“پێشه‌کی وه‌رگێڕی کورد”
بێگومان له دنیای ئێمه‌ی کورددا؛ ئه‌گه‌ر نه‌ڵێین ڕۆمان به تایبه‌تی به‌ڵام ده‌توانین بڵێین ئه‌ده‌ب به‌گشتی و شیعر به‌تایبه‌تی و شانامه‌ش به‌تایبه‌تی تر، هه‌میشه جێگه و پێگه‌یه‌کی گرنگی هه‌بووه و به‌پێی قۆناغه‌کان و هه‌ر کام له پارچه‌کانی کوردستان له پانتاکانی سیاسه‌ت، په‌روه‌رده، کۆمه‌ڵگا و جیهانبینیماندا کاریگه‌ریی قووڵ و پته‌وی هه‌بووه. ئه‌مه بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌کیشه که زۆرترین ته‌مه‌نی له کاتی شه‌ڕ و به‌رگری و ڕه‌و بووه و ماوه‌ی چه‌ند ده‌یه نابێت که به‌شێوه‌یه‌کی نیوه‌چل سێبه‌ری ڕاسته‌وخۆی شه‌ڕ له سه‌ری ره‌ویوه‌ته‌وه و نیوه‌هه‌ناسه‌یه‌ک هه‌ڵده‌کێشێت له ژێر دنیایه‌ک هه‌ڕه‌شه‌ی میلیشیا جۆراوجۆره ئایدۆلۆژیسته‌کانه‌وه.
به‌و حاڵه‌ش ڕۆمان وه‌کوو ژانێر و شێوازێکی نوێی په‌خشان له گێڕانه‌وه و حیکایه‌تبێژیدا جێگه‌ی خۆی له ناو ئێمه‌دا کردووه‌ته‌وه و به‌دڵنیاییشه‌وه کاریگه‌ریی خۆی هه‌بووه. که‌س ناتوانێت ڕۆڵی ڕۆمانی قه‌ڵای دمدمی عاره‌ب شامیلۆڤ و پێشمه‌رگه‌ی ڕه‌حیمی قازی و ژانی گه‌لی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و هه‌موو ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی دیکه بکات له‌وه‌ی که جۆره وشیارییه‌کی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسی و شوناسسازانه‌یان له کوردان‌دا دروست کرد. ئه‌م ره‌وته‌ی وشیارسازیی تا ئێسته‌ش له‌ڕێگه‌ی ئه‌ده‌ب و به‌تایبه‌تی ڕؤمان و شیعر به‌رده‌وامه، ڕه‌نگه کۆمه‌لگای کوردی ئێسته زیاتر له‌پاڵ شیعر کاتی خۆی دابنێت بۆ ڕۆمان و چیرۆکیش و ئه‌مه خۆی سه‌ره‌تای ڕێگایه‌کی ناکۆتایه که ئێمه به‌ره‌و هه‌وارێکی ئه‌من و جێگیر له زمان و شوناس و نیشتمان ده‌بات. ئه‌م ڕؤمانانه‌ی که لێره‌دا ناویان هاتووه و ڕانانێکی کورتیان بۆ کراوه ڕاسته‌قینه‌ی کاریگه‌ریی ئه‌ده‌ب و به‌تایبه‌تی ڕۆمان نه‌ک له ناوخۆی وڵاتان به‌ڵکوو له ده‌ره‌وه وڵاتان و سنووره‌کانیش به باشی پیشان ده‌دات و هه‌روه‌رتر ڕۆڵی جیدیی ڕۆمان له پراکسیسی سیاسی و خه‌باتی ڕزگاریخوازانه‌دا به‌رجه‌سته ده‌که‌نه‌وه.
“ڕۆمانه‌کان”
کتێب خوێندن بەتەنها لایەنی چێژی نییە؛ کتێبەکان دەسەڵاتی ئەوەیان هەیە کە بە شێوەیەکی قووڵ ئێمە ڕامووسن و هەستمان پێ بکەن، چاوەکانمان بە ڕووی نادادپەروەری دەکەنەوە و لەهەندێ سات و کاتیش‌دا کاتالیزۆر و رێگەدەرچوونێکن بۆ گۆڕانی کۆمەڵگا. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئێمە چاوێکمان خشاندووه به سه‌ر ئه‌و ڕۆمانانه‌ی که زۆرترین کاریگه‌رییان له‌سه‌ر زه‌ین و ڕوانگه‌ی خوێنه‌رانیان له ئاستی دنیادا دروست کردووه.
