدا، که له دژی هەر هەولێك دەوستێتەوە بۆ فراوانكردنی ئەمن به شێوەیهك كە یەکه و فاکتهرو هەرەشەی تر لە خۆ بگرێت
هەڵسەنگانديك بۆ بیرۆکەکانی قوتابخانەی ویلز؛ بە گشتی بەشداری قوتابخانەی “ویڵز” لەبواری ئاسایشدا له ڕووی ئەخلاقییهوه بەشداییەكی سەرنجڕاكێشە، بەڵام لەڕووی واقعییەوە پێدەچێت بەشدارییەكی لاواز بێت لەبەر چەند هۆكارێك، یەكێك لەو هۆكارانه بەبۆچوونی “مکورماك” بريتيیه لەوەی كە توێژەرانی تیۆری ڕەخنەیی لەبڕی ئەوەی کەسەرقاڵی بوونیاته هاوچەرخەکان و گوتارەکانی پەیوەست بەهێزهوهبن ئەوان زیاتر سه رقالى كۆمەڵێك بيرۆكەن کەوا هیچ نین جگەله كۆمەڵێك قسە،كە ڕەنگدانەوەی بەها کەسییەکانی خۆیان لەمەش زیاتر بەپێچەوانە وەكویەكەن، “نیکولیوس” پێوایه له ڕاستیدا ئەوه ئازادی و ئاسایش نین که دووڕووی دراوێکن، بەڵكو لە جیهانی عەمەلیدا ئەوه سهرکوتکردن و ئاسایشن که دوو ڕووی هەمان دراون، يهكێك له خاڵەکانی تر ئهوهیه “فلوید” دهڵێت؛ لایەنگران و داکۆکیکەرانی قوتابخانەی “ویلز” ناتوانن پێمان بڵێن، سنووری ئاسایش له كۆی كۆتاییان دێت، بە واتاییهکی تر ئایا خالێکی کۆتایی ههیه؟
چەمکی ئاسایش لە ڕوانگەی تێروانینی تیۆری (واقعی) ریالیزمی یان ریالیستی:- تێروانینی ڕیالیزمی بۆ ئاسایش لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە پەیماننامەی (ویستڤالیا- ١٦٤٨) ەو سەری هەڵداوە، لەگەڵ سەرهەڵدانی دەوڵەتی نەتەوەیی نوێ، وەک دژ بە دەوڵەتی ئایینی هەتا ئەمرۆ بەردەوامە، سەرەرای دەرکەوتنی چەندین هاوکێشەی ئاسایش کەچی تیۆری ڕیالیزمی هەتا ئێستاش لەهەمووان گونجاوتر و کاریگەرترە لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، بەتایبەتی دۆزی تایبەت بە ئهمن. بیرۆکەی ریالیستی پشت بهچەند بنەمایەکی دیاریکراو دەبەستێت بۆ شیکردنەوەی چەمکی ئاسایش، ئەوانیش:-
- دەوڵەت تاکە ئەکتەرە لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانهوە بابەتی سەرەکی و سەرچاوەی ئاسایشە.
- سرووشتی سیستەمی نێودەوڵەتی سرووشتێکی ئەنارشیستی هەیە (الفوضوي) وە نەبوونی سەنتەرێک کە دەسەڵاتی هەبێت بۆ ئەوەی بتوانێت هەڵسوکەوتی دەوڵەتەکان رێکبخات.
- دەوڵەتەکان بە ئەقلانیەتەوە هەوڵدەدەن بۆ گەشەدان بە توانا سەربازییەکانیان، بۆ مەبەستی بەرگریکردن لە خۆو یان دروستکردنی کاریگەری لەسەر دەوڵەتانی دیکە، ئەوەش دەبێتە هۆی دروست بوونی هەرەشە و وەدروست بوونی جەنگ.
- هاوسەنگی هێز لەنێوان هێزە نێودەوڵەتییەکان دەبێتە هۆی دروست بوونی سەقامگیری، دابەشکردنی هێز دەبێتە هۆی دیاریکردنی بنەمای سیستەمی نێودەوڵەتی بەوە جیادەکرێتەوە بەنەبوونی متمانە لەنێوان دەوڵەتان.
