“خاوه‌ندارێتی قبووڵ بکه‌ن”
له یه‌کێک له کتێبه‌کانمدا له ژیر ناوی “خه‌ونه‌کانت تاقی بکه‌وه”، یه‌کێک له‌و پێشنیارانه‌ی وا ده‌یخه‌مه ڕوو ئه‌مه‌یه که هه‌ر که‌سێک له خۆی بپرسێت: ئایا خه‌ونی من له‌ڕاستیدا خه‌ونی “من”ه؟ بۆچی؟ چون ئه‌گه‌ر خه‌ونێک که بریارتان داوه دوای که‌ون به‌ڕاستی خه‌ونی ئێوه نه‌بێت، که‌واته خاوه‌نی نین و ئه‌گه‌ر خاوه‌نی نه‌بن، ئه‌و شته‌ی وا پێویسته بۆ گه‌یشتن به‌م خه‌ونه ئه‌نجامی بده‌ن ئیدی ئه‌نجامی ناده‌ن. خه‌ونی ئێوه کاتێک ده‌بێت به خه‌ونی خۆتان که پشکی خۆتان له به‌دیهێنانیدا هه‌بێت. ئه‌مه له‌باره‌ی بوون به هۆکاری گۆڕانیشه‌وه به‌ڕاست ده‌گه‌ڕێت. ته‌نها کاتێک که بتوانن له ناخی دڵه‌وه ڕازی و خۆشنوود بن ئه‌و گۆڕانکارییه تایبه‌ت ده‌بێت به خودی خۆتانه‌وه. له ساڵی 2011، کاتێک له‌گه‌ڵ وه‌فدی به‌ڕێوه‌به‌ری دامه‌زراوه‌یه‌کی خێرخوازی به ناوی “ئیکۆئیپ” دیدارم کرد ئه‌م بابه‌ته بیری من خرایه‌وه. ئێمه ڕووداوی گرینگی فێرکاریی و ڕاهێنانی پێنج ملیۆن ڕێبه‌ر له سه‌رانسه‌ری وڵاتانی جیهانمان تازه به تازه و به‌خۆشییه‌وه جه‌ژن گرتبوو. زۆربه‌ی کات که له کۆتاییدا به ئامانجی ڕاسته‌قینه‌ی خۆتان که ده‌مێکه به‌دوایه‌وه‌ن، ده‌گه‌ن ئه‌م پرسیاره له‌خۆتان ده‌که‌ن که هه‌نگاوی دواتر چییه؟ من و ئه‌ندامانی وه‌فده‌که پێکه‌وه ڕامان گۆڕییه‌وه که ئێسته ده‌بێت لێره به‌دواوه چ بکه‌ین. ئایا ده‌بێت یه‌ک ملیۆن ڕێبه‌ری دیکه ڕابهێنین تا بگه‌ین به ڕه‌قه‌می شه‌ش ملیۆن؟ ئایا سه‌رکه‌وتنی خۆمان جه‌ژن بگرین و دامه‌زراوه‌که سڕبکه‌ین و کۆتایی به ئه‌رک و ئامانجه‌که‌مان بهێنین؟
زۆربه‌ی ئه‌ندامانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌یانه‌ویست هه‌ر ئه‌م کاره بکه‌ن؛ به‌ڵام من هه‌ستێکی به‌هێزم تێدا بوو بریتی له‌وه‌ی که کاره‌که‌ی ئێمه هێشتا ته‌واو نه‌بووه. چه‌ند ساڵێک ده‌بوو ئه‌م هه‌سته له هه‌ناومدا هه‌ڵده‌قوڵا که له ڕاهێنانی ڕێبه‌رانه‌وه پێ بنێینه قۆناغی گۆڕانی ڕێبه‌ران. ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌یانه‌ویست زیاتر له‌باره‌ی فیکره‌که‌ی منه‌وه بزانن؛ به‌ڵام له‌و کاته‌دا نه‌مده‌توانی به ڕوونی بیخه‌مه ڕوو و مه‌به‌سته‌که‌م ده‌رببڕم. نه‌مده‌زانی چۆن ده‌بێ ئه‌م کاره بکه‌ین؛ ته‌نانه‌ت نه‌مده‌زانی له‌و کاته‌دا گۆڕان چۆن مانا بکه‌م و لێکی ده‌مه‌وه؛ به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه بووم که ده‌بێت بۆ ئه‌م ئامانجه کارێک بکرێت، ئه‌گه‌رچی ته‌نانه‌ت وه‌ڵامی پرسیاره‌کانمان پێ نه‌بوو. هه‌ندێک له ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌د له سه‌د له‌گه‌ڵ من هاوڕا بوون. کاتێک شتێکم هه‌ست پێ ده‌کرد، ئه‌وان به تامه‌زرۆییه‌وه پشتگیری‌یان لێم ده‌کرد. زۆربه‌ی ئه‌ندامانی دیکه‌ی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیش حه‌زیان ده‌کرد پشتگیریی فیکره‌که‌ی من بکه‌ن، به‌ڵام کاتێکی که‌میان ده‌ویست بۆ لێکدانه‌وه‌ی فیکره‌که‌م. هه‌ندێکیش له گه‌ڵ من هاوڕا نه‌بوون. هه‌ندێ له ئه‌ندامان نه‌یانده‌ویست فیکره‌که‌ی من لێک بده‌نه‌وه و به ئاسانی له ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی دابڕان؛ به‌ڵام ئه‌م کاره‌یان هیچ کاریگه‌رییه‌کی له‌سه‌ر هه‌ستی هاوڕێیه‌تی من بۆ ئه‌وان نه‌بوو. من بڕیاری خۆم دابوو. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ناچار بام به ته‌نیایی ئه‌م ئه‌رکه ڕاپه‌ڕێنم، هه‌ر زۆر حه‌زم لێ بوو ئه‌نجامی بده‌م.
ئه‌مه هه‌مان ڕۆژ بوو که من بووم به خاوه‌نی ڕوانگه‌ی خۆم. کاتێک هه‌ستم به به‌رپرسیارێتی کرد، ههنگاوێکی دیارم به‌ره‌و هۆکاری گۆڕانکاریی هه‌ڵگرت. من تێگه‌یشتووم که هه‌ر کاتێک هه‌ستی سه‌رکۆنه له‌باره‌ی بابه‌تێک دامده‌گرێت ته‌نها پێویسته به ئاراسته‌یه‌کدا بجووڵێمه‌وه وا هه‌ست ده‌که‌م درووسته، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر دڵنیاش نه‌بم. یه‌کێک له باشترین نموونه‌کان که بووه هۆی گۆڕانکاری و خاوه‌ندارێتی ڕوانگه‌ی خۆی بۆ گۆڕانکاریی گرته ئه‌ستۆ تایلێر پێری؛ هونه‌رمه‌ند، نووسه‌ر و ده‌رهێنه‌ر و ئاماده‌کار بوو. ئه‌و چه‌ند ساڵ پێش ئێستا ڕه‌زامه‌ندیی خۆی ده‌ربڕی تا له به‌رنامه‌ی ژیان بۆ ڕێبه‌رایه‌تی، که کۆمپانیای جان مه‌کسول به‌ڕێوه‌ی ده‌برد، لێدوان بدات. ئه‌و پاش بینینی یه‌کێک له ئه‌ڵقه‌کانی به‌رنامه‌ی ئۆپێرا ڤینفری، نووسینی وه‌کوو جۆرێک چاره‌سه‌ری وه‌رگرتن یان پرۆسه‌ی تیماربوون ده‌ست پێ‌کرد. ئۆپێرا له‌و به‌رنامه‌یه‌دا له‌باره‌ی سوودمه‌ندییه‌کانی نووسین قسه‌ی کردبوو. پێری ئیشه‌که‌ی به نووسین و به‌ڕێوه‌بردنی شانۆیه‌ک له ژێر ناوی “من ئاگام لێیه گۆڕاوم”، ده‌ست پێ کرد. یه‌که‌مین جار که ڕۆشته سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ، که‌س له کاتی نومایشکردنهکهدا ئاماده نه‌بوو به‌ڵام کاتێک بۆ جاری دووهه‌م هه‌وڵی دا به ته‌واوه‌تی سه‌رکه‌وت و ته‌قییه‌وه. دواتر کاتێک پێری که‌سایه‌تیی مادای خولقاند و له دیالۆگه‌کانیدا ڕۆڵه‌که‌ی گێڕا، هه‌موو هۆلیڤوود و هه‌موو خه‌ڵکی ئه‌مریکا ئیتر توانایی و کارئه‌کته‌ری ئه‌ویان ناسی.