1. کۆخی مامە تۆم، بەرهەمی هێریت بیچێر ئوستۆ:- کەواتە بەم شێوەیە کە ئێوە خانمێکی وردیلە، کتێبێکتان نووسی کە ئەم جەنگە گەورەیەی درووست کرد. ئەم ڕستەیە هەواڵپرسیی ئابراهام لینکۆلن لە ساڵی ١٨٦٢ دا بوو کە لە هیریت بیچەر ئۆستۆ لە کاتی دیداریدا پرسی، ئەم دیدارە دەقاودەق دە ساڵ پاش ئەمەڕ دا کە ئەو کتێبی کۆخی مامە تۆم (دووهەمین کتێبی پڕفرۆشی سەدەی نۆزدەهەم لە پاش ئینجیل)ی نووسی. چیرۆکی کۆخی مامە تۆم(کۆیلەیەکی ئەفریقی–ئەمریکی)ە کە تۆقاو و ترساوە لە کۆیلەداری و لەرێگەی ئەم کتێبەوە یەکەم جار بوو بە ناوەندی سەرنجی خوێنەران و تاکەکانی کۆمەڵگا و ئاژاوە و شۆڕشی درووست کرد. ئەم ڕۆمانە بزووتنەوەی پووچەڵکردنەوەی سیستەمی کۆیلەداریی لە باکووری ئەمریکا بەربڵاوتر کرد، و کێشمەکێش و ململانێی لەگەڵ کۆیلەدارانی باشووری ئه‌مریکای بردە سەرەوە و هەر بەو شێوەیەش کە لینکۆلن ئاماژەی پێ دا بووە هۆی درووستبوونی جەنگێکی ناوخۆ لەو وڵاتەدا.
2. دارستان، بەرهەمی ئاپتۆن سینکلار:- لە ساڵی ١٩٠٦دا، ئاپتۆن سینکلار؛ ناسراو به ڕۆژنامەنووسی جاڕدەر و ئاشکراکه‌ر لە ڕۆمانێکدا بارودۆخی سەختی ئیش‌کردن، هەژاری زێده له ڕاده و چەوساندنەوەیەکی گێڕایەوە و خستییە ڕوو کە بۆ کرێکارانی پەنابەری کارگەی پێچاندنی گۆشت لە شیکاگۆ لە ئارادا بوو. ئەگەرچی ئەم کتێبە بۆ ڕوونکردنه‌وه‌ی بارودۆخی نالەبار و تراژیکی توێژی داماوی کرێکار و گەندەڵیی قووڵ و لەبن نەهاتووی خاوەن دەسەڵاتەکان نووسرا بوو، بەڵام بووە هۆی ناڕەزایەتی جەماوەریش لە دژی نەبوونی پاک و خاوێنی و ڕیکاره تەندرووستیه‌کان له خواردەمەنییه‌کانەوە. گلەییه به‌ناوبانگه‌که‌ی سینکلار ئەمەیە کە “من دڵیانم گرتبووه ئامانج کەچی بە هەڵە بەری زگیان کەوت”. ئەم ڕۆمانە یەکێک بوو لە کاریگەرترین ڕۆمانە ئەمریکییەکانی سەدەی ڕابردوو لە ڕووی سیاسییەوە. تیۆدۆر رۆزڤێڵت، سەرۆک کۆماری ئەوکات، پاش خوێندنی ئەم ڕۆمانە خوازیاری بەدواداچوون و لێکدانەوەی پیشەی پێچاندن و پاکێجکردنی گۆشت له شیکاگۆ بوو، لە ماوەی ساڵێکدا یاسای چاودێری و فەحسی گۆشت، لەگەڵ یاسای خواردەمەنی و دەرمانکردن به تەواوه‌تی پەسند کرا کە دواتر ڕێگەی بۆ هاتنەئارا و درووستبوونی رێکخراوی خواردەمەنی و دەرمان خۆش کرد.