ئاسایش لەلایەن ڕیالیزمەکان بە “ئاسایشی نەتەوەیی” شیدەکرێتەوە، واتا ئاسایشی دەوڵەت لەهەر مەترسییەک لەدژی یان هەرەشەکانی دەرەکی بەجۆرێک نەتوانرێت گەرەنتی ئاسایشی بکات تەنیا لە رێگەی بەدەستهێنانی هێزو, زیادکردنی توانا سەربازیەکانی نەبێت. کینث والتز Kenneth Waltz لە پەرتوکەکەی بەناوی (السیاسة الدولیة) لەم بارەوە دەڵێت کاتێک ئامانجی کۆتایی دەوڵەتان مانەوە و بەردەوام بوونی دەوڵەت گرەنتی بوو ئەوا بەدوای قازانج و ئارامی دەبێت. سرووشتی ئاژاوەیی لە سیستەمی نێودەوڵەتی لە بۆچوونی ڕیالیزمییەکان لەوەدایە، کە نەبوونی سەنتەرێکی دەسەڵات کە حوکم بکات بەسەر هەڵسوکەوتی وڵاتان ئەوەش لە بۆچوونی ئەوان دەبێتە هۆی نەبوونی متمانە لەنێوان یەکەکانی سیستەمی نێودەوڵەتی، وادەکات بۆ بەدەستهێنانی هێز بەرامبەر بە هەست کردن بەنەبوونی ئاسایش و هەرەشە لەلایەنی بەرامبەر.
جون هیرز John H. Herz ئاماژە بەمە دەكات بەوەی كە لە پەنجاکانی سەدەی بیستەم کە (المعضلة الامنیة) دووریانی ئەمنی چەمکی پێکهاتەییە کەوا لەوڵاتان دەکات هەوڵبدەن بۆ بەدەستهێنانی ئاسایش بۆ زیادبوونی یان تووش بوونی وڵاتان لەهەڕەشەی وڵاتانی دیکە، هەر لایەنێک وا شیدەکاتەوە کە لەژێرهەرەشەدایە بۆیە هەوڵدەدەن بۆ زیادکردنی هێزو توانای سەربازی خۆی، وا لە وڵاتان دەکات بەردەوام لە کاردانەوەدابن بەرامبەر یەکتر. هەندێ لە ڕیالیزمە نوێیەکان هەوڵیان داوە وەک جاک سنایدەر Jack Snyder بە کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی دووڕیانی ئەمنی لە پێشنیارکردنی جۆرێک لە ستراتیژی هاوبەشی، بەشێوەیەک وڵاتەکان لەرێگەیەوە هەوڵدەدەن بە دروستکردنی پەیوەندی دبلۆماسی تایبەت لەگەڵ هێزە گەورەکان بۆ بەدەستهێنانی ئاسایش. هەندێک لە ریالیزمیە نوێیەکان وک باری بوزان Barry Buzan. وا دەبینن کە هۆکاری راستەقینە بۆ هەوڵدانی وڵاتان بۆ زیادکردنی هێز و توانای سەربازی دەگەرێتەوە بۆ ئارەزووی وڵاتان بۆ پارێزگاریکردن لە خود و، کەمکردنەوەی زیانەکانی ئەمنی، تەنیا بەدەستهێنانی هێزنیە بەڵکو جۆرێک لە هاوبەشی کردن لەگەل وڵاتانی دیکە بۆ ئامانجی ئەمنی هاوبەش باشترین بژاردەیە بۆ گۆرینی سیستەمی نێودەوڵەتی بێسەروبەر بۆ سیستەمی پێگەیشتوو.