هه‌روه‌ها پێری، دامه‌زرێنه‌ر و خاوه‌نی ستۆدیۆی “تایلیر پێری” له ئاتلانتا و جۆرجیایه که هه‌مووان وه‌کوو یه‌که‌مین که‌سی ئه‌مه‌ریکی-ئه‌فریقی خاوه‌ن ستۆدیۆیه‌کی گرینگی دروستکردنی فیلم ده‌ناسن. پێری جارێک گوتی: “تا ئێسته نه‌بووه له ده‌رگایه‌ک بده‌م و بڵێم تکایه ڕێگه‌م بده‌ن بێمه ژووره‌وه. هه‌میشه هه‌وڵم داوه ڕێگای خۆم بگرمه به‌ر و ده‌رگای خۆم بکه‌مه‌وه. وا بیر ناکه‌مه‌وه گۆڕان له کاتێکدا ڕوو ده‌دات که داوا له که‌سێک بکه‌ن بواری چوونه ژووره‌وه‌تان بداتێ. وا بیر ده‌که‌مه‌وه که گۆڕان له‌وێوه ده‌ست پێ ده‌کات که ببن به خاوه‌نی ستۆدیۆ، خاوه‌نی پرۆژه و خاوه‌نی ناوه‌رۆک و مانای خۆتان”. پێش ئه‌وه‌ی که پێری بۆ پێشکه‌شکردنی لێدوانه‌که‌ی بڕواته سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ، ئێمه ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌مان هه‌بوو تاکوو له‌باره‌ی ڕێبه‌رییه‌وه قسه بکه‌ین و ئه‌ویش به‌شێک له چیرۆکه‌که‌ی بۆ گێڕاینه‌وه. له ساڵی 2006دا، ئه‌و موڵکێکی کڕی و یه‌که‌مین ستۆدیۆی له پاش سه‌رکه‌وتنی له فیلمه‌کانی “مادای”دا دروست کرد. پێری به‌خێرایی فه‌زاکه‌ی گه‌وره کرد. هه‌ر بۆیه ئه‌و موڵکه‌ی فرۆشت و شوێنێکی گه‌وره‌تری کڕی و ستۆدیۆیه‌کی دووهه‌می دروست کرد. دیسان کاره‌که‌ی گه‌وره‌تر کرد و ستۆدیۆیه‌که له ڕووی فه‌زاو و شوێنه‌وه گونجاو نه‌بوو و ناچار بوو گه‌وره‌تری بکات. بۆیه‌ش موڵکێکی گه‌وره‌تری کڕی و ستۆدیۆیه‌کی گه‌وره‌تری دروست کرد، پێری هه‌رگیز بیری نه‌ده‌کرده‌وه که دووباره ناچار بێت په‌ره‌ی پێ بدات، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌ی چاوه‌ڕوانییه‌کان ڕووبه‌ر و کاری ستۆدیۆش به‌خێرایی زۆر و به‌ربڵاو بوو.
ئه‌و ده‌یگوت پاش ئه‌وه‌ی که ناچار بووه ستۆدیۆکه په‌ره پێ بدات، له‌گه‌ڵ خۆیدا بیری کردووه‌ته‌وه که ئیتر نایه‌وێت درێژه به‌م کاره بدات و وای بیر ده‌کرده که دواهه‌مین کارێک که ده‌یه‌وێت له دنیایه‌دا ئه‌نجامی بدات ئه‌مه‌یه که دیسان ناچار ببێته‌وه ستۆدیۆیه‌کی گه‌وره‌تر دروست کات. ئه‌و ته‌نها ده‌یه‌ویست درێژه به دروستکردنی فیلم و به‌رنامه ته‌له‌ڤیزیۆنییه‌کان بدات، به‌ڵام بیری له هه‌موو ئه‌و که‌سانه کردبووه‌وه که کاری بۆ ده‌که‌ن و هه‌روه‌ها له هه‌موو ئه‌وانه‌ی که ده‌یتوانی وه‌کوو فه‌رمانبه‌ر وه‌ریانگرێت. هه‌ر بۆیه به‌دوای فه‌زا و شوێنێکی گه‌وره‌تردا گه‌ڕا، له ساڵی 2015دا به‌شێک له فورت مه‌ک فورسوون، شوێنیکی کۆن و دیرۆکی له ئاتلانتای کڕی. ئه‌و چوار ساڵی ڕه‌به‌ق خه‌ریکی بیناکردن بوو و یه‌کێک له گه‌وره‌ترین ئاسانکارییه‌کانی له وڵات‌دا به دوانزه ستۆدیۆی تۆمارکردنی ده‌نگ، دووسه‌د دۆنم فه‌زای سه‌وز، لۆکه‌یشنێکی ده‌ره‌کی و چه‌ندین نووسینگه‌وه بونیات نا. پێری وتی: “کاتێک توانایی وازهێنانت هه‌یه ناتوانی واز بهێنیت” و بۆمی ڕوون کرده‌وه واته کاتێک سه‌رده‌که‌وی ئیتر پێویستت به‌درێژه‌دان نییه که کارێکی زیاتر ئه‌نجام بده‌ی به‌ڵام ڕێک هه‌ر له‌و کاته‌دایه ده‌توانی کاری زیاتر ئه‌نجام بده‌ی-ته‌نانه‌ت زیاتر له‌وه‌ی که پێشتر ئه‌نجامت داوه. هه‌ر له‌و کاته‌دایه که گه‌وره‌ترین جیاوازییه‌کان ڕوو ده‌ده‌ن و به‌دیدێن. ئه‌و بوو به خاوه‌نی ڕوانگه‌ی خۆی بۆ گۆڕینی جیهان و هه‌ر ئه‌م خاوه‌ندارێتییه بواری دا تاکوو له سه‌ر هه‌زاران که‌س کاریگه‌ریی دا‌نێت و ده‌ربه‌ستبوون به به‌رده‌وامی به‌م مانایه‌یه که له داهاتوودا هه‌م له‌سه‌ر که‌سانی زیاتر کاریگه‌ریی داده‌نێت و هه‌میش پاش مردنی ده‌مێنیته‌وه. ئامانج و هۆکاره‌که‌ی گه‌وره‌تر له خۆیه‌تی و زیاتر له ئه‌و ته‌مه‌نیان ده‌بێت. ئه‌و به‌ڵگه‌یه‌کی زیندوو و ئاماده‌یه بۆ ڕسته‌یه‌ک که مه‌لاله یووسفزی، چالاکی ڕاهێنان وتوویه‌تی: “له‌بیرمان بێت، کتێبێک، قه‌ڵه‌مێک، منداڵێک و مامۆستایه‌ک ده‌توانن جیهان بگۆڕن”. تایلێر پێری له منداڵییه‌وه به قه‌ڵه‌م و خه‌ونێکه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد و ئێستاش بیبینن چ ڕێگایه‌کی بڕیوه.