3. لە بەرەی رۆژئاوا خەبەرێک نییە، بەرهەمی ئیریش ماریا ریمارک:- لە بەرەی ڕۆژئاوا خەبەرێک نییە، یەکێکە لە باشترین ڕۆمانە دژە جەنگەکان کە ترسان و تۆقین لە سەنگەرە_خەندەقەکانی جەنگی یەکەمی جیهانی لە روانگەی سەربازێکی جوانی ئاڵمانی پیشان دەدات. ئەم کتێبە کە وەرگێڕدراوەتە سەر ٢٠ زمان و فیلمێکی هۆلیوودیش لە ساڵی ١٩٣٠ بە هەڵگۆستە لەم ڕۆمانە درووست کراوە، بۆ بەرە و جیلێک قسە دەکات کە بە وتەی ڕیمارک “لە خومپارە گیانی دەربرد بەڵام بەهەر حاڵ بە هۆی جەنگەوە لە ناو چوون”. ئەم ڕۆمانە دەپەرژێتە سەر بێهوودەیی جەنگ و زۆرتر لە لایەن هاووڵاتیانی ڕیمارکەوە کە وا هەستیان دەکرد کە ئەم ڕۆمانە هەوڵ و تێکۆشانە جەنگییەکانی ئاڵمانی بچووک کردۆتەوە، هەم پێداهەڵگوتن و هەمیش ڕەخنەگەلێکی توندی هەڵخڕاندووە. ئەم کتێبە لە کتێبە قەدەغەکراوەکان بوو و لە لایەن نازییەکانەوە بە بەرچاوی گشتییەوە سووتێنرا.
4. هەموو شتێ هەڵدەوه‌شێته‌وه، بەرهەمی چینڤا ئاچە بێ:- ڕەنگە باشترین ڕۆمان لەم ڕۆمان نووس، شاعیر و نووسەره‌ی وڵاتی نیجرییا بە نێوی “چینڤا ئاچە بێ”، بێت کە کۆمەڵگایەک دەگێڕێتەوە کە لە ئاکامی هاتنی بانگەشەکەرانی مەسیحییەتەوە لێک هەڵوه‌شایه‌وه و لێک ترازا. ئەم ڕۆمانە کە لە ساڵی ١٩٥٨ دا نووسراوە و زۆرتر لە ١٠ میلیۆن بەرگی لە هەموو جیهاندا لێ فرۆشرا و بە ٥٠ زمانی جیهان وەرگێڕدراوە. ئەم ڕۆمانە هێشتاش وەکوو نموونەیەکی زیندوو لە کاریگەری کۆلۆنیالیزم لەسەر کەلتوور و شوناسی ئەفریقی، بەشێوەیەکی بەربڵاو دەخوێنرێتەوە و موتاڵا دەکرێت.
5. خێرخوازانی شڕۆڵ پۆش، بەرهەمی رابێرت تەرسل:- ئەم ڕۆمانە سۆسیالیستییە وتووێژ و ڕووبەرووبوونەوەی ڕابێرت تراسێلە کە لە ساڵی ١٩١٤ نووسراوە و سەبارەت بە گرووپێک لە پیاوانی شەریفە کە لە لایەن سەرمایەدارانی پارەپەرەسته‌وه دەچەوسێندرێنەوە و وەگێڕ و دەمڕاستی نادادپەروەرییەکە کە چینی کرێکار لە وڵاتی ئینگلیز لە سەردەمێک لە سەردەمەکان لەگەڵیدا دەستەویەخە بوون. کرێکاران خێرخوازن، چونکه لەهەمبەر مووچەیەکی که‌م و کورت‌دا بێگارییان پێ دەکەن و نرخ و بایەخی کارەکانیان دەدەنە خاوەن کاران و پارەپێدەرانیان، ئەم ڕۆمانە بەشێکی دانەبڕاوە لە خواست و هەڵچوونێک که بۆ چاکسازی کۆمەڵایەتی لە سەرەتای سەدەی رابردوو هەبوو.