چەمکی ئاسایش لهڕوانگەی تێروانینی تیۆری لیبراڵییەکان:- سەرەڕای بوونی جیاوازیی لەنێوان تیۆرە جیاوازەکانی لیبرالیزم لە پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکاندا، هەموویان لە چەند گریمانەی سەرەکیدا هاوبەشن کە دەکرێت بەو شێوەی خوارەوە ئاماژەیان پێ بکەین:-
- مرۆڤ بوونەوەرێکی پاک و به سرووشت و چاکەخوازە. ئەگەر مرۆڤەکان لە ئێستادا دەسەڵاتخواز و شەڕخوازن، ئەوە بە جۆرێک لادانە لە سرووشتی ڕاستەقینەی خۆیان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگە تاوانبارن و دەکرێت مرۆڤ بە گۆڕینی ڕێکخراوەکان و لە ڕێگەی پەروەردەوە، بگۆڕدرێت
- دەوڵەتەکان دەتوانن لە ئاراستەی بەرژەوەندی مرۆڤایەتی و جیهانیدا هەڵسوکەوت بکەن و تەنیا بەرژوەندییەکانی خۆیان ڕەچاو نەکەن.
- دەوڵەتەکان تاکە کارەکتەری سیاسەتی جیهانی نین. ڕەنگە ڕاست بێت کە دەوڵەت سەرەکیترین کارەکتەری سیستەمی نێودەوڵەتیی بێت، بەڵام کارەکتەرەکانی دیکەی وەک تاکەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، کاریگەریی بەرچاو لەسەر سیاسەتی نێودەوڵەتی دادەنێن.
- کەڵەکەکردنی هێزی سەربازی، بەو جۆرەی ڕیالیستەکان دەڵێن، تاقە ڕێگای دابینکردنی ئاسایش نییە. دەوڵەتەکان ڕێگای گونجاوتریان بۆ دابینکردنی ئاسایش هەیە. هەموو فاکتەرەکانی هێز گرنگن و هێزی ئابووری بەرجەستەترین ڕۆڵ دەگێڕێت.
- ڕەفتاری دەوڵەتەکان بە ڕادەیەکی زۆر (لانیکەم بە هۆی بەرژەوەندی خۆیان) لەژێر کاریگەریی یاسا و دامەزراوە و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکاندایە. تەنانەت ڕێکخراوەکان دەتوانن کۆتایی بە شەڕ بهێنن.
- دەوڵەتەکان گرنگی بە دەستکەوتی ڕەها دەدەن نەک دەستکەوتی ڕێژەیی، بۆیە دەرفەت و ئەگەری هاوکاریکردن لە نێوان دەوڵەتەکاندا فراوانە.
- لەکاتێکدا ڕیالیستەکان سەبارەت بە پێشکەوتنی سیاسی ڕەشبینن، لە ڕوانگەی لیبرالیەکانەوە ئەگەری پێشکەوتن لە بارودۆخی کۆمەڵایەتی و سیاسی مرۆڤایەتی و لە کۆمەڵگەکاندا هەیە.
- بەپێچەوانەی ڕیالیستەکان کە گرنگییەکی زۆر بە بەرژوەندییەکان دەدەن و دەڵێن سیاسەت واتە هێز و بەرژەوەندیی، لیبرالەکان پێیان وایە بابەتە ئەخلاقییەکان، مافەکانی مرۆڤ و نۆرمەکان لە سیاسەتی جیهانیدا کاریگەریی بەرچاو دادەنێن.
ئاسایشی کۆمەڵایەتی و ئاشتی دیموکراتی تێروانینی جێگرەوەیە لەلایەن لیبرالیەکانە، کە جەخت دەکاتەوە لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی، جوشوا گولدستن Joshua S. Goldstein دەڵێت ئاسایشی کۆمەڵایەتی لە هاوپەیمانی فراوان کە زۆربەی کارەکتەرە سەرەکیەکانی سیستەمی جیهانی پێکدێت بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی هەر هەڕەشەیەک. فەیلەسوفی ئەلمانی ئیمانویل کانتImmanuel Kant ئەو ڕوانینەی هەبوو پێش دووسەدە لەم سەردەمە کاتێک پێشنیاری فیدراڵییەتی کرد کە هەموو وڵاتەکانی تیا بێت، بەجۆرێک زۆربەی دەوڵەتانی ئەندام بتوانن وەڵامی هەر پێشێلکارییەک بدەنەوە کە دەکرێتە سەریان، ئەو بیرۆکەیە بوو سەرۆکی ئەمەریکی ویدرۆ ویلسۆن بۆ وێناكردنی جیهانێک کە ئاشتی تیا بەر قەراربێت و وای کرد کە داوای پێکهێانی (عصبة الأمم) بکات لە ساڵی ١٩١٩.