“له گۆڕانکارییه‌کانی ڕابردوو ئیلهامێک بۆ گۆڕانکارییه‌کانی داهاتوو وه‌ربگرن”
هه‌ر گۆڕانکارییه‌ک که تاکوو ئێسته له پێناویدا خۆتان ماندوو کردووه و له ڕابردوودا براوه‌ی بوون، ده‌بێ ئیلهامبه‌خشی ئه‌مه بێت تاکوو باوه‌ڕ بهێنن که له داهاتووشدا دیسان گۆڕانکاریی به‌دیدێت و ئه‌و گۆڕانکارییانه-ته‌نانه‌ت گۆڕانکارییه هێواشه ده‌روونییه‌کان- یارمه‌تیتان ده‌دات له جیهانتاندا گۆڕان به‌دیبهێنن. فه‌یله‌سووفی یۆنانی، پلۆتارک، ده‌ڵێت: “کاتێک ده‌روونمان بگۆڕین ده‌ره‌وه‌شمان گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت”. من به‌ته‌واوه‌تی باوه‌ڕم به‌م بۆچوونه هه‌یه: “من توانیم مانای وایه تۆش ده‌توانی” بۆچی؟ چونکه به چاوی خۆم بینیومه له که‌سێکه‌وه که وا شه‌یدای خۆشحاڵکردنی خه‌ڵک بووه گۆڕاوم بۆ ڕێبه‌رێک. له که‌سێکه‌وه که تووشی په‌تای مه‌به‌ست بووه گۆڕاوم بۆ قوتابییه‌کی هه‌میشه‌یی ژیان که ده‌زانیت هیچ کات پرۆسه‌ی فێربوون ته‌واو نابێت. له مرۆڤێکی تامه‌زرۆی ئامانجه‌وه بۆ مرۆڤێکی تامه‌زرۆی گه‌شه‌کردن. له مرۆڤێکی خۆخوازه‌وه گۆڕاومهته سه‌ر مرۆڤێک که حه‌ز ده‌کات به‌های ئه‌وانی دیکه بباته سه‌ره‌وه. من گۆڕاوم و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی منیش له یارمه‌تیدانی که‌سانی دیکه‌دا گۆڕانیان به‌سه‌ردا هاتووه. هه‌روه‌ها ئه‌م گۆڕانه‌ش ئه‌م ئیلهامه‌ی به من به‌خشیوه یارمه‌تی که‌سانی دیکه به ئاڕاسته‌ی گۆڕاندا بده‌م. بۆ گۆڕانی که‌سانی دیکه سه‌ره‌تا ده‌بێت خۆمان بگۆڕێین. خه‌ونه‌کان به گه‌وره‌یی پرۆژه‌کانه‌وه پێوانه ناکرێن به‌ڵکوو به قووڵایی باوه‌ڕ و ڕێژه‌ی گۆڕانکارییه‌ک که له هه‌ناوی که‌سی خهونبازدا هه‌یه، هه‌ڵده‌سه‌نگێندرێن.
“بانگهێشتی که‌سانی دیکه بکه‌ن تا په‌یوه‌ست بن به ئامانجه‌که‌ی ئێوه‌وه”
کاتێک ده‌بن به هۆکارێک بۆ گۆڕان، یه‌کێک له گرینگترینی ئه‌و کارانه‌ی که ده‌توانن ئه‌نجامی بده‌ن ئه‌مه‌یه که ئه‌وانی دیکه به‌ره‌و ئامانجی خۆتان بانگهێشت بکه‌ن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که که‌سێکی دیکه له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا ئیش بکات و بکه‌وێته ژێر کاریگه‌ریی کارێک که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن؛ ئێوه ڕێبهرێکن؛ ڕێبه‌رێک که پاساو و هۆکاره‌که‌ی گه‌وره‌تره له خۆی. “مارتین لۆته‌ر کینگ” جونیڤهر، له‌باره‌ی گرینگیی ڕێبه‌ره‌کان به تایبه‌تی کاتێک باسی گۆڕان دێته گۆڕێ ده‌ڵێت: “ئایا بوار ده‌ده‌ن به من پێداگریی له‌سه‌ر پێویستیی هه‌بوونی ڕێبه‌رایه‌تییه‌کی بوێرانه، ئاوه‌زمه‌ندان و فیداکارانه بکه‌م، ئه‌و ڕێبه‌رانه‌ی که دروستی و که‌ماڵ ده‌که‌ن به تێشووی ڕێگایان، ڕێبه‌رانێک که شه‌یدای ناو و ناوبانگ نین، به‌ڵکوو عاشقی دادپه‌روه‌رین، ڕێبه‌رانێک که شێتی پاره نین به‌ڵکوو ئه‌وینداری مرۆڤایه‌تین، ڕێبه‌رانێک که هه‌موو ڕژدبوونه‌وه و وردبوونه‌وه‌یان ده‌خه‌نه سه‌ر گه‌وره‌یی ئامانجه‌که‌یان”. تکایه به سه‌رنجدان به ڕوونکردنه‌وه‌کانی “مارتین لۆته‌ر کینگ” له باسی ڕێبه‌ره‌کان دڵ‌سارد و بێ هیوا مه‌بن. پێویست ناکات ببن به‌و که‌سه‌ی که ئه‌و ده‌یڵێت. ڕێبه‌ریی کاریگه‌رییه نه زیاتر و نه که‌متر. ئێوه ده‌توانن و ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌وانی دیکه کاریگه‌ریی دابنێن تا له‌گه‌ڵ ئێوه ئیش بکه‌ن. گۆڕانکاری پێویستی به لێهاتووییه جۆراوجۆره‌کان وکۆمه‌ڵێک پسپۆڕییه تا ده‌ستتان پێی ڕابگات. ئه‌رکی ئێوه‌یه که بوار بده‌ن به هه‌مووان تا به سه‌رنجدان به لێهاتووییه‌کانیان په‌یوه‌ست بن به ئێوه‌وه و ئه‌وان بۆ ناو چیرۆکه‌که‌ی خۆتان بانگهێشت بکه‌ن.