6. هێشووەکانی تووڕەیی، بەرهەمی جۆن ئیشتاین بەک:- ئەم بەرهەمە کلاسیکییە کە لە ساڵی ١٩٣٩ دا بڵاو بۆتەوە، سەفەری بنەماڵەیەکی هەژار و دەست نەڕۆیشتووی خەڵکی ئۆکلاهۆما بەرەو رۆژئاوا لە شاڕێگەی رۆت ٦٦ دەگێڕێتەوە. ئەم ڕۆمانە کە ئان و سات بوو بە یەکێک لە کتێبە پڕفرۆشەکان، دەپەرژێتە سەر هەژاری و نەداریی ڕاچڵەکێنەرانەی سەردەمی قات و قڕی و ڕەش و رووتی هەزاران پەنابەر کە بۆ دۆزینەوەی ئیش بەرەو کالیفۆرنیا دەچن. ئەم کتێبە چاپ و بڵاوکردنەوەی ڕاگیرا و لە چەند شوێن لەوانە کێرن کانتی هەڵکەوتوو لە کالیفۆرنیا، شوێنێک کە سەفەری بنەماڵەی “جود” لەوێ تەواو دەبوو، سووتێنرا.
7. ١٩٨٤ بەرهەمی جۆرج ئۆروێڵ:- بەرهەمی دژە یۆتۆپیای جۆرج ئۆروێڵ سەبارەت بە ژیان لە ژێر پۆستاڵ و سێبەری سیستەمێکی تۆتالیتا‌ر و ڕەهاخواز، لەژێر کاریگەری و هەڵگۆستەی ژانێرە ناسەرەکییەکانی کتێبگەلێکی وەکوو “پرتەقاڵی قورمیشکراو” بەرهەمی ئانتۆنی بورخێس دایە کە داهاتوو وەکوو مۆتەکەیەک به بێ ئازادی و ماف وێنا دەکات. دەستەواژە سه‌ره‌کییه‌کانی ڕۆمانی ١٩٨٤، لەوانە “برای گەورە”، “دووانەباوەڕی” و “خوێڕێتی فیکری” هێشتاش هەنووکە بەشێوەیەکی گشتی کەڵکی لێ وەردەگیرێت، ئەم ڕۆمانە بیرخەرەوەی تاڵیی نرخ و بایەخی ئازادی ئەندێشە و پەیڤە بۆ مرۆڤ.
8. کوشتنی باڵندی لاساییکەر”، بەرهەمی هارپر لی:- ئێوە هیج کاتێک لە تاکێک تێ ناگەن تا ئه‌وکاته‌ی کە هەموو شتێک لە گۆشەنیگای ئەوەوە ببینن… تا کاتێک کە بچنە بن پێستییەوە و خۆتان بخەنە جێگەیەوە. وتەکانی ئیتیکاس فینچە لە چیرۆکی ١٩٦٠ی هارپر لی سەبارەت بە ناهاوسانیی و هه‌ڵاواردنی نەتەوەیی و ڕەگەزی لە ئالابامای دەیەی ١٩٣٠کە هێشتاکەش لە هەموو دونیادا لە نێوان خوێنەراندا کاریگەری و دەنگدانەوەی خۆی هەیە. ئەم کتێبە بەرهەمێکی گرینگ بوو بۆ چەند بەرە و وانەیەکی بەنرخە لەبارەی ڕوانین و بینین لە گۆشەنیگا و چاوانی کەسێکی دیکەوە.
9. مەعشووق، بەرهەمی تۆنی موریسۆن:- بە پێی هەندێ قسە و گێڕانەوە، تۆنی موریسۆن بەر لەوەی تەنانەت یەک وشەش لەم ڕۆمانە”کە بوو بە براوەی خەڵاتی پۆلیتزێر”، بنووسێت، سێ ساڵی تەواوی تەرخان کرد بۆ بیرکردنەوە لەبارەیەوە. ڕۆمانی مەعشووق کە دەپەرژێتە سەر پاشماوەکان و کەلەپووری کۆیلەداری، لە لایەن نیۆیۆرک تایمزەوە وەکوو باشترین بەرهەمی چیرۆک لە ٢٥ ساڵی ڕابردووی ئامریکا ناسرا. ئەم ڕۆمانە لە ژێر کاریگەری و له سۆنگه‌ی هەڵگۆستەی کۆیلەیەکی هەڵاتوو‌یه کە کاتێک ئەرباب یان خاوەنە پێشووەکەی بە دوی دا بوو، کچی خاوەنەکەی لە باتی ئەوەی ڕادەستی بکاتەوە، دەکوژێت.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی weforum.org وتاری 9 novels that changed the world
نووسه‌ر: ڕۆزمۆند هات
وه‌رگێڕان له ئینگلیزییه‌وه: حه‌بیب ساڵحی