بەشێوەیەکی گشتی بیرۆکەی لیبراڵی لەسەر ئەم بنەمایانە پێک دێت:-
- دەوڵەتان دەتوانن هاوکاری یەکتر بکەن لە پێکهێنانی ڕێکخراو و دامەزراوەکان لەپێناو، هاوکاری کردنی لە بواری ئاسایش و کەمکردنەوەی ناکۆکیەکان.
- دۆزینەوەی بەهاو بەرژەوەندی هاوبەش کە دەتوانێت ناکۆکییەکان کەم بکاتەوە لەنێوان وڵاتان.
- بڵاوکردنەوەی بەهای دیموکراتی بەرامبەر بە کەمکردنەوەی فاکتەرەکانی سەربازی وەک هەنگاوی بەرە و بڵاوبوونەوەی چەمكی ئاسایش لە سێكتەرەكانی قوتابخانەی كۆپنهاگن.
لەڕوانگەی تیوری ڕیالیزمی نوێ لەپەیوەندییه نێودەوڵەتیەكان، چەمکی ئاسایش تەنها تایبەت بە دەوڵەت هەڕەشەی سەرەكێش لەسەر دەوڵەت هەڕەشەی سەربازییه، کەواته لەڕوانگەی ڕیالیزمەکانەوە تەنها دەوڵەت یەك فاکتەری ئاسایشن بەشێوەیەكی سەرەكێش ڕووبەرووى یەك جۆر هەڕەشە دەبنەوە، هەڕەشەی سەربازییە لەلایان دەوڵەتانی ترهوە، بەڵام بۆ ئاسایش لەساڵەكانی نەوەتدا لەلایەن توێژرانی سەر بە قوتابخانەی کۆپنهاگن، ڕووبەرووی ڕەخنەی تووندی بەرهەستکرا، بەشداری ناوازهی قوتابخانهی کوپنهاگن له بواری ئاسایشدا خۆی لە فراوانکردنی چەمکی ئاسایشدا دەبێنیتەوە، ڕووی زیادکردنی فاکتەرەکانی ئاسایش و زیادکردنی كۆمەڵێك هەرشە و مەترسی بۆ بواری ئاسایش لەپاڵ هەڕەشەی لایەنگرانی قوتابخانەی کۆپنهاگن پێیانوایه؛ له پاڵ بەدەوڵەت چەندین یەكەی ئاسایشی تر بوونیان هەیە، كە هەروەکو بە دەوڵەت له پێناو مانەوهی خۆیاندا تێدەكۆشن هەروها لەپاڵ هەڕەشەی سەربازییە توێژەرانی قوتابخانەی کۆپنهاگن كۆمەڵێك هەڕەشەی مەترسی تریان له بواری ئاسایشدا زیاد کرد. لێرهوه توێژەرانی قوتابخانەی کوپنهاگن هەمان به فراوانکردنی چه مکی ئاسایش لەڕێگەی زیادكردنی كۆمەڵێك فاكتەری تر بۆ بواری ئاسایش و زیاد کردنی كۆمەڵێك هەڕەشەی جیاواز له لەپاڵ هەڕەشەی سەربازییە لەم كورته توێژینەوەیهدا باس له سيكتەرەكانى ئاسایش دەكەین لەڕوانگەی قوتابخانەی کوپنهاگن و له هەر سيكتەرێكدا ئاماژه به ئاكتەرەكانی ئاسایش و هەڕەشەو مەترسییەكان بۆ سەر ئاكتەرەكانی ئاسایشییەكان دەكەین.