ئه‌گه‌ر له ناو کۆمه‌ڵ و کۆمه‌ڵه‌یه‌کدا ناتوانن باس و قسه بکه‌ن، ده‌بێت که‌سێک بدۆزنه‌وه که ده‌توانێت ئه‌م ئیشه به باشی ئه‌نجام بدات. ئه‌گه‌ر مرۆڤێکی ڕهشبیننن هاوسه‌نگیی بده‌ن به گرووپه‌که‌تان و داوه‌ت له که‌سێک بکه‌ن که گه‌شبینه. بۆچی؟ چونکه هیچ کام له ئێمه ناتوانین به ئه‌ندازه‌ی کۆ و گروپ زیره‌ک و زۆرزان بین. کاتێک ده‌بن به هۆکارێک بۆ گۆڕان، یه‌کێک له گرینگ‌ترین کاره‌کان ئه‌وه‌یه که داوه‌ت له که‌سانی دیکه‌ش بکه‌ن تاکوو په‌یوه‌ست بن به ئامانجه‌که‌ی ئێوه‌وه. پێشنیارتان بۆ ده‌که‌م له بازنه‌ی هاوڕێ و بنه‌ماڵه‌وه ده‌ست پێ بکه‌ن. ئێوه له پێشدا کاریگه‌ریتان له‌سه‌ر ئه‌وان داناوه و دڵنیان له‌وه‌ی که لانیکه‌م له چه‌ند بواردا له‌گه‌ڵ ئێوه هاوبیر و هاوڕان. ئه‌گه‌ر دڵنیا نین تا چ ڕاده‌یه‌ک کاریگه‌رن، ئه‌م پرسیارانه‌ی خواره‌وه به نووسینی ناوی ئه‌و که‌سانه‌ی که وابیر ده‌که‌نه‌وه ئاره‌زوویان بۆ ئه‌و بابه‌ته هه‌یه، وه‌ڵام ده‌نه‌وه:-
-کاتێک قسه ده‌که‌ن چ که‌سێک گوێ بۆ قسه‌کانتان ڕا ده‌گرێت؟
-کێ ڕا و بۆچوونی ئێوه‌ی ده‌وێت؟
-چ که‌سێک ڕێز بۆ ئه‌زموونی ئێوه داده‌نێت؟
-چ که‌سێک به‌دواداچوون بۆ پێشنیاره‌کانی ئێوه ده‌کات؟
-چ که‌سێک فیکرهکهتانی ده‌وێت؟
-چ که‌سێک له ئیش‌کردن له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا چیژ ده‌بینێت؟
-چ که‌سێک پاڵپشتیی ئێوه ده‌کات؟
-چ که‌سێک ڕێز و حورمه‌ت بۆ کاتی ئێوه داده‌نێت؟
-چ که‌سێک خاڵه پۆزهتیڤیهکانی ئێوه له‌گه‌ڵ که‌سانی دیکه‌دا هاوبه‌ش ده‌کات؟
-چ که‌سێک به‌ها و بایه‌خی ئێوه ده‌باته سه‌ره‌وه؟
ئه‌مانه له ده‌سته‌ی یه‌که‌مینی ئه‌و که‌سانه‌ن که ده‌بێت له‌باره‌ی ئامانجه‌که‌تان قسه‌یان له‌گه‌ڵ بکه‌ن. به ئه‌گه‌ری زۆره‌وه ئه‌وان په‌یوه‌ست ده‌بن به ئێوه‌وه، به هه‌مان شێوه که یاساکانی هاوڕێیه‌تی له کتێبی “براوه له‌گه‌ڵ تۆ” دا ده‌ڵێت: “کاتێک بارودۆخ هاوسانه، خه‌ڵک له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه ئیش ده‌که‌ن که خۆشیان ده‌وێن؛ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر دۆخ و که‌شه‌که هاوسان نه‌بێت دیسان وای به باشتر ده‌بینن له‌گه‌ڵ که‌سانێکدا ئیش بکه‌ن که خۆشیان ده‌وێن”. به‌م شێوه‌یه ده‌توانین که‌سه‌کان له ده‌وری خۆمان کۆکه‌ینه‌وه.
“هه‌ستی تامه‌زۆریی خۆتان هاوبه‌ش بکه‌ن”
گرینگ‌ترین کارێک که ده‌توانن بیکه‌ن ئه‌مه‌یه که له‌باره‌ی گۆڕانکارییه‌ک وا ده‌تانه‌وێت دروستی که‌ن و ئه‌و شته‌ی که هه‌وڵ ده‌ده‌ن بیخولقێنن، له ناخی دڵ و ده‌روونه‌وه قسه بکه‌ن. بهێڵن ئه‌وانی دیکه بزانن تا چ ڕاده‌یه‌ک ئه‌م بابه‌ته بۆ ئێوه گرینگی هه‌یه و چۆن تامه‌زرۆیی له ناو که‌سانی هاوبیردا ته‌شه‌نه ده‌کات و په‌ره ده‌ستێنێت و و بڵاو ده‌بیته‌وه. له‌م بابه‌ته بۆ ڕه‌نگڕێژکردنی ڕوانگه‌تان سوود وه‌رگرن.
“بیروڕایان بپرسن”
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که باسی تامه‌زرۆییتان له‌گه‌ڵیان کرد، هه‌وڵ مه‌ده‌ن ئامانجه‌که‌تان به‌سه‌ریاندا بسه‌پێنن. له‌باتی ئه‌وه لێیان بپرسن بیروڕایان چییه و به‌ڕاستی گوێ بگرن بۆ قسه‌کانیان. هه‌م سه‌رنج بده‌نه قسه‌کانیان و هه‌میش سه‌رنج بده‌نه زمانی جه‌سته‌یان. دوای قسه‌کانیان پرسیاریان لێ بکه‌ن. هه‌وڵ بده‌ن مه‌زه‌نده‌ی ئه‌وه بکه‌ن که ئایا له‌گه‌ڵ بیرۆکه و فیکره‌ی ئێوه‌دا پێوه‌ندییان گرتووه، ئایا په‌یوه‌ندییان نه‌گرتووه یان شتێکه له‌م نێوانه‌دا.
“داوه‌تیان لێ که‌ن تاکوو فیکره‌کانی ئێوه په‌ره پێ بده‌ن”
ئێوه ده‌زانن که وه‌ڵامی هه‌موو پرسیاره‌کانتان لا نییه و ئه‌وانیش به هه‌مان شێوه. داوه‌تیان بکه‌ن فیکره‌کانی خۆیان له‌گه‌ڵ ئێوه هاوبه‌ش بکه‌ن. ڕه‌نگه بتوانن ئایدیاکانی ئێوه په‌ره پێ بده‌ن یان ته‌نانه‌ت فیکره‌ی باشتر بخه‌نه ڕوو. وه‌رگرتنی فیکره له که‌سانی دیکه هه‌ستی قبووڵکردن و په‌سه‌نکردنی ئێمه زۆرتر ده‌کات. ئه‌گه‌ر مرۆڤ له بابه‌تێک به‌گومان بێت، گۆڕینه‌وه‌ی فیکره‌کان ده‌توانێت فیکره‌ی که‌سانی نوێ به‌ره‌و زه‌ینتان ئاراسته بکات و په‌یوه‌ندی نێوان ئێوه و ئامانجه‌که‌تان پته‌وتر بکات. کاتێک که‌سانی دیکه فیکره‌کانیان له‌گه‌ڵ ئیوه ده‌گۆڕنه‌وه، خه‌ونی ئێوه ده‌بێت به خه‌ونی ئه‌وانیش.
“پرسیاریان لێ بکه‌ن که ئایا ده‌توانن ئه‌م کاره پێکه‌وه ئه‌نجام بده‌ن”
کاتێک قسه‌کردن له سه‌ر ئامانج کۆتایی پێ هات بارودۆخه‌که به لێڵ و پێڵی مه‌هێڵنه‌وه. بوێر بن. بپرسن ئایا حه‌ز ده‌که‌ن بۆ دروستکردنی گۆڕان په‌یوه‌ست بن به ئێوه‌وه. ئه‌و که‌سانه‌ی که جیهانی خۆیان ده‌گۆڕن له‌سه‌ر ئه‌وانی دیکه‌ش کاریگه‌ریی داده‌نێن تا به شێوه‌یه‌ک بیر بکه‌نه‌وه، قسه بکه‌ن و هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ن که ببنه هۆی گۆڕانکارییه‌کی پۆزه‌تیڤ له ژیانی ئه‌وان و ژیانی که‌سانی دیکه‌دا. بارودۆخه‌که مهسپێرنه ده‌ست به‌خت و چانس، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وانتان قانیع کرد که ڕوانگه‌ی ئێوه ببیستن، ده‌بێت قانعیشیان بکه‌ن کارێکیش ئه‌نجام بده‌ن. ئێوه هاوبه‌ش و شه‌ریکتان ده‌وێت نه‌ک زیندانی؛ که‌واته به شادومانی بانگهێشتیان بکه‌ن بۆ گرووپه‌که‌ی خۆتان و ڕێگه بده‌ن که‌سانی نابه‌رپرس ڕێگه‌ی خۆیان بگرن و بڕۆن. له‌سه‌ر ئه‌و کاره‌ی که ده‌توانن بیکه‌ن فۆکۆس بکه‌ن بیل ئاستین، خێرخوازی بیلیۆنهر ده‌ڵێت: “ئێمه ناتوانین هه‌موو شتێک بگۆڕین، به‌ڵام ده‌توانین هه‌ندێک له شته‌کان بگۆڕین”. پرسیارێک که لێره‌دا ده‌خرێته ڕوو ئه‌مه‌یه: ده‌توانین چ شتێک بگۆڕین؟ چ کارێک به باشی ده‌توانم ئه‌نجام بده‌م؟ باشترین کرده‌وه‌ی من چ ده‌بێت؟ چ کارێک ده‌توانم به‌شێوه‌ی به‌رده‌وام ئه‌نجام بده‌م که کاریگه‌رییه‌کی پۆزه‌تیڤ دروست بکات؟ ڕه‌نگه ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌مانه فۆکۆس بکه‌ن و ورد ببنه‌وه.
به خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م پرسیارانه چ شتێک به زه‌ینتاندا دێت؟ ئایا به لێبڕاوه‌ییه‌وه ده‌زانن ده‌بێت فۆکۆس و باری سه‌رنجتان به‌ره‌و کوێ ببه‌ن؟ ئه‌گه‌ر نازانن، ڕه‌نگه پێویستتان به تۆزێک گۆڕانکاری له تیڕوانینتاندا هه‌بێت. بینجامین هاردی؛ ده‌روونناسی ڕێکخراوه‌یی ده‌ڵێت: “تێگه‌یشتن و د‌رکی دروست کاتێک دێته ئاراوه که هه‌مان بابه‌تی پێشوو به ڕوانگه‌یه‌کی نوێوه ببینین. به‌م گۆڕانکارییه له ڕوانگه‌دا ده‌ڵێن شۆڕشی کۆپه‌رنیکی بۆ نموونه کاتێک مرۆڤ تێگه‌یشت که خۆر به ده‌وری زه‌ویدا ناسووڕیتهوه به‌ڵکوو پێچه‌وانه‌یه، شۆڕشی کۆپه‌رنیکی هاته ئاراوه و ئه‌م ڕوانگه نوێیه بوو به هۆی ئه‌وه‌ی شێوه‌ی تێگه‌یشتن و د‌رکی ئێمه گۆڕانی به‌سه‌ردا بێت. ئێمه له‌ڕێگه‌ی چاویلکه و لێنزێکی نوێوه چاومان له هانده‌ر و پاڵنه‌رێکی یه‌کسان کردووه”. ئێسته چۆن ده‌کرێت ئه‌م ڕوانینه نوێیه به‌ده‌ست بهێنین؟ ده‌بێت هه‌وڵ بده‌ن به ڕوانگه‌یه‌کی لۆژیکییه‌وه چاو له خۆتان بکه‌ن. باشترین ویست و ئاره‌زووه‌کانی ئێوه به‌پێی حاڵه‌ته‌کانی خواره‌وه‌ن:
– لێهاتووییه‌کانتان
– سه‌رکه‌وتنه‌کانی ڕابردووتان
– هۆگرییهکانتان
– ده‌رفه‌ته‌کانتان
تۆزێک کات دانێن و له به‌رامبه‌ر نموونه و حاڵه‌ته‌کانی سه‌ره‌وه‌دا بنووسن که چ شتانێکتان هه‌یه. ئه‌گه‌ر له ناسینیان کێشه‌یه‌کتان هه‌یه ئه‌وا داوا له‌و که‌سانه‌ی که ئێوه ده‌ناسن بکه‌ن تاکوو ئه‌زموون و بینینه‌کانی خۆیان له‌گه‌ڵ ئێوه هاوبه‌ش بکه‌ن. دواتر بزانن ده‌توانن چ شتێک زیاد بکه‌نه سه‌ریان. هه‌رگیز نابن به‌و که‌سه‌ی که ده‌بێت ببن، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و کاره‌ی که پێویسته ئه‌نجامی بده‌ن. بۆچی ئه‌م بابه‌ته هێنده گرینگی هه‌یه؟ هۆکاری جۆراوجۆر هه‌یه: یه‌که‌م ئه‌وه‌ی که له‌سه‌ر هه‌ر شتێک فۆکۆس بکه‌ن، گه‌شه ده‌کات. دووهه‌م ئه‌وه‌ی که له‌سه‌ر هه‌ر شتێک فۆکۆس بکه‌ن، ڕوانگه‌ی ئێوه بیچم ده‌دات و له‌سه‌ر داهاتووی ئێوه کاریگه‌ر ده‌بێت. سێهه‌م ئه‌وه‌ی که هه‌رگیز نابن به‌و که‌سه‌ی که ده‌بێ ببن مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌و کاره‌ی وا پێویسته ئه‌نجامی بده‌ن.