“سێكتەرەكانی سیاسی قوتابخانەی كۆپنهاگن”
لەسیكتەری سیاسیدا هەڕەشەی وجودييەکان بەشێویەکی تەقلیدی وهەڕەشە لەسەر سەروەری دەوڵەت پێناسەی دەكرێن. سەروەری دەوڵەت هەندێك كاتیش ئايدۆلۆجيای دەوڵەت يەكەی ئاسایش سەیردەكرێن، بەڵام لە پێداچوونەوەكاندا بۆ چەمکی ئاسایش و تیۆریزهکردنی سێکتەره کانی ئاسایش، لایەنگرانی قوتابخانەی کۆپنهاگن پێیانوایه تەنها ئامرازه سەربازییەكان هەڕەشەیه بۆ سەر سهروهری دهوڵهت دروست ناكهن بهڵکو ئامرازه نا سهربازییهکانیش دەكرێت ببن به سەرچاوەی مەترسی بۆ سەروەری دەوڵەت، هەروهها له سێكتەری سیاسیدا تهنها دەوڵەت یهکه و فاکتەری ئاسایش نییه، بەڵكو یەکە نەتەوییەكانی وهكو یەكێتی ئەوروپا و بزووتنەوه و ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكانی و یەکه خوار نەتەوییەكانی وهکو قەواره نیمچه دەوڵەتەكانیش فاکتەری ئاسایشن. “باری بوزان” بهم شێوە پێناسەی ئاسایش دەكات؛ هەڕەشە سیاسیەكان سهقامگیری دامهزراوهیی دەوڵەت دەكەنە ئامانج، ئامانجیان فشار خستنه سهر حكومهته له بواری سیاسەتێكی دیاریکراو دهستپێدهکات بۆ لهسهر کار لابردنی حکومەت، تا دهگاته هاندانی جیابوونه وه و له كارخستنی دامهزراوهیی سیاسی دەوڵەت لە پێناو لاواز کردنی دەوڵەت پێش پەلاماردانی سەربازی دەوڵەت و ئاسایشی نیشتمانی دەوڵەت ئایدولۆجیای دەوڵەت و دامهزراوه کانی دهگرێنه ئامانجی هەڕهشە سياسييەكان، له بەرئەوهی دەوڵەت قهوارەیهکی سیاسییه، هەڕەشەی سیاسییەكان بەئەندازه ی هەڕەشە سەربازییەكان مهترسییان هەیە، بهتایبەتی ئەگەر بێت و ئاڕاستەی دەوڵەت بکرێت.
“دەرئەنجام”
لایەنگرانی قوتابخانەی کۆپنهاگن پێیانوایە كۆمەڵێك فاكتەری ئاسایشی تر بوونیان هەیە لەسێكتەرە جياوازەکانی ئاسایش، بەتایبەتی لەسێكتەرەكانی كۆمەڵگەدا دەرئەنجام قوتابخانەی کۆپنهاگن توانی ئەو بۆشاییانەی پڕبکاتهوه که له نێوان تیۆری كونسترم كتيفيزم و تیۆری ڕیالیزمدا هه بوو، یهکەمیان تەنها فۆكسی لەسەر ناسنامه بوو، بەڵام ڕياليزم تەنها لەسەر دەوڵەت و ئاسایشی دەوڵەتان و هێز، بەڵام قوتابخانەی کۆپنهاگن ئەو دووەی پێکەوه ئاشت كردەوە و توانی بۆشایی نێوانیان پڕ بکات، چونكە لایەك گرنگی بهئاسایشی دەوڵەت وەك يەكەیهکی گرنگ له بواری ئاسایشدا، له هه مان کاتیشدا گرنگییهکی گەورەی دا به ئاسایشی ناسنامەیی نەتەوە و پێکهاته مەزهەبییەكان، لەبەر ئەمەیه هەندێك كات به قوتابخانەی ڕیالیزم کونستر كتیفیزم ناودەبرێت. له کۆتاییدا، قوتابخانەی کۆپنهاگن بەشدارێكی جۆراو جۆر له بواری دیراساتی ئاسایشدا لەڕێگەی تیۆرەیزکردنی سێکتەرەكانی ئاسایش دەستنیشانکردنی یهکهو هەرەشە ئاسايشييهكان لههەمبەر سێکتەرەکانی. چەمکی ئاسایش له ئێستادا چەمکێکی فراوانه شان به شانی دەوڵەت و هەڕەشە سەربازییەكان كۆمەلێك فاكتەری ههڕەشەی جۆراو جۆر لەخۆدەگرێت .