کارێک ئه‌نجام بده‌ن، باب؛ باوکی ڕاب. له ساڵی 1987 دامه‌زراوه‌ی وان هۆوپی بونیات نا و هه‌میشه له‌سه‌ر هه‌نگاوی پراکتیکی پێداگری ده‌کرد. ڕاب هه‌میشه ئه‌م ڕسته‌یه‌ی له باوکی ده‌بیست که ده‌یوت: “کارێک بکه”. کاتێک که‌سێک داوای یارمه‌تی له باب ده‌کرد وه‌ڵامه‌که‌ی هه‌میشه وه‌ک یه‌ک بوو: “ده‌ی ده‌ته‌وێت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته چ کارێک ئه‌نجام بده‌ی؟” باوکی ڕاب هه‌ر کاتێک هه‌ستی به پێویستییه‌ک ده‌کرد، کارێکی له پێناویدا ده‌کرد و هه‌ر ئه‌م شێوازه له‌سه‌ر جۆری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ڕاب له دامه‌زراوه‌ی وان هۆوپ و هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ڕیکخراوه‌کان و بزووتنه‌وه‌کانی دیکه که ڕاب به‌شێک بووه له‌وانه، کاریگه‌رییه‌کی به‌رچاوی هه‌بووه. دواین مێلێر، ئه‌و ڕێبه‌ره‌ی که یارمه‌تی جێبه‌جێکردنی گۆڕانکارییه پۆزهتیڤیهکانی له ئوندیل دا ده‌ڵێت: “بچووکترین کاره‌کان گه‌وره‌ترن له گه‌وره‌ترین خواسته‌کان”. هه‌ر ئێستا شیاوترین کاتی ئه‌نجامدانی هه‌ر کارێکه. ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی هه‌موو پرسیاره‌کانتان نییه، هیچ کێشه‌یه‌ک نییه. ئه‌و کاره‌ی که ده‌یزانن ئه‌نجامی بده‌ن. پێویست ناکات هه‌موو هه‌نگاوه‌کانی ڕێگاکه‌تان پێشتر بزانن. هیچ ڕێگایه‌کی په‌رجۆئاسا پێشتر و پێشوه‌خت بوونی نییه. هیچ گه‌ڵاڵه و به‌رنامه‌یه‌کی ته‌واو و بێ که‌موکورتی نییه. له‌سه‌ر ئامانجه‌که‌تان فۆکۆس بکه‌ن نه‌ک له‌سه‌ر ئایدیالخوازی و کهماڵخوازی. کاتێک باسی دروستکردنی گۆڕانکاری ده‌کرێت، وه‌ستان و بی جووڵه‌یی هیچ مانایه‌کی نییه. یان ده‌بێت به‌ره‌و پێشه‌وه بڕۆن یان به‌ره‌و پاشه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه. که‌واته جووڵه‌ی به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌ست پێ بکه‌ن و بانگهێشتی که‌سانی دیکه بکه‌ن تاکوو په‌یوه‌ست بن به ئێوه‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌مه نه‌که‌ن ڕه‌نگه ساڵی داهاتوو چاو له ڕابردوو بکه‌ن و ئاوات بخوازن بریا هه‌ر له ئه‌مڕۆوه ده‌ستان پێ کردبا. کاتێک من دامه‌زراوه‌ی ئیکۆئیپم بونیات نا، هیچ ئایدیایه‌کم نه‌بوو که بڕیاره میلیۆنان ڕێبه‌ر ڕابهێنم. کاتێک ڕاب ڕێبه‌ری دامه‌زراوه‌ی هیواداری گرته ئه‌ستۆ، نه‌یده‌زانی که ئه‌م دامه‌زراوه‌یه بڕیاره یارمه‌تی منداڵان له سه‌رانسه‌ری جیهاندا بدات. ته‌نها کارێک که کردمان ئه‌مه بوو وا هه‌نگاومان به‌ره‌و پپێشهوه هه‌ڵێنا و هیوادار بووین گۆڕانکارییه‌ک دروست بکه‌ین.
“بچووکترین کاره‌کان گه‌وره‌ترن له گه‌وره‌ترین خواست و ئاواته‌کان”
“دواین مێلێر”
ئامانجی ئێوه ئه‌مه‌یه که هه‌رجۆرێک که ده‌توانن دۆخه‌که باش بکه‌ن، بیر له‌مه بکه‌نه‌وه که باشتر بوونی دۆخه‌که ده‌توانێت چ کارانێک ئه‌نجام بدات. گۆڕانی یه‌ک له دوای یه‌ک و هه‌نگاو به هه‌نگاو باشتره له دۆخی ئێستا. ڤیلیام پوولارد؛ نووسه‌ر و سه‌رۆکی خانه‌نشینکراوی سێرویس مه‌سته‌ر ده‌ڵێت: “به بێ گۆڕانکاریی هیچ جۆره داهێنان، خولقاندن یان پاڵنه‌رێک بۆ گه‌شه‌کردن بوونی نییه. ئه‌وانه‌ی وا گۆڕان ده‌ست پێ ده‌که‌ن ده‌رفه‌تێكی باشتر بۆ به‌ڕێوه‌بردن و ئاراسته‌کردنی گۆڕانێک به‌دی دێنن که حاشاهه‌ڵنه‌گره له به‌رده‌مدا ده‌بێت”. ئایا وا به باشتر ده‌زانن ڕۆڵێکتان له دروستکردنی گۆڕانی پۆزه‌تیڤدا هه‌بێت یان ته‌نها به‌ره‌و گۆڕانکارییه نه‌رێنییه‌کان که به بێ ئێوه ڕو ده‌ده‌ن ڕاده‌کێشرێن؟ ئێمه وامان به باش زانی هۆکارێک بین بۆ گۆڕانکارییه پۆزهتیڤیه بێ مه‌رجه‌کان و باوه‌ڕمان وایه ئیوه‌ش ده‌توانن.
“دڵێک بۆ به‌نگلادیش”
کاتێک خواست و ئاره‌زووی ئه‌وه‌تان هه‌بێت که ههنگاوانێکی بچووک هه‌ڵگرن تاکوو ببن به هۆکارێک بۆ گۆڕان، ناکرێت پێشبینیی بکرێت که ئه‌م هه‌نگاوانه ئێوه ده‌گه‌یه‌نن به کوێ یان تا چ ڕاده‌یه‌ک کاریگه‌رییه‌کی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ئه‌وانی دیکه ده‌بێت. ئه‌گه‌ر له ماریا کونسی سو‌و له سه‌رده‌می مێرمنداڵیدا دهتانپرسی که حه‌ز ده‌کات چ کاریگه‌رییه‌کی له‌سه‌ر ژیانی ئه‌وانی دیکه هه‌بێت گومانم هه‌یه بیتوانیبا ته‌نانه‌ت تۆزێکش له کارێک که ئێسته ئه‌نجامی ده‌دا به خه‌یاڵیدا بێت. من ماریام له دۆبه‌ی له کۆڕبه‌ندێک که هه‌ر دووک بڕیار بوو قسه‌ی تێدا بکه‌ین بینی. ئه‌و به‌شێک له چیرۆکه‌که‌ی بۆ من گێرایه‌وه و به بیستنی حه‌په‌سام. ئێمه هه‌ر له‌وێ ده‌ستی هاوڕێیه‌تیمان له‌گه‌ڵ یه‌ک دا و کاتێک گه‌یشتمه ماڵه‌وه له‌باره‌ی ئه‌و لێکۆڵینه‌وه و به‌دواداچونم کرد تا زیاتر بیناسم. ماریا له ئاوڤانکا؛ گوندێکی بچووک له وڵاتی پورتوگال له‌دایک بووه. کاتێک دوو ساڵ ته‌مه‌نی بووه دایکه نه‌خۆشه‌که‌ی ڕۆشتووه بۆ لیسبوون تا ئیشێک بۆ خۆی بدۆزێته‌وه و ماریای سپاردووه به په‌نابه‌رێکی ئانگوولایی به ناوی ماریا کریستینا ماتووز. به‌داخه‌وه دایکی ماریا هه‌رگیز له لیسبوون نه‌گه‌ڕایه‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که ماتووز خۆی شه‌ش منداڵی هه‌بوو و ده‌بوو به تاقی ته‌نیا خۆراکیان بداتێ و به‌خێویان کات، به‌ڵام ماریاشی گه‌وره کرد، ئه‌گه‌رچی به‌رپرس و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان ده‌یانه‌ویست بیگرن و بیبه‌ن بۆ دایه‌نگه. کاتێک ماریا بوو به نۆ ساڵان، ماتووز کۆچی دوایی کرد. ماریا له ته‌مه‌نی دوانزه ساڵاندا وازی له قوتابخانه هێنا و ڕۆشته سه‌ر ئیش و به خاوێنکردنی ماڵه‌کانه‌وه خه‌ریک بوو تاکوو له خۆی پشتیوانی بکات و خۆی به‌خێو کات. ئه‌و له ئیش و کاردا نوقم بوو. ماریا ده‌ڵێت: “به خۆمم وت ئه‌گه‌ر بریاره کرێکار بم ده‌بێت باشترین کرێکاری ئه‌و شوێنه بم” هه‌ر بۆیه به خه‌ست و خوستی قۆڵی له کار و ئیشی هه‌ڵماڵی؛ به‌ڵام خه‌ونی گه‌شتێک به ده‌وری دونیای له‌سه‌ردا بوو. ئه‌و له ته‌مه‌نی هه‌ژده ساڵانه‌وه وڵاته‌که‌ی به‌جی هێشت تاکوو به‌دوای ژیانێکی باشتر بڕوات. ئه‌و شانی دابووه به‌ر کار، زمانه‌کانی ئینگهلتهرای و فه‌ره‌نسی فێر بوو و ئیشی باشتری له چێشتخانه‌کان دۆزییه‌وه. له‌دواجاردا کاتیک له ئینگه‌لته‌را بوو، بۆ ئیشی مێوانداریکردن له هێڵی ئاسمانیی ئیمارات، له دوبه‌ی، هه‌وڵی دا و له ئه‌نجامدا توانی له‌و شوێنه دابمه‌زرێت. ئیشه‌که‌ی ماریا، جیاواز له هه‌موو شوێنه‌کانی دیکه ئه‌وی گه‌یانده به‌نگلادیش. ئه‌وه‌ی وا ماریا له به‌نگلادیش بینی شۆکێک بووی بۆی؛ شۆکێکی جه‌رگبڕ به‌ڵام ئیلهامبه‌خشیش. ئه‌و ده‌ڵێت: “له ساڵی 2005، ڕۆشتم بۆ دا‌کا و گه‌ڕه‌که ههژارنشینهکانم بینی. ئه‌وان له ماڵه کاتییه‌کاندا ده‌ژیان که جگه له خۆل و خاشاک شتێک له په‌نا و ده‌وروبه‌ریان نه‌بوو. نه‌بوونی سه‌رچاوه و ڕیگا و ئامرازێک بۆ دابینکردنی بژێوی ژیان له‌م گه‌ڕه‌که ههژارنشینانه به‌ڕاده‌یه‌ک قه‌یراناوی بوو که بڕیارم دا یارمه‌تییان بده‌م یارمه‌تییه‌ک وه‌کوو ده‌سپێک”. ماریا له بینینی به‌دبه‌ختی و دۆخی خراپی کچانی به‌نگلادیش شۆک بوو. له‌وێ کچان وه‌کوو موڵک و دارایی تاکه‌که‌سیی چاویان لێ ده‌کرا و له ته‌مه‌نی سیانزه ساڵاندا بنه‌ماڵه‌کانیان به مێردیان ده‌دان. ئه‌وان له ته‌مه‌نی هه‌ژده ساڵاندا به زۆری چوار یان پێنج منداڵیان ده‌بوو و تووشی هه‌ژاری ده‌بوون. ماریا له باتی ئه‌وه‌ی سه‌ر داخات و ملی ڕێگاکه‌ی بگرێت و بڕوات، بڕیار ده‌دات کارێک ئه‌نجام بدات. ئه‌و ده‌ڵێت: “من هه‌موو کاتی پشووه‌کانم له به‌نگلادیش به‌سه‌ر برد. به‌ڵینم به 110 بنه‌ماڵه و 600 قوتابی دا که کارێکیان بۆ بکه‌م و بتوانم منداڵه‌کانیان له هه‌ژاری، کۆیله‌یی و ده‌سکورتی ڕزگار بکه‌م. که‌سانێکی زۆر له دوبه‌یدا یارمه‌تی منیان دا تاکوو له‌م کۆمه‌ڵگایه چه‌ند ئاسانکارییه‌ک بکه‌م له‌وانه‌ش بیناکردنی قوتابخانه‌یه‌ک”.
ماریا له‌گه‌ڵ کۆمپانییه سپۆنسه‌ره‌کان و که‌سانی کاریگه‌ر له دوبه‌ی هاوکاری کرد تاکوو پێکه‌وه یارمه‌تی که‌سانی هه‌ژار له به‌نگلادیش بکه‌ن. به‌ڵام کاتێک قه‌یرانی ئابووری له ساڵی 2009 هاته ئاراوه، یارمه‌تییه داراییه‌کانی خێرخوازان به‌ته‌واوه‌تی نه‌ما؛ به‌ڵام ئه‌و بواری نه‌دا ئه‌م کێشه‌یه ببێته هۆی ئه‌وه‌ی له بڕینی ڕێگاکه‌ی به‌رده‌وام نه‌بێت. ئێسته که بووبوو به هۆکارێک بۆ دروستکردنی گۆڕان، نه‌یده‌ویست بواربدات هیچ شتێک پێش به‌م گۆڕانکارییه بگرێت. ئه‌و به‌دوای ڕێگایه‌کی دیکه بۆ کۆکردنه‌وه‌ی پاره گه‌ڕا و له دواجاردا سه‌ری له ئه‌نته‌رنێته‌وه ده‌رهێنا. ماریا له‌مه تێگه‌یشت که باشترین ئاراسته‌ی شیاو و مومکین ئه‌مه‌یه کارێک بکات تاکوو سه‌رنجی که‌سه‌کان ڕابکێشێت و له که‌مپینه‌کانی خێرخوازیی که‌ڵک وه‌ربگرێت به‌ڵکوو بتوانێت بوودجه دابین بکات. به بێ هه‌بوونی هیچ ئه‌زموون و لێهاتووییه‌ک له وهرزیشێکی دیاریکراودا، خه‌ریکی فێربوونی که‌ژه‌وانی بوو و له ساڵی 2012 توانی به‌سه‌ر کێوه‌کانی کلیمانجاڕودا سه‌رکه‌وێت. به‌ڵام ئه‌م ئیشه نه‌یتوانی ئه‌و سه‌رنجه پێویستهی که ئه‌و ده‌یوست به‌لای خۆیدا ڕابکێشێت. هه‌ر بۆیه سه‌رنجی خسته سه‌ر ئامانجێکی دیکه. له ساڵی 2011 سه‌فه‌ری کرد بۆ جه‌مسه‌ری باکوور. ئه‌و یه‌که‌مین ژنی پورتوگالی له جیهاندا بوو که ئه‌م کاره‌ی ئه‌نجام ده‌دا. هه‌روه‌ها له ماراسۆنێکی حه‌وت ڕۆژه‌دا له حه‌وت ئیماره‌تی ئیماره‌ته‌کانی یه‌کگرتووی عه‌ره‌بی به‌شداریی کرد.
ماریا به‌ڕاده‌یه‌ک توانی سه‌رنجی پۆزه‌تیڤ به لای خۆیدا ڕابکێشێت که قوتابخانه‌یه‌کی ناودار له دوبه‌ی به‌ڵێنی دا که پێنج منداڵ له ناوچه هه‌ژاره‌کانی دا‌کا بۆ خوێندن تا ته‌مه‌نی هه‌ژده ساڵان بۆرسییه بکات؛ به‌ڵام ئه‌و له‌مه‌ی که کاریگه‌ریی هه‌وڵه‌کانی کورت ماوه بووه ناڕه‌حه‌ت بوو. بۆیه بڕیاری دا کارێکی گه‌وره‌تر بکات. بۆیه دوای یه‌ک ساڵ مه‌شقکردن و خۆڕاهێنان له کێوی ئیڤیرێست سه‌ر که‌وت و له ساڵی 2013 توانی به هه‌وڵێکی زۆر به سه‌ر ترۆپکهکهدا سه‌رکه‌وێت. ماریا ده‌ڵێت: “ئه‌م گه‌شته‌م بۆ گه‌یشتن به ناو وناوبانگ ئه‌نجام نه‌دا، ئه‌مه به بژارده‌ی خۆم و له ڕووی ناچاری بوو، تاکوو بتوانم یارمه‌تی منداڵانی هه‌ژاری دا‌کا بده‌م، کارێک بکه‌م که ئه‌وان به سه‌نگینی و سهلارییهوه ژیان ببه‌نه سه‌ر و دهرفهتانێکیان له به‌رده‌مدا بکه‌مه‌وه که خۆم له کاتی گه‌نجیدا له به‌رده‌ممدا بووه” ئه‌گه‌رچی ئه‌و نه‌یتوانی به ئامانجه‌که‌ی که کۆکردنه‌وه‌ی یه‌ک ملیۆن دۆلار بۆ سه‌رکه‌وتن به سه‌ر ترۆپکه‌که بوو بگات؛ به‌ڵام توانی سهرنجانێکی تایبه‌ت بۆ ئه‌م ئامانجه ڕابکێشێت. به گه‌یشتن به‌م سه‌رکه‌وتنه هه‌وڵه‌کانی زیاتر کرد و کارانێکی گه‌وره‌تری یه‌ک له دوای یه‌ک ئه‌نجام دا. توانایی و لێهاتوویی سه‌ره‌کیی ئه‌و له بواری وه‌رزشدا نه‌بوو، به‌ڵام ئه‌و ئیراده‌یه‌کی په‌تی و بێخه‌وش بوو. ئه‌و چه‌ند پله‌ی جیهانیی گینێسی به‌ناوی خۆیه‌وه تۆمار کردووه. له‌وانه دوو پله‌ی ژنان بۆ ڕۆژه یه‌ک له دوای یه‌که‌کانی هه‌ڵاتنی سه‌روو ماراسۆن و خێراترین کاتی هه‌ڵاتنی سه‌روو ماراسۆن له هه‌ر قاڕه‌یه‌ک. پاش ئه‌وه له کێبڕکێکانی به‌هێزترین ژناندا به‌شداری کرد. ته‌نانه‌ت هه‌وڵی دا به درێژایی کاناڵی ئینگه‌لته‌را مه‌له‌وانی بکات، ئه‌وه‌ش پاش یه‌ک ساڵ که فێری مه‌له‌کردن بووبوو. ئه‌و خۆی وا پێناسه ده‌کات: “کچێکی چکۆله، گوندی و له بنه‌ماڵه‌یه‌کی هه‌ژار که ڕووبه‌ڕووی ئالنگارییگهلێکی شێتانه ده‌بێته‌وه”. به‌ڵام هه‌وڵه‌کانی له دواجاردا به ئه‌نجام گه‌یشتن. ئێستا دوای پانزه ساڵ ئه‌و قوتابییانه‌ی که ماریا یارمه‌تی دابوون له زانکۆکانی سه‌رانسه‌ری دونیادا خه‌ریکی خوێندن.
من به‌ڕاستی له چیرۆکه‌که‌ی ماریا زۆر ئیلهامم وه‌رگرتبوو، من داوه‌تم کرد تاکوو بۆ سێ هه‌زار ڕاهێنه‌ر که له ژێر سه‌رپه‌رشتی مندا بوون له ئۆرلاندۆ قسه بکات. ئه‌و وه‌ها پڕ له تامه‌زرۆیی بوو که هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی له‌و کۆره‌دا به‌شدارییان کردبوو بڕیاریان دا پشتگیری لێ بکه‌ن. له ماوه‌ی ته‌نها چه‌ند خوله‌کدا 150 هه‌زار دۆلار پاره کۆ کرایه‌وه؛ به‌ڵام ئاراسته و گه‌شته‌که‌ی ئه‌و بۆ گه‌یشتن به‌م سه‌رکه‌وتنه ئاسان نه‌بووه. ئه‌و ده‌ڵێت هه‌میشه ئه‌م کێشه‌یه هه‌یه که له هه‌ندێک له وڵاتان و کۆمه‌ڵگاکان، پشتگیری له ژنان نه‌کرێت و ئه‌وان وه‌کوو ڕێبه‌رانێکی به‌هێز و جیددی له‌به‌رچاو نه‌گرن. به‌تایبه‌تی ده‌ڵێت له به‌نگلادیشدا ناچاری تواناییه‌کانی خۆت بسه‌لمێنی، بیسه‌لمێنی که تۆش هه‌یت و ده‌توانی. ده‌بێت ژنی کردار بیت و وا بیر ده‌که‌مه‌وه له شوێنانی دیکه‌ی دونیاشدا دۆخه‌که هه‌ر به‌م شێوه‌یه‌یه. کردار ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی کارێک ئه‌نجام بدرێت. ماریا وه‌کوو هۆکارێکی گۆڕانی ڕاسته‌قینه قسه ده‌کات. من ئه‌زموونێکی گۆڕانسازم تێپه‌ڕاند که بووه هۆی ئه‌وه‌ی بگۆڕێم. ئه‌و ئه‌زموونه گۆڕانسازهش له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا باس ده‌که‌م که ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ئێوه‌ش گۆڕانتان به‌سه‌ردا بێت. ئێمه، پێکه‌وه، ڕێگا بۆ گه‌یشتن به ئه‌زموونێکی گۆڕانساز ده‌که‌ینه‌وه تاکوو که‌سانی دیکه‌ش بگۆڕێن.
“ماریا کونسی سو”، گه‌ڕ و بازنه‌ی گۆڕانکاریی ئه‌زموون کردووه و بووه به هۆکارێکی گرینگ بۆ گۆڕان. نورمهن بوورلاگ، تایله‌ر پێری و تیفانی خه‌ڵکی پیرۆش به هه‌مان شێوه. هه‌ر کام له‌وان کۆمه‌ڵێک لێهاتوویی و توانایی جیاواز و پێشینه‌یه‌کی جیاوازیان هه‌یه؛ به‌ڵام هه‌موو به تێکڕا ده‌یانه‌وێت گۆڕانکاریی دروست بکه‌ن. که‌واته ئێوه‌ش ده‌توانن. سووڕی گۆڕانکاری به‌م شێوه‌یه وه‌رده‌سووڕێت:- من چیرۆکیکی گۆڕانسازم ئه‌زموون کرد که بووه هۆی ئه‌وه‌ی بگۆڕێم. ئه‌و چیرۆکه گۆڕانسازه له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا هاوبه‌ش ده‌که‌م که ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی بگۆڕدرێن. ئێمه بۆ گه‌یشتن به ئه‌زموونێکی گۆڕانساز ڕێگه ده‌که‌ینه‌وه تاکوو که‌سانی دیکه‌ش گۆڕانیان به‌سه‌ردا بێت. ئه‌م پرۆسه‌یه به ئێوه‌وه ده‌ست پێ ده‌کات، ڕێژه و ئاستی کارێک که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن جیاوازیی نییه. ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت گۆڕانی خۆتان له ئامێز بگرن و ده‌ست بده‌نه کارێکی پراکتیکی، که‌واته پرۆسه‌ی گۆڕان له ئێوه‌دا پێشتر ده‌ستی پێ کردووه. ئێوه پێشوه‌خت بوون به هۆکارێک بۆ گۆڕانکاری. ئێوه ده‌توان جیهانتان بگۆڕن.
سه‌رچاوه: تغییر جهان از ما آغاز می شود، جان.سی. مکسول و راب هاسکینز. مترجم الهه علوی، نشر ذهن آویز، تهران. 1401
نووسه‌ران: جان سی. مه‌کسول و ڕاب هاسکینز
وه‌رگێڕان: موحسین عه‌لیڕه‌زایی